The fight of creditors_taekook

By twinkletae_Tk

13.4K 1.9K 3K

شەڕێکی گەورەی نێوان قەرزەدەرەکانی سۆلی کۆریا بە چی دەگات ؟ ئایا دەتوانن خەڵک لە دەستی دڵرەقترین و فێلبازترین... More

Introduce
Part-1-
Part-2-
Part-3-
Part-4-
Part-5-
Part-6-
Part-7-
Part-8-
Part-9-
Part-10-
Part-11-
Part-12-
Part-13-
Part-14-
Part-15-
Part-16-
Part-17-
Part-18-
Part-19-
Part-20-
Part-21-
Part-22-
Part-23-
Part-24-
Part-25-
Part-26-
Part-27-
Part-29-[F]

Part-28-

258 31 53
By twinkletae_Tk

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

نامجوون:کەواتە بابرۆین...

-

(تایکووک چوونە ژوورەوە سەیری چوارەدەوریان کرد هەمووی پیاوەکانی جانگ هیوک بوو هەر لەگەڵ چوونە ژوورەوەیان لە دەرگاکە بە ئاسنێک دەرگاکەیان گرت بۆ ئەوەی نەرۆنە دەرەوە،چوونە ناوەندی شوێنەکە لیۆنیان دیت لە دوورەوە وەستاوە تای بە هاواراوە گووتی....)

تایهیۆنگ:بەرێز موون لە کوێیە؟؟(سەیری ناو چاوی لیۆنی کرد)

لیۆن:بیانکووژن...(بە هاواراوە فەرمانی بە پیاوەکان کرد،دانەیەکیان هێرشی کردە سەر تایهیۆنگ بە ئاسنەکەی دەستی ویستی لێی بدات بەڵام بە یەک مستەکۆڵی تای هۆشی نەما،تای ئەو ئاسنەی پیاوەکە پێی بوو بۆ لایەکی هەڵدا ،جوون مان و لیۆن بە کەمێک سەرسوڕماوەی سەیری ئەویانی کرد ،ئەوان  هێرشیان دەبرد ،تایکووکیش لێیانیان دەدا،دانەیەکیان لە پشتی تای دا بە ئاسنەکە،تای سەری دانەواند پیاوەکە ویستی دانەیەکی تری لێبدات بەڵان ئین جوو لە سەرەوە بە تیرکەوانەکەی لە قاچی لێیدا،ئین جوو خەریکی هەڵدانی تیرەکانی بوو لە پیاوەکان لە زۆربەیانی دا)

نامجوون:ئەوێ ئەوێ...(مەبەستی لای لیۆن و جوون مان بوو،لیۆن بە خێرای خۆی خستە دواوەی دیوارەکە ،جوون مانیش بە ڕاکردن بۆ لای پەیژەکان چوو کە دەچووە سەرەوە)..دانەیەکیان دێتە سەرەوە لێی بدە...(ئین جوو بە وردی تیروکەوانەکەیی ئاراستە کرد هەڵیدا بەڵام جوون مان خۆی خوار کردوو و بە لایدا تێپەڕی)

ئین جوو:ئای بە نەفرەت بی...(بە تووڕەیەوە گووتی)

نامجوون:تۆ یارمەتی دووانەکە بدە لە خوارەوە باشە...(رۆشت بەرەو ئاراستەی جوون مان،پاش ڕاکردنێک کەوتنە بەرامبەر یەک)

جوون مان:نەفرەتی...(رایکرد بە لای نامجوون ،نامجوون قۆڵی گرت و سەراوژێری کرد و بە ئەرزەکەی دادا ،قۆڵی گرت و لە ناو قاچەکانیدا قووفڵی کرد زۆری نەبرد جوون مان بە خێرایی خۆی ڕزگار کرد لە ژێر دەستی و لە یەکتریان دەدا)

(لە خوارەوەش تایکووک خەریکبوون لەگەڵ پیاوەکان ژمارەیان یەکجار زۆر بوو ، بەڵام بە ئاسانی لەناو دەبردران ،جۆنگکووک لە کۆتا پیاوی دا کە لەلای بوو لیۆنی دیت کە لە دوورەوە بۆ لای ئەو دێت،تای بە پیاوەکانی تر خەریکبوو جۆنگکووکیش بەرەو ئەو چوو،لیۆن بە هاوارەوە دەستی وەک مستەکۆڵە بەرز کردەوە بۆ ئەوەی کە کووک بدات ،بەڵام جۆنگکووک بە یەک مست کەواندی،تایش لە کۆتا پیاوی دا سەیری جۆنگکووک و لیۆنی کرد ،لیۆن لە ئەرزەکە کەوتووە و سەیری کووک دەکات)

جۆنگکووک:چییە؟،هەستەوە...(لیۆن هەناسەی قوورسی دەدا،هەستایەوە هێرشی کردە سەر کووک بەڵام هەموو مست و هێرشەکانی بۆ هەوا بوو،جۆنگکووک لێیدەدا بە هەر مستێک دەیگەڕاندەوە دواوە،تای سەیری سەرەوەی کرد نامجوون و جوون مانی دیت خەریکی شەڕ بوون)

تایهیۆنگ:ئاهـ نەفرەت...(بە بێزاری گووتی و بۆ لای ئەوان رای کرد،نامجوون دەستی بە تەواوی چاک نەبۆتەوە لە شکانەکە)

(جوون مان نامجوونی بە قاچی دوورخستەوە ویستی بەرەو لای بڕوات بەڵام لەلایەکی تر تیرێک هات بەلای دا رۆیشت)

ئین جوو:نەفرەت..(بە بێزاری گووتی،جوون مان بەخێرای چووە دواوەی دیوارێک،بە کەمی سەیری ئین جووی کرد ،ئین جوو تیروکەوانی لەسەر ئەو ڕاگرتووە هەر لەگەڵ دەرکەوتنی لێی دەدرێ،سەیری نامجوونی کرد دەستی بە قۆڵیەوە گرتووە،سەیری چواردەوری کرد دەرگایەکی چوونە دەرەوەی دیت)

جوون مان:بەنەفرەت بیت...(ڕایکرد بەرەو دەرگاکەیە نامجوونیش بەخێرای هەستایەوە و دوای کەوت ،خۆی بە جوون مان دادا و کەوتە لایەک،جوون مان بەخێرای دەستی گرت دواتر سەری  لە قاچەکانیدا قووفل کرد نامجوون توانای جووڵەکردنی نەمابوو،جوون مانیش دەستی تووند تر کرد لەوکاتەدا تایهیۆنگ بە ڕاکردن بە قاچەکانی لە چەناگەی جوون مانی دا ،کە وای کرد لە شوێنی خۆی بسووڕێتەوە ،چووە سەری و لە رووخساری دەدا جوون مان ویستی کەمەری بگرێت)

(بەڵام تای خێرا بوو تا خۆی دەرباز بکات و دووبارە دەست بکاتەوە بە لێدانی،جوون مان خۆی لە ژێری رزگارکرد و هەستایەوە و گەڕایەوە پاش ئەو کراسە شینە لەبەری بوو دایکەند تەنها جلی ژێرەوی لەبەر مابوو،ئین جووش ویستی لێیبدات بە تیروکەوانەکەی بەڵام سەیری کرد هیچ تیرێکی نەمابوو،جوون مان  دەستی بۆ چەقووەکەی برد)

تایهیۆنگ:وابزانم ناتوانیت بەبێ چەقۆ لێم ببەیتەوە وایە پیاوی ئازا؟(بە پێکەنینەوە گووتی)..کەواتە دەری بێنە گەوادی نەفرەتی...دەی..(بە هاوار و بزەی لارەوە گووتی)

جوون مان:نەفرەتی...(بە بزەی لار گووتی و چەقوەکەی لە شوێنی خۆی دانایاوە ،ئین جووش دەستی کرد بە ڕاکردن)

تایهیۆنگ:لە دوای هەموویەوە کەمێک شکۆت هەیە...(بە پێکەنینەوە)..وەرە گەمژە..

-

(جۆنگکووک رووخساری لیۆنی کردبوویەوە خوێن برین لەسەر برین درووستی دەکرد،جۆنگکووک ویستی مستێکی لێبدات بەڵام لە کۆتایدا لیۆن توانی بەرگری بکات و قۆڵی بگرێت،لیۆن بە تیژی سەیری کووکی دەکرد رووخساریان نزیک بوو لەیەک ،بزەیەکی لاری کرد کاتێک شتێکی بە مێشک داهات،بە کەلەسەری لە سەری کووکی دا،جۆنگکووک سەری لەگەڵ ئەوە بۆ دواوە چوو ،لیۆن وایزانی کە بەزاندوویەتی بەڵام کووک سەری بەرزکردەوە و بەهەمان جۆر لە سەری لیۆنی دایەوە،جارێکی تریش ،لیۆن کەمەری کووکی گرت و سووراندی و بە دیوارەکەوە پەیوەستی کرد و دەستی لەسەر قوورگی دانا)

-

(ئین جوو گەیشتە لای نامجوون کە لە ئەرزەکە دەستی بە قۆڵی گرتبوو)

ئین جوو:ئایا بەڕێزم تۆ باشی؟(بە نیگەرانیەوە بەرزی کردەوە)

نامجوون:ئاهـ بەتەواوی نا..(بە ئازارەوە گووتی)

-

(لیۆن دەستی تووند تر کرد لەسەر ملی جۆنگکووک،کووک زۆر هەوڵی دەدا بەڵام هیچی پێ نەکرا ،هەوڵی ڕێک کردنەوە هەناسەکانی دەدا بە قووڵی هەوای هەڵدەمژی و دەیدایەوە،تا کۆتا جار هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و دەستی تووند لەسەر قۆڵی لیۆن دانا و بە هەموو جەستەیەوە هێزی خستە سەر دەستی ،لیۆن بە شۆکەوە سەیری دەکرد،کووک کە دەستی لیۆنی شل کردەوە مستێکی لە روومەتی راستی دا دواتر چەپ دووبارە لەسەر یەک راست و چەپ کۆتا جار لە راستی دایەوە و لیۆن لە هۆش خۆی چوو ،کووک بە تووندی هەناسەی دەدا )

-

(جوون مان کەمەری تای گرتبوو و هەوڵی دەدا بۆ دواوەی ببات،بەڵام تای لە شوێنی خۆی بە تووندی وەستاندی و دوو جار مستی لە زگی جوون مان دا ،جوون مان کەوتە خوارەوە تای قژی گرت و بە ئەژنۆی لە رووخساری جوون مانی دەدا ،دواتر چووە سەر جەستەی و دەستی کرد بە مست لێدان لێی بە تووندی )

تایهیۆنگ:یەک...دوو...سێ...چوار...(وە وەستا چوونکە جوون مان بەتەواوی هۆشی نەما)

-

نامجوون:هێی گەمژە ..هێی...هەستەوە دەی بەخەبەر وەرەوە...(لە رووخساری جوون مانی دەدا بۆ ئەوەی هۆشی بێتەوە،لە کۆتایدا چاوی کردەوە)..بەڕێز موون لە کوێیە؟(جوون مان پێکەنی)

نامجوون:سەیری ئەم گەمژەیە..پێی وایە دەبێتە پیاوێکی بەهێز یان چی؟..هێی تیرەوان..(ئاماژەی بە ئین جوو کرد)..بە خێرای تیرێکم پێبدە...

ئین جوو:چی؟

نامجوون:دەتدەمەوە تەنیا بۆ چەند خولەکێک کارم پێیە..(ئین جوو سەری لەقاند و تیرێکی دایە)..بابزانین ئەمە چەند سەگێکی بە وەفا دەردەچێت..(بە پێکەنینەوە گووتی و تیرەکەی لە ڕانی جوون مان چەقاند ،جوون مان چاوی کرایەوە لە ئازاردا و سەری بەرز کردەوە،ئین جووش لەولاوە ڕاچڵەکی،نامجوون تیرەکەی لە ناو ڕانی جوون مان دەجووڵاند)

نامجوون:نا،نا نەخێر ئەوە ئازار نییە کە هەستی پێدەکەی..ئەوە تەنها شۆکێکە ئازاری راستی ئەو کاتە دێت کە..(تیرەکەی بە تووندی دەرهێنا)

جوون مان:ئاهـ...(بە هاوارەوە و ئازارەوە)

نامجوون:باشە هاوڕێیان دەتوانن ..تکایە گوێی تیرەوانەکەمان  دابپۆشن بۆ چەند خوولەکێک؟(جۆنگکووک سەری لەقاند و هەردووک گوێی ئین جووی گرت،تایش زانی بەتەمای چ کارێکە هەناسەیەکی قووڵی دایەوە و چاوەکانیشی داپۆشی)

نامجوون:تۆ هاوسەرگیریت کردووە وایە گەمژە؟.(تیرەکەی لەسەر ئەندامی جوون مان دانا )..چوونکە لە هەموو دوونیا گرینگترین شت خێزانە..بەڵام هاوڕێ بەبێ ئەمە ناتوانی دانەیەک دروست بکەی..(مەبەستی ئەندامی بوو،جوون مان بە شۆکەوە سەری بۆ نامجوون خوار کردەوە)..کەواتە ئایا خێزان یاخوود کار؟،باشترە بە زیرەکی هەڵی بژێریت..

نامجوون:وە دانی پێدابنێم ئەگەر ئێستاکە کارەکەت هەلبژێریت (دەستی لەسەر تیرەکە خشاند وەک ئەوەی لێیبدات،جوون مان بەترسەوە هەناسەی گرتبوو وەک ئەوە وابوو سەکتە لێیبدات ،جوون مان بە شڵەژاویەوە هەناسەی دەدا)ئەوە وات لێدەکات ببیە سەگێکی بەوەفا و کارامە....لە کارەکەت

نامجوون:بەڵام بێگومان من دەبێ ئەو کاتە ئەندامی نێرینەت کوون بکەم..ئێستاکە سێ...دوو....یەک...(ویستی بیکات جوون بە هاوارەوە گووتی....)

جوون مان:چاوەڕێ بکە...

نامجوون:چی؟،بۆچی؟،بۆچی؟،بۆچی؟(جوون مان لە ترسان چاوی داخستبوو)

جوون مان:قسە دەکەم بەڵێ...

-

نامجوون:خۆت خواربکە..خۆت خواربکە...(بە جوون مانی گووت و خستیە دواوەی ئۆتۆمبێلەکە ،تایکووکیش لیۆنیان خستە ناو ئۆتۆمبێلەکەی نامجوون)

تایهیۆنگ:کەواتە هیۆنگ ئێمە ئێستاکە راستەوخۆ دەچین بەڕێز موون رزگار دەکەین،ئایا دەتوانی ئاگاداری لیۆن بین ؟

نامجوون:باسی چی دەکەن هاوڕێیان منیش دێم لەگەڵتان..

تایهیۆنگ:ئێمە خۆمان ئەمە دەکەین..تۆش حاڵت خراپە (ئاماژەی بە قۆڵی کرد کە بەستبوویانەوە بە ملی)

جۆنگکووک:ئاهـ وە هیۆنگ لیۆن دەزانێت کە پارە و سەروەتەکەی جانگ هیوک لە کوێیە ..تکایە هەموو زانیاریەکانی لێ دەربهێنە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانتان..

تایهیۆنگ:بەڵێ..

نامجوون:باشە،نیگەران مەبن..ئێوەش برۆن بەڕێز موون بێننەوە تێگەشتن؟

تایکووک:بەڵێ..

تایهیۆنگ:بابرۆین..(رۆشتنە لەگەڵ جۆنگکووک و ئین جوو)

-

(شی یۆنگ لەگەڵ دووانەکە تای یۆنگ و نام گیو سەیری گرتەکانی دەکرد کە لە فایلی جانگ هیوک توانیبوویان بیهێننە دەرەوە لەو کاتەدا شی یۆنگ پەیوەندیەکی بۆهات سەیری کرد تای بوو)

-
شی یۆنگ:چی هەیە؟

تاهیۆنگ:سڵاو هیۆنگ،ببوورە بۆ پەیوەندی کردن لەو کاتە درەنگە بەڵام نەماندەزانی چی بکەین ئێستا بۆیە پەیوەندیمان بەتۆ کرد..

شی یۆنگ:بۆچی چیبووە؟

تایهیۆنگ:جانگ هیوک ..ئەو کەسێکی ئێمەی ڕفاندووە بەڕێز موون،وە ئێمە ئێستاکە لەگەڵ جۆنگکووک دەچینە ****..

شی یۆنگ:تەنها ئەو دووەتان؟؟(بە خێرای گووتی)هێی بێ مێشک بۆ ئێستا ئەوە دەڵێیت؟؟

تایهیۆنگ:ببوورە..بەڵام گووتیان ئەگەر پەیوەندی بە پۆلیس بکەین دەی کووژن..

شی یۆنگ:بوەستە (خستیە سەر دەنگی دەرەکی).ئایا جانگ هیوک خۆی پەیوەندی کرد؟

تایهیۆنگ:نەخێر لە لایەن یەکێک لە پیاوەکانیەوە پێمان گەشت..

شی یۆنگ:دڵنیا نیت کە جانگ هیوک خۆی لەوێ دەبێ؟

تایهیۆنگ:بەڵێ..

شی یۆنگ:ناونیشانەکە بنێرە بەڕێ دەکەوین ئێستا،مەڕۆن،تەنیا چاوەڕێ بکەن باشە؟

تایهیۆنگ:باشە..
-

تایهیۆنگ:کووک ناونیشانەکەی بۆ بنێرە..

جۆنگکووک:باشە..

-

جوون مین:بەڵێ گەورەم؟

شی یۆنگ:جوون مین وەرە خوارەوە بۆ ژووری چاوپێکەوتنەکە ئێستاکە..

جوون مین:باشە گەورەم..

-

شی یۆنگ:سڵاو جوون مین..پەیوەندی بە هەندێک پاڵپشتی بکە با برۆن بۆ***..ئەوە پەیوەندی بەو شتە هەیە کە کۆتا جار پێم گووتی..

جوون مین:باشە گەورەم...(بە لاچاوێک سەیری ژوورەوە کرد لە دەرگاکەوە،شی یۆنگ چووە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست)

-

جانگ هیوک:هم؟(لە پەیوەندیەکە گووتی ئەوە جوو مین بوو،دوای کەمێک دایخست و جانگ هیوک پەیوەندی بۆ یەکێکی تر کرد )

-
جانگ هیوک:پۆلیس لە ڕێگان.

پیاو:بەڵێ گەورەم..(پەیوەندیەکە داخرا،پیاوەکە جگەرەکەی دەمی کووژاندەوە،هەستایەوە و لە ژوورەکە چوویە دەرەوە)

پیاو:هەمووتان پۆلیسەکان لە ڕێگان دێن ،ئێرە خاوێن بکەنەوە هەر ئێستا..(بە هاوارەوە گووتی)

-

شی یۆنگ:گلۆپەکان بکووژێنەوە..(لەگەڵ تایهیۆنگی بوو هەرکە لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە دەرەوە،پۆلیسەکان گەیشتبوونە شوێنەکە )

شی یۆنگ:هەموو شوێنەکە گەڕاین هیچ شتێکی لێنیە تەنها کێلگەی شوێنی ماسی نەبێت...

تایهیۆنگ:لەوانەیە ئەم پیاوە شتێک بزانێت...(دەستی ئاراستەی سندووقی ئۆتۆمبێلەکە کرد)

شی یۆنگ:ئەو خوێڕیە کێیە؟

جۆنگکووک:سەگی جانگ هیوک..

شی یۆنگ:هێی من پۆلیسم،وە چەند پرسیارێک هەیە دەبێت وەلام بدەیتەوە.(جوون مان سەری لەقاند)..ئایا *** شوێنە ڕاستەکەیە؟(جوون مان سەری لەقاند)..ئایا کەس دەیزانی ئێمە دێین؟(ئەمجارە بە نەخێر سەری لەقاند)

تایهیۆنگ:هیۆنگ،چەند پیاوێک ڕایان کرد لە کاتی شەڕ لەوانەیە ئەوان هەواڵیان دابێ کە دەچین..(شی یۆنگ هەناسەیەکی قووڵی دایەوە)

شی یۆنگ:باشە ئەم گەمژەیە لێرە جێ دێڵن..سەیرکە ئێوە هەرگیز لێرە نەبوو..

تایهیۆنگ:باشە..

شی یۆنگ:ئایا هیچ ئازارێکتان هەیە؟

تایهیۆنگ:نەخێر..

جۆنگکووک:نەخێر..

شی یۆنگ:نام گیو..(لە پێش نام گیو لاچوو بۆ ئەوەی جوون مان بێنێتە دەرەوە،وە دوای ئەوە تایکووک رۆشتن)

-

ئین جوو:باپیرەم لە کوێیە؟(بە چاوی پڕ ئاوەوە پرسی)

جۆنگکووک:هەندێک کاتی ترمان دەوێت،لێکۆڵەرەکان هەواڵمان پێدەدەنەوە...

ئین جوو:ئەوەندە کاتمان نابێت..(فرمێسکێک لە چاوی هات)

-

|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
-کەتت-

سڵاو💘

دوای چەند نازانم هاتم بە پارتی تازە😇💗

کورە چەندی دەنووسم تەواو نابی و نابی بەڵام دڵنیابوومەوە پارتی داهاتوو کۆتاییە🤓❤️

هیوام وایە بە دڵتان بێت❤️

ڕای خۆتان بڵێن❤️

بهاییی<٣٣٣٣

١٧٨٧ وۆردس....

#رۆلیا٤ئێڤەر<٣٣٣٣




#تایکووک٤ئێڤەر<٣٣٣

Continue Reading

You'll Also Like

118K 4.4K 9
2 tom dylogii ,,Agony"
87.8K 2.2K 33
A little AU where Lucifer and Alastor secretly loves eachother and doesn't tell anyone about it, and also Alastor has a secret identity no one else k...
224K 11.3K 90
Being flat broke is hard. To overcome these hardships sometimes take extreme measures, such as choosing to become a manager for the worst team in Blu...
4.6K 790 6
له‌ سه‌ربازیدا هه‌موو سه‌رپێچیه‌ك سزای خۆی هه‌یه‌ جا ده‌بێ سزای خۆشه‌ویستیه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ سه‌ربازیدا چی بێت ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناک...