𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]

By candy_18_18

20.3K 3.3K 3.2K

«« وەرە و لەگەڵ من دەستپێبکە ئەو ژیانە و ئەو پیاوە نەفرەتیە لە یاد بکە »» جۆنگکوک گوتی دوای بڕینی ماچە قوڵەک... More

Working
First day
First Job
Stupid & Useless
Saly is here
Trust
Her mom / 1
Warning
Her dad / 1
Our fault
No chance
Regret
this is Alias
Give him a chance
Her mom / 2
Her past
Diana Samuel
His mom
Her mom / 3

Divorce

2.6K 245 142
By candy_18_18
















Delilah :













بە توندی دەرگای ئۆفیسی هاوسەرەکەمم کردەوە بۆ بینینی ئەو دیمەنەی کە بۆمن زۆر ئاشنایە ئەویش هاوسەرەکەم بوو لەگەڵ ئافرەتێکی دیکە

«« دێلی بابەتەکە بەم شێوەیە نییە »»
هاوسەرەکەم هەوڵی ڕوونکردنەوەی دا

«« ئیلیاس مایێر ئیتر درۆکردن بەسە ئەمە یەکەمین جارم نییە ئەم دیمەنە قێزەونەی تۆ ببینم ، خێرا ئەمە واژۆ بکە »»
لە دوای قسەکانم پەڕاوی جیابوونەوەم لەپێشی هاوسەرەکەم دانا

«« نەخێر نەخێر نەخێر هەرگیز شتی واناکەم خۆت دەزانی من بەبێ تۆ ناژیم دێلی »»
هاوسەرەکەم لە پێشم دەپاڕایەوە

«« تەواو چیتر بە دێلی بانگم مەکە ، لێم جیاببەوە ئەگەرنا هەموو بەڵگەی خیانەتکردنەکانت لە دادگا پیشان دەدەم و ئابڕووت دەبەم »»
کاتێک هاوسەرەکەم گوێ بیستی قسەکانم بوو ڕەنگی گۆڕا

«« دێلی تکایە ئەوە لەگەڵ من مەکە تکایە هەلێکی دیکەم پێ بدە »»
ئیلیاس بەردەوام بوو لە پاڕانەوە

«« ئیلیاس دەڵێم واژووی بکە تۆ چیتر شایەنی هیچ هەلێک نیت »»
بە توڕەی گوتم

«« بەڵام من و تۆ یەکتریمان خۆشدەویست »»
ئیلیاس گوتی

«« کامە خۆشەویستی ئیلیاس ئەوەی کە تۆ چەندین ساڵ بەرلە ئێستا لە ناوت برد و خۆڵەمێشەکەیشیت نەهێشتەوە ، پێم بڵێ کامە »»
گوتم

«« ئەو خۆشەویستیەی کە پێکەوە دروستمان کرد بۆچی بیرت نییە »»
ئیلیاس بە شڵەژاوی گوتی

«« ئیلیاس نامەوێت قسە بکەم پەڕاوی جیابوونەوە واژوو بکەو وازم لێ بهێنە ، بەڵێن بێت کە من شکایەت ناکەم »»
بە هێمنی گوتم

«« شکایەت لەسەر چ شتێک ؟ »»
ئیلیاس پرسی

«« شکایەت لەسەر توندوتیژی و دەستدرێژی و خیانەت ، زیاتر باس بکەم ، ئەگەر ئێستا ئەوە واژوو بکەی بەڵێن بێت ون دەبم و هیچ شتێک ناکەم ، تەنها تۆ لێم جیاببەوە »»
بە هاوارەوە گوتم

«« گوێ بگرە دێلیلا ئێستا ئەمە واژوو دەکەم بەڵام دڵنیابە من واز ناهێنم کارێک دەکەم بە گریانەوە بپاڕێیتەوە بۆ ئەوەی کە بتگەڕێنمەوە لای خۆم »»
قسەکانی ئیلیاس زۆر ترسێنەر بوون بەڵام با تەنها لێی جیاببمەوە دواتر دەتوانم چارەسەری هەموو شت بکەم

دوای پێنج ساڵ بۆ یەکەمین جار بە ئازادی لەم ماڵە هاتمە دەرەوە دووجانتای گەورەم لە دەست بوو کە بە دوای خۆم ڕامدەکێشان ، نازانم بەرەو کوێ دەچم تەنها دەمەوێت بۆ دوور بڕۆم

یەکەمین شت کە ئەنجامم دا ژمارەکەمم گۆڕی ، وە سەرەتا پەیوەندیم بە هاوڕێ ئازیزەکەمەوە کرد کە لە دوای تەواوکردنی ئامادەی تەنها بە مۆبایل قسەم لەگەڵی کردوە

پاش چەند خولەکێک ئەو پەیوەندییەکەی وەڵام دایەوە
«« بەڵێ مۆبایلی ئێلینایە »»

«« سڵاو ئێلی ئەوە منم دێلیلا »»
بێدەنگی ، بێدەنگی ، بێدەنگی

«« دێلیلا ئەوە تۆیت ، دەزانی لەم مانگە چەند پەیوەندیم کردوە بۆچی وەڵامت نەبوو ؟! »»
ئێلینا بە هاوارەوە گوتی

«« ئێلینا تەنها بوەستە من تەواوی ئەم مانگە سەرقاڵ بووم ئەمڕۆ لە ئیلیاس جیابوومەوە ، ئێستاش دەمەوێت بچمە ئەمریکا »»
بە هێمنی ڕوونکردنەوەم دا

«« نەخێر ئەمریکا نا ڕاستەوخۆ وەرە لای من »»
ئێلینا گوتی

«« نا نەخێر سەرەتا دەبێت خێزانەکەم ببینم »»
پاش گفتوگۆیەکی کورت پەیوەندییەکەم کۆتای پێ هێنا

ئێستا لە ناو فڕۆکەم بەرەو ئەمریکا ، لە سێ مانگ دوای هاوسەرگیریمەوە ، نەگەڕاومەتەوە بۆ لای خێزانەکەم

بەڕاستی من کەسێکی شەرمنم وە کێشەم هەیە لە قسەکردن لەگەڵ خەڵکی ، ئەمە یەکەمین جارە بەبێ ئیلیاس گەشت بکەم ، هێشتا هەر دەترسم بەڵام ئەمە ناهێڵێت هەستی ئازادی لە دەست بدەم

ئایا ئەوکاتەی دەگەمە ماڵەوە باوکم قبوڵم دەکاتەوە ؟
ئایا هیچ گەرەنتیەک هەیە کە نامگەڕێنێتەوە بۆ لای ئیلیاس ؟
ئەوە خراپترین ئەگەرە ، بەڵام هێشتا دەمەوێت بگەڕێمەوە تا بزانم ئەوان چۆنن

هێشتا ماڵی باوکم لەو شوێنەیە کە جێمهێشت یەکێک لە گەڕەکە خانەدانەکانی لۆس ئەنجلۆس ماڵی بەڕێز داڤیسی لێیە ، بە دوودڵیەوە لە دەرگام دا پاش زەنگێکی درێژ دەرگاکە لەلایەن ساندرای بەتەمەنەوە کرایەوە

ساندرا بۆ ماوەیەک سەیری کردم بە شۆکی
«« دێڵیلا ئەوە تۆیت ؟! »»

«« ئەی خوایە ساندرا چەند خۆشحاڵم »»
باوەشم لە ساندرا دا

دواتر بەرەو ژووری دانیشتن چووین لەوێ خاتوو بێڵین هەبوو کە هاوسەری باوکم بوو ، ئەو ژنێکی زۆر میهرەبان بوو وە منی زۆر خۆشدەویست
««خاتوو بێڵین »»
راستەوخۆ بەرەو باوەشی ڕۆیشتم

«« دێلیلا ئەوە تۆیت ئەیخوایە چەند دڵخۆشم بە بینینت »»
دوای لە ئامێز گرتنو پێشوازی لە لایەن خاتوو بێڵین باوکم لە نهۆمی سەرەوە بەرەو ئێمە هات

«« کێ دەبینم کچە بچکۆڵەکەم ، سەیری چەند گەورە بووە »»
باوکم بە توندی لە ئامێزی گرتم
«« با بیبینم کوا نەوەکانم ؟ ئەی بۆچی تەنهایت ؟ ئەی هاوسەرەکەت ؟»»

ئێستا کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستیەکانە ئێستا ڕووی ڕاستی باوکم دەردەکەوێت
«« ڕاستیەکەی من لە ئیلیاس جیابوومەوە ، بۆیە گەڕامەوە »»
ئەوە بەس بوو بۆ تەقینەوەی باوکم تا ئەوەی زلەیەکی لە ڕووخسارم دا کە وای کرد بکەومە سەر زەویەکە

«« تۆ گەمژەیت؟ چۆن لە هاوسەرەکەت جیادەبیتەوە ؟! مەگەر لە چیت کەم بوو ، ئیلیاس پیاوێک بوو کە هەموو ژنێکی ئاقڵ خۆزگەی دەخواست هاوسەری بوایە »»
باوکم بە توڕەی گوتی

«« نەخێر ڕاست نییە ، ئیلیاس بێ کەڵکترین پیاو بووە کە هەتاکوو ئێستا بینیومە ، ئەو زۆر لەگەڵم خراپ بوو باوکە ئەو ئازاری منی ئەدا»»
بە گریانەوە گوتم

«« قسەی هیچ ، هەر ئێستا پەیوەندی بە ئیلیاسەوە دەکەم تا بێت و بتباتەوە ئەو بێکەڵکە لە ژوورێک زیندانی بکەن »»
باوکم گوتی

«« نەخێر ئازیزەکەم تۆ ناتوانیت ئەوە بکەیت ،ئەو دەڵێت کە ئیلیاس زۆر لەگەڵی خراپ بووە ، ئێمە ناتوانین ئەو بگەڕێنینەوە»»
بەڵام باوکم قسەکانی بێڵینی بڕی
«« خۆ هێشتا لە ژیاندایە ئیتر لەوە زیاتر چی دەبێت ، من ڕێکەوتنێکم لەگەڵ ئیلیاس هەبوو ئەو دەبێت بگەڕێتەوە ئەگەر نا من دەبێت پارەیەکی زۆر بۆ ئیلیاس بگێڕمەوە »»

باوکم ڕۆیشت وە چەند پاسەوانێک هاتن و منیان بردە ژوورێک تا زیندانیم بکەن ، نەخێر نابێت من هەرگیز ناگەڕێمەوە بۆ ماڵەکەی ئیلیاس ، ئەو دەمکوژێت سوێند دەخۆم چیتر بەرگەی ژیان کردن لەگەڵ ئەو ناگرم ، دەبێت ڕێگایەک هەبێت بۆ دەرباز بوونم

باوکم پێش چەند ساڵێک  ئیلیاسی بە من ناساند ئەو کاتە لەو بڕوایە بووم کە ئەو دەتوانێت هەموو بۆشاییەکانی ژیانم پڕ بکاتەوە بەڵام نەک پڕی نەکردەوە بەڵکو وێرانی کردن ،ئەو تێکی شکاندم ، من ناتوانم چیتر لەگەڵ ئەو بژیم

پاش ماوەیەکی زۆر دەرگای ژوورەکەم کرایەوە وە بێڵین هاتە ژوورەوە بەڵام بە نهێنی
«« خاتوو بێڵین تکایە یارمەتیم بدە تا لێرە دەربچم ، سوێند دەخۆم کە ئیلیاس دەمکوژێت ئەگەر دەستی پێمبگات »»

بێڵین دەستی بە ڕووخسارم دا هێنا تا لە ئامێزم بگرێت
«« هێمن بەوە دێلیلا دەی وەرە قسەم بۆ بکە »»

«« هیچ قسەیەکم نییە بۆ کردن تەنها دەمەوێت دوور بڕۆم »»
گوتم بە دڵێکی شکاوەوە

«« بۆچی جیابوویتەوە لە ئیلیاس ،تەواوی ئەم چەند ساڵە هەرکاتێک پرسیاری تۆمان لەو دەکرد دەیوت کە حاڵت زۆر باشە و زۆر دڵخۆشن پێکەوە »»
ئەو گوتی

کراسەکەی بەرم لادا تا بێڵین برینەکانی سەر جەستەم ببینێت
«« ئایا ئەمە دڵخۆشیە ؟ ئایا دڵخۆشی لێدان و ئەشکەنجەیە ؟ پێمبڵێ ئایا وایە ؟ تکایە با نەگەڕێمە ،بیرت دێت کاتێک منداڵ بووم هەمیشە ڕقم لەوە بوو کە قۆپچەی یەکەمی جلەکەم دابخەم چوونکە هەستم دەکرد دەخنکێم ، خاتوو بێڵین بڕوا بکە لەلای ئیلیاس هەمان هەستم هەیە ، هەست بە خنکان دەکەم »»

بێڵین بە گریانەوە لە باوەشی گرتم
«« بمبوورە ، بمبوورە تکایە ، ئێمە زۆر بێ ئاگا بووین لە تۆ ، باوکت هەرگیز نەیهێشت کە سەردانت بکەم ، بەڵێن بێت ڕزگارت دەکەم »»

«« چۆن ڕزگارم دەکەیت ؟! »»
بە شۆکی پرسیم

«« کاتێک هاوسەرگیریت کرد من بوێری ئەوەم نەبوو کە هیچ شتێک بڵێم بەڵام ئەمڕۆ زۆر بوێرم ، ئۆتۆمبێلێکم بۆ ئامادەکردویت لە گەراجی پشتەوە کەل و پەلەکانیشت لەوێن بە خێرای لێرە بڕۆ وە هەرگیز ئاوڕ بۆ دواوە نەدەیتەوە »»

دواتر بێڵین بە نهێنی منی بردە ئەو شوێنەی کە گوتی لەوێ یەکێک هەبوو کە منی دەگەیاندە فڕۆکە خانە بۆ ئەوەی ڕابکەم ، با ئەم چاکەیە بمێنێتەوە بێڵین کە تەنها بە ژیانم دەتوانم بیدەمەوە

.

.

.

.

.

.

بەردەوامە
























ئیلیاس

Continue Reading

You'll Also Like

12.3K 369 6
in which the prima dona of Cheong A Arts school comes back. which shocks her enemies and friends.
913K 82.5K 38
✫ 𝐁𝐨𝐨𝐤 𝐎𝐧𝐞 𝐈𝐧 𝐑𝐚𝐭𝐡𝐨𝐫𝐞 𝐆𝐞𝐧'𝐬 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐒𝐚𝐠𝐚 𝐒𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 ⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎ She is shy He is outspoken She is clumsy He is graceful...
1.9K 386 6
['تۆ ناتوانی من بدۆزیتەوە خانمی لێکۆڵەر،، چونکە من ژەنیاری ئەو ئاوازەم کە تۆ سەمای لەگەڵ دەکەی'] ['من جیهان گەڕام بە دوای بکوژێک بێ ئاگا لەوەی سێبە...
7.3K 969 6
~تۆ ئێستا ئەو بووکەڵە بێسودەی کە چیتر چێژی یاریکردنی نەماوە... ‹زەردەخەنەکەی تۆ چیرۆکێکی تری بەختەوەریە›