ڤۆت پێش خوێندنەوە
------------
ن/ت: دایک و باوکم!
ن/ت: د دەزانی بەڕێز جۆنگکووک "هەنسک" هەر کاتێک دەبینم کە تۆ و خاتوون ڕۆزی خۆشەویستیتان پێ دەدرێ لەلایەن خاتوو جیۆن و بەڕێز جیۆن هەست بە تەنهایی دەکەم، پێویستم بە کەسێکە کە بتوانێت منی خۆش بوێت "هەنسک" خ خزمەتکارەکە و وتی کە دایک و باوک خۆشیان دەوێیت تەنانەت ئەگەر هەڵەیەکیش بکەیت ئ ئەوان جێت ناهێڵن "هەنسک" ه هەروەها دەمەوێت هەست بەو خۆشەویستیە بکەم----
«ویستی قسەکەی تەواو بکات لەکاتێکدا بە خراپی دەگریا ، جۆنگکووک لەباوەشی گرت ئەویش باوەشی لێدایەوە، سەری لەسەر سینگی جۆنگکووک دانابوو، جۆنگکووک کەسێک نیە کە بتوانێت دڵنەوایی کەسی بەرامبەر بدات، بەڵام دەتوانێت بۆ ن/ت هەموو شتێک بکات، ن/ت لەباوەشی دەگریا ، دوای چەند خولەکێک گوێی لە گریان نەبوو، سەیری کرد کە خەوتووە و ڕووخساری سوور بووەتەوە، کەمەری گرت و قسەی کرد»
جۆنگکووک: هێشتان خەوتوویت؟
«بۆنی دەکرد، ئەو چاوەکانی داخستبوو، بە شێوەی بووک هەڵی گرت و بردیە سەرەوە بۆ ژووری نوستنەکەی لەسەر جێگاکەی پاڵکەواند، ماچی نێوچاوانی کرد تەنانەت خۆشی نەیزانی بۆچی وای کرد»
جۆنگکووک: همم پشوو بدە
«دەستی ماچ کرد کە گرتبووی، ن/ت کەمێک جوڵا، جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد دانیشتبوو سەیری کیوتیەکەی ن/تی دەکرد لە کاتی خەوتن ، بە بەتانیەکە دایپۆشی»
*********
ڕۆزی: ن/ت؟ ن/ت؟
«هاواری دەکرد لە خوارەوە، جۆنگکووک چاوەکانی کردەوە لەکاتی سەیرکردنی ن/ت خەوی لێکەوت بوو، چاوەکانی خوراند و هەستا، دەستی کرد بە ڕۆشتن و چووە خوارەوە، وەستا و سەیری ڕۆزی کرد کە هاواری دەکرد و بانگی ن/تی دەکرد ، برۆی تەسک کردەوە»
ڕۆزی: ئۆپا ن/ت لەکوێیە؟
جۆنگکووک: بۆچی؟
ڕۆزی: ئەو نانی بەیانی ئامادە نەکردووە منیش برسیمە
«تایهیۆنگ بە خەواڵوویەوە لە ژووری نوستنەکەی هاتە دەرەوە سەیریان دەکات»
تایهیۆنگ: کێشە چیە؟
ڕۆزی: تای من برسیمە ن/تیش لە هیچ شوێنێک نیە ، نانی بەیانی دروست نەکردووە
تایهیۆنگ: لەوانەیە خەوتبێت، نیگەران مەبە با شتێک داوا بکەین
ڕۆزی سەری لەقاند
تایهیۆنگ: بەڵام کووک ئەمڕۆ ئەبێت بڕۆینەوە ماڵەوە
«جۆنگکووک سەری جوڵاند»
***********
ن/ت لەخەو هەستا سەیری دەورووبەری کرد ، ئەو خەریکی دروستکردنی نانی بەیانی بوو ئێستا بۆ لێرەیە؟ بیری دێتەوە کە لەگەڵ
جۆنگکووک قسەی کردووە بەڵام بیری نایەت کە لەباوەشیدا خەوی لێکەوتووە، هەستا و ڕۆیشتە خوارەوە بینی نانی بەیانی دەخۆن، لەوێ وەستا و سەیری ئەوانی دەکرد
ڕۆزی: لەکوێ بوویت هااا؟
«هاواری کرد ن/ت ڕاچلەکا»
تایهیۆنگ: ن/ت وەرە نانی بەیانیت بخۆ
«ن/ت سەری بە نەخێر لەقاند»
ن/ت: م من ئێستا شتێک دروست دەکەم
ڕۆزی: بۆ کێ؟ ئێمە خواردنمان داوا کرد
لیسا: ن/ت بەخێرایی نانی بەیانیت بخۆ چونکە دەبێت ئەمڕۆ بگەڕێنەوە ماڵەوە
«ن/ت سەری لەقاند»
تایهیۆنگ: وەرە دابنیشە
«ن/ت سەیری جۆنگکووکی کرد کە بە تیژی سەیری دەکات، چاوەکانی لادا»
ن/ت: ئ ئێ من دوای ئێوە دەیخۆم
«سەیری زەویەکەی کرد»
***************
هەموویان خۆیان ئامادە کرد بۆ ئەوەی بچنەوە ماڵەوە، لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکە وەستاون
ڕۆزی:-
لیسا:-
تایهیۆنگ:-
جۆنگکووک:-
ن/ت:-
لیسا: کووکی من بیرم لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ خۆم شۆفێری بکەم ، دەتوانم بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆم لێبخوڕم؟
«لە جۆنگکووکی پرسی، ئەو تەنانەت سەیریشی نەکرد تەنها سەری جوڵاند ، لیسا زەردەخەنەی کرد»
لیسا: ڕۆزی لەگەڵم دێیت؟
ڕۆزی: نا من لەگەڵ تای دەڕۆم ، وانیە تای؟
«بە کیوتی پرسیاری لە تایهیۆنگ کرد، ئەویش بە بێزاری سەری لەقاند»
لیسا: باشە ئەی تۆ ن/ت؟
ڕۆزی: ئاهـ ئەو لەگەڵ خۆت ببە
جۆنگکووک: نەخێر
ڕۆزی&لیسا: ها؟ بۆچی؟
«بەیەکەوە پرسیان»
جۆنگکووک: ئەو لەگەڵ من دێت
«وتی لەکاتێکدا سەیری ن/تی کرد، تای بە سەرسوڕمانەوە سەیری کرد»
تایهیۆنگ: دڵنیای؟
«جۆنگکووک سەری لەقاند»
«تایهیۆنگ و ڕۆزی چوونە ناو ئۆتۆمبێلەکە و ڕۆیشتن، لیسا'ش ڕۆیشت، ئێستا تەنها ن/ت و جۆنگکووک ماون، ن/ت ویستی لە کورسیەکەی پشتەوە دابنێشێت بەڵام جۆنگکووک وتی»
جۆنگکووک: لەسەر کورسی پێشەوە دابنیشە
«وتی و چووە ناو ئۆتۆمبێلەکە، ن/ت سەری لەقاند و لە تەنیشتی دانیشت، جۆنگکووک دەستی کرد بە لێخوڕین، ن/ت لە پەنجەرەوە سەیری دەرەوەی دەکرد و زەردەخەنەی لەسەر لێو بوو، جۆنگکووک سەیری کرد و زەردەخەنەی کرد، تا ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت، ن/ت بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد»
جۆنگکووک: لێرە بمێنە ئێستا دەگەڕێمەوە
«وتی و ڕۆیشت، ن/ت لەهیچ شتێک تێنەدەگەیشت، دوای چەند خولەکێک جۆنگکووک هاتەوە لەشوێنی کورسی شۆفێری دانیشت ، دەستی بە لێخوڕین نەکرد»
ن/ت: چ چی ڕوویداوە بەڕێز جۆنگکووک؟
«هەردووکیان بەبێ دەنگی دانیشتن دوای چەند خولەکێک کەسێک لە دەرگای پەنجەرەکەی دا ، گارسۆنێک سینیەکی دایە جۆنگکووک، ئەویش سینیەکەی لە بەرامبەر ن/ت دانا ، ن/ت بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد»
«نووسەر: ئەو ن/تە چەند بە بەختە 🙂😭»
جۆنگکووک: خێرا بیخۆ بەمزوانە دەگەینەوە ماڵەوە
ن/ت: بەڵام--
جۆنگکووک: ششش
«پەنجەی خستە سەر لێوی ن/ت و سەیری چاوەکانی کرد»
جۆنگکووک: بیخۆ
«سەری لەقاند و بەهێواشی دەستی کرد بە خواردن، ن/ت حەزی بە مریشکی سوورەوەکراوی فەرەنسیە»
ن/ت: بەڕێز جۆنگکووک؟
جۆنگکووک: همم؟
ن/ت: ئەمە چیە؟
«وتی بە ئاماژە دان بە مریشکە سوورکراوەکە»
جۆنگکووک: ئەوە مریشکی سوورەوەکراوی فەرەنسیە
«ن/ت سەری لەقاند»
ن/ت: بە تامە
«وتی لەکاتێکدا کەمێک پێکەنی، ڕانی مریشکەکەی بە دەستەوە بوو هەندێکی لە دەمدا بوو و نیوەی لە دەرەوە بوو، لە ن/ت نزیک بوویەوە و مریشکەکەی لە دەمی برد، ن/ت شۆک بوو، هەردووکیان زۆر لە یەکترەوە نزیک بوون، مریشکەکەی خوارد و زەردەخەنەی کرد، سەیری لێوەکانی دەکرد لەکاتی نانخواردن ئەو ناتوانێت خۆی کۆنتڕۆڵ بکات، ڕووخساری گرتوو.....
ماچی کرد!
.
.
.
.
.
.
-------
بەردەوامە..
١٠٠ ڤۆت و ١٠٠ کۆمێنت بۆ پارتی داهاتوو