|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙

By r_bad16

1.9K 294 57

"ئاگات لە قسەکانت بێت ئێرە ئاسایی نییە" "مەبەستت چییە؟" " تۆ لەگەڵ شەیتانەکان دەژیت" "کەواتە؟" " گوێی ئەو لە... More

CHAPTER ONE
CHAPTER TWO
CHAPTER THREE
CHAPTER FOUR
CHAPTER FIVE
CHAPTER SIX
CHAPTER SEVEN
CHAPTER NINE
CHAPTER TEN
CHAPTER ELEVEN
ئاگاداری!

CHAPTER EIGHT

117 20 2
By r_bad16

  POV TIANA

"من چی؟"
وتم

نازانم چی ڕودەدات جاک بە ڕوخسارێکی سەیرەوە
سەیر ی من و کاخەزەکان دەکات

"هیچ...تەنها تۆ دەتوانیت لە کۆشکی ئەهریمەن
کار بکەیت"
وتی

"باشە..لەوێ چ کارێک دەکەم؟"
بە زانخوازی وتم

"من نازانم"

بە بێزاری وتی

"کەمێکی تر دەڕۆین جارێ بڕۆ لای ئەو کەسانەی ئەوێ دابنیشە"
وتم و ئاماژەم بەو کەسانە کرد کە لەگەڵ خۆم دەیانبەم بۆ کۆشک

"باشە"
وتم
بەرەو ئەو کەسانە ڕۆیشتم کە جاک وتی ئەوان چەند کچێک بوون دیارە لێرە کچ و کوڕیان جیا کردۆتەوە
.
.
.
نەفرەت!
مردم لە چاوەڕوانی!
هیچ شتێک هەیە ناخۆشتر بێت لە چاوەڕوانی؟

باشە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و ڕۆیشتن بەناو دارستانێکی دوور و درێژ
بەڵێ زیندانە نەفرەتییەکە لەناو دارستاندا بوو

دوای ماندوو بوونێکی زۆر ئێستا لەبەردەم کۆشکێکی نەفرەتی وەستاوین
باشە بڕوام پێبکەن ئێرە لە کۆشکی جادوگەرەکانی ناو فیلمەکان دەچێت وە دنیا تاریک بووە وە لەسەر کۆشکەکە پڕە لە قەلەڕەش تەنها لە هەورە بروسکە و بارانی کەمە
ئەوان بە ئەمە دەڵێن کۆشک؟
شوێنێکی نەفرەتی قێزەونی ترسناکە!

زۆر گەورەیە!

دواتر لە دەروازەی سەرکییەوە ڕۆیشتینە ژورەوە
حەوشەکەی زۆر گەورەیە هیچ گوڵێکی لێ نییە
ئەوەی پێشتر لێی بووە هەمووی وشکی کردووە

خەریکە دەترسم!

هەموومان لەناو حەوشەکە کۆکراوینەوە کوڕەکان لە دوای ئێمە گەیشتن هەموومان نزیکەی 50 کەس دەبین
خەڵکێکی زۆر لە ناو کۆشکەکە هاتنە دەرەوە لە دوری ئێمە وەستان بڕاوام نەدەکرد ئەم هەمووە خەڵکە لێرەبن
دواتر جاک دەرکەوت و دەستی کرد بە قسە کردن

"هەمووتان بەخێر بێن بۆ کۆشک پێش هەموو شتێک لەبەر ئەوەی ئێوە تازەن لێرە دەبێت بۆ ماوەی ساڵێک جلێکی تایبەت بەخۆتان بپۆشن وە دەکرێن بە گرووپی 5کەسی لەگەڵ یەکتری کە 4 کەستان ئەوانەن کە تازە هاتوونەتە ئێرە وە دانەیکتان کەسێک دەبێت کە پێشتر لێرە بووە بۆ ئەوەی فێری یاساکانی ئێرەتان بکات و فێرتان بکات ژیانکردن لێرە چۆنە هەر فەرماندەیەک دەبێتە بەڕێوبەری هەر تیمێک کە تازەن لێرە تاوەکوو ساڵێک دواتر باشترین گرووپی ساڵەکە دیاری دەکرێت و پلەی ئێوە و بەڕێوبەری گروپەکاتان بەرز دەکرێتەوە
وە دیاریتان پێدەدرێت بۆیە دەبێت بە باشی هەڵسوکەوت بکەن هەموو ئەو کەسانەی لێرە کاردەکەن موچەیەکی کەمیان هەیە وە کۆتایی هەموو مانگێک ڕۆژی پشووتان دەبێت
دەبێت زۆر وریابن لێرە کەس بەرامبەر کینگ سەری بەرز نەکات و کینگ توڕە مەکەن چونکە خۆتان باجەکەی دەدەن ئەوە هەموو ئەوشتانە بوو کە پێویست بوو بیڵێم هەر پرسیارێکتان هەبوو دەتوانن لە ئەو کەسەی بکەن کە پێشتر لێرە ژیاوەو هاتۆتە ناو  گرووپەکەتان
وە ئێستا ناوی گرووپەکان دەخوێندرێتەوە
هیچ کەسێک ناتوانێت ناڕەزایی دەرببڕێت"

بە پێی قسەکانی بێت ژیانمان لێرە وەک دۆزەخ دەبێت
با بزانم دواتر چیم بەسەر دێت
ناوی چوار گرووپ خوێندرایەوە
کەی سەرەی من دێت؟

"گرووپی پێنجەم پێکدێت لە ئەم کەسانە
ئەشڵی بڕاون
ئابیگەیڵ تایلۆر
تیانا میلەر
هیگاشی فوجی تا
ماڕک میلەر

بە سەرپەرشتی فەرماندەی پلە یەک جاک جۆهنسۆن"

لەکۆتایی دا ناوم خوێندرایەوە ڕۆیشتم بەرەو ئەو کەسانەی کە لەگەڵ من ناویان خوێندرایەوە

بۆستە!
ماڕک میلەر؟!
نەڵێی ئەوە؟
ئەمە چۆن دەبێت ڕێکەوت بێت؟

بەڵێ ئەوە خۆیەتی ئەوە ماڕکە بەرەو ئێرە دێت کەمێک گۆڕاوە دەمێکە یەکتریمان نەبینیوە ئەو کاتانەی کە لە زیندان بووم نەمدەویست بیبینم هەرچەندە خەتای ئەوی تێدا نەبوو من زۆر خۆپەرست بووم بەرامبەری وایە؟
سەرەڕای ئەوەش ماڕک گەورەترین یارمەتی دەرم بوو بۆ ڕاکردن لە زیندان
دەزانم ڕەنگە ئێستا توڕە بێت لێم
بەڵام باری دەرونیم هیچ باش نەبوو
ماڕک قۆزتر بووە لە جاران
بەڵام ئەو چی دەکات لێرە؟

هەموو گرووپەکەم کۆبوونەوە وە ماڕک چاوی کەوتە سەر من چاوی فراوان بوو لە شۆکی دا بەڵام هیچ قسەیەکی نەکرد

وەک وتم ماڕکی بچووک توڕەیە
کێشە نییە دواتر ئاشتی دەکەمەوە

"باشە هاوڕێیان من ئەشڵیم دووساڵە لێرەم وە تەمەنم 24ساڵە هەر پرسیارێکتان هەبوو سەبارەت بە ئێرە دەتوانن لە منی بکەن"

کچێکی بەڕێز و شیرینە لەو جۆرە کچانەیە کە کوڕ شەڕی لەسەر دەکەن پێناچێت کەسێکی خراپ بێت
قژێکی قاوەیی تۆخی هەیە وە چاوی سەوزی کاڵە
عەزییەکی هاوینەی پەمەیی لەبەرە باڵای نزیکەیCm166دەبێت
بۆستە!
لێرە هاوینە؟

"من ئابیگەیڵم تازەم هیوادارم میهرەبان بن بەرامبەرم تەمەنم 20ساڵە"

کچێکی کیوت و جوانە قژێکی قاوەیی هەیە کە کردویەتی بە دووبەشەوە چاوی شینە و لە هەندێک کات دەڵێی سەوزە باڵای نزیکەی 155Cmە
قاتێکی سپی سادەی لەبەرە
بەگشتی هەموومان هەمان جلمان لەبەرە
لەبەر ئەوەی لە زیندانەکە جلەکانمان گۆڕی

باشە سەرەی منە

"من تینام خۆشحاڵم بەناسینتان وە تەمەنم 19 ساڵە"
بە ڕێکی وتم

ماڕک قسەی کرد

"من ماڕکم تەمەنم 20 ساڵە هیوادارم لەگەڵ هەمووتان ببم بە هاوڕێ"

باشە ماڕک هەمان جلی منی لەبەرە وە باڵای184Cmە

دواتر کوڕێک قسەی کرد کە بە ئینگلیز ناچێت

"سڵاو...ئممم...من هیگاشیم...نازانم چۆن گەیشتوومە ئێرە...مەبەستم من ژاپۆنیم نازانم چۆن لەناو ئەو هەموو ئینگلیزەدام...تەمەنم 23ساڵە
ئینگلیزیم زۆر باش نییە هیوادارم یارمەتیم بدەن"

بە شەرمەوە وتی

لە جۆری شەرمنەکانە وە جوانییەکی بێ هاوتای هەیە پێستی وەک پێستی منداڵ سپی و جوانە
قژی قاوەییە و چاوی ڕەساسییە باڵای نزیکەی177دەبێت
هەمان جلی ئێمەی لەبەرە

"باشە..خۆشحاڵم بەناسینی هەمووتان..پێناچێت کەسانی لادەربن...منیش مرۆڤم لێرە...خۆتان خەمبار مەکەن ئێرە ئەوەندەش خراپ نییە...ئێستا با بڕۆین کۆشکەکەتان نیشان بدەم"
خراپ نییە!
تەنها نامەوێت بیانترسێنم

ئێمە لەدوای ئەشڵی ڕۆیشتین بەرەو ناوەوەی کۆشکە ترسناکەکە دەرگایەکی گەورەی ڕەشی لێ بوو کە نەخشی سەیر و سەمەرەی لەسەر کرا بوو دەسکەکانی لە شێوەی مار بوون ئەشڵی دەرگاکەی کردەوەو ئێمە لەدوای ئەو چوینە ژوورەوە هۆڵێکی گەورە و جوان بوو تابلۆ و پەیکەری زۆری لێ بوو شتەکان لە شەیتان  و ئەهریمەن دەچوون
باشە من چاوەڕێی چی دەکەم؟
خۆ ناچن پەیکەری مرۆڤ دابنێن!

"ئێرە هۆڵە گەورەکەیە کە زیاتر بۆ کۆبوونەوەو ئاهەنگ بەکار دەهێنرێت...ئەو پلیکانانەی لای ڕاست بەرەو نهۆمی سەرەوەت دەبەن...وە ئەو دەرگا گەورەیەی لە لای چەپە دەتبات بۆ چێشتخانەکە
سەرەتا با بڕۆین بۆ چێشتخانەکە"

هەموومان بە بێدەنگی بەدوایدا ڕۆیشتین سەرسام بووین بەو شتە سەیرانەی دەوروبەرمان

ڕۆیشتینە ژورەوە زۆر گەورە بوو لە میوان خانەیەیک گەورە دەچوو
واو
ئێرە پڕ بوو لە شێف و یایدەدەری شێف و خزمەتکار و هتد

مێزێکی گەورەی نانخواردنی لێ بوو کە پێشتر شتی لەو شێوازەم نەبینی بوو

ئەشڵی قسەی کرد لە کاتێکدا لە نزیک دوو ژن وەستا

"ئەمە خاتوو میشێڵە بەڕێوبەری چێشتخانەکەیە...وە ئەمەش خاتوو ئۆرفایە بەڕێوبەری خزمەتکارەکانە"

دوو ژنی زۆر ناشرین بوون!
وابزانم ئەهریمەنن

میشێڵ قژی هەمووی سپی بووە پێستێکی سپیی هەیە و چاوی دەرپەڕیوە

ئۆرفا قژێکی لولی هەیە کەمێک تاڵی ڕەشی تێدا ماوە لوتی درێژە و دەمی زۆر گەورەیە

شێوەیەکی ترسناکیان هەیە!

دواتر ڕۆیشتین لە چێشتخانەکە ئێستا بەرەو نهۆی دووەم دەڕۆین
ئابیگەیڵ قسەی کرد

"ئەشڵی..بۆچی بەڕێوبەری خزمەتکارەکان و بەڕێوبەری چێشتخانە جیاوازن؟"
وتی

"لەبەر ئەوەی ئێرە زۆر گەورەیە وە پڕە لە مرۆڤ و ئەهریمەن بەتەنها ناتوانن دانەیەکیان بەڕێوە ببەن
بەڕێوبەری خزمەتکارەکان تەنها بەڕێوبەرایەتی ئەو کەسانە دەکات کە کۆشکەکە پاک دەکەنە وە پەنجەرەکان دەسڕنەوە ژورەکان پاک دەکەنەوە..بەڵام بەڕێوبەری چێشتخانەکە تەنها خەریکی کاری ناو چێشتخانەکەو خواردن و ئەم جۆرە شتانەیە"

بە جوانی ڕونی کردەوە

"باشە میشێڵ و ئۆرفا ئەهریمەنن؟"

ماڕک وتی

"بەڵێ بیگوومان..لێرە پلەی بەرز تەنها بۆ ئەهریمەنەکانە مرۆڤەکان تەناها دەبێت فەرمان کە ئەوان وەربگرن ئەگەر نا سزا دەدرێن"

ئەشڵی وتی

"بۆیە بەو شێوازە ناشرین بوون"

هیگاشی وتی

"منیش هاوڕام لەگەڵت"
وتم

هەردووکمان پێکەنین

"بەڵام هەموو ئەهریمەنەکان ناشرین نین...لێرە ئەهریمەنی زۆر جوانی لێیە..وەک فەرماندەی پلە یەک جاک وە فەرماندەی پلە دوو ویلیام یەکێکن لە جوانترینەکان لەگەڵ خاتوو کڵارا کە یەکەم کچە توانیبێتی لە کینگ جەی نزیک بکەوێتەوە بەڵام ئێستا لێرە نییە...چووە بۆ سەردانی خێزانەکەی...وە لە هەمووان جوانتر کینگ جەیە کە پاشای شانشینەکەیە بەڕاستی زۆر قۆزە هەرچەندە من بەجوانی سەیری ڕوخساریم نەکردووە یان لە نزیکەوە نەمبینیوە..زۆر ئەهریمەنی تر هەن جوانن ئێستا لەبیرم نییە"

"چەندە ساویلکەی هێشتا بەجوانی نەتبینیوە بەو شێوازە وەسفی دەکەیت"

ماڕک وتی بە گاڵتە پێکردنەوە

"بڕوا بکە بیبینی وا ناڵێیت"

ئەشڵی بەجدییەوە وتی

دان بەودا دەنێم جاک جوانە وە هێشتا ئەوانی ترم نەبینیوە تۆ بڵێی ئەم کینگ جەیە کێ بێت؟

"ئەرێ کەی دەگەین"
ئابیگەیڵ وتی بە ماندویی

"49پلیکانمان بڕیوە"
هیگاشی وتی

ئەم کوڕە سەرسوڕهێنەوە هەمووی ژماردووە!

"باشە ئەوە گەیشتین...ئێرە نهۆمی دووەمە وەک دەبینن هەمووی ژوورە ئێرە 36 ژووری تێدایە ئەم ژورانە بۆ میوانەکانن وە زۆر جار هەندێک لە کەسە پلە بەرزەکانی ناو کۆشک لە ئەم ژورانەدا دەمێننەوە 23 ژوور لەلای ڕاستە وە 23 ژوور لەلای چەپە ژورەکان هەموویان زۆر شاهانەیی و جوانن هەر یەکەیان دەستشۆر و گەرماوی تایبەت بەخۆی هەیە وە بەفرگریشی تێدایە...لە ئاخیری ڕێڕەوەکە پلیکانەی لێیە بۆ نهۆمی سێیەم با بڕۆین بۆ ئەوێ"
ئەشڵی وتی

دووبارە
واو!
ئێرە هوتێلە؟
ئەو چییە ئەو هەموو ژوورە؟

لە نزیک هەموو ژورەکان چەند پەیکەرێک هەبوون
کە دیمەنەکی جوانتر کردبوو
مەبەستم ناشرین تر و تۆقێنەر تر!

ڕۆیشتین بۆ نهۆمی سێیەم
بە نزیکەیی ئێرەش لە نهۆمی دووەم دەچێت چەند تابلۆ و پەیکەر و کورسییەکی لێیە لە ڕێڕەوەکەدا
7 ژووری لێییە

"ئێرە نهۆمی سێیەمە کە 7 ژووری گەورەی لێیە ژووری یەکەم مەلەوانگەیە وە دووەم Gymە سێیەم ژووری وێنە کێشانە کە پڕە لە تابلۆو وێنە
کینگ حەزی بە وێنە کێشانە چوارەم ژوور
ژووری بلیاردە وە چەند یاریەکی تری لێیە پێنجەم ژووری کۆبوونەوەیە ئەم ژوورە لە هەموو ژوورەکانی نهۆمی دووەم گەورەترە کینگ جەی بەیانیان لەگەڵ ئەفسەر و وەزیرەکانی شانشینەکە کۆدەبێتەوە وە هەر کاتێک شانشین توشی کێشەیەک ببێت هەموویان لەو ژورەدا قسە دەربارەی پیلان و ئامانجەکانیان دەکەن چوونکە ژورێکی زۆر پارێزراوە
شەشەم کتێبخانەی کۆشکە زۆر گەورەیە کتێبی زۆری تێدایە زۆربەی لەسەر شەیتانەکانە
حەوتەم ئەو ژوورە کەس نازانێت چی تێدایە یاخود چۆنە وە کەس ناتوانێت پاکی بکاتەوە ئەوە فەرمانی کینگە...ئەمەش نهۆمی سێیەم
پلیکانەکانی بەردەممان دەمانبەن بۆ نهۆمی چوارەم کە ژووری خاتوو کڵارا و فەرماندە جاک و ویلیامی لێیە لەگەڵ چەند ژوورێکی زیادە بۆ ئەو کەسانەیە کە پلە بەرزن و لە کۆشک دەژین وەکو وەزیر و کەسە گرنگەکانی شانشینەکە وە ئەو کەسانەی کە بۆ کینگ گرنگن ناتوانم ئێوە بەرم بۆ ئەوێ جارێ ئێوە تازەن لێرە دەبێت دوومانگ لێرە بن ئینجا دەتوانن سەردانی ژوورەکانی ئەوان بکەن ئەویش بۆخۆشی نا
تەنها بەمەبەستی پاککردنەوە و خواردن بۆ بردن یان پەیام گەیاندن یان هتد..
هەروەها نهۆمی پێنجەم هەیە کە ژووری کینگ جەی لێییە لەگەڵ ژوورێکی زیادە
کەسە ئاساییەکان ناتوانن بچنە ئەوێ ئەگەر بچن ئەوا توشی سزا دەبنەوە تەنانەت منیش نەمبینیوە کە دووساڵە لێرەم تەنها ئەهریمەنەکان دەتوانن
هەموو جۆرە ئەهریمەنێک نا تەنها هاوڕێکانی کینگ لەگەڵ بەڕێوبەری خزمەتکارەکان لەگەڵ جێگرەکەی و چەند کەسێکی متمانە پێکراوی دیکە دەڕۆن پاکی دەکەنەوە...وە بەڕێوبەری چێشتخانەکە خواردنی بۆ دەبات
پلیکانەکانی کۆتایی ڕێڕەوەکە دەتانبات بۆ سەربانی کۆشکەکە"

ئەشڵی هەمووی بە ڕوونی باسکرد

"جەهەندەم ئێرە چ شوێنێکە؟...ئەمانە خۆیان بە چی دەزانن؟"
ماڕک بە بێزاری وتی

"من ئەوەندە شۆکم ناتوانم هیچ بڵێم"
ئابیگەیڵ بە چاوی فراوانەوە وتی

"ئێرە..زۆر گەورەیە هەر ئەوە چاوەڕوان دەکرێت لە ئەهریمەکان...بۆچی ئەوەندە خۆپارێزن کە ناهێڵن مرۆڤ ژوورەکانیان ببینێت من زۆر ماندوو بووم ئێمە85پلیکان هاتووینە سەرەوە"
هیگاشی بە ماندووی وتی

"منیش ماندوو بووم...بۆچی دەبێت بەم شێوازە شتەکان گەورە بکەن...ئەشڵی هێشتا شوێنی تر ماوە بڕۆین بۆی؟"
بە خەمباری وتم

هیوادارم ئێرە کۆتا شوێن بێت

"بەداخەوە...نەخێر...تەنها دوو شوێن ماوە بیبینن وەرن با بڕۆین...واتا چەند شوێنی تر هەیە لە کۆشکەکە کە خۆشم نەمبینیوە بەڵام زۆر گرنگ نین"

ئەشڵی وتی کاتێک بەرەو پلیکانەکانی نهۆمی دووەم ڕۆیشت

"نەخێر! ئەمجارەش پلیکانەکان..باشبوو کە ناتوانن ژووری ئەوانی تر ببینین"
ئابیگەیڵ وتی بە ترسەوە

"هەست دەکەم هاتووم بۆ مۆزەخانەیەک یان شتێکی لەو بابەتە"
وتم

"بۆچی ئێرە هیچ بەرزکەرەوەیەکی لێ نییە بەنەفرەت بن"
ماڕک بە داماوی وتی

هیگاشی توانای قسەی نەبوو تەنها بەدوای ئەشڵی دا ڕۆیشت پاشان ئێمەش بەدوای ئەواندا ڕۆیشتین

لەژێر لێومەوە نەفرەتم دەکرد لەدوای بڕینی هەر پلیکانێک

دەستی ئەوە بشکێت دروستی کردووە
دەستی ئەوە بشکێت دیزاینی کردووە

STOP!

.

.

🍓

.

.

دەروازەی سەرەکی کۆشک


کۆشکی شەیتانەکان

ئەشڵی بڕاون

24 ساڵ


ئابیگەیڵ تایلۆر

18ساڵ



هیگاشی فوجی تا
23ساڵ

.
.
.
.
.

ببورن بۆ هەر هەڵەیەک💚

11OCT2023


1781WORD

Continue Reading

You'll Also Like

19.5K 1.7K 15
باشترین کاربوو هەڵبژاردنی تۆ بۆ هاوسەرگیری. Complete
72.3K 1.6K 78
A student from the Paldea region took an interest in traveling to other regions to learn new things.
18.3K 1.4K 4
ကြယ်တွေကြွေသွားတိုင်း မ ပြောင်းလဲတဲ့ဆုတောင်းလေးတခုရှိခဲ့တယ်.. အချစ်ဦးရဲ့အချစ်ဆုံး သူသာ ဖြစ်ခွင့်ရချင်ပါ၏......
3.9K 751 10
ناچار بوو دوو هەفتە لەگەڵ ئەهریمەنێکی وەک ئیمێلیانۆ ئەلفریدۆ بەسەر ببات ژیانی ڕیبێکا لویس بۆ خراپتر گۆڕا ڕێبێکا لویس لە گەشتکردندا بۆ ئەو شارۆچکەیەی...