ڤۆت و کۆمێنت پێش خوێندنەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
ن/ت: تۆ کێیت تا بە من بڵێیت سۆزانی؟ هاهـ؟
(خ.جیۆن بە بینینی لایەنە شاراوەکەی ن/ت شۆک بوو...ن/ت هیچ نەدەترسا و بە بوێری سەیری دەکرد)
جۆنگکووک بە سەرسوڕمانەوە سەیری ن/تی کرد و خێرا زەردەخەنەی کرد
ڕۆزی: چ نەفرەتیەکە چۆن دەوێری بەم شێوەیە قسە لەگەڵ دایکم بکەیت ها؟ هەر ئێستا داوای لێبووردنی لێ بکە...
ن/ت: بۆچی داوای لێ بووردنی لێ بکەم؟
(بەساردی وتی)
ڕۆزی: ئ-ئۆپا سەیری بکە چۆن قسەم لەگەڵ دەکات..
جۆنگکووک: ئەوە کاری ئافرەتانەیە من هەقم نیە...
(وتی و سەیری ن/تی کرد ن/تیش سەیری کردەوە..جۆنگکووک سەری لەقاند و لەسەر قەنەفەکە لە تەنیشت باوکی دانیشت)
ب.جیۆن زۆر توڕە بوو هەستایەوە و سەیری جۆنگکووکی کرد..
ب.جیۆن: بۆچی ئەو کچەت هێناوەتەوە ماڵەکەمان ها؟
جۆنگکووک: بە سادەیی و ڕاستگۆیی من دەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم...
(ن/ت بە چاوی فراوانەوە سەیری جۆنگکووکی کرد)
ن/ت لەناخەوە زۆر دڵخۆش بوو بەڵام لە ڕووی دەرەوە شۆک ببوو
خ.جیۆن: بۆ ئەوە مۆڵەتت پێ نادەین!
جۆنگکووک: من داوای مۆڵەتم نەکردووە..تەنها هاتم تا پێتان بڵێم...
ب.جیۆن: لە پێناو کچێک ئاوا قسە لەگەڵ دایک و باوکت دەکەیت؟
جۆنگکووک: بەڵێ باوکە...
خ.جیۆن: ئەوە بوەستێنە جۆنگکووک!
خ.جیۆن؛ تۆ شەیتانی بچووک بڕۆ دەرەوە لە ژیانی کوڕەکەم و ماڵەکەم..
ن/ت: خاتوون جیۆن پێش هەموو شتێک ئاگاداری دەمت بە..دووەم ژیانی کوڕەکەت ماڵ نیە تا بتوانم هەر کاتێک بمەوێ بێم و بڕۆم من ئەوم خۆشدەوێ...
(خ.جیۆن بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو بەڵام دواتر سەیری ن/تی کرد)
خ.جیۆن: ڕێگەت پێ دەدەم لە ماڵەکەم بمێنیتەوە وە خواردن و خواردنەوەت پێ دەدەین و جل و بەرگ و—-
ن/ت: ئەگەر دەتەوێت دەست بکەیت بە ژماردنی ئەو شتانەی کە پێمی دەدەیت ئەوا خۆت لە پشت مێزی دادگا دەبینیت بەهۆی ئەوەی دەستدرێژیت کردۆتە سەر منداڵ و ئەشکەنجەت داوە...بۆیە دەبێت سووپاسگووزار بیت کە تا ئێستا بێدەنگم...
(جۆنگکووک بە شانازیەوە زەردەخەنەی بۆ ن/ت دەکرد کە چەند بوێرە)
ب.جیۆن: یانی ئەوانەش دەزانیت هم؟ بەڵام تۆ هێشتان ئەو کچە بچووک و پیسەی کە لە خانەی هەتیوەکان هاتوویت و دایک و باوکت جێیان هێشتوویت...
(ن/ت هیچ قسەی نەکرد بێدەنگ بوو سەیری ب.جیۆنی دەکرد..جۆنگکووک بە توڕەییەوە هەستایەوە ویستی قسە بکات بەڵام گوێی لە پێکەنینی ن/ت بوو)
ن/ت: بەڕاست؟ پێت وایە بە وتنی ئەو قسانە دەتوانیت ئازارم بدەیت یان بمگریەنیت؟ خخخ بەداخەوە..
ڕۆزی: چەند بێ ڕێزیت! چۆن دەبێت بەو شێوەیە قسە لەگەڵ کەسانی بە تەمەن بکەیت..
ن/ت: ئای ئازیزم پێویست ناکات فێری قسەکردنم بکەیت من دەزانم ڕێز لە کێ بگرم و لەکێش نەگرم...
(هەموویان بێدەنگ بوون)
ب.جیۆن: جۆنگکووک ئەگەر هەوڵ بدەیت لەگەڵ ئەم کچە بێ ڕەوشتە بیت ئەوا لە کۆشکەکەم و کارەکەت دەرت دەکەم!
جۆنگکووک: گرنگی پێ نادەم باوکە پێویستم بە پارەی تۆ نیە..
(هەموویان زۆر توڕە بوون کە دەبینن ئەم دووانە زۆر بە بوێرانە قسە دەکەن)
جۆنگکووک دەستی ن/تی گرت
جۆنگکووک: با بڕۆین ئازیزم...
ن/ت سەری لەقاند و بەرەو دەرگای دەرەوە ڕۆیشتن بەڵام ن/ت ئاوڕی دایەوە و قسەی کرد
ن/ت: هیوادارم بگۆڕێیت و ببیتە کەسێکی باشتر چونکە تەمەن و هەڵوێستت ناگونجێت خاتوون جیۆن...
ئەمەی وت و لەگەڵ جۆنگکووک ڕۆیشت
*******
جۆنگکووک شۆفێری دەکرد سەیری ن/تی کرد و زەردەخەنەی کرد
جۆنگکووک: هەستت چۆنە؟
سەیری کرد دووبارە زەردەخەنەی کرد
ن/ت: ئێستا هەست دەکەم دڵم ئاسوودەیە..
جۆنگکووک: ئەگەر دەتەوێت دەتوانی توڕەییەکەت بەسەر منیشدا بەتاڵ بکەیتەوە
ن/ت: من لە تۆ توڕە نیم..
جۆنگکووک؛ گەر لە ڕابردوودا قسەیەکی ناشیرینم پێ گووتبێتی یاخوود دڵم شکاندبێتی و ئازارم دابیتیت پێم بڵێ...
ن/ت: بەڵێ تۆ هەموو ئەو شتانەت کردووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر خۆت چارەسەرت کردووم...کەسم نەبوو کاتێک تەنیا بووم بەڵام هەمیشە تۆ وات لێ دەکردم دڵم ئارام بێت و هەست بە دڵخۆشی بکەم..
ن/ت: جاران زۆر بیری دایک و باوکمم دەکرد هەمیشە دەمویست کەسێک هەبێت منی خۆش بوێت بەڵام ئێستا تێگەیشتم کە ئەو کەسەی منی هێناوەتە دنیا جێی هێشتم و گرنگیم پێ نادەن...
ن/ت: من تەنها تۆم دەوێ...
زەردەخەنەی بۆ کرد و دەستی گرت
جۆنگکووک: هەمیشە لەگەڵت دەبم..
ن/ت: هم کووکی چی ئەگەر ئەوان تۆیان لە ماڵەوە دەر کرد؟
جۆنگکووک: گرنگی پێ نادەم دەتوانم پارە پەیدا بکەم و لەسەر خۆم بژیم...
ن/ت: باشە بەڵام تکایە لەبەر من پەیوەندیت لەگەڵ کەس تێکمەدە...
جۆنگکووک: لەبەر تۆ نیە هەرخۆی لە ڕەفتار و قسەکانیان بێزار بووم..
ن/ت: هممم
جۆنگکووک: دەمەوێت جەوێکی خۆش دروست بکەین...
ن/ت: چۆن؟
جۆنگکووک: شەوێک لە دەرەوە...
ن/ت: چی دەربارەی ئەوەی بچینە باڕ؟
.
.
.
.
.
.
.
بەردەوامە
ڤۆت بۆ پارتی داهاتوو...کچینە من ئەوەندە پێوەی ماندوو دەبم یانی وەڵا خۆ بە پارە نیە گەر ڤۆت یان کۆمێنت بکەیت...
110vote+110comment= next part