The fight of creditors_taekook

By twinkletae_Tk

13.7K 1.9K 3K

شەڕێکی گەورەی نێوان قەرزەدەرەکانی سۆلی کۆریا بە چی دەگات ؟ ئایا دەتوانن خەڵک لە دەستی دڵرەقترین و فێلبازترین... More

Introduce
Part-1-
Part-2-
Part-3-
Part-4-
Part-5-
Part-6-
Part-7-
Part-8-
Part-9-
Part-10-
Part-11-
Part-12-
Part-13-
Part-14-
Part-15-
Part-16-
Part-17-
Part-18-
Part-19-
Part-20-
Part-22-
Part-23-
Part-24-
Part-25-
Part-26-
Part-27-
Part-28-
Part-29-[F]

Part-21-

281 53 57
By twinkletae_Tk

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

هەموویان:بەڵێ گەورەم...(بە یەک دەنگ گووتیان ئەوانە هەموو قووتابی تایکواندۆ و چەندان شتی تر بوون ئیتر هەموویان بە ئۆتۆمبێلە رەشەکان بەڕێ کەوتن یەک لە دوای یەک کە نزیکی ٢٠ ئۆتۆمبێل دەبوون،دوای ماوەیەک لە لێخووڕین کە جانگ هیوک وایزانی ناونیشانی یەکێکیان بووە بەڵام تەنها خانوویەک و گەراجێک بوو ،چوونە ژوورەوە لەگەڵ پیاوەکان چواردەورەکە هەموو گەڕان ،چوونە ناو ماڵەکە جوون مان یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دەگەڕا لەگەڵیان ،وێنەیەکی چوارچێوە کراوی دیتت کە بووک و زاوایەک بوون)

-

(جانگ هیوک لەگەڵ هەندێک لە پیاوەکانی تر چووبوونە گەراجەکە شوێنەکە تاریک بوو و لایتی بچووکیان پێبوو)

جانگ هیوک:بوەستە...(بە لیۆنی گووت کە لایتەکەی لە شتێک دا،خوێواوەکەی دیت لەناو شتێک دابوو بۆ دڵنیاکردنەوەی کە بزانێت چییە پەنجەیەکی تێخست و دەری هێنا تامی کرد دڵنیابوو خوێواوە)...همم ،ئەوان ئەشکەنجەیان داوە.....(پێکەنینێکی کەمی کرد)..ئەو ئێمەی ئاشکرا کردووە...(مەبەستی چۆن هۆک بوو)

لیۆن:من دڵنیا نیم...(ئەو ئامێرێکی لە گوێی دانابوو بۆ گوێبیست بوون لە شتەکان)

جانگ هیوک:ئەوە بۆ ئێمە زۆر سەلامەترە ئەگەر بڵێین کردوویەتی....با یۆنگی بگرین،دواتر چۆن هۆک...

لیۆن:بەڵێ گەورەم...

-

پاسەوان:سەیرکە گەورەم...(کاغەزێکی دا بە جوون مان ،ئەویش وەری گرت ئەوە ناسنامەی کۆپی کراوی جهۆپ بوو کە هەموو زانیاریەکانی یەک بە یەک تێدا نووسرابوو،لەگەڵ ئەوە جوون مان هەموو شتەکانی دایە جانگ هیوک کە دۆزیبوویانەوە بەخێرای بەڕێ کەوتن بۆ ماڵەکەی جهۆپ،نزیک بەرەبەیان بوو و رۆژ کەم کەمە دەهاتە دەرەوە زەوی بە کەمی رووناک کردبوو،دوای ماوەیەک گەیشتن)

جانگ هیوک:دڵنیا بن کە ئەم کوڕە ناکووژن پێویستمان بە زانیاریە...(مەبەستی جهۆپ بوو)

جوون مان:بەڵێ گەورەم...(سەری بۆ دانەواند)

جانگ هیوک:وە ئەو شتە دانێ...(ملوانکەیەکی ملی جوون مان بێزاری دەکرد)

جوون مان:ئا بەڵێ...(داینا)

جانگ هیوک:مم.(جوون مان لەگەڵ پیاوەکان بەڕێ کەوتن بۆ شوێنەکەی جهۆپ کە شوقە بوو،چوونە پێش دەرگاکەیان و لە دەرگایان دا بە هێواشی)

سوو هان:ئازیزەکەم...(بە خەواڵووی گووتی)..کەسێک لە دەرگاکە دەدات...(بەڵام جهۆپ لەبەر سەرخۆشی زۆر خەبەری نەبۆوە،بۆیە سوو هان ی هاوسەری بە ماندووی هەستایەوە دەستی بە زگە ٦مانگەکەیەوە گرت و بەرەو دەرگاکە رۆی)

سوو هان:ئەمە کێیە؟

جوون مان:ئاهـ من لە خوارەوەتان دەژیم،من لێرەم چوونە ئاو دزە دەکات لە سەقفەکەمانەوە....ئایا ئاساییە بێم دەست شۆرەکەتان بپشکنم بەخێرایی؟(بەڕێزەوە گووتی )....بەڵێن دەدەم زۆر ناخایەنێت...ئەوە تەنیا ئەوەیە کە خانووەکەما ئاوڕابووە ئێستا..(سوو هان سەیری دەرەوەی کرد لە کوونە بچووکەکەی دەرگاکە جوون مانی بینی بەتەنیا بوو)..منداڵەکانم هێشتا نەخەوتوون بەهۆی ئەوەوە..زۆر سوپاست دەکەم ئەگەر یارمەتیمان بدەیت...(سوو هان زۆر دوودڵ بوو)

سوو هان:ئێستا؟

جوون مان:بەڵێ زۆر ناخایەنێت...من دەست شۆرەکەتان دەپشکنم.(لە دەرەوە لە تەنیشتەکان هەمووی پیاوەکان بوون وەستا بوون بۆ ئەوەی دەرگاکە بکرێتەوە،سوو هان سەیری ژوورەوەی کردەوە و دواتر سەیری دەرگاکەی کردەوە ویستی بیکاتەوە و ئەو قفلانەی پێوەی بوو کەم کەم دەیکردەوە لە کۆتا دانە بوو)

جهۆپ:ئازیزم؟

سوو هان:هم..(جهۆپ هاتە لای)

جهۆپ:ئەوە کێیە؟

سوو هان:ئەو دەڵێ لو خوارەوەمان دەژی و ئاو دزە دەکاتە ماڵیان گووتی کە دێت و سەیری دەست شۆرەکە دەکات...

جهۆپ:لەوێ لاچۆ..

سوو هان:چی؟

جهۆپ:بجووڵێ..(بە هێمنی گووتی و سەیری دەرەوەی کرد)شش...(شانی هاوسەرەکەی گرت بە خێرایی بردیە ژوورەکەی خۆیان سوو هان هەناسەی بە خێرای دەدا و شڵەژا بوو،جهۆپ داینیشاند لەسەر سیسمەکە )

جهۆپ:خولەکێک..(پەنجەرەکەی کردەوە،ئەوە زۆر بەرز بوو بۆ خۆهەڵدان یان هەر شتێک ،بە لایەنی کەم بۆ ئافرەتێکی دووگیان،جهۆپ لە بێهیوای دا هەناسەیەکی هەڵکێشا )

جهۆپ:ئازیزم گوێم لێ بگرە..(لەسەر چۆک دانیشت و دەستی گرت)..پەیوەندی بە پۆلیس بکە و بڵێت کە بەسەریان داداوین...

سوو هان:بۆچی؟(لەرزت گوێبیست دەبوو لە هەناسەکانی)

جهۆپ:دواتر روونی دەکەمەوە،تۆ متمانەت پێمە وایە؟

سوو هان:بەڵێ...

جهۆپ:وە...گرینگ نییە هەرچی بێت،هەرگیز ئەو دەرگایە ناکەیتەوە گوێت لێمە؟ هەرگیز.

سوو هان:باشە..(بە گریانەوە گووتی)

جهۆپ:هیچ نییە شیرینەکەم...(بە پێکەنینەوە روومەتی گرت،خۆشی چاوی پڕ ئاو ببوو)..هیچ روونادات ..ئاساییە..(جهۆپ سەیری زگە دووگیانەکەی هاوسەرەکەی کردوو و لە باوەشی کرد و ماچێکی کرد،دواتر رۆیشتە دەرەوە و دەرگاکەی داخست بەڵام پێش ئەوە بۆ کۆتا جار سەیری هاوسەرەکەی کرد و بزەیەکی بۆ کرد)

(هەرچی لەبەر دەستی بووایە پێش دەرگاکەی پێدەگرت کە پێی دەچوونە ژووری خەوتنەکە،هاوسەرەکەی لە ژوورەوە دەمی گرتبوو و هاواری بە گریانی بچووکی دەکرد لەبەر دەنگە دەنگەکەی دەرەوە دواتر وەک ئەوەی جهۆپ گووتی پەیوەندی بە پۆلیس کرد،جهۆپ لە دەرەوە سەلاجەکەشی لەبەر دەرگاکە دانا)

سوو هان:تکایە تکایە،خێرا هاوسەرەکەم لە مەترسی دایە..(بە گریانەوە گووتی،سوو هان لە دەرەوە گوێبیستی شکانی پەنجەرە بوو کە ئەوەش پیاوەکان بوون ،جهۆپ چەقووەکەی لە دەستی گرت بە شێوەیەکی لێهاتووانە لە دەستی هەڵی گرت ئەو هوونەرەکانی چەقۆی دەزانی،چاوەڕێ بوو پیاوەکان بێنە ژوورەوە،یەک دانە چووە ژوورەوە دیتی سەلاجەکە لەسەر رێگایان دانرابوو و پێشی دەرگای خەوتنیشیان گیرابوو)

پاسەوان:ئەمە چ نەفرەتی..(قسەکەی تەواو نەکرد جهۆپ چەقۆکەی هەڵدا و بەر ملی کەوت ئەو پیاوەشی ئاهێکی ئازاری کردوو و بەربوویەوە،یەکی تر چوو دووبارە جهۆپ زۆر بە لێهاتوویانە و بە خێرای چەقۆکەی دەهاویشت بەخت یاوەر بوو چەقۆی زۆریان هەبوو لە چێشتخانەکە)

پاسەوان:واو نەفرەت..(ئەویش رۆی دووبارە چەقۆی لێدرا)

پاسەوان:برۆ برۆ...(دوو دانە لەگەڵ یەک رۆیشتن تێپەڕین و نزیکی جهۆپ بوونەوە چهۆپ چەقۆی لە یەکیان دا لەگەڵ ئەوگ تر بێجگە لە لێدانی چەقۆ لێی شەڕی دەستیشی کرد لەگەڵی،زۆری تر دەهاتن جهۆپ لە یەکێک چەقۆی دەدا لە یەکێکی تریش شەڕی دەکرد لەگەڵی ئەوانیش داری بەیسبۆڵ و شتیان پێبوو،یەکێکیان لە جهۆپی دا کە وای کرد بکەوێتە ئەرزەکە بەخێرای هەستایەوە لە پشتەوە چەقۆیەکیان لە جهۆپ دا بەڵام زوو جهۆپ خۆی ڕزگار کرد و لێی دا یەکێکی تر دووبارە جهۆپ چەقۆی لە قاچی دا ،سەری بەرز کردەوە بەڵام بە دارە ئاسنە بەیسبۆڵەکە بە تووندی لە رووخساری جهۆیان دا کە وای کرد گێژ ببێت بەڵام هێشتا نەوەستابوو لە بەگری کردن-)

(-هەمان ئەو کەسەی لە دەمووچاوی دا بە پێیەکانی لە سینگی جهۆپی دا کە کەوتە خوارەوە و دواتر بە داری بەیسبۆڵ بەسەری کەوت و لە هەموو بەشێکی جەستەی دەدا،یەکێکی تر هات ئەویش لەگەڵ ئەو دەستی کرد بە لێدانی بە داری بەیسبۆڵ،سوو هان لە ژوورەوە کە گوێی لەم دەنگانە دەبوو دەگریا و چاوی توند داخستبوو،جهۆپ کەمێک هاتەوە سەرخۆی بە چەقۆیەکی تر لە قاچی یەکیانی دا و چەقۆکەی دەرهێنایەوە،ئەوی تریشی بەردایەوە و چووە سەری چەقۆی لە هەموو جەستەی دەدا کۆتا جار لە سینگی دا ،یەکێکی تر هات و دووبارە لە جهۆپیان دا دانەیەکی تریش چوو ،جوون مان هاتە ژوورەوە لە کۆتایدا کە زانی جهۆپ بێهێز بووە لە دوورەوە سەیر دەکرد- )

(-جهۆپ دووبارە بە چەقۆ هێرشی کردە سەر دوو پیاوەکەی لە ئەویان دەدا ،جوون مان بەخێرایی بە دارەکەی دەستی لە سەری جهۆپی دا خوێن لە سەری چۆڕی جهۆپ بە ماندووی سەیری جوون مانی کرد ،دووبارە جوون دانەیەکی تری لە سەری دا و بە قاچی کەواندیە خوارەوە ئەوە ئەو کاتە بوو کە جهۆپ توانای نەما هەموو رووخساری ببۆ خوێن-)

(-سوو هانیش لە ژوورەوە سەری بە دەرگاکە گرتبوو گوێی لە هەناسە قورسەکانی جهۆپ دەبوو لەگەڵ ئەوە هەنسەکەکانی زیاتر بوو و دەستی بە دەمیەوە گرت بۆ دەنگ دەرنەکردن،دەرەوەی ئەم ژوورە هەمووی خوێن بوو و پڕیش بوو لە پیاو کە جهۆپ چەقۆی لێدابوون)

-

(جناگ هیوک بە بزە لارەکانی بەرەو ماڵی جهۆپ دەرۆی و سەیری دەرەوەی دەکرد ئەو پیاوانەی مابوونەوە پیاوە مردووەکانیان دەبردە دەرەوە،جانگ هیوک چووە ژوورەوە جوون مانی لێبوو لەگەڵ جهۆپ کە سەری بە خوێن بووو لەگەڵ لایەکی رووخساری وە دایان نیشاندووە،جهۆپ بە قوورسی هەناسەی دەدا،جانگ هیوک دابەزیە ئاستی ئەو و دەستی کرد بە قسە کردن)

جانگ هیوک:پێم بڵێ سیۆکجین لە کوێ ببینمەوە وە منیش دەهێڵم خێزانەکەت بە سەلامەتی بمێنێتەوە...(جهۆپ بە بێدەنگی سەیری دەکرد)..من بەڵێنەکانم دەپارێزم بەبێ هیچ شتێک دڵنیابە...(جهۆپ تفی زاری قووت دا)..متمانەم پێبکە....(جهۆپ دەستی کرد بە گریان،سوو هانیش لە ژوورەوە گوێی لێبوو)

-

جۆنگکووک:بەیانی باش...

یۆنگی:بەیانیتان باش...(بە جۆنگکووک و تایهیۆنگی گووت)...جیمین بانگتان کرد؟

جۆنگکووک:ئەو زۆر بانگمان کرد بەڵام هەڵنەستا وادیارە زۆر سەرخۆش ببوو دوێنێ شەو...

یۆنگی:راستە دەی وەرنە سەر مێزی نانخواردن...(جین و یۆنگی و تای و کووک بوون)

جین:وابزانم دەبێ زوو زوو بەم شێوەیە کۆ ببینەوە ...(بە بزەوە گووتی)

یۆنگی:راستە..(بە پێکەنینەوە،دوای ئەوە نانیان خوارد جین رۆیشت بۆ چێشتخانەکەی و تایکووک رۆیشتنە دەرەوە ،تەنیا جیمین و یۆنگی مابوون)

-

(جین کە گەیشتە چێشتخانەکەی دیتی دەرگاکە کرابۆوە بزەیەکی کرد وادیارە دەستە ڕاستەکەی هاتبوو)

جین:مین دۆنگ؟(بانگی دەکرد،بەڵام کەس وەلامی نەدایەوە ،جین بە بێدەنگی چووە چێشتخانەکە و ئاوی گەرمی بەسەر نا بۆ قاوە لە کاتی چاوەڕوانی چوو خۆی بگۆڕێت بۆ جل و بەرگی و چێشتلێنەریەکەی لە کاتی هاتنە دەرەوە لە چێشتخانەکە گوێبیستی دەنگی چەقۆ بوو کە لە یەکتر دەخشێنرا،سەیری کرد جانگ هیوک بوو،جین شۆک ببوو)

جین:چۆن منت دۆزیەوە؟..(جانگ هیوک بە تەنیا بوو)

جانگ هیوک:ئێهـ جهۆپ پێی گووتم...

جین:شتێکت لە خێزانەکەی کرد؟

جانگ هیوک:هۆ هۆ..(بە پێکەنینەوە)

جین:ئەوانت کووشت؟(بە نیگەرانی گووتی و چۆن هۆک........)

|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
-کەتت-

سڵاو🥲❤️‍🔥❤️‍🔥

پارتی نوێ🤓ئەگەر پێم کرا دانەیەکی تریشتان بۆ دادەنیم 😌🎀

ئینجا جهۆپ و هاوسەرەکەی چیان لێهات؟🤓🤏🏻

جانگ هیوک بەتەمای چیترە؟

ڕای خۆتان بڵێن❤️

هیوام بە دڵبوونتانە❤️‍🔥

ئینجا ئاگاداریەک بۆ ئەوانەی نازانن شیپی یوونمینم لەم چیرۆکە لادا چوونکە هیچ شتەک رووینەدەدا بۆوان هیوام وایە دڵتان گەورە بێت ئەوانەی کە چاوەڕێی ئەم شیپەیان دەکرد🤓❤️

لە پارتی داهاتوو دەتانبینمەوە🎀

بهاییی<٣٣٣

١٤٥٨ وۆردس.....

#رۆلیا٤ئێڤەر<٣٣







#تایکووک٤ئێڤەر<٣٣٣

Continue Reading

You'll Also Like

54.1K 1K 94
Continuation of Modesto story who happens to intercourse with friends,mature,classmates,strangers and even family...
215K 1.1K 199
Mature content
307K 10.3K 50
Uzumaki Naruto. A dominant yet feisty omega who can't learn his place for the life of him. In fact, many think he is indeed an alpha for how he acts...
24.8K 4.4K 32
مـن و تۆ دوو هێـڵی ئاسن بەتەنـیشتی یەکتـردا درێـژ ناگەیـن بە یەک top tae bottom kook 💗 start 22 may/2021 start 22 june/2022