|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙

De r_bad16

1.9K 294 57

"ئاگات لە قسەکانت بێت ئێرە ئاسایی نییە" "مەبەستت چییە؟" " تۆ لەگەڵ شەیتانەکان دەژیت" "کەواتە؟" " گوێی ئەو لە... Mais

CHAPTER ONE
CHAPTER TWO
CHAPTER THREE
CHAPTER FIVE
CHAPTER SIX
CHAPTER SEVEN
CHAPTER EIGHT
CHAPTER NINE
CHAPTER TEN
CHAPTER ELEVEN
ئاگاداری!

CHAPTER FOUR

128 23 3
De r_bad16

POV TIANA

خواردنەکەم تەواوکرد وە ئەوەی خاتوو ماری پێی وتم کردم ئێستا لەبەردەم ئەو ژورە وەستاوم کە وتی لێیی بمێنمەوە...باشە...لەسەر دەرگاکە شتێک نوسراوە بە دەستوخەتێکی ترسناک دیارە زۆر دەمێک لەمەوپێش نوسراوە
'پێش هاتنە ژوورەوە لەدەرگا بدە'
ئەوە چییە؟
پف
واتا کەسێک لەوێیە؟
تەق تەق!
لەدەرگام دا بەڵام هیچ دەنگێک نەهات بۆیە بڕیارمدا بڕۆمە ژورەوە
تاریکە!
گڵۆپەکانم داگیرساند

ژورێکی ئاساییە زۆر منداڵانە و کوڕانەیە

مەبەستم فەرشەکانی ڕەنگی سپییە
بێدەکە ڕەنگی سپییە و تێکەڵەی ڕەشە
دیوارەکان لەزگەی سپی پێوەیە
ڕەسمی بات مان هەڵواسراوە لەگەڵ ڕەسمی زۆر لە کارتۆنەکان وە کەمێک تۆزاوییە هەرچۆنێک بێت زۆر سپاس گوزارم
باشە ئیتر کاتی ئەوەیە بخەوم پێویستە نزاکانی پێش خەوتن بکەم

خودایە لە هەموو هەڵەکانم خۆشبیت♡

خودایە بمپارێزیت♡

خودایە مامم بچێتە جەهەندەم♡

خودایە لە خێزانەکەم خۆش بیت و بیانکەیتە بەهەشتەوە♡

خودایە زۆر سوپاس بۆ هەمووشتێک♡

.
.
.

POV TIANA

هەست دەکەم بەیانییە چاوەکانم کردەوە ژورەکە ڕوناک بۆتەوە ڕوناکی و تیشکی خۆر لە پەنجەرەی ژورەکەوە دێنە ژورەوە سەیری کاتژمێرەکەم کرد کاتژمێر 6ی بەیانی بوو

چی؟

من کەی وا زوو هەستاوم!
باشە لەوەیە ژیانکردن لە ناو سروشت واتلێبکات

هەستام سەیری دەرەوم کرد کە پەنجەرەکەوە دیمەنی دەرەوە زۆر جوانە شەو زۆر سامناک بوو بەڵام ئێستا وانییە بەیانییەکی جوان پەنجەرەی ژورەکەم کردەوە بۆ ئەوەی هەوای پاک بێتە ژورەوە هەوایەکی سارد بە ڕوخسارم کەوت بەڵام خۆش بوو

لە ژورەکە ڕۆیشتمە دەرەوە هەستم بە هەندێک دەنگ کرد لە چێشتخانەکەوە دێت ڕۆیشتم بەرەو ئەوەێ

بەڕێز جۆن و خاتوو ماریی خواردنیان دەخواد هەر کە ڕۆشتمە ژورەوە سەرنجی هەردووکیان کەوتە سەر من

"هەستایت کچم"

"باش خەوتیت؟"

سەرەتا خاتوو ماری قسەی کرد ئینجا بەڕێز جۆن منیش سەرم لەقاند بەمانی بەڵێ

"دەستشۆر لە باخچەکەی دواوەیە بڕۆ دەرەوە ئینجا بەلای ڕاستدا بڕۆ دواتر وەرە نان بخۆ"

خاتوو ماری وتی

"باشە..سوپاس"وتم

"نایەوێ"

خەندەم بۆ کرد

ئەو خەندەی کرد و منیش بۆم گەڕاندەوە ڕۆتینی بەیانیم کرد و دوای نان خواردن بەڕێز جۆن ڕۆیشت بۆ لای ئاژەڵ و باخەکەی

وە منیش لەگەڵ خاتوو ماری دەستمان کرد بە پاکردنەوی ژورە تازەکەم

"سەیرکە کچم پێش ئەوەی پاکی بکەینەوە دەمەوێت پێتبڵێم ئێرە هی کێ بووە" بەخەمباری وتم

"هی کێ بوو؟ "
من وتم
بەڕاستی دەمەوێت بزانم ئاخۆ دەبێ هی کێ بووبێت

خاتوو ماری لەسەر بێدی ژورەکە دانیشت و ئاماژەی بە تەنیشت خۆی کرد منیش دانیشتم لەو شوێنەی ئەو وتی وە دەستی کرد بە قسەکردن

"من و جۆن کوڕێکمان هەبوو ناوی ڕافێڵ بوو هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی جوان و نازدار کرد
کە ناوی تێسا بوو ئێمە لە قەرەباڵغی ناو شار بێزار بووین
تێسا زۆر حەزی دەکرد لێرە بژین ئێمەش ڕازیی بووین ژیانمان لێرە زۆر خۆش بوو وە دواتر تێسا دوگیان بوو ئێمە زۆر دڵخۆش بوین ئەوە یەکەم منداڵی کوڕەکەمان و یەکەم نەوەی ئێمە بوو دواتر نەوەکەم لەدایک بوو دوای مانگ و نیوێک لە لەدایک بوونی نەوەکەم ئێوارەیەک ڕافێڵ ڕۆیشت بۆ ئەوەی باخەکەمان ئاو بدات..بەڵام..نەگەڕایەوە لەو ڕۆژە بەدواوە نەمان بینییەوە زۆر بۆی گەڕاین چوین بۆ لای پۆلیس بەڵام نەماندۆزییەوە...بوکەکەم زۆر خەمبار بوو ئێمەش وابووین...ڕۆژەکان ڕۆیشتن...نەوەکەم بوو بە دوانزە ساڵ بەبێ بینینی باوکی..ڕۆژێکی خۆشی بەهار بوو
تێسا زۆر نەخۆش بوو بردمانەوە بۆ ناوشار بۆ بینینی دکتۆر
بەڵام بەداخەوە ئەو ژێرپەنجە گەدەی گرتبوو
ئێمە زۆر خەمبار بووین بۆی بردمان بۆ زۆر دکتۆر دەرمانی زۆری بەکار هێنا بەڵام سێ مانگ دواتر لە سێی مانگی شەش شەوی شەممە بوو کۆچی دوایی کرد..هیچ شتێک   نەیدەتوانی وەسفی خەمباریمان ی وبێ هیواییمان بکات..نەوەکەم تەنها دوانزە ساڵ بوو دایکی مرد وە دوومانگ و نیو بوو باوکی مرد
من و جۆن هەموو شتێکمان بۆ کرد بۆ ئەوەی دڵخۆش بێت...ئەم ژورە هی ئەو بوو...موبایلمان بۆی کڕی پاسکیلمان بۆ کڕی..هەرچی بیویستایە بۆمان دەکرد ویستمان هیچ نەبێت کەمێک جێگەی دایک و باوکی بگرینەوە بەڵام ئەو زۆر کەلەڕەق بوو هەمیشە
دەی وت من باشم خەماکانی بۆخۆی هەڵدەگرت کوڕێکی زۆر باش و میهرەبان بوو لە منداڵییەوە
دڵێکی بەهێزی هەبوو ئەوەش بێگومان لەبەر ئەوە بوو کە دایک و باوکی بە زووی لەدەستدا بوو دە بوو بەرگەی خەمەکانی بگرێت بەڵام ئەو تەنها منداڵ بوو.. خوشک و برای نەبوو زۆر تەنیا بوو هیچ هاوڕێیەکی نەبوو لێرە
هاوڕێیی هەبوو لە ناو شاردا لە قوتابخانە بەڵام وەک ئەوە نابێت لێرە بێت
وەنییە؟

چوار مانگ دواتر کارەساتێکی تر ڕوویدا
ئەویش نەوەکەم ونبوو!
من و جۆن زۆر تێکشکاین ئەو دواین یادگاری دایک و باوکی بوو بۆ ئێمە ئەو ئامانەت بوو ئێمە نەمانتوانی پارێزگاری لێبکەین و گەورەی بکەین
هەوڵماندا بیدۆزینەوە ئێمە ئەوەندە لەناو ئەم دارستانە گەڕاوین دەتوانین کە لە نیوەی شەودا ونبین بگەڕێینەوە بۆ ئێرە بەڵام ئەمە چ سودێکی هەیە ئەگەر ئەو و باوکیمان نەدۆزیبێتەوە؟ لەو ڕۆژەوە من و جۆن هەمیشە بەیەکەوە دەگەڕێین لەناو دارستانەکە بەتایبەت لە شەواندا وە ئەگەر یەکێکمان نەیتوانی لەگەڵ ئەوی تر بچێت
ئەوە هەموو سەرەتایی کاتژمێرێک پەیوەندی بە یەکترییە وە دەکەین"

بەگریانەوە بۆم گێڕایەوە بەڕاستی بە ئازارە دوای13ساڵ هێشتا ئازاری هەیە کاتێک
بیری لێدەکەمەوە

"من زۆر زۆر بەداخەوەم بەڕاستی..بەڵام ئێوە
زۆر نادات پەروەر مەبن بەرامبەر خۆتان ئەوە هەڵەی ئێوەی تێدانییە ئەوە چارەنوسی ئەوان بووە"
دڵم پڕ بوو ژیانی ئەوانیش وەک ئەوەی من تراژیدیا بووە

"نا...خودا دەزانێت ڕەنگە وابێت من بۆیە ئەوانە بە تۆ دەڵێم تاکەو ئاگادار بیت ئێرە زۆر مەترسی دارە هەتا ئێستا نازانم ڕافێڵ و نەوەکەم لەلایەن چ دڕندەیەکی نەفرەتییەوە خوراون" بە خەمەوە وتم

"زۆر سپاسی بۆ خەم خۆریت وە ئەگەر لاتان ئاسایی بێت دەتوانم چەند ڕۆژێک لێرەبمێنمەوە"
بە ڕێزەوە وتم
پێویستم بەشوێنێکە لێی بمێنمەوە و خۆم
بشارمەوە ئێرە شوێنێکی زۆر باشە
ئێستا ئەوان بۆم دەگەڕێن لە ناو شار یان ماڵەکەمان بۆیە ئێرە باشترین شوێنە
هەتاوەکوو من لەبیر دەکەن

"بێگومان دەتوانیت کچەکەم ئەوە کەی قسەیە وە ئێمە خۆشحاڵ دەبین کەسێک لێرە لەگەڵمان بێت ئێمە زۆر دەمێکە تەنهاین لێرە بەڵام دەبێت لە کاری ماڵەوە یارمەتیم بدەیت ها؟"
بە زەردەخەنەوە وتم

"زۆر سوپاس..فەرمانتە خاتوون ماری"
بە گاڵتەوە وتم دەستم وەک سەربازێک بەرزکردەوە چونکە فەرمانەکەی وەردەگرم

دواتر من و خاتوو ماری ژورەکەمان پاک کردەوە و یارمەتی ئەوم دا لە ماڵ پاک کردنەوەو خواردن دروست کردن...بڕیاری دا کە لە بەیانییەوە هەموو خواردنەکان بە من دروست بکات خۆی تەنها ڕێنماییم پێبدات
ئەمە چۆن ڕویدا؟
باشە...بابڵێین ئەو زانی کە من نازانم خواردن دروست بکەم وە بەلایەوە سەیر بوو
وتی ئەو لە تەمەنەی من هەموو جۆرە خواردنێکی زانیوە
بەڵام من تەنها19ساڵم

هەرچۆنێک بێت من زۆر سوپاس گوزارم کە فێری چەند جۆرێکی خواردن ببم لەوەوە
لەبەر ئەوەی کە لێرە ڕۆیشتم دەبێت بە تەنها بژیم ئەوکات هیچ کەس نییە فێرم بکات هەرچەندە یوتوب هەیە بەڵام ئەوەی ناو یوتوب وەکو ئەوە نییە کە مرۆڤێک فێرت دەکات
وایە؟

دوای خواردن دروست کردن ڕۆیشتین لە نزیک ڕوبارەکە دانیشتین کەشێکی هێمن و خۆشی هەبوو وە کەمێک سارد بوو
شەو دوای نان خواردن بەڕێز جۆن باسی ئەوەی دەکرد کە چۆن ئەسپەکەی لەقەی لێی داوە و ڕومەتی بریندار کردووە بەڕاستی زۆر کۆمیدی بوو
مەبەستم کاتێک بەڕێز جۆن گێڕایەوە وا بوو
هەندێک کەس بەهرەیان هەیە لە خەڵک هێنانە پێکەنیین ئەویش یەکێک بوو لەوان

من مۆبایلەکەم لا نییە..
مۆبایلەکەم وا لە ماڵەویە..
بەڕاستی ناخۆشە بێ مۆبایلی..
ئێستا لە هەستی ماڕک تێدەگەم..
تاکە شت کە لام بێت ڤایپەکەمە..

وە ئێستا کاتێ خەوە ڕۆیشتمە ژورەکەم
بەڵام شتێکی سەیر!

تەواوی ئەمڕۆ زۆر شتی سەیر ڕویدا کە ئێستاش ڕودەدات دەنگی قاچی کەسێک دێت!

بەڵام کەسی لێنییە!

وە زۆر دەنگی سەیرتردێت نازانم چۆن باسیان بکەم!

سەرەتا وامزانی خەیاڵ دەکەم بەڵام وانبوو دواتر ترسام!

بە خاتوو ماریم وت
وتی ئاساییە ئێرە وایە لەبەر ئەوەی دورە لە ئاوەدانی و شار
شەیتانەکان لێرە زۆر بڵاون!

با وا بێت

بەڵام ئێرە ئاسایی نییە!

لەناو ژورەکەم گڵۆپەکان کوژابوونەوە شتێک لە ژێر سیسەمەکە بریقەی دەدایەوە گڵۆپەکەم داگیرساند و ڕۆیشتم بەرەو ئەو شتەی ژێر سیسەمەکە ملوانکەیەک بوو لەسەر سندوقێکیی بچووک و سەیر دانرابوو لە ژێر بێدەکە گیربوبوو بە زەحمەتی توانیم دەری بهێنم
ملوانکەیەکی زۆر جوان بوو پیتی
T
بوو
پیتیی یەکەمی ناوەکەم
زنجیرێکی زیوی بوو قەدەکەی پانتر بوو وە
بە شێوەی پیتی جەی لە ناوەڕاستەکەی بۆشییەک هەبوو بەنقێمی سپی دەورە درا بوو
زۆر سەرنجی منی ڕاکێشا خۆزگە هی من دەبوو
وە
سندوقەکە زۆر سەیر بوو هەمووی تۆز بوو کۆن دیار بوو وە نەدەکرایەوە جێگەی کلیلی نەبوو
کونێکی شەشپاڵویی تێدابوو نازانم ئەوە جێگای کلیل بوو یان نا
زۆرم هەوڵدا نەکرایەوە لە ژێر لێومەوە نەفرەتم دەکرد بە من چی هەر شتێکی تێدا بێت
وانیە؟

خستمەوە شوێنی خۆی بەڵام ملوانکەکەم کردە سەر مێزە بچوکەکەی نزیک بێدەکەم بەیانی لە خاتوو ماری دەپرسم ئاخۆ دەتوانم لەملی بکەم یان نا

ڤایپە سورەکەم لە گیرفانی پانتۆڵەکەم دەرهێناو هەندێکم کێشا
بەڕاستی ئارامکەرەوەیە

لە دەرەوە بای دێت لەناکاو بەهۆی بایەکی بەهێزەوە پەنجەرەکە کرایەوەو دەنگێکی ترسناکی دروست کرد!
هەستام بۆ ئەوی دایبخەمەوە دەرەوە زۆر ترسناکە دارەکان بەخێراییەکی زۆر دەجوڵێن ڕەشەبایەکی زۆر بەهێزە

"تیانا"

دەنگێکی سەیر و ترسناک وتی

بەخێرایی پەنجەرەکەم داخست و پەردەکانم دادایەوە و ڕۆیشتمە ژێر بەتانیەکەم

ئەوە چی بوو؟
کەسی تر لێرە دەژیت؟
نا ئەوە مرۆڤ نەبوو!
وە ناکرێت شەیتان بێت!

.

.

.

🍓

.

.

.




ئەو ملوانکەیەی تیانا دۆزییەوە
بەڵام تەنها سادەیە ئەو سوچە تیژانەی پێوە نییە
وە ئەو خەتەی ناوی وەک پیتی J ەی وایە
و لێوارەکانی نقێمی سپی پێوەیە


لە هەڵەی ڕێنوسیم ببورن وە ببورن ئەگەر
هەقی تەواوم بە چیرۆکەکە نەدابێت🥲

7oct2023

BYE

1410 WORD

Continue lendo

Você também vai gostar

2.1K 294 19
- بیرتە کاتێک پێت وتم چ شتێکی دایکت زۆر بەدڵە ؟ من پێم وتی هەموو شتێک چونکە خۆشەویستی کوێرە ئەو هیچ شتێک بەدی ناکات جگە لەجوانی ئـــادلیــن" ڪـارسۆن"
18.3K 1.4K 4
ကြယ်တွေကြွေသွားတိုင်း မ ပြောင်းလဲတဲ့ဆုတောင်းလေးတခုရှိခဲ့တယ်.. အချစ်ဦးရဲ့အချစ်ဆုံး သူသာ ဖြစ်ခွင့်ရချင်ပါ၏......
42.1K 680 17
"Marinette? She's just a friend." Adrien and Marinette were best friends since they were kids. Marinette had already fallen inlove with him but, Adri...
3.9K 751 10
ناچار بوو دوو هەفتە لەگەڵ ئەهریمەنێکی وەک ئیمێلیانۆ ئەلفریدۆ بەسەر ببات ژیانی ڕیبێکا لویس بۆ خراپتر گۆڕا ڕێبێکا لویس لە گەشتکردندا بۆ ئەو شارۆچکەیەی...