PLAYBOY||P.JM

By story-bts

21.2K 3K 698

Started:3/7/2020 Ending:5/8/2020 More

1
2
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
END

3

1.2K 210 33
By story-bts

-
-
-
جەیسووک:کەی ئەو وانە نەفرەتیە تەواو دەبێت
جیمین:جەیسووک بەسیکە لەوەتەی وانەکە دەستی پێکردوور تۆ بۆڵە بۆڵت کردووە
جەیسووک:ڕقم لەو وانەیە دەبێتەوە بەڕاستی وانەیەکی بێزارکەرە
جیمین:کەمێکیتر زەنگەکە لێ دەدات و نەجاتمان دەبێت لەدەست مامۆستا کیم
جەیسووک:ئایش کەی لێدەدات
"جەیسووک بە بۆڵە بۆڵەوە چاوەکانی کەوتنە سەر جیهی بەبێ ویستی خۆی لێی قوڵ ببویەوە"
جەیسووک:*واهـ ئەمە چیە بۆچی هەرگیز هەستم نەکردوە کە ئەو ئەوەندە جوانە ئایگۆ ئەو زۆر قشتە ئەوە من باسی چی دەکەم ئایش دوو خولەکیتر لێرە مێشکم لەدەست دەدەم*

"زەنگی چوونە دەرەوە لێیدا هەموویان ڕۆیشتن بۆ دەرەوە جگە لە جیمین و جیهی"

جیهی:نەفرەت ئەم پەڕاوانەم لەکوێ داناوە
"سەیری هەموو بەشێکی نێو جانتاکەی دەکرد"
جیهی:ئایش لەکوێیە!!
جیمین:بەدوای ئەمانە دەگەڕێیت؟
"هەندێ پەڕاوی لەدەست بوو بە خەندەیەکی لارەوە سەیری جیهی دەکرد"
جیهی:ئەوانە چی دەکات لای تۆ؟ خێرا بۆمی بگەڕێنەوە
جیمین:گرەنتی ئەوەت پێنادەم کە بەسەلامەتی دەگاتەوە دەستت
جیهی:جیمین بەنەفرەت بیت وتم بۆمی بگەڕێنەوە
جیمین:ئۆو سێکشی گێڕڵ بۆچی ئاوا توڕەیت
جیهی:پاڕک جیمین سوێند دەخۆم تۆ دەکوژم
جیمین:گەر بەدەستی تۆ بمرم ئەوە کێشەم نابێت
جیهی:جیمین پێش ئەوەی شتێکی خراپ ببێت ئەوانەم بۆ بگەڕێنەوە
"جیمین هێواش هێواش لە جیهی نزیک دەبوویەوە تا ئەو کاتەی لە پێش ئەو وەستا تەنیا چەند سانتیمێکیان لە نێوان بوو"
جیهی:جیمین تکایە ئەوانەم پێبدەوە
جیمین:ژوانێک لەگەڵ من ببەستە ئەوکات پەڕاوەکانت بە سەلامەتی دەگاتەوە ژێر دەستت
جیهی:باسی چ نەفرەتیێک دەکەیت؟
جیمین:حەز ناکەم قسەکانم دوبارە بکەمەوە
جیهی:خۆت و ژوانەکەشت بە نەفرەت بن
جیمین:کەواتە خۆت ئەوەت ویست
"هەموو پەڕەواکانی بە جارێک دڕاند"
جیهی:جیمین!!!
جیمین:کاتێکی خۆش جوانکیلە"لە پۆلەکە چوویە دەرەوە و جیهی بەو شێوەیە جێهێشت"
-
-
-
هیجین:جیهی لەکوێ بوویت؟
جیهی:لە دۆزەخ بووم
هیجین:یا ئەوە چیتە؟
جیهی:جیمینەکەت پەڕاوەکانمی هەموو دڕاند من تەواوی دوێنێ شەو خەریکی ئەو پەڕاوەنە بووم من بەهۆی ئەوەوە پۆینتی تەواوم وەرناگرم
هیجین:ئایی دەی هیچ نییە گوێی پێمەدە
جیهی:چۆن گوێی پێ نەدەم من پۆینتەکانم کەم دەکات لە کیمیا
هیجین:بۆچی لەمن توڕە دەبیت هەڵەی من چییە
-
-
-
"هەموویان لە تاقیگەی کیمیا بوون و سەیری مامۆستایەکەیان دەکرد کە چۆن مادەکان تێکەڵ بە یەکتر دەکات و شتی سەیری تێکەڵ دەکرد"
جیمین:ئەوە چیە ئەوە زۆر قورسە من هیچ تێنەگەیشتم
جەیسووک:ئێستا ئەوە چ نەفرەتیەکە من لەوە تێناگەم مێشکم وەری ناگرێت
جیهی:بۆچی تۆ مێشکت هەیە تاوەکو وەری بگرێت
"بە گاڵتەجاریەوە وای وت"
جیمین:تۆ بۆچی خۆت دەکەیتە ناو باسەکەی ئێمەوە
جیهی:ئاخر ئێوە بێئەقڵن هەر ویستم بیرتان بخەمەوە
هیجین:جیهی بۆچی وای پێدەڵێت؟!!!
جیهی:"بە بێزاری چاوەکانی لێی سوڕاند"
جیمین:چۆنیت کیوتی بەیبی"خەندەیەکی شیرینی کرد"
هیجین:سوپاس ئۆپا من باشم
جیمین:کیوتی بەیبی تۆ زۆر شیرینیت
هیجین:"ڕوومەتەکانی پەمەیی بوون" سـوپاس ئۆپا
جیمین:ئۆو کیوتی بەیبی شەرم دەکات
م.لی:ئەو دەنگە دەنگە چییە؟!!
جیهی:بەڕێز لی جیمین و جەیسووک قسە دەکەن
جیمین:ئەو خۆی دەستی پێکرد
جەیسووک:ڕاست دەکات جیهی خۆی دەستی پێکرد
بەڕێز لی:هەر چوارتان وەرن بۆ ئێرە خێرا
جیمین:نەفرەت

"هەر چواریان بە مینگە مینگەوە چوون بۆ لای بەڕێز لی و لەلای مێزەکای وەستان"

بەڕێز لی:بەهۆی ئەوەی بێڕێزیتان کرد لە وانەکەی من منیش سزاتان دەدەم بەوەی ئەو تاقیکردنەوەی من تەواو کەن گار تاوەکو هەفتەی داهاتوو وەڵامەکانتان دەست نەکەوت ئەوە من 20 پۆینت لە هەر چوارتان دەشکێنم وە ئێستاش بڕۆنە دەرەوە لە تاقیگە

"هەر چواریان خۆیان دانواند و ڕۆیشتن بۆ دەرەوە هەر کە گەیشتنە دەرەوە بوو بە شەڕیان"

جیمین:هەموو هەڵەی تۆ بوو
جیهی:نەخێر هەڵەی تۆ بوو تۆ و ئەو بێ ئەقڵە قسەتان دەکرد
جەیسووک:کەس بەتۆی نەوت وەرە و قسەمان لەگوڵ بکە
هیجین:بوەستن ئێمە دەبێ تا هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکە تەواو بکەین وە هیچ کەسێک لە ئێمە نازانین چۆن ئەوە بکەین
"هەرسێکیان بێدەنگ بوون و سەیری یەکتریان دەکرد"
هیجین:پێویستە یارمەتی یەکتر بدەین
جیمین:باشە ئێمە چۆن ئەو وەڵامانە بە دەست بێنین؟
"هەرسێکیان بە جۆرێک سەیری جیمینیان کرد وەک ئەوەی ئەو وەڵامی پرسیارەکان بێت"
جیمین:ئاهـ باشە تێگەیشتم
هیجین:هیچ کەسێک هێندەی تۆ لە وانەی کیمیا زیرەک نییە چیمی
جیمین:سوپاس کیوتی بەیبی
جەیسووک:دەبێت لەو ماوەیە بەیەکەوە بخوێنین تاوەکو وەڵامەکانمان دەست دەکەوێت و تاقیکردنەوەکەی بەڕێز لی تەواو دەکەین
جیهی:باشە وادەکەین
هیجین:بەڵام بەبێ هیچ شەڕێک
جیمین:"سەیری جیهی کرد" گەر ئەو دەست پێنەکات ئەوە منیش شەڕی لەگەڵ ناکەم
جیهی:باشە تەواو ڕێککەوتین..بەبێ هیچ شەڕێک
هیجین:*یەیییی کە خۆشە تەواوی ئەم هەفتەیە لەگەڵ جیمینەکەم دەبم*
-
-
-

{کاتی ئاهەنگەکە}

جیهی:چۆن دەردەکەوم هیجین؟!
هیجین:وای جیهی غیرەت لێدەکەم هاا ئەو هەموو جوانیە چییە بەڵام هێشتا ئەوەت لە یاد بێت من شاجوانی گەردوونم
جیهی:سوپاسی وەسفەکەت دەکەم بەڵام ئەوەش بزانە منیش شاجوانی هەموو جیهانم
هیجین:هی من گەورەترە من هی گوردوونم بەڵام تۆ تەنیا هی جیهانیت
جیهی:ههههه گەمژە دەی با بچین بۆ باخچەکە ئێستا میوانەکان هاتوون
هیجین:دەی با بڕۆین
.
.
.
ب.پاڕک:ئەوەیە کوڕە شاهانەکەی من
جیمین:زۆر سوپاس باوکە
ب.پاڕک:من ئێستا شانازی بە کوڕەکەی خۆم دەکەم کە وەک پیاوێکی تێگەیشتووە
جیمین:"خەندەیەکی گەورەی کرد کاتێک باوکی بەو شێوەیە وەسفی دەکرد" سوپاس باوکە وشەکانت دڵخۆشم دەکات

"جیمین و جەیسووک و باوکی جیمین لەئۆتۆمبێلەکە هاتنە خوارەوە و ڕۆیشتن بۆ ماڵە گەورەکەی کە با خچەکە ڕازابوویەوە بە جوانترین شێوە یەکەم شت کە جیمین چاوی کەوتە سەری ئەوە بوو کە کچێکی جوان وەسف ناکرێت لە جوانیەکەی کە درێسێکی شینێکی کاڵ کە ئەو ڕەنگە پەسندە لەلای جیمین درێسەکەی بە شێوەیەکی زۆر جوان هاتبوویە خوارەوە لەبەر کچەکە قژە ڕەشە درێژەکەی کە وەک ئاوریشم بەسەر شانەکانی هاتبویە خوارەوە ڕوخسارە بێ وێنەیەکەی کە مەیکئەپێکی ناسک و جوانی کردبوو هەموو شتێک لە ئەو کچە نایاب بوو"

جیمین:*هیجین چی دەکات لێرە؟ بۆچی لێرەیە؟*

"ئەو پرسیارانە لە نێو مێشکی جیمین داهاتن و دەچوون بەڵام دەنگی جەیسووک لە بیرکردنەوەکەی دەری هێنا"

جەیسووک:بیرت لە کوێیە پیاو؟
جیمین:سەیری ئەوێ بکە
"ئاماژەی بەو دوو کچە کرد کە لەلای یەکتر وەستاون و پێدەکەنن"
جەیسووک:جیهی؟ هیجین؟ ئەوان چی دەکەن لێرە؟!
جیمین:نازانمـ!
جەیسووک:ڕات چییە بچین بۆلایان؟
"خەندەیەکی لاری کرد"
جیمین:نا نەخێر جەیسووک نامەوێت کات لەگەڵ کچان بەسەر ببەم ئەمشەو
جەیسووک:دەی جیمین خۆ ئێمە ڕێککەوتووین بەوەی هیچ شەڕێکیان لەگەڵ نەکەین تەنیا قسە دەکەین دواتر ئەوان هاوپۆلی ئێمەن هیچ کەس ناتوانێت قسەت لەسەر بکات
جیمین:ئووف باشە با بڕۆین
.
.
.
جەیسووک:سڵاو جوانکیلەکان
هیجین:جـ جەیسووک..جیمین ئێوە چی دەکەن لێرە؟
جیمین:وابزانم ئێمە دەبێت ئەو پرسیارە بکەین ئێوە بۆچی لێرەن؟
جیهی:ئۆو تۆ هاتویت بۆ ماڵەکەی من وە دەشڵێت بۆچی لێرەن هەهـ
جەیسووک:ماڵی تۆ؟
جیهی:بەڵی ماڵی من ئەو ئاهەنگە بۆ سەرکەوتنی کۆمپانیاکەی باوکمە
جیمین:چی؟ بەڕێز جۆن باوکی تۆیە؟
جیهی:بەلێ باوکی منە
هیجین:ئێستا زانیتان ئەی ئێوە چی دەکەن لێرە ؟
جیمین:باوکم لەلایەن بەڕێز جۆنـ'ەوە داوەت کراوە
هیجین:ئۆو وایە دەبوایە بمانزانیبا بەڕێز پاڕکـ'یش لێرە دەبێت ئەویش یەکێکە لە بازرگانەکان
جیمین:بەڵێ ئیتر ئاوایە
هیجین:بەهەرحاڵ خۆشحاڵ بووین بەوەی ئێستا نزیکتر بووینەوە لە یەکتر
جیمین:ئۆو کیوتی بەیبی ئێمەش خۆشحاڵ بووین
-
-
-
"میوزیکەکە گۆڕا بۆ میوزیکێکی هێواش ئارام کەرەوە کە هەمووان دەستیان بە سەما کردن دەکرد لەگەڵ ڕاگەزی بەرامبەریان بە خەندەوە لە یەکتریان دەڕوانی هەموو کەس دڵخۆش بوو و خەندەیان لەگەڵ یەکتر ئالووگۆڕ دەکرد"

جەیسووک:هێی جیمین؟
جیمین:هم؟!
جەیسووک:من دەچم بەختی خۆم تاقی دەکەمەوە!
جیمین:هههه لەگەڵ کێ؟
جەیسووک:لەگەڵ جیهی
جیمین:پێت وایە جیهی لەگەڵ تۆ سەما دەکات هەهـ لە شوێنی خۆت دانیشە باشترە
جەیسووک:بۆچی من چیمە منیش دەمەوێ بچم و سەما بکەم بەهەرحاڵ لەلای گەمژەیەکی وەک تۆ دانانیشم
"جەیسووک هەستا و بەو ئاڕاستەیە ڕۆیشت کە جیهی لێی دانیشتبوو..دەستی ڕاگرت بۆ جیهی"
جەیسووک:سەمام لەگەڵ دەکەیت سێکشی گێڕڵ؟
"بە خەندەیەکی فریودەر سەیری دەکرد"
جیهی:کچی زۆر هەیە لێرە وابزانم
جەیسووک:بەڵام من تۆم بەباش زانی تاوەکو سەمای لەگەڵ بکەم
جیهی:"خەندەیەکی بۆ کردەوە دەستی جەیسووکی گرتەوە و ڕۆیشتن بۆ شوێنی سەماکە"

هیجین:ئەی من چی بکەم لێرە ئووف
جیمین:چی بووە کیوتی بەیبی؟
هیجین:ئۆهـ جیمین ئۆپا
جیمین:کیوتی بەیبی دەتەوێت سەما لەگەڵ من بکەیت؟
"دەستی لە پێش هیجین ڕاگرت هیجینـ'یش بە خەندەیەکی گەورەوە دەستی گرتەوە"
هیجین:بێگومان ئۆپا
-
-
-

JIMIN
دەستەکانم لەسەر کەمەری ئەو دانا و نزیکم کردەوە لەخۆم ئەویش بە شەرمەوە دەستەکانی لەسەر شانم دانا نەفرەت ئەو ئەمشەو زۆر شاهانە دەردەکەوێت جیمینی نەفرەتی تۆ کەی بەو شێوەیە بوویت بەرام بەر بە کچان بەهەرحاڵ نامەوێ ئەمشەوە تێکبدەم با ئەمشەو جیا بێت لە ڕۆژەکانی تر دەمەوێ هەست بەو شتە بکەم کە کوڕانی تر دەیکەن من تەنیا playboy'ەیەکم بەڵام نامەوێت ئەمشەو ئەوە بم دەمەوێ هەست بەوە بکەم کە چۆنە لە کچێک نزیک دەبیتەوە نەک لەبەر ئەوەی کە گاڵتەئ پێبکەم من ئەمشەو نامەوێت گاڵتە بکەم دەمەوێ جدی بم

-هۆکاری جوانیەکەت چییە؟
هیجین:من وەک ڕۆژانی ترم
-نەخێر وەک ڕۆژانی تر نیت بەڵکو زۆر شاهانەیت ئەمشەو
هیجین:"بە کەمێک شەرمەوە" سوپاس ئۆپا تۆش وەک هەموو کات زۆر قۆزیت
-ئایی کیوتی بەیبی تۆ زۆر قشتیت
هیجین:"بە خەندەیەکی شەرمنەوە سەیری جیمینی دەکرد"
-کیوتی بەیبی تۆ چ جۆرە کوڕێکت لەلا پەسندە؟
هیجین:ئاهـ ئەوە لە کوێ هات؟
-ئێ تەنیا ویستم بزانم
هیجین:من هێشتا لەوە دڵنیا نیم کە چ جۆرێکم بە دڵە
-ئۆو بۆچی؟
هیجین:چونکە کوڕی زۆر هەن کە من بەدڵمە بەڵام یەکێک لەو کوڕانە تاک و تەنهایە
-ئۆو ئەو کوڕە تاک تەنهایە کێیە؟
هیجین:کە کاتی هات ئەو کات دەزانیت

———————

.
.
.

Vote and comment

Continue Reading