The fight of creditors_taekook

By twinkletae_Tk

13.7K 1.9K 3K

شەڕێکی گەورەی نێوان قەرزەدەرەکانی سۆلی کۆریا بە چی دەگات ؟ ئایا دەتوانن خەڵک لە دەستی دڵرەقترین و فێلبازترین... More

Introduce
Part-1-
Part-2-
Part-3-
Part-4-
Part-5-
Part-6-
Part-7-
Part-8-
Part-9-
Part-10-
Part-11-
Part-12-
Part-13-
Part-14-
Part-15-
Part-16-
Part-17-
Part-18-
Part-19-
Part-20-
Part-21-
Part-22-
Part-23-
Part-24-
Part-25-
Part-26-
Part-27-
Part-28-

Part-29-[F]

644 37 119
By twinkletae_Tk

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

-

نامجوون:لە کوێیە؟؟،لە کوێیە؟؟(بە لیۆنی دەگووت ئەو لە ئاسمانەوە دەستەکانی لیۆنی بە ئاسنێک بەستۆتەوە ،لە گەدە و زگی و بەشەکانی دەدات بەڵام لیۆن هیچ قسەیەک ناکات)..سەیرکە گەمژە ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێدەنگ بی لە کۆتایدا دەمری گوێت لێمە؟؟،دەمریت.(بەڵام لیۆن وەک شێتێک دەستی کرد بە پێکەنین،لەو کاتەدا تایهیۆنگ و ئەوان گەیشتنە شوێنەکە)

نامجوون:چۆن بوو؟،بەڕێز موون کوانێ؟؟(جگەرەکەی کووژاندەوە کە ئەوانی دیت)

تایهیۆنگ.نەمانتوانی بیگرین.

جۆنگکووک:پێمان وایە کە زانیویەتی و ئەویان بردۆتە جێگایەکی تر.

نامجوون:بە نەفرەت بیت..

تایهیۆنگ:ئایا هیچی گووت؟

نامجوون:ئای ئەو نەفرەتیەی ئەوێ یەک وشەش ناڵێ ..(لەوکاتەدا لە ژوورەوە گوێیان لە پێکەنینی لیۆن بوو ،پیاوێکی نامجوون لە ژوورەوە لێیدەدا)

-

پیاو:خۆشی دەبینی؟

لیۆن:دەتەوێت خۆشی ببینی؟،من پێت نیشان دەدەم..

پیاو:چ نەفرەتیەک دەڵێیت؟؟(لیۆن هەناسەیەکی قووڵی دا زۆری پێنەچوو خوێن لە دەمی هاتە دەرەوە پیاوەکەی بەرامبەری بە شۆکەوە سەیری دەکرد بەخێرای ڕایکردە دەرەوە)

پیاو:هیۆنگ ئەو گەمژەیە گازی لە زمانی خۆی گرت....

نامجوون:بەنەفرەت بیت...(ڕایان کرد بۆ ژوورەوە)

تایهیۆنگ:یا لیۆن بەنەفرەت بیت...(قاچەکانی گرت و بەرزی کردەوە)

تایهیۆنگ:کووک پەیوەندی بە فریاگووزاری بکە خێرا..

جۆنگکووک:باشە..(بە خێرای مۆبایلەکەی دەرهێنا)

تایهیۆنگ:بەڕێزم تکایە دەستی بکەوە..

پیاو:باشە..(بەخێرای چوو دەستی کردەوە و تای لەسەر ئەرزەکەی دانا،پاش ماوەیەک فریاگووزاری هاتن و لیۆنیان برد)

-

شی یۆنگ:سڵاو..(جزدانەکەی دەرهێنا)

گارسۆن:سڵاو بەڕێزم...

شی یۆنگ:ئەی خاوەنی ئێرە؟(بە بزەوە گووتی)

گارسۆن:ئا بەڕێزم ئەو چۆتە گەشتێک..(شی یۆنگ لەو کافێیە بچووکە ڕۆژانە قاوە دەکڕێت پێشی بڕواتە سەر کارەکەی)

شی یۆنگ:ئۆهـ باشە،من ئەمێریکانۆیەکم دەوێت ..

گارسۆن:بێگوومان..(پارەکەی لە شی یۆنگ وەرگرت)..تکایە کەمێک بوەستە..(بە ڕێزەوە گووتی)

شی یۆنگ:باشە سوپاس...(شی یۆنگ چووە دەرەوەی کافێکە و گارسۆنەکەش چوو بۆ ئامادەکردنی ئەوەی داوای کردبوو بەڵام نەک پێش ئەوەی ئەو دەرمانەی تێبکات کە جانگ هیوک فەرمانی پێکردبوو،لە ژوورەکەی دواوەش خاوەنی کافێکەی بێهۆش کردبوو و بەستیبوویەوە)

-

(چۆن جا خەریکی وەرزش کردن بوو لە هۆڵی وەرزش،وەستا لەو وەرزشەی خەریکی بوو کاتێک نامەیەکی بۆهات کردیەوە لەلایەن جانگ هیوکەوە بوو سەیری کرد ئەوە ڤیدیۆکەی خۆی بوو کە وایزانیبوو بەتەواوی ڕەش کراوەتەوە)

چۆن جا:ئاهـ نەفرەت...

-

(شی یۆنگ خەریکی خواردنەوەی ئەمێریکانۆیەکەی بوو بەڕێگادا دەرۆشت وە سەیری مۆبایلەکەشی دەکرد لەو کاتەدا چۆن جا پەیوەندی پێوە کرد)

شی یۆنگ:سڵاو چۆن جای..

چۆن جا:جانگ هیوک ڤیدیۆکەی منی پێماوە..ئەو ناردی بۆ من.

شی یۆنگ:چی بەڵام چۆ..(قسەکەی تەواو نەکرد پێش چاوەکانی ڵێڵ بوو)

چۆن جا:سڵاو؟،هیۆنگ؟(شی یۆنگ سەیری قاوەکەی کرد دواتر پەیوەندیەکەی داخست و گەڕایەوە کافێیەکەیە کەسی لێنەمابوو)

شی یۆنگ:نەفرەت..(دەرگای دواوەی کردەوە سەیری کرد خاوەنی کافێکە بەسترابۆوە،مۆبایلەکەی دەرهێنا بەڵام لە دەستی کەوت ،دەستی تووشی ئیفلیجی بوو بەخێرای هەستایەوە کە لە ئەرزەکەدا کەوتبوو چووە دەرەوە)

-

(نام گیو لە هۆڵی وەرزش خەریکی خۆ شۆرین بوو،پیاوێک هاتە ژوورەوە و لە دواوە چەقۆی لە ڕاستی نام گیو ڕاکرد و دەری هێنایەوە ،نام گیو خۆی سووڕاند ویستی بەرهەڵستی بکات بەڵام پیاوەکە دووبارە چەقوەکەی لە زگی دا بۆ چەند جارێک چەقوەکەی دەرهێنا و خستیەوە ناوی نام گیو کەوتە ئەرزەکە و شوێنەکە نووقمی خوێن بوو)

-

(شی یۆنگ بەخێرای لە کافێکە هاتە دەرەوە سەیری چواردەوری کرد چێشتخانەیەکی لە بەرامبەر لێبوو بەخێرای چووە ژوورەوە)

شی یۆنگ:خوێ...(کەوتە ئەرزەکە )

ئافرەت:چی؟(بە ترسەوە گووتی)

شی یۆنگ:خوێ...(بە هاوارەوە،ئافرەتەکە بەخێرای چوو خوێی هێنا،شی یۆنگ دەستی بە خوێ کردوو و دواتر خستیە ناو زاری دوای کەمێک ڕشایەوە هەناسەیەکی ئاسوودەی دا و دواتر هۆشی نەما)

-

(تای یۆنگ بە هیدفۆنەکەیەوە کە لە گوێی بوو ،مۆبایلەکەشی لە دەست بوو بەڕێگادا دەرۆیشت،سەیری ترافیکەکەی کرد کاتی رۆشتنی خەڵکەکە بوو بەڵام تەنیا ئەوی لێبوو چوو بۆ ئەوەی بپەڕێتەوە زۆری نەمابوو بگاتە ئەوبەر لۆریەک بەخێرایەکی زۆر خۆی پێدا کێشا)

-

(تایکووک لە ماڵەوە بوون کووک خەریکی ئامادەکردنی قاوە بوو ،تایش قاپی سەر مەخسەلەکەی دەشۆری،لەو کاتەدا پەیوەندیەک بۆ مۆبایلەکەی تای هات)

جۆنگکووک:تای..وەرە سەیرکە بە خێرای..(تای چووە لای کووک و سەیری پەیوەندیەکەی کرد لەلایەن بەڕێز موونەوە بوو ،مۆبایلەکەی لە کووک وەرگرت و خستیە سەر دەنگی سەرەکی)

جانگ هیوک:سڵاو بێ مێشکینە...بۆچی کێشەی گەورە دەنێنەوە بەبێ هیچ شتێک؟

تایهیۆنگ:چیت دەوێت؟(جانگ هیوک پێکەنی)

جانگ هیوک:وەرن بۆ کێڵگەی ماسیەکە کاتژمێر ٩ی شەو.،ئەگەر بڕیارتان دا دووبارە پەیوەندی بە پۆلیس بکەن،من پیرەپیاوەکە ورد دەکەم و دەیکەمە خواردنی ماسیەکان..تێگەشتن؟،من لە شی یۆنگ و کارەکەرەکانی ڕزگارم بوو ...بۆیە هیچ کەسێک نییە تا یارمەتیتان بدات.،..لەوێ دەتانبینمەوە.(پەیوەندیەکەی داخست تای بەخێرای پەیوەندی بە شی یۆنگەوە کرد بەڵام هەڵی نەگرت.)

جۆنگکووک:ئەو چۆن گەشتووە بە شی یۆنگ؟،ئەو پۆلیسە..

تایهیۆنگ:نازانم....شتەکان ترسناک دەبن ،دەبێ ئەمجارە بەتەنها بچین.

ئین جوو:بەیارمەتیتان..(لە سەرەو گووتی)

جۆنگکووک:لە کەیەوە لەوێیت؟

ئین جوو:هەموو کاتەکە.،بیریش مەکەنەوە من نەبەن ،باپیرەم ڕزگار دەکەم .

-

تایهیۆنگ:دابەزە..

ئین جوو:چی؟

تایهیۆنگ:من و جۆنگکووک دەچینە شوێنەکە تۆش بگەڕێ تاکوو شوێنێکی باش دەدۆزیتەوە تاکوو تیروکەوانەکە بەکاربهێنی.

جۆنگکووک:لە شتێکی باش دەچێت (ئەوان لە شوێنەکە بوون کە جانگ هیوک گووتبووی،ئین جوو سەری لەقاند و لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە خوارەوە،دوای ئەوە تایهیۆنگ و کووک رۆشتن)

جۆنگکووک:بیرکردنەوەیەکی باش بوو..(سەیری تای کرد)

تایهیۆنگ:چی؟

جۆنگکووک:دابەزینی ئین جوو لەو دوورە تاکوو ئازاری پێنەگات (ئەوە ڕاستە تای ئین جووی زۆر دوور لە شوێنەکە دانابوو)

تایهیۆنگ:ئاهـ ،تەنیا نەمدەویست ئەو کۆتای پێبێت بە گیرانی..ئایا ئەوە زۆر دوور بوو؟

جۆنگکووک:هم بە لایەنی کەم دە خوولەکی دەوێت.(سەیری دواوەی کرد دیتی کە ئین جوو ڕادەکات)

تایهیۆنگ:کەواتە پێویستە زوو بگەین و بەخێرای کۆتای پێبهێنین..

جۆنگکووک:ئۆکەی.(دوای چەند خولەکێک گەشتن،چوونە ژوورەوەی شوێنەکە،وەک هەموو جارێک شوێنەکە پڕ بوو لە پیاوەکانی جانگ هیوک،تایکووک زیاتر دەرۆشتنە ژوورەوە جانگ هیوکیان دیت کە لەسەر کوورسیەک دانیشتووە و سەیری مۆبایلەکەی دەکات و پێدەکەنێت،بەڕێز موونیش لە لایەک کەوتبوو هیون بینیش لە دواوەی جانگ هیوک وەستابوو،مایکەکەی دەستی هێنا و گووتی..)

هیون بین:بیان کووژن...(بە دەنگە نووساو و گڕەکەیەوە گووتی،ئەو کۆتا جار بە نەمرد کە جهۆپ چەقوەکەی بە ملی داهێنا بەڵام وایکرد دەنگی لەدەست بدات ئێستاش بەتەواوی ناتوانێ قسە بکات)

جۆنگکووک:ئەو گەمژانە چەکیشیان پێیە (هیچ کامیان بێ چەقۆ نەبوون هەریەکە جۆرە چەقۆیەکی پێبوو تای سەیری چواردەوری کرد ئاسنێکی دیت هێنای ،کووکیش هەمان شتی کرد بەڵام ئەو داسێکی دیت و هێنای،بەو جۆرە شەڕ دەستی پێکرد،پیاوەکان بەتەواوی زۆربوون ،جانگ هیوک بە بزەوە سەرنجی چووە سەریان و سەیری ئەوانی دەکرد ،پیاوەکانیان بە ئەستەم دەیانتوانی لە تایکووک بدەن)

جانگ هیوک:یا (هیون بین سەیری کرد).ناتوانن دوو منداڵ لەناوبەرن؟؟(هیون بین سەری نەوی کرد)

هیون بین:ببوورە .... گەورەم..(بە کزی گووتی)

جانگ هیوک:داوای لێبووردن هیچ نەفرەتیەک چارە ناکات..(بەڕێز موونی بەرز کردەوە و چەقۆیەکی بچووکی لە پێڵاوەکەی دەرهێنا و لەسەر ملی ب.موونی دانا)..ئێستاکە..

جانگ هیوک:بوەستن..(بە هاوارەوە گووتی)..گەمژانە ئەگەر کەمێک بجووڵێن من قورگی ئەو پیرەپیاوە دەدڕێنم.(تایکووک لە شوێنی خۆیان وەستان،تای سەیری کووکی کرد)..ئێستا بۆچی وەستاون گەمژەی نەفرەتینە خێراکەن و بیانکووژن.دەتانەوێت من بێم؟ ها؟(پیاوەکانی جانگ هیوک خەریکبوون هیرش بەرن بۆوان)

ئین جوو:دانیشن...(بە هاوارەوە گووتی،لەگەڵ ئەوە تایکووک دانیشتن و ئین جوو تیرەکەی هاویشت و بە قۆڵی جانگ هیوک کەوت ،چەقووەکەی لە دەستی بەربۆوە و هیون بین بە خێرای گرتی،تایکووکیش لەو پیاوانەی کە مابوون لێیانیان دەدا ،جانگ هیوک لەگەڵ هیون بین ڕایان کرد بە دەرگای دواوە تای بەخێرای دوایان کەوت بەڵام تا گەیشتە دەرەوە ئەوان رۆشتن)

ئین جوو:باپیرە تۆ باشیت؟؟(بەخێرای چووە لای ،کووکیش لە کۆتا پیاوی دا و چووە لای بەرێز موون و بەرزی کردەوە،ئین جوو تیپەکەی سەر دەمی ب.موونی ڕاکێشا دواتر هی سەر چاوی)

ب.موون:ئاهـ،تۆ برۆکانی منت لێکردەوە.(بە ماندووی گووتی)

تایهیۆنگ:بەڕێز موون تۆ باشی؟(بەخێرای کە گەیشتە لایان گووتی)

ب.موون:من باشم...سوپاس

-

(پۆلیسەکان گەیشتنە شوێنەکەی جانگ هیوک و ئەوان ،تایکووک و ب.موون و ئین جوو ماوەیەکی زۆربوو لەوێ نەما بوون ،پیاوەکانی جانگ هیوکیش هەموویان بەسترابوونەوە ،پۆلیس و لێکۆڵەرەکانیش بەناو شوێنەکە بڵاو بوونەوە بۆ دۆزینەوەی بەڵگە)

پۆلیس:گەورەم لێرە دۆزیمنەوە..(بە هاواراوە گووتی ئەوە عارەبانەیەکی دوو تایی بوو و لەناویشیدا چەند ئێسکی مرۆڤی تێدابوو لەگەڵ خوێنی پێوە لکابوو)..ئەم گەمژانە شێتن یان چی؟(بە شۆکەوە گووتی)

-

(پۆلیسەکان بەرەو ماڵەکەی جانگ هیوکیش رۆشتبوون و خۆشەویستەکەی جانگ هیوک کردیەوە)

پۆلیس:خاتوون،ئێمە لە بنکەی تاوانەوە هاتووین،ئێمە مۆڵەتمان هێناوە بۆ گەڕان بەناو خانووەکەدا،ئێمە دڵخۆش دەبین بە یارمەتیدانت..(بواری بە ئافرەتەکە نەدا قسە بکات )..با برۆین (رۆشتە ژوورەوە)

-

پۆلیس:بەڕێز کیم جوون مین تۆ  دەستگیر دەکرێی بەهۆی تاوانی کووشتن و ڕفاندن و بەرتیل وەرگرتن.(کەلەپچەکەی لە دەستی جوون مین کرد)

جوون مین:نەفرەتم لێبێت ،ئەوە تەواو بەنەفرەت بوو..(لە ژێر لێویەوە گووتی)

پۆلیس:با برۆین.

-

پۆلیس:گەورەم سەیرکە...(ئەوە قووتووەکە بوو کە جانگ هیوک هەڵی گرتبوو پڕ بوو لە مۆبایلەکان هەندێکیشیان خوێنیشی لەسەر بوو)

-

شی یۆنگ:خۆشبەختانە بەخێرای مۆڵەتی گەڕانەکەمان توانی دەستبکەوێت و لە خانووی جانگ هیوک گەڕاین،وە چەندین مۆبایلی لێبوو گەڕانمان بۆی کرد هی ئەو کەسانە بوون کە کووژرابوون بە دەستی جانگ هیوک.،ئەو ناتوانێ لەمە ڕزگاری ببێت.

نام گیو:تەنانەت سەرۆکی کۆریاش ناتوانێ یارمەتی بدات..(ئەو ڕزگاری ببوو لە هێرشەکە)

چۆن جا:لەوانەیە ڕابکات.

نام گیو:ئەو کەسێکی ویستراوە لە بنکەی پۆلیس،ئاسان نابێت بۆی.

چۆن جا:تاوانبارەکان زۆرجار دەرۆنە چین لە کەشتی بار کردن.

شی یۆنگ:جانگ هیوک بە پۆینتی ئەی ویستراوە..(ئەوە جۆرێکە مانای وایە کە زۆر ویستراوە لە بنکەی پۆلیس وە لە هەر شوێنێک بێت پۆلیس دەیناسێتەوە بە پێی ئەوەی لە هەموو بنکەکان بڵاو دەکرێتەوە)..ئێمە ناهێڵین بڕواتە دەرەوە لە کۆریا.

چۆن جا:بەڵام دڵنیاش نین (بە نیگەرانیەوە گووتی) لەوانەیە هەمووتان وابیر بکەنەوە کە ئەوە کۆتای هاتووە بەڵام من هێشتا لە رۆخەکەم و ئەو خوێڕیە ڤیدیۆکەی منی پێماوە،ئەگەر لە هەر کاتێکدا بڵاوی بکاتەوە من کۆتایم پێدێت.من بەراستی پێویستە لە دواوەی ئاسنەکانی بەندینخانە بیبینم.

شی یۆنگ:چۆن جا..من لێت تێدەگەم بەڵام تەنیا سەیری حاڵی نام گیو بکە.(دەستی بۆ ئەو ڕاکێشا) وە تای یۆنگ هێشتا لە کۆمادایە،ئێمە تەنها پێویستمان بە کاتە.(چۆن جا هەناسەیەکی قووڵی دا و سەری لەقاند)

تایهیۆنگ:ئێمە یارمەتیت دەدەین ئەو بدۆزیتەوە،(سەیری کووکی کرد کووک سەری بۆی لەقاند)،ئەوە کۆتای نەهاتوە تاکوو بەڕاستی کۆتای نەیەت.بەڵام ئایا هیچ رێگایەک هەیە بزانی چۆن هۆک لە کوێیە؟

شی یۆنگ:بۆچی پێویستت بەوە؟

تایهیۆنگ:چۆن هۆک لەوانەیە لە شوێنێک بێت خۆی لە جانگ هیوک بشارێتەوە،وە پێموایە لەوانەیە چۆن هۆک بزانێت جانگ هیوک بۆ کوێ ڕادەکات.

جۆنگکووک:ئەوە ڕاستە،چۆن هۆک باسی هەمووی کردووە بۆ جانگ هیوک و فێری کردووە چۆن لە وڵات بڕوات،ئەو باسی کرد کە لە شتی لەمجۆرە سەرۆک بووە پێشتر.

شی یۆنگ:زۆرباشە من دەگەرێم لێی.

-

هیون بین:باشە....چەند بە پارە دەتەوێت.؟

پیاو:١٨ ملیۆن دۆلار..(ئەوان خۆیان ئامادە دەکەن برۆن بۆ دەرەوەی ولات)

-

شی یۆنگ:چۆن هۆک ژمارە و کردیت کارتی بەکار نەهێناوە لە ژێر ناوی خۆیەوە لە ٦ مانگی ڕابردووەوە  ئەو لە هەموو شتێک دوورکەوتۆتەوە کە توانامان پێبدات بگەین پێی ( لە مۆبایلەکەیەوە بە تایکووکی گووت کە بە دەنگی دەرەکی گوێیان گرتووە)

تایهیۆنگ:کەواتە هیچمان نییە؟

شی یۆنگ:ئەوەی دۆزیومانەتەوە ژمارەی بانکیەکەیەتی،کە پارەی دەرهێناوە لە مانگی پێنجی ڕابردووەوە لە ****.

تایهیۆنگ:ناتوانی دوای ئەوە بکەویت؟

شی یۆنگ:دەتوانین ،بەڵام دەبێت سەیری کامێرای چەند مانگی ڕابردوو بکەین کە کاتی دەوێت.

تایهیۆنگ:دەتوانی ژمارەی بانکیەکەمان بدەیتێ؟

شی یۆنگ:بەڵێ..

-

یوون کای:ئەو گەوادە دەمرێت بۆ پارە،بۆیە هەندێک پارەی بۆ بنێرن لە ژێر ناوی ناردنی کەسەکە ژمارەی مۆبایلی خۆتان بنووسن،وە دڵنیام ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەکات.

تایهیۆنگ:چەند پارە؟

یوون کای :یەک دانەی گەورە دەیکات.

تایهیۆنگ:دە هەزار ۆون؟

یوون کای:من نەمدەزانی کە ئایا پێتان بڵێم یاخوود نا کۆتا جار،بەڵام لەم جۆرە کارانە دانەیەکی گەورە مانای یەک ملیۆن ۆونە.

تایهیۆنگ: یەک ملیۆن؟

یوون کای:ئەوە شاز نییە؟،باشە من ئەمجارە داوای ناکەم..من کەسێکی چاوچنۆکی گەواد نیم دوای هەمووی ئێمە خێزانێکین وایە؟ (بە پێکەنینەوە گووتی)

جۆنگکووک:باشە لەم حاڵەتە چەند ؟

یوون کای:ئەو بە یەک ملیۆن پێدەکەنێت،دە ملیۆن دەبێت.(تایکووک هەناسەیەکی قووڵیان دا ئەوە بڕێکی زۆرە )..ئەو دەبێتە سەگ بۆتان.

-

دکتۆر:گەورەم...برینەکانت چ..چارەسەر نابن ..چوونکە تۆ..تۆ بە بەردەوامی دەخۆیتەوە..(بە ترسەوە قسەکانی دەکرد و برینەکەی جانگ هیوکی چارەسەر دەکرد،جانگ هیوک لە تووڕەیا بووتڵە کهوولەکەی فڕێدا و شکاندی)

جانگ هیوک:دکتۆر.

دکتۆر:بەڵێ گەورەم؟(سەری نەوی کردبوو)

جانگ هیوک:کاری خۆت بکە.

دکتۆر:باشە..(چووەوە نزیکی و دەستی کردەوە بە چارەسەر کردنی قۆڵی)

-

(تایکووک خەریکی ڕاهێنان بوون،لەو کاتەدا پەیوەندیەکیان بۆهات)

-
تایهیۆنگ:ژمارەی نییە..

جۆنگکووک:هەڵیبگرە..

تایهیۆنگ:سڵاو؟...(کەس وەڵامی نەدا) سڵاو؟؟

چۆن هۆک:تۆ...ئەو منداڵەی لەگەڵ بەڕێز یۆنگی بوو؟براکەی ئەویت؟

تایهیۆنگ:بەڵێ.

چۆن هۆک:وە پۆلیسەکان ژمارەی بانکیەکەی منیانی پێدان.بۆچی؟،بۆچی ئەو پارەیەت نارد؟

تایهیۆنگ:چونکە جانگ هیوک ڕادەکات.

چۆن هۆک:بۆچی؟

تایهیۆنگ:پۆلیسەکان بەسەر ماڵەکەی ئەویان دادا وە بەڵگەی کووشتنی چەندین کەسیان دیتۆتەوە بە دەستی جانگ هیوک.

چۆن هۆک:چەند رۆژە؟

تایهیۆنگ:دوو رۆژ.،تۆ دەزانیت کە بۆ کوێ ڕادەکات وایە؟

چۆن هۆک:دەزانم.

تایهیۆنگ:گوێبگرە،ئێمە دەبێ ئەو بگرین تکایە یارمەتیمان بدە.

چۆن هۆک:چەند پارە دەدەی؟

تایهیۆنگ:یەک دانە؟

چۆن هۆک:تۆ دەبێ گاڵتەم پێبکەیت؟(بە کەمە پێکەنینەوە گووتی)..یەک بلیۆن.

تایهیۆنگ:یەک بلیۆن؟

چۆن هۆک:من متمانەم بە یۆنگی کرد بەڵام بەنەفرەت بووم.من بەلایەنی کەم شایەنی ئەوەندەم.

تایهیۆنگ:باشە،بەڵام ئەوەندە پارەیەمان ..(قسەکەی بڕدرا لەلایەن چۆن هۆک)

چۆن هۆک:چەند رۆژی تر جانگ هیوک دەڕوات،بەو ڕێگایەی کە فێرم کرد...تۆ ژمارەی بانکیەکەم دەزانیت وایە؟،بە باشی بیرکەوە.(پەیوەندیەکەی داخست)
-

جۆنگکووک:نەفرەت چۆن بلیۆنێک بهێنین؟

تایهیۆنگ:ئایا بۆچی داوا لە بەڕێز موون نەکەین یارمەتیمان بدات؟

جۆنگکووک:ئەو ئەو پارەیەی نیە.،ئەو پارەیەی کۆتا جار پێیداین هەر ئەوەندە بوو کە مایبووی،بوەستە..(چوو جانتا پارەکەی هێنا کە هیچیان لێ خەرج نەکردبوو)

تایهیۆنگ:چەندە؟(جۆنگکووک ژماردی)

جۆنگکووک:نزیکی سێ سەد ملیۆنە..

تایهیۆنگ:ئەوەندە زۆر کەمە..(بە بێزاری گووتی).ئایا داوا لە چۆن جا هیۆنگ بکەین؟

جۆنگکووک:جانگ هیوک ڤیدیۆی ئەوی لایە ئایا پێت وایە یارمەتیمان بدات؟

تایهیۆنگ:نازانم،بەڵام پێم وایە ئەو تاکە رێگایە لەم حاڵەتەدا.

جۆنگکووک:کەواتە با داوای لێبکەین..

-

تایهیۆنگ:سڵاو هیۆنگ (بەڕێزەوە خۆیان دانەواند)

چۆن جا:سڵاو...ئایا هاوڕێیان ئێوە متمانە بە چۆن هۆک دەکەن؟

تایهیۆنگ:پێموایە یارمەتیمان دەدا لە دۆزینەوەی هەر شتێک پێویستمان بێت.

چۆن جا:چی ئەگەر ئەو خوێڕیە پارەکە بەرێت و بڕوات؟،دواتر چی بکەین؟(تایهیۆنگ هیچی تری نەگووت ئەو نازانێ)

جۆنگکووک:ئەگەر ئەوە بکات ئێمە بەدوای دەرۆین و دەیگرین..هیۆنگ بەڵێنت پێدەدەین بۆ ئەوەندە.

چۆن جا:ئەو بەڵێنە بپارێزە.(بە بزەوە گووتی)

جۆنگکووک:بێگوومان.

-

پیاو:دوام بکەون.

تایهیۆنگ:باشە.(ئەوە ئەو پیاوەیە کە چۆن هۆک بەوانی ناساند تاکوو بیانخاتە ناو هەمان کەشتی جانگ هیوک،دوای ئەوەی یەک بلیۆنەکەی پێگەشت زانیاریەکانی هەمووی بە تایکووک گووت)

-

تایهیۆنگ:کووک تۆ ناوەوە بگەڕێ من دەچمە لایەکانی.(ئەوان بەناو کەشتیەکە دەگەڕێن بۆ جانگ هیوک،کەشتیەکی یەکجار گەورەی بار کردن بوو،جانگ هیوک بەوە دەڕوات بۆ دەرەوی وڵات،کە پارەکانیشی بوو)

جۆنگکووک:باشە..(ویستی بڕوات)..تای (تای سەیری کرد کووک ڕایکرد بۆی و و ماچێکی تووندی لێوی کرد ) بەختێکی باش.

تایهیۆنگ:بۆتۆش ئازیزم..(ماچێکی نێو چەوانی کردوو و رۆشتن)

-

تایهیۆنگ:جانگ هیوک.(بە هاوارەوە گووتی،جانگ هیوک قۆڵی بە رۆخی کەشتیەکە دادابوو بۆ ماوەیەک بێدەنگی سەیری تای کردوو و دواتر رایکرد،تایش دوای کەوت ،جانگ هیوک خۆی لە تایهیۆنگ وون دەکرد بە چوونە ناو پێچاوپێچی ئەو ئاسنانەی بارەکانی تێدا هەڵگیرابوو)

-

(جۆنگکووک لە یەکێک لە ژوورەکان بوو لەوکاتەدا هیون بین هات کە خەریکی پەیوەندی بوو جۆنگکووک بەخێرای چەکە کارەبایەکی لێدا ،ئەویش لە هۆش خۆی چوو)

-

(تای بەناو پێچەکاندا دەرۆشت لە تاریکیدا ،تا ئەوەی لە دواوە لێیدرا بە چەقۆ تای رووی سووڕاند جانگ هیوک دانەیەکی تریشی لە سینگ و زگی دا،بەڵام خۆشبەختانە چەقۆکە بەتەواوی نەدەچووە ناویەوە وەک خشانێک وابوو،جانگ هیوک ویستی دانەیەک لە رووخساری تای بدات بەڵام تای زوو بەرگری کردوو و دووری خستەوە بە مست لێدان لە زگی دواتر مستێکی تری لە رووخساری دا ،جانگ هیوک دووبارە چەقۆی بە قۆڵی تای خشاند تای چەند مستێکی لێدا و کەوتە سەر جانگ هیوک ،جانگ هیوک بەخێرای بە قاچەکانی دووری خستەوەو هەڵی دا بۆ لایەک،خۆشی رایکرد ،تای بەخێرای هەستایەوە و دوای کەوت)

-

(کووک خەریکی بەستنەوەی دەستەکانی هیون بین بوو،لەوکاتەدا سەری بەرز کردەوە و لەلایەن لیۆنەوە مستێکی پێدا کێشرا و کەوتە لایەکی ژوورەکە ،لیۆن ئێخەی کووکی گرت و بەرزی کردەوە و بە دیوارەکەی نووساند ،دەستێکی بە ئێخەی تیشێرتەکەی کووک بوو بە دەستەکی تریش مستی دەهاویشت بۆ رووخسارە تەواوەکەی جۆنگکووک کە پەڵەی روومەتی ڕاستی و چەند برینەکەی رووخساری هیچ لە جوانیەکەی کووکی کەم نەکردبوو)

(لیۆن گرتی و دەرگایەکی کردەوە کە نزیکی ١٥ پەیژە دەبوون کووکی لەوێ هەڵدا و پەلەی کرد بۆ ئەوەی خۆشی بڕواتە خوارەوە کووک هەوڵی دەدا هەناسەدانی ڕێک بکاتەوە و بەخێرای لەوێ رۆشت بۆ شوێنەکەی تر ،لیۆن بەخێرای بۆ لای چووە دووبارە لە پەیژەکان بەری دایەوە کە نزیکی ٣٠ دانە دەبوون کە ئەمجارەیان بەرزیەکەی زۆر زیاتر بوو لە هی پێشوو،کووک بە ئازارەوە چاوەکانی تووند لێک بەستی بوو )

-

(جانگ هیوک لەسەر یەکێک لە ئاسنی بارەکان وەستابوو و ئەو چەقووەی لە شەڕەکەی بەرامبەر جین بەکاری دەهێنا لە پێڵاوەکانی دووبارە خستیەوە ناوی و پەیوەستی کرد بە پێشەوە و تایش لە لایەکی تر بە وردی چاوی دەگێڕێ بۆ ئەو ،جانگ هیوک سەیری خوارەوەی کرد تای دیت فیتەیەکی بۆ لێدا بە بزەی لار تای بەخێرای سەیری سەرەوەی کرد ،جانگ هیوک بە پەنجەی شەهادەی ئاماژەی بۆ تای کرد بێتە سەرەوە و کەمێک رۆشتە دواوە،تای سەیری چواردەورەکەی کرد بازیدا و خۆی بە رۆخی ئاسنەکان گرت هەر ئەوەی ویستی بچێتە سەرەوە جانگ هیوک بە پێڵاوەکەی کە پێشەوەی چەقۆ بوو لە رووخساری تای دا کە بەربۆوە بە خراپی)

-ئەو کەشتیەی لەسەرین-

(لە نێوان ئاسنی بارەکان (ئەو سوور و شین و زەردانەی ناو وێنەکە) بۆشایی هەیە و دانە دانە بەو جۆرە لەسەر یەک دانرا بوون ئەوانی تر تاک تاک لە تەنیشت یەک بوون)

-

(جۆنگکووک هەستایەوە و خۆی رێک کردەوە تا ئەوکاتە لیۆن هاتبۆ خوارەوە،ویستی دووبارە هێرش بۆ جۆنگکووک بەرێت ،بەڵام جۆنگکووک خێراتر هێرشی برد و لە لیۆنی دا،چەند مستێک بۆ روومەتی دواتر ناوچەی لووت و نێوچەوانی دواتر بە سەری  پێکانی بەتووندی لە زگی لیۆنی دا کە وایکرد بە دیوارەکە بکەوێت ،لیۆن دەموو و لووتی خوێن بوو بە مۆڕە و نیگایەکی تیژەوە سەیری جۆنگکووکی کرد)

-

(تای پشتی بە یەکێک لە ئاسنەکان دادا دواتر بەخێرای چووە سەریان لە بەرامبەری دوو سێ ئاسن ئەولاتر جانگ هیوکی لێ ڕاوەستابوو ،بازیدا بەسەر ئاسنەکان تا گەیشتە لای لە بەرامبەر یەکتر بوون جانگ هیوک قاچی ڕاستی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لێیبدات تای بەخێرای بە دەستێکی گرتی و بە دەستێکی تری مستێکی لە جانگ هیوک دا و کەوتە سەر پشت،ویستی نزیکی بکەوێتەوە تا دانەیەکی تری لێبدات بەڵام جانگ هیوک خێرا بوو تاکوو بە بنی پێی هەڵیبدات و لەخۆی دووری بخاتەوە)

(جانگ هیوک چووە لای و چەند مستێکی لێدا بەڵام تای بەرپەچی دایەوە و بەخێرای خۆی ڕزگار کرد جانگ هیوک کەمەری تای گرت بۆ ئەوەی بیجووڵێنێ و لەسەر ئاسنەکان بەری بداتەوە بەڵام تای بە چەند مستەکۆڵەیەکی تووند لە زگی وای کرد جانگ هیوک ئاهێکی ئازاری لێدەربچێت ،تای ئەوی هەڵدایە سەر ئاسنێکی تر کە جانگ هیوک بە رۆخەکەی خۆی گرتەوە بە خێرای چووە سەری و ڕایکرد بە بازدان بەسەر ئاسنەکان تای بەخێرای دوای کەوت و خۆی هەڵدا بۆ جانگ هیوک کە وای کرد هەردووکیان بکەونە خوارەوە ،جانگ هیوک بەسەر قۆڵیدا بەربۆوە تایش بەسەر پشتی دا)

(جانگ هیوک هەستی بە لەجێ چوونی قۆڵی دەکرد بە دەستەکەی تری گرتی و کەوتە سەر ئەژنۆی تای بۆ لای ئەو دەرۆشت ،جانگ هیوک چەقوەکەی لە پێڵاوەکەی دەرهێنا و رووی سووڕاند بۆ ئەوەی لە تای بدات بەڵام تای قۆڵی گرت بە ماندووی و بێزاری هەناسەیەکی قووڵی دا چەقوەکەی لێ وەرگرت و فرێی دا لایەک،تا هێزی هەبوو مستێکی لە رووخساری جانگ هیوک دا کردی بە دوو بە سێ بە چوار ،جانگ هیوک کەوتە سەر پشتی )

(تای چووە سەری و لێی دەدا لە هەمان کاتدا فرمێسک لە چاوی دەهات بەهۆی ئەوەوە چەندان کەس ژیانیان کۆتای پێ هات بەهۆی ئەوەوە ژیانی چەندان کەس تێکچوو بەهۆی ئەوەوە تای نزیکترین کەسەکانی لەدەستدا تاکە خێزانی برا خۆشەویستەکەی لەدەستا ،جۆنگکووک باشترین هاوڕێکەی لەدەستدا،چەندین کەس مایەپووچ بوون بەهۆی جانگ هیوک)

(تای وازی لێهێنا کاتێک بەتەواوی جانگ هیوک هۆشی نەما ،هەستایەوە بە ماندووی سەیری چواردەوری کرد دواتر سەیری جانگ هیوکی کرد،سەری نەوی کرد پاشان دانیشت ڕێگای بە فرمێسکەکانیدا ئازاد بن ،لەو کاتەدا جۆنگکووکیش هات وادیاربوو ئەویش کاری لیۆنی تەواو کردبوو،جۆنگکووک سەیری جانگ هیوکی کرد بە بێهۆشی کەوتووە دواتر سەیری تای کرد پشتی لەوە دەیتوانی گوێی لە هەنسکەکانی تای بێت چووە لای و روومەتی تای گرت بۆ کەمێک سەیری کرد دواتر سەری تایهیۆنگی لە سینگی نووقووم کرد و تووند لە باوەشی گرت،تایش زۆری نەویست کەمەری جۆنگکووکی تووند گرت)

جۆنگکووک:هەمووی کۆتای پێهات،من باشم...تۆ باشی ..ئێمە باش دەبین هێمن بەوە ئازیزەکەم...(بە هێمنی قسەکانی بۆ دەکرد و چەناگەی لەسەر سەری تای پشوو پێدا و جارنا جاریش ماچی قژی تای دەکرد)

-

چۆن جا:چی دەکەن بەوە هاوڕێیان؟(ئاوەکەی خواردەوە و چووە بەرامبەر دووانەکە دانیشت،دوای هەمووی تایکووک لە ناو ئاسنی بارەکان بەدوای پارەکە گەڕان وە هەموو پارەکانیان دیتەوە کە هیچی کاش نەبوو هەموو پارەی گۆڵ بوو وادیارە جانگ هیوک هەر پارەیەکی بە دەستکەوتبا دەیکردە گۆڵد ،پەیوەندیان بە چۆن جا کرد کە لە ڕێگا بوو بە کەشتیە تایبەتیەکەی خۆی بۆ لای ئەوان،ئێستاش لەسەر کەشتیەکەی ئەون)

تایهیۆنگ:یۆنگی هیۆنگ هەموو کات دەیویست یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە زۆر هەژارن وە تەندرووستیەکی باشیان هەبێت...بۆیە حەزدەکەم بەو پارەیە ویستەکانی ئەو بەدی بێنم..تۆ پێت چۆنە؟

چۆن جا:هاوڕێیان لێرەدا ١٧٠ پارەی گۆڵدمان هەیە،وە بۆ هەریەکەیان پێنج سەد ملیۆنە لە کۆتایدا دەبێتە ٨٥ بلیۆن.وە ئەگەر دەتانەوێت من لە ژێر ناوی کۆمپانیای ئایل نەخۆشخانەیەک دادەمەزرێنم وە هەموو پێداویستیەکانیش بەردەست دەخەم بە باشترین شێوە،ئەوە باش دەبێت بۆ گروپی ئایلیش و یارمەتی دەری خەڵکیش..

تایهیۆنگ:کۆتا شت..

چۆن جا:چی؟

تایهیۆنگ:دەتوانیت یۆنگی هیۆنگ لەگەڵ ناوی نەخۆشخانەکە دابنێی؟

چۆن جا:ناوی تەواوی چی بوو؟

تایهیۆنگ:کیم یۆنگی..

چۆن جا:لە ڕاستیدا پێم وانییە ئاسان بێت ،بەڵام دڵنیابە چارەی دەکەم.

تایهیۆنگ:سوپاس ..(بە بزەوە گووتی و جۆنگکووکیش بە بزەوە سەیری دەکرد،چۆن جا هەستایەوە یەکی دوو گۆڵدی دا بە تایهیۆنگ و جۆنگکووک ،ئەوان بە سەرلێشێواوی سەیریان دەکرد)

چۆن جا:سوپاس بۆ کارە قورسەکانتان و یارمەتیتان من بە پارەی خۆم ئەو بەشە وون بووە پڕ دەکەمەوە وەک حەقێک بیری لێبکەنەوە..

تایهیۆنگ:ئەوە بەڕاستی پێویست ناکا..

چۆن جا:بەڕێز یۆنگیش لە جێی من با هەمان کاری دەکرد ( بە بزەو،تای سەری بۆی لەقاند بە بزەوە،چۆن جا پەیوەندیەکی بۆ هات لەو کاتەدا لە ژوورەکە رۆی)

تایهیۆنگ:کووکا پێت چۆنە برۆین بۆ گەشتێک؟(سەیری کووکی کرد،جۆنگکووک بە بزەوە گووتی...)

جۆنگکووک:گەشتێک بۆ کوێ؟

تایهیۆنگ:رۆما.

جۆنگکووک:بە بیرۆکەیەکی باش دەچێت،من لەناوم.(بە پێکەنینێکی کەمەوە گووتی،تایش بە بزەوە لێی نزیک بۆوە و نێوچەوانی ماچ کرد،کەواتە لە کۆتایدا ئاواتی یۆنگی بەدی دەهێنن بێ ئەو )

:کۆتای:
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

سڵاوی کۆتای لەم چیرۆکە🤧💘

واهـ باوەڕناکەم تەواوبووبێ 👁️👄👁️

دواییییییی لەدەستدانی نیوەی بانگتان🤧💀😂
من نووسەرێ باشم لە کۆتای نامجوون و تایکووکم هێشتەوە😌😂

هەست دەکەم بێزارکەر ببوو هەمووی شەڕ بوو وەک خۆم تاقەتم نەمابوو کۆتا شەڕی تایهیۆنگ و جانگ هیوک و لیۆن و کووک بنووسم،زۆۆۆۆۆۆر دووبارە ببووەوە ،

بەڵام بێگوومان هەر لام ئازیز دەبێت 🦋هەموو چیرۆکەکانی خۆم خۆشدەوێت ئەگەر تا چەند خراپیش بێت😔🤏🏻❤️‍🔥😂

ئەنیوەی هیوام وایە بە دڵتان بووبێت 🦋🦋

ڕای خۆتان بڵێن ڕەخنە و هەموو شتەکانتان بڵێن بزانین چیمان کەمبوو چیمان زیاد بوو🥴😮‍💨😂❤️

ئەوە دووەم چیرۆکمە لە پارتی ٢٩ تەواوبێت واو 🥴😂

ئینجا لەوانە نییە چیرۆکی نوێ دانێم هەندەک بیرۆکەم هەیە ،بەڵام بڕوا ناکەم لە کاتی مەکتەب مەجالم هەبێت بە پێی ئەوەی هەر دەکەوتە مەکتەب ،لەوانەیە تەنیا خەریکی وەنشۆت بم لەمەودوا، دانەیەکیش لە ڕێگایە😮‍💨💘🦋😂

ئینجاااااا رۆژی لەدایکبوونی درەنگت پیرۆز کووکاااا😭😭😭😭😭😭😭😭😭

نووسەری ئازیزتان ژالیا❤️

هەمووتانم خۆشدەوێت یمراء'کانم،سوپاس بۆ پشتگیریەکانتان ،بە بەرزی دەزانم هەمووکات⚜️❤️

بهاییییی<٣٣٣٣

٣٦٨٦ وۆردس......

#رۆلیا٤ئێڤەر<٣٣٣٣




#تایکووک٤ئێڤەر<٣٣٣٣٣

Continue Reading

You'll Also Like

201K 4.5K 67
imagines as taylor swift as your mom and travis kelce as your dad
216K 1.1K 199
Mature content
181K 358 19
Just a horny girl
34.8K 3.4K 31
just taekook one shot🍏*