Y/N POV:-
هەموو شوێنێک تاریکە، لەم تاریکیە دەترسم! منیان بۆچی لێرە بەند کردوە؟
ن/ت دەگریا ئەژنۆکانی لەباوەشکردبوو ئەو تەنها تەمەنی ١٠ ساڵە، سزایان پێ دا چونکە شوشەیەکی شکاند بوو، ن/تیان لە ژێرزەمینەکە بەند کردووە ، ئەو تەنها منداڵێکی بچووکە کە بێ دایک و باوکە، هەتیوێکە لە هەتیوخانە ژیاوە، بەڕێز جیۆن ئەوی هێنایە کۆشکەکەیان، خاتوون جیۆن هەرگیز منداڵی هەستیاری خۆش نەویستووە، ن/ت زۆر هەستیارە، هەموو جەستەی دەلەرزێت کاتێک خاتوون جیۆن دەبینێت
ئەو پێشتر لە خانەی هەتیویش لێیدەدرا، فۆبیای بە خەڵک هەیە و رقی لێیانە، لەهەمان کاتدا لە کۆشکێکی زۆر گەورە دەژی کە ملیۆنێک خزمەتکار تێیدا کار دەکات
ن/ت بۆ دواجار گریا پێش ئەوەی لەسەر زەوی بخەوێت، پاڵکەوت، هەموو جەستەی دەلەرزی، وەرزی زستانە کەس نیە گەرمی بکاتەوە
{ڕۆژی دواتر}
هەستام لە خەو کاتێک تیشکی خۆر بەر ڕووخسارم دەکەوت کونێکی بچووکە لەوێ کە کەمێک ڕووناکی لێوەی دێت، چاوەکانم خوراند پێش ئەوەی هەستم، سەیری دەورووبەرم کرد، دەنگی دەرگاکە هات، دیسان لێم دەدات! دووبارەوە گریام
خزمەتکارەکە هاتە ژوورەوە، بەرەو لای ئەو ڕامکرد بە ترسەوە دەستیم گرت ئەو دەستی لابردم
خزمەتکار: بڕۆ خوارەوە خاتوون جیۆن بانگی تۆ دەکات
تفم قوت دا، تەنانەت بیرکردنەوە لە خاتوون جیۆن ترسێنەرە!ا
چوومە خوارەوە، خ.جیۆن لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو قاچی لەسەر قاچی دانابوو چای سەوزی دەخواردەوە، بۆی چەمامەوە
ن/ت: خاتوون جیۆن تۆ بانگی من کردبوو؟ «بەترسەوە»ا
خ.جیۆن: بەڵێ، بڕۆ سەرەوە و منداڵەکانم لەخەو هەڵسێنە
«سەرم بە مانای بەڵێ لەقاند»
لەوێ ڕۆیشتم و چوومە ژووری ڕۆزی، لەدەرگام دا کەس نەیکردەوە بۆیە ڕۆیشتمە ژوورەکەی کە قوفڵ نەبوو، ژوورەکەی سەرسامی کردم
سەیری دەورووبەرم دەکرد بە زەردەخەنەیەکی گەشاوە، بەڵام کەسێک بالیفی بۆ هەڵدام
ڕۆزی: هێی تۆ کچی پیس لە ژوورەکەم بڕۆ دەرەوە
«من ترسام»
ن/ت: خ.جیۆن پێی وتم ت تۆ...
ڕۆزی: بێدەنگ بە و بڕۆ دەرەوە!
«بەهاوارەوە»
سەرم لەقاند و لە ژوورەکەی ڕۆیشتم
چوومە ژوری بەڕێز جۆنگکووک ، لە دەرگام دا بەڵام دیسانەوە کەس نەیکردەوە! بۆیە خۆم کردمەوە و ڕۆیشتمە ژوورەوە
ژوورەکە مەترسیدار دەردەکەوێت
ن/ت: بەڕێز جۆنگکووک، تکایە هەستە..
«بەچرپەوە وتم بەلام هەلنەستایەوە»
لێی نزیک بوومەوە و کەمێک دەلەرزیم
ن/ت: ب بەڕێز ج جۆنگکووک تکایە لەخەو هەستە!
«سەیریم کرد هێشتان خەوتبوو، لێوەکانم گەست، پێش ئەوەی دووبارە بانگی بکەمەوە»
ن/ت: بەڕێز جۆنگکووک خ.جیۆن وتی کە بەخەبەرت بهێن..
«پێش ئەوەی ڕستەکەم تەواو بکەم چاوەکانی کردەوە ، تفم قوت دا، لەرزێک هات بە جەستەما، زۆر ترسام»
جۆنگکووک: بڕۆ دەرەوە هەر ئێستا! «ددانەکانی جیڕ کردەوە، سەرم جوڵاند و ڕامکرد»
گەیشتمە چێشتخانە و سینگم گرتبوو بە قورسی هەناسەم دەدا، گوێم لێ بوو خ.جیۆن بەهاوارەوە ناوی منی هێنا، بەرەو ژووری میوان ڕامکرد
لەبەردەمی وەستام
خ.جیۆن: ئەوانت لەخەو هەستاند؟
ن/ت: ئ ئەوان لەخەو هەڵناستن..«بەترسەوە»
خ.جیۆن زلەیەکی لێدام وای کرد بکەومە سەر زەوی و دەستم بە ڕوومەتمەوە گرت، دەستم کرد بە گریان، زۆر ئازاری هەیە
خ.جیۆن: ناتوانی کارێک بە باشی ئەنجام بدەیت هااا؟!!
«پێش ئەوەی بڕوات هاواری کرد، من ڕوومەتم گرتبوو بە گریانەوە، هەنسکم دەدا»
---
ئەمڕۆ خواردنم نەخوارد. چونکە پێیان نەدام، لە ژوورەکەم دانیشتبووم و دەگریام، لەڕاستیدا ئەمە ژووری من نیە، کۆگایە، لێرە دەخەوم، گوێم لە هەنگاوی کەسێک بوو بەرەو کۆگاکە دەهات، سەرم بەرز کردەوە بۆ بینینی، ئەوە سەرۆکی خزمەتکارەکان بوو، ئەو زۆر توند و تیژە، هەستامەوە، ئەو ژوورە هیچ قوفڵێکی نیە بۆیە هەر کەسێک دەتوانێ بێتە ژوورەوە..
خزمەتکار: با بڕۆین..
بە تێنەگەیشتنەوە سەیریم کرد
خزمەتکار: دەچم هەندێک شت دەکڕم، تۆش دەبەم لەگەڵ خۆم
بە زەردەخەنەیەکی گەشاوە سەرم لەقاند، بەڵێ دەچمە دەرەوە! زەردەخەنەم بۆی کرد
--
گەیشتینە مۆڵ، لەڕاستیدا خزمەتکارەکە وتی کە پێی دەوترێت مۆڵ! بەزەردەخەنەوە سەیری دەورووبەرم دەکرد، واو لێرە زۆر شت هەیە، هیچ شتێکی ئێرە نازانم، تا شوێنێکم بینی.
ئەمەی لێیە...
لێرە یاری زۆر هەیە، مێشکم لە خۆشیدا هاواری دەکرد، بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە سەیری هەموو گۆشەیەکم دەکرد، خزمەتکارەکە یاریەکی زۆری هەڵگرت منیش دەستم لێیدا ئەویش سەیری کردم
ن/ت: من ئەمەم دەوێت..
وتم و بوکەڵەیەکی نەرمم پیشانی دا ، ئەویش پێکەنی
خزمەتکار: چیی؟ پێت وایە ئەمەت بۆ دەکڕم؟ ئێمە لێرەین بۆ بازاڕکردنی خ.جیۆن نەک تۆ! تێگەیشتی!
زەردەخەنەم کاڵ بوویەوە، دەستم کرد بە گەڕان بەدوای بوکەڵەی زیاتر، لەوێ وەستام و سەیری بوکەڵە نەرمەکەم دەکرد، بەدڵتەنگیەوە قسەم لەگەڵی دەکرد، من ئەم بوکەڵەیەم دەوێت..
بیرۆکەیەکم بۆ هات! پێش ئەوەی بوکەڵە نەرمەکە بگرم زەردەخەنەم کرد
بوکەڵەکەم لەناو سەبەتەی کڕینەکە دانا و ئەویش پێی نەزانی
من زۆر دڵخۆش بووم..
--
گەیشیتینە ماڵەوە، خزمەتکارەکە شتەکانی دەکردەوە و منیش بە دزیەوە بوکەڵەکەم برد و ڕامکردە کۆگاکە! پێش ئەوەی لەناو دۆڵانە کۆنەکە بیشارمەوە زەردەخەنەم بۆی کرد..
ن/ت: منداڵەکەم لێرە بمێنەوە «وتم و دەستیم لە ڕوومەتی دەدا» مەچۆ دەرەوە باشە، ئەگەر کەسێک تۆ ببینێت لێم دەدات
بوکەڵەکەم شاردەوە و پێکەنیم، لەناو هۆڵەکە دەڕۆیشتم، خاتوون جیۆنم بینی کە لەگەڵ بەڕێز جیۆن لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوون، خ.جیۆن هاواری بەسەر خزمەتکارەکە دەکرد، بەڵام بۆچی؟ هەوڵم دەدا گوێم لێیان بێت
خ.جیۆن: مەبەستت چیە ٢٦٢ دۆلارت خەرج کردووە بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بکڕی!
خزمەتکار: خاتوونەکەم سوێند دەخۆم هیچ شتێکی دیکەم نەکڕیوە جگە لەو شتانەی تۆ لەناو لیستەکە نووسیبووت
«بە هەنسکەوە»
خ.جیۆن: بەڕاست ها!! باشە ٢٦٢ دۆلار بۆ کوێ ڕۆیشت!؟
٢٦٢ دۆلار هیچ نیە لەلای خ.جیۆن ئەو بە مەبەست ئەو کارە دەکات، ن/ت دەترسا لەوەی ئاشکرا بێت بەوەی بە دزی ئەوان ئەو بوکەڵەیەی کڕیوە! کاتێک هەستئ کرد کەسێک سەیری دەکات ڕۆیشتەوە کۆگاکە و دەرگاکەی داخست
جۆنگکووکی تەمەن ١٥ ساڵ بە تیژی سەیری دەکرد،
ن/ت پێش ئەوەی بوکەڵە نەرمەکەی دەربهێنێت دەرگاکەی داخست، دەستی لە بوکەڵەکەی دەدا لەکاتێکدا بە قورسی هەناسەی دەدا..
؟؟؟: کەواتە تۆ ئەمەت کڕیوە؟!
.
.
.
.
.
-----
ستۆپ..
ئەمەش بەشی یەکەم، ٥٠ ڤۆت بۆ پارتی دووەم
852 words
ئەمەش بوکەڵەکەی ن/ت