little lady //k. th

By B4by_G

22K 3.6K 5.3K

~ دەتوانم ببم بە خانمی تۆ ؟! ~ بێگومان خانمەکەم.. پیاوێکی دەروون نەخۆش ... کچێکی بچوک.. More

0
1
2
3
4
5
6
7
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19

8

1K 185 224
By B4by_G

•توڕە•

«ئانی تۆ بەڕاستی بلیمەتی..»جولی وتی منیش تاڵێک قژم خستە دوای گوێم .. هێشتا ئاماددە نەبووم واز لەم زەردەخەنە ناسکەی رووخسارم بهێنم...

پەنجەکانم بە هێواشی لە پەراوەکە خشاند... «لە %86 قازانجەکە بۆ ئێمەیە» سکرتێرەکە بە دڵخۆشیەوە وتی..

چاوەکانم خستە لووتکەی پەڕەکە دووبارە لە ماوەی تەنها یەک چرکە توانیم چاوێک بە پەرەکە بخشێنم بۆ دڵنیا بوونەوە..

«من دڵخۆشم»بە نەرمی وتم و هەڵسامەوە ... پاشان زەردەخەنەکەم گەورەتر کرد.. «سوپاستان دەکەم هاوڕێیان»

«تکایە کەمێک پشو بدەن ئەمرۆ کارێکی باشتان کرد» دەمتوانی وێنەدانەوەی خۆم لە چاوی یەکە بە یەکەیان ببینم
خاتوونێک .. کچێکی ناسک و زیرەک .. رووکەشێکی میهرەبان

ئایە من بەراستی وام..؟!

هەموویان دڵخۆش بوون بە پێشبینیەکەم .. ئەوانەی ترم بۆ جولی جێهێشت ..

لە ژووری کۆبوونەوە هاتمە دەرەوە راستەوخۆ جیمینم بینی کە بە دڵخۆشیەوە بەرەو من هات... «ناتوانم وشەی نوێ بەکار بهێنم»

زەردەخەنەیەکی گەشی کرد..«تەنها دووبارە دەڵێم تۆ ناوازەی ئانی»بە نەرمی پێکەنیم..

بەیەکەوە دەستمان کرد بە رۆشتن...«کارکردن لەگەڵ رووسیکان خەیاڵ بوو بەڵام تۆ ئەنجامتدا لەگەڵ قازانجێکی زۆر»

«ئەمە زیاد لە پێویستە جیمین» دەستم خستە سەر شانی ... «ئەمە هیچ نیە ئانی ..  تۆ شازادەیت» دەنگی ئارام کردەوە کاتێک چاوەکانی بە قوڵی سەیری منیان دەکرد..

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی... «سوپاس» ئەمە تاکە وشە بووم ئێستا بتوانم بیڵێم..

کێشەکانی کۆمپانیا ئاسانن بۆ چارەسەر کردن...بەڵام چی دەربارەی کێشەکانی من

.
.

دەستم خستە سەر سنگم..«ئارامبە» شانەکانم دەلەرزین وەک ئەوەی لە بەستەڵەکەکانی باکور بژیم..

تەنها ئاسایی رەفتار بکە... مامەڵەکردن لەگەڵ رووسیەکان زۆر ئاسانترە لە مامەڵەکردن بۆ ئەم ساتەی ئێستا...

سیەکانم گرژ بوون... دوای رووداوەکەی کۆتاجار کە دوێنێ بوو چاوم بە تایهیۆنگ نەکەوتۆتەوە .. نە لە کۆمپانیا نە لە ماڵەوە...

وەک خێوێک دێت و دەروات... رەفتارەکانی زۆڵ سەرسامی کردم .. وە ئەمە کەسایەتیەکی نوێی تایهیۆنگ بوو کە بینیم ..

شۆک نابم چونکە دڵنیام تایهیۆنگ چەندین کەسایەتی تری شاراوەی هەیە کە لەم نزیکانە دەیانبینم .. بەڵام دەمترسێنن..

تایهیۆنگ دەمترسێنێت .. نازانم بۆ..؟!

چاوەکانم چەند جارێک نوقاند.. پاشان بە هێواشی دەستم بردە پێشەوە لە دەرگامدا ... تەنها یەک جار چونکە ترس رێگەی بە جوڵاندنی ماسولکەکانم نەدەدا...

«وەرە»چی ئەمە وەک ئەوە وایە بڵێت وەرە بمرە ...

ئەوەی لە قورگم بو قوتم دایەوە پاشان دەرگاکەم کردەوە... هەر لەگەڵ یەکەم هەنگاو دەتوانی هەست بە خنکان بکەیت..

ئێرە وەک گۆڕ وایە... تاریکە زۆر
رۆشتمە ژوورەوە تایهیۆنگم لە هیچ شوێنێک نەبینی ئەمەش بە هۆی تاریکی ژوورەکە بوو..

تەنها لە درزێکی پەردەکە رووناکی مانگ هەبوو.. ئایە ئەم پیاوە نەخۆشی دەروونی هەیە..  ئایە تایهیۆنگ نەخۆشە..؟!
بۆچی بەم شێوەیە رەفتار دەکات!!

من زۆر سەرلێشێواو بووم.. خۆم لە ناوەراستی ژوورەکە دۆزیەوە چاوەکانم بە وردی دەگەرا بۆ تایهیۆنگ بەڵام نەمدۆزیەوە .

دەکرێت بە هەڵە گوێم لەم دەنگە بوبێت؟! بە سەرلێشێواوی سوڕامەوە ب دەوری خۆمدا .

«قسە بکە»لە شوێنی خۆم وەستام...دەنگی زۆر وشک بوو

«تایهیۆنگ ئایە تۆ نەخۆشیت؟!»راستەوخۆ هەستم بە نیگەرانی کرد ... ئەم کەشە هیچ ئاسایی نیە ..

«ئانی»رووم کردە پێشەوەی ژوورەکە چونکە دەنگەکە لەوێوە دەهات ..«قسە بکە»

گەدەم بچوک بوویەوە... «باشە»

«ویستم پێت بڵێم ئەمرۆ رێکەوتنم لەگەڵ کۆمپانیا رووسیەکە بردەوە.. بە قازانجێکی باشەوە»وتم

توانیم جوڵەیەک ببینم لەلای مێزەکە .. باشە کەواتە تۆم دۆزیەوە ... ئەو لەلای مێزەکە بوو..

«کارێکی باشت کرد»وتی منیش زەردەخەنەیەکم کرد..

بەڵام راستەوخۆ وەستام... ئەو ئێستا من نابینێت

«چاوەرێی کاری باشترت لێدەکەم ئانی»بە وشکی وتی پاشان چەرخەکەی داگیرساند... بەم شێوەیە توانیم رووخساری ببینم تۆزێک لە دوورەوە..

چاوەکانی..

چاوەکانی تیژ نەبوون ... چاوەکانی سەرنج راکێش نەبوون .. خەواڵوو نەبوون .. چاوەکانی وەک چاوی مردوو وابوو...

«برۆ دەرەوە» لە شوێنی خۆم هەڵبەزیمەوە ...

بە ترسەوە گەرامەوە دواوە پاشان بە خێرای رۆشتمە دەرەوە... هەر کە گەیشتمە دەرەوەی ژوورەکە..

هەناسەم بۆ گەڕایەوە دەستم خستە سەر سنگم ... ئەمە چی بوو؟! هەستم دەکرد دەخنێکم وەک ئەوەی پەتێک لە ملم بێت سات بە سات توند بێت...

«تۆ باشیت؟!»سەرم بەرز کردەوە سەیری جەنگکووکم کرد .. «من باشم» وتم خۆم ئاسای کردەوە ... زەردەخەنەیەکی کرد ..

« تۆ ماندوو دیاریت» بەرەو من هات باوەشی لە کەمەرمدا .. «وا دیارە؟!» وتم..

«بەڵێ» ماچێکی لە ملم کرد..«واز لە کارکردن بێنە رێگە بدە بتەکەم بە خانمی خۆم»پێکەنیم..

«ئایە تۆ  ماسولکەکانت گەورە دەکەیت؟!» هەوڵمدا بابەتەکە بگۆرم... سەیری جەستە ئاوساوەکەیم کرد ..

«جوانە؟!» وتی جەستەی زیاتر بە منەوە نوساند... منیش دەستم خستە سەر شانە رووتەکانی..«بێگومان»

«دەتەوێت یاری بکەیت؟!»جەنگکووک برۆیەکی بەرز کردەوە .

لە ناکاو لە شوێنی خۆم وەستام... «دەتەوێت یاری بکەیت ئان؟!»

بە خێرای لە جەنگکووک دوورکەوتمەوە ... جەنگکووک سەرسام بوو بە رەفتارەکەم.. «لێم دوورکەوە»

سوڕامەوە...

بەڵام تایهیۆنگم دۆزیەوە لە بەردەم خۆم... دەستی بڵند کرد خستیە سەر سەرم...« کارێکی باش دەکەیت بوکەڵەکەم »

بوێری ئەوەم نەبوو سەرم بەرز بکەمەوە سەیری بکەم ... تەنها دەمتوانی جلەکانی بناسمەوە ...

پاشان رۆشت ...

دەتوانم پێشبینی بکەم کە نیو کاتژمێر زیاتر لە هەمان شوێن مامەوە وە لەسەر هەمان شێواز ...

مێشکم تەماوی ببوو..

.
.

«دەمەوێت تایهیۆنگ ببینم»بە خێرای وتم کاتێک دەرگاکەم کردەوە...

کچەکە هەڵسایەوە ...«خاتوو ئانی تۆ ناتوانیت»لە بەردەمم وەستا .. برۆم گرژ کرد «بۆچی ناتوانم؟!»

هەستم بە توڕەی دەکرد ... «بەڕێز نیکۆڵاس فەرمانی کرد رێگە نەدەم تۆ بێیت بۆ ئێرە»

چاوەکانم توند داخست..«تۆ کێیت!!» قیژاندم بە خێرای چاوم کردەوە یەخەی کچەکەم گرت..

«تۆ دەرکرایت»پاڵمدا کە وامکرد بکەوێتە سەر زەویەکە پاشان بەرەو ژوورەوە رۆشتم..

دەرگاکەم کردەوە..«تۆ من سەرسام دەکەیت نیکۆڵاس تایهیۆنگ»پەنجەم بڵند کرد هەنگاومنا....

چاوەکانی بە بێهەستی بەرزکردەوە...«کێ ڕێگەی پێدایت بێیتە ژوورەوە؟!»

تورەیم گەیشتە لووتکە.. بە هەردوو دەستم قژم بۆ دواوە برد...«ئەمە چ رەفتارێکی منداڵانەیە تۆ دەیکەیت؟!»قیژاندم...

«بڕۆ دەرەوە ئانی»دووبارە گەرایەوە سەر پەڕاوەکان...منی شۆک کرد...

«تایهیۆنگ!!» هاوارم کرد رۆشتمە بەردەمی..«تۆ وتت ئێمە هاوڕێین... تۆ وتت هەموو شتێکی منیت»

سەری بەرز کردەوە...«تۆ بەڵێنت پێمدا هەمیشە تاکە خێزانی من بیت و من بپارێزیت» چاوەکانم پڕ بوو..

«کەواتە؟!!»

«کەواتە ئانی پێم بڵێ چ کێشەیەکت هەیە؟!»بە سەرسامیەوە سەیرم کرد...«دەبینیت تۆ هیچ کێشەیەکت نیە...»

«من تۆ دەپارزێم... هەموو شتێکت هەیە پێم بڵێ ئەگەر پێویستت بە شتێک بوو پێویست ناکات ئاژاوە دروست بکەیت» هەناسەیەکی شۆک لە دەمم دەرچو.

دوبارە گەڕایەوە سەر کار...

فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە... «تایهیۆنگ»نوزامەوە...

«تۆ بۆچی ئەوە دەکەیت؟!»گریام... ئەمجارە بەبێزاری سەیری کردم..«بۆچی دەگری؟!»

«لەبەر تۆ»دەستم بە چاوم داهێنا بە مەبەستی سڕینەوەی فرمێسکەکانم...«لەبەرم من؟!»

«تۆ چیتر گرینگیم پێ نادەیت تایهیۆنگ ... تۆ
تۆ من فەرامۆش دەکەیت»وەک منداڵێک دەگریام کە پێویستی بە شیرینیە..

«تۆ لێم توڕەیت؟!»چاوەکانی لە من دوورخستەوە... «پێتوایە ئەم کارەی تۆ کردت شایەنی لێخۆش بوونە ئانی؟!»

«ئانی من پێموا بوو تۆ دەکەم بە خانمێک»هەڵسایەوە ... «بەڵام تۆ بوویت بە سۆزانیەک»

جەستەم لەرزی لەگەڵ ئەم قسەیە .. ساتێک مێشکم گەڕایەوە من چیم کرد..؟!

«ئانی تۆ موڵکی منیت تا ئەو کاتەی هاوسەرگیری دەکەیت» شانەکانی گرتم ...«تۆ هەڵەیەکی زۆر گەورەت کرد..»

چاوەکانی منیان ڕاوکرد..«من هەرگیز تۆم سزا نەدا ئانی سەرەڕای گەورەی هەڵەکەت... تۆ یاساکانت شکاند تۆ جەستەی خۆتت بە پیاوێکی تر نیشاندا»..

گەدەم دەلەرزی لەگەڵ قسەکانی .«چی ئەگەر جەنگکووک کۆنترۆڵی لەدەست بدات و شتێکت لێ بکات»

«ئانی تۆ دەتەوێت یاری بکەیت .. بەڵام تۆ چیتر منداڵ نیت ئەو یاریەی تۆ دەکەیت زۆر مەترسیدارە...»

«تۆ هەڵەت کرد ئانی سەرەڕای هەموو ئەمانە تۆ هێشتا گلەی دەکەیت وەک ئەوەی تۆ قوربانی بیت...»شانەکانی بەردام..

«ئێستا بگەڕێوە ماڵەوە .. هەوڵدە مێشکت چاک بکەیتەوە»پشتی تێمکرد..

بەڵام من بە خێرای باوەشم لێیدا..«ببور» بە توندی کەمەریم گرت...«تکایە ببوورە تایهیۆنگ هەرگیز جارێکی تر هەڵەیەکی لەم شێوەیە ناکەم»


T. b/هەموو ئەو وێنانەی کە دایدەنێم لەوانەیە نهێنیەک بێت لە پارتی داهاتوو یان مەبەستێک بێت لە ناو چیرۆکەکە ...

Continue Reading

You'll Also Like

2.3M 136K 45
"You all must have heard that a ray of light is definitely visible in the darkness which takes us towards light. But what if instead of light the dev...
11M 255K 60
𝐅𝐫𝐨𝐦 𝐄𝐧𝐞𝐦𝐢𝐞𝐬 𝐭𝐨 𝐋𝐨𝐯𝐞𝐫𝐬 Enzo Mariano is known for being nothing but ruthless. He is feared by all in the Italian mafia. He kills on...
15.8K 2.5K 20
ژیـــان هێــندە زاڵمە پێکەنیـــنی لە من حەرامــ کرد~'!
1.1K 143 14
یەکەم چیرەوکمە ژانەر:کومێدی،خەیاڵی باس لە چوار کچ دەکات کە بەهەوی کتێبێک دەگەرێنەوە سەر دەمی ئیمپراتور یەت و لەوێ حەوت ناوچە هە هەر ناوچەیەک پاشا...