CHAPTER SIX

165 33 3
                                    

POV TIANA

"ئەوە هی تێسایە."
خەمێکی تاریک سەرتاپای ڕوخساری داگیر کردووە

"ئۆو...من....من زۆر داوای لێبوردن دەکەم."
من نەمدەزانی ئەوە هی ئەوە ئێستا خاتوو ماری ئەوی بیر دەکەوێتەوەو، دوبارە خەمبار دەبێتەوە،
من گریمانەم دانابوو کە ئەوە هی گەنجی ئەو بێت،
نەک خاتوون تێسا

ئەوەی لەدەمی دابوو بەقورسی قوتی دایەوەو وتی

"نا..کێشە نییە کچەکەم...ئەوەت لە کوێ دۆزییەوە؟

تەنها پێم سەیرە، لەدوای ئەو هەمووکاتە
لەکوێ بووە، چۆن من نەمبینیوە."

" لە ژورەکەم...مەبەستم ژووری نەوەکەت...لە ژێر تەختەی بێدەکە دۆزیمەوە، ملوانکەیەکی زۆر جوانە، خاتوو تێسا بیرکردنەوەیەکی خانەدانی هەبووە."
وتم کاتێک سەیری ملوانکەکەم دەکرد

" بەڵێ ئەو وابوو...دەتەوێت لە ملی بکەیت؟...یەکەم پیتی ناوەکەتە."
نەمگوت، ئەو دەتوانێت بمخوێنێتەوە-_-

"نا..نەخێر چۆن دەبێت."
بەخێرایی وتم من حەزم لێییە بۆ من بێت، بەڵام نابێت ئەوە هی بووکە خۆشەویستەکەی ئەو بووە،
نابێت لەوە زیاتر بێ ئابڕوو بم، من بێ بەرامبەر لەماڵەکەیاندا دەمێنمەوە، درۆم لەگەڵ کردن سەبارەت بەوەی چۆن گەیشتوومەتە ئێرە، ئینجا ئەوەش بەرم بۆخۆم!

"کێشە نییە من نازانم چی لێبکەم هەر دەبێت هەڵی بگرم دواتر هەمووی دەبێت بە تۆز، وە دڵنیام تێسا زۆر پێی خۆش دەبێت کە لە ملی کچێکی وەک تۆ جواندا بێت، لە هەمووی گرنگتر لێرە یاسایەک هەیە، ئەگەر کەسێک شتێکی ونبوو بدۆزێتەوە ئەوە دەبێت شتەکە ببێت بە هی ئەو، ئەمە یاسایە!"

باشە...!
ئەمە چ جۆرە یاسایەکە!
نازانم چی بکەم!
ئایا ئاساییە وەری بگرم؟

"تۆ دڵنیایی؟ "وتم

"بەڵێ بێگوومان دڵنیام."

بە خێرایی ملوانکەکەم لە دەست بردو ماچێکی خێرایی ڕومەتیم کرد
بە ڕفتارەکەم سەری سوڕما
دەموچاوی خۆشی بۆ گەڕایەوە

"کەواتە زۆر سوپاس، بەڵێن بێت بەباشی بیپارێزم."
خێرایی ڕامکرد بۆ ژورەکەم

"شەوت شاد."
بە دەنگی بەرز هاواری بۆ کردم، بە کەیفەوە

"هی تۆش."
منیش هاوارم.بۆ کردوە

POV TIANA

لە ژورەکەم ملوانکە جوانەکەم لە مل کردووە، لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆم دەکەم،
ملوانکەیەکی زۆر جوانە...!
واو لەو دیزاینە!
لە زیوی ساختە ناچێت!
دەڵێی بەتایبەت دروست کراوە!

|| THE KINGDOM OF DEVIL || 🔛Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora