شازادەی بەستوو❄

By ______evi_______

12.7K 3.4K 1.1K

بۆ کوشتنی نێردرام بەڵام چاوەکانم لەبەرامبەر چاوەکانی دۆران.... تێبینی/تکایە مەچۆ تەنها پاڕتی یەکەم و ئاخیر بخ... More

🌬PART 1
🌬PART 2
🌬PART 3
🌬PART 4
🌬PART 5
🌬PART 6
🌬PART 7
🌬PART 8
🌬 PART 9
🌬PART 10
🌬PART 11
🌬PART 12
🌬PART 14
🌬PART 15
🌬PART 16
🌬PART 17
🌬PART 18
🌬PART 19
🌬PART 20
🌬PART 21
🌬 PART 22
🌬PART 23
🌬PART 24
🌬PART 25
🌬PART 26
🌬PART 27
🌬PART 28
🌬PART 29
🌬PART 30
🌬PART 31
🌬PART 32
🌬PART 33
🌬PART 34
🌬PART 35
ڪۆتایے وەرزی یەڪەم!
ئــــێــــڤــــــی
🌬PART 36
🌬PART 37
🌬PART 38
🌬PART 39
🌬PART 40
🌬PART 41
🌬PART 42
🌬PART 43
🌬PART 44
🌬PART 45
🌬PART 46
🌬PART 47
مەگەر چاوەڪانم دەریا نەبوون؟

🌬PART 13

217 85 7
By ______evi_______


Chang huy's pov

چاوەکانم بە هێواشی کردەوە و تیشکی خۆرەکەم بینی کە لە پەنجەرەکەوە هاتبووە ژوورەوە و ژوورەکەی ڕووناک کردەوە...

لەسەر جێگاکەم هەستامەوە تاکو دەست بکەم بە ڕۆژێکی نوێ... یاخود بڵێم یەکەم ڕۆژم وەک پاسەوانی تایبەتی نیانگ

گەرماوێکی خێرام کرد و پاشان جلەکانم گۆری و خۆم ئامادەکرد

ویستم بچمە دەرەوەی ژوورەکە بەڵام بەرلەوەی دەرگاکە بکەمەوە خزمەتکارێک هاتە ژوورەوە و سینیەک خواردنی پێ بوو کە بۆ منی هێنابوو

سینیەکەم لێی گرت و دەستم کرد بە خواردن

پاش نان خواردن ڕۆشتمە دەرەوەی ژوورەکەم و بەرەو ژوورەکەی نیانگ بەڕێ کەوتم...

لەبەردەم دەرگای ژوورەکەی نیانگ وەستاوم...
بە تەواوەتی ئێستا زۆربەی کاری من ئەوەیە لەبەردەم دەرگای ژوورەکەیدا بووەستم وە کاتێ ڕۆشتە دەرەوە بە دوای بکەوم

پاش ماوەیەک دەرگای ژوورەکە کرایەوە

لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە بە جل و بەرگێکی شاهانەی خانمانە کە عەزیەکی ڕەشی درێــژ بوو... ملەکەی کراوەبوو هەروەها قۆڵەکانیشی لە ئاوریشمێکی ڕەشی تەنک درووستکرابوو کە بەفشی بەسەر قۆڵە بەفراویەکەی هەتبووە خوارەوە
ملوانکەیەکی ئەڵماسی لە مل کردبوو کە زۆر لە گەردنی دەهات هەروەها قژە ئاوریشمیە کاڵەکەی کە هەروەک ئاڵتوونی سپی بوو بە چەند تەوقەیەکی ئەڵماسی بەنرخ ڕازێندرابووەوە کە درێژبوو بووەوە بەسەر پشتیا لە درێژیدا تا لای کەمەری دەهات
ئەو وەک فریشتەبوو کە لە خەونەکانیشما مەزەندەی ئەو جوانیەم نەدەکرد...
ناکرێ کەسێ هەبێت لە گەردووندا لەو جوانتر بێ..

"بەیانی با..."نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم
چاوەکانم فراوانبووبوون لە شۆکدا
دڵم زۆر بەخێرایی لێی دەدا بە جۆرێ هەستم دەکرد دێتە دەرەوە لە سینەم
ئەو جوانترە لە جوانتر

من هەرگیز ئاوها نەمبینیوە لەبەر ئەوەی هەموو کات جل و بەرگی پیاوانەی لەبەرکردووە

بەڵام بەڕاستی ئەو زۆر جوانە....

"بەیانی باش"بە دەنگی منی هێنایەوە هۆش خۆم و خێرا خۆم چەماندەوە و ڕێزم پیشان دا

پاشان بەرەو پێشەوە ڕۆشت و ئێمەش بە دوایدا
.
.
.

no one pov

گەیشتنە هۆڵی گەورە ئەو شوێنەی کۆبوونەوەی لێ دەکرێ

هۆڵێکی زۆر گەورەو فراوان بوو پایەکان و دیوارەکانی زۆر بەجوانی ڕازاندرابۆوە بە نەخشی زیوی وە لە بەشی سەرەوەی هۆڵەکدا کە بەرزتر بوو تەختێکی گەورەی فەرمانڕەوایی دانرابوو کە لە زیو درووستکرابوو وە بە ئەڵماسی شین ڕازێندرابۆوە...
کەمێک خوار تەختە شاهانەییەکە دوو تەختی تر هەبوون کە بە هەمان شێوە لە زیو درووستکرابوون بەڵام لە جوانی گەورەیدا نەدەگەشتنەوە بە تەختی شا

هەموو وەزیر و کاربەدەستەکان لەو هۆڵە کۆببونەوە و چاوەڕێی هاتنی هێداکەیان دەکرد

هێدا بەرەو هۆڵەکە هەنگاوی نا هەمووان لەبەری هەستان و خۆیان چەماندەوە و ڕێزی خۆیان پیشان دەدا لە کاتێکدا نیانگ هەروەک فریشتەیەک بوو کە کەس لە خەونەکانیشیدا نەیبینیبوو هێندە جوان بوو

نیانگ بە هۆڵەکەدا تێپەڕی لە کاتێکدا عەزیە ڕەشە بەنرخەکەی لەدواوە بەسەر زەوی هۆلەکەدا دەخشا

گەیشتە بەردەم تەختە شاهانەییەکەی و بۆ کەمێک وەستا وەزیرەکانی بۆ دواجار خۆیان چەماندەوە و ئەویش لەسەر تەختە شاهانەییەکەی دانیشت
وە چانگهوی لەلای ڕاستی لە دواوەی وەستابوو
شینۆ'ش لەلای چەپی لە دواوەی وەستابوو

جەنەڕاڵ دایجیل و شازادە بیهیۆنگیش لەسەر دوو تەختەکەی کەمێک خوار هێدا دانیشتن

وە دواتر وەزیرەکان دانیشتن...

"زۆرباشە کەواتە با دەست بکەین بە کۆبوونەوەکەمان"بە وتنی ئەمە لە لایەن نیانگ'ەوە دەست کرا بە کۆبوونەوەکە

تاڵ تاڵ کە یەکێک بوو لە ڕاوێشکارەکانی نیانگ هاتە پێشەوەو کۆبوونەوەکەی بەڕێوەبرد

تاڵ تاڵ: ئێمە توانیمان هۆزی گورگە ڕەشەکان ببەزێنین کە ماوەیەکی زۆربوو شوێنی خۆیان لەبیرکردبوو وە سەرپێچی یاساکانیان دەکرد وە ئێستاش سەڕۆکی هۆزەکەیان لای خۆمان دەستبەسەرە لەگەڵ هەموو پیاوەکانی... وو ئێستا هۆزەکە بەبێ سەڕۆک ماوەتەوە

ئەمانەی وت لە کاتێکدا ڕووی کردبووە وەزیرەکان

پاشان ڕووی کردە هێدا و وتی"هێدا، پێویستە بڕیار بدەیت کە کێ سەرکردایەتی هۆزەکەیان بکات ئێستا"

هێدا سەری بە ئاماژەی بەڵێ لەقاند و دەستی کرد بە قسەکردن

هێدا:بڕیاردەدەم کە فەرماندە جاها سەرۆکایەتی هۆزی گورگە ڕەشەکان بگرێتە دەست لە ژێر دەسەڵاتی شانشینی بەفر بە پابەند بوون بە هەموو یاساکانی شانشینەکە

دوای وتنی ئەم قسەیە فەرماندە جاها هەستایە سەرپێ و خۆی چەماندەوە بۆ هێدا

هێدا هەستایەوە لەسەر تەختەکەی وە ئەو شمشێرەی هەڵگرت کە خزمەتکارەکە هەڵی گرتبوو لەسەر سینیەک پاشان جاها هاتە پێشەوە کەوتە سەر ئەژنۆ و دەستی بەرزکردەوە بۆ وەرگرتنی شمشێرەکە لەلایەن هێدا

هێدا شمشێرەکەی پێدا و پێی وت "هیوادارم لە ئاست متمانەما بیت و بە باشی کارەکەت ئەنجام بدەیت"

جاها هەستایەوە و کەمێک ڕۆشتە دواوە دواتر وتی "بەڵێن بێت هەمیشە دڵسۆزی تۆ و شانشینەکەم بم هێدا"

هێدا زەردەخەنەیەکی بە ڕوویدا کرد و بە دەستی ئاماژەی بۆ کرد کە دابنیشێ

پاش ئەوەی جاها دانیشت تاڵ تاڵ بە دەستی ئاماژەی بۆ سەربازەکانی بەردەم دەرگای هۆڵەکە کرد تاکو تاوانبارەکان بهێننە بەردەم هێدا

تاوانبارەکانیان هێنا و چۆکیان پێ دا لەبەردەم نیانگ پاشان تاڵ تاڵ بە ڕێزەوە ڕووی کردە نیانگ و وتی"هێدا، فەرمان بکە کە چیان لێ بکرێ"

هێدا ڕووی کردە تاوانبارەکان و بە قێزەوە سەیری دەکردن

هێدا:کوشتن سزایەکی قورس نابێ بۆ ئێوە

هەر کە ئەوەی وت گیانی تاوانبارەکان هاتە لەرزین چونکە دڵنیابوون هێدا سزایەکیان دەدات زۆر لە کوشتن ئازاربەخش تر بێ

هێدا: ئەوانە دەکەمە کۆیلەی هۆزەکەیان و نزمترین پلەیان دەبێ لە ناو هەموو خەڵکی شانشینەکەدا وە دەبێ تاماون خزمەتی خەڵکەکەیان بکەن وە ئەگەر یەک هەڵەی تر بکەن سزای قورسترتان دەدەم تا ئەو کاتەی دەمرن...

بە وتنی ئەوە لەلایەن نیانگەوە تاوانبارەکان کرانە دەرەوە و فەرمانەکە جێبەجێ کرا
.
.
.

کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر درێژەی کێشا
وەزیرەکان کێشەکانی شانشینەکەیان دەخستە ڕوو و پێشنیاریان دەکرد وە نیانگ زۆر بە ژیرانە بڕیاری لەسەر دەدان

وەزیرەکانی نیانگ هەموویان کەسی دڵسۆز و شارەزا بوون ئەمەش وای کردبوو کە هیچ کێشەیەک نەبێت
ئەنجومەنەکەی نەتوانێ چارەسەری بکات
.
.
.

chang huy's pov

لە کۆتایدا ئەو کۆبوونەوە بێزارکەرانە کۆتایی هات کە دەبوو بۆماوەی ٢ کاتژمێر بەپێوە بۆستم بێ وتنی هیچ شتێک

وە ئێستا نیانگ لە ژووری کارکردنیەتی و لەگەڵ دایجیل و بیهیۆنگ قسە لەسەر کاروباری شانشین دەکەن هەندێ جار گوێم لە دەنگی پێکەنینیشیان دەبێت کە دێتە دەرەوەی ژوورەکە کە ئەمەش ئەوە ڕوون دەکاتەوە ئەوان وەک هاوڕێ قسەدەکەن لەسەر کاروبارەکانیش نەک وەک شازادە و هێدا و ئەو شتە بێزارکەرانە...
ئەوەی تێبینیم کردووە ئەوەیە نیانگ گرنگی زۆر بە پلە و پایە نادات تەنانەت هەندێ جار لەگەڵ خزمەتکارەکانیشی گاڵتە دەکات و پێدەکەنێت...
وە ڕووخسارە سارد و بێهەستەکانی تەنها لە هۆڵی کۆبوونەوە دەردەخات یان کاتێ کارێکی گرنگ بکات دەربارەی شانشینەکەی...

"لە کۆتایدا هاتیت"بە جیلدۆنگم وت هەر کەبینیم بەو کاغەزانەوە هاتبۆوە کە دایجیل داوای لێکردبوو بۆی بهێنێ

"بەڕاستی ژوورەکەی دایجیل زۆر شپرزەیە زۆرم پێچوو تا دۆزیمەوە"بە هەناسە پچر پچڕەکانی وتی کە دیار بوو زۆرماندوو بووە بۆ دۆزینەوەیان

"باشە خێرا بۆی ببە بەرلەوەی زیاتر چاوەڕێ بکات"وتم بە کەمێک پێکەنینەوە وەک گاڵتەکردنێک بەو حاڵەی ئێستای

خۆی لێ توورەکردم کە بینی گاڵتەی پێ دەکەم و ڕۆشتە ژوورەوە

دوای کەمێک هاتە دەرەوە

من:ئای جیلدۆنگ من بیری تۆم کردبوو پێم بڵێ وەک پاسەوانی دایجیل چۆنی

جیلدۆنگ:ئهم بڕوام کرد کە بیرت کردووم بۆیە بەو شێوەیە گاڵتەت پێکردم کەمێک پێش ئێستا(بە شێوەیەکی مناڵانە خۆت تووڕە کردبوو)

من:ئای باشە لە کەیەوە وا دڵت ناسک بۆتەوە خۆ من لینۆک نیم نازت هەڵگرم(بە بۆڵەوە وتم)

جیلدۆنگ:من دڵم ناسک نەبۆتەوە ئەوە تۆی وەک گەمژە گاڵتە بە هەموو شت دەکەی

من:جیلدۆنگ بەسە من گاڵتەچیم باشە، ئیتر ئەونە لەسەری مەڕۆ کە منیش ئاوا بووم گاڵتەم پێ بکە

جیلدۆنگ:بە دڵنیایەوە وا دەکەم

سەیرم کرد تاکو دەستی کردەوە بە قسە

جیلدۆنگ:دەربارەی من هەموو شت باشە لەگەڵ دایجیل باش ڕێکەوتووین وەژوورێکم هەیە تایبەت بە خۆم کە نزیک ژوورەکەی دایجیلە تاکو لێی بمێنمەوە

من:ئۆوکەی لای منیش هەمان شتە بەڵام ناخۆشە کەس نییە زۆربڵێی لەگەڵ بکەم

جیلدۆنگ:هی هی بە دڵنیایەوە کەسی بە نرخی وەک منت لە کوێ دەست کەوێ بەڵام لە ڕاستیا دایجیل'یش وەک من زۆربڵێ یە من ئەو کێشەیەم تۆزێ لەوەی تۆ بچوکترە(بە پێکەنینەوە وای وت)

من:باشە خۆ نیانگ'یش کەسێکی ڕووخۆشە تەنها من لە کاتێکی هەڵەدا بووم بە یاوەری، بەلام پێم وابی ماوەیەکی تر نێوانمان باشتر دەبێ

جیلدۆنگ:جا کێ بەرگەی زۆربڵێی تۆ دەگرێ بە دڵنیایەوە ئەویش وەک خۆت لێ دەکەی

من:ئەو بە خۆی زۆربڵێیە(وتم و زمانم لێی دەرهێنا)
.
.
.

ڕۆژێکی ماندووکەرانەی بێزارکەر ئەوە پێناسەیەکی باش دەبێ بۆ یەکەم ڕۆژم وەک یاوەری نیانگ

نیانگ تەواوی ڕۆژەکە کاری کردووە بەردەوام لەو لا بۆ ئەو لا دەچوو منیش بە دوایدا هەرگیز نەمدەزانی فەرمانڕەوا ئەوەندە کاری هەیە وام دەزانی تەنها لەسەر تەختەکەیان دادەنیشن و خواردنی گرانبەها و دەگمەن دەخۆن

"من دەچم بۆ چێشتخانەی شاهانە خوانی ئێوارە بۆ هێدا دەهێنم"شینۆ وتی و ئەوێی جێهێشت وە تەنها من مابووم لەبەردەم دەرگای ژوورەکەیدا

"شینۆ... شینۆ" نیانگ بانگی شینۆی دەکرد لە ژوورەکەیەوە

چەند جارێک بانگی کرد تا لە دوا ساتدا بڕیارم دا لە جیاتی ئەو من بچم هەرچۆنێک بێت جیاوازیمان چییە هەردووکمان یاوەری تایبەتی هێدا'ین

ڕۆیشتمە ژوورە و دەرگاکەم دوای خۆم داخست

بەڵام چیم بینی....

❄❄❄❄❄❄❄

مانگی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت و ڕۆژووی هەموو لایەکمان قبوڵ بێت❤

ئای هۆپ بە دلی وە بێت❤

لا خۆی گۆتم بە چاوان زوو پاڕتی نوێ دادەنێم😂
بەس خەتای من نییە تاقاتم نییە بنوسم🤷‍♀️😅

ئەوجا یەک دنیا چیرۆک هاتۆتە مێشکم ماڵی ئاوا بێ ئەم چیرۆکەش ئەونە زۆرە هەر تەواو نابێ😅

ئینجا شەکرۆکەکانم💗
ئەستێرەیەک هەیە لە خوار ئەم نووسینەوە بێرەنگە و بێنازە وە تۆش ئەو کەسە میهرەبانەی کە دەست دەنێی بە ئەستێرەکەدا و ڕەنگێکی پرتەقاڵی جوانی پێدەبەخشی⭐

دڵنیام زۆر میهرەبانی لۆیە ئەو ئەستێرەیە بێناز جێناهێڵی⭐😁



Continue Reading

You'll Also Like

40.4K 6.1K 15
" دووبارە بینینەوەی تۆ منی توڕە کرد ، بەڵام کە لاواز دەبیت منیش بێ ھێز دەبم " دەتەوێت دەست بکەیت بەم یارییە؟ [ بەڵێ ، نەخێر ] 100 way to get you |...
104K 19.7K 63
"ژیان نابێ هەمووی بە ناخۆشی بڕوات " Publish 27 /October /2019 End Publish 23 /march /2020 Story by SAKOO
382K 9.4K 83
"ပူတင်းလေးကဘာလဲ" "ကိုကို့အပိုင်" "ကိုကိုတို့ကရောဘာလဲ " "မောင်နှမ" "ဟာ..."
294K 10.6K 43
ဖီးနစ်ငှက်တစ်ကောင်ရဲ့ ရင်ကွဲမတတ်အော်ဟစ်သံဟာ လောင်ကျွမ်းအံ့ဆဲဆဲ အတောင်ပံတွေနဲ့အတူ ပျောက်ကွယ်ပျက်စီးသွားတော့မယ့်အချိန်မှာ ငါဟာ မင်းနဲ့နောက်တစ်ကြိမ်...