𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]

By candy_18_18

20.3K 3.3K 3.2K

«« وەرە و لەگەڵ من دەستپێبکە ئەو ژیانە و ئەو پیاوە نەفرەتیە لە یاد بکە »» جۆنگکوک گوتی دوای بڕینی ماچە قوڵەک... More

Divorce
Working
First day
First Job
Stupid & Useless
Saly is here
Trust
Her mom / 1
Warning
Her dad / 1
Our fault
No chance
this is Alias
Give him a chance
Her mom / 2
Her past
Diana Samuel
His mom
Her mom / 3

Regret

769 145 159
By candy_18_18























Delilah :


















چەند ڕۆژێک تێپەڕی بەسەر ئەو شەوەی کە من و بەڕێز جیۆن ماچی یەکتریمان کرد وە پاش ئەوەی من ئەوم جێهێشت ، چیتر هیچ ئاماژەیەک لە ئەو نەهاتووە کەواتە ئەو تێگەیشتوە کە ناتوانێت لەگەڵ من بێت ، دەزانم ئەوە بە ئازارە بەڵام ئەمە باشترینە بۆ ئێمە ، من ناتوانم چیتر متمانە بە کەسێکی دیکە بکەم







بەڵام هەموو ئەوەی لەم چەند ڕۆژە هەستی پێدەکەم پەشیمانییە ، وە ئازاری ویژدانە چوونکە من دڵی ئەوم زۆر بە خراپی شکاند ئەوە دەزانم ، هەست بە پەشیمانی دەکەم بەڵام شایەنی ئەوەم کە هەمیشە هەست بە خراپی بکەم ، من شایەنی ئەوەم کە هەمیشە لەگەڵ کەسێکی وەک ئیلیاس بم نەوەک کەسێکی باشی وەک جۆنگکوک ئەو شایەنی کەسێکی باشترە نەوەک بێ سوود و گەمژەیەکی وەک من کە لە هەموو شتێک دەترسێت







لە دیار ئامێری قاوە دروستکردنەکە وەستابووم وە نازانم بۆچی بەباشی کار ناکات من هەرگیز کارم بە ئامێرێکی لەم شێوەیە نەکردوە ئەوەی کە لە ماڵەکەی بەڕێز جیۆن هەیە زۆر پێشکەوتوو بەڵام ئەمە وەک چاخی بەردینە بە نەفرەت بیت
«« کەسێک ناتوانێت قاوەکەی ئامادە بکات »»
دەنگی جین هات وە کەمێک ئاوڕم دایەوە تاکوو بیبینم
«« چوونکە ئەو کەسە هەرگیز ئامێرێکی بێ کەڵکی وەک ئەمەی بەکار نەهێناوە ، نا باشتر بڵێم ئەو کەسە لە ڕابردوو هەرگیز قاوەی ئامادەنەدەکرد »»
بەبێزاری گوتم وە جین دەستی بە پێکەنین کرد و هاتە تەنیشتی من وە لەبری من قاوەکەی ئامادە کرد





«« کەواتە من ئێستا قەرزداری تۆم ، چوونکە منت ڕزگار کرد ، بەڕێز جیۆن هەمیشە کێشەی لەگەڵ قاوەی ئێرە هەیە دەڵێت کە بەباشی ئامادەی ناکەیت »»
جین برۆکانی گرژ کرد
«« پێموابوو کە ئەوە بۆ خۆتە »»
چاوەکانم سووڕاند بەرلەوەی دەست بە ئامادەکردنی چا بکەم
«« من نێوانێکی خۆشم لەگەڵ قاوە نییە سەبارەت بە من چا باشترینە»»
دواتر زەرفی چایەکەم بەرزکردەوە تاکوو جین بیبینێت






دواتر لەگەڵ کوپەکانی دەستم گەڕامەوە بۆ ئۆفیسی بەڕێز جیۆن وە پاش لە دەرگا دان چوومە ژوورەوە وە قاوەکەم لە پێشی ئەو دانا وە بەرلەوەی بڕۆم ئەو بانگی منی کرد
«« خاتوو داڤیس کەمێک بوەستە »»
گەڕامەوە پێشی مێزەکە وە ئەو چاویلکەکەی دانا بەرلەوەی دەستەکانی لەناو یەکتری بنێت
«« بانگهێشت کراوم بۆ ئاهەنگێکی کار لە ڕۆما وە تۆش پێویستە بێیت»»
بە تێنەگەیشتنەوە سەیریم کرد
«« بۆچی دەبێت من بێم »»
ئەو بەبێ بڕوای سەیری کردم
«« چوونکە تۆ سکرتێری منیت دیارە لە بیرت کردووە »»
بەخێرای سەرم بە نەخێر هەژاند
«« نەخێر ، نەخێر ، بێگومان ئامادە دەبم تەنها کەی ڕۆژی ئاهەنگەکەیە؟»»
ئەو کەمێک سەیری منی کرد بەرلەوەی وەڵامم بداتەوە
«« سبەی شەو کاتژمێر هەشت »»








نەفرەت ! نەفرەت ! نەفرەت ! بۆچی ئێستا بە منی دەڵێت ؟

«« بەڕێز جیۆن بۆچی ئێستا بە منی دەڵێیت ، هیچ کاتم نییە بۆ ئامادەکاری »»
ئەو شانەکانی بەرز کردەوە
«« خەم لەوە مەخۆ من ئەو کێشەیەم چارەسەر کردووە بەیانی کاتژمێر دە فڕۆکەکە دەفڕێت »»
هەناسەیەکی درێژم دایەوە بەرلەوەی سەرم بە بەڵێ بهەژێنم و بچمە دەرەوە وە ڕاستەوخۆ جەیکۆب ببینم لە پێشی خۆم






«« چی دەکەیت لێرە جەیکۆب ؟ »»
بەبێزاری گوتم بەرلەوەی لە پشتی مێزەکەم لەسەر کورسیەکەم دابنیشم وە ئەو وەک گەمژەیەک خەندەی دەکرد
«« هیچ تەنها دەمەویست خواردنی نیوەڕۆ بخۆم »»
جەیکۆب گوتی وە کەمێک هاتە پێشەوە وە من ئاماژەم بە ڕێگاکە دا
«« چێشتخانە لێرە نییە جەیکۆب »»
ئەو زیاتر خۆی بەسەر مێزەکەدا چەماندەوە
«« بەڵام حەز دەکەم لەگەڵ تۆ بیخۆم ، تکایە دێلیلا »»
جەیکۆب بە تکاوە قسەی دەکرد بەڵام پشتگوێمخست وە گەڕامەوە بۆ سەر کارکردن




«« تکایە دێلیلا تکایە بۆچی هەمیشە پشتگوێم دەخەیت »»
جەیکۆب بە تکاوە گوتی وە هەوڵی گرتنی دەستمی دا بەڵام بەرلەوەی هەست بە خۆم بکەم دەستم دوورخستەوە
«« سنوور مەبەزێنە جەیکۆب ، ئێستاش چیت دەوێت بیڵێ »»
بە جێگیری گوتم
«« وەرە پێکەوە خواردنی نیوەڕۆ بخۆین تکایە »»
بەبێزاری هەناسەم دایەوە بەرلەوەی سەرم بە بەڵێ بهەژێنم
«« باشە من ڕازیم بەڵام کەمێک بوەستە با کارەکانم تەواو بکەم »»
دواتر جەیکۆب بە دڵخۆشی چەپڵەی لێدا وە بەخێرای لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی نزیک مێزەکەی من دانیشت



پاش تەواوبوونی کارەکانم لەکەڵ جەیکۆب بەرەو هۆڵی نانخواردن چووین وە خواردنەکانمان لەسەر مێزێکی بچووک دانا وە بەبێ دەنگی من دەستم بە نانخواردن کرد
«« هیچ شتێک ناڵێیت ؟ »»
جەیکۆب پرسی وە سەرم بەرزکردەوە بۆ بینینی وە تێبینی ئەوەم کرد کە ئەو هیچ شتێکی نەخواردوە »»
«« سەبارەت بەچی ؟ »»
پرسیم وە ئەو شانەکانی بەرز کردەوە
«« بۆچی هێندە خۆت بەدوور دەگریت واتە تۆ دەبینم لەگەڵ کیم سیۆکجین ، وا دیارە کە پەیوەندییەکی باشتان هەبێت »»
جەیکۆب گوتی وە کەمێک سەیرم کرد ئەوە ڕاستە من و جین دوو هاوڕێی نزیکین






«« من هیچ هۆکارێک نابینم بۆ نزیک بوونەوە »»
گوتم وە ئەو بەبێ باوەڕی سەیری کردم
«« ئایا دەتەوێت هۆکارێکت پێ بدەم »»
من هیچ شتێکم نەگوت وە ئەو بەردەوام بوو
«« دەتوانین ببینە هاوڕێ »»
سەرم بە نەخێر هەژاند ، باشە من حەز بە هاوڕێی زۆر ناکەم
«« یان ببینە خۆشەویست »»
دووبارە سەرم بە نەخێر هەژاند
«« کەواتە ببینە دووژمنی یەکتر »»
جەیکۆب بەبێزاری گوتی

«« تەنها لە من دوور بە ، من نامەوێت لێت نزیک بم ، ئێمە تەنها هاوکاری یەکترین »»
گوتم بەرلەوەی بگەڕێمەوە بۆ خواردنی ژەمی نیوەڕۆیەکەم وە ئەو هێشتا سەیری منی دەکرد
«« بۆچی ؟ بۆچی دەتەوێت دوور بم ؟ »»
جەیکۆب بە دەنگێکی نزم پرسی ، باشە هەستێک لە ناخم هەیە کە بەردەوام پێم دەڵێت کە لە جەیکۆب دووربم ، لە کەسێکی باش ناچێت ، هەست بە ترس و خنکان دەکەم لەگەڵی




«« تەنها دەمەوێت لێت دوور بم »»
گوتم وە هێشتا سەیری ئەوم نەدەکرد
«« کەواتە بۆچی هاتیت بۆ خوانی نیوەڕۆ ؟ »»
جەیکۆب بە توڕەی پرسی وە سەیری چاوەکانی ئەوم کرد کە پڕ بوون لە توڕەی
«« چوونکە دەمویست سەبارەت بەم بابەتە قسەت لەگەڵ بکەم وە ئاگادارت بکەمەوە کە چیتر لە من دوور بیت »»
دواتر لە شوێنی خۆم هەستامەوە و بەرەو نزیکترن دەستشۆر چووم تاکوو زۆر بە خراپی هەموو ئەو خواردنە هەڵبهێنمەوە کە خواردوومە




زۆر بە خراپی ڕشامەوە بە جۆرێک کە ئازارێکی توند لە گەروو و گەدەم دروست بوو بۆچی من زۆر هەستیار بووم بەردەوام توڕە و پەست و دڵتەنگم ، ئایا دەکرێت دووگیان بم ؟ بەڵام من (IUD ) داناوە ئەستەمە دووگیان ببم ، بەڵام نەفرەت شتێک هەیە بە ناوی دەرئاسا ، چی ئەگەر دووگیان بم ؟ نا نەخێر ناکرێت دووگیان بم ، بەڵام بۆچی بەم شێوەیە هەستیارم ؟








بەخێرای دەستشۆرەکەم بەجێهێشت و بەرەو ئۆفیسی بەڕێز جیۆن چووم وە بەخێرای لە دەرگام دا وە پاش ئەوەی مۆڵەتی داەچوومە ژوورەوە
«« شتێکت دەویست ؟ »»
بەڕێز جیۆن پرسی وە بۆ ساتێک وەستام دڵنیا نیم لەوەی بپرسم کە ئاخۆ ئەو پارێزی بەکار هێناوە یاخود نا ، ناتوانم شتێکی لەو شێوەیە بپرسم بۆیە ڕاستەوخۆ چوومە سەر پلانی بی
«« مۆڵەتێکم دەویست تەنها چەند کاتژمێرێک »»
ئەو کەمێک بە بێ بڕوای سەیری کردم بێگومان پرسیاری لەلا دروست دەبێت چوونکە زۆر شڵەژاوم
«« دێلیلا حاڵت باشە ؟ »»
جۆنگکوک پرسی وە کەمێک وەستام بەرلەوەی سەرم بە بەڵێ بهەژێنم
«« باشە دەتوانیت بڕۆیت »»
دوودڵیەکی زۆر لە قسەکانی دا هەبوو









«« تێستێکی دووگیانیم دەوێت »»
بە دەرمانسازەکەم گوت وە ئەو بە کەمتر لە خولەکێک پێمی دا
«« ئایا هیچ دەستشۆرێک لێرە هەیە ؟ »»
پرسیم وە ئەو ئاماژەی بە لای ڕاستی دەرمانخانەکە کرد کە دەرگایەکەی بچووکی لێبوو وە بە خێرای ئەوم تێپەڕاند و چوومە دەستشۆرەکەوە





بەبێ ئارامی وەستاو بووم و چاوەڕوانی دەرکەوتنی هێڵێک یاخود دوو هێڵم دەکرد لەسەر تێستەکە وە سوێند دەخۆم ئەمە خراپترین و قورسترین بارودۆخی ژیانمە کە تێی کەوتوم ، نا ئارامم ، دەترسم ، هەموو هەستێکی خراپ و نەرێنی ئێستا شەپۆل دەدەن لە جەستەمدا





لە کۆتاییدا هێڵەکە دەرکەوت وە هەناسەی ئارامیم دایەوە وە هەستە خراپ و نەرێنیەکان جەستەمیان بەجێهێشت کاتێک تەنها یەک هێڵ بەدیار کەوت ، زۆر باشە ئەمە باشترین وەڵامە کە دەستم کەوتوە لە تەواوی ژیانمدا ، بەڵام کەواتە بۆچی بەم شێوەیە هەستیار بوومە ؟ ئایا بە هۆی جۆنگکوکەوە وام لێ هاتووە ؟ ئایا بەهۆی ئەوەی ئەم ماوەیە زۆر خەم دەخۆم و زۆر دەگریم ؟ بە نەفرەت بیت جۆنگکوک ئەمە هەموو تۆ هۆکارەکەیت







لە بەیانی ڕۆژی دواتر خۆمم بینیەوە لە ئۆتۆمۆبێلێک بەرەو فڕۆکەخانە وە لە تەنیشتی جۆنگکوک دانیشتبووم وە بێدەنگ بووم ئەویش بە هەمان شێوە هیچ یەکێک لە ئێمە قسەی نەدەکرد هەر یەکەمان سەیری دەرەوەی دەکرد لەلای خۆیەوە وە بیری لە هەزاران شت دەکردەوە









ئێمە بە ئۆتۆمبێلەکە چووینە ناو فڕۆکەخانەکەوە وە لە پێشی فڕۆکەیەکی تایبەتی وەستاین کە بووە هۆی ئەوەی بە شۆکی سەیری جۆنگکوک بکەم ، هەرگیز لەو بڕوایە نەبووم کە هێندە زەنگین بێت کە فڕۆکەی تایبەتی هەبێت ، ئەو بە پرسیارەوە سەیری کردم وەک ئەوەی لە کاردانەوەی سەر ڕووخسارم تێگەیشتبێت







«« ئایا بە فڕۆکەی تایبەت دەڕۆین ؟ »»
پرسیم وە ئەو سەری بە بەڵێ هەژاند
«« بۆچی بڕوات نەدەکرد هێندە زەنگین بم »»
جۆنگکوک بە زۆرزانی پرسی وە کەمێک سەری لە من نزیک کردەوە وە من کەمێک کشامەوە دواوە
«« ئێهه نەخێر تەنها بیرم دەکردەوە کە تۆ کەسێکی ... »»
ئەو کەسێکی چۆنە ؟ زەنگینە ؟ بەڵێ بێگومان زەنگینە ؟ ئەو دەتوانێت فڕۆکەی تایبەتی هەبێت وەک ئیلیاس بە نەفرەت بن هەردووکیان







«« من کەسێکی چۆنم دێلیلا ؟ »»
جۆنگکوک پرسی وە زیاتر هاتە پێشەوە وە من زیاتر کشامەوە بە جۆرێک پشتم بە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەوە نووسابوو
«« کەسێکی گرنگیت »»
لەپڕ گوتم ، بەڕاستی ئەوە تاکە شت بوو کە لە مێشکمدا بوو ئێستا
«« کەواتە بەلای تۆوە من گرنگم »»
زیاتر هاتە پێشەوە بەشێوەیەک تەنها بە نزیکەی پازدە سانتیمەتر لە نێوانمان هەبوو
«« تۆ بۆ هەمووان گرنگیت »»
بە خێرای گوتم وە ڕاستەوخۆ کاردانەوەی سەر ڕووخساری جۆنگکوک گۆڕا وە دوورکەوتەوە
«« کەواتە.... ئەوە باشە با بڕۆین بەرلەوەی درەنگ بکەوین »»
دواتر ئەو لە ئۆتۆمبێلەکە چووە خوارەوە وە منیش بە دوایدا چوومە خوارەوە



تەواوی ماوەی گەشتەکەمان سەرقاڵی کارکردن بووین هیچ قسەیەک وە هیچ گفتوگۆیەکە سەبارەت بە بابەتێکی دیکە نەبوو تەنها کار ، کار ، کار ، وە پاش گەشتێکی یەک کاتژمێر و نیوی گەیشتینە ڕۆما وە کەل و پەلەکانمان بەرەو ئەو هۆتێلە چوون کە ئاهەنگەکەی لێ دەکرا وە من و بەڕێز جیۆن بەرەو ڕستۆرانتێک چووین تاکوو خواردنی نیوەڕۆ بخۆین







ڕستۆرانتێکی کەمێک ئاسای بوو ئەوەش لەسەر داوای من بوو چوونکە حەزم بە خواردنی خێرابوو ، پاش ئەوەی لەسەر مێزێکی دانیشتین کە لە تەنیشتی پەنجەرەیەکەوە بوو گارسۆنێک هات کە داواکارییەکانی ئێمەی وەرگرت من داوای پیزای دیترۆیتم کرد وە بەڕێز جیۆن داوای سپاگێتی بە سپێناخی کرد ، دواتر لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد ، خەڵکی نیشان دەدا کە سەرقاڵی کارەکانی خۆیان بوون هەندێکیان بە تەنها وە هەندێکی دیکەیان لەگەڵ کەسانی دیکە بوون









«« دیمەنی دەرەوە جوانە وانیە ؟ »»
بەڕێز جیۆن گوتی کە وای کرد چاوەکانم بگوازمەوە بۆ ئەو
«« بەڵێ ڕۆژێکی خۆشی هەیە بەرە بەرە نزیک دەبینەوە لە وەرزی بەهار»»
گوتم وە ئەو سەیری منی دەکرد بەبێ ئەوەی چاوەکانی لاببات لەسەرم تەنانەت ئەو کاتەی کە گارسۆنەکە خواردنەکانی ئێمەی هێنا وە ئەم سەیرکردنەی ئەو بێدەنگی لە نێوانی ئێمە دروست کردبوو شتێک لە چاوەکانی هەبوو کە لێیان تێنەدەگیشتم یان ئاخۆ من نەمدەویست تێبگەم ، چیتر چاوەکانی وەک پێشتر بریسکەدار نەبوون بەڵکوو ماندوو و بێزار دەردەکەوتن

هێشتا چاوەکانی ئێمە لەسەر یەکتری بوون بەبێ هیچ وشەیەک هەست بە لێدانی دڵم دەکەم زۆر بەخراپی دەمەوێت لەم ساتە بژیم بەڵام نەخێر ئەمە نابێت زۆر بکێشێت بەخێرای چاوەکانم بۆ سەر خواردنەکە گواستەوە وە هەوڵمدا بە ساختەی خەندە بکەم
«« ئممم بەتام دیارە »»
گوتم وە ئەو هێشتا سەیری منی دەکرد بەڵام لە چەند چرکەی دواتر ئەو بەبێ دەنگی دەستی بە خواردن کرد


زەنگی دەرگای ژوورەکەم هات وە بۆ کۆتا جار لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆمم کرد درێسێکی ئاوریشمی سوورم پۆشیبوو پۆشیبوو کە زۆر گونجاو بوو ئاهەنگ کە ، دواتر بە خێرای بەرەو دەرگاکە چووم بینیم بەڕێز جیۆن لەپێش دەرگاکە وە لە پێیەکانمەوە تاکوو سەرم زۆر بە وردی سەرنجمی دەدا کە وای کرد سوور ببمەوە ئەو قاتێکی ڕەشی پۆشیبوو کە زۆر لێی دەهات

«« زۆر جوان دەردەکەویت »»
بەڕێز جیۆن گوتی پاش ئەوەی هەموو جەستەمی بە چاوەکانی پشکنی
«« زۆر سوپاس تۆش بە هەمان شێوە نایاب دیاریت »»
بە شەرمەوە گوتم وە ئەو سەری هەژاند و ڕێگاکەی بۆم کردەوە تاکوو پێکەوە بەرەو بەرزکەرەوەکە بچین

ئاهەنگێکی نایاب بوو کەسانێکی زۆری لێ بوون کە من نەم دەناسین ، ئەوان هەموویان بازرگانی گەورە بوون وە کەسانێک بوون کە ناسراو بوون ، بە درێژایی کاتەکە لە نزیکی بەڕێز جیۆن بووم وە ئەو بە نزیکەی قسەی لەگەڵ هەمووان دەکرد ، وە ئەوە بۆ من بێزارکەر بوو بە دڵنییاییەوە بۆ ئەویش بێزارکەر بوو

«« دێلیلا ئەوە تۆیت ؟ »»
گوێم لە دەنگێکی زۆر ناسراو بوو بۆیە بەخێرای ئاوڕم بۆی دایەوە کەسێکم بینی کە خاوەن پێستێکی برۆنزی زۆر نایاب بوو
«« تۆمی »»
بە سەرسووڕمانەوە ناویم هێنا وە ئەو بەخێرای بەرەو ڕووی من هات وە یەکتریمان لە باوەش گرت
«« ئەی خوایە دێلیلا ئەوە تۆیت ، ئای من چەند بیری تۆم دەکرد »»
تۆمی گوتی وە زیاتر و زیاتر منی لە باوەش گرت

«« پێمبڵێ چۆن بوێریت کرد کە لە دوو وەرزی پێشوو نەیەیت بۆ نمایشەکانم تۆ لەبیرت کرد کە من باشترین دیزاینەری جل و بەرگم لە تەواوی ئەوروپا »»
تۆمی شانەکانمی دەهەژاند لە ناوەی قسەکانیدا
«« ببوورە تۆمی من زۆر سەرقاڵ بووم ئەم ماوەیە »»
دواتر دەستەکانم خستە سەر دەستی تۆمی تاکوو بوەستێت لە هەژاندنی شانەکانم
«« پێم مەڵێ سەرقاڵی دروستکردنی منداڵ بوویت لەگەڵ ئەو ورچە »»
تۆمی بە شۆکی گوتی
«« قسەی بێ مانا مەکە تۆمی »»
بەبێزاری گوتم وە تۆمی کەمێک هاتە پێشەوە
«« چییە پێت ناخۆش بوو کە سووکایەتیم بە ورچ کرد »»
دواتر دەستەکانی تۆمیم لە شانم دوورخستەوە
«« نەخێر تۆمی من و ئیلیاس جیابووینەوە »»


دواتر تۆمی بۆ ماوەیەک سەیری کردم بەرلەوەی سەیری پشتەوەم بکات کە بەڕێز جیۆنی لێ بوو
«« واتە چیرۆکی تۆ و ئەو ورچە کۆتایی ھات »»
سەرم بە بەڵێ هەژاند
«« ئێستا لەگەڵ جیۆن ئاجێلۆ لە پەیوەندیدایت »»
بە توندی لە شانی تۆمیم دا
«« ئەو بەڕێوبەری منە گەمژە »»
تۆمی تەنها پێکەنی وە دووبارە باوەشی لێمدا
«« بەهەرحاڵ من دڵخۆشم بۆت دێلیلا لە کۆتاییدا ئێستا ئازادیت ، تۆ ئێستا دەستت بە دروستکردنی ژیانی خۆت کردووە ئەوە زۆر نایابە من بەڕاستی دڵخۆشم ، ئێستاش من دەبێت بڕۆم دەتبینمەوە »»
تۆمی پاش کۆتای هێنان بە باوەشەکەی قسەکانی کرد وە بەرلە ڕۆیشتنی جارێکی دیکە باوەشم لێی دا
«« خوات لەگەڵ تۆمی هیوادارم دووبارە یەکتری ببینینەوە »»




«« دیارە کە لە مێژە تۆماس ماگاریتا دەناسیت ؟ »»
بەڕێز جیۆن گوتی کاتێک کە گەڕامەوە لای ئەو پاش ڕۆیشتنی تۆمی
«« بەڵێ ئەو دیزاینەری جل و بەرگەکانی منی دەکرد بەرلەوەی هاوسەرگیری بکەم وە دواتریش هەر بەم شێوەیە بوو وە ئێمە بووینە باشترین هاوڕێی یەکتر »»
دواتر بە پرسیارەوە سەیری بەڕێز جیۆنم کرد
«« پرسیارێکی بێ مانایە بەڵام تۆش ئەو دەناسیت ؟ »»
پرسیم وە ئەو ئاماژەی بە جلەکانی خۆی دا دواتریش جلەکانی من
«« چۆن کڕیاری ئەویت لە کاتێکدا کارەکانی ناناسیتەوە »»
دواتر هەنگاوێک هاتە پێشەوە بەڵام بەبێ ئەوەی کەس بیبینێت کەمەرمی گرت تاکوو بەرەو دواوە نەڕۆم
«« پ.پێم وابێت ت.تواتای قسەکردم ل.لەدەست داوە »»
نەمدەتوانی بە باشی قسە بکەم چوونکە ترسێکی زۆرم هەبوو لەوەی کەسێک ئەم حاڵە ببینێت ، وە دواتر ئەو بە نەگریسانەوە زەردەخەنەی کرد بەرلەوەی کەمەرم ئازاد بکات



کەمێک چاوەکانم لە چواردەوری خۆم گێڕا بەڵام لەپڕ چاوەکانم لەسەر دووچاوی شین گیر بوون کە پڕ بوون لە شۆک و توڕەی کە ددانەکانی لە یەکتری جیڕ دەکردەوە وەک ئەوەی ئامادەبێت بۆ کوشتنی کەسێک
«« ئیلیاس »»
بە چرپەوە لە لێوەکانم ترازا وە ترس تەواوی جەستەمی گرتەوە
























2000 words

























بەردەوامە................




پیزای دیترۆیتم داواکرد

.
.
.
.
.
.
درێسێکی ئاوریشمی سوورم پۆشیبوو


.
.
.
.
.

تۆماس ماگاریتا

سپاگێتی بە سپێناخ

.
.
.
.
.
.
.

ئەددی ئەم ئینستاگرامە بکەن لەوێ باسی ئەو کتێبانە ئەکەم کە ئەیانخوێنمەوە
hawreyani.mn

Continue Reading

You'll Also Like

13.7K 1.9K 44
کــاتــێـــک بــاســیے هــاوســەریے دەســەڵــات دارێــک ئــەکــەیـــن هــەمــیشــە ئــافـــرەتــێـــکــیے خـــانـــمــانــە و خـــۆبــەزلـــزان و لــ...
691K 58K 32
"Excuse me!! How dare you to talk to me like this?? Do you know who I am?" He roared at Vanika in loud voice pointing his index finger towards her. "...
7.3K 969 6
~تۆ ئێستا ئەو بووکەڵە بێسودەی کە چیتر چێژی یاریکردنی نەماوە... ‹زەردەخەنەکەی تۆ چیرۆکێکی تری بەختەوەریە›
1.1M 28.8K 41
While moonlighting as a stripper, Emery Jones' mundane life takes a twisted and seductive turn when she finds herself relentlessly pursued by reclusi...