The fight of creditors_taekook

By twinkletae_Tk

13.7K 1.9K 3K

شەڕێکی گەورەی نێوان قەرزەدەرەکانی سۆلی کۆریا بە چی دەگات ؟ ئایا دەتوانن خەڵک لە دەستی دڵرەقترین و فێلبازترین... More

Introduce
Part-1-
Part-2-
Part-3-
Part-4-
Part-5-
Part-6-
Part-8-
Part-9-
Part-10-
Part-11-
Part-12-
Part-13-
Part-14-
Part-15-
Part-16-
Part-17-
Part-18-
Part-19-
Part-20-
Part-21-
Part-22-
Part-23-
Part-24-
Part-25-
Part-26-
Part-27-
Part-28-
Part-29-[F]

Part-7-

502 74 157
By twinkletae_Tk

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

-
سبەی

(جۆنگکووک بە دەنگی ئەلەرمەکەی کاتژمێر ٨ هەستایەوە چەند خولەکێک لەسەر جێگاکەی دانیشت دواتر هەستایەوە هەندێک وەرزشی کرد لە ژووری خەوتنەکەی بۆ ئەوەی جەستەی نەرم ببێتەوە ،پاشان چووە گەرماو و گەرماوێکی کورتی کرد و ددانەکانی شوشت لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی کرد دیتی ئەو برینەی سەر روومەتی کە جانگ هیوک کردبووی شوێنەکەی بۆتە پەڵە دەستی لێدەخشاند کەمێک سەری نەوی کرد دواتر هەناسەیەکی قوڵی دایەوە-)

(- و هاتە دەرەوە جل و بەرگێکی رێک و پۆشتەی پۆشی و لە ژوورەکەی چووە دەرەوە سەیری ژووری جیمینی کرد دیتی کە هێشتا نووستوە،بۆیە چوو لە چێشتخانەکە خواردنی بەیانی بۆ ئامادە کرد و نامەیەکی بۆ جێهێشت دواتر لە ماڵەکەی چووە دەرەوە،پاش ٢٠ خولەک گەیشتە کتێبخانەکە کە شوێنی یەکتر بینینی خۆی و تایهیۆنگ بووە)

جۆنگکووک:سڵاو...(سڵاو لە تایهیۆنگ کرد کە بە جل و بەرگێکی ئاسایی بوو بەڵام دووبارە ڕەش)

تایهیۆنگ:سڵاو بەخێربێیت...(ئەو کاتەی جۆنگکووک گەیشتبوو کاتژمێر ٨:٥٠ دەقە بوو)

جۆنگکووک:سوپاس...

تایهیۆنگ:وەرە دانیشە تەنها چایەکە ماوە ئامادە دەبێت...(جۆنگکووک سەری لەقاند و گووتی...)

جۆنگکووک:باشە...(دانیشت و سەیری ئەو مێزەی کە خواردنی جۆراوجۆری بەیانیانی لەسەر بوو،تایهیۆنگ گەڕایەوە بە دوو کوپ چای تاڵ)

تایهیۆنگ:فەرموو ،چایەکە تاڵە...

جۆنگکووک:سوپاس خۆشم بە تاڵ ئەیخۆمەوە...(بە بزەوە)

تایهیۆنگ:زۆر باشە کەواتە دەسپێ بکە..

جۆنگکووک:باشە،سوپاس بۆ خواردنەکە...(تایهیۆنگ سەیری کرد و بزەیەکی شاراوەی کرد و دەستیان کرد بە نانخواردن)

-

(جۆنگکووک چاوەکانی توند داخستبوو لە بەتامی خواردنەکان تای تەنها سەیری دەکرد کاتێک دەنگی سەیر سەیری دروست دەکرد لە کاتی خواردنەکان)

جۆنگکووک:ئەوە بەڕاستی بەتامە...(گووتی کاتێک ناوزاری پڕ خواردن بوو )

تایهیۆنگ:دەزانم بەتامە،بێگوومان من ئامادەم کردووە...(بە بزەی لارەوە گووتی،جۆنگکووک بۆ ماوەیەک سەیری تای کرد تایش سەیری کردەوە )

تایهیۆنگ:چی؟(جۆنگکووک دەستی کرد بە پێکەنین،تایهیۆنگیش دوای ئەو پێکەنی)

-

تایهیۆنگ:با برۆین جۆنگکووک...(جۆنگکووک لەسەر قەنەفەکە هەستایەوە و بەدوای تایهیۆنگ کەوت)

جۆنگکووک:بۆ کوێ دەرۆین؟(نزیک بوونەوە لە دەرگای چوونە دەرەوە)

تایهیۆنگ:ئەو پیاوەی جارەکەی تر بەدوای کەوتبووم لە شوێنێک بینراوە وا مەزەندە دەکەن ئەو شوێنە بێت کە لێی دەمێنێتەوە...

جۆنگکووک:باشە...(گەیشتنە لای مانتۆرەکەی تایهیۆنگ ،جۆنگکووک سەیری تای کرد کە کڵاوەکەی لەسەر دەکات و سواری مانتۆرەکە ئەبێت و دوای ئەوە کڵاوێکی تر دەداتە جۆنگکووک)

تایهیۆنگ:خێرا چاوەڕێی چیت...

جۆنگکووک:ئێهـ باشە...(کڵاوەکەی لەسەر کرد و چووە دواوەی تایهیۆنگ دانیشت ،کووک کەمێک لە دووری تایهیۆنگ دانیشتبوو بەڵام کاتێک تایهیۆنگ بەڕێ کەوت بەهۆی خێرایەوە وای کرد جۆنگکووک بە تایهیۆنگەوە بنووسێت ،جۆنگکووک سوێندەی دەخوارد کە ئێستا تایهیۆنگ گوێی لە ترپەی دڵیەتی بە پێی ئەقەی ئێستاکە سینگی بە پشتی تایهیۆنگەوە نووساوە،دوای نزیکەی ٣٠ خولەک گەیشتن لە دووری ئەو باڵەخانەیە وەستان کە پیاوەکەی لێ بینرا بوو )

تایهیۆنگ:ئەو لەو باڵەخانەیە بینراوە....(جۆنگکووک سەیری شوێنەکەی دەکرد)

جۆنگکووک:مشکیش بوونی هەیە لێرە..؟(باڵەخانەکە تێکچووبوو کە ئەستەمە مشکێکیش لێ بژیت)

تایهیۆنگ:ئەوان قێزەونن لێی دەژین،چاوەڕێ دەکەین تاکوو دێنە دەرەوە ....

جۆنگکووک:دێنە دەرەوە؟

تایهیۆنگ:بەڵێ ئەو لەگەڵ سێ کەسی ترە،ئەگەر هەر دەرنەکەوتن ئەوا دەچینە ژوورەوە...(جۆنگکووک سەری لەقاند و گووتی...)

جۆنگکووک:باشە...

-

تایهیۆنگ:نایەنە دەرەوە،با برۆینە ژوورەوە...(گووتی کاتێک ویستی لەسەر مانتۆرەکە بێتە خوارەوە بەڵام وەستا کاتێک گوێی لە پرخەیەکی بچووکی جۆنگکووک بوو ،کووک سەری لەسەر پشتی تایهیۆنگ دانابوو وە ئەوان بۆ ماوەی ٢ کاتژمێرە لەوێ وەستابوون کووک لە بێزاریە خەو بردبوویەوە،تایهیۆنگ بە هێمنی سەری سووڕاند و سەیری کووکی کرد کڵاوەکەیان دانابوو تایهیۆنگ:دەستی لە شوێنی پەڵەی برینەکەی کووک دانا و دەستی لێدەخشاند)

تایهیۆنگ:چۆن وات لێ بەسەر هاتووە؟(دوای چەندێک چاو بڕین لە رووخساری کووک بڕیاری دا کە بانگی بکات)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک...هێی جۆنگکووک هەستە لە خەو...(بە هێمنی گووتی بەڵام کووک لە شوێنی خۆی نەجووڵا وادیارە شوێنەکەی زۆر ئاسوودە بوو،تای کەمێک جەستەی کووکی جوڵاند)...جۆنگکووک؟؟

جۆنگکووک:هم؟(بە دەنگێکی کیوتەوە گووتی)

تایهیۆنگ:هەستە ...(کووک دوای کەمێک چاوی کردەوە)

جۆنگکووک:ئەو گەمژانە هێشتا نەهاتوونە دەرەوە؟(بە خەواڵووی گووتی و دەستی بە چاوی دا دەهێنا بۆ ئەوەی بینینی ئاسایی بکاتەوە)

تایهیۆنگ:نەخێر ئەم گەمژانە هێشتا نەهاتوونە بۆیە ئێمە دەچین...(بە بزەوە گووتی)...با برۆین...(جۆنگکووک سەری لەقاند و لەسەر مانتۆرەکە هاتنە خوارەوە)

تایهیۆنگ:ئاگادار بە لەوانەیە چەکیان هەبێ..

جۆنگکووک:باشە...(بە هێمنی و بێدەنگی دەچوونە ژوورەوە تایهیۆنگیش چەکە کارەبایەکەی دەرهێنا،ویستیان بچنە ژوورێک بەڵام گوێبیستی چەند هەنگاوێک بوون لەسەر پەیژەکان دەچنە خوارەوە تایکووک سەیری یەکیان کرد)

جۆنگکووک:ئەوانن رادەکەن...

تایهیۆنگ:با برۆین...(کووک سەری لەقاند و بە خێرای چوونە لای پەیژەکان و رۆیشتنە خوارەوە تاکوو گەشتن دیتیان بە ئۆتۆمبێلێکی گەورەی رەش کە وەک پاسە بچووکەکان وابوو دەرۆن)

تایهیۆنگ:با برۆین...(چووە لای مانتۆرەکە و کووکیش لە دواوەی سوار بوو بەخێرای دەستی کرد بەوەی بەدووای ئەوان بکەون)

-

تایهیۆنگ:بە نەفرەت بن...(بە بێزاری گووتی،دوای ئەوەی تایکووک بە دوای ئەوان رۆیشتن پاش چەندێک خۆیان لە ئەوان بزر کرد،جۆنگکووک تەنیا سەیری تای دەکرد)

تایهیۆنگ:با برۆین...(بە هێمنی گووتی)

جۆنگکووک:باشە...(تای دەستی کرد بە لێخوورینی مانتۆڕەکەی دوای ٢٠ خولەک لە بەردەم خواردنگەیەک وەستا بە پێی ئەوەی کاتژمێر بۆ ١ دەرۆی)

تایهیۆنگ:وەرە...(کووک دوای کەوت)

؟:بەخێربێت تای...( بە بزەی شیرین پێشوازی لە تایهیۆنگ کرد)

تایهیۆنگ:سوپاس خاتوو چۆی...(بە بزەوە گووتی ئەو وەک دایکێک سەیری دەکات)

خ.چۆی:ئەم کورە قۆزە کێیە؟،خۆشەویستتە؟(سەیری جۆنگکووکی کرد،تایهیۆنگ سەیری کووکی کرد کە روومەتەکانی سووربوونەتەوە)

تایهیۆنگ:ئێهـ ،خاتوو چۆی بە....(قسەکەی بڕدرا لەلایەن خ.چۆی)

خ.چۆی:زۆر لێک دێن،بە پێی ئەوەی خۆشەویستی تایهیۆنگی خواردنێکی تایبەتت پێشکەش دەکەم وەرن...(بە بزەوە پێش تایکووک کەوت)

خ.چۆی:لێرە دابنیشن...

تایهیۆنگ:سوپاس..(دانیشت)

جۆنگکووک:سوپاس بۆتۆ خاتوون...(بە بزەوە دانیشت)

خ.چۆی:شایەنی نییە کورەکەم ئەرکی خۆمە،ئێوە چی دەخۆن داوای بکەن منیش خواردنێکی خۆشتان بۆ دادەنێم لەگەڵی...(بە بزەوە گووتی)

تایهیۆنگ:پێوسیت ناکا خۆت ماندوو بکەیت...

جۆنگکووک:راست دەکات تکایە..

خ.چۆی:ماندوو بوونی چی کورەکەم تای،خۆشحاڵم دوای ئەو هەموو کاتە بە تەنیا نایەیت..(بە بزەوە دەستی لەسەر شانی تای دانا)

تایهیۆنگ:سوپاس...(دوای ئەوە خواردنەکانیان داوا کردوو و خ.چۆی رۆیشت)

تایهیۆنگ:ئێ،ببوورە بۆ ئەمە...(جۆنگکووک سەیری چاوی تایهیۆنگی کرد)

جۆنگکووک:ئا نا نا ،تای کێشە نییە...(بە بزەوە گووتی،تایش بزەیەکی کرد وادیارە جۆنگکووک لەگەڵ تایهیۆنگ راهاتووە بە پێی ئەوەی بە تای بانگی دەکات)

-

خ.چۆی:فەرموون خواردنەکانتان...(پاش ١٥ خولەک بە خواردنەکان هاتەوە ،لەم ١٥ خولەکە تایکووک خەریکی قسە کردن بوون)

جۆنگکووک:واهــ سوپاس...(بە خۆشەویستیەوە سەیری خواردنەکەی دەکرد)

خ.چۆی:نۆشتان بێت...(رۆیشت)

تایهیۆنگ:تۆ بەراستی حەزت لە خواردنە...(چۆپستیکەکەی بە دەستەکانی گرت)

جۆنگکووک:زۆر زۆریش...(بە بزەوە)

تایهیۆنگ:کەواتە دەستپێ بکە بیخۆ...

جۆنگکووک:سوپاس بۆ خواردنەکە...(دەستی کرد بە خوارد)

تایهیۆنگ:شەو دەچینە وێستگەی شەمەندەفەر دڵنیام
لەوێ دەبن...

جۆنگکووک:چۆن دەزانیت؟

تایهیۆنگ:هەموو رۆژانی چوارشەممە لە وێستگەی شەمەندەفەر دەبینران...

جۆنگکووک:زۆرباشە...(سەری لەقاند)

|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
-کەتت-

سڵاو👋🏻💞

ئەمەش پارت هیوام بە دڵ بوونە💞💞

رای خۆتان بڵێن❤️‍🔥

لە هەڵەی رێزمانی ببوورن پێداچوونەوەم نەکردووە🎀

بهایییی<٣٣

١٠٤٩ وۆردس...


#رۆلیا٤ئێڤەر<٣






#تایکووک٤ئێڤەر<٣

Continue Reading

You'll Also Like

13.3K 454 16
"You are mine! Mine to look after, mine to to imagine, mine to kiss and mine to make children with" Rishabh my best friend confesses in Anger. Again...
41.5K 2.9K 14
تایبەت بە وەنشۆتی تایکووک ...🖤✨ Taehyung _ top Jungkook _ bottom تکایە بیرۆکەکان مەبەن و دەستکاری مەکەن . Cover by me : _NAAH0_
4.7K 795 6
له‌ سه‌ربازیدا هه‌موو سه‌رپێچیه‌ك سزای خۆی هه‌یه‌ جا ده‌بێ سزای خۆشه‌ویستیه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ سه‌ربازیدا چی بێت ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناک...
34.8K 3.4K 31
just taekook one shot🍏*