ڕەش پۆشەکەم

By JmArmy25

3.9K 711 702

وەک وتراوە جوانی ئیشق لە بە یەک نەگشتن دایە بەڵام من پێی گەشتم زووش لە دەستم دا..... "کەوتمە ناو تاریکی شەو... More

1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
16~End

15

170 32 5
By JmArmy25

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی نوسەر

♡♡♡

چاوەکانی کردەوە بە هێواشی کە وا هەستی بە ئازار کرد ڕاستەوخۆ، سەری بەرز کردەوە بۆ بینینی دڵبەرەکەی کە وا بە لەسەرخۆی سەیری دەکات

خۆی بەرز کردەوە بۆ بە جێهێشتنی ماچێک لەسەر نێوچەوانی زەردەخەنەیەکی نەرم لەسەر لێوەکانی بۆ ئەشقەکەی
.
.
.
تێپەڕ بوونی دوو هەفتە لە لایان وەک تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بوو
تاکە شت کە گۆڕا لەوان دا، زیاتر بێ هێز بوون و لاواز بوونی مادلین بوو
کە وا زیاتر ئازاریان دەچەشت بە هۆی ئەوەوە بێ دەربڕین
.
.
.

" دڵنیای؟!"
ئیڤان پرسی بە دوو دڵیەوە

" ئهم دەی ئەوە زۆر جوانە"
مادلین وتی بە زەردەخەنەوە

ئیڤان هیچی نەوت تەنها بە بێدەنگی سەیری خالێکی جێگری دەکرد

" تۆ پێت ناخۆشە؟!"
مادلین پرسی بە چاوێکی پڕ لە فەقیری و بێ تاوانی

" نا بەڵام چی سەبارەت بەوەی هیلا دەبیت و لە لایەک دوای تۆ چی؟!"
بە دڵتەنگی وتی

" ئەوە هیچ نیە، دوای منیش تۆ باش ئەگەداری دەبیت و جێی هەموو کەسی بۆ دەگریتەوە"
مادلین بە دڵنیایەوە وتی

" نازانم من تەنها نازانم"
ئیڤان وتی بەسەر لێ شێواوی

" دەی ئیڤانم لەبەر من، هم نا؟! "
سەیری کرد بە چاوە گەشە ڕەشەکانی

" باشە، هەموو شتێک لە پێناو تۆ"
بە نەرمی وتی بە زەردەخەنەوە کە وای کرد مادلین زەردەخەنەیەکی گەورە بکات
دەستی ئیڤانی گرت و بەرە و ژوورەوە بردی بۆ ناو بینا گەورەکەی بەردەمیان
.
.
.
بە هێواشی دەرگای ماڵەوەی کردەوە و ڕێی بۆ مادلین کردەوە لەگەڵ ئەو بچکۆلەیەی کە لەباوەشی دایە کە تەنها تەمەنی شەش مانگە!

ئیڤان ڕاستەوخۆ گەرمکەرەوەکەی داگیرساند و ئاوڕی دایەوە بۆ بینینی ئەو دیمەنە کە خۆزگەی دەخواست هەمیشە وا بوایە و منداڵی ڕاستەقینەی خۆیانیان لە باوەش بگرتایە

بە هێواشی لێی نزیک بۆوە و لە پەنایدا دانیشت
مادلین سەری بەرزکردەوە و بە زەردەخەنەوە سەیری کرد

" ئیڤان سەیر بکە چەند جوانە"
بە پەرۆشیەوە وتی

" ئەو زۆر پاک و بێتاوانە وەک تۆ"
ئیڤان وتی بە زەردەخەنەیەکی بچوکەوە

" ناوی کچەکەمان چی بێت؟!"

"بە دڵی تۆ گیانەکەم"

مادلین بۆ ماوەیەک وەستا و بیری دەکردەوە
سەیری ئەو کچە بچووکەی باوەشی دەکرد کەوا بە چاوە سەوزە گەشەکانی سەیری ئەوان دەکات بە ژیری

" چی سەبارەت بە مالیڤا؟! ئەوە تێکەڵەی ناوی ئێمەیە!"
ئیڤان وتی بە هێواشی

مادلین بۆ ماوەیەک وەستاو بیری دەکردەوە

" خۆشە بەڵام چی سەبارەت بە شتێکی لەوە بەماناتر"
مادلین وتی

" وەک؟!"
ئیڤان وتی

"  چی سەبارەت بە سیا کە بە واتای ڕەش دێت؟! "
مادلین وتی بە هێواشی

" تۆ ڕەش پۆشەکەم و منیش چاوڕەشەکەت"
مادلین بە هێواشی وتی لە کاتێک دا سەیری ئیڤانی کرد

" بە دڵمە، کەواتە ئێستا کچەکەم سیام بەرێ "
ئیڤان وتی بە زەردەخەنەوە

مادلین ئەوی دایە و بەزەردەخەنەوە سەیری کردن

" ئیڤان "

" گیان "

" بەڵێنێکم پێ دەدەیت؟!"

" چ بەڵێنێک! "

" دەبێت بەڵێن بەی بیبەیتەسەری ئینجا دەیڵێم"

" باشە بەڵێن بێت"

" بەڵێنم پێبدە کە دوای من کچەکەمان لەلای خۆت بهێڵیتەوە و هەموو شتێکی بۆ بکەیت وەک باوکێکی ڕاستەقینە بۆ کچەکەی خۆی، وە جێی هەموو کەسی بۆ بگریتەوە چی داوا کرد بۆی بکەیت و بیپارێزی لە هەموو شتێکی خراپ، ببە بە باوکێکی ڕاستەقینە بۆی خۆت وێران مەکە دوای من تەنها گرنگی بەو بدە ئەو کات من دڵخۆش دەبم بەوە، بەڵێنم پێ بدە خۆت گەورەی بکەیت نەیدەیتە هیچ کەسێک، ئایە بەڵێنی ئەوانەم پێ دەدەیت؟! "
بە چاوێکی پڕ هیواوە سەیری دەکرد
ئیڤان تەنها بێدەنگ بوو و سەیری مادلین و کچەکەی دەکرد کە ئێستا ناوی لەسەر ناوی ئەوە

" ئیڤان؟! "

" بەڵێن بێت لە چاوەکانی خۆم زیاتر بیپارێزم مادلین "
بە دەنگێکی نزم وتی لە کاتێک دا سەیری سیا'ی دەکرد
مادلین زەردەخەنەی کرد و باوەشی لێدان

.
.
.

"دەی کچە جوانەکەم ئااا"
وای وت کاتێک کاتێک ئەو خواردبەی کە بۆی ئامادە کردبوو دەیدایە
ئەویش بە چاوە گەشەکانی سەیری دەکرد و بە خێرای خواردنەکەی دەواد
ئیڤان زەردەخەنەی کرد بۆ بینینی ئەو دیمەنە لەگەڵ بریقانەوەی چاوەکانی بەهۆی تەڕ بوونی

هەفتەیەک تێپەڕ بوو بەسەر ئەو کاتەدا کە بەردەوام سیا'یان لایە، وە دڵخۆشی تەواویان هەیە ئەوان بەهۆی کچە بچوکەکەیان کە هەرچەند لە خوێنی خۆشیان نیە! بەڵام چی کە هێندە دڵ پاک و دڵباش بیت منداڵێکی بێ دایک و باوک بگرتە خۆت وەک جەرگی خۆتی دانێیت و گەورەی بکەیت؟!

" مادلین"
ئیڤان وتی بە نیگەرانی یەوە کاتێک بینی دووبارە خوێن لە دەمی هات

مادلین بە خێرای سیای دایە ئیڤان بەرە و دەست شۆرەکە چوو!

ترس بە تەواوی دڵی ئیڤانی داگرت     
ئایە دەبێت ئەوە دواساتەکانی بێت...!

♡♡♡
تەنها پاڕتێکی بچوک ماوە یاخود دوو پاڕت 🌚💕
بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
کۆمێنت لە بیر مەکەن تکایە 🖤

29-30/8/2023

Continue Reading

You'll Also Like

1.9K 292 12
"ئاگات لە قسەکانت بێت ئێرە ئاسایی نییە" "مەبەستت چییە؟" " تۆ لەگەڵ شەیتانەکان دەژیت" "کەواتە؟" " گوێی ئەو لە هەموو شوێنێکە" ⚠️ +18
19.2K 1.7K 15
باشترین کاربوو هەڵبژاردنی تۆ بۆ هاوسەرگیری. Complete
3.6K 728 10
ناچار بوو دوو هەفتە لەگەڵ ئەهریمەنێکی وەک ئیمێلیانۆ ئەلفریدۆ بەسەر ببات ژیانی ڕیبێکا لویس بۆ خراپتر گۆڕا ڕێبێکا لویس لە گەشتکردندا بۆ ئەو شارۆچکەیەی...