دوو فریشتە❥
-
-
٢٤
-
-
چووینە كەنار دەریا.
لە تەواوی رێگا بیرم چوو و خۆم لەبیركرد تا لێی بپرسم ئەمڕۆ چووە كوێ.
"ئەھا تای بەراست..ئەمڕۆ چوویتە كوێ؟"
رووی لەمن كرد.
تای
"من-"
وەستا.
"ئێم تۆ؟"
بێدەنگی...
"تای؟..."
ئەوەی ئەیبینم چاوەكانیتی كە جگە لەوانەی من سەرنجیان لەسەر ھیچی كە نیە و سەرنجی ئەوانەی منیشی ھەموو بۆ خۆی برد.
پاشان ھەستكردن دەستەكانی بۆ قژم و بردنەوەی چەند تاڵێكی بۆ دواوە تا گەشتنە پشتی ملم.
بەڵام چۆن توانی؟
چۆن توانی وا بكات؟
وەك جادوویەك كە دەورووبەرم بێدەنگ و چۆڵكات.
جگە لە ئەو خۆی و چاوەكانی و دەستەكانی كە بەر پێستەمەكەوێ ھەست بە ھیچ نەكەم و ھیچ نەبینم.
چۆن وایكرد؟
تای
"ھەمان پەری'ەكەی خۆمیت كە بە ئاسانی ئەتناسمەوە بەو رووخسار و كاردانەوەیەت لە كاتی ئەو جوڵانەم."
"دەتناسمەوە بەوەی بەس تۆ خۆت ئەتوانی وا بكەی."
ھەستم بەو ھێزە كرد كە دایە دەستی و وایكرد سەرم بكەوێتەوە سەر سنگی.
من تاكە كەس نیم لێرە كە شتانێك كاریان لێكردووم.
دڵی بێویژدانانە خێرا لێدەدات.
تۆ بڵێی ھی منیش وا بێت؟
"دڵت."
تای
"دەریبێنە و پێی بڵێ با بوەستێ لە ئاشكرا كردنم."
"ھەرگیز."
تای
"بۆچی؟"
"چێژ لە ئاشكرابوونت دەبینم."
ئەو ماچە توندانەی لەسەر روومەتم تەزوو بە جەستەما ئەھێنن.
(شڵپ شڵپ مردممم😭لە ناوەندی رۆمانتیزیەت تێكمدا)
تای
"چێژ ببینە."
نازانم شتێكی بێزاركەرە یان نا بەڵام من یاری بە پەنجەكانیەكەم.
لە كاتێكە ئەو بە دەستەكەی تری یاری بە قژمەكا.
تای
"پێنجە."
سەرم بەرز كرد.
"ھم؟"
دەنگم وەك ئەوە وابوو تازە لە خەو ھەڵسابێتم.
چەندین خولەكە وا بێدەنگین و باوەشی ئەوەندە ئارام بەخشە جیاوازیەكی وای نیە وەك لەوەی خەوتبێتی.
تای
"پێنج پەنجە بە دەستمەوەیە."
پێكەنیم.
"دەی منیش ئەزانم..تەنھا ھەستێكی خۆشە كە وائەكەم."
تای
"دەستەكانم لێئەكەمەوە پێتیانەیەم."
بە پێكەنینەوە ووتی و وای لە منیش كرد پێبكەنم.
"شێتە."
سەرم خستەوە شوێنی خۆی.
ناپرسم كات چەندە.
گرنگی نایەم.
چەند خولەكێك رۆشت و دواجار راچەڵەكیم كە ھەستم بە دڵۆپێك ئاو كرد لەسەر دەستم و پاشان زیاتر و زیاتر.
"بارانە؟"
ھەڵنەستام:)...
تای
"نەخێر من بووم پژمیم."
"ئایی تای."
شەقێكی ھێواشم لێیا و ھەڵسام.
تای
"با بڕۆین تا زیاتر نەبووە."
"دەی."
جانتاكەم ھەڵگرت و ھەڵساین.
تای
"پێویست بە پەلە كردن ناكا ."
"دەی خۆ من پەلەم نەكردووە."
تای
"چوزانم ئیتر."
بە ھەنگاوی ھێواش و بە بێدەنگی بە رێگایا ئەرۆشتین.
كە جگە لە دەنگی ھەنگاوەكانمان و دڵۆپەكانی باران كە بەر زەویەكە ئەكەوتن ھیچ شتێك نەدەھات.
لەگەڵ بۆنی باران و وای لە درەختەكان كردبوو تەڕبن و بۆنێكی تایبەت بدەن.
بەمجۆرە بە ھێمنی و بێدەنگی بە رێگایا ئەرۆشتین لە كاتێكا دەستەكانمان یەكیان گەرمەكردەوە.
تا لە ناكاو ئەم ناوە رووناك بوویەوە لەگەڵ دەنگێكی گەورەش.
ھەورە برووسكە.
لەوە ناترسم من..
بەڵام زۆر لە ناكاو بوو ئەمە وایكرد راچەڵەكم.
بارانەكە خێراتر بوو.
تای
"بچینە شوێنێك دانیشین سەلامەتتر نیە؟"
"تای كاتەكە زۆر درەنگە زووتر بگەڕێینەوە باشترە چیەڵێی من بەتەن-"
تای
"نەمووت تەنانەت بیریش لە شتی وا مەكەوە؟"
"ئۆھ دەی كەوایە با خێرا بین."
تای
"باش."
ھەنگاوەكانمان خێراتر كرد.
نەمتوانی پێكەنینەكم بگرم بەو حاڵەمان..
تای
"پێبكەنە پێبكەنە."
"دەی تایی."
تای
"ئێ چی خراپم وتووە؟ جارێكی كە سێری كەش و ھەوا ئەكەم كەی باران بوو یەینە دەرەوە تا پێكنینەت ببینم."
رووم لێی سوڕاند.
"سێری حاڵی ئێمە بكە."
بەدەم رۆشتنەوە لە گوێم نزیك كەوتەوە و قسەیكرد.
تای
"لە داھاتوو دەربارەی ئەمڕۆ بە مناڵەكانمان ئەڵێین."
شەقێكم لە شانی یا.
"نەخۆشەكەوین خێراكە."
بابەتەكەم گۆڕی و خێراتر بووین.
لە كۆتاییا دوای چەند خولەكێك گەیشتینە نزیك شوقەكەی منی لێیە.
بارانەكە وەستا بەڵام دوای چی؟
دوایەوەی قژمان تەڕ و جلەكانمان وەك ئەوەیان لێھاتووە تازە شوشترابن.
وەستاین.
سێری كردم و پێكەنی و منیش بەھەمان شێوە.
تای
"خێرا جلەكانت بگۆڕە و شتێكی گەرم بخۆ با نەخۆش نەكەویت."
ناكرێ بێت؟
بێتە ژوورەوە و قاوەیەكی گەرم بەیەكەوە بخۆینەوە؟
دەی....
زیاتر نزیك كەوتەوە و قژم كە تەڕبوو بردیە دواوە.
تای
"تۆش دەزانیت دەمویست ئێستا بێمە ژوورەوە،بەڵام..بەیانی زوو دەبێ بچمە سەر كار وە نامەوێت بەیانی بەھۆی منەوە زوو ھەڵسیت بەپێی پێویست بخەوە."
سەرم بە مانای قایل بوون لەقاند.
سەری لەنێو ملم حەساندەوە و ھەناسەیەكی لەوێ ھەڵمژی دایەوە.
تای
"دەی بوبینم."
دووركەوتمەوە و بە ڕاكردن بێ سێركردنی دواوە چوومە ژوورەوە.
بەسەر پەیژەكانا چووم و راستەوخۆ دەرگاكەم كردەوە و دوای چوونە ژوورەوەم پشتم بە دەرگاكە یا.
سێرێكی خۆمم كرد و پێكەنیم.
"مایا ئەمەشت بە چاوی خۆو بینی."
بە پێكەنینەوە بەدەم خۆم چوومە ژوورەكەم بۆ گۆڕینی جلەكانم.
*
*
*
١١:٤٥
بەیانی خەبەرم بوویەوە بەھۆی گەرماوە.
دوێنێ شەو جلی زۆر گەرمم لەبەر كرد ئەمە ھۆكارە.
دوای ئەوەی نانی بەیانیەكی خێرام خوارد چوومە نھۆمی سەرەوە.
پێشبینیمەكرد جیمین ھێشتا خەوتبێت بەڵام لە ھۆڵەكە لەسەر قەنەفەكە بوو و سێری تەلەفزیۆنیەكرد.
"وۆھ بەیانی باش."
رووی سوڕاند و بە كۆنترۆڵەكەی دەستی تەلەفزیۆنەكەی كوژاندەوە.
جیمین
"بە كاتی تۆ."
چاوێكی لێ داگرتم.
ئەمڕۆ باش دیارە،دڵخۆشم وا ئەیبینم.
"زۆریش درەنگ ھەڵنەستام دە."
جیمین
"دواجار ھاتم كاتژمێر دە بوو وە تۆ خەوتبوویت."
"راستە ئەوكات خەوتبووم،بۆستە تۆ ھاتی و من ئاگەدار نەبووم؟"
سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند.
جیمین
"زوو خەبەرم بوویەوە و ھیچ نەبوو بیكەم."
"نانی بەیانیت خواردووە؟"
جیمین
"ھمم."
"ھەست بە باشی دەكەیت؟"
جیمین
"لەوە دەچێت خراپ بم؟"
"راستیەكەی نا."
ئەو زۆر باش دیارە ، منیش زۆر دڵخۆشم بە بینینی ئەمە.
چووم و لەسەر قەنەفەكە دانیشتم.
"ھیچ خواردنێك ھەیە حەزبكەی بۆتی ئامادە بكەم؟"
جیمین
"نا..من بێزاربووم چی تیایە ئەگەر بچینە دەرەوە؟"
"مادام باشتریت با بچین بەس سێركە دوێنێ باران باری بۆیە جلێكی باش لەبەركە."
جیمین
"تۆش وا بكە...١٠ خولەكی كە لە خوارەوە ئەبم."
"باش."
ھەڵسام و زوو چوومە خوارەوە.
بە خێرایی جلەكانم گۆڕی وابزانم دوای ناگەڕێمەوە ماڵەوە راستەوخۆ ئەچمە سەركار.
جانتاكەم لە شان كرد و جیمین لە دەرگای یا و یەكسەر چوومە دەرەوە.
دەستی گرتم و رۆشتین.
بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ زۆر باشترە.
بە چوونە دەرەوەیەكی كەم ھیچ نابێت.
جیمین
"بە پێ بچین؟ چیەڵێی؟"
"ھم وا باشترە."
جیمین
"منیش وامەوێت."
"تەواو."
بێوەی دانیەیەكیش دەستم بەردا بێ وەستان و بە ھێواشی بە ڕێیا ئەرۆشتین.
تاوەكو لە فرۆشگایەكی بچووكی شیرینی دانیشتین.
جیمین
"ئۆھ مایا بیرم چوو شتێك بڵێم."
"چ شتێك؟"
جیمین
"دوێنێ بەر لەوەی بخەوم پەیوەندیەكم بۆ ھات،بە بۆنەی بوونم بە بەڕێوبەر لە لقەكەی كۆمپانیاكەمان لێرە ھاوبەشەكانی باوكم واتە ئەوانەی كە لەگەڵمن لە ئێستایا ئاھەنگێكیان رێكخستبوو بۆ بەیانی ئێوارە بەڵام بەھۆی تەندروستی منەوە دوایانخست بۆ كۆتایی حەفتە."
"ھەڵوێستێكی جوانە."
جیمین
"ھم..وە ویستم پێتی بڵێم تا خۆو ئامادە كەی."
"پێویستی بە منە؟"
جیمین
"ھا؟ ئەی واتە چۆن؟ بە تەنیا بم لەوێ؟"
"ئـ ئـ ئێ نا بەڵام یانی من-"
جیمین
"باش كێشە نیە."
"نا جیمین بوەستە دە...من لەو شتانە نازانم تا ئێستا شارەزاییم نیە ئیتر نەمزانی پێویستی بە من ئەبێ."
جیمین
"كێشە نیە،ئارەزووی خۆتە ئەگەر بتەوێ دەتوانی نەیەیت."
"نا بێگومان دێم."
دڵیم شكاند..نا بەراستی نەمدەزانی ئەمە پێویستی بە منە.
"جیمین دە وا مەكە."
كرێمی سەر پارچە شیرینیەكەی بەردەمم ھەڵگرت و كەمێكم یا لە لووتی.
"دەی ئیتر..."
جیمین
"یااا."
لووتی سڕی.
جیمین
"دەی خۆ من ھیچم نەووت."
"رووخسارت وا لێ مەكەوە بێگومان یەم و بەیەكەوە لەوێ ئەبین ھم؟"
جیمین
"خۆی نەئەچووم نەھاتبایە."
كلێنسێكم برد و لووتیم سڕی.
جیمین
"جوانبوو بۆ پاكت كردەوە."
"وای لێ كەمەوە؟"
جیمین
" نا نا گاڵتەم كرد."
دەستمی لادا.
پێش ئەوەی كاتەكە درەنگ بێت ھەڵساین و تا وون نەبین لەو شارە گەورەیە زۆر نەرۆشتین.
"جیمین دەی ئاگەداری خۆوبە و بگەڕێوە ماڵەوە باشە؟"
جیمین
"باش تۆش ئاگەداری خۆتبە."
"زۆر دوور نیە لێرەوە خەم نەبێ،بەڵێنم پێ بدە كە بەبێ چوون بۆ ھیچ شوێنێ دەگەڕێیتەوە ماڵەوە!"
جیمین
"دەی بەڵێن بێت."
بۆ دواجار سێرم كرد و دەستەكانم خستە نێو گیرفانم بەڕێكەوتم.
قژم كە كراوەبوو بەستیم تا بە ئاسودەیی كار بكەم.
پێنج خولەكیش زووتر گەشتم و چوومە ژوورەوە.
بۆ بردنی باجەكەم دەبێ بچمە چێشتخانەكە و لەوێ ئەتوانم تای ببینم.
چووم و تای'م بینی.
كە سێریمكرد زەردەخەنەیكی كرد و چاوی لێ داگترم.
منیش بە زەردەخەنە كۆنترۆڵ نەكراوەكەمەوە لەوێ چوومە دەرەوە.
خەریكی لە مل كردنی باجەكە بووم كە خۆم بە كەسێكدا كێشا.
سەرم بەرز كردەوە و داوای لێبوودنم كرد.
----
"خێرە وا دڵخۆشی ئەمڕۆ؟"
ئەمە كێیە ئێستا؟
لە دووەم رۆژەوە ئەمناسێ؟
تەنھا دوێنێ وابزانم یەك یان دوو جار ئەم كچە بەر چاوم كەوت.
"من ئاساییم."
----
"واو كارمەندە نوێیە كەسایەتیە بەرزەكەمان قسەیكرد."
ئەو باشە؟
بۆ لە ھەموو شوێنێ ناحەزێكم بۆ پەیدا ئەبێت؟
بە ساردی و رووخسارێكی پرسیاراویەوە سێریم كرد و رۆشتم بۆوەی زیاتر كاتم نەبەم.
ئەمە چیە ئێستا؟
تەنھا دووەم رۆژی كاركردنمە لێرە!
وە ئەمە بەو جۆرە وا قسەم لەگەڵ دەكات؟
وەك ئەوە وابوو تەواو مووچە و ھەقی ماندووبوونی ئەو من وەرم گرتبێت ھھھ.
دوای ناسینم لەوانەیە باش بێت.
لەوانەشە خراپتر بێت.
گرنگ نیە بەلامەوە.
جەوی گرتم.
*
*
*
خەریكە كاری ئەمڕۆم تەواو ئەبێ و تا ئێستاش بۆ سانیەیەكیش تای'م نەبینیوە لەدوای كۆتاجارەوە كە چوومە چێشتخانەكە.
كارەكان زۆرن و كاتی ئەوەم پێ نادەن بە جۆرێك خۆم بدزمەوە.
ویستم بچمە چێشتخانەكە بەڵام ھەمان كچی پێشوو ھاتەوە بەرامبەرم.
ویستم بڕۆم و رێگەی لێ گرتم.
"كارێكت ھەیە؟"
----
"نا."
"كەوایە رێگەكەم بەردە."
----
"جوان قسە بكە، تۆ كە دوو رۆژی تەواو نیە ھاتووی دوو ووشەم بەسە بۆ دەركردنت."
"من چیم كردووە ؟"
----
"زۆر سێركردنی كارمەندەكانمان،ھاتوویت بۆ كار نەك سێركردنی ئەوان."
چەند خولەكێكی تر لە گفتوگۆ كردن لەگەڵ ئەمە بەردەوام بم ھێمنیم ون لەدەستەدەم.
پاڵیم نا و لەبەردەم خۆمم لادا.
چوومە چێشتخانەكە و كەلوپەلەكانم دانا و جانتاكەم ھەڵگرت و ویستم بڕۆم بەس سێرێكی دەورووبەرم كرد.
تای و ھەمووان سێرمەكەن...
زیاد لە پێویست توڕەییەكەم دیار بوو.
سێری تای'م كردەوە و سەرم لەقاند بەمانای ئەوەی باشم و رۆشتم لەوێ.
ئێستا تێگەشتم تای بۆ ووتی نابێ كەس بزانێ پەیوەندیەك لە نێوانمانە تەنانەت بەشێك لە كارمەندەكانیش.
كە چوومە دەرەوە شۆفێرەكەی جیمین لەبەردەم دەرگا بوو.
ئەو چیەكات لێرە؟
چوومە بەردەمی سڵاوی لێ كردم.
"جیمین تۆی ناردووە؟"
----
"ئـ بەڵێ بەڵێ ووتی كە ماندووبوویت زۆر بە پێ رۆشتی لەگەڵی بۆیە من بێم بتگەیەنمەوە."
تا كەس نەیبینیوە زوو بڕۆم باشترە.
"باشە كەوایە."
سەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتم.
*
*
*
دوای چەند خولەكێك گەشتینە ماڵەوە و چوومە ژوورەوە.
ھەر كە جانتاكەم دانا و دەنگی دەرگا ھات و كردمەوە.
جیمین
"تازە گەڕایتەوە؟"
"ھم."
جیمین
"باش جلەكانت مەگۆڕە."
"بۆچی؟"
جیمین
"چی بووە؟ شتێك رووییاوە باش دیار نیت."
"تەنھا كەمێك بێزاریان كردم."
جیمین
"كێ؟ كێ چی كرد؟"
"نازانم ئافرەتێكی بێزاركەر ھەر ئەوەندە."
جیمین
"ئەھا وامزانی كوڕەكانن."
"خۆزگە كوڕێك ئەبوو جیمین، ئەو ئافرەتە ھەموو سەری خولەكێ وەك دێو دەردەكەوێت بۆم."
جیمین
"سێركە گیانەكەم ئەتەوێ بەیانی مەگەڕێوە ھم؟؟ كارێكی باشتریشت پێ ئەیەم لە كۆمپانیا."
"نا ئاساییە من لە ھەموو شوێنێ ناحەزێكم ھەر ئەبێت،بەھەرحاڵ بۆچی جلەكانم نەگۆڕم؟"
جیمین
"ئەھا،ئەچین جل ئەكڕین بۆ كۆتایی حەفتە."
"ئەی جلمان نیە؟"
جیمین
"نا ئەبێ شتێكی گونجاو لەبەركەین و بەیانی ئەگەڕێمەوە سەر كار بۆیە كاتی ئەمەمان نابێ و ئێستا باشترین كاتە بۆ رۆشتن،ئەگەریش ئەتەوێ دوای كەمێكی كە ئەچین ئەگەر ماندوویت."
"نا من كێشەم نیە بەڵام بە بۆنەی چی بەیانی دەگەڕێیتەوە كار؟ پێویستت بە حەسانەوەی زیاترە."
جیمین
"نا مایا بەراستی وا رانەھاتووم،دەی ھەموو كاتەكەمان لێرەبرد با بڕۆین دوای لەسەر ئەمە رێكەكەوین."
جانتاكەم ھەڵگرت و دەرگاكەمان داخستەوە و رۆشتین.
*
*
*
جیمین زۆری لێ كردم بۆ كڕینی شتی زیاتر بەڵام پێداگریم كرد كە تەنیا یەك پارچە بەسە و وام كرد.
بەڵام ئەو.....
بەراستی حەز بە جل كڕین دەكات نزیكەی بیست پارچە جلی تاقی كردەوە و نەیەزانی كامی بێنێ و كامی نەھێنێ دواجار ھەموویانی ھێنا.
گەیشتینەوە و دەرگاكەمان كردەوە.
"واھ جیمین پێویستت بە چەند خولەكە بۆ رێكخستنی تەواوی ئەوانەی كڕیوتە."
جیمین
"بە یارمەتی تۆ لەوانەیە كەمتر لە كاتژمێرێ."
"دەی دەی بە شێوەیەكی راستەوخۆ بڵێ كە دەتەوێ یارمەتیو بەم."
جیمین
"ئێێ بێگومان خۆ بەتەنیاش نایانكەم دوای من نەخۆشیشم."
"ھھھھ باش باش با ئەو زەرفە دانێم ئێستا یەم."
بە مانای قایل بوون سەری لەقاند و منیش دوای دانانی جانتاكەم و ئەوانەی دەستم چوومە نھۆمی سەرەوە.
قسەكەی راستبوو كاتژمێرێكيشمان نەویست بۆ
رێكخستن و دانانی ھەموو كەلوپەلەكان.
"وای جیمین تا ساڵێكی كە پێویستت بە بازاڕ نیە."
جیمین
"لەجیاتی تۆش شتەكڕم ھم؟"
"بەڵێ لە جیاتی دە كەسی تری وەك من."
جیمین
"كچان ھەمووكات حەزیان لە بازاڕی و جل كڕین و شتی نوێیە بەس بە دەگمەن ئەم سیفەتە لە تۆ ھەیە."
"ئێ نا وا نیە بێگومان منیش شتێكی وام تیایە بەس خاڵێكی زۆرگرنگیش نیە یانی،نازانم ھەستناكەم لەبەركردنی شتێكی جوانتر لەوانیتر و ھەبوونی شتی باشتر دڵخۆشتكا ھم؟"
جیمین
"بێگومان ئەوانە دڵخۆشكەر نین،تۆ'ی كە من دڵخۆشەكەی."
"تەنھا من،ھیچ كەسی تر نا."
جیمین
"ھم تەنھا تۆ،تاكە ھۆكاری دڵخۆشیمی."
"سێركە دایك و باوكیشت زۆر خۆشیانەوێـ-"
جیمین
"بێگومان دەزانم و دەزانم ئەوەی ئەیانەوێ من بیكەم لە چاكەی خۆمە بەڵام،زۆرلێكردنم بۆ كردنی شتێ كە خۆم نامەوێ دڵخۆشكەر نیە."
من.....
واتە منم تاكە ھۆكاری دڵخۆشی جیمین؟
ئەی من نەمێنم چی..
دڵخۆش نابێ؟
جیمین ئەمە بۆ من سەختتر دەكات...
دەنگی دەرگاكە ھات و جیمین ھەڵسا.
ئێمە لەسەر زەویەكە دانیشتبووین لەنێو كاغەزی ئەو كەلوپەلانەی كە جیمین كڕیبووی.
جیمین
"خواردنم داواكردبوو ئەوە ھاتووە."
"ئێ تۆ بڕۆ منیش ئێرە پاكەكەمەوە."
جیمین رۆشت و منیش ژوورەكەم پاك كردەوە.
تا من چوومە چێشتخانەكە ئەو خواردنەكانی لەسەر مێزەكە دادەنا.
"یارمەتیت دەوێت؟"
جیمین
"نا نا تۆ خۆی ماندوو بوویت دانیشە."
دانیشتم و دوو پەرداخی ھێنا.
خواردنی زۆری داوا كردووە.
*
*
*
دوای ئەو رۆژە دوور و درێژە لە كۆتاییە لەسەر جێگاكەمم.
مۆبایلەكەم كردەوە تا پەیوەندی بە تای'ەوە بكەم.
بەڵام وەستام.
من لێرەم.
لە ھەمان شاری ئەوی لێیە.
كەچی ھێشتا لە رێی مۆبایلەوە قسەبكەین؟
ئەمڕۆ ھیچ كاتمان نەبووە بەیەكەوە.
سێری كاتژمێرم كرد.
١٠:٣٠
دڵنیام ئەو زۆر ماندووە:(
من دەیبینم ئەو تەواوی رۆژەكە كار دەكات!
وابزانم پێویستە كارەكەی بگۆڕێت،بەراستی سەختە.
چییە ئەگەر بڕۆم؟
دەزانم ئەو ووتی كە بیریش نەكەمەوە بە تەنیا لەم كاتانە بچمە دەرەوە بەڵام-
نامەوێت داوای لێ بكەم كە بێت چونكە ئەو بێت دەبێ بێتە ژوورەوە وە ئەوە ناكرێ..
ھەروەھا ماندووە..
بچم و قسەی بشكێنم؟
دەی خۆ چی تیایە...
ئوف من بەم كارەم تەنانەت قسەی جیمین'یش دەشكێنم.
تەنھا دەیكەم و تەواو.
ھەڵسامەوە و چاكەتەكەم ھەڵگرت و مۆبایلەكەشم كردە گیرفانم.
بە پێ بڕۆم باشترە بوێری تاكسیم نیە راستیەكەی.
وەكو دزێك چوومە دەرەوە و بەڕێكەوتم.
كەشەكەی ساردە خۆشبەختانە خۆم باش پێچاوە.
راستی بڵێم دەترسم..
و بە جۆرێك پەشیمانم لەوەی كردم.
١٥ خولەكە لە رێگام و قاچەكانم دەلەرزن چونكە دەترسم.
شەقامەكان چۆڵ نین بەڵام جار جار دەكەومە شوێنی چۆڵ.
سوپاس خوایە رێگاكە دەزانم.
دڵم لەنێو دەستم بوو و لە رێگا دەرۆشتم..
دووبارە شەقامێكی چۆڵ..
ھەنگاوەكانم لە ترپەی دڵم خێراتر كرد.
فرۆشگایەكی بچووك ھەیە لێرە و كەشەكەی ترسناكتر كردووە.
ئەوێم تێپەڕدا بەڵام تێبینیم كرد كە كەسێك لەوێ ھاتە دەرەوە و ھەنگاوەكانی دوای من كەوتن...
لەوانەیە من وا ھەست بكەم.
بەڵام سێبەرەكەی دەبینم..
لە ژیانم شتی وا دووبارە ناكەمەوە قسەی كەس ناشكێمم سوێند بە خوا.
ئەوەی دواوەم خێراتر بوو و دواجار ھەستم كرد كە ھیچ دووریەك نەما و قۆڵمی-
-
-
-
-
-
2241 words🧅