||بـکـوژی زنـجـیـرەیـی|| Jk

By lilith-ivy

1.9K 378 1.1K

['تۆ ناتوانی من بدۆزیتەوە خانمی لێکۆڵەر،، چونکە من ژەنیاری ئەو ئاوازەم کە تۆ سەمای لەگەڵ دەکەی'] ['من جیهان... More

-Prologue-
| 1 |
| 2 |
| 3 |
| 4 |

| 5 |

191 48 161
By lilith-ivy


Vote?

ڤۆت بکەن وەک پشتگیریەک✨

فەرموو بۆ ناو چیرۆکەکەی جۆن و ڤیکا🖤»

...


لە ژوورێکی تاریک کە تەنها دەنگی چرکە چرکی کاتژمێر دەبیسترێت، دەسوڕێتەوە  و دەستێکی لە ناو قژیەتی و دەستەکەیتری لە هەوادا دەجوڵێنێت لەگەڵ هەر بیرکردنەوەیەک دەربارەی جیۆن جۆنگکووک..

تەنها هیواخوازە چەند شتێک دەربارەی ئەو پیاوە نامۆ و نەناسراوە بزانێت کە بەردەوام سەردانی ماڵەکەی دەکات بەڵام لە کۆتایدا تەنها ئەوەندە دەزانێت کە ناوی چییە و تەمەنی چەندە و لە کوێ خوێندویەتی.. بەڵام هێشتا نازانێت چ بەشێکی تەواو کردوە

بە بێزاری سەیری کاتژێمێرە گەورەکەی ژوورەکەی کرد کە ئاماژە بە 6:30 خولەکی بەرە بەیان دەدات،، ناتوانێت بخەوێت بەبێ دەستکەوتنی هیچ زانیاریەک.. تێپەڕاندنی ڕۆژێکی تر لەگەڵ کەسێکی نەناسراو زۆر زۆرە

ڕۆیشت بەرەو لاپتۆپەکەی بە هیوای دەستکەوتنی شتێک

"جیۆن جۆنگکووک
٢٨ ساڵە، بە ڕەگەز کۆرییە
دەرچووی زانکۆی جۆرج تاونە"

ڤێرۆنیکا بەردەوام بوو لە بیرکردنەوە
لەو چەند زانیاریە کەمە دەربارەی پیاوە نامۆکە

"زانکۆی جۆرج تاونــ...بەڵێ!!!!
لاورا دەتوانێت یارمەتیم بدات"

بە خێرای مۆبایلەکەی دەرهێنا و لە لیستەکە دەگەڕا بۆ ناوی
«لاورا دێناردیس»
هەر لەگەڵ دۆزینەوەی ناوەکەی دەستی کرد بە زەنگ لێدان بۆ ژمارەکەی.. بەبێ ڕەچاو کردنی کات

"لاورا دێناردز"

ڤێرۆنیکا بە خێرای ناوی خانمەکەی هێنا،،
سەیرە.. بەڵام ئەمە شێوازی سڵاو کردنی ڤیکایە

"ڤێرۆنیکا مارتینێز!،
یان باشترە بڵێم کچە ون بووەکە"

خانمە پێگەیشتوەکە وەڵامی دایەوە

"لاورا بەڕاستی داوای لێبووردن ئەکەم بۆ ئەوەی ماوەیەکی زۆرە پەیوەندیم نەکردوە،، بەڵام خۆت ئاگاداری ڕووداوەکانی"

ڤیکا بە خەمباری وەڵامی دایەوە

"هێی کچی باش من شانازیت پێوە ئەکەم، باشە من بەرەو زانکۆ دەڕۆم بەڵام چی تۆی سەرقاڵ کردوە بەم کاتە؟"

لاورا وتی و هەر زوو زانی کە ڤێرۆنیکا سەرقاڵی بابەتێکە کە بۆتە هۆی ئەوەی بەم کاتە بەخەبەر بمێنێتەوە

"لاورا پێویستم بە یارمەتی تۆیە بۆ دۆزینەوەی کەسێک"

ڤێرۆنیکا وتی و هەر زوو ڕۆیشتە ناو بابەتەکە

"کەسێک،، ئەو کەسە کێیە کە تۆ بە دوای ئەگەڕێی؟"

لاورا وتی

"جیۆن جۆنگکووک.. قوتابی تۆ بوە؟"

ڤیکا وتی و بۆ ساتێک بێدەنگ بوو
چاوەڕێی وەڵامی لاورا بوو

"ڤێرۆنیکا، من بە باشی قوتابیەکانم لە یادە بەڵام لە تەواوی ٢٨ ساڵی دامەزراندنم هیچ قوتابیەکم نەبووە بەو ناوە.. تۆ دڵنیای کە ئەو خوێندکاری زانکۆی جۆرج تاون بووە؟"

لاورا وتی و ڤێرۆنیکای سەر لێ شێواو و بێ هیوا کرد

"من دڵنیام ئەو وتی کە دەرچووی ئەو زانکۆیەیە، تکایە لیستی ناوی قوتابیان سەیر بکە.. تەنها ئەم کارەم بۆ بکە لاورا"

ڤیکا وتی

"ئەوە کارێکی زۆر قورسە من پێویستم بە ڕێگە پێدانە وە هەرگیز بەڕێوبەر ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات زانیاری قوتابیان بخوێنێتەوە"

لاورا وتی

"منیش دەزانم ڕێگە پێدراو نییە.. یەک ڕێگە چارە هەیە، ژمارەی بەڕێوبەرەکەتم پێ بدە من بەڕێز ئەلبێرت ئاگادار دەکەمەوە تاوەکوو قسەی لەگەڵ بکات و ڕازی بکات"

ڤیکا وتی و چاوەڕێی وەڵامی لاورا بوو

"باشە خولەکێک بوەستە....ناردم، ڤێرۆنیکا من ئێستا لە ناو زانکۆم وەڵامی بەڕێوبەرەکەم وەردەگرم.. هەر شتێک بوو بە زووی ئاگادارم بکەوە"

لاورا وتی

"سوپاس لاورا.. تکایە ئاگاداری پەیوەندیەکانم بە"

ڤیکا وتی و بە خێرای پەیوەندیەکەی داخستەوە و دەستی کرد بە پەیوەندی کردن بە بەڕێوبەری بنکەکەی



دوای ڕازی کردنی بەڕێوبەری زانکۆی جۆرج تاون لاورا بە خێرای دەستی کرد بە گەڕان بە ناو لیستی ناوی قوتابیان بەڵام هیچ کەسێک بوونی نەبوو بەناوی جیۆن جۆنگکووک..

"ڤێرۆنیکا سوێند دەخۆم هیچ کەسێک بونی نەبووە لەم زانکۆیە بەناوی جۆنگکووک!"

لاورا بەوپەڕی دڵنیایی وتی و بەردەوام بوو لە گەڕان

"بەڵام من بە چاوەکانی خۆم بڕوانامەکەیم بینی بە دیواری ماڵەکەیەوە لاورا تەنها،، تێبینیم نەکرد کە ئەو چ بەشێکی تەواو کردوە،، تەواوی سەرنجم لەسەر ناوی زانکۆکە بوو وە ئەو ڕاستی کرد هەمان زانکۆکەی تۆیە.. ئایا زانکۆیەکی تر بوونی هەیە بەناوی جۆرج تاون؟"

ڤیکا وتی

"نەخێر تەنها یەک زانکۆ هەیە بەم ناوە، بەڵام چۆن ناوی لە لیستی قوتابیاندا نییە؟ ئەوە جێی گومانە.. هیچ وێنەیەکی ئەوت لایە ئەگەر لاتە بۆم بنێرە تاوەکوو بزانم بە ناوێکی هەڵە تۆمار نەکراوە"

لاورا وتی

"نەخێر وێنەی ئەوم لا نییە، بۆستە بە زووترین کات دێمە ئەوێ"

ڤیکا وتی و بە خێرایی دەستی کرد بە خۆ ئامادە کردن و ژەمی بەیانی بۆ سونا ئامادە کرد دواتر دەرگاکەی داخست و دوای دڵنیابوونەوە ڕۆیشت

...

"لاورا هیچ لیستێکی تر هەیە؟"

ڤیکا وتی لە کاتێکدا بۆ ماوەی نیو کاژێرە خەریکی گەڕانن

"ئەمە کۆتا دانەیە ڤێرۆنیکا"

لاورا بە خەمباری وتی

"ناکرێت،، دڵنیام شتێکیتر بوونی هەیە"

ڤێرۆنیکا بەوە نەوەستا و دەستی کرد بە گەڕان لەناو وێنەی دەرچوانی ساڵ بەڵام چاوەکانی لە شۆکدا کرایەوە هەر کە ئەو کەسەی ناو وێنەکەی بینی

"ئـ..ئەوە خۆیەتی ئەوە جیۆن جۆنگکووکە لاورا!!!"

ڤێرۆنیکا وتی و دەستێکی لەسەر دەمی بوو و بە دەستەکەی تری وێنەکەی پیشانی لاورا دەدا

"تۆ شێت بوویت ڤێرۆنیکا؟ ئەوە یەکێک بوو لە هەرە قوتابیە زیرەک و بە ڕەوشتەکانم ئەو ناوی «ستێڤن کارتەرە» نەک ئەو کەسەی تۆ بەدوای دەگەڕێیت"

لاورا وتی

"سوێند دەخۆم ئەوە خۆیەتی، هەمان خاڵی ژێر لێوی هەیە ناکرێت دوو کەس بەو ڕادەیە لە یەک بچن کە هەمان خاڵیان هەبێت لە ڕوخساریان!!"

ڤێرۆنیکا وتی

"تۆ دڵنیای؟ چی ئەگەر برا یان شتێکی لەو شێوەیە بن؟"

لاورا وتی

"شێتم مەکە!، چۆن دەکرێ دوو برا یەکێکیان کۆری بێت ئەوەیتر ئەمریکی؟"

ڤێرۆنیکا بە بێزاری وتی و لاورا
بۆ ساتێک کەوتە پێکەنین بە بیرکردنەوەکەی خۆی

"ئەو چ بەشێکی تەواو کردوە؟"

ڤێرۆنیکا ئەمەشی بۆ قسەکانی زیاد کرد

"CIA-دەزگای هەواڵگری"

لاورا وتی

"ناتوانم تێبگەم لەم شتانە، ئەگەر تێبینی بکەیت ئەو کۆریە کەواتە چۆن لە خانەوادەیەکی ئەمریکیە؟"

ڤێرۆنیکا وتی

"چی ئەگەر ئەو ناسنامەیەکی ساختەی ئەمریکی هەبێت؟"

لاورا بە زیرەکانە وتی

"بەڵام بۆچی دەبێت هەڵگری ناسنامەی ساختە بێت،، وە ئەگەر کەسێکی گەورەی لە پشت نەبێت چۆن دەتوانێت بە ناسنامەیەکی ساختەوە بسوڕێتەوە لە ناو ئەمریکا؟"

ڤێرۆنیکا وتی و لە بێزاریدا یاری بە قژی دەکرد

"کەواتە ئەو جێگای گومانە!"

لاورا وتی

"بێگومان، من پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکەم وە سوپاس لاورا بەڕاستی توانیت یارمەتیم بدەیت زۆر سوپاس"

ڤیکا وتی

"تۆ هەر وەک کچی خۆمی ڤێرۆنیکا،
هەر شتێکی نوێ هەبوو ئاگادارم بکەوە"

لاورا وتی و بۆ دواجار باوەشی لە ڤێرۆنیکا گرت


——————
گەڕان بەدوای مەرگ
——————

{...}


پارتی داهاتوو ئامادەیە.. تکایە ڤۆت بکەن وەک پشتگیرییەک بۆ چیرۆکەکەم

-٩١٣ وشە-

Continue Reading

You'll Also Like

5.5K 405 15
Ettanum aniyanum oru penkuttiye prenayichaal? Aah penkutty yum Athil oraale ishtapedunnu! Aval aareyaayirikkum sweekarikkuka? Ath Engane avarde lyf n...
4K 62 8
A semi famous teen finds a familiar face in her comments..
2.6K 350 11
ھەندێ ئاوات و ئارەزوو تەمەنێكیش تەرخان بكەی ناتوانیت پێی بگەیت ....😔🥀 تەواو بوە
153K 4.9K 32
"do i look like i give a shit if he's poseidons son?" water from the fountain splashed into her face, dripping from the dark ends of her hair "the f...