The fight of creditors_taekook

By twinkletae_Tk

13.7K 1.9K 3K

شەڕێکی گەورەی نێوان قەرزەدەرەکانی سۆلی کۆریا بە چی دەگات ؟ ئایا دەتوانن خەڵک لە دەستی دڵرەقترین و فێلبازترین... More

Introduce
Part-1-
Part-2-
Part-3-
Part-4-
Part-5-
Part-6-
Part-7-
Part-8-
Part-9-
Part-10-
Part-11-
Part-12-
Part-13-
Part-14-
Part-15-
Part-16-
Part-17-
Part-18-
Part-19-
Part-20-
Part-21-
Part-22-
Part-24-
Part-25-
Part-26-
Part-27-
Part-28-
Part-29-[F]

Part-23-

297 49 110
By twinkletae_Tk

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

-

(تایکووک تازە دێنەوە لە دەرەوە بوون  ،پێکەنین لە سەر رووخساریانە تا ئەوەی کووک سەیری خانووەکەی کردوو و گووتی...)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ...(دەستی بۆ خانووەکە ڕاگرت،تای خۆی خوار کردەوە تا سەیر بکات بەڵام شۆک بوو بە خێرای ئۆتۆمبێلەکەی لە پێش ماڵەکەیان ڕاگرت و لەگەڵ جۆنگکووک بە ڕاکردن چووە ژوورووە دیتی هەموو شوێنەکە ئاگرە و دووکەڵ لە پەنجەرەکان دێتە دەرەوە)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک بە دەرگای دواوە برۆ ژوورەوە...(بە شڵەژاویەوە گووتی)

جۆنگکووک:باشە...(لە تای نیگەران تر بوو ،ڕایکرد بۆ دەرگای دواوە ،تای چووە دەرگای سەرەکی و دەسکی دەرگاکەی گرت بەڵام دەستی خێرا دوورخستەوە بەهۆی گەرمیەکە دەستی سووتا لەبەر ئەوەی دەرگایەکی ئەلیکترۆنی بوو گەرماکە گوواسترابۆوە بە خێرای بە قۆڵی چاکە جلدەکەیەوە دەرگاکەی کردووە هەموو شوێنەکە ئاگر بوو)

تایهیۆنگ:یۆن..یۆنگی...(بە قۆڵی دەم و لووتی گرت ،سەیری چواردەوری کرد بە قادرمەکان چووە ژێر زەمینەکە دیتی قاسەکە کرابۆوە و هەمووشی بەتاڵ کرابوو ،چاوی گێڕا و یۆنگی دیت لە ئەرزەکەدا)..هیۆنگ...(چووە لای یۆنگی و دانیشت چواردەوری هەموو خوێن بوو رەنگی سپی ببوو و جەستەشی لە کاتی ئاسایی زۆر سارد تر بوو)..هیۆنگ...(فرمێسکێک لە چاوی واڵا بوو )یۆنگی...بۆوات بەسەر هاتووە تکایە ..هەستەوە...

-

جۆنگکووک:جیمین...(هەرکە لە دەرگای دواوە چووە ژوورەوە دیتی لە چێشتخانەکە جیمین کەوتووە)...ب ...جیمین...(لەسەر پشتی هەڵی گرت و بردیە دەرەوە،هەموو جەستەی برین بوو و وەک ئەوەی بڵێی خوێنیش لە جەستەی نەمابێ برینە قووڵەکەی زگی خوێنی لێنەدەهات،بە شڵەژاویەوە لەسەر ئەرزی باخچەکەی دانا روومەتی نزیک کردەوە لە دەم و لووتی جیمین بۆ ئەوەی بیپشکنێ ئایا زیندووە یان مردووە؟،بەڵام جیمین زۆر لەمێژبوو مردبوو جۆنگکووک هەستی بە هیچ نەکرد هەرزوو گریان بەرۆکی گرت بەڵام تایهیۆنگی بیرهات کە هێشتا لە ژوورەوەیە بە خێرای ڕایکردە ژوورەوە)

جۆنگکووک:تای؟؟؟؟(بە هاوارەوە)

تایهیۆنگ:ئەی خوایە هیۆنگ...(بەردەوام بوو لە بانگکردنی ،باوەشی لە جەستە مردووەکەی یۆنگی دابوو)..تکایە هەستەوە ،تکایە،تۆ نەمردووی..ئەی خوایە نا،نا...(جۆنگکووک لە سەرەوە گوێبیستی گریانە بە هاوارەکانی تای بوو چووە ژێرزەمینەکە بە خێرای )...تکایە هەستەوە بابرۆین هەستەوە تکایە...(فرمێسک شەڕی لەگەڵ فرمێسکێکی تر دەکرد)جۆنگکووک ،تکایە تکایە یارمەتیم بدە بیبەینە دەرەوە،تکایە تکایە...(جۆنگکووک سەیری یۆنگی کرد ئەویش وەک جیمین مردبوو )

جۆنگکووک:ئێمە ...تای ئێمە دەبێ برۆینە دەرەوە ...(قۆڵی تای گرت)

تایهیۆنگ:نەخێر...(بە گریانەوە هاواری کرد)

جۆنگکووک:دەبێ....

تایهیۆنگ:نا،نا ناتوانین لێم بگەڕێ...(بەرپەچی جۆنگکووکی دەدایەوە)

جۆنگکووک:ئەگەر بمێنیەوە تۆش دەمری...(بە گریانەوە روومەتی گرت)

تایهیۆنگ:تکایە....(جۆنگکووک بەزۆری قۆڵی ئەوی گرت و بردی)...یۆنگی...(هاوار)...یۆنگی...(گریان)...دەمەوێ براکەمم دەوێ...(بەردەوام بوو لە هاوارکردنە بە گریانەکانی لە کۆتایدا چوونە دەرەوە ،تای بە بێچارەیی لەسەر چۆک دانیشت و سەری بەرز کرد و پڕ بە دڵ دەگریا ،جۆنگکووک خێرا لە باوەشی گرت،هەردووکیان لە باوەشی یەکتر دەگریان)

(تای زیاتر و زیاتر دەگریا کە بیری کاتە خۆشەکانی دەهاتەوە لەگەڵ براکەی ئەوان کۆتا جار بەڵێنیان دابوو برۆن بۆ رۆما؟،ئایا ئەوە ئامانجی یۆنگی برای نەبوو؟؟،خۆ نەیان توانی جێبەجێی بکەن)

-

(جۆنگکووک کاتژمێر ٥ی بەیانی بە ئەلەرمەکە خەبەری بۆوە بە ماندووی لەسەر جێگاکەی هەستا بێگوومان دوای ئەوەی تایهیۆنگی لەسەر خۆی لادا،وە چووە لایەکی ژوورەکەوە کەمێک راهێنانی بە جەستەی خۆی کرد و جل و بەرگێکی دەرهێنا و پۆشی تەنها دوای دوو خولەک تای هەستا ئەویش بەهۆی ئەوەی کووک ئەلەرمەکەی لە لای گوێچکەی دانابوو ،بە بێزاری هەستایەوە و لە ئەلەرمەکەی دەدا بۆ ئەوەی بکووژێتەوە)

جۆنگکووک:ئای گیانەکەم بەیانی باشە...(بە بزەوە گووتی روومەتەکانی تای گووشی و ماچێکی چاوەکانی تای کرد)

تایهیۆنگ:همم بەیانی باش،ئەو زەنگە بەراستی هەموو کاتێک وام لێدەکات هەڵبستم...

جۆنگکووک:بەڵێ بێگوومان ...(بە بزەوە چاکەتەکی پۆشی)..با برۆین...

تایههۆنگ:باشە..(ئەویش هەمان شت هەستا و خۆی گۆڕی ،تاکوو تای خۆی گۆڕی جۆنگکووک و دەم و چاوی شووشتبوو لەگەڵ ددانەکانی )

جۆنگکووک:لە دەرەوە چاوەڕێ دەبم...

تایهیۆنگ:باشە...(چووە دەستشۆرەکە و رووخساری شووشت لەگەڵ ددانی و بەخێرای رۆیشتە دەرەوە )

جۆنگکووک:ئامادەی؟

تایهیۆنگ:همم...

جۆنگکووک:بابرۆین...

تایهیۆنگ:وۆهـــ،باشە...(دەستیان کرد بە ڕاکردن،بە تەواوی ئەو دەریایەدا رۆیشتن ،ئەوان بۆ ماوەی ٦ مانگ لە گووندێکی مامناوەند لە گەورەی لەوبەری کۆریا دەژین بەڕێز موون گەیشتبۆ لای خانووەکە دیتبووی کە تایهیۆنگ و جۆنگکووک لە باوەشی یەکتردان و دەگریەن،لەگەڵ خۆی بردینی چوونکە بێگوومان دەزانێ ئەوێ بۆ ئەوان سەلامەت نییە بە لایەنی کەم دوای ئەو هەموو شتە ئێستا لە خانوویەکی بچووک لەگەڵ ب.موون دەژین)

جۆنگکووک:بەشێکی تر...(بۆ جاری ٣یەم لە دەوری گووندەکەیان رایان کرد،لە کۆتایدا گەڕانەوە ماڵەوە و چوونە گەڕاجەکە فانیلەکەیان داکەند و دەستیان کرد بە راهێنان کردن بەو شتانەی لایەنە ئەوان لە ئێستادا تەنها یەک ئامانجیان هەیە ئەوەش لەناوبردنی جانگ هیوک.)

(-جەستەیان لە پێشووتر زۆر بەهێز تر بووە ماسوولکەکانیان زیاتر و زیاتر بەدەرکەووتوون ،بەبێ ماندووبوون راهێنان دەکەن چێژ دەبینن)

تایکووک:٨٨..(لە بەرامبەر یەک شەق لە دەستی یەک دەدەن وەک چپڵە لێدان و شناو دەکەن )...٨٩....٩٠

تایهیۆنگ:١٠ی تر...(بە هاوارەوە )

-

جۆنگکووک:١....٢..(خەریکی ڕاهێنانێک بوون،لەو کاتەدا بەڕێز موون بەوێدا تێپەڕای)...ئا بەیانی باش بەڕێزم..

تایهیۆنگ:بەیانی باش...(بەڕێزەوە خۆیان دانەواند،ب.موون سەیرێکیانی کردوو و هەناسەیەکی قووڵی دا لە بێهیوای،ئەوان چەند مانگێکە هەوڵ دەدەن ڕێ پێدانی ب.موون وەربگرن بۆ ئەوەی برۆنەوە بۆ سۆل و تۆڵە بکەنەوە بەڵام ب.موون بەتەواوی ڕەتی دەکاتەوە ڕێیان پێ بدات،جۆنگکووک بە بێهوای سەری دانەواند تای'ش سەیرێکی کرد)

تایهیۆنگ:کێشە نییە کووکا...با بەردەوام بین...(بە بزەوە پێ گووت،کووکیش سەری لەقاند،دەستیان کردەوە بو راهێنان)

-

تایهیۆنگ:١...٢....٣...٤..(راهێنانی ئەوە دەکەن لە تایەی گەورەی لۆری بدەن بە تووند ترین شێوە،ب.موون لە پەنجەرەکەوە لە کاتی نانخواردن بە شاراوەی سەیری ئەوان دەکات بزەیەک دێتە سەر لێوی،هەستایەوە و بەرەو لای دەرگاکە رۆیشت)

ب.موون:هاوڕێیان..(دووانەکە بەخێرای ئاوری بۆ دەدەنەوە)

تایهیۆنگ:بەڵێ؟

ب.موون:با هەندێک قسە بکەین...(تایکووک سەیەی یەکتر دەکەن و دواتر سەریان دەلەقێنن بە خێرایی)

-

ب.موون:من بە ئێوەم گووت نەخێر رێگەتان نادەم ئەگەر بگەڕێنەوە ئەوێ دەمرن.(دەیهەوێ هەموو شتەکان ببڕێنێتەوە)

تایهیۆنگ:بەڕێز موون دەزانین کە تۆ نیگەرانیت دەربارەی ئێمە...

ب.موون:کەواتە بۆ گوێم لێ ناگرن؟تا ببن بە ئاژاوەگێڕ؟

جۆنگکووک:سەیرکە بەڕێز موون ،ئەگەر حەزدەکەی پێت دەڵێم کە ڕای من چییە دەربارەی ئەوە...(ب.موون سەری لەقاند)..دوای ئەو هەموو ئەزموونەی کە کۆمانکردۆتەوە بەرامبەر شەڕکردن لەگەڵ جانگ هیوک ،من بڕوام وایە کە دەیبەینەوە ئەمجارە دەتوانین بەرەنگاری جانگ هیوک ببینەوە..(ب.موون هەناسەیەکی قووڵی دا)

ب.موون:جین و جهۆپیش مردوون چۆن دەتوانن بەرەنگاری ئەو ببنەوە و بیبەنەوە؟

جۆنگکووک:بە بەکارهێنانی ئەو زانیاریانەی یۆنگی هیۆنگ پێی داین...ئێهـ خەڵکێکی زۆر ئەو خێزانەی یاخوود ئەو شتەی خۆشی دەویست لەلایەن جانگ هیوکەوە بردراوە،یۆنگی هیۆنگ گووتبووی ئەگەر ئەو کەسانە کۆببکەینەوە و بیانهێنینە لای خۆمان بەدڵنیایەوە دەیبەینەوە...هەمووان خۆیان دەشارنەوە چونکە دەزانن بەتەنیا هەلی بەرەنگاربوونەوەیان نییە بەرامبەر بەو...بەڵام ئەگەر ئەوانی تر وەک من و تای بڕیاریان دا خۆیان دەربخەن ئەوا دڵنیام یارمەتیمان دەدەن...

ب.موون:چی ئەگەر یەکەم کەس جانگ هیوم دەستپێخشەری بکات ؟

جۆنگکووک:ئا پێویست ناکە نیگەرانی ئێمە بیت دەربارەی شەڕکردن...من و تای بەتەواوی دەتوانین بەرەنگاریان ببینەوە..ئێمە بەهۆی راهێنانەکان مستەکانمان دوو هێندە بەهێز تر بووە...

تایهیۆنگ:راست دەکات بەڕێز موون...ئێمە خۆمان ئامادە کردووە بە تەواوی بۆ ئەوەی بیبەزێنین ئەمجارە...(بە جدیەوە گووتی)

ب.موون:قسەی کۆتایم کرد رێگەتان نادەم...(هەستا و رۆیشت،دووانەکەی بە بێهیوای لەوێ جێهێشت،بەڕێ کەوت بۆ سەر گۆڕی یۆنگی دوای ئەوە زۆر لەوێ بیری کردەوە لە کۆتایدا بە ئەنجام گەیشت بەخێرای بە ئۆتۆمبێلەکەی گەڕایەوە ماڵەوە)

تایهیۆنگ:خێراتر لێیدە جۆنگووک...(بە تۆپی باسکە لە سینگ و زگی یەکتر دەدەن لەو کاتەدا بەڕێز موون دەرکەوت)

ب.موون:دووام بکەون...(تایکووک سەیری یەکتریان کردوو و هەستانەوە دوای ئەو کەوتن،دواوەی ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و جانتایەکی دەرهێنا کە پڕی پارە بوو)

ب.موون:ئەمە کۆتا ئامانەتی بەڕێز یۆنگیە....ئەمە بەرن و برۆن...هەوڵم دا بتان وەستێنم بەهۆی ترسەکانم،ببوورن...من شوێنێکتانم بۆ دابین کردووە لو سۆل وە ئۆتۆمۆبێلێکیش....ئازارتان با پێنەگات وریا بن...

تایهیۆنگ:بەڕێز موون سوپاس..(خۆیان دانەواند)..ئێمە بێ ئوومێدت ناکەین هەرچیەک بوو دەیبەینەوە.

|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
-کەتت-

سێ بارە سڵاو🦦😂

کاکە ئەوە هەموو شتەکان رۆی ئیتر بزانین تایکووک دەست دەکەن بە تۆڵە کردنەوە و دەرۆن بۆ سۆل ...

ئایا دەتوانن جانگ هیوک لەناو بەرن ئەمجارە؟🍿🤓

هیوام بە دڵبوونە ...

ڕای خۆتان بڵێن❤️

ئینجا ئەگەر ئەگەر مەجال هەبوو پارتەکی تریش ئەنووسم😔😔😔

لە هەڵەی ڕێزمانیش ببوورن❤️‍🩹

kim_sardonya هەر دەڵێی سوورپرایز ئەوەتا😂😂

١٢٦١ وۆردس.....

#رۆلیا٤ئێڤەر<٣٣٣









#تایکووک٤ئێڤەر<٣٣٣٣

Continue Reading

You'll Also Like

307K 10.3K 50
Uzumaki Naruto. A dominant yet feisty omega who can't learn his place for the life of him. In fact, many think he is indeed an alpha for how he acts...
201K 4.5K 67
imagines as taylor swift as your mom and travis kelce as your dad
24.8K 4.4K 32
مـن و تۆ دوو هێـڵی ئاسن بەتەنـیشتی یەکتـردا درێـژ ناگەیـن بە یەک top tae bottom kook 💗 start 22 may/2021 start 22 june/2022
169K 4.6K 14
Haidi Constalia is a girl born with a unique quirk. But her parents thought that this quirk is a monster's or a villain's. Because of this thought, t...