دوو فریشتە❥
-
-
١٧
-
-
"جیمین منیش تۆم خۆشدەوێت!"
بەخێرایی ووتم بۆوەی نەتوانم بە باشی گوێبیستی خۆم بم.
نەتوانم گوێبیستی ئەو نەفرەتیە بم كە لە دەمم دەرچوو.
جیمین سێری كردم.
چاوەكانی تیژ كردەوە.
بەھێمنی پێكەنینێكی گاڵتەجارانەی كرد.
جیمین
"ھھھ گاڵتە ئەكەی؟"
"نا من بەراستمە."
جیمین
"ئەی دوێنێ كێ بوو ئەو قسانەی كرد؟"
"دوێنێ زۆر لەناكاو بوو بۆم..نەمەتوانی یەكسەر رازی بم بە ھەموو شتێك وا لە ناكاو وە چەند شتێكم لەخۆمەوە دروستكرد،دڵنیابوومەوە كە ھەستەكانم."
بە رێكی دانیشت.
جیمین
"و واتا..یانی بەراستی منت خۆشەوێ؟ رازیت؟"
سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند.
"ھۆكار ھەیە رازی نابم؟"
زوو چاوەكانی دەستیانكرد بە بریسكانەوە بەھۆی فرمێسكەكانی لێیان كۆبوونەوە.
بە ئەندازەی چاوترووكانێك ھات و وونی كردم لەنێوان قۆڵەكانی.
داوا لە فرمێسكەكانم ئەكەم خۆ ئاشكرا كردنیان بۆ كاتێكی تر ھەڵگرن.
دڵی من بەرگەی ئەوە ناگرێت باوەشەكەی لەگەڵ ئاڵوگۆڕ كەم.
ناتوانم.
بەراستی ناتوانم ئەو باوەشە گەرمەی لێیدام پێی بدەمەوە.
ببورە جیمین..
ببورە تای..
كە ڕێگەمداوە كەسێكی كە ئەوە بكات كە ھیوا ئەخوازم تۆ بیكەیت.
چاوەكانم داخست و ھەناسەیەكی قوڵم ھەڵمژی دوای چەند سانیەیەك جیمین دووركەوتەوە.
جیمین
"مایا بڕواناكەی دوێنێ چۆن ڕووخام!"
منیش وا ئەڕووخێم جیمین.
"ببورە جیمین..ئەزانم نەئەبوایە وا بكەم بەڵام پێم ووتی كە چۆن بوو."
جیمین
"كێشە نیە داوای لێبووردن مەكە تەواو،ئێستا من خۆشبەختترینم!!"
پێكەنیم بۆی.
جیمین
"كەی بە دایك و باوكمت بناسێنم ھم؟ دڵنیام دڵخۆشەبن بە بینینی خۆشەویستی كوڕەكەیان."
بە چەند زمان و چەند زاراوە بڵێم ھەستم چۆنە.
كەسێك جگە لە تاكە خۆشەویستە سەرشێتەكەم من بە خۆشەویستەكەی ناودەھێنێت.
ئەمە ئەستەمترە لەوەی بیرم لێی ئەكردەوە.
مایا تۆ بەھێزیت..تەنھا ماوەیەكە بەرگە بگرە.
"نازانم ھەركەی كە ویستت."
جیمین
"بەیانی؟"
"باشە كەوایە."
جیمین
"شتێك بووە؟ زیادەڕەویم كرد؟"
"ن ن نا بێگومان نا تەنھا سەیرە بۆمن."
جیمین
"ڕادێیتت."
پێكەنیم بۆی.
"پێویستە ئێرە كۆكەینەوە بەڕاستی بۆنێژی ناخۆش دێ و ئەو شوشە شكاوانە یاا."
جیمین
"تاوسنی تۆیە."
"ئەزانم ببورەە.."
جیمین
"یاا پێویست ناكا،ھەم ئێمە نایكەین ئێستا چەند كەسێك یەن و پاكیەكەنەوە."
"حەزەكەم خۆمان بیكەین."
جیمین
"مادام وات دەوێت بۆ نا دەی منیش فێر بكە چۆن ماڵ پاككەمەوە."
"واتا نازانیت؟"
سەری بە مانای نەخێر جوڵاند.
"دەی كەواتە فێربە وەرە."
دەستمان كرد بە پاك كردنەوەی ھۆڵەكە و پاشان چێشتخانەكە.
ماڵێكی زۆر گەورە بوو.
دەبێ بەتەنیا بژی؟
بۆ نەپرسم؟
"بەتەنیایت لێرە؟"
جیمین
"نزیكەی مانگێكە باوكم ئێرەی پێداوم..ھم تەنیام بەڵام زۆر كات لەماڵەوە بەسەرنابەم."
"ئەی ئەچیە كوێ؟"
جیمین
"لەو دواییە ئەھاتمە لای تۆ ئەگەرنا ئەچوومە كۆمپانیا و ھەنێكاتیش كۆرسی مۆسیقا."
"ھم...ھوفف ماندوو بووم."
جیمین
"ووتم با ئێمە نەیكەین."
"ئێرە زۆر گەورەیە و كاتی زۆری ئەوێ و ماندووبوونیش..دەی زۆری نەماوە."
جیمین
"مایا تەواو با دانیشین منیش ماندوو بووم."
"تەمەڵ مەبە بەوەندەش ھیچ نابێ."
جیمین
"بۆتۆمە."
"من باشم."
گەڕاینەوە سەر كارەكەمان.
وەك ماڵەكەی من نیە چەند خولەكێكی بوێ و تەواو.
قەت ئەوەندە ماندوو نەبووم من.
دانیشتین لەسەر قەنەفەكان.
چەند خولەكێك رۆشت بەسبوو بۆ حەسانەوەمان.
جیمین
"دەتەوێت ماڵەكەت پیشانبەم؟"
"ھم بۆ نا."
جیمین
"دەی وەرە كەوایە..من باخچەكەم زۆر بەدڵە با سەرەتا ئەوێت پیشنابەم."
بەدوایەوە رۆشتم و چووینە باخچەكە.
واھھھ..
لە پاركەكەی نزیك ماڵەكەم گەورەترە ئەمە.
ئەو خانووە ھی من بوایە لە ماڵەوە نەئەچوومە دەرەوە!
چ گەمژەیەك ھەیە لێرە بێزاربێت!
با شۆكبوو دەرنەكەوم و حەیای خۆم نەبەم.
رۆشتین و رۆشتین مەلەوانگەیەكی لێبوو.
جیمین
"مەلەوانگەكەی ئەوێ خۆشترە بەڵام ئەوەیان تەنھا زیاتر بۆ سێركردنی خۆشە وانیە؟"
مەلەوانگەی تایبەت بە سێركردن؟
یەك مەلەوانگە نیە؟!
"ھم ئەمەش كێشەی نیە."
جیمین
"ئەویتر بۆ بەكارھێنان دەشێت بەڵام ئەمە ناھ."
بە مانای تێگەشتن سەرم جوڵاند و سەرنجم بردەوە سەر سێركردنی باخچە مەلەوانگەكە.
مەلەوانگەكەی تریشی پیشانیام كە لە ژوورێكا بوو دەورووبەری ھەمووی شوشە بوو وەك ئەوەی ووتی بۆ مەلە كردن دەبوو.
پاشان چووینەوە ژوورەوە.
سەرم سوڕماوە لە گەورەیی خانووەكە یا ڤێلاكە یا كۆشكەكە نازانم...
ئەو شوێنە گەورەیە بۆ كەسێك زۆر نیە؟
تۆ بڵێی بۆ چەند كەسێك خانووێكی چۆنیان ھەبێت!
ھەمووی پیشانیام بە ژوورەكەشیەوە.
چێشتخانە و ھۆڵی ماڵەكەم لێكبدەی ھێشتا ناگاتە گەورەیی و فراوانی ژوورەكەی ئەو.
(من حەزم لە ژووری گەورە نیە ئێوەش وان؟🤡)
دواجار گەڕاینەوە ھۆڵەكە و دانیشتین.
جیمین
"بەدڵت بوو؟"
"ھم."
جیمین
"خۆی زۆر كاتم لێرە نەماوە."
"واتا چۆن؟"
جیمین
"ئەی ناچینە ئەمریكا؟ بەمە رازی نیت؟ ناتەوێت بچین."
ئەی من بۆچی رازیم وەك خۆشەویستی خۆت ناوم بێنی ئەگەر بەمە رازی نەبم..
"بێگومان جیمین من ووتبووم ئەمە خەونی منە!"
جیمین
"كەی بچین؟!"
وا خێرا؟
وا ئاسان؟
دوو ساڵە كارەكەم!
دوو ساڵە ئەخوێنم زیاتر لە پێویست!
دوو ساڵە بە حەسرەتی ئەمەم!
وا ئاسانە بۆ ئەو؟
ئێستا ھەر كاتێك بڵێم دەتوانێ بمبا؟
یا خۆی ھەر كاتێكی بوێ دەتوانێت بچێت؟
ئاخەر ئەمە قبوڵ نەكراوە..
چیەبوو منیش وا ئاسان بوایە بۆم!
ناچارنەبوومایە رازیبم كەسێكی كە جگە لە تاكە خۆشەویستە سەرشێتەكەم من بە خۆشەویستی خۆی بزانێت..
"م م من نازانم تۆ."
جیمین
"ھەركاتێكی تۆ بتەوێت!"
"بەیانی."
بێوەی بیری لێ بكەمەوە بۆ خولەكێكیش وام ووت.
كە باسی ئەمریكا ئەكرێ تای یەتە بەرچاوم.
كە تای یەتە بەرچاوم ھەموو شتێ لەبیرەكەم.
كات،شوێن،كەس،خۆم..
بۆیە راستەوخۆ بەیانیم ھەڵبژارد بۆ گەشتن پێی..
جیمین
"بەو خێراییەش ناكرێ ھم؟ سێ رۆژی تر باش نیە؟"
"ھم باشە بەدڵی خۆت..سوپاستەكەم جیمین."
جیمین
"بۆ چ شتێك؟"
"خەونەكەم بەدی دێنیت.."
پێكەنینێكی چوارگۆشەی بۆكردم.
جیمین
"نازانی دڵم چەند خۆشە كە رازی بوویت بەمە مایا..تۆ شایەنی جیھانیت ."
بۆ پێویستە بەوجۆرە ئازار بدرێم!
خۆزگە خۆشی نەئەویستم!
خۆزگە رقی لێم بوایە.
پێكەنینێكم بۆی كرد پێش ئەوەی ھەڵسم.
"من دەگەڕێمەوە كاتەكە درەنگی كرد."
جیمین
"باش من دەتگەیەنم."
"نـ..-"
جیمین
"ھش دە."
ھەڵسایە سەرپێ و سویچەكەی لەسەر مێزەكە ھەڵگرت.
بەدوایەوە چووم و چووینە ناو ئۆتۆمبێلەكە.
خولەكەكان خۆیان رۆشتن و گەشتین.
"نایەیت؟"
جیمین
"نا پێویستە ھەنێ كار بكوم چوارشەمە گەشتمان ھەیە."
پێكەنیم كە بیرم كەوتەوە.
"باشە كەوایە خوات لەگەڵ."
جیمین
"خوات لەگەڵ ئاگەداری خۆتبە."
بزەیەكم بۆی كرد و دابەزیم.
چاوەرێم كرد و تا رۆشت.
چاوەكانم داخست.
و ھەناسەیەكی قوڵم ھەڵمژی و چوومە ژوورەوە.
لەسەر قەنەفەكە دانیشتم.
نازانم ئەوەی كردم راستە یا ھەڵە.
بەڵام كردم!
بەراستی توانام نەما.
توانام نەما چیدی بەرگەی دووری بگرم لەو.
رازی بوونم بە جیمین.
چوونمان بۆ ئەمریكا.
پاشان وونكردنی خۆم لە جیمین..
خۆ پەرستیە؟ ئەزانم..
جیمین من لەبیردەكات.
و رقی لێم دەبێت.
بەڵام من ناتوانم تای لەبیركەم.
ناتوانم رقم لێی بێت.
كەوایە دوای ئەمانە شتەكان باش ئەبن.
جیمین كەسێكی باش دەدۆزێتەوە كە شایەنی بێت.
شایەنی دڵە باش و سافەكەی بێت.
شایەنی زەردەخەنە بێتاوانەكەی بێت.
شایەنی ئەو ھەموو خۆشەویستیە بێت كە ئێستا وا بە چاوەكانی بەمنی دەدات..
من شایەنی ھیچ كام لەمانە نیم.
ئێستا دەمەوێت بڕوا بەخۆم بێنم دوای سێ رۆژ لای تای'م!
چۆن ئەمە بە تای بڵێم..
ئەمەوێ بیكەمە سوپرایز.
نا زۆر شۆك ئەبێت بەمجۆرە!
نا نا ئەیكەمە سوپرایز تەواو.
*
*
*
لەسەر جێگاكەم پاڵكەوتبووم و چاوەڕێی پەیوەندی تای بووم.
وە بەڵێھ شاشەی مۆبایلەكەم ڕازایەوە بە ناوی [خۆشەویستە سەرشێتەكەم].
ھەر بە بینینی وێنەكەی بێ ئاگەداری خۆم زەردەخەنەیەك رووخسارمی گرتەوە.
چۆن دەكرێ وا بە ئاسانی كارم تێبكات!
ئاخەر تاوانم چیە كەوتوومەتە داوی خۆشەویستی مرۆڤێكی لەو جۆرە كە دڵم بەرگەی ناگرێت!
ناكرێت ئەوەندە خۆشمبوێ.
تای
«گیانەكەم چاوەڕێی پەیوەندیەكەم بووە و یەكسەر وەڵامی یامەوە؟»
«من بیست و چوار كاتژمێری رۆژەكەم لە چاوەڕوانی گوێبیستبوونی دەنگتم.»
(توخوا زۆر رۆمانتیزن )
تای
«وامان لێھاتووە دەترسین پەیوەندی بكەین.»
«خۆت دەزانیت من نامەوێت تۆ خەوت تێكبچێت و دەمەوێت بەپێی پێویست بحەسێیتەوە.»
تای
«ھمم دەزانم،تۆش ئێستا دەبێ یەكسەر بخەوی تێگەشتی! بەیانیش دەبێ باش نان بخۆیت باشە..ناتوانم كامێڕا بكەمەوە بەڵام وێنەیەكم دەوێت!»
«بۆچی ناتوانیت؟»
تای
«چەند كەسانێكی زۆر لە دەورووبەرمن..چۆن كامێڕا بكەمەوە و رێگە بدەم ئەوانیش تۆ ببینن ھا؟ ئاخەر چۆن رێگەبدەم ئەوان جوانی تۆ ببینن؟»
غیرەكردنەكەی ئەبینن؟
من زۆر زۆر خراپتر غیرە دەكەم!
پێكەنیم.
«باش ئەینێرم دەی بڵێ شەوشاد با لە كارەكەت دەر نەكرێی!»
تای
«شەوشاد جوانترین پەری جیھانی كیم تایھیۆنگ چاوەڕێی وێنەكەتم بۆ شەحن بوونەوەم.»
دایخست.
زوو وێنەیەكم نارد و دەنگی ھاتنی نامە ژوورەكوی گرتەوە.
واھ واھ واھ...
من بیری ئەوم دەكرد!
وێنەی تای بە جلی كارەكەیەوە و كاتێك چاوێكی نوقاندووە بەو بزە بەفیزەیەوە!
وە دوای ناردنی وێنەكە نامەیەك كە نووسراوە
تای
-زۆر جوان دەردەكەویت پەریەكەی كیم تایھیۆنگ،چێژ لە سێركردنی پیاوەكەت ببینە.
ھەر خولەكێك كە دووپاتی دەكاتەوە كە ئەو ھی منە بۆمن زۆر بەنرخە!
بەڕادەیەك دلخۆشم دەكا كە دەمەوێت بچمە نێو ھەورەكان.
چۆن دەكرێ بە جلی كارەوە وا جوان دەركەوێ؟
چەند بەبەختن ئەوانەی ئەو كیم تایھیۆنگ'ەی من خواردن دەباتە سەر مێزەكەیان.
وێنەكە سەیڤ كرا لەلایەن منەوە.
بە بزەوە خەو بردمیەوە.
ئەوەندە كاریگەری لەسەرم ھەیە.
ھەموو شتێك بە تەواوی ھەموو شتێك لەبیردەكەم لە كاتی بینینی.
چەند تامەزرۆی باوەشیم..
*
*
*
قژم كراوە بوو.
كیلۆتێكی رەش لەگەڵ قەمیسكی قۆڵ درێژی سپی و جانتایەك كە وایدەكرد جلەكەم فەرمی دەرنەكەوێ.
زیاتر لە كاتەكانی تر كە جیمینم تیای بینیوە گرنگیم بەخۆم دا.
بێگومان ئەمجارە تەنیا جیمین نیە دایك و باوكیشیەتی.
پێڵاوی پاژنە بەرزم ھەڵەبژارد نەمدەویست فەرمی دەركەوم.
ھەر كە نامەیەكم بۆ ھات وە سێرم كرد جیمین بوو ووتبووی كە چاوەرێیە چوومە دەرەوە و تا ناو ئۆتۆمبێلەكە نەوەستام.
"سڵاو."
جیمین
"واھ..سڵاو،زۆر جوان دەردەكەویت مایا."
"سوپاس."
جیمین
"باوكم شانازی بە ھەڵبژاردەی كوڕەكەی دەكات."
"گەورەی مەكە."
جیمین
"من ھیچ شتێكم گەورە نەكردووە."
پێكەنیم و سێریم كرد.
"دەی دەی با بڕۆین."
پێكەنی و بەڕێكەوتین.
دوای چەند خولەكێك گەشتینە بەردەم دەرگای ماڵەكەیان.
ھیچ شۆك نەبووم ئەمجارە.
بێگومان ماڵێكم بینی كە بۆ یەك كەس بوو چۆن بوو.
پێویست ناكا شۆك بم بە بینینی ماڵێك كە بۆ زیاتر لە كەسێكە.
گەورەیی ماڵەكە بۆم پێشبینیكراو بوو.
"جیمین."
جیمین
"ھم."
"ھیچ خوشك و برایەكت ھەیە؟"
جیمین
"خوشكەكەم لێرە نیە لەدەرەوەی شارە بۆ تەواوكردنی كۆلێژ."
"ئەھا..ئەی تۆ بۆ لێرە مایتەوە؟"
جیمین
"چونكە نەمدەویست،تا ئەوكاتەی تۆم بینی و ڕام گۆڕا."
رستەی دووەمی بە بزەیەكەوە ووت.
منیش زەردەخەیەكم بۆی كرد و دابەزین.
چووینە نێو خانووەكە و تا ھۆڵە گەورەكە كە ژن و پیاوێك لەوێ چاوەرێمان بوون.
تەواوی كاتەكە بە باشی رۆشت.
من خۆم بەوان ناساند جیمینیش پێشتر زۆر شتی لەسەر من پێیان ووتبوو.
راستە باوكی لەسەر ھەنێك شت زۆری كە جیمین دەكات بەڵام ئەو پیاوێكی باش دیارە و وایە.
لەكۆتاییدا بۆ چاكەی كوڕەكەیەتی.
زۆر بە ھێمنی لەگەڵم ھەڵسوكەوتیەكرد و قسەیەكرد.
بە جۆرێك بێزار نەدەبوون و ھەستم بە شڵەژاوی و دڵەراوكێ نەدەكرد.
دایكی ئافرەتێكی نەرم و نیان و سادە بوو.
ئەویش بەھەمان شێوەی باوكی زۆر بە ھێمنی قسەی لەگەڵم ئەكرد.
نەك تەنھا شایەنی جیمین نیم.
شایەنی ئەو دایك و باوكە بێوێنەیەشی نیم.
چەند كاتژمێرێكی رۆژەكەم لەوێ بەڕێكرد بە خوانی ئێوارەوە.
دوای سوپاسكردنیان بۆ ئەو خوانە جوانە و ئەو خۆشەویستیەیان لەگەڵ جیمین چووینە دەرەوە.
جیمین
"دەتەوێ بچینە شوێنێك؟"
"بەدڵی خۆت ھەركوێیەكت بوێ."
جیمین
"باشە كەواتە."
نامەوێت ھیچ داواكریەكی رەتكەمەوە.
تاكە رێگایە بۆمن تا بتوانم كەمێكیش بێت شایەنی بم و رقم لەخۆم نەبێ.
*
*
*
كەنار دەریا بەشەو.
ھەڵبژاردەكەی جوانە.
دانیشتین لەوێ.
ھێمن و بێدەنگ.
بەدڵم بوو.
جیمین
"مایا."
"ھم."
جیمین
"شوقەیەكم كڕی لە ئەمریكا سێ نھۆمە ھەر نھۆمەی خانوێكە و زۆر خۆشبوو نھۆمی دووەم
بۆ تۆیە و سێیەمیان بۆ من،واتە دەمەوێت كە چووین ھەست بە ئااسودەیی بكەی و وابیرم كردەوە ئەگەر بەیەكەوە بین ئاسوودە نابێ بۆت."
(شوقە=ئەپارتمان= apartment )
بیركردنەوەكەی زۆر جوانە!
بەجۆرێك دەمەوێت بگریم..
بگریم چونكە ئەو ھەمووە بۆمن دەكات.
ئەو باشیە و گرنگی پێدانەی.
بیركردنەوەی لە ئاسودەیی من!
-
-
-
-
-
1698 words 🌚🐚