پێش خوێندنەوە تکایە ڤۆت بکە..
-------------
خزمەتکار: ن/ت بڕۆ خاتوون ڕۆزی بانگت دەکات...
سەرم جوڵاند و بەرەو ژووری ڕۆزی ڕۆیشتم، لە بەرامبەر ئاوێنە بوو قژی شانە دەکرد، سەیری کردم و برۆکانی بەرز کردەوە..
ڕۆزی: چیە؟
ن/ت: خاتوون ڕۆزی تۆ بانگت کردبووم؟
«سەری جوڵاند»
ڕۆزی: ئهم ئەمانە ببە..
سەیرم کرد..
سەرم جوڵاند و دەستم لە جلەکان دا ..
ن/ت: خاتوونەکەم چی لەوانە بکەم؟
ڕۆزی: ئەمانە جلە کۆنەکانمن، ویستم فڕێیان بدەم بەڵام دایکم پێی وتم بیدەم بە تۆ..
چاوەکانم گەشانەوە، زەردەخەنەیەکی گەورەم کرد، ئەو تەنها بە قێزەوە سەیری منی دەکرد..
ن/ت: سووپاس، ئەمانە زۆر جوانن
«سەرسام بووم بە جلەکان، ئەو چاوەکانی لادا»
ڕۆزی: تۆ زۆر سەیری، بەهەرحاڵ ئەمانەش ببە..
زۆر دڵخۆشم ئەمانە زۆر جوانن..
ن/ت: زۆر سووپاس خاتوون ڕۆزی..
«بەدڵخۆشیەوە»
ڕۆزی: هەرچیەک بێت، ئەمانە ببە و بڕۆ دەرەوە..
سەرم جوڵاند شتەکانم برد و لەوێ ڕۆیشتم..
هاتمە ژوورەکەم (ژووری کۆگا) سەیری جل و بەرگ و ماکیاژەکانم دەکرد من دەزانم ماکیاژ چیە چونکە خزمەتکارەکان ئەمە دەکەن، وە پێیان وتومە کە ئەمە جوانت دەکات هیهی، زۆر دڵخۆشم بەڕاستی ڕۆزی زۆر باشە ئەوانەی پێدام، ئەم جلانە زۆر جوانن، پێویستە ئەمانە تاقی بکەمەوە، یەکێک لە جلەکانم تاقی کردەوە زۆر جوانە، دەستم کرد بە کردنی ماکیاژ ، زۆر جوان لێی نازانم بەڵام سەرەتا (پاودەر) لە ڕووخسارم دەدەم دەبینم زۆرێک لە خزمەتکارەکان ئەمە دەکەن، دواتر (سووراو) لە لێوەکانم دەدەم ، همم ئێستا تەواو
(بیهێنە بەر چاوت ماکیاژەکە ئاوایە بەڵام سووراوەکە چەوریە)
لە ژوورەکە هاتمە دەرەوە لەکاتێکدا بە دەوری خۆمدا دەسوڕێمەوە و یاریم بە جلەکەم دەکرد، زۆرم پێ جوانە، لە هۆڵەکە بە دەوری خۆمدا دەسوڕامەوە...
زەردەخەنەم دەکرد، تا گوێم لە پێکەنینی کەسێک بوو، ئاوڕم دایەوە تا بزانم،
خاتوون ڕۆزی بوو ، بۆچی بەم شێوەیە پێدەکەنێت؟
POV نووسەر:-
ڕۆزی و لیسا لەسەر قەنەفە دانیشتبوون تا بینیان ن/ت زەردەخەنە دەکات و بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە ڕۆزی نەیتوانی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات و کەوتە قاقا لێدان بە سووراوەکەی ن/ت، کە سووراوەکە هەمووی بە دەوری لێوی لێداوە، تەنانەت پاودەری زۆری لێدابوو کە لە بوکەشوشەی فیلمی ترسناک دەچوو
لیسا بە ڕووخسارێکی جدی سەیری ن/تی دەکرد، بە جۆرێک کە بەزەیی پێیدا دەهاتەوە
ن/ت لەوێ سەری لێ شێوا بوو ، خاتوون جیۆن هات و کەمێک سەری سوڕما بۆچی ڕۆزی بەو شێوەیە پێدەکەنێت پێش ئەوەی پرسیار لە ڕۆزی بکات زەردەخەنەی کرد
خ.جیۆن: چی ڕوویداوە ڕۆزی؟
ڕۆزی: دایکە هاهاها سەیری ن/ت بکە
وتی بە ئاماژە دان بە ن/ت خ.جیۆن سەیری ن/تی کرد برۆی بەرز کردەوە، دوای چەند چرکەیەک ئەویش پێکەنی ،
ن/ت: چی ڕوویداوە خاتوو ڕۆزی؟
«بەبێتاوانی»
ڕۆزی: ههههه کێ ماکیاژی بۆ کردی؟ هاا
«پێدەکەنی»
لیسا: ڕۆزی بێدەنگ بە! ئەوەندە بەسە!ا، وە تۆ ن/ت کێ ماکیاژی بۆ کردیت؟
ن/ت: من خۆم کردم
«بەزەردەخەنەوە»
لیسا: همم با بڕۆین
«وتی کاتێک هەستا و بەرەو لای ن/ت ڕۆیشت و ویستی قۆڵی ن/ت بگرێت تا کەسێکی تر قۆڵی ن/تی گرت هەردووکیان ئاوڕیان دایەوە جۆنگکووک بوو، لیسا چاوەکانی بریقانەوە، جۆنگکووک قۆڵی ن/تی ڕاکێشا و بردی بۆ شوێنێک »ا
لیسا: کووکی چی دەکەیت؟
جۆنگکووک گوێی پێ نەدا و ن/تی برد..
ن/ت: ب بەڕێز جۆنگکووک تکایە قۆڵم بەردە ئازاری هەیە!
جۆنگکووک ن/تی بردە ژووری نوستنەکەی و دەستی بەردا ، ن/ت بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد،
ن/ت: چی ڕوویداوە بەڕێز جۆنگکووک؟
جۆنگکوک سەیری دەوروبەری دەکرد و کلێنسێکی هێنا و نزیکی ن/ت بوویەوە و نزیک لێوەکانی بوو، سەیری لێوی دەکات لە کاتێکدا سووراوەکەی بۆ دەسڕێتەوە
ن/ت: ت تکایە سووراوەکەم مەسڕە..
«فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس بوو»
جۆنگکووک: تۆ نازانی چۆن سووراو لە لێوەکانت بدەیت؟
ن/ت: یەکەمجارمە بەڕێز جۆنگکووک ، وە من جوان دەردەکەوم ڕاستە؟
«ن/ت زەردەخەنەی کرد و جۆنگکووک بە ساردی سەیری کرد، دیسانەوە دەستی کردەوە بە سڕینەوەی سووراوەکە ن/ت دەست دەکات بە جوڵە»
جۆنگکووک: جوڵە مەکە، ئەوە چەوریە..
ن/ت: ئایا جوان دەرناکەوم؟ تەنانەت بە ماکیاژیت جوان نیم؟
«بە گریانەوە»
جۆنگکووک: کێ پێی وتیت تۆ ناشیرینی؟
ن/ت: ت تۆ و هەمووان وام پێ دەڵێن
جۆنگکووک: همم..«هیچی نەوت»
جۆنگکووک: بڕۆ ئاوم بۆ بهێنە..
«ن/ت سەری جوڵاند»
------
ڕۆژی دواتر..
خزمەتکار: ن/ت با بڕۆین..
ن/ت: دەڕۆین خواردن دەکڕین؟
خزمەتکارەکە سەری جوڵاند ن/ت زەردەخەنەی کرد..
هەردووکیان ڕۆیشتنە دووکانی خواردن، خزمەتکارەکە بە دوای ئەو خواردنانە دەگەڕێ کە لە لیستەکەی دەستیەوەیەتی، ن/ت سەیری شتەکانی دەکرد تا لە بەرامبەر شتێک وەستا..
ن/ت سەیری شوکڵاتەکانی دەکرد و لێوی دەگەست، بە کیوتی لێوی خوارەوەی شۆڕ کردەوە چونکە ناتوانێت ئەوە بکڕێت، خزمەتکارەکە ڕێگای پێنادات شت بکڕێت، سەیری شوکڵاتەکانی دەکرد، تا کەسێک لە تەنیشتی پێکەنی، ن/ت سەیری تەنیشتی کرد، کوڕێک بوو..
-------
بەردەوامە...
تکایە ڤۆت بکەن..