𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]

By candy_18_18

20.7K 3.3K 3.2K

«« وەرە و لەگەڵ من دەستپێبکە ئەو ژیانە و ئەو پیاوە نەفرەتیە لە یاد بکە »» جۆنگکوک گوتی دوای بڕینی ماچە قوڵەک... More

Divorce
Finding a work
First day
First Job
Saly is here
Trust
Her mom / 1
Warning
Her dad / 1
Our fault
No chance
Regret
this is Alias
Give him a chance
Her mom / 2
Her past
Diana Samuel
His mom
Her mom / 3

Stupid & Useless

1K 194 140
By candy_18_18




































Delilah :


























بە دوودڵیەوە خواردنەکەم لە پێشی بەڕێز جیۆن دانا وە ئەو ڕاستەوخۆ پاش خواردنی بەرەو دەستشۆرەکە چوو ، ماوەیەکی ویست تاکوو بگەڕێتەوە کە ڕووخسارێکی توڕەی هەبوو

«« خاتوو داڤیس مەگەر من بە تۆم نەگوت کە لە ئینتەرنێتدا بۆ فێرکاری خواردن بگەڕێیت ، تکایە ئەگەر ناتەوێت فێر ببیت ئەوا پێم بڵێ »»
بەڕێز جیۆن بە توڕەی گوتی

«« ببوورە بەڕێز جیۆن جاری داهاتوو باشتر دەبێت »»
بەڵام ئەو تەقیەوە
«« ئەوەندە داوای لێبوردن مەکە خاتوو داڤیس پێم بڵێ تۆ بۆچی هیچ شتێک نازانیت تەنانەت خواردن کە سادەترین شتە تۆ نایزانیت پێم بڵێ سوودی تۆ چییە »»

تەواوی ئەم ماوەیە بە خۆمم گوتوە کە ئارامبم بەڵام ئەمڕۆ چیتر نا
«« بەڵێ من نازانم خواردن ئامادە بکەم چوونکە ئەوە ئەرکی من نییە ، ئەرکی من تەنها یارمەتیدانی ئێوەیە لە کارەکانت نەوەک خواردنت بۆ ئامادە بکەم ، من خزمەتکار نیم یان ژنت یان دایکت نیم ، کەواتە ئەوە ئەرکی من نییە کە گەدەی تۆ تێر بکەم »»
بە زۆری خۆمم گرتبوو تاکوو نەگریم

«« هەر ئێستا لە پێش چاوم ون ببە هەتاکوو کارێکم نەکدروە کە بە دڵی هیچ کامێک لە ئێمە نەبێت ، هەر ئێستا »»
تەواوی شوێنەکە دەنگی دایەوە پاش هاوارەکەی کە وای کرد بە خراپی دەست بە گریان بکەم

بە خێرای چاکەتێکم پۆشی و دواتر  بەرەو ماڵی ئێلینا ڕامکرد ، پاش چەند زەنگێک ئێلینا دەرگاکەی کردەوە کە بەبێ بیرکردنەوە خۆم خستە باوەشی
«« دێلیلا چیی بووە ؟! »»
ئێلینا بە شۆکی پرسی

«« ئێلینا تکایە حاڵم زۆر خراپە »»
دواتر ئەو منی بەرەو ژوورەوە برد، پاش گریانێکی زۆر لە کۆتایدا دەستم بە قسەکردن کرد
«« من زۆر بێسوودم ئێلینا ، من هیچ سوودێکم نییە من زۆر بێکەڵکم خۆزگە دەمردم »»

ئێلینا بە توندی لە باوەشی کردم
«« بۆچی وادەڵێیت دێلیلا چی ڕوویداوە تکایە قسە بکە »»
پاش ئەوەی هەموو شتێکم باس کرد بۆ ئێلینا ئەو زۆر توڕە بوو من بە زۆری توانیم کۆنتڕۆڵی بکەم
«« گوێبگرە تۆ بێسوود نیت ، بێسوود ئەو جۆنگکوکە خوێڕیەیە کە وای بە تۆ گوتوە ئەو دایک نەفرەتیە دەبێت پیاوەتی ببڕم و دەرخواردی بدەم  خۆی بەچی دەزانێت کە دەتوانێت ئیهانەی تۆ بکات »»

پاش گریانێکی زۆر و چەند گفتوگۆیەک لەگەڵ ئێلینا خەوم لێکەوت بەیانیەکەی ، ئێلینا ڕۆیشت بۆ سەر کار بەتەنها لە ماڵەوە مامەوە ، دڵم زۆر توندە لەسەر قسەکانی جیۆنی شێت و خوێڕی

بەناو بازاڕەکەدا دەگەڕام ، هیچ شتێک دڵخۆشم ناکات ، تەنها زیاتر بێزار و بێزار بووم ، کاتێک سەیری خەڵکی دەکەم دەبینم کە ئەوان زۆر لە من باشترن ، من کەسێکی بێسوود و بێ کەڵکم ، کە تەنها بارگرانیم تەنانەت بۆ خۆشم

لە پارکێک دانیشتم تا هەندێک پشوو بدەم ، هەستم بە کەسێک کرد کە لە تەنیشتم دانیشت بەڵام گرنگیم پێی نەدا
«« دەبێت چی هەبێت کە بەم شێوەیە خەمبار بوویت خانمی گەنج»»
دەنگی خاتوونێکی بەتەمەن هات کە لە تەنیشتمەوە بوو

«« ئایا لەگەڵ خۆشەویستەکەت شەڕت کردووە ؟»»
خاتوونەکە پرسی

«« نەخێر من لەگەڵ بەڕێوبەرەکەم شەڕم کردوە »»
بەردەوام هەوڵی ڕاگرتنی گریانەکەم دەدا

«« بگری »»
ئەو گوتی

«« چیی ؟! »»
بە شۆکەوە پرسیم

«« ناچار نیت کە بەم شێوەیە بیت بگری کچەکەم ، من پزیشکی دەروونیم دەزانم کە زۆر خەمباریت  »»
لە پاش قسەکەی دەستم بە گریان کرد

«« ئەوە ڕاستە من زۆر دڵتەنگم »»
بە گریانەوە گوتم وە دەزانم کە بوومەتە جێی سەرنجی خەڵکی دیکە

«« کەواتە ئەو شتە دووربخەوە لە خۆت کە خەمبارت دەکات »»
خاتوونەکە گوتی

ئەو ڕاست دەکات کارکردن لەگەڵ جیۆن قورسە بۆ من ، ناچار نیم کە بەرگەی ئەو سەختیە بگرم بە خێرایی هەستامەوە و بەرەو ماڵی جیۆن ڕۆیشتم کە مەودایەکی زۆر دوور بوو کە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیو بە پێ ڕۆیشتم

کاتێک گەیشتم ڕاستەوخۆ بەرەو ماڵەکەی خۆم چووم ڕووناکیەکانی ماڵی جیۆن کووژابوونەوە کە ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەو لە ماڵەوە نییە ، نەفرەت هیچ گرنگ نییە بۆم

بە هۆی دەنگێک ڕاچڵەکیم کاتێک لەسەر پەیژەکان بووم
«« خاتوو دێلیلا داڤیس »»
ئەوە دەنگی جیۆن بوو ،

دایک نەفرەتی چۆن ناوی من دەزانێت ؟!

«« چیت دەوێت بەڕێز جیۆن ؟ »»
پاش داگیرساندنی ڕووناکیەکان پرسیم

«« لە کوێ بوویت ، ئەمڕۆ نەهاتیت بۆ سەر کار »»
ئەو پرسی

«« من دەست لە کار دەکێشمەوە »»
بە بوێریەوە گوتم

«« من ناڕازیم »»
ئەمە وای کرد بتەقمەوە

«« بۆچی دەتەوێت چی تر بکەیت ؟ من بێزار بووم بەڕێز جیۆن ، من نامەوێت ، نا، نا ، نا ، دەمەوێت کار بکەم و داهاتووی خۆم بونیاد بنێم بەڵام هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانی تۆ ناهێڵێت ، ئەوە بکەم ژیانم خەریکە دەمخنکێنێت »»
تەواوی قسەکانم بە هاوارەوە کرد

لەو کاتەی ئەو بەرەو ڕووی من هات زۆر ترسام ڕاستەوخۆ کەوتمە سەر زەویەکەو بەرەو دواوە چووم ، بەو ڕەفتارەم ئەو شڵەژا وە چەند هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە
«« ببوورە ، ببوورە ، ئارامبە تکایە »»

داوای لێبوردن دەکەم خاتوو داڤیس ، بۆ هەموو شتێک ، وە چیتر تۆ ناچار نیت کە کاری دیکە بکەیت بە تەنها کاری سکرتێری بکە بەسە»»
بەڕێز جیۆن گوتی ، کاتێک من هیچ وەڵامێکم نەبوو ئەو ویستی کە بڕوات بەڵام دەبێت قسەی لەگەڵ بکەم

«« تکایە بوەستە »»
بەخێرای گوتم وە ئەو ئاوڕی دایەوە

«« لە ڕابردوودا من فەرمانم بەسەر زیاتر لە شەست کەسدا دەکرد ، من ئەو کەسە بووم کە فەرمانم دەکرد و ئەوانی دیکە جێبەجێیان دەکرد ، من ئەو کەسە بووم کە هەمیشە فەرمانەکانم دەشکاند ، وە هەمیشە بێ گوێیم دەکرد بەڵام لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا من بوومە ئەو کەسەی کە فەرمانم بەسەردا بکرێت ئەوە بۆ من تازەیە ، بەڕێز جیۆن من ڕانەهاتووم لەوە ، تکایە من پێویستم بە کاتە ، ئەگەر تۆ ڕازی نەبیت بەوەی هەندێک کاتم بدەیتێ ئەوا من ناچار دەبم واز لە کار بهێنم »»
























Jungkook :

























پاش ئەوەی شەوی  ڕابردوو دەمەقاڵێم لەگەڵ خاتوو داڤیس کرد  بێ گوێدانە هیچ شتێک خەوتم وە ئەم بەیانیە بەبێزاری بەرەو کۆمپانیا هاتم نزیکەی کاتژمێر دەیە وە ئەو گەمژەیە هێشتا نەهاتووە بۆسەر کار ، بەهەرحاڵ گرنگی پێنادەم وە هەرکاتێک بێت ئەوا پێی دەڵێم کە ئەو دەرکراوە

ئارامیەکەم نەما کاتێک دەرگاکە بە توندس کرایەوە وە جیمین و ئێلینا هاتنە ژوورەوە کە ئێلینا زۆر توڕە دیار بوو وە جیمین بەردەوام دەیگووت ئارامبە

«« تۆ هەی خوێڕی »»
ئێلینا ئاماژەی بە من داو بەرەو ڕووی من هات وە بە توندی یەخەمی گرت

«« پێمبڵێ تۆی خوێڕی و هیچ و پوچ خۆت بە چی دەزانیت کە بەو شێوەیە قسەت لەگەڵ هاوڕێیەکەی من کردوە »»
بۆچی بەو شێوەیە قسە دەکات

«« ئ.ئارام بە ئ.ئێلینا ت.تۆ دەمکوژیت »»
بە زەحمەت دەمتوانی قسە بکەم

جیمین باوەشی لە کەمەری داو دووری خستەوە
«« بەرمبدە جیمین با بیکوژم ، تۆ نازانیت چۆن ئازاری هەستەکانی دێلیلای داوە »»

«« کێشەت چییە ئێلینا ، کەواتە خاتوو داڤیس لەلای تۆ بووە »»
بە توڕەی پرسیم

«« بەڵێ ، ئەوە کەی کێشەی تۆیە ، بۆچی بەو شێوەیە ڕەفتاری لەگەڵ دەکەیت ئەو کەسێکی زۆر هەست ناسکە »»
ئێلینا بە توڕەی گوتی

«« منیش هەست ناسکم »»
بەڵام ئەو قسەکانمی بڕی
«« تۆ بۆچی هەست ناسکیت ؟ ئایا پێنج ساڵ لەگەڵ کەسێک بوویت کە بەردەوام ئازارت بدات و خیانەتت لێبکات ، ئایا هاوسەرەکەت ئازاری داویت و لە ژوورێک زیندانیت بکات هەر کاتێک بێ فەرمانی ئەو بکەیت»»
ئێلینا بە هاوارەوە گوتی کە وای کرد من و جیمین بە تەواوی شۆک ببین .

«« تۆ چی دەڵێیت ئێلینا ؟! »»
بە شۆکەوە پرسیم

«« بەڵێ بۆچی ئەگەر ئەوانەت زانیبا زیاتر ئازارت دەدا »»
ئێلینا ڕاست دەکات من زۆر خراپ بووم

«« بەڵێنت پێ دەدەم کە ئەمە دووبارە نابێتەوە ئێلینا ، من هیچ شتێکم نەدەزانی تەنانەت من ناوی ئەویشم نەدەزانی »»
بە خەمباری گوتم

بڕوا بە خۆم ناکەم من کەسێک نیم کە ئازاری هەستی ئەوانی دیکە بدەم ، ئەمە ئازاری خۆم دەدات ، من چۆن کارێکی لەو شێوەیەم کرد

دێلیلا ، کەواتە ئەوە ناوەکەیەتی ، نەفرەت ناوێکی چەند خۆشی هەیە، ئەو کەسێکی چەند بە هێزە تەنها ماوەیەکی کەم بووە جیابوەتەوە ، بەڵام هێشتا دەتوانێت هەموو شتێک بکات هەرگیز ناهێڵم ئەو لە دەستم بڕوات

بە بێزاری گەڕامەوە ماڵەوە بەڵام بۆ ماڵی خۆم نا بۆ ماڵەکەی دێلیلا چووم ئەو هێشتا لە دەرەوەیە، پاش کەمێک دەرگاکە کرایەوە ، وە خاتوو داڤیس هاتە ژوورەوە بەڵام لەبەر تاریکی تێبینی منی نەکرد

پاش ئەوەی کە ئەو قسەکانی خۆی کرد ، من بە تەواوی ڕووخام ، ئایا من ئەوەندە خراپ بووم لەگەڵ ئەو ؟!
من ئەوەندە پەستانم لەسەری هەبووە وە هەستم پێی نەکردوە ، بەڵام ئەو بۆچی هێندە ترسا کاتێک لێی چوومە پێشەوە من هیچ نیەتێکم نەبوو

«« من کاتت پێدەدەم خاتوو داڤیس ، ئەوەندەی کە تۆ بتەوێت ، تۆ کەسێکی زیرەک و بەسوودیت ، وە زۆر داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەوەی کە ڕووی دا وە دڵنیات دەکەمەوە کە ئەمە هەرگیز جارێکی تر ڕوونادات، باشە وە بەیانی کاتژمێر هەشت لە پێش ئۆتۆمۆبێلەکەم ئامادە بە وە چیتر پێویست ناکات جگە لە کارەکەت هیچ کارێکی دیکە ئەنجام بدەیت»»
بەرلەوەی چانسی قسەکردنی پێبدەم لە ماڵەکەی چوومە دەرەوە




























Delilah :

































بەڕێز جیۆن ڕۆیشت پاش ئەوەی قسەکانی کرد وە مۆڵەتی قسەکردنی بە من نەدا ، من ئێستا نازانم کە دەبێت چی بکەم و چی بڵێم ، واتە چیتر هیچ کارێکی دیکە ناکەم ، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەبوو کە ئەو کاتم پێدەبەخشێت من زۆر سوپاس گوزارم بۆ ئەوە

زەنگی ئاگادارکەرەوەکەم لە کاتژمێر پێنج لێی دا بەڵام بە بیرم هاتەوە کە چیتر خواردنی بەیانی بۆ جیۆن ئامادە ناکەم کەواتە هێشتا دەتوانم دوو کاتژمێری دیکە بخەوم ئەوە زۆر دڵخۆشکەرە

سەرقاڵی وردبینی بووم بۆ هەندێک فایل کاتێک گوێم لە دەنگی پێڵاوی بەرز بوو چاوەکانم بەرز کردەوە بۆ بینینی ئەو خانمە کە خاوەن قژێکی قاوەی و دوو چاوی شین لەگەڵ پێستێکی ئەسمەر بوو ئەو زۆر جوان بوو لەوە دەچوو لە نزیک سی ساڵ بێت

«« سڵاو بە جۆنگکوک بڵێ کە سالی لێرەیە »»
خاتوونەکە گوتی


































بەردەوامە.............






















سالی


























ئینیستاگرامەکەم




Continue Reading

You'll Also Like

782K 65.5K 34
"Excuse me!! How dare you to talk to me like this?? Do you know who I am?" He roared at Vanika in loud voice pointing his index finger towards her. "...
6.2K 327 5
Spider man seems someone in the shadows
1.3M 32.5K 46
When young Diovanna is framed for something she didn't do and is sent off to a "boarding school" she feels abandoned and betrayed. But one thing was...
1M 56.3K 58
𝐒𝐜𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐋𝐨𝐯𝐞〢𝐁𝐲 𝐥𝐨𝐯𝐞 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 〈𝐛𝐨𝐨𝐤 1〉 𝑶𝒑𝒑𝒐𝒔𝒊𝒕𝒆𝒔 𝒂𝒓𝒆 𝒇𝒂𝒕𝒆𝒅 𝒕𝒐 𝒂𝒕𝒕𝒓𝒂𝒄𝒕 ✰|| 𝑺𝒕𝒆𝒍𝒍𝒂 𝑴�...