The fight of creditors_taekook

By twinkletae_Tk

13.3K 1.9K 3K

شەڕێکی گەورەی نێوان قەرزەدەرەکانی سۆلی کۆریا بە چی دەگات ؟ ئایا دەتوانن خەڵک لە دەستی دڵرەقترین و فێلبازترین... More

Introduce
Part-1-
Part-2-
Part-3-
Part-4-
Part-5-
Part-6-
Part-7-
Part-8-
Part-9-
Part-10-
Part-11-
Part-12-
Part-13-
Part-14-
Part-15-
Part-16-
Part-17-
Part-18-
Part-20-
Part-21-
Part-22-
Part-23-
Part-24-
Part-25-
Part-26-
Part-27-
Part-28-
Part-29-[F]

Part-19-

328 51 32
By twinkletae_Tk

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

چۆن هۆک:چەند پارەم پێدەدەی ئەگەر قسە بکەم؟؟(جین قورگی گرت و گووتی...)

جین:لە جێی تۆ بام وازم لەم قسە بێمانایە دەهێنا و وەلامێکی دروستم دەدا..(چۆن هۆک کۆخی)

یۆنگی:جین بوەستە...(جین سەیری یۆنگئ کردوو و دواتر بە چاوێکی تیژەوە سەیری چۆن هۆکی کردوو و گەڕایەوە شوێنەکەی خۆی)

یۆنگی:جانگ هیوک و کۆمپانیای jh نامیێنێت و لە ناو دەچێت...دوای ئەوە تۆ لە گوام(guam) دەبیت،من هەندێک کەس دەناسم لەوێ...تۆ زۆر لە بەشی پێویست زیاترت دەبێ تاکوو ژیانێکی نوێ دەستپێ بکەی.....هەندێک جل و بەرگی بۆ بێنە...(بە جهۆپی گووت ئەویش سەری لەقاند رۆیشت هێنای ،یۆنگی زانی کە بەتەواوی قەناعەتی بە چۆن هۆک هێناوە قسە بکات،دوای ئەوە جهۆپ مۆبایلەکەی دەرهێنا و خستیە سەر ڕیکۆرد،یۆنگی دەستی کرد بە قسە کردن)

یۆنگی:چەند دەبێ کار بۆ ئەو دەکەی؟

چۆن هۆک:٥ ساڵ...

یۆنگی:وە بە تەواوی چی بۆ ئەو دەکەی؟

چۆن هۆک:دڵنیا دەبمەوە لە کارە نائاسایەکانی بەڕێز جانگ هیوک کە نەگات بە بنکەی پۆلیس وە دڵنیا دەبووم لەوەی کارەکانی بە باشی بڕوات ئەگەر لەوکاتەدا پۆلیسەکان هەست لە دەور و بەری شوێنەکانیان بسووڕابایەوە...

یۆنگی:باشە بەڵام تۆ چیت کرد؟

چۆن هۆک:بۆ کاری بچووک من و لیۆن گرینگیمان دەدا،بۆ کارە گەورە یارمەتیمان لە کۆمپانیای خزمەتگووزاری کیم وەردەگرت...

یۆنگی:کاری بچووکی وەک چی؟

چۆن:ئێ وەک....وێنە و ڤیدیۆ گرتن بۆ بەکارهێنان لە دژی کەسەکان..

یۆنگی:تۆ هەڕەشەت لە گروپی ئایل کرد راستە؟(چۆن هۆک بێدەنگ بوو)..پێم بڵێ..(بە هێمنی گووتی)

چۆن هۆک:سەیرکە بەڕێز کیم پێی کردم...

جین:ئەو پێت ناڵێ کێ پێی کردی دەڵێ کە کردووتە؟

چۆن هۆک:من هەندێک ڤیدیۆی میراتگری کۆمپانیای ئایلم کۆکردەوە ...

جین:وەک چی؟

چۆن هۆک:ئێ ئێمە تەنیا...رووتمان کردەوە ناچارمان کرد ..

جین:بۆچی؟؟(بێدەنگ بوو)

یۆنگی:هەموو شتێکم پێ بڵێ لە سەرەتاوە.(چۆن هۆک هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا دواتر گووتی)

چۆن هۆک:میوان خانەیەکی ٤٠ نهۆمی لە گانگنام درووست دەکرا..بەڵام لەو ماوەیەدا کۆمپانیاکە مایەپووچ بوو،بەڕێز جانگ هیوک هەواڵی پێگەشتبوو کە میراتگری گروپی ئایل  دەست دەگرێت بەسەر پرۆژەی میوان خانەکەدا،ئەندامێکی ئەنجوومەن کە لەگەڵ پارێزگاردا یاری گۆڵفی دەکرد پێشنیاری ئەوەی بۆ پارێزگار کرد ،لەناکاو هەواڵی ئەوەی پێگەیشت کە میراتگرەکە پاشەکشە دەکات هەر بۆیە من زۆرم لێکرد کە هاوکار بێت...

یۆنگی:ڤیدیۆی چەند کەست گرت؟

چۆن هۆک:پەنجا...

یۆنگی:وە جانگ هیوک هێشتا ئەوانەی لایە؟

چۆن هۆک:بەڵێ،ئەو لاوازی خەڵک وەک سەرچاوەی داهات دەبینێت...وە ئەو هەرگیز شتێک لەناو نابات ئەگەر بەنرخ بێت لای.

یۆنگی:ئەو لە کوێ ئەم ڤیدیۆیانە هەڵدەگرێ؟

چۆن هۆک:ئەو زانیارییانە لە ناو قاسەکەیدا لە ژووری خەوتنیدا هەڵدەگرێت...بەڵام قاسەیەکی زیرەک..بەپێی زانیاری بایۆمێتری کار دەکات و دادەخرێت،وە ئەگەر بزانێت شتێک یان کێشەیەک لە ئارادا هەیە،دەتوانێت هەموو شتێکی ناوەوەی لە ناو ببات لە رێگەی داگرتنی دووگمەیەکی سەر مۆبایلەکەی،وە ئەو قاسەیە هەموو شتێکی ناوەوە دەسووتێنێت و هیچ شتێک نامێنێت..

یۆنگی:دەزانێت کە ئەو شمشێرە هەردووک لاکەی تیژە.

چۆن هۆک:چەکێکە لە دەستیدا بەڵام بەڵگەشە بۆ پۆلیس .

جین:کۆمپانیای خزمەتگووزاریەکە،ئەویش رێکخراوە؟

چۆن هۆک:بەڵێ

جین:چەند گەورەیە؟

چۆن هۆک:بڕوام وایە ٣٠ بەڵام دەتوانن زیاتر بەدەست بهێنن

جین: کێ بەڕێوەی دەبات؟

چۆن هۆک:جوون مان بەڕێوەی دەبات،ئەو رێک سەگی پاسەوانی بەڕێز کیم جانگ هیوکە،ئەو جەنگاوەری **** بوو بەڵام دواتر رێگری لێ کرا بەهۆی ئەوەی تاکەو مردن لە پیاوێکی دا لە ناو چێوەی یاریگادا ئەمە ئەو کاتە بوو دەستی کرد بە کارکردن بۆ بەڕێز جانگ هیوک..

جهۆپ:کێ گرینگی بە لاشەکان دەدا؟

چۆن هۆک:جوون مان گرینگی بەوە دەدات...

یۆنگی:هەموو شتێکم پێ بڵێ کە دەزانی..

چۆن هۆک:سێ ساڵ پێش ئێستا،بەڕێز جانگ هیوک زۆری خواردبۆوە و کەسێکی کووشت بەدەستەکانی خۆی من لەو ناوە نزیک بووم بۆیە چاودێریم کرد تا جوون مان گەیشت ئەو پەیوەندی بە بارهەڵگرێکی ٣ تەنی ماسی کرد کە حەوزی ئاویشی تێدابوو لاشەکەی گرینگی پێدا پێی،بەو جۆرەی کە قسەی لەگەڵ شووفێرەکە دەکرد دیاربوو کە زۆر ئەم کارە دەکات.

جین:ناوەکە؟

چۆن هۆک:ناوەکەم بیر نییە.

یۆنگی:دەبینم..من نەخۆشخانەیەک دەزانم لە ئینچۆن پەیوەندی بە ئەمبووڵانسێک دەکەم و تۆ دەبەن و هەنديک ئیسراحەت بکە...هەر کاتێک هەموو شتێک تەواوبوو من گەشتەکەت بۆ ئامادە دەکەم لەگەڵ ناسنامەیەک...(چۆن هۆک سەری لەقاند،جین نزیکی بۆوە و گووتی...)

جین:هەوڵدە پەیوەندی بە کەس نەکەیت دواتر جانگ هیوک دەتبینێتەوە ..(چۆن هۆک سەری لەقاند)

جهۆپ:مۆبایلەکەت من دەیبەم...(مۆبایلەکەی چۆن هۆکی خستە گیرفانی)

یۆنگی:با کۆتا شتت لێ بپرسم....لە کوێ پارە گۆڵدەکانی دەشارێتەوە؟؟؟(جانگ هیوک هەر پارەیەکی بەدەستی بێنێت دەیگۆرێت بۆ گۆڵد و لە شوێنێک هەڵی گرتووە کە کەس پێی نازانێت)

چۆن هۆک:تەنیا لیۆن پێی دەزانێت.

یۆنگی:بۆچی تەنیا ئەو؟

چۆن هۆک:لیۆن تەنها کەسە کە بەڕێز جانگ هیوک بەتەواوی متمانەی پێدەکات بەتەواوی.،ئەوان لە بەندینخانە یەکیان دیتبوو وە ژیانی یەکتریان ڕزگار کردبوو چەندین جار...(باسی ڕابردوو دەکات زۆر کۆن)...لیۆن ژیانی خۆی بۆ بەڕێز جانگ هیوک بەخت دەکات...هەموو شتێک نازانم کە بەڕێز جانگ هیوک بیری لێدەکاتەوە بەڵام دەزانم لیۆن وەک برایەک وایە بۆی..

-

:شی یۆنگ؟(بە ترسەوە گووتی)

:ئاهـ چۆن جا لەوێ دەبم ١٠ خولەکی تر ،مۆبایلەکە دامەخە تەنیا هەڵی بسووڕێنە و لەسەر مێزەکەی دانێ بۆ ئەوەی گوێم لێبێ چی دەڵێن..لێم تێدەگەی چی دەڵێم؟(لەو کاتەدا جانگ هیوک چووە ژوورەوە و چۆن جا کە میراتگری گروپی ئایلە مۆبایلەکەی بە خێرای لەسەر مێزەکە دانا بەسەراوژێری)

جانگ هیوک:بەخێرای دەچمە سەر بابەتەکە..(جانگ هیوک هەستایەوە و مۆبایلەکەی چۆن جای هێنا)

چۆن جا:چی ..چی دەکەیت...(هەستایەوە دەستی جانگ هیوکی گرت ئەویش دەستی سووڕاند و مۆبایلەکەی لە ملی دا)...ئئاهـ...(بە ئازارەوە گووتی،جانگ هیوک دەستی چۆن جای توند تر کردوو گوێت لە شکانی دەستی دەبوو شی یۆنگ لە ئۆتۆمبێلەکەی هەناسەیەکی قووڵی دایەوە و ئۆتۆمبێلەکەی خێراتر کرد)

جانگ هیوک:بوەستە لەوەی ببیە نەفرەتیەکی بچووک لە جێی خۆت بوەستە...(هێشتا دەستی گرتبوو و لەسەر مێزەکە دانیشتبوو دەنگی مۆبایلەکەی کردە دەرەکی)...تۆ گوێت لێمە؟

شی یۆنگ:من گوێم لێتە خێڕی ،تۆ هەوڵی کردنی چ شتێکی نەفرەتی دەدەی؟،تۆ هیوای مردن دەخوازی...(جانگ هیوک هەناسەیەکی قووڵی دا و دەستی چۆن جای تووند تر گرت ئەویش تەنیا بەردەوام بوو لە هاوارکردن )

شی یۆنگ:ئێستا هەڵەیەکی نەفرەتی گەورە دەکەی،تۆ خوێڕی گێلی نەفرەتی ..(بە هاوارەوە گووتی)

جانگ هیوک:وابزانم دەتەوێ بەم ئامۆزە گەمژەت  بڵێی بێدەنگ بە...(بە چۆن جای گووت و دەستی تووند تر کرد)

چۆن جا:ئااا تکایە هیۆنگ بێدەنگ بــــە...(هێشتا بەردەوام بوو لە هاوار کردن و هەڕەشە کردن،جانگ هیوک بزەیەکی لاری کردوو لەسەر مێزەکە لاچوو و لەسەر کوورسیەکە دانیشت لەگەڵ ئەوەش دەستی چۆن جای زیاتر راکێشا)..تۆ نەفرەتی گەمژەەە بێدەنگ بەە..(شی یۆنگ هەناسەیەکی قووڵی دایەوە و بێدەنگ بوو)

جانگ هیوک:گەمژە..(بە پێکەنینەوە گووتی)..ئایا ئارام بوویتەوە؟(لە شی یۆنگی پرسی)..ناتوانم گوێبیستی دەنگت بم.

شی یۆنگ:پێم بڵێ چیت دەوێ؟

جانگ هیوک:راپۆرتێک هاتووە بۆ بنکەکەی تۆ لە گەراجێک پیاوێکی بە مانتۆر هێرشی کردۆتە سەر ملی پیاوێک بە چەقۆ دواتر رایکردووە ...ئەوە بنووسە...سیۆل ،گانگدۆنگ ،ئەی ٦٤٣٨ (ژمارەی مانتۆرەکە)...پێویست ناکا سەیری بکەی  ژمارەیەکی ساختەیە...بیبینەوە کە لە کوێیە پیاوی مانتۆرەکە...(شی یۆنگ پێکەنی و گووتی...)

شی یۆنگ:دەزانی ئەوە چەندە قور....(قسەکەی بڕدرا لە لایەن جانگ هیوکەوە و گووتی....)

جانگ هیوک:دەزانم کاتێکی زۆری دەوێ،بۆیە تۆ بەدوای دەگەڕێی ئێستاکە رێک کاتژمێر دەیە پێنج کاتژمێرت پێدەدەم بۆ دۆزینەوەی ،ئەگەر نەتوانی ڤیدیۆ بچووکەکەی ئامۆزاکات لە ئینتەرنێت بڵاو دەکرێت...(ئەو ڤیدیۆیەی چۆن هۆک کردبووی بە رووتی بۆ هەڕەشە کردن لێی)...هەوڵ بدەی هەرچیەکی تر بکەی ڤیدیۆکە بڵاو دەبێتەوە ،ئەگەر ناتەوێ گروپی ئیل مایەپووچ بێت و لەناوبچێت پێشنیارت بۆ دەکەم بە خێرای بیکەیت...بەختێکی باش..(پەیوەندیەکەی داخست)

جانگ هیوک:چییە؟(قوفلی مۆبایلی چۆن جای دەویست)

چۆن جا:٧٦٨٢٢١..(بە زەحمەت توانی بیڵێت،جانگ هیوک کردیەوە دواتر دایخستەوە و مۆبایلەکەی خستە گیرفانی)

جانگ هیەک:دەتبینمەوە...(رۆیشت)

چۆن جا:ئای بەنەفرەت بیت...(بە توورەیەوە گووتی حاڵی چۆن جایە ئەمە لەو کاتەی ڤیدیۆکەی کراوە لەلایەن جانگ هیوک)

|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
-کەتت-

سڵاو 🤚🏻❤️

پارتی نوێ،بە نزیکەی هەموو شتێک ئاشکرا بوو وە لە هەرچ بەشێک تێنەگەشتووی دەتوانی لە کۆمێنتەکان بڵێی ئەم بەشە بە پێی ئەوەی کەمێک تێکەڵە ...🤓

هیوام بە دڵبوونە.❤️❤️

رای خۆتان بڵێن...

لە هەڵەی رێزمانی ببوورن...❤️❤️

دەتانبینمەوە❤️

بهاییی<٣٣٣٣

١٢٦٨ وۆردس....

#رۆلیا٤ئێڤەر<٣٣٣٣




#تایکووک٤ئێڤەر<٣٣٣٣

Continue Reading

You'll Also Like

1.5K 95 1
شًـــــانِـــڪٕــاٌریــُــ خــّـەیْٓـــاڵٕـــەَّڪٌـــانًــــٕــمٍْ🤎¡ ڪـــتێـــبـــێـــڪی بچـــووڪ بـــۆ ڪـــورتـــہ چـــێڕۆڪـــەڪانـــیـــ....❥ ❞تــ...
24.7K 4.3K 32
مـن و تۆ دوو هێـڵی ئاسن بەتەنـیشتی یەکتـردا درێـژ ناگەیـن بە یەک top tae bottom kook 💗 start 22 may/2021 start 22 june/2022
40.7K 2.8K 14
تایبەت بە وەنشۆتی تایکووک ...🖤✨ Taehyung _ top Jungkook _ bottom تکایە بیرۆکەکان مەبەن و دەستکاری مەکەن . Cover by me : _NAAH0_
281K 8.1K 136
"𝑻𝒉𝒆𝒓𝒆'𝒔 𝒓𝒆𝒂𝒍𝒍𝒚 𝒏𝒐 𝒘𝒂𝒚 𝒐𝒇 𝒘𝒊𝒏𝒏𝒊𝒏𝒈 𝒊𝒇 𝒊𝒏 𝒕𝒉𝒆𝒊𝒓 𝒆𝒚𝒆𝒔 𝒚𝒐𝒖'𝒍𝒍 𝒂𝒍𝒘𝒂𝒚𝒔 𝒃𝒆 𝒂 𝒅𝒖𝒎𝒃 𝒃𝒍𝒐𝒏𝒅𝒆."