Chang huy's povچاوەکانم بە هێواشی کردەوە و تیشکی خۆرەکەم بینی کە لە پەنجەرەکەوە هاتبووە ژوورەوە و ژوورەکەی ڕووناک کردەوە...
لەسەر جێگاکەم هەستامەوە تاکو دەست بکەم بە ڕۆژێکی نوێ... یاخود بڵێم یەکەم ڕۆژم وەک پاسەوانی تایبەتی نیانگ
گەرماوێکی خێرام کرد و پاشان جلەکانم گۆری و خۆم ئامادەکرد
ویستم بچمە دەرەوەی ژوورەکە بەڵام بەرلەوەی دەرگاکە بکەمەوە خزمەتکارێک هاتە ژوورەوە و سینیەک خواردنی پێ بوو کە بۆ منی هێنابوو
سینیەکەم لێی گرت و دەستم کرد بە خواردن
پاش نان خواردن ڕۆشتمە دەرەوەی ژوورەکەم و بەرەو ژوورەکەی نیانگ بەڕێ کەوتم...
لەبەردەم دەرگای ژوورەکەی نیانگ وەستاوم...
بە تەواوەتی ئێستا زۆربەی کاری من ئەوەیە لەبەردەم دەرگای ژوورەکەیدا بووەستم وە کاتێ ڕۆشتە دەرەوە بە دوای بکەومپاش ماوەیەک دەرگای ژوورەکە کرایەوە
لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە بە جل و بەرگێکی شاهانەی خانمانە کە عەزیەکی ڕەشی درێــژ بوو... ملەکەی کراوەبوو هەروەها قۆڵەکانیشی لە ئاوریشمێکی ڕەشی تەنک درووستکرابوو کە بەفشی بەسەر قۆڵە بەفراویەکەی هەتبووە خوارەوە
ملوانکەیەکی ئەڵماسی لە مل کردبوو کە زۆر لە گەردنی دەهات هەروەها قژە ئاوریشمیە کاڵەکەی کە هەروەک ئاڵتوونی سپی بوو بە چەند تەوقەیەکی ئەڵماسی بەنرخ ڕازێندرابووەوە کە درێژبوو بووەوە بەسەر پشتیا لە درێژیدا تا لای کەمەری دەهات
ئەو وەک فریشتەبوو کە لە خەونەکانیشما مەزەندەی ئەو جوانیەم نەدەکرد...
ناکرێ کەسێ هەبێت لە گەردووندا لەو جوانتر بێ.."بەیانی با..."نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم
چاوەکانم فراوانبووبوون لە شۆکدا
دڵم زۆر بەخێرایی لێی دەدا بە جۆرێ هەستم دەکرد دێتە دەرەوە لە سینەم
ئەو جوانترە لە جوانترمن هەرگیز ئاوها نەمبینیوە لەبەر ئەوەی هەموو کات جل و بەرگی پیاوانەی لەبەرکردووە
بەڵام بەڕاستی ئەو زۆر جوانە....
"بەیانی باش"بە دەنگی منی هێنایەوە هۆش خۆم و خێرا خۆم چەماندەوە و ڕێزم پیشان دا
پاشان بەرەو پێشەوە ڕۆشت و ئێمەش بە دوایدا
.
.
.no one pov
گەیشتنە هۆڵی گەورە ئەو شوێنەی کۆبوونەوەی لێ دەکرێ
هۆڵێکی زۆر گەورەو فراوان بوو پایەکان و دیوارەکانی زۆر بەجوانی ڕازاندرابۆوە بە نەخشی زیوی وە لە بەشی سەرەوەی هۆڵەکدا کە بەرزتر بوو تەختێکی گەورەی فەرمانڕەوایی دانرابوو کە لە زیو درووستکرابوو وە بە ئەڵماسی شین ڕازێندرابۆوە...
کەمێک خوار تەختە شاهانەییەکە دوو تەختی تر هەبوون کە بە هەمان شێوە لە زیو درووستکرابوون بەڵام لە جوانی گەورەیدا نەدەگەشتنەوە بە تەختی شا
YOU ARE READING
شازادەی بەستوو❄
Romanceبۆ کوشتنی نێردرام بەڵام چاوەکانم لەبەرامبەر چاوەکانی دۆران.... تێبینی/تکایە مەچۆ تەنها پاڕتی یەکەم و ئاخیر بخوێنیتەوەو بڵێی چیرۆکەکە ناخۆشە خۆی ئەم چیڕۆکە هەموو پاڕتەکان پەیوەندی بە یەکەوە هەیە دەبێت هەمووی بخوێنیتەوە ئینجا لێی تێدەگەی و چێژی لێ دەب...