دوو فریشتە❥
-
-
٧
-
-
راستەوخۆ چوومە لای مۆبایلەكەم كە لەسەر مێزەكە دامنابوو و كردمەوە..
وەك ئەوەی پێشبینیم ئەكرد.
٣٩ پەیوەندی وەڵام نەدراوە.
+١٠٠ نامە.
سەیری كاتەكەم كرد..
ئەو ئێستا نەچۆتە كار..
دوودڵ بووم لەوەی پەیوەندی بۆ بكەمەوە یان نا..
بەڵام كردم چەند چركەیەكی نەبرد و وەڵامی دایەوە.
تایھیۆنگ
«مایا..مایا خۆتی؟؟»
«خۆمم خۆمم..»
تایھیۆنگ
«بۆچی وەڵام نادەیتەوە؟ نازانی منت لە چ باروودۆخێك جێھێشت ھا چەند كاتژمێرە چەندین شتم لە مێشكم دروستكردووە پەیوەندیم بە نامجوون ھیۆنگیشەوە ئەكرد و وەڵامی نەدامەوە!»
لە دەنگیەوە ئەزانم زۆر ترساوە:(
«تای من تەنھا...»
تایھیۆنگ
«چی وای لێكردیت پەیوەندیەكەم لەسەر داخەی»
«نا نا من دامنەخست!...كاتێكم دانابوو لەگەڵ كەسێكی بێزاركەر كە بیبینم بەڵام لەبیرم چوو بۆیە ئەو لە ناكاو ئاوا پەیوەندی كرد ئیتر داخرا..»
كەمێك بێدەنگ بوو..
تایھیۆنگ
«كەواتە تۆ باشیت؟»
«ھم من باشم..»
تایھیۆنگ
«باش...ببورە وا بە رەقی قسەم كرد..»
«نا كێشە نیە..»
تایھیۆنگ
«دەی گیانم ووتم ببورە»
«ئێ پێویستی نەدەكرد وا توڕە بیت»
تایھیۆنگ
«تۆ چەند كاتژمێرێك پەیوەندیم پێوە بكەیت وە مۆبایلەكەم داخرابێت چیەكەیت؟»
وەڵامم نەبوو..
تایھیۆنگ
«ئەھا سێركە...زۆر ترسام..»
«باشە ھەم ووتم كێشە نیە..وە ئەزانم ئێستا ئەڕۆیت كارت ھەیە ئاگەداری خۆتبە باشە؟»
تایھیۆنگ
«دڵنیابە وا ئەكەم..بای خۆشمەوێی»
«منیش»
وەڵامم دایەوە و دامخست..
باشە ئەمە دادپەروەرانە نیە من زۆر خراپ بیری ئەكەم..
تۆ بڵێی كەی بتوانم بیبینمەوە..
دەبێ ئەو رۆژە ببینم كە ئەیبینمەوە و لەباوەشی ئەگرمەوە؟
گومانی تیا نیە خۆشترین رۆژی ژیانم ئەبێت بە تەواوەتی!
زۆر زۆر خراپ بیریەكەم بە رادەی دۆزەخ!
با ئەو رۆژە بگەڕێتەوە كە لە فرۆكەخانە بۆ دواجار ماڵئاواییم لێی كرد..
با ئەو رۆژە بگەڕێتەوە و رێگەی نەیەم بڕوا..
با ئەو رۆژانە بگەڕێنەوە كە بەیەكەوە بووین لە دوا قۆناغی قوتابخانە..
ئێستا نرخی ئەو رۆژانە ئەزانم كە ئەوكات نەمئەزانی..
كێ ئەیزانی وامان بەسەریەت بەو ئامێرانەی دەستمان نەبێ ناتوانین گوێبیستی دەنگی یەك بین.
بەرامبەر یەك پێدەكەنین و دڵخۆشین وقسە دەكەین لە كاتێكا لە ناخەوە دڵی ھەردووكمان تكای گەشتنەوە بە یەكتر ئەكەن.
لە ناخەوە وێرانم لە دووری ئەو..
*
*
*
سەرقاڵە زۆر..بۆیە بە نامە شەوشاد'ی لێكردم..
بێگومان نامەی دەنگی:)
دوای بینینی نامەكە و گوێبیستبوونی دەنگی توانیم بە ئاسوودەیی سەرم لەسەر سەرینەكەم دانێم و بخەوم..
*
*
*
~٦'ی ئێوارە رۆژی دواتر~:
ئەمڕۆ ماندووكەر بوو..
كاتی ئەمە نیە پەیوەندی بە تای'ەوە بكەم.
سێری سەلاجەكەم كرد..راستیەكەی خواردنی زۆری لێیە بەڵام بەدڵی من نین..
چاكەتەكەم لەبەر كرد و مۆبایل و جانتاكەم ھەڵگرت و بەرێكەوتم بۆ ماركێتێك..
لای ڕەفەكان چەند شتێكم ھەڵگرت كە دڵم بۆیان ئەچوو.
وە چووم تاوەكو پارەكەی بدەم.
كەسێك وەك گەردەلوولێك بە خێرایی لە تەنیشتم پەیدا بوو.
سێریم كرد و بەڵێ..پارك جیمین بوو..
ئەوە چیەكات لێرە چۆن ھاتۆتەوە ئێرە؟
بە شڵەژاویەوە و سێریم كرد لە سێركردنەكانم تەواو نەبووم كە كرێدیكارتێكی دایە پیاوەكەی شتەكانی حیساب كردم.
رووم گرژ كرد.
"بۆچی پارەكەم دەدەیت؟"
قسەی نەكرد و كرێدیتكارت'ەكەی لەپیاوەكە وەرگرت دوایەوی بڕی پێویستی لێ دەرھێنابوو و منیش تەنھا سێریمەكرد.
تا بە نەرمی قۆڵمی گرت وبەدوای خۆیەوە منی بردە دەرەوەی فرۆشگاكە و بە دەستەكەی تریشی زەرفی شتەكانمی ھەڵگرتبوو.
دوایەوەی چووینە دەرەوە بە تەواوەتی قۆڵم راكێشا و لەنێو دەستەكانی دەرم ھێنا.
"ئەوە چیەكەیت"
شانەكانی بەرز كردەوە بە مانای نەزانین.
"نەفرەتیەك بڵێ وا خەریكی چیت"
بۆ ساتێك لەبیرم كرد ئەوەی بەرامبەرم پارك جیمین'ە..لەكۆتاییا ئەو ووتی لە كۆمپانیا پارك جیمین و دەرەوە جیمین'ە :)
جیمین
"ھیچ شتێك ئەوە دەكەم كە دەمەوێت"
بە بزەیەكەوە وای ووت.
ھەوڵمەدا ھێمنبم و بەسەر توڕەییەكەم زاڵ بم.
"ئەوەی دەتەوێت پارەدانی خواردنەكانی منە؟"
سەری بە مانای بەڵێ لەقاند.
نەمویست لەوە زیاتر توڕەییەكەم دەربڕم چاوم لێی بز كردەوە و رووم وەرگێڕا بۆوەی بڕۆم.
جیمین
"ئەی شتەكانت نابەی؟"
وەك مناڵێك قسە ئەكات..
ئاوڕم دایەوە تا وەڵامی بەمەوە.
"بەھۆی تۆوە ئەمڕۆ برسی ئەبم"
جیمین
"دەی وەرە بەیەكەوە بیانخۆین ھەم ئێمە ھاوڕێین"
"كێ وای ووت؟"
جیمین
"من"
"زۆر پێكەنیناویە"
جیمین
"دەی چی تیایە خۆ ناوخۆم..لە شوێنێكی جوان ئەو شتانە ئەخۆین ھم؟"
ئەو كەسێكی خراپ نیە بەراستی..
یانی نازانم ھەفتەیەك نیە ناسیومە ناكرێ ئاوا بەڵام...بەراستی تەنیام!
بێدەنگ بووم..
"شوێنێكی كراوە و داخراو نەبێ"
جیمین
"یەسسس ئێ بێگومان"
"وە بە ئۆتۆمبێل نا"
جیمین
"دیسان باش..لەكۆتاییا ھەقی خۆتە"
بە بزەیەكەوە وای ووت و دوایەوە چوو و دەرگای دواوەی ئۆتۆمبێلەكەی كردەوە و چەند شتێكی دەرھێنا وا دەردەكەوت خواردن بن.
شتەكانی دانا و دەرگاكەی داخستەوە..
ھەھ؟..ئەو تەواو خۆی بۆ ئەمە ئامادەكردووە.
ھەردوو زەرفە پڕ لە خواردنەكانی ھەڵگرتبوو و بەرەو ڕووم گەڕایەوە.
جیمین
"دەی با بڕۆین."
ئەو ھۆكارەی كە ئەڵێم كەسێكی خراپ نیە ئەم بزەیەیە كە ئەیكات لە كاتی قسەكردن.
ئەستەمە ھەمان پارك جیمین'ی جدی كاتی كاركردن بێت.
سەرنجم یا كە ھەردوو زەرفەكەی ھەڵگرتبوو و قورس دیاربوو..
"دانەیەكیانم پێ بدە."
جیمین
"نا زۆر قورسە."
"ئێ ئەمەش ھۆكارە كە ئەڵێم پێمی بدە"
وەستا و ڕووی لەمن كرد.
جیمین
"باشە خولەكێك"
لەسەر زەویەكە داینان و لە یەكێكیان ھەنێ لە كەلوپەلەكانی دەرھێنا و كردیە ئەوی تریان.
وە پێی یام.
جیمین
"فەرموو."
پێكەنیم بە زیرەكیەكەی.
بۆوەی ئەو زەرفەی من ھەڵیەگرم قورس نەبێ بەشێك لە كەلوپەلەكانی كردە ئەوی تریان.
لێیم وەرگرت و ئەویش بە دڵخۆشیەوە بەڕێكەوتەوە.
باشە ئەوە دایم وا دڵخۆشە واھ.
بە بێدەنگی لە دوایەوە ئەڕۆشتم و جار جار سێری دواوەی ئەكردەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی ماوم یانیش نا..
*
*
*
بە بێدەنگی لەبەردەم ئەم دیمەنە دانیشتم.
شوێنێكی چۆڵ بوو وە خۆر زۆری نەمابوو بۆوەی ئاوا بێت.
ئەوەی دەستی دانا و چەند سانتیمەك لە دوورمەوە دانیشت.
ھەردووكمان بێدەنگ بووین و بێ جوڵە و ھیچمان نەئەوت.
جیمین
"بۆچی وای؟"
پرسی و بێدەنگیەكەی نەھێشت.
"چۆنم؟"
جیمین
"دایم مۆنی و بێدەنگی قسەت لەگەڵ نەكرێت قسە ناكەی."
"لەوانەیە ئەوە ھۆكار بێ كە ھاوڕێم نیە."
جیمین
"واھ بەراست؟ ھاوڕێت نیە؟"
سەرم بە مانای نەخێر جوڵاند.
جیمین
"كەواتە یەكەم ھاوڕێتم."
شانەكانم بەرز كردەوە و وەڵامم نەداوە.
جیمین
"ئەو وەڵامە نەبوو كە دەمویست..."
"ئەو وەڵامە چیە كە دەتەوێت؟"
جیمین
"بۆچی ئاوایت؟"
"لەوانەیە خەڵكی وایان لێبێت كاتێك پێویستیان بە باوەشی كەسێك بێت و بیری بكەن.."
جیمین
"واتە؟"
"بیری كەسێك ئەكەم ھەر ئەوەندە."
جیمین
"یااا...ئێھ باشە شتەكانمان بخۆین.."
ویستی كەشەكە بگۆڕێت و وابوو .
وا لەگەڵ پارك جیمین دانیشتووم من:)
ڕاھاتن لەسەر ئەمە ئەستەم نەبوو ھاوڕێیەتیش ئەوەندە زەحمەت نیە وەك ئەوەی بیرم لێ دەكردەوە.
ئەو كەسێكی ڕووخۆشە و گوێگرە.
جیمین
"ئەو خەونە چیە ئەتەوێ بەدت بێنی؟"
ئەمجارەیان ویستی بابەت بكاتەوە..
"ھمم..."
بیرم كردەوە و وەڵامم دایەوە.
"تەواوكردنی خوێندنم لە ئەمریكا و چوون بۆ ئەوێ."
جیمین
"ھاھ؟ ئەمە خەونە؟"
"ھم بەڵێ...بێگومان بۆ تۆ ئەمە شتێكی ئاساییە و پاڕك جیمین'یت بەڵام من دوو ساڵە بۆ ئەمە كار ئەكەم."
جیمین
"یا وا قسە مەكە.."
"باش خەونی تۆ چیە؟"
جیمین
"ھم...نازانم..ھیچ خەونێكم نیە."
"چۆن دەكرێ ھیچ خەونێكت نەبێت؟!"
جیمین
"ئیتر نیمە."
"ھیوادارم رۆژێك خەونێكت ھەبێت و بەدی بێنیت."
جیمین
"لەگەڵ تۆشا."
بەھۆی قسە نەكردنمانەوە بێدەنگیەك بۆ ماوەیەك دەستی بەسەر كەشەكە داگرت.
تا من لە ناكاو ھەڵسام و جلەكەم پاك كردەوە.
"سوپاستەكەم بەڵام پێویستە بڕۆم."
جیمین
"ھم..دەی دەتگەیەنم."
"نا سوپاس تۆ لێرەبە من خۆم ئەڕۆم."
جیمین
"یاا چیبكەم بە تەنیا لێرە؟!"
مۆبایلەكەی ھەڵگرت و ئاماژەی پێ كردم كە بڕۆین.
گەیشتینەوە لای ماڕكێتەكە كە ئۆتۆمبێلەكەی لەوێ بوو پێیم ووت كە خۆم ئەگەڕێمەوە و ڕازی بوو لەوێوە جێمھێشت.
ئەمڕۆ كۆتا تاقیكردنەوەی تای'ە دڵنیام پشووی وەرگرتووە لە كار.
داوای لێ ئەكەم كە لەگەڵ ھاوڕێكانی بچێتە دەرەوە بێگومان ڕەتی ناكاتەوە.
كە گەشتمەوە ماڵەوە و بە جلەكانمەوە لەسەر قەنەفەكە دانیشتم و پەیوەندیم پێیەوە كرد.
كات~٧:٣٠ ئێوارە~
دڵنیام ئێستا لە تاقیكردنەوە تەواو بووە.
یەكسەر وەڵامی دامەوە.
«بەیانی باش.»
تای
«مایاا..ئەوە تۆیت؟»
«ھاھ نەتزانی؟»
تای
«ناھ سێری ناوەكەم نەكرد..بەھەرحاڵ بەڵێ تاقیكردنەوەكان تەواو بوون منیش وەكو تۆ ئێستا لە خوێندن تەواو بووم.»
«بەڵێھ بەڵێھ بەڵام وەك من دڵەراوكێ نیت بەوەی یەكەم بیت یا نا.»
تای
«یاا..»
«تا نیوەڕۆ بۆ منیت پاشان بۆ ھاوڕێكانت.»
تای
«نیە تا ئەو كاتەی چاوەكانت دائەخەیت بۆ تۆم.»
«سێركە من ئەمەوێت تۆ چێژ لە ژیان ببینیت.»
تای
«من وا چێژ لە ژیان ئەبیمم گوێبیستبوونی دەنگت چێژ وەرگرتنە لە ژیان.»
«وا مەكە دەزانیت مەبەستم چیە..»
تای
«ھاوڕێكانم داوایان لێ كردم كە بچمە دەرەوە لەگەڵیان بەڵام ووتم كە كارم ھەیە راستیەكەی.»
«بڵێ كا كارەكانت دواخست ھەم خۆ بەتەما نیت تا نیوە شەو قسەم لەگەڵكەی..»
تای
«ھوفف باش..بۆ ئێستا نە كار نە خوێندن ھیچ شتێك بوونی نیە مایا..من بڕوا ناكەم بێ بیركردنەوە لە ھيج شتێك سێری تۆ ئەكەمم..»
«منیش..ھێشتا دانەنیشتوویت؟»
تای
«تەنانەت پێڵاوەكانیشم دانەناوە..دەرگای ماڵەوەم كردەوە پەیوەندی تۆم بۆھات و خۆم لەبیركردووە ھۆھھ.»
«یاا»
پەنجەی نا بە ئایكۆن'ی كرانەوەی كامێڕاكەو بێگومان كرایەوە و منیش ھەمان شتم كرد.
سێری مۆبایلەكەی نەئەكرد سەرقاڵی دانانی پێڵاوەكانی بوو لە كاتێكا كامێڕاكەی لە خوارەوە گرتبوو.
«زۆر ھۆت دەردەكەویت كە سەرقاڵی.»
بە راستگۆیی ووتم..
بزەیەكی كرد و شەرمیشی كرد پێڵاوەكانی دانا و مۆبایلەكەی بەرز ژردەوە لەڕووی خۆی.
تای
«ئەزانم تۆ'ش وا دەردەكەویت كە ئەو قسانەم بۆ ئەكەیت.»
بە دەنگێكەوە وای ووت كە بەسبوو بۆ خواردنی.
«لەبیریكە.»
تای
«ھەرگیز لەنێو ئەو دەفتەرە ئەینووسم كە ھەموو ئەو جۆرە قسانەی تۆم تیایا نووسیوە.»
«یااا خەونی من بینینی ئەم دەفتەرەیە.»
تای
«قەت نایبینیت.»
«ئەیبینم.»
تای
«نایبینی.»
«باش چی تیایە؟؟!»
تای
«شتانێك كە نابێت بیانبینیت.»
«یاا دەمترسێنیت.»
تای
«بترسە.»
بە فیزەوە ووتی و بەسەر پلیكانەكانا سەركەوت تا گەشتە ژوورەكەی.
تای
«جلەكانم ئەگۆڕم سێرمەكەی؟»
«تایییی.»
تای
«ئەزانم ئەتەوێ سێرمكەی.»
وای ووت و تیشێرت'ەكەی دانا.
«نا وا نیە.»
چاوم گرت ئەو ئاگەداربوو چاوم گرتووە..
من چاوم گرتووە بەڵام لە بەشێكی بچووك سێریەكەم... ( ͡° ͜ʖ ͡°)
ئەو پێكەنینەی لە كاتێ جلەكانی گۆڕی وای لە منیش كرد كە دەستكەم بە پێكەنین.
تای
«تەواو دەستەكانت لادە.»
دەستم لادا.
«ئێستا بەرێز تایھیۆنگ چیەكات؟»
تای
«خوانێكی بەیانی ئامادە دەكات بە یارمەتی خاتوو مایا.»
«ھمم..چی ئامادە ئەكەی؟»
تای
«نازانم..قاوە؟»
پێكەنیم بە وەڵامەكەی.
«یااا زۆر زەحمەتە.»
بە گاڵتەجاری وام ووت.
تای
«بەڵێھ زۆر زۆر زەحمەتە.»
ئەویش ھەر بە گاڵتەجاری وای ووت.
لە گۆشەیەكی سەر كاوەنتەرەكە شوێنی مۆبایلەكەی كردەوە و جێگیری كرد.
قۆڵی شێرت'ە تەنكەكەی بەرز كردەوە تا لای باسكی.
دوو چەپڵەی بچووكی لێیا بۆ بەرزكردنەوەی ورەی خۆی و دەستی پێكرد.
وەكو كەسێكی لێھاتوو كارەكەیەكرد.
سەرسامم ئەم تایھیۆنگەم چ قازانجێك ئەداتە ئەو شوێنەی كاری لێ ئەكات بەو سەرنج راكێشیەی...
كێشەكە ئەوەیە ئەو ھی منە ئاخەر:)
داوای لێكردم سێری كەم و ئاگەدار بم كە چەند بە جوانی كارەكە ئەكات و لێھاتووە.
بەڵام راستگۆ بم من سێری كەلوپەلەكانی دەستی یان كاركردنەكەی ناكەم..
ھەقی خۆمە!
خولەكەكان رۆشتن و گوێبیستی ھەناسەیەكی قوڵ بووم لەلایەن ئەوەوە درا بەمانای ئەوەی تەواو بوو.
كوپ'ەكەی لەبەردەم مۆبایلەكەی دانا بەجۆرێك كە لای من دەركەوت.
تای
«چۆنە؟»
«واھ خۆش دیارە.»
تای
«وا سێر مەكە تۆش دەتوانیت بیكەیت و بگرە لەمنیش باشتر ئەیكەیتت.»
«بێگومان بەڵام كەمێك تەمەڵم.»
تای
«ئەمەیانیش ئەزانم بەداخەوە ھیچ لەمن نەچوویت.»
«لەمەیان بەڵێ.»
مۆبایلەكەی ھەڵگرت و چووە ھۆڵەكە قاوەكەی بەدەستیەوە گرت و مۆبایلەكەی لە بەرامبەری دانا.
تای
«ئەمڕۆ خۆشەویستەكەم چی خواردووە؟»
«شەربەت و پسكیت»
بە سادەییەوە وەڵامیم دایەوە.
تای
«چی بەراستتە؟»
«ئێ تازە پێت ووتم كە تەمەڵم من..»
تای
«یاا وانابێت سێركە زۆر زۆر زۆر لاوازیت تۆ.»
«ئەمەوێت وابم.»
تای
«نابێت من نامەوێت تۆ لاواز بیت.»
«منیش نامەوێت تۆ سەرنجراكێش بیت.»
پێكەنی بەجۆرێك خەریكبوو كوپە قاوەكەی دەستی برژێنێت.
تای
«یاا بەڵام ھەموو كچێك ئەیەوێت خۆشەویستەكەی سەرنجراكێش بێت.»
«بێگومان لە كاتێكا بتوانێت لە چاوی كچەكان بیپارێزێت بەڵام لە تواناما نیە لە چاوی كچەكانی دەورووبەرت بتپارێزم..»
بە جدیەوە ووتم..
راستیەكەم ووت ھەموو كەسێك ئەم ھەقەی ھەیە غیرە لە خۆشەویستەكەی بكات..
وابزانم من كەمێك..یانی واتە كەمێك.....
راستیەكەی....
زۆر زیاتر غیرە ئەكەم بەڵام دڵنیام كەمێك لێیەوە نزیك بوومایا وا نەئەبوو..
ھەم ئەویش بەرامبەر من وایە..
تای
«دانت پیانا كە تەنانەت سەرنجی تۆش رائەكێشم..»
دیساننن وائەكاتتت.
«من ھەمووكات دانم بەوە ناوە تای.»
تای
«تا نازانیت چەند خراپ ئەمەوێت لێتەوە نزیك بم كاتێك دوو وێنەم بۆ ئەنێریت پێشەوەی بچیتە سەر كارەكەت؟»
ئەو دەنگ و شێوازی دەربڕینە دەمكووژێت!
بێدەنگی..
تای پێكەنی..
تای
«تەواو تەواو.»
«دوای قاوەكە چیەكەی؟»
تای
«ھمم..چی بكەین باشە؟»
«دوێنێ لەكوێ ماینەوە؟»
تای
«راستەكەیتت...یااا تۆ زۆر حەز بەمە ئەكەیت.»
«ھم..»
تای
«مایا گیانم چیتە؟»
«ھیچ شتێك چیمە؟»
تای
«من تۆ دەناسم..»
«من ھیچ كێشەم نیە.»
تای
«ھەتە...ئەی من نیم؟ پێمی بڵێ.»
«من بەراستمە ھیچ كێشەیەكم نیە.»
چاوی تیژ كردەوە لێم...
«یااا بەراستمەەەە من..»
تای
«بەھەرحاڵ..بەڕای من خەیاڵەكە بۆ سێشەمە ھەڵگرینەوە.»
«بەڕای منیش..كەواتە؟»
تای
«پیاسە ئەكەم..و تۆش ئەبەم لێرە شوێنی زۆر خۆش ھەن دڵنیام بێزارنابی.»
«ھمم..نازانم ماندوو نابیت؟»
تای
«ناھ ھەم زۆر دوور ناڕۆم.»
«باشە كەواتە.»
تای پێكەنی و ھەنێك شتی ھەڵگرت وەكو پاورربانك بۆ شەحنی مۆبایلەكەی و چووە دەرەوە.
بەیانیە بە كاتی ئەو كەسانی زۆر لە دەرەوە نەبوون.
پێئەكەنی و تەواوی ئەو شوێنانەی پیشان ئەیام كە بەلایەوە خۆشن.
وە راستەكا شوێنی زۆر جوانی لێبوو.
ئاگامان لە كات نەما من بە سێركردن و ئەویش بە پیشاندانی شوێنەكان و رۆشتن.
دوای ئەوەی گەڕایەوە ماڵەوە و چەند كاتژمێرێك رۆشتبوو كە بە كاتی لای من زۆر درەنگ بوو بۆیە ئەەیش ئەچووە دەرەوە ئیتر دووبارە وەك ھەمووكات ئەم پەیوەندیەش كۆتایی پێھات.
دووبارە بێدەنگی دەستی بەسەر ژوورەكە گرتەوە...
*
*
*
١٩٧٧ ووشە🌚💔