The fight of creditors_taekook

By twinkletae_Tk

13.7K 1.9K 3K

شەڕێکی گەورەی نێوان قەرزەدەرەکانی سۆلی کۆریا بە چی دەگات ؟ ئایا دەتوانن خەڵک لە دەستی دڵرەقترین و فێلبازترین... More

Introduce
Part-1-
Part-2-
Part-3-
Part-4-
Part-5-
Part-6-
Part-7-
Part-8-
Part-9-
Part-10-
Part-11-
Part-12-
Part-14-
Part-15-
Part-16-
Part-17-
Part-18-
Part-19-
Part-20-
Part-21-
Part-22-
Part-23-
Part-24-
Part-25-
Part-26-
Part-27-
Part-28-
Part-29-[F]

Part-13-

434 76 116
By twinkletae_Tk

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

-

تایهیۆنگ:هیۆنگ...(لە تەلەفۆنەکەوە گووتی)

یۆنگی:لەگەڵ جۆنگکووک وەرنە ئێرە...(بە ئاسایی گووتی)

تایهیۆنگ:باشە...

-

تایهیۆنگ:جۆنگکووک یۆنگی گووتی وەرن بۆ ماڵی ئێمە با برۆین..

جۆنگکووک:باشە...

-

جۆنگکووک:جیمین..؟(جیمین سەیری جۆنگکووکی کرد لەگەڵ بانگکردنی)

جیمین:جۆنگکووک....

تایهیۆنگ:جین هیۆنگ چی دەکەی لێرە؟

جین:گەمژە ئەمە یەکەم قسەیە کە دەیکەی کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ منت نەبینیوە؟(بە گاڵتەوە گووتی)

تایهیۆنگ:مەبەستم خۆشحاڵم...(چووە لای و باوەشێکی لێدا)

جۆنگکووک:تۆ کەسەکەی چێشتخانەکە نیت؟(مەبەستی جین بوو)

جیمین:ئەو هەوە...(جۆنگکووک سەری لەقاند بە مانای تێگەیشتن)

-

جۆنگکووک:داوای لێبوردن دەکەین...(لەگەڵ تایهیۆنگ سەریان دانەواندبوو ،تای تەنها هەناسەی بێزاری دەدایەوە ،لەو کاتەی یۆنگی تایکووکی بینیوە سەرزەنشتیان دەکات)

یۆنگی:تای؟(تای بە تێنەگەشتنەوە سەیری دەکرد کووک شەقێکی لە پشتی دا تای سەیری کرد کووک بە چپەوە گووتی *داوای لێبوردن بکە*،تای دووبارە هەناسەیەکی بێزاری دایەوە و گووتی....)

تایهیۆنگ:داوای...لێبووردن...دەکەم...(یۆنگی بە بزەی لار سەیری کرد )

یۆنگی:دەی وەرن بۆ سبەی هەندێک کارتان هەیە...

تایهیۆنگ:کاری چی؟(بە پەرۆشیەوە گووتی)

یۆنگی:زۆر مەڵێ وەرە...(بە بێزاریەوە گووتی و بەڕێ کەوت بۆ لای جیمین و جین ،بە درێژای رێگاکە تایهیۆنگ هەر پرسیاری دەکرد ئاخۆ کارەکە چییە؟)

یۆنگی:سبەی تۆ جۆنگکووک و جیمین دەرۆن بۆ کتێبخانەکە تەواوی پارەکان دەگوازنەوە بۆ ئێرە،ئیتر دەست دەکەین بە لە ناو بردنی جانگ هیوک.

-

(دوای ئەوەی نامجوون جهۆپی ئاگادار کردەوە هەموویان وەک یۆنگی گووتی لە کاتژمێر ٣ لە ماڵی یۆنگی ئامادە بوون و چەند سەرەتاییەکیان باسکرد لەسەر پلانەکەیان ،دوای ئەوە کاتژمێر ٨ی شەو تایکوو و جیمین ئامادەبوون بە دوو ئۆتۆمبێل رۆیشتن بەرەو کتێبخانەکە)

تایهیۆنگ:بە زووترین کات با دەست بکەین بە گواستنەوەی پارەکە بۆ ناو ئەم بۆکسانە ...(نزیکی ١٥-١٠ بۆکسی کارتۆن بوون هێنابوویان بۆ ئەوەی پارەکە ببەن)

جۆنگکووک:باشە چۆن بیبەینە سەرەوە؟(پرسیاری دەکرد کاتێک بۆکسەکانی دادەنا)

جیمین:بە دەست هەڵی دەگرین و دەیبەن...

جۆنگکووک:نابێ بەم شێوەیە کاتێکی زۆرمان لێ دەڕوا...

جیمین:ئەی چی بکەین.؟

جۆنگکووک:تای هیچ عارەبانەیەکی گواستنەوەی لێ نییە؟(تای کەمێک بیری کردەوە دواتر گووتی....)

تایهیۆنگ:لە ژێر زەمینەکە لێیەتی..

جۆنگکووک:زۆر باشە ئێمە لەگەڵ جیمین دەچین دەیهێنین...(تای سەری لەقاند)..با برۆین جیمین..

جیمین:باشە...(رۆیشتن بۆ هێنانی عارەبانەکان بە راکردن ،لەو کاتە تای خەریکی کردنەوەی کارتۆنەکان بوو ویستی بچێت پارەکان بهێنێت بەڵام سەیری کامێراکەی کرد دیتی پیاوێک کە ماسولکەیەکی گەورە و سینگێکی پانی هەبوو زۆریش بە هەیکەل بوو بەرەو ژێر زەمینەکە دەرۆی دوای ئەوەی جیمین و جۆنگکووک چوونە ژوورەوە ،تای بەخێرای رایکرد بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی بچێتە ژێر زەمینەکە هەر لەگەڵ چوونە دەرەوە لە کتێبخانەکە پیاوێکی تر لە دواوە لە سەری تایدا کە وای لە تای کرد بکەوێت-)

(-تای دەستی بە سەریەوە گرتبوو چاوەکانی گرژ کردبوو و توند بەیەکیەوە لکاندبووی هەوڵی دەدا هەستێتەوە سەرەرای ئەو ئازارەی هەیبوو بەڵام نەیتوانی داشبنیشێت کاتێک هەمان ئەو پیاوەی لێیدابوو چەکێکی کارەبایی لە زگی تایدا کە وایکرد ببوورێتەوە ،پیاوەکە تای خستە سەر شانی و رێگای گرتە بەر بۆ چوونە دەرەوە بەسەر پەیژەکان کەوت و رۆی تای لە کۆتا پەیژەدا هەستایەوە سەیری کرد لەسەر شانی پیاوەکەیە کە دەڕواتە سەرەوە بۆچوونە دەرەوەی لە شوێنەکە تایهیۆنگ تا هێزی هەبوو بە ئانیشکی لە پشتی پیاوەکەی دا کە پیاوەکەی تای لە دەستی کەوت تای بەسەر پەیژەکاندا بەربۆوە پیاوەکەش هێشتا پشتی گرتبوو تای بە خێرای هەستایەوە و رایکرد سەرەرای ئەوەی کە زۆر بەخراپی پشتی بەر دیوارەکە کەوتبوو -)

(-تای بە قورسی هەناسەی دەدا و لە لای دیوارێک وەستابوو و چاوەڕێی پیاوەکەی دەکرد تاکوو بێت کاتێک گوێی لە شوێن پێ بوو بەخێرای بێدەنگ بوو چاوەڕێی نزیک بوونەوەی پیاوەکەی دەکرد ،تایهیۆنگ دەستەکانی بەسترابوو پیاوەکە ئەو کاتەی کارەبای لە تایهیۆنگ دابوو دەستەکانی بەستبۆوە بە کەلەپچە،تایهیۆنگ بە پێیەکانی شەقێکی لە زگی پیاوەکە دا ئەو کاتەی دیتی پیاوەکە کەوتە ئەرزەکە بەڵام هەرزوو هەستایەوە دەستیان کرد بە شەڕکردن تای زۆر لەوەی بەرامبەری بێهێز تر بوو دوای ئەوەی کارەبای لێدرابوو و لەسەر نزیکی ١٥ پەیژە بەرببووە و بە داریش لە سەری درابوو و هەروەها دەستەکانیشی نەکرابۆوە بەڵام هەر بەردەوام بوو لە شەڕکردن پیاوەکە تای فرێدا و بە کۆمەڵێک سندوقی دادا کە ئەو کاتەی تای پێیکەوت سندووقەکان شکان و هەمووی بەسەر تایهیۆنگدا بەربوونەوە پیاوەکە دووبارە تای هەڵگرت ویستی لێیبدات تا ئەوەی تای سەری پیاوەکەی بە دیوارەکە دادا پیاوەکە لە هۆش خۆی چوو تای بەخێرای بە دوای کلیلی کەلەپچەکاندا گەڕا لە گیرفانی پیاوەکە دوای کەمێک دۆزیەوە دەستی کردەوە و دەستی پیاوەکەی بە هەمان کەلەپچە لە بۆڕیەک بەستەوە بە خێرای بەڕێ کەوت بۆ ژێر زەمینەکە کە جۆنگکووک و جیمینی لێبوو لەگەڵ ئەو پیاوەی کە بە جەستەی ڕا دیاربوو زۆر بەهێزە)

-

(جۆنگکووک و جیمین خەریکبوون بە دوای عارەبانەکە دەگەڕان گوێیان لە کرانەوەی دەرگاکە بوو سەیریان کرد هەردووکیان پیاوەکەیان ناسیەوە ئەوە لیۆن بوو هەمان ئەو پیاوەی لە کافێیەکە لە جۆنگکووکی دەدا)

جۆنگکووک:مەهێڵە بتگرێ...(بە ئاگاداریەوە بە جیمینی گووت)

جیمین:باشە...(لیۆن وەک شێڕ نەڕە نەڕی دەکرد جۆنگکووک و جیمین برۆیان بەرز کردبۆوە بە تێنەگەشتنەوە ،دوای ئەوە لیۆن رایکرد بۆ لای جیمین و کووک ،ئەوانیش خۆیان لادا جیمین لە لایەک مستی لە لیۆن دەدا جۆنگکووک لە لایەک ئەویش بەرگری دەکرد دوای کەمێک ئارامی نەما و مستەکۆڵەیەکی لە زگی کووک دا کە کووکی بەر دیوارەکە کەواند سەیری جیمین کرد ،جیمین کەم کەمە دەگەڕایەوە پاش لیۆنیش لەگەڵ ئەو بۆ پێشەو دەرۆی تا ئەوەی جیمین بەر دیوارەکە کەوت سەیری چواردەوری کرد دارێکی دیت لە سەری لیۆندا شکاندی بەڵام لە ئەنجامدا تەنها بووە هۆی ئەوەی کەمێک لیۆن لە شوێنی خۆی بوەستێ زۆری پێنەچوو لیۆن سەری بەرز کرد سەیری جیمینی کرد-)

(- زۆر توڕە ببوو دەستی بەرز کردەوە تاکوو لێیبدات بەڵام لە پشتەوە کووک ب ئاسنێک لە پشتی دا کە لیۆن بەسەر چۆکدا کەوت دویا ئەوە جیمین و کووک پێکەوە دەستیان کرد بە لێدانی لیۆن ،دوای ماوەیەک وەستان لە ماندوویەتیەوە زۆری پێنەچوو لیۆنی زەبەلاح هەستایەوە بە نیوچەوانەکەیەوەیە لە سەری جیمینی دا کە کەوتە ئەرزەکە و گێژی کرد دوای ئەوە ویستی وا لە کووک بکاتەوە بەڵام جۆنگکووک نەیهێشت و بەرپەچی کردەوە هەمان شێوەی جارەکەی تر لە لیۆنی دەدا کە وایکردبوو دەم و لووتی خوێنی لێبێت لیۆن کەوتبۆ ئەرزەکە کووک تاکەو هێزی هەبوو بە قاچی لە لای گوێی دا هەر ئەو کاتە لیۆن لە هۆش خۆی چوو ،جۆنگکووک بە خێرای چووە لای جیمین)

جۆنگکووک:جیمین؟...،باشیت؟

جیمین:نەفرەت ئەمە سەرە یاخوود ئاسنە...(بە ئازارەوە نێوچەوانی گرتبوو)

جۆنگکووک:هەستەوە کاتی ئەوە نییە با دەستی ببەستینەوە...

جیمین:باشە...چۆن بیبەستینەوە؟

جۆنگکووک:چوزانم لە چەکمەجەکان بگەڕێ...

جیمین:باشە...(هەریەکە چووە لایەک بۆ گەڕان بەدوای شتێک ،تا ئەوەی جیمین هاوارێکی کرد)...دۆزیمەوە...(دەستی بەرز کردەوە پەتێکی درێژ بوو )

جۆنگکووک:دەی خێراکە ...(دەستی لیۆنیان توند بەستیەوە لەگەڵ قاچەکانی لەو کاتەی خەریکبوو پشکنینیان دەکرد بۆ بەستنەکە تایهیۆنگ هات)

تایهیۆنگ:باشن؟؟(جۆنگکووک و جیمین سەیری تای'یان کرد کە خوێن لە سەری دێتە خوارەوە )

جۆنگکووک:تۆ سەیری خۆت بکە تۆ باشی؟؟؟(بە نیگەرانیەوە چووە کای تای و دەستی بەسەریەوە گرت تای دوای ئەوە ئاهێکی ئازاری کرد)

تایهیۆنگ:من باشم تەواو با خێرا بکەین...بۆچی دەستی ئەمەتان لە پێشەوە بەستیوە؟؟؟(سەیری جیمین و جۆنگکووکی کرد)

جیمین:بۆچی ؟

تایهیۆنگ:بەم شێوەیە دەتوانێ بە ئاسانی بیکاتەوە...دەی هەرچیەک بێت با خێرا برۆین...(بە راکردن گەرانەوە کتێبخانەکە لە رێگادا تای سەیری ئەو شوێنەی کرد کە دەستی پیاوەکەی لێ بەستیبۆوە)

جۆنگکووک:چیبووە..؟

تایهیۆنگ:ئەو پیاوەی کە شەڕم لەگەڵی دەکرد لێرەم بەستیبۆوە..(سەیری چواردەوری کرد)

جیمین:دیارە رایکردووە با بەخێرای برۆین...

تایهیۆنگ:باشە...(گەڕانەوە کتێبخانەکە بە خێرای هەموو پارەکانیان کۆدەکردەوە بۆ ناو سندووقەکە و دواتر دەیان بردە ناو ئۆتۆمبێلکە)

-

جانگ هیوک:چی بوو؟(لە پەیوەندیەکە گووتی)

؟:گەورەم نەمان توانی بیگرین من ئێستاکە خوێن لە دەم و لووتم دێت ...(گووتی کاتێک بەفرێکی لەسەر روومەتی دانابوو)

جانگ هیوک:گەمژەی قێزەون ئەوە کاری منە؟،لیۆن لە کوێیە..؟(بە تووڕەیەوە گووتی)

؟:ئەو لە ژوورەوە چەند پەیوەندیم پێوە کرد وەلام ناداتەوە...(بە ترسەوە گووتی)

جانگ هیوک:چۆن هۆک پیاوەکانم ناردووە وا لە رێگادان کەمێکی تر دەگەن برۆن و بیانگرن پارەکانیش هەرهەمووی بێنن..(بە هەڕەشەوە گووتی)

چۆن هۆک:باشە ..(جانگ هیوک پەیوەندیەکەی داخست)...بە نەفرەت بیت پیاوی گەمژە...(بە توڕەیە گووتی،دوای کەمێک نزیکی ٨ ئۆتۆمبێل هاتن یەکەم ئۆتۆمبێل لەلای ئۆتۆمبێلەکەی چۆن هۆک وەستا)

؟:چۆن هۆکی بچووک چیبووە ئازاریان داوی؟؟(بە گاڵتە پێکردنەوە گووتی)

چۆن هۆک:لە دوام وەرن...(بە تووڕەیەوە سەیری ئەوانی نەکرد و ئۆتۆمبێلەکەی بەکار خست)

-

تایهیۆنگ:تەنها قاسەکە ماوە...(کۆتا کارتۆنیان پڕ پارە کرد)

جیمین:ئایا بڕێکی زۆرە کاتمان نییە...

تایهیۆنگ:بلیۆنێک زیاترە..(جیمین دەمی لە شۆکا کرایەوە)

جیمین:من یارمەتیت دەدەم جۆنگکووک تۆ ئەم کارتۆنانە ببە..

جۆنگکووک:باشە...(ئەو رۆی،تایهیۆنگ چووە لای قاسەکە و کردیەوە لە کاتی کردنەوەیدا گووتی...)

تایهیۆنگ:جانتایەک لە ژێر ئەم مێزەیە بیهێنە...(جیمین سەری لەقاند و هێنای تایهیۆنگیش قاسەکەی کردبۆوە پارەکانی دەردەهێنا)

جیمین:پارەی گۆڵد؟؟(بە شۆکەوە گووتی)

تایهیۆنگ:کاتی ئەوە نییە..

جیمین:ئائا ببوورە...(پارەکانی دەخستە ناو جانتا جلدەکە)

جیمین:پارەی دۆلار؟؟؟؟(تایهیۆنگ بە بێزاری سەیری دەکرد)...ههههـ تەواو...(کۆتا پارەیان پێچایەوە)

تایهیۆنگ:تەواو بابرۆین خێراکە...

جیمین:باشە...

-

|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
-کەتت-

سڵاووو❤️❤️❤️❤️

پارتی نوێ هیوام بە دڵبوونە وابزانم پارتێکی دووروو درێژە🦦🦦🤓وایە؟

ئەنیوەی ڕای خۆتان بڵێن؟

ڕزگاریان دەبێ ڤیمینکووک؟🦦🦦

تایهیۆنگ وەلا تۆ زۆر لە هەورەکان جوانتری ئێمە رووخساری تۆمان دەوێ ئازیزەکەم😔😔✨

بههایییی<٣٣

١٤٠٤ وۆردس.....

#رۆلیا٤ئێڤەر<٣٣





#تایکووک٤ئێڤەر<٣٣٣

Continue Reading

You'll Also Like

216K 1.1K 199
Mature content
169K 4.6K 14
Haidi Constalia is a girl born with a unique quirk. But her parents thought that this quirk is a monster's or a villain's. Because of this thought, t...
236K 11.8K 91
Being flat broke is hard. To overcome these hardships sometimes take extreme measures, such as choosing to become a manager for the worst team in Blu...
41.5K 2.9K 14
تایبەت بە وەنشۆتی تایکووک ...🖤✨ Taehyung _ top Jungkook _ bottom تکایە بیرۆکەکان مەبەن و دەستکاری مەکەن . Cover by me : _NAAH0_