The fight of creditors_taekook

By twinkletae_Tk

13.4K 1.9K 3K

شەڕێکی گەورەی نێوان قەرزەدەرەکانی سۆلی کۆریا بە چی دەگات ؟ ئایا دەتوانن خەڵک لە دەستی دڵرەقترین و فێلبازترین... More

Introduce
Part-1-
Part-3-
Part-4-
Part-5-
Part-6-
Part-7-
Part-8-
Part-9-
Part-10-
Part-11-
Part-12-
Part-13-
Part-14-
Part-15-
Part-16-
Part-17-
Part-18-
Part-19-
Part-20-
Part-21-
Part-22-
Part-23-
Part-24-
Part-25-
Part-26-
Part-27-
Part-28-
Part-29-[F]

Part-2-

521 78 115
By twinkletae_Tk

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:تۆ کێی؟(ئاراستەی ئەو کەسەی کرد کە لە بەرامبەری وەستا دوای ماوەیەک لە چەپڵە لێدان ،سەیری جیمینی کرد کە هەمان شێوە لەسەر ئەرزەکە بوو بەڵام شۆک بوو کاتێک ئەو کەسەی دواوەی جیمینی دیت کووک ٢-٣ جار چاوی لەسەر یەک لەقاند بەڵێ ئەو دڵنیا بۆوە کە ئەوە هیون بین بوو کیم هیون بین )

جۆنگکووک:ئێوە لە کۆمپانیای jh'ن ؟،ئێوە کێن ؟،تۆ کێیت؟؟؟(بە توڕەیەوە گووتی)

؟:بەڵێهـ،راستە ئێمە لە کۆمپانیای jh'ەوە هاتووین وە من خاوەن کۆمپانیام ...(بە قووڵی گووتی و بزەی لاری دەکرد،کووک تفی زاری قووت دایەوە)

جۆنگکووک:تۆ ..تۆ کێیت؟..(بە زانخوازیەوە گووتی)

؟:جانگ هیوک،خۆشحاڵم بە ناسینت...(بە بزەوە دەستی بۆ تۆقە بەرز کردەوە،کووک تۆقەی نەکرد لە جیاتی ئەوە گووتی....)

جۆنگکووک:ئێوە بۆچی لێرەن؟؟؟(بە ساردی گووتی،جانگ هیوک بزەکەی سەر لێوی نەما و دەستی کشاندەوە)

جانگ هیوک:پێویستە سەرەتا کەمێک ئاقڵت بکەین ...(دەستی لەسەر شانی کووک دانا،هیون بین لەولاوە بە بزەی لار سەیری کووکی دەکرد)

جانگ هیوک:لیۆن...وەرە...(هەر لە ژوورەوە لە کافێکە کەسێک هاتە دەرەوە ،شانێکی پان و ماسولکەدار بەژنێکی مامناوەند تەنیا بە سەیرکردنی دەتزانی چ هێزێکی زۆری هەیە ،کووک بە تیژی سەیری کرد)

لیۆن:گەورەم؟(بەڕێزەوە گووتی)

جانگ هیوک:ئەم کورەی ئێرە هەندێک لێدانی دەوێ...( بە بزەوە دەستی لەسەر شانی کووک دانا)

لیۆن:کەواتە پێیدەدەین...(جانگ هیوک سەری لەقاند و چووەوە سەر ئەو کورسیەی یەکەمجار لێیبوو و قاچی لەسەر قاچەکانی دانا و دانیشت ،لیۆن لە کووک نزیک بۆوە بێ هیچ شتێک دەستی کرد بە لێدانی کووک ،جۆنگکووک وەک هەموو جارێک بەرگری دەکرد بەڵام تا رادەیەکی زۆر کەم سوودی هەبوو هێشتا مستەکۆڵە بەهێزەکانی لیۆن ئازاریان دەگەیاند بە لاشەی کووک سەرەرای ئەوەش نەوەستا لە بەرگری کردن )

(کووک کە وەک کۆتا جار کە لە یاریەکەی براوە بوو مستەکۆلەیەکی ئاراستەی رووخساری کرد لیۆن کەمێک گێژ بوو بەڵام هەر زوو خۆی ڕێک کردەوە تا ئەوەی هەستی بە گەرمیەک کرد لە لووتی دێتە دەرەوە کە خوێن بوو دەستی لە لووتی دا شۆک بوو ئەوانەی ئەوێش هەروا جانگ هیوک بزەیەکی کرد ئەوە یەکەمجارە دوای چەندین ساڵ کەسێک بتوانێ خوێن لە جەستەی لیۆن بێنێت)

(لیۆن توورە بوو و لە کووک نزیک بۆوە کووک مستەکۆڵەیەکی تری دا لە نزیک گوێی کە دووبارە وای کرد خوێن لە گوێی بێت، لیۆن سەری کووکی گرت و کەلەسەری بە هەموو هێزی لە ئەوانی کووک دا کووک پێش چاوەکانی ڕەش بوون و سەری سووڕا کە دوای ٥ سانیە کووک لە ئەرزەکەدا کەوتبوو وەک بێهۆشێک کە واش بوو،دوای نزیکەی ١٠ خولەک کووک بە کەمی چاوی کردەوە جانگ هیوکی بینی لەلای سەری وەستاوە جیمینیش لەلایەک دانیشتووە بە دەمووچاوە بریندارەکەی فرمێسک لە چاوی دێت لیۆن و هیون بین لە لای یەک وەستا بوون)

جانگ هیوک:بە هۆش هاتی کورەکە ؟،دەزانی ئێمەت لە چاوەڕوانی هێشتەوە؟(بە دراماتیکی گووتی،کووک دەستەکانی واڵا کردبوو لە ئەرزەکەدا جانگ هیوک بەسەر لەپی دەستەکانی دا رۆیشت،کووک ئاهێکی ئازاری دەرکرد و چاوەکانی لە تاوی ئازار تووند داخست)

جانگ هیوک:ئووپس..!،هەڵەی من بوو ..(بزەیەکی کرد)...داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەمە کورەکە...(لێی نزیک بۆوە لەسەر زگی کووک دانیشت،کووک دووبارە چاوەکانی تووند لێک بەست بەهۆی ئازار لیۆن مستەکۆڵەی بەهێزی لێدابوو سەیرە تاکوو ئێستا خۆی گرتووە و نەمردووە،ئەمجارە فرمێسک لە چاوی راستی رێچکەی خۆی گرت بۆ ناو قژی،هیوک روومەتی کووکی گرت و گووتی...)

جانگ هیوک:کوڕی باش ...پێشنیارێکم بۆت هەیە ئینجا زیرەکانە بڕیار بدە....(کووک پێی سەیر بوو پێشنیاری چی سەرەرای ئەوەی کە زۆر لەسەر خۆی نەبوو بە وردی گوێی لە جانگ هیوک گرتبوو)

جانگ هیوک:بە پێی ئەوەی بەم شێوەیە سەیرم دەکەی بەردەوام دەبم...(بە بزەوە)...چی دەڵێی بۆ ئەوەی ببیە یەکێک لە پیاوەکانم؟(جۆنگکووک بە رووخسارێکی بێهەست سەیری جانگ هیوکی ئەکرد)

جانگ هیوک:ژیانێکی خۆش هیچ شتێک لە نێوانمان نامێنێت،دەتوانی بە ئازادی بژیت نە تۆ قەرزاری من دەبیت نە من هەوڵی رێگری کردنت دەکەم چی تر نا.!...چی دەڵێی؟..(بە زانخوازیەوە ئەو بەڕاستی سەرسامی تەکنیکەکانی کووک بووە ..،ئەوەی دواتر کووک کردی ئەوانەی ئەوێی تووشی شۆک کرد تفی بە رووخساری جانگ هیوک دا کرد جانگ هیوکی گەورە و گران کە کەس بوێری نییە خۆی لێ نزیک بکاتەوە نە پۆلیس نە دەسەڵات داران ئێستا کورێکی هەڕەمەکی خاوەن کافێیەکی بچووک بوێری تف کردنی هەبوو بە رووخساری جانگ هیوک ،جانگ هیوک بە بزەوە پەرۆیەکی رەنگ تۆخی نیلی لە گیرفانی قاتەکەی دەرهێنا رووخساری سڕی و خستیەوە شوێنی خۆی)

جانگ هیوک:وابزانم وەڵامی خۆمم وەرگرت...(لە لای قاچی پانتۆڵەکەی هەڵدایەوە و چەقۆیەکی دەرهێنا کە شێوەیەکی زۆر دەگمەن و جوانی هەبوو)

شێوەی چەقۆکە-

(دەستی لە چەقۆکە دەخشاند و بە بزەوە سەیری چەقۆکەی دەکرد کووک لە ژێریەوە بە ماندووی سەیری جانگ هیوکی دەکرد ترسێکیشی هەبوو،جانگ هیوک لە رووخساری کووک نزیک بۆوە و چەقۆکەی لە رووخساری دەخشاند تا دەستی لە بەشێکی رووخساری کووک دا ئەو شوێنە بوو کە هەمان شێوە جانگ هیوک نیشانەی چەقۆی هەبوو ،چەقۆکەی لایە تیژەکەی خستە ناو پێستی کووک)

جۆنگکووژ:ئاهـــــ...(جانگ هیوک وەک شێت لە کاتی چەقاندنی چەقۆکە لە رووخساری کووک بزەی دەکرد،دوای کەمێک راوەستان لە دوای چەقاندنی چەقۆکە دەستی کرد بە جووڵاندنی چەقۆکە بۆ خوارتر کە لە لای چەپی روومەتی کووک هەمووی خوێن دەڕژا و ئەم شوێنە ببووە خوێن)

جانگ هیوک:١٠٠ملیۆن دۆلارەکە بگەڕێنەوە ئەگەر نا هاوڕێکەت دەکووژم وە هەواڵ بە پۆلیس بدرێ هەمان شێوە هاوڕێکەت رزگاری نابێت.....(لەسەر لاشەی کووک لاچوو)..با برۆین کووڕینە....(سەیری هیون بین و لیۆنی کرد،دواتر سەیری چواردەورەکەی کرد)

جانگ هیوک:ببوورە کوڕی باش ئێرەشمان کەمێک شێواندووە،هیوادارم لە دڵتی نەگری....(بە بزەوە گووتی بە ناو ئەو پەنجەرانە رۆشتە دەرەوە کە شکاندبوویان،کووک زۆری پێنەچوو لە هۆش خۆی چوو)

*(دەتوانن لە ناساندنەکە سەیری رووخساری جانگ هیوک بکەن هەر لە هەمان شوێن رووخساری کووکی بریندار کرد)*

-

جۆنگکووک:ج...جیمین....(بە قورسی گووتی،جیمین بە خێرای هەستایەوە و بەرەو رووی کووک رۆی)

جیمین:جۆنگکووک؟،هەست بە باشتر بوون دەکەی؟(بە خەمخۆریەوە گووتی و دەستی کووکی گرت و توند گووشی)

جۆنگکووک:باشترم سوپاس جیمین تۆ باشی..؟(جیمین بە دڵپڕیەوە سەری لەقاند زۆری پێنەچوو فرمێسکێک لە چاوی هات،کووک سەیری چواردەوری کرد دواتر جیمین گووتی....)

جیمین:لە نەخۆشخانەیەن ،دوای ئەوەی لە هۆش خۆت چوویت هێنامیە نەخۆشخانە پاش هەوڵدانێکی زۆر حاڵت باشتر بووە ..(کووک رووی بۆ لای چەپ سووڕاند)

جۆنگکووک:ئاهـ...(ئاهێکی بە ئازاری لە دەمی دەرچوو دەستی لەسەر شوێنی برینەکەی دانا پاش کەمێک بیرکردنەوە بیری هات چی روویدابوو کۆتا جار)

جیمین:ئێستا دەگەرێمەوە جۆنگکووک دەچم دکتۆرەکە بانگ دەکەم...(ویستی بڕوات)

جۆنگکووک:باشە...(جیمین رۆی و کووک هەناسەیەکی قووڵی دایەوە چاوەکانی گووشی لە تاو ئازار ،ئەو بەڕاستی ئازاری زۆری هەیە گوومانی تێدا نییە کە لیۆن زۆر بەهێز بووە برینەکەی سەر رووخساریشی بە ڕادەی پێویست ئازاری دەدا)

جۆنگکووک:باشە ئێستا چی بکەم؟..(فرمێسکێک لە چاوەکانی هات کە قسەکانی جانگ هیوکی بیرهات دەستی لەسەر چاوەکانی دانا و شاردیەوە)

-

جیمین:کووک بۆچی هاتوویت ...(بە نیگەرانیەوە گووتی تەنیا پاش ٢ رۆژ کووک هاتۆتەوە کافێکە)

جۆنگکووک:من باشم جیمین...(جیمین بە ناچاری سەری لەقاند)

جۆنگکووک:جیمین ..؟(جیمین وەستا لە کارەکانی کە خاوێن کردنی سەر مێزەکان بوو)

جیمین:بەڵێ؟(سەرنجی چووە سەر جۆنگکووک)

جۆنگکووک:هیچ هاوڕێیەکت هەیە قەرز بدات؟،ئەو کافێیە دەفرۆشم بەڵام بێگوومان ٢-٣ ملیۆن دۆلار زیاتر ناکات..(جیمین چووە لای کووک دانیشت)

جیمین:جۆنگکووک ،بمبوورە...(سەری نەوی کرد)

جۆنگکووک:کێشە نییە جیمینی ،دڵنیابە هەڵەی تۆ نییە من نەدەبا باوەڕم پێیان کردبا...(بە بزەیەکی بێهیوای گووتی)..هەیە؟

جیمین:بەڵێ هەیە...،من پەیوەندی پێوە دەکەم...(کووک بە پەرۆشیەوە چاوەڕێی جیمینی دەکرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بکات.....)

|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
-کەتت-

سڵاو پارتی نوێ💁🏻‍♂️

ئینجا وا وردە وردە ئەچینە ناو قوڵی مەوزوع و خۆشیەکان چاوەڕێ بن...

ئینجا بە پەرۆش نین بۆ بینینی تایهیۆنگ؟☹️🫠😮‍💨❤️‍🔥

رای خۆتان بلێن...

تکایە گۆرانیەکەی جۆنگکووک زۆر خۆشە ئافتەرگلۆو ئاححح وشەی وای بەکار هینایە😮‍💨😮‍💨😮‍💨

ئەگەر ئەکتیڤ بن پارتی داهاتووش مەیبی هەر ئەمرۆ دانیم🙄🙄❤️‍🔥(ئەکتیڤیش نەبن حازر بێت دایدەنێم🦦🤓🐸)

بهایی<٣٣



١٢١٠ وۆردس.....



#رۆلیا٤ئێڤەر<٣٣








#تایکووک٤ئێڤەر<٣٣

Continue Reading

You'll Also Like

169K 4.6K 14
Haidi Constalia is a girl born with a unique quirk. But her parents thought that this quirk is a monster's or a villain's. Because of this thought, t...
188K 4.3K 66
imagines as taylor swift as your mom and travis kelce as your dad
5.2M 45.9K 56
Welcome to The Wattpad HQ Community Happenings story! We are so glad you're part of our global community. This is the place for readers and writers...
4.6K 790 6
له‌ سه‌ربازیدا هه‌موو سه‌رپێچیه‌ك سزای خۆی هه‌یه‌ جا ده‌بێ سزای خۆشه‌ویستیه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ سه‌ربازیدا چی بێت ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناک...