پێش خوێندنەوە ڤۆت بکە تا بتوانم بەردەوام بم
---
جۆنگکووک: من دەستت بۆ دەپێچمەوە
ن/ت بە سەرلێشێواوی تەماشای کرد، جۆنگکووک بردیە لای جێگاکە و ڕێگەی پێ دەدات لەسەر جێگاکە دابنیشێت، ن/ت خێرا هەستایەوە ، جۆنگکوک سەیری کرد..
جۆنگکووک: دابنیشە..
«فەرمانی پێ کرد»
ن/ت: خ خ.جیۆن توڕە دەبێت..
«خ.جیۆن پێی وتوە هەرگیز بوێری نەکات کە لەسەر جێگای منداڵەکانی دابنیشێت، ن/ت نایەوێ دابنیشێت چونکە دوای ئەو کارە خ.جیۆن کام شتەی خراپە بەسەری دەهێنێت»
جۆنگکووک: وتم دابنیشە..
«ن/ت لێوەکانی گەست و بە ترسەوە دانیشت، جۆنگکووک ڕۆیشت مەلهەمی هێنا و گەڕایەوە و لە بەرامبەر ن/ت دانیشت لەکاتێکدا هێشتان بێ کراسە..»
جۆنگکووک: دەستتم بدێ..
«ن/ت بە بێتاوانی سەیری کرد، جۆنگکووکیش بە نیگایەکی ساردەوە سەیری کرد، هێواش هێواش دەستی دێنێتە لای جۆنگکووک ، دەستی گرت پێش ئەوەی مەلهەمی لێ بدا، ن/ت لە ئازاردا ناڵەیەکی کرد»
ن/ت: ت تکایە ئازاری هەیە
«هیچ وەڵامی نەدایەوە»
ن/ت: ئ ئەم شتە چیە؟
جۆنگکووک: مەڵهەمە برینەکانت چاک دەکاتەوە..
ن/ت: بەڕاست؟ خ خزمەتکارەکە هەرگیز باسی ئەمەی بۆ نەکردووم هەمیشە دەیگوت برینەکانم خۆیان چاک دەبنەوە..
«جۆنگکووک دووبارە سەیری کرد»
جۆنگکووک: بۆچی ئەوەندە گەمژەیت؟
«ن/ت سەری نزم کردەوە پێی وابوو کە جۆنگکوک قسەی ناشیرینی پێ دەڵێت، هەوڵی دەدا فرمێسکەکانی کۆنتڕۆڵ بکات»
ن/ت: من ببورە..
«جۆنگکووک زیاتر لە ڕووخساری ن/ت نزیک بوویەوە»
جۆنگکووک: بوەستە لەوەی بەردەوام بڵێی ببورە..
«ن/ت سەری لەقاند، هەردووکیان سەیری لێوی یەکتریان دەکرد»
ن/ت: ب بەڕێز جۆنگکووک دەتوانین یەکتر ماچ بکەین؟
«جۆنگکووک دوورکەوتەوە»
ن/ت: ت تۆ ناتەوێت ماچم بکەیت ؟
جۆنگکووک هەوڵی دەدا خۆی کۆنتڕۆڵ بکات..
جۆنگکووک: سەیرکە! تۆ ئێستا گەورە بوویت! واز لە ڕەفتاری منداڵانە بهێنە!
ن/ت سەری لەقاند..
جۆنگکووک: وە ماچکردن بۆ هەموو کەسێک نیە، پێویستە کەسێک ماچ بکەیت کە خۆشت دەوێ نەک من..
ن/ت: ب بەڵام تۆ ئەم شتەت بۆ دەستم بەکار هێنا..
«لەناکاو دەرگاکە کرایەوە ن/ت سەیری دەرگاکەی کرد و خێرا هەستایەوە و کڕنۆشی بۆ کەسەکە برد»
لیسا: کووکی..
«سەیری ن/تی کرد و برۆکانی بەرز کردەوە»
لیسا: تۆ خزمەتکارەکەیت وایە؟ تۆ چی ئەکەیت لێرە؟
ن/ت: م من هاتمە ئێرە بۆ ئەوەی..
«قسەکەی بڕا»
جۆنگکووک: بێدەنگ بە و بڕۆ دەرەوە!
«ن/ت سەری لەقاند و بەخێرایی ڕۆیشتە دەرەوە»
جۆنگکووک: تۆش بڕۆ دەرەوە!
لیسا ئاهێکی هەڵکێشا
لیسا: کووکی تۆ هیچت نەخواردووە، با بڕۆین شتێک بخۆین
جۆنگکووک: وازم لێ بێنە و بڕۆ دەرەوە..
«چاوەکانی لابرد، لیسا دووبارە ئاهێک هەڵدەکێشێ و دەڕواتە دەرەوە»
---------
ن/ت لە ژوورەکەی خۆی (ژووری کۆگا) دانیشتبوو لە کاتێکدا بوکەڵەکەی لەباوەشکردبوو (ئەو بوکەڵەیەی بە منداڵی کڕی)
ن/ت: بەڕێز جۆنگکووک گەیشت، ئەو زۆر باشە..
«بەزەردەخەنەوە»
ن/ت: تەنانەت دەستی پێچامەوە ، ئەوە زۆر خۆشە
«زیاتر زەردەخەنەی کرد»
لەگەڵ بوکەڵەکەی قسەی دەکرد تا گوێی لێ بوو کە خزمەتکارەکە بانگی دەکا بەرەو چێشتخانە ڕایکرد..
ن/ت: بەڵێ خاتوونەکەم؟
خزمەتکار: بڕۆ ئەو قاپانە لەسەر مێزی نانخواردن ڕێکبخە
«ن/ت سەری جوڵاند»
ن/ت: خاتوونەکەم ئەو کچە نوێیە کێیە؟
خزمەتکار: ئا ئەوە خۆشەویستەکەی بەڕێز جۆنگکووکە
ن/ت: واو واتا هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات؟
خزمەتکار: نازانم ، تۆ بڕۆ ئەم قاپانە ڕێکبخە
ن/ت سەری جوڵاند و قاپەکانی برد و بردیە سەری مێزی نانخواردنەکە و داینا، لەوکاتە خ.جیۆن هات ن/ت کڕنۆشی برد خ.جیۆن لەسەر کورسی دانیشت و ن/ت چووە چێشتخانە...
ن/ت: خاتوونەکەم ئەمانەش ببەم؟
« بەکیوتی»
خزمەتکارەکە سەری جوڵاند و ن/ت شۆرباکەی برد و ڕۆیشت تا پێشکەشیان بکات، جۆنگکووک بە بێ هەستی دانیشتبوو لیسا لە تەنیشتی بوو، ڕۆزی سەیری مۆبایلەکەی دەکرد و خواردنی دەخوارد، خ.جیۆن و ب.جیۆن بە ئارامی نانیان دەخوارد..
ب.جیۆن: جۆنگکووک ئێستا تۆ بە تەواوی گەورە بوویت، کاتی ئەوە هاتووە ئاگاداری کۆمپانیای جیۆن بیت ..
جۆنگکووک: بەڵێ باوکە..
خ.جیۆن: شیرینەکەم با سەرەتا چێژ وەربگرێت ، ئەو تەنها تەمەنی ٢٥ ساڵە، با هەندێک بە ناو کۆریادا بگەڕێت..
ب.جیۆن: باشە بۆچی نا
«بەپێکەنینەوە»
جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی کرد
خ.جیۆن: ئەی تۆ لیسا؟ مەبەستم ئەوەیە تۆ چ کارێک دەکەیت؟
لیسا: ئا لەڕاستیدا پورێ من بەڕێوبەری جێبەجێکاری داهاتووی کۆمپانیای ماکیاژەکەی خۆمانم..
ب.جیۆن: همم زۆر باشە..
لیسا زەردەخەنەی کرد
ب.جیۆن: ڕۆزی ئەی تۆ؟
ڕۆزی: باوکە بیرم لەوە دەکردەوە کە لێرە بچمە زانکۆ..
ب.جیۆن: همم باشە..
ن/ت لەکاتی پێشکەشکردنی خواردن گوێی لێیان بوو، لەهیچ شتێک تێنەدەگەیشت، لەکاتی دانانی شۆرباکاندا کەمێک ناڕەحەت بوو، چونکە بەردەوام جۆنگکووک سەیری ئەوی دەکرد، جۆنگکووک بەبێ ئاگاداری زەردەخەنەی دەکرد..
لیسا: بۆچی زەردەخەنە دەکەیت کووکی؟
جۆنگکووک لەگەڵ قسەکەی لیسا زەردەخەنەی نەما و دووبارە ڕووخسارە ساردەکەی گەڕایەوە، لیسا ئاهێکی هەڵکێشا..
----
شەو، ن/ت بەناو باخچەی کۆشکەکە پیاسەی دەکرد تا لەسەر کورسیەک دانیشت و سەیری ئاسمانی دەکرد..زەردەخەنەی دەکرد و سەیری مانگی دەکرد
ن/ت: بۆچی ئەوەندە جوانیت؟ من جوان نیم ئیرەیی بە تۆ دەبەم
« بە قسەکەی خۆی پێکەنی»
ن/ت: ناتوانم بخەوم گەدەم زۆر ئازاری هەیە..
«لە دڵی خۆیدا وتی»
؟؟: بۆچی؟
ن/ت گوێی لە دەنگێکی قوڵ بوو بە ترسەوە ئاوڕی دایەوە
Jungkook pov:-
هاتمە دەرەوە بۆ پیاسە
ئەو جلە چیە لەبەر ن/ت؟
هەستایەوە و سەیری کردم و کڕنۆشی بۆم برد..
ن/ت: ب بەڕێز جۆنگکوک پێویستت بە هیچ شتێک هەیە؟
جۆنگکووک: نەخێر..
جۆنگکووک: ئەو جلە چیە لەبەرت؟
«ن/ت بە کیوتی سەیری کردم»
ن/ت: ئ ئەوە جلی شەوانەمە..
جۆنگکووک: هی تۆ؟
ن/ت سەری لەقاند..
جۆنگکووک: کێ پێی دایت؟
ن/ت: خزمەتکارەکە پێی دام، وتی هی بەڕێز جیۆنە ئەو پێویستی پێی نیە بۆیە پێی دام بۆئەوەی لە بەری بکەم..
سەیریم دەکرد
جۆنگکوک: بۆچی گەدەت ئازاری هەیە؟
ن/ت ناڕەحەت دەرکەوت
جۆنگکووک: خواردنی خراپت خواردووە؟
ن/ت سەری لەقاند..
جۆنگکووک: کەواتە؟
ن/ت: ه هیچ نیە تەنها ئازارێکی ئاساییە
جۆنگکووک: کەواتە حەب بخۆ..
ن/ت: حەب؟
جۆنگکووک: واز لە گەمژایەتی بهێنە..
«هاوارم بەسەردا کرد، ئەو بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کردم،»
جۆنگکووک: بڕۆ لێرە..
.
.
.
.
.
.
---------
بەردەوامە..
کچینە تکایە ڤۆت بکەن وەڵاهی زۆر پێوەی ماندوو ئەبم خۆم ئیمتیحانم هەیە بەیانی، بەس هاتم وتم با پارتێکی تری چیڕۆکەکە دابنێم کەچی ئێوە ڤۆتیش ناکەن..