بەیانی ☼
~لەبەردەم قوتابخانەم قسەم لەگەڵ بێلایا ئەکەرد
بێلا : دوێنێ شەوم بیرنایە،خۆھیچ شتێکی خراپم نەکرد؟
نارا: نا تەنھا ئەو خواردەوەو ھاوارتەکرد
بێلا: ئێ کەوایە زۆرباشە!
~کەسێک لەدواوە منی ترساند، لەبەرەوەی ترسام شەقێکم لە روخساری کەسەکەیا ، بینیم تایھیۆنگە! دەستی بەرومەتە سووربوەوەکەیەوە گرت
نارا:ئۆو ببورە تای! بەڵام تۆ منت ترساند بۆیە!
تای:ئای بەئازارە!
~دەستیم لە رومەتی دوورخستەوەو سەیرم کرد، دەستم لێدا زۆر گەرم بوو بەھۆی زلەکەم، تایھیۆنگیش ئەو ھەموو کاتە ھەرسەیری ئەکردم
بێلا: ئحمممم
~منیش بیرمکەوتەوە واچیەکەم بۆیە زۆر تەریق بوومەوە خێرا لەتای دوورکەوتمەوە
نارا:ئ ئەوە من دەبێ برۆمە پۆل، دووبارە ببورە و واباشە تۆزێ سەھۆڵی لەسەر دانێی
~وتم بەراکردن تایم جێھێشت
~چوومە ژوورەوە ھەربیرم لەرەفتارەکەم ئەکردەوە سەرەتا زلەییکم لێیا دواتر دەستم لە روومەتی یا ئاھھھ من بۆ ئەوەنە گێژممم بەدەستم زلەم لێییا خۆ بەردم تێنەگرتوە تا سەھۆڵی لەسەردانێ! بۆ وتم سەھۆڵی لەسەر دانێ! ئۆی تای ھات!
لەجێگاکەم دانیشتم و خۆم بەکتێبەکە خەریک کرد، چاوەرێی بێلابووم تابێ لاما دانیشێ بەڵام واینەکرد
بێلا: نارا ئەمرۆ ناتوانم لەلاتا دانیشم سیونگ-ھی ئەرکی ماڵەوەی نەکردوە پێویستە یارمەتی بەم
~من سەرم بەبەڵێ لەقاند، دواتر بینیم تای ویستی لەلاما دانیشێ بەڵام کورێک پێش ئەو دانیشت، ئەوە بەس بوو بۆئەوەی تای تورەکا بەچاوێکی سامناک سێری کورەکەی کرد، من تەنھا پشتگوێم خستن
ئەمە دەیھۆ نیە؟ باشە ئەم مەخلوقە لەژیانیا سڵاوێکی لێنەکردووم بۆ ھاتوە لاما دانیشتوە
دەیھۆ: پرسیارێ بکەم؟
~لوتبەرزی پیس سەرەتا سڵاوێ بکە
نارا:ئێ وا کردت
دەیھۆ:ئێ دەتوانم ٢ پرسیار بکەم؟
نارا: already کردت
دەیھۆ: ئەتوانم ٤ پرسیار بکەم؟
~تۆزێ بەتورەیی وتی
نارا: کردووتە
دەیھۆ: کەی؟
نارا: ئێستا کردت بە ٤ ☻︎
~ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی بە تورەیی وستی قسەکات بەڵام مامۆستا ھاتە ژوورەوە
~کات تێپەری و قوتابخانە تەواو، کاتێ ویستم قوتابخانە جێبێڵم ھەستم بەدەستێ کرد لەلای کەمەرم بەبۆنەکەی ناسیمەوە کەکێیە ئاورم یاوە
نارا:چیە؟
تای:دەڵێم ئاساییە شەو بچینە دەرەوە؟ تەنھا تۆزێ پیاسەکەین و شتێ لەوبابەتە
نارا:ئادەی بڵێ نارا
تای: چی؟
نارا:ناتوانی؟
تای:نارا
نارا: ئەی کەوایە کەکارت پێمە بۆ بانگم ناکەی لە بری ئەوەی لەدواوە خۆو لێم نزیک کەیتەوە و بمترسێنی؟
~وابزانم قسەی پێنیە
نارا: وە ببورە نەخێر، من پێم وتی ناتوانم جارێکیتر متمانەو پێکەم
تای:تکایە نارا، ھیچ شتێ ناکەم دڵنیابە
نارا:باشە تۆبۆچێ بەمنەوە نووساوی ئەو چەند رۆژە؟ تەنانەت ھاتیە ھەمان قوتابخانەی منیش، تۆ تەنھا بكوژێكی نەفرەتی كەھەوڵی كوشتنی منت دا!
تای:چونكە خۆشم___ دەزانی چی؟ھەر بیریشی لێمەکەوە
رۆشت بەتوورەییەوە، نازانم بۆوا مناڵانە ڕەفتاری کرد،
بۆ لەوەناگا کەمن ناتوانم جارێکیتر متمانەی پێکەم دوای ئەوەی کەکردی! بەرێکەوتم بەرەو ماڵەوە.....
~ بەتەنھا رێمەکرد، ھەستم کرد یەکێک بەئۆتۆمبێل دوام کەوتوە وەستام لە رۆیشتن
نارا: شتێک ھەیە؟؟
~کورێک بوو عەینەکی لەچاوا بوو بۆدرۆبکەم بەراستی قۆز بوو!
پیاوەکە: ئۆھ نا جوانکیلە، تەنھا بۆ نایەی بوگەیەنم؟
دڵم دەستی کرد بەخێرا لێدان لە ترسا!
نارا: ن نەخێر سوپاس
~بەردەوام بووم لەرۆیشتن بەڵام پیاوەکە وازی نەھێنا ھەر بەدواما بوو ،رۆشتنەکەم خێراکرد تا لەپرا ئۆتۆمبێلەکەی لەناوەندی شەقامەکە راگرت! رووم سوراند بینیم لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و بەرەو لای من ھات، دەستم کرد بەراکردن زۆر شڵەژاوبووم!
نەفرەت ئەو لەمن خێراتر بوو لەدواوە قژی راکێشام و کەوتم، یەکسەر ھاوارم کرد بۆ یارمەتی بەڵام ئەو دەستی لەسەر دەمم دانا تانەتوانم،
ھەڵیگرتم و رایکێشام بۆلای ئۆتۆمبێلەکە
ھەرکە دەرگاکەی کردەوە___
❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎🅂🅃🄾🄿❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎❤︎
ڤۆتتان بیرنەچێシ