ڤۆت بۆ پارتی داهاتوو
.
.
.
.
.
.
ڕۆزی: سڵاو براژن...
(ن/ت بە شۆکەوە سەیری کرد بێگوومان جۆنگکووک هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو ، ڕۆزی زەردەخەنەی بۆ ن/ت کرد و گوتی)
ڕۆزی: هههه بەمشێوەیە شۆک مەبە..تەنیا دەمەوێت لەگەڵت باش بم...
ن/ت: ئهم...
ڕۆزی: کەواتە ئێمە ئێستا هاوڕێین؟
ن/ت: ئمم..
ڕۆزی: شوکڵاتەت پێ دەدەم..
ن/ت: بەڕاست؟
ڕۆزی: بەڵێ..یانی ئێمە ئێستا هاوڕێین؟
ن/ت: بەڵێ...
ڕۆزی: داوای لێبووردن دەکەم بۆ هەموو ئەو کارانەی کە کردوومە..
ن/ت: پێویست بە داوای لێبووردن ناکات...
ڕۆزی: ئای تۆ زۆر کیوتی...
(وتی و لەباوەشی گرت ن/تیش باوەشی لێدایەوە)
جۆنگکووک: بۆچی منتان پشتگوێ خستووە؟
ڕۆزی: هههه ئۆپااا...
(وتی و جۆنگکووکی لەباوەش گرت..جۆنگکووکیش بزەی کرد)
ڕۆزی: کەوایە براژن ببەم؟
جۆنگکووک: بۆ چی؟
ڕۆزی: دەبێت شتێکی پێ بڵێم..ئەوە نهێنی ئێمەیە..
(وتی و دەستی ن/تی گرت و ڕۆیشتنە شوێنێک دوور لە جۆنگکووک)
****
ن/ت: ئەو نهێنیە چیە؟
ڕۆزی: ئاهـ ن/تیی لە ڕاستیدا ئێ ئەوە...
ن/ت: تۆ جیمینت خۆشدەوێت...
(ڕۆزی شەرمی دەکرد سوورببویەوە و زەردەخەنەی کۆنتڕۆڵ دەکرد)
ڕۆزی: ئ-ئای نا نەخێر ئەوە تۆ چی دەڵێی..
ن/ت: من هەموو شتێک دەزانم..
ڕۆزی: چۆن؟
ن/ت: دەبینم چۆن بەو شێوەیە سەیری جیمین دەکەیت ههههه..
ڕۆزی: باشە ئێستا چی بکەم؟
ن/ت: پێموایە جیمینیش تۆی بەدڵە...
ڕۆزی: چی بەڕاستیییی!؟؟
(هاواری کرد)
ن/ت: یااا هاوار مەکە ...من وا بیر دەکەمەوە..ڕەنگە پێویست بێت داوای ژوانی لێ بکەیت..
ڕۆزی: چۆن بتوانم؟
ن/ت: ئەو زۆر شەرمنە هەرگیز داوای ژوانت لێ ناکات..باشترە تۆ یەکەم کەس بیت و داوای ژوانی لێ بکەیت..نەک بە سینگڵی بمریت..
ڕۆزی: نەفرەت دەبێ وابکەم..
ن/ت: فایتینگ...
ڕۆزی: بەڵێ فایتینگ!
(بە زەردەخەنەوە وتی و ڕایکرد ن/ت پێکەنی)
******
ن/ت دەڕۆیشت کاتێک تایهیۆنگ هاتە بەردەمی...
تایهیۆنگ: لەکۆتایدا تۆم دۆزیەوە..وەرە بچینە سەر مێزەکە شتێک بخۆین..
ن/ت: باشە بەڵام جۆنگکووک لەکوێیە؟
تایهیۆنگ؛ ئەو لەلای ئێمەیە..
ن/ت سەیری ئەوانی دەکرد جیمین و ڕۆزی لە تەنیشت یەکتر دانیشتبوون هەردووکیان لە شەرما سوور ببونەوە..
تایهیۆنگ دەستی ن/تی گرت..
تایهیۆنگ؛ بڕۆین دابنیشین شازادە؟
(ن/ت پێکەنی و سەری بە بەڵێ لەقاند.)
جۆنگکووک شەڕابەکەی دەخوارد لەکاتێکدا سەیری تایهیۆنگ و ن/تی دەکرد..
جۆنگکووک: دەستی بەربدە..
جیمین؛ کەسێک غیرە دەکات تای..
تایهیۆنگ: گرنگی بەوە نادەم..ئەو شازادەی منە..ئەی وانیە؟
(ن/ت سەری لەقاند جۆنگکووک لە توڕەییان خوێنی دەکوڵا)
لیسا: هههه تای واز لە گاڵتەکردن بە جۆنگکووک بهێنە ئەگەرنا بەدڵنیاییەوە ئاهەنگەکەمان لێ تێکدەدا...
ڕۆزی: هەر زۆر زیاتر لەوە ئۆپا قاچەکانی تای دەشکێنێت هههه...
جیمین؛ جۆنگکووک هەمیشە وەک مافیاکانە..
(جۆنگکووک بە تیژی سەیری جیمینی کرد)
ڕۆزی؛ بەو شێوەیە سەیری مۆچی مەکە..
ن/ت: ئا مۆچیەکەت؟
(گاڵتەی بە ڕۆزی کرد هەموویان پێکەنین)
ڕۆزی؛ یااا بوەستە ن/تییی...
(ڕووخساری داپۆشی کۆنتڕۆڵی سووربونەوەی ڕووخساری دەکرد)
تایهیۆنگ؛ من زۆرم برسیە با نان بخۆین...
(هەموویان سەریان لەقاند و ن/ت لە تەنیشت جۆنگکووک دانیشت)
تایهیۆنگ لە تەنیشت لیسا بوو
جۆنگکووک ماچی کوڵمەی ن/تی کرد و بە چرپەوە گووتی
جۆنگکووک: چاگیاا؟
(بە چرپەوە گووتی..هەمووان سەرقاڵی خواردن بوون)
ن/ت سەیری جۆنگکووکی کرد و زەردەخەنەی کرد
ن/ت: بەڵێ؟
جۆنگکووک: دەمەوێت بڕۆینەوە ماڵەوە..
ن/ت: باشە دوای ئەوەی نانمان خوارد..
(جۆنگکووک سەری لەقاند..تایهیۆنگ سەیری ئەوانی کرد)
تایهیۆنگ: ئەوە هەردووکتان بە چرپەوە چی دەڵێن؟
جۆنگکووک: هیچ پەیوەندی بە تۆوە نیە..
تایهیۆنگ: ئەوە بێڕێزی بوو ئازیزم..
جیمین: بوەستن..
(جۆنگکووک بە بێزاری سەیری جیمینی کرد)
لیسا: تەرکیز لەسەر ڕۆزی بدە جیمین..
(جیمین سووربوویەوە پشتگوێیانی خست)
ن/ت: وای ڕۆزی شەرم دەکات..
ڕۆزی: دایکم وتی لەکاتی نانخواردن قسە مەکەن..
(هەوڵی دەدا بابەتەکە بگۆڕێ..ن/ت و لیسا پێکەنین)
****
جیمین: باشە هاوڕێیان دەڕۆم..
لیسا: ڕۆزی بیرت دەکات لە خەفەتا دەمرێت..
جیمین: بایییییی
(وتی و ڕایکرد بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی)
ڕۆزی: منیش دەڕۆم..
(وتی و لە پشتی جیمینەوە دەڕۆیشت)
ن/ت: ماڵئاوا تاتا و لیسا..
(وتی و لیسای لەباوەش گرت)
لیسا: ئاگاداری خۆتان بن وە زووزوو سەردانمان بکەن...
ن/ت: بەڵێ بەدڵنیاییەوە..
تایهیۆنگ: بیرت دەکەم خۆشەویستم..
(وتی و ن/تی لەباوەش گرت)
ن/ت: دەزانم هەوڵی چی دەدەیت..
(بە چرپەوە لەبن گوێی تایهیۆنگ وتی)
تایهیۆنگ: دوعا بکە شازادە..
(دیسان چرپەی کرد)
ن/ت: تش چ هاوڕێیەکی خراپی..
تایهیۆنگ: من باشترین هاوڕێی تۆم..
جۆنگکووک: ن/ت بڕۆین..؟
(هاواری کرد..هەردووکیان باوەشەکەیان پچڕاند و ن/ت سەری لەقاند )
تایهیۆنگ: ماڵئاوا ئازیزم..
(هاواری کرد)
جۆنگکووک دەستی گرت و بردیە لای ئۆتۆمبێلەکە...
چوونە ناو ئۆتۆمبێل جۆنگکووک بە بێدەنگی لێیدەخوڕی...
جۆنگکووک بەبێزاری چاوەڕێ بوو زوو بگاتەوە ماڵەوە..
ن/ت: ئاهەنگەکە خۆش بوو؟
*****
گەیشتنەوە ماڵەوە جۆنگکووک بەڕاکردن هاتە ژووری نوستن دەنگی ئاو دەهات لە گەرماو زانی ن/تە...
لەسەر جێگاکە دانیشت ..دوای چەند خولەکێک ن/ت هاتە دەرەوە جۆنگکووکی بینی...
ن/ت: کووکی گەرماو ناکەیت؟
(وەڵامی نەدایەوە)
جۆنگکووک: لە ئاهەنگەکە منت شێت دەکرد..
جۆنگکووک: کاتی ئەوە هاتووە هەردووکمان ببینە هی یەکتر..
ن/ت سوور بوویەوە
جۆنگکووک: وەرە ئێرە...
(ئەو شەوە هەردووکیان بەیەکەوە بوون)
بەیانی~
ن/ت هێواش هێواش چاوەکانی کردەوە سەیری کاتی کرد کات ٢ی پاشنیوەڕۆ بوو..چاوەکانی فراوان بوون بەڵام جەستەی بەڕادەی دۆزەخ ئازاری هەبوو..تەنانەت ناتوانێت ماسولکەکانی بجوڵێنێت..سەری سوڕاند تا سەیری ئەو کەروێشکە بکات کە لە تەنیشتی خەوتبوو لەکاتێکدا کەمەری لەباوەش گرتبوو
باوەڕی نەدەکرد ئەوە هەمان ئەو پیاوە بێت کە دوێنێ شەو ئەوەندە دڕندە بوو...لەکاتی خەوتندا زۆر کیوت و بێتاوان دەردەکەوێت..پێکەنی پێی هەستی کرد جۆنگکووک چاوەکانی کردەوە ...کەمەری ن/تی گرت و نزیکتری کردەوە..
جۆنگکووک: بەیانیت باش خۆشەویستم...
ن/ت زەردەخەنەی بۆ کرد
ن/ت: باشتر بۆتۆ..
(جۆنگکووک سەری لەناو ملیدا نوقم کرد)
جۆنگکووک: کاتژمێر چەندە؟
ن/ت: دووی پاشنیوەڕۆ
جۆنگکوک: چیی؟
(بەخێرایی هەستا و سەیری دەورووبەری دەکرد)
جۆنگکووک: درەنگ لەخەو هەستاین..
ن/ت: بەهۆی تۆوە..
جۆنگکووک: چی؟
ن/ت: تۆ نەتهێشت بە درێژایی شەو بخەوم ئێستاش خۆت بێتاوان دەکەیت ها؟
..............
بەردەوامە...
ڤۆت بۆ پارتی داهاتوو
110vote+110comment= next part
کچینە یەک پارتی ماوە و کۆتایی دێت...