The fight of creditors_taekook

By twinkletae_Tk

13.3K 1.9K 3K

شەڕێکی گەورەی نێوان قەرزەدەرەکانی سۆلی کۆریا بە چی دەگات ؟ ئایا دەتوانن خەڵک لە دەستی دڵرەقترین و فێلبازترین... More

Introduce
Part-1-
Part-2-
Part-3-
Part-4-
Part-5-
Part-6-
Part-7-
Part-8-
Part-10-
Part-11-
Part-12-
Part-13-
Part-14-
Part-15-
Part-16-
Part-17-
Part-18-
Part-19-
Part-20-
Part-21-
Part-22-
Part-23-
Part-24-
Part-25-
Part-26-
Part-27-
Part-28-
Part-29-[F]

Part-9-

478 73 183
By twinkletae_Tk

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:من بەراستی....ئۆف باشە وانابم...(لەو کاتەدا کووک چاوی چووە سەر کامێراکان)...ئەوانە کێن؟(تایهیۆنگ سەیری کرد بە خێرای چووە لای کامێراکە سەیری کرد دوو پیاو بوون لە ئۆتۆمبێل دێنە دەرەوە یەکیان بەژن درێژ بوو جل و بەرگێکی ئاسایی رەشی لەبەر بوو لەگەڵ کڵاوێک ئەوی تریان کەمێک کورتر بوو لەو جل و بەرگێکی رەشی لەبەر بوو لە ئۆتۆمبێلەکە هاتنە خوارەوە سەیری چواردەوریان دەکرد لە کامێراکە تایکووک گوێیان دەگرت)

پیاو١:دڵنیای ئێرەیە؟(دەنگی لەلای کووک ئاشنا بوو)

پیاو٢:بەڵێ دڵنیام ...(تایکووک ئەو دەنگەیان ناسیەوە ئەوە هەمان ئەو پیاوەی شەوەکەی ترە کە هەوڵی دەدا ناسنامەی خەڵک ببات و بە گەورەم بانگیان دەکرد)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک گڵۆپەکان بکوژێنەوە بەخێرایی...(جۆنگکووک سەری لەقاند و بە راکردن چوو گلۆپی کتێبخانەکەی کووژاندەوە تایهیۆنگیش دووگمەیەکی سووری داگرت لە تەنیشت کامێراکان بوون کە وای دەکرد دەرگایەکی ئاسن بێتە خوارەوە و دەرگا شوشەیەکەی کتێبخانەکە داپۆشرێت جۆنگکووک گەڕایەوە لای تایهیۆنگ لە تەنیشتی دانیشت لەسەە کورسیەک)

جۆنگکووک:چۆن ئێرەیان پێ زانیوە؟

تایهیۆنگ:نازانم...(دوو پیاوەکە لە کۆتایدا گەیشتنە پێش دەرگای کتێبخانەکە لەوێش بێگوومان کامێرایەک هەبوو)

پیاو١:ئێرە؟

پیاو٢:بەڵێ ئێرە...(پیاوەکەی یەکەم لە دەرگاکەیە نزیک بوویەوە و دەستێکی لە دەرگاکە دا و دوورکەوتەوە)

پیاو١:لێیبدە...(ئاراستەی ئەو کەسەی تەنیشتی کرد،ئەویش بە تێنەگەشتنەوە سەیری کرد و گووتی...)

پیاو٢:مەبەستت چییە؟(ئەوەی تر هەناسەیەکی بێزاری دا و گووتی....)

پیاو١:گەمژە لەم دەرگایە دەڵێم...(قۆڵەکانی لێک ئاڵاند)

پیاو٢:بەچی؟

پیاو١:بە قاچەکانت ...(ئارامی نەمابوو،پیاو٢ بە بێزاری سەری لەقاند)

جۆنگکووک:ئەمانە گەمژە نین؟(بە پێکەنینەوە گووتی ئەو حاڵەی ئێستای لەبیر کردبوو کە تێیدان)

تایهیۆنگ:لەوانەیە وابن...(لەگەڵ ئەوە کووک زیاتر پێکەنی بە دەنگی بەرز تایهیۆنگ بە خێرای دەستی خستە سەر دەمی)..ششششش..(سەیری کامێراکەی کرد دیتی دوو پیاوەکە بە تێنەگەشتنەوە سەیری دەوروبەر دەکەن کووک سەیری چاوەکانی تایهیۆنگ دەکرد کە زۆر زۆر لێی نزیکە تفی زاری قووت دایەوە)

جۆنگکووک:ببورە...(بە پستەوە گووتی)

تایهیۆنگ:کێشە نییە...(بە بزەوە)

پیاو٢:ئەمە چیبوو؟

پیاو١:هیچ شتێک کارەکەت بکە و بەردەوام بە تاکوو دەڵێم بوەستە...(پیاو٢ بەردەوامی بە کارەکەی دەدا بە بێزاری لە کاتێکدا ئەوی تر چاوی دەگێرا دوواجار سەری بەرز کرد و کامێراکەی بینی سەیری کامێراکەی دەکرد، جۆنگکووک شۆک بوو)

جۆنگکووک:ئەوە..!(بە چاوی کراوەوە سەیری کرد ،تایهیۆنگ سەیری کووکی کرد)

تایهیۆنگ:چی دەیناسی؟(جۆنگکووک بە دەمی کراوەوە سەیری دەکرد و سەری لەقاند)

تایهیۆنگ:چۆن دەیناسی؟(بە زانخوازیەوە پرسی لەو کاتەدا سەرنجیان چووە سەر پیاوەکان)

پیاو١:بوەستە تەواو با بۆ ئێستا برۆین...

پیاو٢:باشە..(ئەوان رۆیشتن تای بەخێرای سەرنجی چووە سەر جۆنگکووک و گووتی....)

تایهیۆنگ:چۆن دەیناسی؟؟(کووک هەناسەیەکی قوڵی دا و گووتی....)

جۆنگکووک:سەرۆکەکەی ئەو ئەم برینەی سەر روخسارمی دروست کرد...(بە کزی گووتی)

تایهیۆنگ:سەرۆکەکەی ئەو واتە چۆن ئەوانە کێن؟

جۆنگکووک:سەرۆکەکەی ناوی جانگ هیوکە لە کۆمپانیای jhەوە هاتبوون وە ئەم پیاوە ناوی هیون بین بوو گووتی کە قەرزم پێدەدەن وە بە پێی ئەوەی زۆر پێویستم بوو رازی بووم بەبێ ئاگاداری ئەوەی لە رێکەوتنەکە نووسرابوو کە من بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار قەرزار دەبمەوە وە بەم شێوەیە دوو سێ رۆژ دواتر هاتنەوە بەسەر جیمینیان دەدابوو و لێیان دابوو وە گووتیان قەرزەکەمان بدەوە شۆک بووم کە گووتیان ١٠٠ ملیۆم دۆلارە وە ئەگەر نەیان دەمەوە یان هەواڵ بە پۆلیس بدەم ئەوا جیمین دەکووژن بۆیە هاتم لای بەڕێز یۆنگی داوای پارەکەم کرد لە بەرامبەردا گووتی ببمە پاسەوانی تۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ وە لەوکاتەی هاتبوون شەڕی زۆر روویدا لە ئەنجامدا جانگ هیوک ئەوەی دروست کرد...(تایهیۆنگ بە وردی گوێی گرتبوو)

تایهیۆنگ:باشە تەواو...(کەمێک بێدەنگ بوو دواتر گووتی...)...جۆنگکووک با بگەڕێینەوە من دەتگەڕێنمەوە ماڵەکەت بە پێی ئەوەی لەوانەیە چاودێریمان بکەن..

جۆنگکووک:باشە...(هەستان و رۆیشتنە ناو ئۆتۆمبێلەکەی تایهیۆنگ تەواو رێگاکە بێدەنگ بوون دواتر کووک پرسیارێکی کرد کە ترسێکی لە ناخی دروست کردبوو)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ....

تایهیۆنگ:بەڵێ؟

جۆنگکووک:پرسیارێکم لێت هەیە...

تایهیۆنگ:بڵێ..(سەیری پێشەوەی دەکرد و لێی دەخوڕی)

جۆنگکووک:ئێمە یەکەم رۆژ کە لەگەڵ جیمین بووین لە پێش کامێراکان ....ئێ مەبەستم هەندێک قسەمان کرد باشە تۆ ئاگادار بووی؟(تایهیۆنگ دەیزانی مەبەستی چییە،بزەیەکی لاری کرد جۆنگکووک کە سەیری دەکرد شۆک بوو کاتێک بزە لارەکەی تای بینی...)...گوێت لێمان بوو..؟؟؟(بە هاوارەوە کە تایهیۆنگ لەناکاو ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند)

جۆنگکووک:هەمووت گوێ لێبووو؟؟؟؟؟....دە(دووبارە هاوار کە تایهیۆنگ بەخێرایی دەمی کووکی گرت)

تایهیۆنگ:بوەستە لە هاوار کردن باشە؟(جۆنگکووک بە چاوە گەورە کەروێشکەکانی کە سەیری چاوی تایهیۆنگیان دەکرد سەری لەقاند)..زۆرباشە هێمن بەوە...(بە هێواشی دەستی لادا)

جۆنگکووک:گوێت لێبوو؟..(ئەمجارە بە هێمنی پرسی)

تایهیۆنگ:بەڵێ..

جۆنگکووک:هەمووی؟

تایهیۆنگ:بەڵێ..(کووک بە بێدەنگی لە گۆشەیەکی دەڕوانی دواتر چاوی گرتوو و قاچەکانی بەرز کردەوە و دەستی لە قاچەکانی ئاڵاند و بە گریانی ساختە گووتی....)

جۆنگکووک:ئاههههـ ..زۆر شەرمەزارکەرە...(تای
بزەی دەکرد لە کیوتی جۆنگکووک،تایهیۆنگ روومەتی کووکی گرت و گووتی...)

تایهیۆنگ:شتێک نییە لێی شەرمەزار بی...(لەگەڵ ئەوە لێوی لەسەر ئەوانەی کووک دانا ،جۆنگکووک چاوەکانی لە شۆکدا کرایەوە و روومەتی گەرم داهات و رەنگی سووری پۆشی...یەکەم ماچ کە لە ژیانیدا کرابێ ئێستا روویدا،لەگەڵ تایهیۆنگ،کووک وەسفی ئەو لێوانەی بۆ نەدەکرا قسەی بۆ نەدەکرا،هەستی کرد دوای کەمێک تای لێوی دەجوڵێنێ تفی زاری قووت دایەوە ویستی لەگەڵ تای ئەویش لێوەکانی بجووڵێنێ ،لێویان زۆر بەجوانی لەگەڵ یەکتر دەگوونجا تای هەستی بە تامێک دەکرد کە یەکەمجار بوو تامی بکات بەڵام بەدڵی بوو کووکیش هەمان هەستی هەبوو،دوای ٥ خولەک لە ماچە ئەفسووناویەکەیان وەستان،بە هەناسە بڕکێوە نێوچەوانیان بە هی یەکتر نووساندبوو تای سەیری چاوی کووکی کرد کە پڕ بووە لە ئاو بزەیەکی کرد بە هێواشی ماچی روومەتی راستی کرد دواتر ئەوەی لای چەپ دواتر نێوچەوانی دواتر لووتی کۆتا جار ماچێکی لێوی کرد لەگەڵ هەر ماچ کردنێک کووک چاوەکانی دادەخست ئەوەی بەدڵە وادەکات پەپوولەکانی زگی دەست بە شەڕ کردن بکەن ...)

تایهیۆنگ:برسیت نییە؟،بچین خواردنێک بخۆین؟(هێشتا روومەتی کووکی گرتبوو و نێوچەوانی بە هی ئەو نووساندبوو کووک سەری لەقاند بە مانای باشە )...کەواتە با برۆین...(کشایەوە سەر جێگاکەی خۆی کە لە کاتی ماچەکە خۆی خوار کردبۆوە بۆ ئەوە بگات بە جۆنگکووک،کووکیش سەری نەوی کردبوو و یاری بە پەنجەکانی دەکرد،تای جارووبارە سەرنجی دەدا بزەی دەکرد ئەو دەزانێ کووک زۆر شەرمنە)

جۆنگکووک:ئێ ..تایهیۆنگ ئەگەر حەز دەکەیت دەچین بۆ ماڵی من وە خۆم..خواردنەکە ئامادە دەکەم...(بە پچڕ پچڕ دەیگووت،ئەو حەزی دەکرد خواردن بۆ تایهیۆنگ ئامادە بکات)

تایهیۆنگ:زۆر باشە...(بە بزەوە گووتی و سووڕایەوە بە پێی ئەوەی کووک ناونیشانەکەی پێدابوو لەم رێگایە نەبوو،تەواوی رێگاکە بێدەنگ بوون دوای ماوەیەک گەیشتن بە ماڵەکەی جۆنگکووک)

جۆنگکووک:وەرە لێرەوە...(دەستی بەرز کردەوە و پێش کەوت تای تەنها بە بزەوە لە باروودۆخەکەی دەڕوانی کافێکەی جۆنگکووکی دیت)

تایهیۆنگ:ئەمە کافێکەی تۆیە؟(سەیری جۆنگکووکی کرد)

جۆنگکووک:ئهم بەڵێ لە ئێستادا جیمین لەوێیە..(لەو کاتەدا جیمین هاتە دەرەوە)

جیمین:سڵاو بەخێربێن جۆنگکووک زاو...مەبەستم بەڕێز تایهیۆنگ...(بە بزەی شڵەژاوەوە خۆی راست کردەوە،جۆنگکووک بە مۆرەوە سەیری دەکرد،بێگومان تایهیۆنگ زانی مەبەستی چییە بۆیە بزەیەکی بچووکی کرد و گووتی...)

تایهیۆنگ:سوپاس جیمین وە پێویست بەو بەڕێزە ناکات...

جیمین:زۆرباشە تایهیۆنگ...(بە بزەوە)...بۆچی لێرەن؟،وەرنە ژوورەوە شتێکتان پێشکەش دەکەم...

جۆنگکووک:نا نەخێر دەچین بۆ ماڵەوە ...

جیمین:مالەکەی تۆ؟؟(بە بزەوی لارەوە پرسی)

جۆنگکووک:ئێ بەڵێ...

جیمین:زۆرباشە کاتێکی خۆش بەسەر بەرن...(بە شەیتانی گووتی)

تایهیۆنگ:بێگوومان بەسەری دەبەین سوپاس دەی با برۆین کووک...(دەستی جۆنگکووکی گرت و رۆیشتن،جیمین بە شۆکەوە سەیری دەکرد ئێستا ئەوە چی بوو بە سەرسوماوی گەڕایەوە کافێکە و چەند کەسێکی لێبوو و چووە لای ئەوان)

جۆنگکووک:هەست بە ئاسوودەی بکە وەک ماڵی خۆت سەیری بکە ئێستا دەگەڕێمەوە جل و بەرگەکەم دەگۆرم...

تایهیۆنگ:بێگوومان سووپاس...(جۆنگکووک رۆیشت ،تایهیۆنگ خۆی هەڵدا سەر قەنەفەکان هەناسەیەکی ئاسوودەی دا ،ئەوە بەراستی ئاسوودەکەر بوو،حەزی دەکرد ئێستاکە بخەوێت،دوای کەمێک کووک گەرایەوە سەیری کرد تایهیۆنگ چاوەکانی داخستووە هەستی دەکرد خەوتووە بۆیە بە بێدەنگی چوو و سەرچەفێکی هێنا و بە تایهیۆنگی دادا خۆشی چووە چێشتخانەکە)

-

(لە کۆتایدا دوای ٣٠ خولەک کووک خواردنەکەی ئامادە کرد و سەر سفرەکەی رازاندەوە هەناسەیەکی ئاسوودەی دا)

جۆنگکووک:کاتی ئەوەیە تای بەخەبەر بکەم...(بە بزەوە گووتی و لە چێشتخانەکە چووە دەرەوە چووە لای تایهیۆنگ دیتی تایهیۆنگ بە تووندی سەرچەفەکەی گرتوو و رووی لای چەپ سووڕاندووە کە جۆنگکووک چووە بەردەمی و رووخساریان لە لای یەک بوو کووک بۆ ماوەیەک بە بێدەنگی سەیری دەکرد دواتر بە نەرمی دەستی لەسەر روومەتی تای دانا و دوو سێ جار لەسەر یەک جووڵاندی گووتی...)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ...(ئەمجارە شانی گرت و جووڵاندی بەڵام بە هێواشی تای برۆکانی گرژ کرد)...هێی تای خواردن ئامادەیە هەستە...

تایهیۆنگ:هم...(بە منگەوە گووتی و خۆی جووڵاند)

جۆنگکووک:هەستە لە خەو...(تای بە نەرمی چاوەکانی کردەوە یەکەم شت جۆنگکووکی بینی کە زۆر نزیک بوو لێی بە خێرای ماچێکی لێوی کووکی کرد بزەیەکی بۆ جۆنگکووک کرد کووکیش دوای کەمێک هەمان شێوە بزەی بۆ کردەوە)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک..؟

جۆنگکووک:هم؟

تایهیۆنگ:....

|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
-کەتت-

سڵاو 🤚🏻❤️‍🔥

پارتی نوێ....ئەوەش تایکووک پێک گەیشتن چتان دەوێ لەوەی زیاتر ئەوەندە زوو پێکم گەیاندن.؟🤓🦦

ئیتر پێتان کووبوو یەکەم ماچیان؟

رای خۆتان بڵێن💕

بەرای ئێوە تایهیۆنگ گیان چی ئەڵێ؟😮‍💨❤️

تخوا کیوت نین؟🥹 با دەزانم زۆریش کیوتن عاهههـ زۆرم خۆشدەوێن🫠🥹💕

هیوام بە دڵبوونە🩵

ئەکتیڤ بن🫶🏻🫶🏻

ئینجا-

-بهاییی<٣٣

١٤٠٢ وۆردس....

#رۆلیا٤ئێڤەر<٣٣





#تایکووک٤ئێڤەر<٣٣

Continue Reading

You'll Also Like

39.7K 885 90
Continuation of Modesto story who happens to intercourse with friends,mature,classmates,strangers and even family...
85.5K 2.2K 32
A little AU where Lucifer and Alastor secretly loves eachother and doesn't tell anyone about it, and also Alastor has a secret identity no one else k...
180K 4K 64
imagines as taylor swift as your mom and travis kelce as your dad
4.5K 789 6
له‌ سه‌ربازیدا هه‌موو سه‌رپێچیه‌ك سزای خۆی هه‌یه‌ جا ده‌بێ سزای خۆشه‌ویستیه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ سه‌ربازیدا چی بێت ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناک...