پرچ بەفرین

By Ruya_kurdish_writer

993 215 204

جادووەکە چووەتە ناو خوێنیەوە بەبێ ئەو جادووەش هیچمان پێ ناکرێ کەواتە چی؟ ئەبێ جادووەکە لە خوێنەکەی دەرکەین چی... More

P .1
P .2
P .3
P .4
P .5
P .6
End
S.2 P.1
S.2 P.2
S.2 P.3

S.2 P.4

42 8 2
By Ruya_kurdish_writer

بە چاوی سوری پڕ لە توڕەیی پرسی
" کێ باوکمی کوشت؟! "

" نەوەی دوپشک "
نامجون وڵامی دایەوە

" ئەمزانی ئەو جادووگەرە فێڵەبازە شتێکی لەژێر سەرە بەڵام لەو باوەڕە نەبووم بەو ئاسانیە چۆک بە باوکم دابات "

" نەک هەر باوکت، ئێستە دەستی گرتوە بەسەر تەختی پاشایەتی و وڵاتی بە تەواوی خستوەتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، دەستی داوەتە تاڵانی سەروەت و سامانی خەڵک "

تایهیۆنگ و ئیلینی تەنها گوێیان ئەگرت ...

" جارێکا با بڕۆینەوە سەیرێکی باردۆخی پایتەخت بکەم ئەوکات پلانێک دائەڕێژین "

نامجون سەری بە واتای گوێڕایەڵی دانایەوە

بە خوێندنی جادوویەکی تایبەت ئاوێنەکەی لە بەردەمیان سەوز کردەوە وتی

" دەی بڕۆنەوە جیهانی خۆتان "

پاشان دەستی خستە ژێر عاباکەیەوە فلوتێکی دەرکێشایە دەرەوە

خستیە ناو دەستی ئیلینی-ەوە، وتی

" توانای ژەنینی فلوت لە چاوەکانتدا ئەبینم ،هەرکات پێویستان بە یارمەتی هەبوو بە ژەنینی ئەم فلوتە بانگم بکەن

بەڵام لە بیرتان نەچێت تا خۆتان بەسەر کۆسپەکاندا نەڕۆن کۆتاییان پێ نایەت "

ئیلینی بە خەندەوە سەری بۆ لەقاند

تایهیۆنگیش هاوکاری جۆنگکوکی کرد تا بێنە دەرەوە لە ئاوێنەکەوە

یەکەم هەنگاویان نایەوە ناو جیهانی ڕاستی

شنەیەک لە باکورەوە هەڵی ئەکوتایە سەریان بۆنی کێڵگەی گوڵەکانی ئەهێنا

ئیلینی یەکسەر ویستی ڕاکاتەوە بۆ لادێکەی خۆیان تا بزانێت ئاخۆ جیمین و پوری باشن؟

بەڵام کە باردۆخی جۆنگکوکی بینی نەیتوانی جێیبهێڵێت
سەیرێکی شاخەکانی کرد دڵنیا نەبوو لەوەی جارێکی تر ئەتوانێت بڕواتەوە ئەو لادێیەی نێوان ئەو دوو شاخە ،لە کۆتایدا دەستی بە واتای ماڵئاوایی لەقاند پاشان خێرا ڕۆشت تا بگاتەوە بەو دووەی تر

دەربارەی نامجون ئەو زیاتر پێیخۆش بوو بێت و جادوگەرەکە کە ناسراوە بە ( نەوەی دوپشک)بکوژێت

بەڵام ویستی ئەم ئەزمونە بۆ شازادە جۆنگکوک دابنێت بۆیە خۆی لە ناو جیهانی ئەفسون مایەوە

.

.

.

هێشتا ڕێگەیەکی باشیان مابوو بۆ گەشتن بە پایتەخت بەڵام خۆر نیشتەوە ئەوانیش ئاگرێکیان کردەوە و لە دەوری دانیشتن

*******************

ئەمویست بزانم پاشا منی بۆچی بوو بەڵام کە جۆنگکوکی ماتم ئەبینی قسەکانم کە تا بینە قاقام هاتبووم قوتم ئەدانەوە

کەمێکی برد، بڕیارمدا بپرسمم
" جۆنگکوک ...باوکت بۆچی ئەیویست من بکوژێت؟!! "

جۆنگکوک کە لە زەوییەکەی بەردەمی ئەڕوانی ئەسرین چاوانی داگرتبوو وڵامی دامەوە
" ئەو جادوگەرە نەفرەتیە وتی لە ڕێگەی خوێنی تۆوە ئەتوانێت دایکم زیندوو بکاتەوە "

تایهیۆنگ دەستی خستە سەر شانی جۆنگکوک
" براکەم ئەگەر چی زۆرم ڕق لە پاشا بوو چونکە باوکی بە ناحەق کوشت بەڵام لەبەر تۆ ناهێڵم خوێنەکەی هەروا بڕوات "

ئیلینی و جۆنگکوک حەپەسانــ لە قسەکانیــ

جۆنگکوک بێدەنگ مابویەوە ئەونە هەستی بە خەجاڵەتی و شەرمەزاری ئەکرد تەنانەت ڕووی سپاسکردنیشی نەبوو

*******************

تازە سەرلەبەیانی بوو گزنگی خۆر باڵی بەسەر زەویدا کێشابوو باڵندەکان دەستیان کردبووە فڕین، لە تەنیشت ئێمەوە دەریاچەیەک هەبوو پڕ بوو لە پاڵندەی پەمەیی کە لەسەر یەک قاچ لەناو ئاوەکە وەستابوون، جوانی سروشت دڵی هەموو ڕۆحلەبەرێک ئەبات بەڵام ئەو سروشتەی من بینیم دڵی بێ ڕۆحیشی ئەبرد ....

  لەناکاو تەپەتەپێکی بەهێز دەستی پێ کرد چاوەکانم کردەوە بینیم بەردی سەر زەوییەکە هەڵبەز و دابەزی ئەکرد سەرم هەڵبڕی بینیم کۆمەڵێک خەڵک بە جلوبەرگی کۆنی لەچەرم دروست کراو بەرەو لای ئێمە یەن

بە سواری ئەسپەوە کەوانەکانیان هەڵبڕیبوو بە بینینی ئێمە دەستیان کردە هاوارکردن خێرایی ئەسپەکانیان زیادکرد

ئەو دووە خێرا بە ئاگا هاتنەوە

جۆنگکوک بەو زامارییەی خۆی لە ئێمە خێراتر ڕای ئەکرد

سودی نەبوو ئەوان ئەسپیان پێبوو، زۆر خێرا ئێمەیان گرتەوە دەوریان داین

پەتیان بە ملمانەوە بەستەوە تا شوێنەکەیان بە دوای ئەسپەکانیانەوە هەڵیانواسیبووین

قاچمان هەمووی بوو بووە بریــن

هەرسێکمانیان کردە ناو خێمەیەکی لەچەرم دروستکاو کە بۆنێکی زۆر ناخۆشی هەبوو لە ژوورەکە هەنێک تورەکە هەبوو کە دواتر زانیمان پیسایی ئاژەڵی تیابوو

جۆنگکوک چونکە زۆر هیلاک بوو برینەکەی کولابووەوە

ویستم لە خێمەکە بڕۆمە دەرەوە بەڵام کە سەرم دەرکرد بینم دوو دانە پاسەوانی بە شان و هەیکەلیان لەبەردەم خێمەکەمان داناوە

هەرکە سەری منیان بینی بە چاوە ترسناکەکانیان لێیان ڕوانیم

من هەوڵمدا داوای ئاویان لێ بکەم بەڵام سودی نەبوو چونکە ئاوان لە زمانی ئێمە حاڵی نەئەبوون

ڕۆشتمەوە ژوورەوە جۆنگکوک دەستی کردبووە هات و هاوار لەتاو ئازاری پشتیــ

ئەو ئیتر شەرمی لێ نەئەکردین هەرکەی ئازاری هەبوایە هاواری ئەکرد و خۆی ئەیا بە ئەرزەکەیا

ئیتر بێزاربووم بە هاوارەوە وتم
" جۆنگکوک تەواو بەسیکە بێزاربوین "

نازانم هاوارەکەم تا چەند بەهێز بوو بەڵام ئەو خێرا بێدەنگ بوو کەمێک دوای ئەوە تێبینم کرد ڕووخساری بووەتە یەک پارچە ئارەق و بێهێز کەوتووە

چاوەکانی کز کرەوە و هەناسەیەکی قورسی دایەوە

تایهیۆنگ تەواوی کاتەکە لەناو خێمەکە ئەگەڕا تا ڕێگەی هەڵهاتن بدۆزێتەوە لە بەشی پشتەوە بە دڵخۆشی گەڕایەوە بەڵام کە جۆنگکوکی بینی پەشۆکــا پرسی

" ئەوە بۆ وای لێ هاتووە؟!! "

منیش ترس دایگرتم خێرا وتم
" زۆری تینوبوو بەڵام ئاوم دەست نەکەوت وابزانم بوراوەتەوە! "

وتی" ئیلینی بەشی پشتەوەی خێمەکە داپۆشرابوو بە هەنێک تورەکە و شتی لەو شێوەیە

کە لامبرد بینیم ڕێگەیەکی باشە بۆ چونە دەرەوە هەر لەو بەردەمەش مناڵێکی لێیە بۆ ناڕۆی هەوڵێکی لەگەڵ بیەی بەشکم هەنێک ئاوت پێ بیات "

من ڕامکرد بۆ بەشی پشتەوە وەک ئەوەی تایهیۆنگ وتی بەشێکی دڕابوو سەرم لێوە دەرهێنا بینیم کچێکی بچوک لەوانەبوو تەمەنی چوار ساڵ بێت گوڵی بە دەستەوە بوو سەرەکانیانی ئەبڕیــ

خەندەیەکی شیرینم لەسەر ڕوخسارم دروست کرد بە هێواشی لێی نزیک بوومەوە چەند تاڵێکم لێ وەرگرت

وەک ئەوەی پورم فێری کردبووم بە منداڵی
سێ تاڵم پێکەوە دانا پاشان تاڵی ترم پێوە ئەبەستنەوە تا درێژم کرد ئەو بەردەوام بێ ئەوەی هیچ کاردانەوەیەکی هەبێ سەیری دەستی ئەکردم

من تەنها گوڵە زەردەکانم دائەنا بەڵام کە گەشتمە نیوەی ئەو گوڵێکی سوری پێدام بەو واتایەی ئەوەی بۆ دانێم

منیش تاڵە سورەکەم تێکرد وردە وردە بەردەوام بووم تا تەواوم کرد لە کۆتایدا بەستم و وەک تەسریحەیەکی لێ هات

کردمە سەری ئەویش پێکەنینێکی شیرینی کرد بە ڕوومەوە پاشان خێرا ڕایکردە لای بیرەکە تا لە ئاوەکەیا تەماشای خۆی بکات کە گەڕایشەوە بینیم لە سەتڵی بیرەکەیا هەنێک ئاوی بۆ هێناوم

من زۆر سەیرم لە زیرەکی ئەو مناڵە لێهات واتە هێندە ئاقڵ بوو توانی درک بەوە بکات کە پێویستم بە ئاوە؟!!!

ماچێکی ڕومەتیم کرد و خێرا سەتڵە ئاوەکەم لەدەست وەرگرت گەڕامەوە لای جۆنگکوک ئاوەکەم پێیا ئەو بە قورسی هەستایە سەر پێ تا ئاوەکە بخواتەوە

کە خواردیەوە هەنێک حالی باشتر بوو خەوی لێ کەوت

کەمێکی نەبرد دەنگی مۆسیقا و گۆرانی دەستی پێ کرد ، هەموویان بەیەک دەنگ هاواریان ئەکرد

من و تایهیۆنگ لە بۆشاییە بچوکەکەوە لە ئاهەنگەکەی  ئەوانمان ئەڕوانی

ئاگرێکی گەورەیان کردبووەوە دوکەڵ ئاسمانی ناوچەکەی تەنیبوو

دوو دانە لەوان بە بۆیاخی شین هەموو جەستەیان ڕەنگ کردبوو لەسەر لێواری مەنجەڵێکی گەورە کە خرابووە سەر ئاگرەکە سەمایان ئەکرد

لە بەرچاوی من وابوو کە ئەوان پێشبڕکێ ئەکەن چونکە هەریەکەیان جوڵەیەکی جوانی بکردایە ئەوی تریشیان بە دوایدا ئەیکردەوە

کچە بچوکەکە سەیرێکی ئێمەی کرد پەنجەی بە ملیدا هێنا وەک ئەوەی هەڕەشەی کوشتن بکات

من سەرەتا حاڵی نەبووم بەڵام تایهیۆنگ تف لە قۆڕگی گیر بوو وتی " ئەوان بۆچی ئەیانەوێ ئێمە بکوژن؟ "

کچە بچوکەکە بە زمانی ئامانژە لەگەڵ تایهیۆنگ قسەی ئەکرد کە تواوبوون پرسیم " تای ئەوە ئەڵێت چی؟!!"

ڕەنگی تایهیۆنگ زەرد هەڵگەڕابوو بە ترسەوە وتی

" ئیلینی ئەو ئەڵێت سونەتی ئێمە وایە کەسانی دەرەوەی هۆزەکەمان ئەکەینە قوربانی خوداکەمان تا بارانمان بۆ ببارێنێت، ئێسەش ماوەیەکی زۆرە باران نەباریوە وشکەساڵی سەری هەڵداوە بۆیە خڵکەکە بە دۆزینەوەی ئێمە زۆر دڵخۆشن چونکە وائەزانن کاتێ ئێمەیان کردە قوربانی ئیتر باران ئەبارێت "

نەمتوانی هیچ بڵێم ، سەرلێشێواو بووم ...

Continue Reading

You'll Also Like

4.3K 66 17
Sonic meets Blaze again. In times past, Blaze remains a serious individual, staying vigilant of her duties and harsh realities of her life. But meeti...
3.8K 447 10
‎لە دونیـاڪەی منــە 🥀‎جگــە لە ئەو هیـچ جوانییەڪی تر بوونــی نییە
2.8M 162K 50
"You all must have heard that a ray of light is definitely visible in the darkness which takes us towards light. But what if instead of light the dev...