ڕەش پۆشەکەم

By JmArmy25

3.9K 711 702

وەک وتراوە جوانی ئیشق لە بە یەک نەگشتن دایە بەڵام من پێی گەشتم زووش لە دەستم دا..... "کەوتمە ناو تاریکی شەو... More

1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
12
13
14
15
16~End

11

217 36 39
By JmArmy25

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی نوسەر 🖤
کۆمێنت لە بیر مەکەن دڵەکانم

♡♡♡

"ڕەش پۆش"
بە هێمنی ناوی هێنا

بەڵام هیچ وەڵامێک بوونی نەبوو

"ڕەش پۆشەکەم"
دووبارە چرپاندی کە لە باوەشی ئەو دا بوو

"هم"
تاکە وەڵام بوو کە لەوەوە بیستی لە کاتێک دا هێشتا چاوەکانی داخست بوو

"هەستە لە خەو درەنگە دەی تۆ منت زیندانی کردووە"

"نامەوێت واز بێنە چاوڕەشەکەم"
بە دەنگە نوساوە گڕەکەی وتی

کە وای کرد مادلین هەست بە فڕینی چەند پەپولەیەک بکات لە ناو سکی دا

"یااا هەست بە پەپولەکانی سکم دەکەم لەگەڵ خێرا لێدانی دڵم توند بونی هەناسەم"
بە گلەییەوە وتی

کە ئەمەش وای کرد بزەیەکبێتە سەر لێوەکانی ئیڤان بە چاو داخراوییەوە
دەستەکانی لە دەوری ئەو دورخستەوە و شوێنی خۆیانی ئاڵوگۆڕ کرد
ئەم جارە ئیڤان چووە باوەشی ئەوەوە و سەری لەسەر سنگی ئەو دانا دەستی لە کەمەری ئاڵاند

" هەرچی یەک بێت واز بێنە نۆرەی منە لێرە بن "
بە هەمان سەوتەوە وتی

"یااا دەنگی لێدانی دڵم نایەڵێ بخەوی بۆیە هەستی باشترە"
بە شەرمەوە وتی کە ڕاستی دەکرد لەوەی کە لێدانی دڵی ئەو زۆر خێرایەوە و سەوتی بەرزە

" من سەر سینەی تۆ و لێدانی دڵی تۆ بە هەموو دونیا ناگۆڕمەوە بۆیە واز بێنە مادلینم با بخەوم لێرە"
بە هێواشی وشەکانی دەبڕی

مادلین بێ دەنگ بوو و پەنجەکانی تێکەڵ کرد بە قژە خاوە ڕەشەکەی ڕەشپۆشەکەی

"ڕۆژانێک ئاواتم ئەوە بوو پەنجەکانم تێکەڵ بکەم لەگەڵ تاڵەکانی قژت و یاریان پێ بکەم وە بوو "
بە هێمنی وتی
هیچ وەڵامێک لە ئیڤانەوە نەبوو کە وا دیارە خەوت بێت

مادلین بەردەوام بوو لەوەی کە ئەنجامی دەدا
تا چاوەکانی هەستی بە قورسی دەکرد

" خۆشمدەوێیت"
بە هێواشی وتی پێش ئەوەی چاوەکانی دابخات
هەستی بە جوڵەی ئیڤان کرد کە خۆی بەرز کردەوە و خۆی هێنایە ئاستی سەری خستە ناو ملیەوە
دەستەکانی جێی خۆی گرت لە کەمەری مادلین

" من زۆر زیاتر هەموو ژیانم"
بە هێواشی چرپاندی لەگەڵ بەجێهێشتنی ماچێک لەسەر ملی و سەردانانی لە ناوی دا و هەڵمژینی بۆنی ئەو و خەوبردنەوەی بۆ جیهانێکی دیکە
.
.
.
.
.

بە هێواشت لە باوەشی دوور کەوتەوە دوای ئەوەی ماچێکی لەسەر نێوچەوانی بەجێهێشت
دەستێک جلی لە کانتۆرەکەیدا دەرهێباو چووە گەرماوەکە بۆ کردنی گەرماوێک
بە خاولی یەکە خەریکی وشک کردنەوەی قژی بوو لە کاتی هاتنە دەرەوەی بەڵام وەستا لە جێی خۆی هەر کە مادلینی لەوێ نەبینیخاولی یرکەی داناو بەرو دەرەوە ژوورەکەی ڕۆشت
کۆتا شوێن چوو کە ئەوی دی لەوێ کە خەریکی ئامادە کردنی خواردن بوو بۆ خۆیان

ئیڤان بەردەوام بوو لە سەیر کردنی ئەو بە بێ دەنگی هەنگاو بە هەنگاوی ئەو جوڵە بە جوڵەی
هەمووی خەزن دەکرد لە مێشکی دا
هەموو ئەمانە دەبێت بە یادگاری یەک بۆی کە ئێستا بۆی پێ دەکەنێت و دواتریش بۆی دەگرییەت!

"تا کەی لەوێدا دەوەستی ئیڤان؟ وەرە دانیشە"
بە زەردەخەنەوە وتی

ئەوی لە خەیاڵەکانی هێنایە دەرەوە و زەردەخەنەیەکی کرد بەرەوڕووی چوو
ماچێکی لەسەر ڕوومەتەکانی بەجێهێشت
و خۆشی دانیشت لەسەر کورسی یەکە

"کەواتە ئێستا یەکەم ژەمم دەخۆم کە بە دەستی چاوڕەشەکەم ئامادە کراوە "

وای وت و دەستی کرد بە نان خواردن بە چێژەوە
دەستی نادلینی گرت و لە لێوەکانی نزیک کردەوە و ماچێکی لەسەر بەجێهێشت

"دەستەکانت خۆش بێت بەڕاستی بەتامە، یەکەم خواردنە هێندە خۆش بێت لە لام"
بە زەردەخەنەوە وتی کە وا چاوە سەوزەکانی دەبریقایەوە

" نۆشی گیانت بێت، دڵنیا بە خۆشەویستی خۆمم لەگەڵ تێکردووە بۆیە هێندە بە دڵتە ئەگینا وا نیە"
بە پێکەنینەوە وتی کە شانازیکردن لە دەنگی دا بوو

" باشە باشە خاتوونی لەخۆبای بە نرخی دەنرخێنم و زۆر سوپاست دەکەم"
بە فەرمی وتی

" یاااا هههه واش نا بەسە"
بە پێکەنینەوە وتی

" باشە دەی نانەکەت بخۆ "
بە زەردەخەنەوە وتی

کاتێک تەواو بوون پێکەوە کۆیان کردەوە و شتیان
دەنگی زەنگی دەرگاکە تەواوی ماڵەکەی گرتەوە
ئیڤان چوو و دەرگاکەی کردەوە و دوای کەمێک گەڕایەوە لای مادلین بە زەرفێکەوە
لە پەنای دا دانیشت لەسەر قەنەفەکە و زەرفەکەی کردە کۆشی ئەوەوە

" سەیری بکە"
ئیڤان وتی

" ئەمە چییە؟"
بە سەرسوڕمانەوە وتی

دەستی کرد بە کردنەوە بینی کە وا عەزیەکی ڕەشە
مادلین سەیری ئیڤانی کرد

" ئەوە بۆ تۆیە دەی بڕۆ بیپۆشە"
بە زەردەخەنەوە وتی

مادلین زەردەخەنەی کرد باوەشی لە ئیڤان دا ئیڤان وەڵامی باوەشەکەی دایەوە و لە باوەشی گرت

"زۆر سوپاس "

" پێویست ناکات، دەی بڕۆ بیپۆشە چاوەڕێتم"
بە زەردەخەنەوە وتی

مادلین لێی دوور کەوتەوە و عەزییەکەی برد و ڕۆشت

دوای ماوەیەک گەڕایەوە

ئیڤان سەری لەسەر موبایلەکەی بەرز کردەوە و سەیری ئەوی کرد
بەردەوام چاوەکانی دەدرەوشایەوە
هەستایەوە و بەرە و لای چوو

" تۆ زۆر جوانیت "
بە هێواشی وشەکان لە لێوەکانی هاتە دەرەوە کە وای کرد ئەوەت بەردەمی زەردەخەنەکەی گەورەتر بێت

" تۆش هەمیشە زۆر قۆزیت"
بە شەرمەوە وتی

زیاتر لە خۆی نزیک کردەوە و ماچێکی لەسەر نێوچەوانی بەجێهێشت

"دەچم خۆم بگۆڕم و دێمەوە و دەچینە دەرەوە"

" باشە"

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

بەردەوام خەریکی پاڵدانی بوو لەسەر جۆلانەکە لەگەڵ هەر گەڕانەوەیەکی جۆلانەکە بۆ دواوە
ئیڤان بە خێرای ماچێکی لەسەر سەری یاخو ڕووخساری بە جێ دەهێشت
کە وای دەکرد و پێبکەنێت

"بەسە ئیڤان "

" نا بەس نیە "

بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی کە ئاسمان بەرە و ڕەنگاو ڕەنگ بوون دەڕۆشت بەوە کە وا ئێوارە دایەت
کات زوو تێدەپەڕێت لەگەڵ ئازیزانت دا!

ئیڤان جۆلانەکەی وەستان بە هێواشی و دەستی ئەوی گرت و هەڵیساند

"وەرە پێویستە بچینە لای پردەکە"

بەدوای خۆیدا ڕایکێشا
ئەوان لەوێوە نزیک بوون

لە کۆتایدا وەستان کە گەیشتنە پردەکە
چەند کەسێکی کەم لەوێ بوون
سەیری ئەو ڕۆژ ئاوابوونەیان دەکرد
پڕ لە ڕەنگاو ڕەنگی دڵبەر
ڕەونەقدانەوەی ئاوەکە
ئاوێنەدانەوەی ئاوەکە
سەرنجەکانی ئەوانی داگیر کرد بوو
هەموو شتێک جوان بوو لەوێ دا دەستگرتنی دوو دڵبەرەکە جوانتری کرد بوو

میوزیکێکی هێمن دەستی کرد بە لێدان کە چەند کەسێک بوون کە دەیانژەنی
ئیڤان چووە بەردەمی مادلین دەستی بۆ ڕاگرت

" شازادەکەم ئامادەی سەمام لەگەڵ دا بکەیت؟!"
بە بزەیەکەوە وتی و کەمێک خۆی بۆ شتاندەوە

" بێگومان ڕەشپۆشە دڵبەرەکە"
بە زەردەخەنەوە وتی لایەکی عەزیەکەی گەرت و وەک شازادەیەک کەمێک بۆی نوشتایەوە بەنەرمی دەستی خستە نێو دەستی یەوە

دەستیان کرد بە سەما کردن لەو کەشە هێمنەدا وە میوزیکێکی هێمن و نقمبوونی ئەو دووچاوە لە ناویەکدیدا
دوای کەمێک وەستان کاتێک میوزیکەکە بوو بە میوزیکێکی کەوکاسیان'ی ڕووسی
لەیەک دوور کەوتنەوە و لەگەڵ ڕیتمی میوزیکەکە دەستیان کرد بە دانس کردن

مادلین بە شێوەیەکی زۆر هێمن و لەسەر خۆی دانسی دەکرد لەبەردەم ئیڤان
چاوەکانیان یەکدی بە جێنەدەهێشت
هەتاوەکو کۆتای بە میوزیکەکە هاتوو گۆڕا بۆ دانەیەکی لەسەر خۆ
ئیڤان بۆی کەوتە سەر چۆن ئەو قتووە ڕەشە بچوکەی گیرفانی دەرهێنا کردییەوە

" چاوڕەشەکەم ئامادەی هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت؟
ئەگەر ژیان کورت بێت بۆ خۆشییەکانی ئێمە
ئەوە ئێمە کورتر دەیبڕین.
ئامادەی ئەوەی کە ماوە لەگەڵ من بیت ئەشقەکەم؟"
بە هێواشی وتی

مادلین چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو بوون
زەردەخەنەیەکی کردوو بەرامبەر ئەو لەسەر چۆن دانیشت
و دەستەکانی کردە سەە ڕووخساری ئیڤان کەوا ئەویش چاوی دەبریقایەوە بەهۆی فرمێسکەوە

" هەر شتێک لە لایەن تۆوە بێت هەرگیز ڕەتی ناکەمەوە ڕەش پۆشەکەم
ئاسمانی ڕانگاو ڕەنگی ئێواران
یاخود
ئاسمانی تاریکی و ماتی شەوان
هیچیان بۆ من فەرق نیە
لەکۆتایدا هەردووکیان هەر رەنگن
بەڵام تۆ!
تۆ بۆ من هەموو شتی ئیڤان
تۆ تەنها کەسی من
تەنها پشتووپەنامیت
یەکە بە یەکی هەناسە دانی من تەنها بۆ تۆیە
خۆزگە بمتوانایە زیاتر بژنم بۆ تۆ
بەڵام ئیتر ئەوە چارە نوسی ئێمەیە ئازیزم
من خۆشم دەوێیت بەقەدەر قوڵای زەریا و دەریا و ئۆقیانوسەکان
من خۆشم دەوێیت بەقەدەر بدووری ئاسمان لە زەویەوە
من خۆشم دەوێی بەقەدەر دووری مانگ لە خۆرەوە
ئەگەر من مانگی تۆ بم تۆ خۆری منی لەکۆتایدا من ڕووناکی لە تۆوە وەردەگرم و دەیدەمەوە و دەدرەوشێمەوە لەبیری نەکەیت ئیڤانم
وە بە شانازییەوە قبوڵی دەکەم خۆشەویستم"
بە هێمنی وشە بە وشەی دەوت لە کاتێک دا زەردەخەنە لەسەر لێوان و چاوانی پڕ فرمێسک و ڕوومەت شۆراوی فرمێسکی خۆشی و ناخۆشی بوو

ئیڤان فرمێسک لە چاوەکانی کەوتە خوارەوە بۆ یەکەمین جا دوای چەندین ساڵان
دڵی مەجنونی بۆ ئەشقەکەی هەموو شتی لە دەست گرتووە

ئەڵقەکەی کردەپەنجەی دەستی لە کەمەری ئاڵاند و لەخۆی نزیک کردەوە لێوەکانی تێکەڵ بە لێوی بە فرمێسک شۆراوی ئەوی کرد

یەکەمین ماچی پڕ لە هەستیان گۆڕییەوە
چ هەستێک کاتێک خۆشی و ناخۆشی تێکەڵ بە یەکدی دەبن!
سینەی پڕ لە هاواری ناخۆشی
لێوانی بە زەردەخەنەی خۆشی!
لێ دوور کەوتەوە وشەکانی بە هەناسە توندی وت

" خۆزگە چارەنوس تۆم لێ نەستێنێت
دڵم دەترسێت دوای ڕۆشتنی تۆ بمرێت
ئەگەر یادگارییەکانم تۆم بیر بێنێتەوە
هیچ نەبێت لە یادگارییەکانم مەڕۆ
ئاخر کێ وەک من دلی شکاوی بۆ تۆ لێدەدات
ئاخر کێ بۆ تۆ وەک منە
بمێنەوە دڵی من تەنها بە بونی تۆ خۆشە
خەیاڵی ڕۆشتنی تۆ دەمکوژێت
ساتەکان بێ تۆ بێ سودە
ژیانم ڕەشە بۆ تۆ "

مادلین هیچی نەوت بێجگە لە ڕشتنی فرمێسکەکانی

" هەرچی یەک بێت هیچ ناگۆڕێت واز لە گریان با بێنین و دڵخۆش بینم مادلینەکەم "
بە دەنگە نوساوەکەی وتی بە قورسی کە ئەو گرێیەی لە قورگ دا دروست بوو بوو

فرمسێکەکانی سڕی و هەڵیساندەوە لەباوەشی گرت

" ئاشقتم هەتا دەمرم
ئاشقتم لەم دنیاو لەودنیاش"
بە هێواشی وتی لەگەڵکەوتنی فرمێسکەکانی بۆ سەر شانی مادلین کە ئەو لێی بێ ئاگا بوو لە دووبارە بوونەوەی ئەوە

♡♡♡
بەهیوای بەدڵبوون گیانەکانم 💕 ڕای خۆتان بڵێن
ئینجا دانسی کەوکاسیانی ئاوایە

لە هەڵەکانم ببورن، خۆشمدەوێن


🖤🐁

30-31/7/2023

Continue Reading

You'll Also Like

2.6K 428 6
چی سەبارەت بە شەوێک کە تەنھا مانگی تیا دیارە ؟ بە بێدەنگی لە نزیک دەریاچەکە دادەنیشێت و بە چاوە تەڕ بوەکانی سەیری ئاسمانە تاریکەکە دەکات وە هەموو ئەو...
566 75 18
خەیاڵ بڪە✨🤍 "بیستوومە خانووێڪی ڪۆن لەسەرەوەی ڪۆڵانی 'ئیلۆنا' هەیە ڪە شتی سەیری لێ ئەژی". -ڪۆڵانی ئیلۆنا؟ ئەوە ڪۆڵانەڪەی ئێمە'یە. ‹‹پاڕک سۆفیا›› ...
29.1K 156 4
Dee Dee 🐑 အပြာစာပေ
3.3K 790 20
"دوورڪەوتــنەوەت لێــم گەورەتریــن چـــاڪەیە ڪە بـتـوانیـت بـۆمـی بـــڪەیــت" 𝚊𝚖𝚒𝚛𝚊 𝚣𝚊𝚒𝚗 --------------------- ..𝐆𝐑𝐄𝐢𝐥𝐥..