The fight of creditors_taekook

By twinkletae_Tk

13.3K 1.9K 3K

شەڕێکی گەورەی نێوان قەرزەدەرەکانی سۆلی کۆریا بە چی دەگات ؟ ئایا دەتوانن خەڵک لە دەستی دڵرەقترین و فێلبازترین... More

Introduce
Part-1-
Part-2-
Part-3-
Part-4-
Part-5-
Part-6-
Part-7-
Part-8-
Part-9-
Part-10-
Part-11-
Part-12-
Part-13-
Part-14-
Part-15-
Part-16-
Part-17-
Part-18-
Part-19-
Part-20-
Part-21-
Part-22-
Part-23-
Part-24-
Part-26-
Part-27-
Part-28-
Part-29-[F]

Part-25-

254 36 55
By twinkletae_Tk

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

-

جۆنگکووک:ناوی میراتگرەکە جیۆن چۆن جای هەمان نازناوی منی هەیە...(گووتی لە کاتێکدا لەسەر کۆمپیوتەرەکە گەڕانی بۆ مئراتگری گروپی ئایل کرد)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک ئەوە دەیسەلمێنێ کە سۆل باشترین جاجانگمیۆنیان هەیە وایە...(گووتی کاتێکی جاجانگمیۆنەکەی پێشی دەخوارد)

جۆنگکووک:تششش ..(بە بێزاری گووتی تایهیۆنگ لە هەموو کاتێکدا ،خواردن بۆی جیاواز دەبێت)..وایە وایە..(لەو کاتەی خەریکی خواردنەکە بوون دەرگاکە کۆدەکەی لێدرا و کرایەوە ئین جوو بوو بە ماندووی کە پێدەچوو ڕایکردبێت)

ئین جوو:بۆچی ئێوە کۆمپیوتەرەکە بەکار دێنن بەبێ رێگەدان...ئاهـ ئەوە پەیوەستە بە هەموو مەسج و شتەکان...

جۆنگکووک:ئێمە بەڕاستی داوای لێبووردن دەکەین نەچووینەتە ناو هیچ مەسج و ئەو ئەپانەی بەوەوە پەیوەستە...(ئین جوو هەناسەی قورس بوو)

ئین جوو:برۆن بۆ ئەو کافێیە تەنیشتمان..

جۆنگکووک:باشە داوای لێبووردن دەکەین...

ئین جوو:بیکووژێننەوە..

جۆنگکووک:باشە...(سەری لەقاند)..تەنها ئەمجارە بەکاری دێنین ..

ئین جوو:خێراکە...

جۆنگکووک:بێگوومان بێگوومان...(ئین جوو رۆیشت،تای بە مۆڕەوە سەیری کووکی کرد ،جۆنگکووک هەڕەشەی لێکرد کە هیچ قسەیەک نەکات ئەو)..دەبێ چۆن زانیبێتی؟

تایهیۆنگ:لەوانەیە لە کاتی کرانەوەی کۆمپیوتەرەکە ئاگادار کردنەوەی پێدرابێت...

جۆنگکووک:لەوانەیە..ئینجا ئافەرین شیرینەکەم بەم شێوەیە ئارام بە...(بە بزەوە دەستی خشاند بە قژی تای،تای بزەیەکی کرد دواتر مۆرەیەک)...واو ناوازەیە ..(چوونە سەر سۆشیال میدیای ئینستاگرانی  چۆن جای)

تایهیۆنگ:چی؟

جۆنگکووک:جیۆن چۆن جای ٥٠٠ هەزار فۆڵۆوەرسی هەیە...با ئێستا ببینین...(چووە بەشی نامەناردن)

-

پیاو:ئێ بوەستە بوەستە بوەستە...(بە ئۆتۆمبێلەکەی گووت کە هاتە ژووروەی شوێنە نهێنیەکە،دەرگای ئۆتۆمبێلەکەیان کردەوە و چۆن جای هاتە خوارەوە و پیاوەکان ڕێنوێنیان کرد)

؟:ئایا من نەمگووت رێکەوتنامەکە ئامادەبێ بۆ ئەمرۆ؟،تاکوو بتوانم پارەکە خەرج بکەم؟..پێم گووتی یان نا؟

چۆن جا:من باشترین هەوڵی خۆمدا،بەڵام باوکم...(قسەکەی بڕدرا کاتێک جانگ هیوک دەستی کرد بە لێدانی)..ئاهـ..(ئاهی ئازاری لێدەردەچوو لەگەل هەر  لێدانێک پێیدەکەوت،ئەو کەمێک بەوەش ڕاهاتبوو بە پێی ئەوەی کاتێکی زۆرە جانگ هیوک ئێخەی بەرنادات)

جانگ هیوک:هێی لیۆن...(لیۆن هات و چۆن جای بەرز کردەوە بردیە لێواری بینا بەرزەکە)

چۆن جا:تکایە مەمکووژە ،تکایە مەیکە تکایە...(ئێخەی لەلایەن لیۆنەوە گیرابوو)

جانگ هیوک:وەک ئەوە بکە کە دەیڵێم...وە رێکەوتەکە بنێرە تاکوو ئەم هەینیە ئەگەر نەیکەی من ڤیدیۆکەت بڵاو دەکەمەوە..وە واش دەری دەخەم کە خۆت کەواندبێت و خۆت کوشت بێت لەم بینایە بە ڤیدیۆ...(چۆن جا بە ترسەوە سەیری خوارەوەی کرد)

چۆن جا:باشە بەڵێ دەیهێنم...(جانگ هیوک رۆی و لیۆنیش دوورکەوتەوە و چۆن جای فرێدایە لایەک،هەموو پیاوەکانی جانگ هیوکیش رۆیشتن،چۆن جا چووە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و دڵی پڕ بوو و گریا لەو کاتەدا وەستا کە زەنگی نامەیەک هات کە لە ئینستاگرامەکەیەوە بوو مۆبایلەکەی هێنا و سەیری کرد نوسرابوو...)

-ئایا دەتەوێت لە جانگ هیوک ڕزگارت بێت؟..ئێمە دەتوانین یارمەتیت بدەین.(لەلایەن جۆنگکووکەوە نامەکەی بۆچووبوو)

چۆن جا:بە نەفرەت بی ،ئەوانە کێن؟...

-

-ئێمە دەزانین هارد درایڤەکە لە کوێ پەیوەست کراوە کە ڤیدیۆکەی تۆی تێدایە.

شی یۆنگ:با تەنیا بیانبینن...(مۆبایلەکەی چۆن جای دانا کە لە شوێنی نامەکانی جۆنگکووک و ئەوان بوون)

چۆن جا:وا باشترە بەخێرایی بیانبینین...جانگ هیوک داوای رێکەوتنامەکەی کرد تاکوو هەینی...

شی یۆنگ:کەواتە بپرسە کە ئایا دەتوانن ئێستاکە ئێمە ببینن.(مۆبایلەکەی دایە چۆن جا)

چۆن جا:چی ئەگەر گوتیان بەڵێ...؟

شی یۆنگ:لەو باڕەی کە تۆ حەزی پێدەکەی یەکتر ببینن...ئەوان رەنگی ڕاستیان بەدەر دەکەوێ هەرکە خواردیانەوە...

چۆن جا:ئاهـ نەفرەت...(رووخساری لە دەستەکانی شاردەوە،شی یۆنگیش دەستی خستە سەر شانی)

شی یۆنگ:نیگەران مەبە دەتوانم دوو لە پیاوەکانم دانێم بە دوات بکەون...

-

شی یۆنگ:مین سۆنگ؟

مین سۆنگ:بەڵێ؟

شی یۆنگ:بەتامە؟؟(بە مەبەستەوە گووتی)

مین سۆنگ:ئاهـ بەڵێ..(بە بزەوە)

شی یۆنگ:پێم گووتی مەخۆوە...

مین سۆنگ:ئۆو راستە...(پەرداخەکەی دانا و رووی خۆی سووڕاندەوە،ئەوان شی یۆنگ و چۆن جا لەگەڵ دوو لە پیاوەکانی شی یۆنگ لە باڕێکی ئارامن چاوەڕێی دووانەکە دەکەن)

تایهیۆنگ:ئەوان لێرەن وەرە کووک...(دەستی گرت و رۆشتنە لای مێزەکەیان)

جۆنگکووک:سڵاو...(خۆی دانەواند بۆ چۆن جا،هەمان شتی کردەوە بۆ شی یۆنگیش)

تایهیۆنگ:سڵاو..(تەنها یەکجار خۆی دانەواند)

شی یۆنگ:ئا سڵاو هاوڕێیان من ئامۆزای چۆن جام شی یۆنگ...

جۆنگکووک:من جیۆن جۆنگکووک ئەو کەسەی نامەکەم نارد ئەوەش کیم تایهیۆنگ...(دەستی بۆ تای بەرز کردەوە)

شی یۆنگ:دانیشن...(دەستی بۆ کوورسیەکان ئاراستە کرد)

چۆن جا:با لەسەر قسە کردنەکانمان هەندێک خواردنەوە بخۆین ئەگەر ئێوە هاوڕێیان لاتان ئاسایی بێت...

تایهیۆنگ:جۆنگکووک ناخواتەوە تەنیا من دەخۆمەوە...(پەرداخەکەی بۆ چۆن جا بەرز کردەوە تاکوو بۆی تێبکات،ئەوە ڕاستە جۆنگکووک حەزی بە خواردنەوە نییە تەنانەت لە کۆتا دانیشتنیشیان بە کۆمەڵ کە ٦ مانگ پێش ئێستا بوو لەگەڵ یۆنگی و ئەوان نەیخواردبۆوە)

چۆن جا:بێگوومان...(بۆ تای تێیکرد،دواتر بۆ شی یۆنگیش،کووکیش پەرداخێک ئاوی بەدەست گرت و خواردیەوە لەگەڵ ئەوان)..بەخۆشی...(ئەوان چاوەڕێ دەکەن تای زۆر بخواتەوە و دواتر ئەو مەبەستە راستیەی لە دواین ئاشکرای بکات،تایهیۆنگ بە یەک قووم هەمووی خواردەوە)

شی یۆنگ:ئاا تۆ باشیت لەوەدا با لە پەرداخە درێژ و گەورەکانی تر بیخۆینەوە،،ئەوانە کەمن...

چۆن جا:ئەوە ڕاستە....(پەرداخە گەورەکەیان پڕ کحووڵ کردوو و خواردیانەوە ،بەڵام تای زۆر بە ئاسایی دووبارە بە یەک قووم خواردیەوە...دووبارە پڕیان کرد...دووبارە پڕیان کرد...پیک لە دوای پیک دەیانخواردەوە)

جۆنگکووک:هێی تای هێواش...(تای بواری بە ئەوانی تر نەدەدا،کووک بە پستەوە پێی گووت تای تەنها سەری لەقاند)

چۆن جا:ئاهـ ئێستا زۆر ئاسوودەترە...(ڕیباتەکەی شل کردەوە،دوو شووشەی یەکەمیان تەواو کرد کە شووشەی گەورە بوون ،ئەوان لەو بیرکردنەوانە بوون کە تای تاکوو ئێستاکە دەبوو زۆر سەرخۆش با بەڵام زۆر ئاسایی بوو هەر وەک یەکەمجار،دوو پیاوەکەی کە شی یۆنگ هێنابووی بە سەیری سەیری ئەوانیان دەکرد)

چۆن جا:بەهۆی ئەم گەمژە گەوادانە..قژی زۆرم لەدەستدا بەهۆی دڵەڕاوکێوە...من مایەسیریم هەیە...(بە گریانەوە قسەی بۆ جۆنگکووک دەکرد)..پێش ئێستا مستێکی لێدام بێ ئەوەی بهێڵێ قسەیەک بکەم...(ئەوانە لە لایەک)

شی یۆنگ:کۆمیسەری پۆلیسەکە منی زۆر خۆشدەوێت...کاتێک لەگەڵ یەکین ئەو بە کۆمیسەر ناوم دەبات...منیش بەو شێوەیەم "هێی براکەم بوەستە لەوەی بەم شێوەیە بانگم بکەی خەڵک بە هەڵە بیر دەکەن"...(قسەی بۆ تای دەکرد،ئەوانەش لەلایەکی تر)

چۆن جا:براکەم پێوسیتە ئێمە بەباشی گرینگی بەم منداڵانە بدەین...(بە دڵپڕیەوە گووتی)..ئەوان خێزانن،ئەوان باشن...ئەوان منداڵێکی باشن...

شی یۆنگ:تایهیۆنگ جۆنگکووک ،هەرچی نەفرەتیەکی ویستان بیکەن ،بە نەفرەت بێت هەموو شت ئێمە لە پشتی ئێوە دەبین تاکوو کۆتای...(بە هاوارەوە گووتی)

جۆنگکووک:با پیکێکی ترت بۆ تێکەم...(شوشەکەی هێنا)

چۆم جا:من ناتوانم مایەسیریم هەیە...(بە گریانەوە)

شی یۆنگ:ئاهـ،من زۆر کاردەکەم،پێویستە بەردەوام بین لە خواردنەوە....(لە دوای هەموویەوە ئەوان قسەیان بۆ تایکووک کرد نەک تایکووک قسە بۆوان بکەن)

-

(چۆن جا خەبەری بوویەوە لەسەر جێگاکەی سەیری دەورووبەری کرد بەدوای مۆبایلەکەی گەڕا سەیری کاتژمێرەکەی کرد)

چۆن جا:ئاهـ نەفرەت...(بە ماندووی هەستایەوە و بەرەو هۆڵی ماڵەکەی ڕۆیشت ،سەیری سەر قەنەفەکەی کرد شی یۆنگ لێی خەوتبوو)..هیۆنگ ...هیۆنگ..(جووڵاندی بەڵام هەڵنەستا بۆیە لێی گەڕا گوێی لە کەمێک دەنگە دەنگ بوو لە چێشتخانەکە و رۆیشت بەرەو ئەوێ)

جۆنگکووک:ئاهـ هیۆنگ بەیانی باش...

چۆن جا:چی روودەدا؟

جۆنگکووک:تۆ دوێنێ شەو پێداگریت کرد کە بێینە ئێرە بۆ ئەوەی زیاتر بخۆینەوە...

چۆن جا:ئۆهـ...(سەری لەقاند)

تایهیۆنگ:ئێمە ڕامیۆنمان ئامادە کردووە دانیشە....کووکا ئەمە بگرە...(مەنجەڵە ڕامیۆنەکە بوو)

جۆنگکووک:باشە...(لێی وەرگرت و بردیە سەر مێزە گەورەکە کە بە نزیکەی جێگای ١٤ کەس دەبوو کە چۆن جا خۆی بەتەنها دەژیا ،شی یۆنگیش لە خەو هەستا هەموویان دانیشتن)

چۆن جا:کەواتە چی دەکەین؟

تایهیۆنگ:شی یۆنگ هیۆنگ خۆی دەگەیەنێت بە کەسێک کە کۆمپیوتەری لە ئاژانسی پۆلیسە ،ئەو کەسە هاکی مۆبایلی جانگ هیوک دەکات،وە دواتر ئێمە هارد درایڤەکە دەسووتێنین ،کاتێک جانگ هیوک دەڕوات بۆ کۆمپانیای گروپی ئایل کە لەو هەینیە دەتبینێت و ڕێکەوتنامەکە واژوو دەکەن،ئەو کاتە کارەکە دەکرێت...

چۆن جا:کێ دەیکات؟(تای کەمێک بێدەنگ بوو و دواتر گووتی....)

تایهیۆنگ:تۆ دەیکەیت...

چۆن جا:ئا بێگوومان منم با خواردن بخۆین ئێستا....(سەری ڕامیۆنەکانیان هەڵدایەوە )

شی یۆنگ:واهـ بەتام دیارە...

جۆنگکووک:بەخۆشی...

تایهیۆنگ:سوپاس بۆ خواردنەکە...

شی یۆنگ:سوپاس بۆ خواردنەکە...

چۆن جا:سوپاس بۆ خواردنەکە...

-

|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
-کەتت-

سڵاو❤️

ئەوەش پارت هیوام وایە بە دڵتان بێت❤️❤️

ئیتر لە پارتی داهاتووەوە هەموو شتەکان وردە وردە دەستپێ دەکات تۆڵەی دووەم❤️‍🔥

با بزانین چی روودەدا....

ڕای خۆتان بڵێن❤️

لە هەڵە ڕێزمانیەکان ببوورن❤️

بهاییی<٣٣٣

١٢٧٣ وۆردس....

#رۆلیا٤ئێڤەر<٣٣٣





#تایکووک٤ئێڤەر<٣٣٣

Continue Reading

You'll Also Like

214K 1.5K 53
Sa muling pagkakataon subaybayan natin si Jude sa Malibog nyang kwento.At ang nga masasaya,malulungkot at nakakaiyak nyang karanasan. This story c...
6.3K 303 21
"ရမ်"အမည်ဖြင့်သူဌေးကြီးဦးဆက်ခမ်နောင်ရဲ့အိမ်ကြီးဆီသို့၀င်ရောက်လာခဲ့သောblack mafia ဂိုဏ်းခေါင်းဆောင် "နေမင်းသခင်" .... သူဌေးကြီးဆီကိုသူ၏မိဘတွေအတွက်သွေး...
180K 4K 64
imagines as taylor swift as your mom and travis kelce as your dad
34.2K 3.4K 31
just taekook one shot🍏*