|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙

By r_bad16

1.9K 294 57

"ئاگات لە قسەکانت بێت ئێرە ئاسایی نییە" "مەبەستت چییە؟" " تۆ لەگەڵ شەیتانەکان دەژیت" "کەواتە؟" " گوێی ئەو لە... More

CHAPTER ONE
CHAPTER TWO
CHAPTER THREE
CHAPTER FOUR
CHAPTER SIX
CHAPTER SEVEN
CHAPTER EIGHT
CHAPTER NINE
CHAPTER TEN
CHAPTER ELEVEN
ئاگاداری!

CHAPTER FIVE

131 28 4
By r_bad16

POV TIANA

گوێم لە دەنگی بارانە بەڵام هێشتا بەجوانی بە ئاگا نەهاتووم دەمەوێت زیاتر لە ناو جێگا گەرمەکەدا بخەوم

ئەی بەنەفرەت بیت!

بەخێرایی هەستام لە ژێر بەتانییەکەم و بەڕێکی دانیشتم من دوێنێ شەو لە بیرم چوو نزای پێش خەوتن بکەم ئێستا چی بکەم؟

"خودای میهرەبان تکایە لێم خۆش بە"وتم

سەیری کاتم کرد کاتژمێر9بوو
نەخێر دواکەوتووم بڕیار بوو ئەمڕۆ من و خاتوو ماری لەگەڵ بەڕێز جۆن بڕۆین بۆ لای ئاژەڵەکان و باخەکە

بەخێرایی ڕۆیشتم بەرەو چێشتخانەکە خاتوو ماری قاپەکانی دەسڕییەوە و بەڕێز جۆن سەیری تیڤی دەکرد
من گەمژەم!
بەم بارانە بۆ کوێ بچین؟
ئەوان بە سەیری سەیریان دەکردم
"وەمزانی ڕۆیشتوون...بەڵام بیرم هاتەوە کە بارانە"
بە شەرمەزاری وتم

ئەوانیش پێکەنین
"وەرە خواردن بخۆ و دواتر بڕۆ دوشێک بکە ئێستا دەڕۆم جلێکت بۆ دەهێنم"
ئەزانم شەرم دەکات خۆی وابڵێت بۆیە خۆم بیڵێم باشترە
خاتوو ماری وتی

منیش دوای نان خواردن ڕۆیشتم بۆ گەرماو
گەرماوەکە زۆر گەرم و خۆش بوو هەستم بە ئاسودەیی کرد
بەڵام!
لە کاتێکدا سەرم دەشۆرد گوێم لێ بوە یەکێک لە پەنجەرەکەی دەدا بەم تۆنە

تەق! تەق! تەق!

"بەڵێ؟"وتم
دەبێ کێ بێت؟

"هیچت ناوێت کچم؟"

سوپاس بۆ خودا
خاتوو ماری بوو

"ئەوەی ڕاستێ بێت شانەم بیرچووە نابێتە ئەزێت ئەگەر بۆم بهێنی"
بە شەرمەزاری وتم

منی گەمژە!

گوێم لێبوو وتی باش و ڕۆیشت

ئاوە گەرمەکە دەکەمەوە ساردە
ئاوە ساردەکە دەکەمەوە ساردە
ئاوە ساردەکە دەکەمەوە گەرمە
ئەوە گەرمەکە دەکەمەوە گەرمە
لەدوای هەر کردنەوەیەک ئاوەکە دەگۆڕێت
ئەمە چییە؟

تەواو بووم لە خۆشۆردن خاتوو ماری شانەکەی بۆ نەهێنام وابزانم لەبیری چوو ویستم بڕۆمە دەرەوە لە گەرماوەکە بەڵام قاچم کەوتە سەر عەرزەکە
بەلۆعەی گەرماوەکەم کردەوە بە هیوای ئەوەی ئاوی گەرم بێت نەک سارد

بەڵام خۆزگە ئاو بوایە گەرمی و ساردی کێشەنەبوو!

خوێن!

خوێن لە بەلۆعەکە دێتەو دەرەوە قاچم هەمووی بوو بە خوێن

یاااع!

ئێرە بۆ وایە خودایە؟

بە خێرایی ڕۆیشتم بۆ لای خاتوو ماری

"خاتوو ماری سەیرکە قاچم هەمووی بو بە خوێن بەلۆعەی گەرماوەکەم کردەوە لە جیاتی ئاو خوێن هات ئەوە چۆن دەبێت؟"
بە ترس و خێرایی وتم

"ئەوە ئێمەش زۆرجاروامان بەسەر هاتووە بڕۆ لە بەلۆعەکەی پشتەوە قاچت بشۆ ئاوی ئەوێ هەمیشە پاکە"
بە هێمنی وتم ڕەنگە ترسا بێت بەڕاستی ئێمەش واین بەڵام چارمان نییە ناتوانیین لێرە بڕۆین
هەر کاتێک دەمانەوێت بڕۆین شتێکمان بەسەر دێت یان شتێک بەسەر ئەو خاوەن ماڵە دێت کە دەمانەوێت خانووی لێ بکڕین

ئەرێ لەم زەوییە بەشەری تەواو ماوە؟

"مەبەستت چییە بڕۆم لە بەلۆعەی دواوە قاچم بشۆم؟
باشە ئێوە چۆن دەتوانن لێرە بژین؟"
بە سەیری وتم نا هەر بەڕاستی زۆر نامۆن

"تۆ سەرەتا بڕۆ قاچت بشۆ جوان ئینجا وەرە دەست بکە بە دروست کردنی خواردنی نیوەڕۆ منیش لەو کاتەدا هەموویت بۆ باس دەکەم"
بە هێمنی وتم

"باشە"وتم
بەخێرایی ڕۆیشتم قاچم بشۆم بۆ ئەوەی تا زووە بڕۆمە ژورەوەو بزانم بۆچی بەرگەی ئەم هەموو شتە نەفرەتییانە دەگرن

من خەریکی ئامادەکردنیی خواردنم بۆ نیوەڕۆ مەبەستم
<فێربوونی دروستکردنی خواردن بە یارمەتی پسپۆڕ و مامۆستای بواری خواردن ماری وێڵسن>

خاتوو ماری هەموو ئەو شتانەی باس کرد کە ڕوبەڕویان بۆتەوە لەبەر ئەوەی ویستوویانە بڕۆن بۆ شار و لێرە نەبن!
ئەمە کاری ماسۆنییەکانە؟
ماسۆنی لە کوێوە هات؟
نا..کاری جنە؟
نازانم
کەسێکی تر بوایە ڕەنگە باوەڕی نەکردبا بەڵام من کە خۆم شتەکانم بینیوە باوەڕی پێدەکەم

"باشە دەبێت هۆکارەکەی چی بێت ئەوان وا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنە وە کە ئێوە لێرە بژین؟"وتم

"نازانم..ڕەنگە هەست بە تەنهایی بکەن"
بە گاڵتەوە وتم بۆ ئەوەی تیانا زیاتر نەترسێت

"لەوانەیە"
بە خەندەوە وتم

باشە با بڵێین قوتابییەکی هێندە خراپ نەبووم زوو فێربووم و هیچم نەسوتاند
ئااا
بیرمکەوتەوە!

"خاتوو ماری"وتم

"بەڵێ؟"

وتی

"بۆچی شانەکەت بۆ نەهێنام؟"
بە توڕەبوونێکی کیوت وتم

"شانەی چی؟"وتم
ئەوە دەڵێ چی؟

واتە ئەو ئاگادار نییە؟ ئێ سوێند دەخۆم کە...!
خولەکێک!
باشە ئەگەر خاتوو ماری بێت بۆچی لە پەنجەرە دەدات؟ 
بۆ لە دەرگا نادات؟
هەم باڵاشی ئەوەندە بەرز نییە تا بگاتە پەنجەرەکە!

کەواتە ئەوە کاری ئەهریمەنەکانە

"تیانا؟"وتم
نازانم لە ناکاو بیری ڕۆیشت

"ئا بەڵێ؟"
بە شپرزەیی وتم

"شانەی چی؟"

"نا هیچ نییە ئەوە وتم شانەیەکم پێ بدەیت بۆ قژ شانەکردن"
بە خێرایی وتم نازانم نەمویست ڕاستییە کە بڵێم هەستم کرد خرپ دەبێت ئەگەر بیڵێم
بۆ؟

"باشە دواتر پێت دەدەم...تۆ بەسە هیچی تر خوێ مەکە ناو زەڵاتەکەوە"
بە خێرایی خوێیەکەم لە دەستی سەند

"ببورە مێشکم لێرە نەبوو"
بە شەرمەزاری وتم

ڕۆژەکە بە باشی ڕۆی دوبارە بۆ خواردنی ئێوارە من دروستم کرد بەڕێز جۆن هەستی بەوە نەکردبوو خواردنەکە هی خاتوو ماری نییە
واتا وەک ئەو دەتوانم خواردن دروست بکەم!

واو!

.
.

.
.

"ئینجا دواتر بۆکسێکم لێی دا ئەوی تریان بۆم هات منیش بە خێرایی قاچیم گرت و لەزەویم دا کوڕە قژ سورەکە لەو بەری شەقامەکەوە هەر سەیری دەکردم  نااا سەیری ماری دەکرد هەرچەندە قوتابی نەبوو
بەڵام بە خێرایی بەرەو ڕوی ڕۆیشتم پەنجەم کرد
بە چاویدا و لوتیم بادا

دانەیەک هەبوو لە پۆلی بایۆلۆجیەکەم بوو هەر خۆم ڕقم لێی بوو بانگیم کرد و بەدەستم ئاماژەم بۆ ماری کرد ئەویش ڕێک سەیری ئەو شوێنەی کرد کە من ئاماژەم بۆ کردووە سەیری ماری کرد کەواتە دەبێت لێدان بخوات ڕۆیشتم کراسەکەیم دڕاند چونکە زۆر ڕقم لێی بوو هەموو ڕۆژێک دەی شۆرد ئینجا زلەیکم لێی دا دوو سێ بۆکسم لە ناو سکی دا

لای سەرەوە کوڕە طەنطەکەی پۆلی ئینگلیزی ماری دەرکەوت کە بەلەنجە دەڕۆیشت بەرەو WC و لە ڕێگا سوراوەکەی تۆخ دەکردەوە منیش لە ناکاو ڕۆیشتمە بەردەمی ئەویش بە ناڵەوە وتی ئەمڕۆ نایدەم منیش دەستم کرد بە لێدانی چاک لێمدا

ئینجا لە هەمووی خۆشتر یەکەمی قوتابخانە دەرکەوت کە هەمیشە دەستێکی بە چاویلکەکەیەوە بوو وە دەستەکەی تری بە کتێبێک منیش کتێبەکەم لە دەستی دەرهێنا ئەویش بە خێرایی وتی
ئەلبێرد ئەنیشتا..نەمهێشت قسەکەی بکات بۆکسێکم لێی دا عەینەکەی کەوت دواتر قۆڵیم بادا و دواتر دەبڵەیەکم لە سەری دا ڕێک وەک کریستاینۆ ڕۆناڵدۆ....نازانم چۆن خۆشی لە ژیانی دەبینی هەرچی دەیڵێ و باسیدەکات ئەنیشتاین و زانستە
وابزانم عاشقی ئەنیشتاین بوو

وە کوڕێکی تر مابوو کە بەس بۆن گۆرەوی لێدەهات گەیشتە دەروازەی چونە دەرەوەی قوتابخانەکە منیش بانگم کرد ئەو کوڕە لە پۆلی فیزیاکەی من و کیمیاکەی ماریدا بوو ئینجا وتم ئەو کچە دەناسی وتی ئەوە مارییە...دەبێت بڵێت خاتوون خۆی بەچی دەزانێت یەک زلەم بە سەری کێشا شەقکم لێی دا
دەی ویست خۆی لە من ڕزگار بکات بەڵام من سوێندم دا کە دەبێت هەموو ڕۆژێک گۆرەویەکانی بشوات ئینجا وازی لێ دەهێنم ئەویش ڕازی بوو وە هەرگیز جارێکی تر بۆن گۆرەوی لێ نەهاتەوە...

لە هەموو کوڕەکانی قوتابخانەم دا بەم شێوازە دواتر بەرەو ڕوی ماری ڕۆیشتم لەنیوەی ڕێگا... کوڕێکی درێژی  زەرد دەرکەوت قژی تا لای شانی بوو و وتی 'ماری لێرە چی ڕودەدات' دەستی برد بۆ دەموچاوی ماری و گرتی...منیش هەرچەندە لە 27 کوڕم دابوو و زۆر ماندوو بوبووم کاتێک ئەوەم بینی خوێنم کوڵا بەرەو ڕوی ڕۆیشتم و بۆکسێکم لە دەموچاوە جوانەکەی دا بە هەموو هێزم لەقەیەکم لە ئەندامی دا...ماری هەر هاواری دەکرد بۆستم بەڵام نەوەستام هەتاوەکو مار وتی بۆستە ئەوە برامە کە گوێم لە ناوی برا بوو لە شوێنی خۆم وشک بووم..وتم جەهەنەم من چیم کرد....ساڵێکە هەوڵدەدەم ماری ڕازی بکەم ئێستاش براکەی...براکەی ماری هەستایەوە بەر بۆکسی دام منیش هیچم نەدەکرد لەبەر ماری ترسام وەک زاوایەک قبوڵم نەکات و ماریم لێبستەنێتەوە..تۆ کوڕی سۆزانی چۆن وادەکەی! خۆت بەچی دەزانی! بەنەفرەت بیت! هەر کەسێکی تر ئەم جنێوانەی پێدابام دەمنارد بۆ دۆزەخ بەڵام لەبەر ئەوەی برای ماری گیان بوو"

باشە بەڕاستی وام کرد
سەیری ماریم کرد زەردەخەنەم بۆ دەکات

"ئێ دواتر؟"
وتم بەڕاستی بە پەرۆشم دواتر چی ڕودەدات
بەڕێز جۆن باسی ئەو ڕۆژە دەکات کە خاتوو ماری
بە فەرمی بووە بە خۆشەویستی
لەو ڕۆژەدا هەر کوڕێک سەیری خاتوو ماری بکردایە لێی دەدا
بابڵێین باوەڕ دەکەم
نا

"دواتر برای ماری زۆری لێدام لوتم خوێنی لێهات سەرم بریندار لەگەڵ لێوم...ماری ئەوی لە من دورخستەوە و بە خێرایی ڕایکێشا لە دوای خۆیی و ڕۆیشت...وە ئاوڕی دایەوەو ماچێکی بۆ هەڵدام...
ئەو ماچە بەس بوو بۆ چاک بوونەوەم"
بە زەردەخەنەوە وتم

"واو"وتم

"بەسە! جۆن چیتر شەرمەزارم مەکە"
بە شەرمەوە

خاتوو ماری وتی

"بەڕاستی تۆ ئازا بوییت بژی بەڕێز جۆن...وە من هەواداری ڕۆناڵدۆم"
بە هاندانەوە وتم

"بەڕاست؟"
بەڕاستی خۆشە ئەگەر وابێت دەبین بە دوو هەاواداری ڕۆناڵدۆ لە ماڵەکەدا پێشتر دوو مێسی هەبوو بەڵام ئێستا نا

"بەڵێ"
بە دڵخۆشی وەتم

"دەی کەواتە لێدەرەوە لە ڕقی هەوادارەکانی مێسی"

بەڕێز جۆن وتی و سەیری خاتوو ماری کرد خاتوو ماری بە بێزاری سەیری دەکردین

دەستی بەرز کردبووە بۆ ئەوە من لێی بدەمەوە منیش وامکرد

"خاتوو ماری هەواداری مێسییە؟"
بە سوکی بە بڕێز جۆنم وت تاوەکو خاتوو ماری گوێیی لێ نەبێت

"بەڵێ"

بە هەمان شێوە وەڵامی دامەوە

شەوەکە بە خۆشی تێپەڕی ئەوان باسی سەردەمی گەنجی خۆیان بۆدەکردم

ئێستا دەمەوێت بڕۆم بخەوم
بۆستە!
ملوانکەکە!

ئەو ملوانکەیەی شەوی ڕابردوو دۆزیمەوە بردم بۆ خاتوو ماری ئەو لە چێشتخانەکە بوو خەریکی ئامادەکردنی قاپ و شتەکانی تر بوو بۆ بەیانی
لەبەر ئەوەی بڕیارە بەیانی بچین بۆ باخەکەی ئەوان

"خاتوو ماری"
هەر کە چوومە ناوچێشتخانەکەوتم

"بەڵێ؟...بۆچی نەخەوتوویت؟ "
بە سەرسوڕمانەوە وتم لەبەر ئەقەی ئەو وتی دەڕۆم دەخەوم بەڵام هێشتا نەخەوتووە

"ئممم...ویستم شتێکت لێ بپرسم...ئەم ملوانکەیە هی کێییە؟"وتم
لەکاتێدا ملوانکەکەم بەرز کردبووە وە و لە هەوادا گرتبووم

"ئەوە...."

خاتوو ماری وتی کە لەگەڵیدا چاوەکانی فراوان بوون کە خەمی تێدا دەبینرا
بەرەو ڕوی  من هات و ملوانکەکەی لە دەستم وەرگرت
بە وردی سەیری دەکرد و فرمێسکێک لە چاوی کەوت

STOP!

.

.

.

🍓

.

.

.

سڵاو جوانکیلەکان💖

هیوادارم بەدڵتان بێت

ببورن بۆ هەر هەڵەیەک💖💫

جۆنگ کووک: ئەوەی ڤۆت نەکات نای ڕفێنم😈

😅😅

.
.
.
.

8OCT2023

BYE

1471 WORD

Continue Reading

You'll Also Like

3.8K 751 10
ناچار بوو دوو هەفتە لەگەڵ ئەهریمەنێکی وەک ئیمێلیانۆ ئەلفریدۆ بەسەر ببات ژیانی ڕیبێکا لویس بۆ خراپتر گۆڕا ڕێبێکا لویس لە گەشتکردندا بۆ ئەو شارۆچکەیەی...
4.4K 214 5
. ~~"لــە یـــادت بــێت، مــتمانەت بە ھیــچ کەس نەبـــێت."~~ **** ~~چــیــرۆک لـەلایەن مــن نووسراوە و مافی دەگەڕێتەوە بۆ من~~ وەک نووسەری ڕاستەقینە...
1.7K 283 15
ئاسایە ڕۆژگار ڕەنگ و شێوەو روخسارت بگۆڕێت بەڵام گرنگ ئەوەیە نەتوانێت ناخ و ئەسڵ و ئەخڵاقت بگۆڕێت...🍁 تەنها کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە🪽
42.1K 680 17
"Marinette? She's just a friend." Adrien and Marinette were best friends since they were kids. Marinette had already fallen inlove with him but, Adri...