𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]

By candy_18_18

20.7K 3.3K 3.2K

«« وەرە و لەگەڵ من دەستپێبکە ئەو ژیانە و ئەو پیاوە نەفرەتیە لە یاد بکە »» جۆنگکوک گوتی دوای بڕینی ماچە قوڵەک... More

Divorce
Finding a work
First day
First Job
Stupid & Useless
Saly is here
Trust
Her mom / 1
Warning
Her dad / 1
Our fault
No chance
Regret
this is Alias
Give him a chance
Her mom / 2
Her past
Diana Samuel
Her mom / 3

His mom

658 139 163
By candy_18_18
























Jungkook :






























بەبێ ئارامی سەیری مۆبایلەکەم دەکرد دێلیلا وەڵامی پازدەهەم پەیوەندی نەدایەوە ئەمە وا دەکات زۆر نیگەرانی دێلیلا بم
«« کوڕم کێشەیەک هەیە ؟ »»
دایکم پرسی وە سەرم بە نەخێر هەژاند ، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناکاو دایکم هات بەبێ ئەوەی پێش وەخت ئاگادارم بکاتەوە ئێستا کاتژمێر یازدەی شەوە وە من وا لە دوودڵی دا دەمرم
«« دێلیلا ناگەڕێتەوە ؟ »»
شانەکانم بەرزکردەوە
«« لەوانەیە شەو یان بەیانی بگەڕێتەوە بە پەرۆشی ؟ »»
دایکم خەندەی کرد
«« بێگومان دەمەوێت لە نزیکەوە ئەو کەسە بناسم کە دڵی کوڕەکەمی دزیوە »»
لە ڕاستیدا من بە پەرۆشم بۆ کاردانەوەی دێلیلا ، چەند خەندە ئامێز دەبێت ئەو کاتەی قسە لەگەڵ دایکم دەکات












یەکێک لە خزمەتکارەکان هاتە ژوورەوە وە قاوەی بۆ من و دایکم هێنا بوو وە کاتێک هاتە لای من بە چرپەوە قسەی
«« خاتوو دێلیلا گەیشتەوە ئێرە ئێستا بینیم کاتێک هاتە باخچەکەوە»»
بەخێرای هەستامەوە و بەرەو دەرگای هاتنە ژوورەوە چووم
«« کوڕم شتێک بووە ؟ »».
دایکم پرسی
«« نەخێر دایکە هیچ کێشەیەک نییە »»
پێویستە بە خێرای بە دێلیلا بگەم و ئاگاداری بکەمەوە بەرلەوەی بە بینینی دایکم جەڵدەی مێشک و دڵ پێکەوە لێی بدات












لەوکاتەی من دەرگاکەم کردەوە دێلیلا لە پشتی دەرگاکەوە بوو بەڵام ڕووخساری دەیگوت کە هەتاکوو مردن گریاوە
«« دێلیلا ئازیزم تۆ باشیت »»
دێلیلا سەری بە نەخێر هەژاند بەرلەوەی باوەش لە کەمەرم بدات وە دەست بە گریانێکی کز بکات
«« نەخێر هیچ باش نیم »»
بەخێرای لە باوەشم گرتەوە وە دەستم لەسەر پشتی دەجوڵاند
«« با لە سەرەوە قسە بکەین »»
دواتر لە نێوان دەستەکانم هەڵمگرت و بەرەو ژووری نووستنەکەمانم برد












ئەو هێشتا دەگریا بەڵام کاتێک گەیشتمە ژوورەکە گریانەکەی زیاتر بوو وە بە دەنگی بەرز دەگریا
«« دێلیلا ئارام بە باشە پێم بڵێ چی ڕوویداوە ؟ »»
ڕووخساری ئەوم لە ناو دەستەکانم گرتبوو کاتێک لسەرە جێگای خەوەکە دانیشتبووین
«« دایکم لە ژیاندایە »»
ئەو تەنها ئەوەندەی گوت وە زۆر بە خراپی گریا وە لە نێوان گریانەکەی هەموو شتێکی بۆم باس کرد













من ئێستا بێ قسە ماومەتەوە
«« من شۆک بووم بەڕاستی نازانم کە چی بڵێم »»
دێلیلا ئارام ببوەوە وە ئەویش شانەکانی بەرز کردەوە
«« نازانم بەڕاستی ئەمڕۆ بەشی بیست ساڵی تەمەنم بیرم کردەوە ئێستا ئیتر زۆر ماندووم توانای هیچ شتێکم نییە »»
دێلیلا  بە ماندوێتی قسەکانی دەکرد وە لەوکاتە یارمەتیم دا کە لەسەر جێگاکە ڕابکشێت
«« بخەوە دێلیلا بەیانی دەتوانین قسە بکەین »»
دواتر ویستم بڕۆم بەڵام دێلیلا دەستمی گرت
«« تکایە مەرۆ بمێنەوە »»
سەرم هەژاند بەرلەوەی لە تەنیشتی ڕابکشێم وە لە نەرمی لە باوەشی بگرم وە ئەو هێندە ماندوو بوو کە ڕاستەوخۆ خەوی لێ کەوت

















پاش ئەوەی دڵنیا بوومەوە کە دێلیلا خەوتووە بە لەسەرخۆی ژوورەکەم بەجێهێشت و چوومەوە ژووری دانیشتنەکە بینم دایکم سەرقاڵی خوێندنەوە بوو وە کاتێک تێبینی هاتنی منی کرد کتێبەکەی لابرد
«« ئەوە دێلیلا بوو ؟ »»
سەرم بە بەڵێ هەژاند
«« ئەی بۆچی حاڵی بەو شێوەیە خراپ بوو ؟ »»
ئێستا چ وەڵامێکی پێ بدەم
«« کێشەیەکی تایبەتی ئەوە دایکە منیش زۆر تێکەڵی نابم »»
ئەو بە ڕازیبوونەوە سەری هەژاند
«« کارێکی باش دەکەیت تەنها لە نزیکی بە وە هەر کاتێک پێویستی پێی بوو هاوکاری بکە باشە کوڕەکەم »»
شەوەکەم لەگەڵ دایکم بەسەر برد بە قسەکردن دەربارەی زۆر شت نزیکەی ساڵێک دەبوو کە دایکم نەبینی بوو وە تەنها چەند جارێک پەیوەندیمان هەبوو


















































Delilah :















































بۆ جاری دووەم دووبارە ڕاوم بە ڕووخسارمدا کرد وە دووبارە لە ئاوێنەی دەستشۆرەکەوە سەیری خۆمم کرد دوێنی کاری زۆرم ئەمجاندە لەگەڵ ئەوەی کە بارودۆخێکی خراپم هەبوو


















Flashback :

















لە پاش پەیوەندییەکەی بێڵین لە هۆش خۆم چووم وە کاتێک خۆشم هاتەوە بینیم کە لە نەخۆشخانەم چەند کەسێک لە پەرکەمە منیان بۆ نەخۆشخانە بردبوو پزیشکەکە گووتی بەهۆی زۆری فشارەوە لە هۆشی خۆم چووم

















جانتایەکەم لەسەر کورسیەک لە نزیک جێگاکەم بوو بۆیە گەڕام تاکوو مۆبایلەکەم دۆزیەوە وە پاش هەوڵێکی زۆر توانیم ئەو ژمارەیە بدۆزمەوە کە دە ڕۆژ پێش ئێستا پەیوەندی پێمەوە کرد وە پاش چەند زەنگێک وەڵامی دایەوە
«« سڵاو »»
بە دەنگێکی نزم گوتم کە لە لێواری گریان بووم
«« س.سڵاو ، دێلیلا ئەوە تۆیت ؟ »»
چەند جارێک هەناسەم دایەوە تاکوو ڕێگر بمم لە گریانم
«« ئەوە منم دێلیلا پەیوەندیم کرد تاکوو پێت بڵێم هێشتا دەتەوێت بم بینیت ؟ »»
لەوە دەچوو کە ئەو شۆک بووبێت چوونکە بێدەنگ مایەوە
«« تۆ لەسەر هێڵیت ؟ »»
پرسیم وە گوێبیستی هەنسکێک بووم بۆیە کەمێک لەسەری وەستام

















«« ب.بەڵێ من دەمەوێت تۆ ببینم تکایە دەبێت چی بکەم تاکوو بتبینم؟»»
لە دەنگیدا هێشتا گریان هەبوو وادیارە ئەو زۆر بە پەرۆشە
«« من ناتوانم بێمە ئەمریکا ئەوە بۆ من گونجاو نییە بەڵام ئەگەر تۆ دەتوانیت من لە میلان دەمێنمەوە لە ئیتاڵیا »»
هیچ گەرەنتیەک نییە بۆ سەلامەتیم ئەگەر گەشێتکی لەو شێوەیە بکەم
«« باشە من هەر لەم هەفتەیە دێم »»
ئەو گوتی کە وای کرد سەرم بهەژێنم
«« زۆر باشە من چاوەڕوانی تۆم »»


















پاش سێ کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە توانیم دەربچن وە بەخێرای بەرەو یانەکەی دیانا ساموێل چووم کە کات نزیکی شەو بوو بەڵام هێشتا یانەکە دانەخرابوو ، بەخێرای لە تاکسیەکە چوومە دەرەوە وە بەرەو پرسگەکە چووم
«« سڵاو .... دووبارە من »»
کارمەندەکە خەندەی کرد
«« ئۆو بەخێرهاتیت چۆن یارمەتیت بدەم »»
هێشتا هەناسەدانم ناڕێک بوو چوونکە زۆر بەخێرای ڕێک کردبوو
«« ئاهه خاتوو .... خاتوو ساموێل هێشتا لێرەیە »»
ئەو سەری بە بەڵێ هەژاند بەڵام بەرلەوەی هیچ بڵێت من بەرەو ئۆفیسەکەی ئەو چووم وە چەند جارێک لە دەرگاکەم دا
«« وەرە ژوورەوە »»
دەنگی ساموێل هات بۆیە دەرگاکەم کردەوە و چوومە ژوورەوە

















لە پاش خۆم دەرگاکەم داخست وە پاڵم بە دەرگاکەوە دایەوە تاکوو بتوانم بە باشی هەناسە بدەم
«« ئەوە دووبارە تۆیت چی دەکەیت لێرە ؟ »»
بەخێرای لێی نزیک بوومەوە
«« خاتوو ساموێل ئامادەیت شاهێدی دژی باوکم بدەیت »»
ئەو بەبێ بیرکردنەوە وەڵامی دایەوە
«« نەخێر »»

















End of Flashback :



















هێشتا لە بیرکردنەوەدا بووم کاتێک لە دەرگای دەستشۆرەکە درا
«« دێلیلا تۆ لێرەیت ؟ »»
ئەوە دەنگی جۆنگکوک بوو
«« بەڵێ من لێرەم ئێستا دێمە دەرەوە »»
بە دەنگێکی بەرز گوتم تاکوو گوێبیستی بێت


















پاش ئەوەی چوومە دەرەوە بینیم جۆنگکوک لسەرە لێواری جێگاکە دانیشتووە وە ئاماژەی بە من دا لە تەنیشتی دابنیشم
«« ئێستا بارودۆخت باشە ؟ »»
جۆنگکوک پرسی وە سەرم بە بەڵێ هەژاند
«« من زۆر باشم ، باشتریش دەبم »»
دواتر جۆنگکوک ماچێکی نەرمی لە ڕوومەتم کرد
«« دێلیلا تولیپە پەمەییەکەم دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم »»
بە ڕووخسارێکی رێک و جدیەوە سەیری جۆنگکوکم کرد
«« دایکم دەیەوێت تۆ ببینێت »»
وەک ئەوە وابوو کە بخرێمە ناو شوێنێکەوە کە هیچ دەنگێکی لێ نەبێت یان لە بەرزایەوە خرابێتمە خوارەوە
«« جۆنگکوک تکایە خۆت دەزانیت بارودۆخم چۆنە دەمەوێت لە کاتێکی زۆر گونجاوتر دایکت ببینم
جۆنگکوک بەبێ هیوای سەری هەژاند
«« دەزانم تۆ ئامادە نیت بەڵام هیچم لە دەست نایەت چوونکە دایکم لە ژووری نانخواردن چاوەڕوانی تۆیە »»

















لە نیو کاتژمێری داهاتوودا خۆم لەسەر مێزی نانخواردن بینیەوە بەرامبەر دایکی جۆنگکوک کە لە ترس و شڵەژاویدا تەنانەت ئاویشم بۆ ناخورێتەوە وە ئەو ژنێک بوو لە پەنجاکانی تەمەنیدا کە ڕووخسارێکی نەرم و نیانی هەبوو وە زۆر بە نەرمی قسەی دەکرد
«« دێلیلا ئازیزم شەوی ڕابردوو بارودۆخت باش نەبوو ئێستا باشتریت؟»»
خاتوو جیۆن پرسی کە وای کرد حەز بکەم ئێستا زلەیەک لە خۆم بدەم پاشان لە جۆنگکوکی بدەم
«« زۆر سوپاس خاتوو جیۆن من ئێستا باشم »»
ئەو سەری بە نەخێر هەژاند
«« بە سێری بانگم بکە »»
بە زۆری خەندەیەکم کرد و سەرم بە بەڵێ هەژاند

















«« لە کوێ لە دایک بوویت دێلیلا بە پێی ناوەکەت بێت دەبێت ئەمریکی بیت »»
سێری پرسی وە سەرم بە بەڵێ هەژاند
«« بەڵێ من لە ئەمریکا لە دایک بووم و گەورە بووم »»
ئەو بە خەندەوە سەیری جۆنگکوکی کرد
«« لەم ڕووەوە لە باوکت دەچیت هەمیشە شتی نایاب هەڵدەبژێریت »»
جۆنگکوک تەنها پێکەنی وە دەستی منی گرت
«« دێلیلا لە هەموو ڕوویەکەوە نایابە دایکە ، بە هۆی ئەوەوە بۆ ئەمساڵ قازانجێکی خەیاڵی دەکەم »»
تەنها بە شەرمەوە پێکەنیم

















«« خێزانەکەت چ کارێک دەکەن ؟ »»
سێری پرسی کە وای کرد بیر بکەمەوە باوکم کاری جۆراوجۆر دەکات بەڵام با ئاسای ترین کار بڵێم
«« باوکم کۆمپانیای ئاسایشی هەیە »»
ئەو بە ڕازیبوونەوە سەری هەژاند
«« کەواتە دەبێت کۆلێژێکی زۆر بەرزت تەواو کردبێت »»
ئەمە ئیتر چ نەفرەتیەکە ؟
«« نەچووم بۆ کۆلێژ »»
بە ئاسایی گووتم
«« بۆچی ؟ »»
دواتر جۆنگکوک بە ئاگاداریەوە بانگی کرد
«« دایکە »»
بەڵام ئەو پشتگوێیخست وە هێشتا سەیری منی دەکرد وە چاوەڕوانی وەڵامی من بوو

















باشە من کەسێک نیم شەرم لە ژیانی خۆم بکەم
«« چارەنووسم دیاری کرابوو وەک زۆربەی خێزانەکان کە چارەنووسی منداڵەکانیان دیاری دەکەن »»
دواتر کەمێک ئاوی خواردەوە بەرلەوەی دەست بە قەس بکات
«« ڕاستە زۆربەی خێزانە زەنگینەکان چارەنووسی منداڵەکانیان دیاری دەکەن ، باشە دەتوانم بزانم لە چ بەشێکی ژیان چارەنووست دیاری کرا؟»»
لیکی ناو گەرووم قووتدایەوە بەرلەوەی دەست بە قسەکردن بکەم
«« هاوسەرگیری ، لەو بەشە دیاریکرام »»

















ئەو هێشتا هیچ کاردانەوەی نەبوو
«« کەواتە جیابوویتەوە »»
سەرم بە بەڵێ هەژاند
«« بۆچی ؟ »»
جۆنگکوک دووبارە ئەوی ئاگادار کردەوە
«« دایکە بوەستە تۆ خەریکە ئازار بەخش دەبیت »»
سێری سەری بە نەخێر هەژاند
«« من ئافرەتم کوڕەکەم دەزانم چۆن قسە بکەم بەبێ ئەوەی کەسی بەرامبەر ئازار بدەم »»
دواتر ڕووی لە من کرد
«« ئەگەر قسەکانم ئازار بەخش بوون ئەوا بمبوورە بەبێ مەبەست کردم»»
سەرم بە نەخێر هەژاند وە دەستی جۆنگکوکم بە توندی گرت
«« نەخێر ، بەو شێوەیە نییە ، ئێمە تەنها پێکەوە نەگونجاین وە جیابووینەوە ئەوە هەموو شتێک بوو »»

















سێری ڕووی لە جۆنگکوک کرد
«« سێ کاتژمێری دیکە من دەڕۆم دەتوانم ئەم ماوەیە دێلیلا لەلای خۆم بهێڵمەوە »»
پێموانیە بیرۆکەیەکی خراپ بێت بەڵام جۆنگکوک بەخێرای وەڵامی دایەوە
«« نەخێر بەبێ دێلیلا هیچ کارێکم بۆ ناکرێت نابێت »»
دواتر سەیری منی کرد
«« ئەوە ئاساییە تەنها چەند کاتژمێرێکی کەمە ، وە ئەمرۆ هیچ کۆبوونەوەیەکمان نییە »»
جۆنگکوک ویستی دووبارە قسە بکات بەڵام سەیرکردنەکانی من بۆ ئەو وای لێ کرد ڕازی ببێت


















پاش ڕۆیشتنی جۆنگکوک هەر یەکە لە من و سێری لە باخچەکە بووین وە سەرقاڵی خواردنەوەی چا بووین کاتێک سێری دەستی بە قسەکردن کرد
«« ئەگەر لات ئاساییە دەتوانم بزانم بۆچی جیابوویتەوە لە هاوسەرەکەت »»
هەناسەیەکی درێژم دایەوە بەرلەوەی سەرم بهەژێنم
«« ئێمە تەنها نەدەگونجاین »»
وا دیار نەبوو برا بە قسەکانم بکات
«« ئەی چۆن دەتوانیت لەگەڵ جۆنگکوک بگونجێیت ؟ »»
سەیری مەلەوانگەکەی پێشی خۆم دەکرد بەرلەوەی وەڵامی بدەمەوە
«« باوکی جۆنگکوک هەرگیز لێی داویت ؟ »»
دواتر سەیری چاوەکانیم کرد ئەو کەمێک شۆک بوو بەرلەوەی وەڵامم بداتەوە
«« ئەو میهرەبانترین پایز بوو کە لە ژیانمدا ناسیم »»
تەنها سەرم هەژاند و هیچ شتێکی دیکەم نەگووت وە ئەو تێگەیشت لە مەبەستی قسەکانم


















«« جۆنگکوکیش هەر وەک ئەوە »»
گوتم وە گوێم لە پێکەنینی ئەو بوو
«« ئەو هەمیشە هەر وا بووە »»
دواتر سێری ڕووی لە من کرد وە دەستمی گرت
«« بم بوورە ئەگەر قسەکانم ئازار دەر بووبن بەڵام من دایکم وە هەمیشە لە خەمی منداڵەکەمم , دەزانیت لەم ماوەیە هەر جارێک پەیوەندیم بە کوڕەکەمەوە کردبێت ئەو هەمیشە دەیگوت کە دڵی لە کەسێکەوەیە وە زۆر بەخراپی لە خۆشەویستیدایە لەگەڵی بۆیە من زۆر دڵخۆشم کە پاش ماوەیەکی زۆر دووبارە کوڕەکەم دڵخۆشە »»


















«« جۆنگکوک نایابتریت کەسە کە هاتە ژیانمەوە وە هەموو شتێکی خراپی لە ژیانم دوورخستەوە »»
گوتم کاتێک بیرم لە ڕەفتارەکانی جۆنگکوک دەکردەوە
«« ساڵانێک بەر لە ئێستا ئەو کەسێکی بە ناوی سالی واگنەر خۆشدەویست من هیچ بە دڵم نەبوو بەڵام لەبەر خاتری جۆنگکوک هیچ شتێکم نەگووت لەپڕ ئەو ڕۆیشت و بەجێیهێشت وە جۆنگکوک زۆر شکا وە خەفەتی زۆری خوارد بەڵام ئێستا دڵخۆشی لە چاوەکانی دەبینم ، دێلیلا ئەو لەگەڵ تۆ زۆر دڵخۆشە »»














































Saly :














































«« کەواتە دوێنێ چووە بۆ ماڵتا ؟ »»
گوتم وە پاسەوانەکە سەری بە بەڵێ هەژاند
«« سەردانی چەند یانەیەکی نانی بەیانی کردووە وە لە نەخۆشخانە بووە وە شەو گەڕاوەتەوە بۆ میلان »»
هەستامەوە تاکوو بەرەو پەنجەرەکە بچم وە سەیری دەرەوەم دەکرد بیرم دەکردەوە دەبێت بۆچی وچوبێت بۆ ماڵتا وە بۆ یانەی نانی بەیانی ، وا هەست ناکەم ئەوانە پەیوەندیدار بن بە ئیلیاسەوە بۆیە دەست تێوەردان ناکەم




















مۆبایلەکەم هەڵگرت تاکوو پەیوەندی بە کەسێکەوە بکەم وە لە یەکەمین زەنگ وەڵامی دایەوە
«« بەڕێز داڤیس »»
گوتم کاتێک دیاگۆ داڤیس وەڵامی پەیوەندییەکەی دایەوە
«« سالی شۆخ و شەنگ چ کارێکت هەیە ؟ »»
ئەی پیرە پیاوی پیس
«« من و تۆ ڕێککەوتنێکمان هەبوو ئەگەر لە بیرت مابێت »»
ئەو بە خێرای قسەکانمی بڕی
«« لەبیرم نەماوە بەڕاستی ئەم ماوەیە هەندێک کێشەم هەبوو کە هیچ شتێکم بیر نەماوە »»
دواتر ئەو پەیوەندیەکەی لسەەرم داخستەوە




















من ئێستا شۆک بووم ئەو هێندە بوێر بووە کە پەیوەندی لەسەر من دابخاتوە ، باشە من حسابی ئەمانە دەکەم ، تەنها بوەستە و ببینە دیاگۆ داڤیس من چی بەسەر تۆ دەهێنم بە نەفرەت بیت پیاوی پیس




















زۆر ماندووم ئەگەر ئەم مارە بە سەرکەوتووی تەواوی بێت بەڵێن بە خۆم دەدەم مانگێک دەچمە گەشت وە ژمارەی هەمووان بلۆک دەکەم تاکوو کەس نەتوانێت لێمی تێک بدات ، مێشکم ئاڵۆز بووە لە لایەک ئیلیاس فشار دەکات وە لە لایەکی دیکەوە دەبێت زۆر بە وردی چاودێریی دێلیلای نەفرەتی بکەم ئەم ژنە شێتم دەکات وا نزیکن مێکشم لە دەست بدەم بە دەستیەوە





















هەندێک کات بیر دەکەمەوە من زۆر گەمژەم کە من بە دەستی خۆم دێلیلا دەگەڕێنمەوە بۆ ئیلیاس لە کاتێکدا هەموو خەونم ئەوە بوو کە ئیلیاس بۆ من بێت ، بەڵام هێشتا دەتوانم لە داهاتوودا پلانی دیکەم هەبێت ، وەک یاریزانێکی شەتڕەنج یاری بە هەمووان دەکەم زۆر بە ئاسانی و بە لێزانی





























بەردەوامە.............























Continue Reading

You'll Also Like

7.5K 1K 6
~تۆ ئێستا ئەو بووکەڵە بێسودەی کە چیتر چێژی یاریکردنی نەماوە... ‹زەردەخەنەکەی تۆ چیرۆکێکی تری بەختەوەریە›
1.2M 108K 41
✫ 𝐁𝐨𝐨𝐤 𝐎𝐧𝐞 𝐈𝐧 𝐑𝐚𝐭𝐡𝐨𝐫𝐞 𝐆𝐞𝐧'𝐬 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐒𝐚𝐠𝐚 𝐒𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 ⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎ She is shy He is outspoken She is clumsy He is graceful...
38.4K 768 28
"Show up to the prom in a Red Dress -Anonymous" Note: Sorry if there's any grammar mistakes.
81.8K 1.3K 12
Ochako and Izuku were best friends ever since they were kids, but when they got in college, Ochako got a boyfriend, Ochako introduce her boyfriend to...