9

996 167 286
                                    

•وەرگرتنی سزا•

«رووخسارت بۆچی بەم شێوەیەیە»جەنگکووک وتی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

«رووخسارت بۆچی بەم شێوەیەیە»جەنگکووک وتی ... هەناسەیەکم هەڵمژی پلانم نەبوو وەڵامی بدەمەوە .. «تۆ گریایت؟!»

هەنگاوم نا بۆ ئەوەی لێی دوورکەومەوە بەڵام دەستی خستە سەر شانم...«ئایە تایهیۆنگ شتێکی لێت کرد؟!» چاوەکانم بەرز کردەوە ...

«نەخێر» بە کورتی وەڵامیم دایەوە ... بەڵام وا دیار نەبوو ئەو ڕازی بێت بە وەڵامەکەم... «ئانی درۆ مەکە ئایە تایهیۆنگ تۆ دەترسێنێت یان بە زۆر کارێکت پێ دەکات؟!»

برۆم گرژ کرد..«تۆ باسی چی دەکەیت جەنگکووک ... تایهیۆنگ کەسێکی لەم شێوەیە نیە»وتم دەستەکانیم لە جەستەم دوورخستەوە..

«ئەو تەنها هەوڵیدا مێشکم بە ئاگابێنێتەوە لەو هەڵانەی کە خەریکە ئەنجامی دەدەم» پشتم تێیکرد وەک ئاگاداریەک کە نامەوێت لەوە زیاتر گفتوگۆ بکەم..

هەر بەڕاستی نامەوێت ... هەر خۆی مێشکم بە تەواوی شێواوە پێویستم بە پشوێکە..

بەیانی کۆبوونەوەم هەیە لەگەڵ ملیۆنان کێشە ...

.
.

«ئەمەت پێ چۆنە؟!»سابرینا درێسە سورکەی بەرز کردەوە ... «همـ جوان دیارە» وتم هەڵسامەوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بیبینم ..

سابرینا بە میهرەبانیەوە درێسەکەی خستە نێو دەستم... «ئەمە لەگەڵ پێستت زۆر گۆنجاوە» وتی..

سەیری قوماشەکەم کرد ... زۆر جوانە جۆرێک نەرمە کە دڵنیام لەسەر جەستەم بە جوانی دەوەستێت «کەواتە من ئەوە دەبەم»وتم..

«منیش ڕەشەکە دەبەم»درێسە رەشەکەی بەرز کردەوە .. درێژ بوو دەگەشتە لای قاچی ... زۆر خانمانە بوو بێگومان ئەمە لەگەڵ ستایلی سابرینا خراپ نەبوو..

«تایهیۆنگ زۆر حەزی بە رەنگی رەشە»بە زەردەخەنەوە وتی ... لەبەردەم ئاوێنەکە وەستا بوو درێسەکەی تاقی دەکردەوە...

«تۆ وەک ئەوە دەژیت کە ئەو دەیەوێت»بە گاڵتەجاریەوە وتم...

ڕووی کردە من ... «بێگومان دەبێت وابکەم»

little lady //k. thWhere stories live. Discover now