𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]

By candy_18_18

19.6K 3.1K 3.1K

«« وەرە و لەگەڵ من دەستپێبکە ئەو ژیانە و ئەو پیاوە نەفرەتیە لە یاد بکە »» جۆنگکوک گوتی دوای بڕینی ماچە قوڵەک... More

Divorce
Working
First day
First Job
Stupid & Useless
Saly is here
Trust
Her mom / 1
Warning
Her dad / 1
No chance
Regret
this is Alias
Give him a chance
Her mom / 2
Her past
Diana Samuel
His mom
Her mom / 3

Our fault

1.2K 166 309
By candy_18_18

















Delilah :

























بە قورسی چاوەکانم هەڵهێنا وە ئازارێکی زۆر توند لە سەرم هەبوو بەڵام هەستێکی نامۆم هەیە چوونکە هیچ جلێکم لەبەر نییە وە بە تەواوی لە نێوان دوو قۆڵی زۆر بەهێز زیندانی کراوم ، وە لەوکاتەی ویستم بجوڵێم ئازارێکی زۆر نەفرەتی لە ڕانەکانم هەبوو











بەڵام بوەستە من لە ئیلیاس جیابوومەتەوە کەواتە ئەوکەسە کێیە کە لە پشتمەوەیە ؟!












بەخێرای ئاوڕم دایەوە وە ئەو ئازارە خراپەم پشتگوێخست بەڵام هەناسەم وەستا وە دڵم بەرزترین لێدانی تێپەڕکرد کاتێک بینیم ئەو کەسەی پشتەوەم بەڕێز جیۆنە








هەموو توانای خۆمم کۆکردەوە تاکوو هاوار نەکەم بەڵام شکستم هێنا وە زۆر بەبەرزی هاوارم کرد
«« ئااااااااااااااااا »»
دەستم بە جەستەمەوە گرت وە بەڕێز جیۆن بە توندی ڕاچڵەکی وە ئەو لە شوێنی خۆی وەک پەیکەرێک وشک بوو










کاتژمێرێکی تەواو تێپەڕیوە وە من لەسەر لێواری بێدەکە دانیشتووم لەگەڵ ئەوەش یەکێک لە کراسەکانی بەڕێز جیۆنم لەبەر کردووە وە ئەو لە لایەکی دیکەی جێگاکەیە بەڵام بە پێچەوانەی من دانیشتووە وە تەنها پانتۆڵێکی لەبەرە وە ڕووی لە دەرگای ژوورەکەیە












زۆر بە قووڵی چوومەتە بیرکردنەوە لە شەوی ڕابردوو ، وە شەرمەزارکەرترین بەش ئەوەیە کە شەوی ڕابردوو بە ویستی خۆم لەگەڵ بەڕێز جیۆن سێکسم کرد ، بە نەفرەت بم ، خودایە ڕۆحم بکێشە با ڕزگارم ببێت ئێستا ئەمە لەکوێ هات ، شەوی ڕابردوو بەبۆنەی سەرکەوتنمان خواردمانە لەگەڵ بەڕێز جیۆن وە سەرخۆش بووین وە دواتر کۆتای شەوەکە بە سێکس هات ، بەڵام سوێند دەخۆم کە هیچ شتێک لەژێر کۆنترۆڵی خۆم نەبوو من بە تەواوی سەرخۆش بووم ، تەواوی کاتەکە هیوام دەخواست کە ئەوە خەو بێت









دانانی پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوبەرەکەم تەنانەت کۆتا کاریش نەبوو لە ژیانم کە بیری لێ بکەمەوە بەڵام ئێستا من سێکسم لەگەڵی کردووە ، ئێستا ئەو چۆن بیر لە من دەکاتەوە ؟
بەڵام نەخێر ، من پەرە بەم پەیوەندییە نادەم وە ڕێگاش نادەم کە ئەو تەنانەت بیریش لەوە بکاتەوە ، پێویستە هەر لێرە و هەر ئێستا کۆتایی بە هەموو بیرکردنەوە و هەستێکی نەفرەتی بهێنم










هەستام تاکوو بەرەو دەرگاکە بچم بەڵام بەرلەوەی دەرگاکە بکەمەوە ئاوڕم بۆ بەڕێز جیۆن دایەوە وە ئەو سەیرکردنێکی پێم بەخشی بەڵام بۆچی چاوەکانی پڕن لە هیوا ، ئەو هیوادارە کە من شتێکی پێ بڵێم
«« بەڕێز جیۆن ، تکایە هەموو شتێک لەبیر بکە »»
ئەو بەخێرای هەستایە سەر پێیەکانی
«« چی دەڵێیت خاتوو داڤیس ؟ »»
ئەو بە تێنەگەیشتنەوە پرسی











«« دەڵێم زۆر بیرمکردەوە هیچ شتێکی شەوی ڕابردوو نایەتەوە بیرم کەواتە وای دادەنێم هیچ شتێکمان نەکردووە »»
گوتم وە بەرلەوەی بڕۆم ئەو مەچەکمی گرت
«« بەڵام من هەموو شتێکم لەبیرە »»
ئەو کەمێک سەری هەژاند
«« ببورە مەبەستم بۆچی دەتەوێت لەبیری بکەین ؟ »»
نەفرەتی پیرۆز دەبێت لە کۆڵی بکەمەوە
«« تکایە بەڕێز جیۆن نامەوێت پەیوەندییەکەمان لە سنووری کارکردن دەربچێت وە تەنانەت ئەگەر هەموو شتێکم لەبیر بوایە هێشتا لەبیرم دەکرد »»
چانسی گوتنی وشەیەکیشم پێنەدا وە بەخێرای چوومە دەرەوە لە ژوورەکە بەڵام شۆک بووم کاتێک جلەکانی خۆمم لەسەر پەیژەکان بینی وە بە یەک خولەک هەموویانم هەڵگرتەوە و بەرەو ماڵەکەی خۆم چووم













بە توندی جلەکانم بۆ لایەک فڕێدا وە بەبێزاری خۆم هەڵدایە سەر جێگاکەم ، هێندە نابێت کات بووەتە شەشی بەیانیی ، بە نەفرەت بم بۆچی کارێکی لەو شێوەیەم کردووە ، بەڵام نەخێر پێویستە چیتر تەنانەت بیریشی لێ نەکەمەوە ، چیتر ناتوانم متمانە بە پێیاوێکی دیکە بکەم وە ببمەوە بووکەڵەی دەستی کەسێکی دیکە وە ڕێگای بدەم بە ئارەزووی خۆی دڵم بشکێنێت










هێشتا لەسەر جێگاکەم بووم کاتێک بیرم هاتەوە پێویستە گەرماو بکەم ، بۆیە بە ناچاری هەستان و بەرەو گەرماوەکە چووم وە کاتێک کراسەکەم لادا فیلمە ترسناکەکەم بینی کە لە ژێرەوەی کراسەکەم هۆی حەشاردابوو ئەویش بوونی ژمارەیەکی زۆر هێک بوو لەسەر مل و سنگم نەفرەت تەنانەت لەسەر گەدەم هەیە












لەسەر زەوی گەرماوەکە دانیشتم و پاڵم بە دەستشۆرەکەوە دا وە قاچەکانی خۆمم لە باوەش گرت
باشە من درۆیەکی کەمێک گەورەم کرد ، چوونکە هەموو شتێک بەتەواوی نا بەڵام هێشتا هەندێک شتی گرنگم سەبارەت بە شەوی ڕابردوو لەیادە وە لەیادمە چەند هەوڵمدەدا خۆم کۆنترۆڵ بکەم بەڵام من بە تەواوی لەژێر کاریگەر کحول بووم ، لە پێشتردا هەستم بە گۆڕانی ڕەفتارەکانی بەڕێز جیۆن کردبوو لەگەڵم بەڵام دڵنیام کە لە پاش شەوی ڕابردوو هەموو شتێک دەگۆڕێت یان واز دەهێنێت چوونکە ئەوەی دەیویست بەدەستی هێناوە یان واز دەهێنێت چوونکە ئەوەی دەیویست بەدەستی هێناوە هەر ئەوە دەڵێم چوونکە هیچ متمانەم بە خۆشەویستی کەسێک نەماوە












هەر لەگەڵ بیرکردنەوەکانم گەرماوێکی خێرام کرد وە تەنوورەیەکی ڕەش و بلوزێکی ملداری ڕەشم کرد کە هەموو شتێکی ژێرەوە دادەپۆشێت وە لەگەڵ کۆتێکی قاوەی ، وە کۆتا پرژەم لە بۆنەکەم پرژاند وە چوومە دەرەوە بینیم لەوکاتە بەڕێز جیۆن بەهەمان شێوەی من لەماڵ هاتە دەرەوە ، پشتگوێم نەخستن بەڵکوو بڕیارمدا کە بە شێوەیەک ڕەفتار بکەم کە هیچ شتێک ڕووی نەدابێت بۆیە زۆر بە ئاسای وەک ڕۆژانی پێشووتر بەیانی باشم لێی کرد وە ئەو بۆ ماوەیەک تەنها سەرنجی دام بەرلەوەی. وەڵامم بداتەوە وە بچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە













هیچ یەکێک لە ئێمە قسەی نەدەکرد بگرە تەنانەت سەیری یەکتریمان نەدەکرد ، ئەو توڕە دیار بوو ، وەک ئەوەی کەشەکەی بە دڵ نەبێت ، ئەو چی دەوێت ؟ ئایا دەیەوێت ئەوەی لە نێوانمان ڕووی دا بیکاتە شتێکی جدی و ؟ یاخود توڕەیە لەسەر ئەوەی لەگەڵم بوو ؟ وای دادەنێم هۆکاری دووەمە ، وە زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر لەبەر ئەوە توڕە بێت












کاتێک گەیشتین ئەو هیچی نەگوت وە بە توڕەی چووە ئۆفیسەکەی خۆی وە هێندە توند دەرگاکەی داخست دەتوانم سوێند بخۆم کە توڕەی هەموو خانەکانی جەستەی پڕ کردووە ، ویستم لە شوێنەکەم دانیشم بەڵام تێلێفۆنی سەر مێزەکەم زەنگی لێدا کە ئەمەش واتای ئەوەیە کە بەڕێز جیۆن کاری بە من هەیە












پاش چەند جارێک لە دەرگادان چوومە ژوورەوە وە ئەو لە پشتی مێژە شووشەییە گەورەکەی وەستابوو
«« کارێکت هەبوو بەڕێز جیۆن ؟ »»
پرسیم وە ئەو چاوەکانی داخست و هەناسەیەکی درێژی دایەوە
«« بۆچی بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەیت ؟ »»
ئەو پرسی
«« ببوورە ؟! »»
بە تێنەگەیشتنەوە پرسیم وە ئەو لە شوێنەکەی هەستایەوە و بەرەو ڕووم هات
«« بۆچی بە شێوەیەک ڕەفتار دەکەیت کە هیچ شتێک ڕووی نەدابێت ، ئایا تۆ هەر بەڕاستی هیچ شتێکت بیرنییە یان لەبیرت کردووە »»
هێشتا نێوانمان هەبوو وە ئەو سەیرکردنێکی توندی پێم بەخشی











بە ئێستەم لیکم قوتدایەوە
«« هیچ شتێکم بیر نییە وە نامەوێت بەبیربێتەوە ، چوونکە ئەمە کارێکی هەڵەیە »»
گوتم وە ئەو تەنها لە یەک چرکە دا هاتە بەرامبەرم وە بە نزیکەی چەند سانتیمەترێک لێم دوور بوو
«« هەڵەیە ؟ »»
بەڕێز جیۆن پرسی وە برۆیەکی لێم بەرزکردەوە ، دەی دێلیلا پێویستە ژیرانە هەڵسوکەوت بکەیت ئەگەرنا بە داوەکەوە دەبیت ، قۆڵەکانم لەسەر سنگم گرێ دا بەرلەوەی بڵێم
«« بەڵێ هەڵەیە ، چوونکە پێویستە هەموو شتێک لە سنووری کارکردن بهێڵینەوە ، وە پاشان هیچ نیازێکم نییە کە بچمە ناو پەیوەندیەوە»»














سەیرکردنەکانی وەک ئەوەبوو کە باوەڕم پێ نەکات یان گاڵتەی بە قسەکانم بێت ، کەمێک بەو شێوەیە ماینەوە بەرلەوەی ئەو بگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی وە ئاماژەی پێمدا کە فایلەکانی سەر مێزەکە هەڵبگرم و بڕۆم ، وە لەوکاتەی تەنانەت بۆ یەک چرکەش چاوەکانی لەسەرم لانەدا ، بەڵام پشتگوێمخست چوونکە نامەوێت لەناو چاوەکانی گیر بخۆم











سەرقاڵی کارکردن بووم کاتێک کەسێک هاتە بەرامبەری مێزەکەم وە چەندجارێک پەنجەکانی لە مێزەکە دا سەرم بەرزکردەوە بۆ بینینی سیۆکجین کە دەستی خستبووە ژێر چەناگەی وە بە شیرینی سەیری دەکردم
«« بۆچی بەم شێوەیە سەیرم دەکەیت جین ؟ »»
گوتم وە هێشتا سەرقاڵی خوێندنەوەی فایلەکان بووم
«« شتێک هەیە بە ناوی پشووی ژەمی نیوەڕۆ ، ئایا تۆ ئەوەت بیستووە؟»»
پێکەنیم بە توانجەکەی ئەو هات













«« کاری زۆرم هەیە وە زۆر هەست بە برسیەتی ناکەم »»
گوتم وە هێشتا سەیری ئەوم نەدەکرد بەڵام ئەو فایلەکەی لەژێر دەستم لابرد
«« وەرە بڕۆین چەندین شتی گرنگ ڕوویانداوە دەبێت بۆتی باس بکەم»»
دواتر جین دەستمی گرت و بەدوای خۆی ڕایکێشام بەرەو کافتریا بۆ خواردنی ژەمی نیوەڕۆ















پاش وەرگرتنی خواردنەکان لەگەڵ سیۆکجین بەرامبەری یەکتری دانیشتین
«« دەی ئەو شتە گرنگە چییە خەریکە لە مەراقدا دەمرم »»
بە مەراقەوە گوتم وە جین پاڵی دایەوە بە پشتی کورسیەکەی وە بە فیزەوە سەیری کردم
«« شەوی ڕابردوو هەستەکانی خۆمم بە لیلی گوت وە ئەو ڕازیبوو بچینە ژووان وە هەر لەوێ ماچی یەکتریمان کرد »»
بە شۆکەوە دەستم لەسەر لێوەکانم دانا
«« ئای خوایە بەڕاستی زۆر دڵخۆشم ، ئای جین تۆ بەڕاستی شایەنی ئەوەیت لەگەڵ لیلی دڵخۆش بیت »»
چاوەکانی جین لە خۆشیدا دەگەشانەوە لەگەڵ قسەکانم














زۆر بە ئاشتیانە سەرقاڵی نانخواردن بووین کاتێک جین ناوی منی هێنا
«« هێی دێلیلا »»
سەرم بەرزکردەوە وە بینیم ئەو سەیری دەرگای کافتریایەکە دەکات وە کاتێک منیش سەیرم کرد بینیم کە بەڕێز جیۆن وەک ڕاوچیەک کە نێچیرێکی باشی دەستکەوتبێت سەیری ئێمەی دەکرد سەیرکردنەکانی هێندە توند بوون کە هەر بە بینینی ئازارت دەبوو
«« چیت دەوێت جین ؟ »»
پرسیم وە ئەو سەیری کردم بە خەندەوە












«« بۆچی بەڕێز جیۆن بەو شێوەیە سەیرمان دەکات ؟ »»
هەموو هەوڵی خۆمم خستە گەڕ تاکوو وەڵامێکی بڕوا پێکراوی پێ بدەم
«« نازانم بەڵام لەو بڕوایە نیم کە سەیری ئێمە بکات »»
دواتر خۆم بە خواردنەکەوە سەرقاڵ کرد بەڵام لە شڵەژاویدا ئارەزووی خواردنم نەما
«« نەخێر سەیری ئێمە دەکات بە ڕاستەوخۆی سەیری تۆ دەکات »»
جین گوتی وە من تەنها شانەکانم بەرزکردەوە بەرلەوەی پەرداخە ئاوەکەم بەرزبکەمەوە
«« شتێک لە نێوانی ئێوە هەیە ؟ »»
نەفرەت لەگەڵ پرسیارەکەی جین زۆر بە خراپی کۆکێم وە ئاوەکە لە لوتمەوە هاتەوە لەبەر ئەوە بەخێرای بەرەو دەستشۆر ڕامکرد





































Jungkook :
































لەبەر زۆری بیرکردنەوە خەریکە مێشکم لەدەست بدەم ، شەوی ڕابردوو بە تەواوی سەرخۆش بووم وە لەگەڵ دێلیلا سێکسم ، هیچ پەشیمان نیم بەڵام کاردانەوەی دێلیلا وای لێم کردوە کە خۆم بکوژم ، نازانم ئاخۆ ئەو هەر بەڕاستی هیچی لەبیر نییە یان خۆی لەبیری کردوە ، کەواتە بۆچی من هەموو شتێکم لەبیرە ، هەموو چرکەیەک ، دەستلێدانێک ، وشەیەک ، جووڵەیەک ، هیچ شتێکم لەیاد نەکردووە ، تەنانەت نەفرەت ناتوانم پاڵ بدەمەوە لەبەر جێ نینۆکەکانی دێلیلا لەسەر پشتم










پلانم دانابوو هەستەکانی خۆمی پێ بڵێم بەڵام ئێستا هەموو شتێک تێکچووە ، هەموو پلانەکانم وەک دووکەڵ چوونە هەواوە ، ئێستا کە ئەو دەڵێت هیچ شتێکم لەبیر نییە مانای ئەوە بە من دەبەخشێت کە نایەوێت بچێتە پەیوەندییەوە ، ئێستا نازانم چۆن پێی بڵێم کە من خۆشمدەوێت و هەستێکی قوڵم بۆی هەیە









پێموابێت من هەر بەڕاستی ئاشقی بووم !










بەبێزاری دەستم خستە نێوان قژەکانم وە کەمێک بەوشێوەیە مامەوە بەرلەوەی بچمە دەرەوە بەڵام سەر مێزەکەی دێلیلا هیچ کەسێکی لێ نییە ، سەیری کاتژمێرەکەی دەستم کرد بینیم کاتی پشووی ژەمی نیوەڕۆیە کەواتە دەتوانم پێشبینی ئەوە بکەم ئێستا لەگەڵ سیۆکجین لە کافتریایە










پێشبینیەکەم ڕاست دەرچوو ئەو لەگەڵ سیۆکجینە ، ئۆه خودایە چەند ڕقم لە پشووی ژەمی نیوەڕۆیە ، دەمبینی کە ئەوان پێدەکەنین و قسەیان دەکرد ، هەستێکی خراپم هەیە بەشێک لە دڵم کەوتوەتە لێدانێکی بەهێز وەک ئەوەیە کە بەردێکی گەورە لەسەر سنگم بێت وە خەریکە نەوەک سنگم بگرە بڕبڕەکانیشم دەشکێنێت










پێموابێت سیۆکجین هەستی بە من کرد چوونکە ئاوڕی دایەوە وە دواتر دەستیان کردەوە بە قسەکردن بەڵام دێلیلا زۆر بەخراپی کۆکی بە شێوەیەک ئەو ئەوەی دەیخواردەوە نەک دەمی تەنانەت بەشێکی لە لوتیەوە هاتەوە وە بەخێرای بەرەو دەستشۆر ڕایکرد ، جین هەستایەوە وە بەرەو ڕووی من هات کاتێک گەیشت بە ڕێزەوە سڵاوی لێمکرد













«« دەبینم نێوانێکی خۆشت هەیە لەگەڵ سکرتێرەکەم بەڕێوبەری بەشی دارایی ؟ »»
پرسیم وە دەستم خستە نێو گیرفانەکانم
«« بەڵێ ڕاستیەکەی من دێلیلا هاوڕێی یەکترین »»
بە توندی قسەکانیم بڕی
«« پێموابێت مەبەستت خاتوو داڤیسە »»
ئەو کەمێک بە شۆکەوە سەیری کردم بەرلەوەی بەردەوامی بە قسەکانی بدات
«« بەڵێ بەڵێ مەبەستم خاتوو داڤیسە »»












لەوکاتەی ئێمە سەرقاڵی قسەکردن بووین دێلیلا گەڕایەوە وە ویستی بێتە لای ئێمە بەڵام ڕێگام نەدا
«« خاتوو داڤیس دە خولەکی دیکە کۆبوونەوەمان هەیە ، لەگەڵم وەرە بۆ هۆڵی کووبونەوە »»
گوتم وە هێشتا چاوەکانم لەسەر سیۆکجین بوو
«« ببوورە بەڕێز جیۆن من کلەیپ بۆردەکەم لەسەر مێزەکەم بەجێهێشتوە پێویستە بڕۆم و بیهێنم وە لە پێنج خولەکی دیکە لەوێ ئامادە دەبم »»
دێلیلا گوتی وە لە چاو تروکانێکدا بەرەو بەرزکەرەوەکە ڕۆیشت وە جین ویستی لە دوای دا بڕوات بەڵام مەچەکیم گرت
«« بەڕێوبەری بەشی دارایی تکایە لەگەڵم وەرە بۆ کۆبوونەوە »»
ئەو لێوەکانی پرێس کردبوو وەک ئەویە پێکەنینەکەی بشارێتەوە بەرلەوەی سەری بهەژێنێت و لەگەڵم بێت


















بە درێژایی ماوەی کۆبوونەوەکە ئاگاداری هیچ شتێکی دیکە نەبووم جگە لە دێلیلا ، کە بەتەنها چاوەکانم و بیر و هۆشم تەنها لەلای ئەو بوو ، بەڵام ئەو پەیکەرە تەنانەت بۆ یەک چرکەش سەیری منی نەکرد ، نەفرەت هیچ شتێک ناموەستێنێت لە بیرکردنەوە دەربارەی ئەو هەموو ، پاش تەواو بوونی کۆبوونەوە ئەو لەگەڵ من هات بەرەو ئۆفیسەکەم













«« لە کەییەوە لەگەڵ سیۆکجین بوونەتە هاوڕێی یەکتر ؟ »»
پرسیم وە ئەو بە پرسیارەکەم سەری سووڕما
«« ماوەیەکی زۆر نییە ، بۆچی ؟ »»
دەنگی زۆر هێمن و لەسەر خۆ بوو بە شێوەیەک ئارامی دەخستە دڵ مێشکم وە ، هیچ وەڵامێکم پێی نەدا وە هێشتا بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن وە ئەو کاتەی هەستم کرد هیچ کەسێک لە ڕاڕەوەکە نییە ، دەستیم ڕاکێشا تالو نێوان خۆم و دیوارەکە زیندانی بکەم ، بەڵام هێندە نزیک بووم لێی کە بە تەوای جەستەم بە جەستەیەوە نووسابوو









«« چ.چی دەکەیت ب.بەڕێز جیۆن د.دوورکەوە »»
هیچ شتێکم نەگووت بەڵکوو زیاتر ڕووخسارم لێی نزیک کردەوە وە تێبینی ئەوەم کرد کە ڕووخساری وەک گێلاسی پێگەیشتوو سوور هەڵگەڕاوە
«« باسی چیتان دەکرد لەگەڵ سیۆکجین کاتێک پێدەکەنین پێکەوە »»
ئەو بە ئەستەم لیکی خۆی قووتدایەوە
«« پەیوەندیی بە تۆوە نییە »»
دێلیلا بە توندی کە وای کرد خەندە بکەم
«« بوەستە لە هاوڕێیەتی کردنی سیۆکجین »»
گۆتم وە ئەو کەمێک هاتە پێشەوە
«« من خۆم هەڵیدەبژێرم کە کێ دەبێتە هاوڕێم »»
دواتر خۆی نزم کردەوە تا لە ژێرەوە دەستەکانم ڕای کرد ، نەفرەت پلانم دانابوو کە ماچی بکەم







































بەردەوامە .............



































تەنوورەیەکی ڕەش و بلوزێکی ملداری ڕەشم کە هەموو شتێکی ژێرەوە دادەپۆشێت وە لەگەڵ کۆتێکی قاوەی

.
.
.
.
.
.

کلەیپ بۆردەکەم
































Continue Reading

You'll Also Like

18.3K 1.9K 33
ئەوەی ئەمویست سەرنجی ئەوبوو بەڵام ئەوەی ڕویدا چاوەڕوان نەکراو بوو ؟؟؟؟:واتا قسەو قسەڵۆکەکان ڕاست بوون ؟؟؟؟:تکایە واز بێنن وامەکەن تکایە ؟؟؟؟:پەشیما...
31.9K 5.2K 28
هــەرچـەندە بە جەستە لێم دووری و چاوەکانم ناتبینن گوڵ شینەکەم بەڵام دڵە لاوازەکەم هێشتا لەگەڵ تـۆیە هێشتا لەگەڵ تــــۆمــــ
986K 22.7K 52
Edit: I am extremely embarrassed when I decided to reread my book, this was supposed to be only for fun, but as time passed, I realized I was already...
7.8K 1.1K 9
ئـەو تازە بوو لە قووتابـخانەکەی .. گوێچکەکانی شتێکیان بیست نەدەبوو بیبیستێت تـب// مافی پارێزراوە بۆ ئەکاونتەکەم وەرگێدڕاوە و هندێک بەش گۆڕانکاری لەس...