خانەی نۆیەم

Von SaiaKamal

1K 128 45

گالاکسی "ئالێکس" ستێرن یەکێکە لە چاوەڕواننەکراوترین ئەندامە تازەکان لە زانکۆی یەیڵ. لەلایەن دایکییەوە لە لۆس... Mehr

𝟎 | 𝐃𝐞𝐚𝐭𝐡 𝐚𝐧𝐝 𝐓𝐡𝐞 𝐆𝐢𝐫𝐥
𝟏 | 𝐖𝐢𝐧𝐭𝐞𝐫
𝟐 | 𝐋𝐚𝐬𝐭 𝐅𝐚𝐥𝐥
𝟑 | 𝐖𝐢𝐧𝐭𝐞𝐫
𝟒 | 𝐋𝐚𝐬𝐭 𝐅𝐚𝐥𝐥

𝐏𝐫𝐨𝐥𝐨𝐠𝐮𝐞 | 𝐄𝐚𝐫𝐥𝐲 𝐒𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠

286 31 16
Von SaiaKamal


پێشەکی | سەرەتای بەهار

تا ئالێکس بەسەرکەوتوویی خوێنەکەی لە چاکەتەکەی کردەوە زۆر گەرمی کرد تا چاکەت لەبەر بکاتەوە. بەهار بەنابەدڵی گەیشت، ئاسمانی کاڵی بەیانیان تۆختر نەدەبووەوە بەڵکو دوانەڕۆی گرژ و شێداری بەدوای خۆیدا دەهێنا هەروەها زوقمی پیس و ڕەق بە شێوەی تۆپەڵ تۆپەڵ لە دەوری ڕێگاکە کۆڵەکە بووبوو. بەڵام لە دەوری ناوەڕاستی مانگی ئازاردا چیمەنی نێوان ڕێگا بەردینەکانی ئۆڵد کامپەس بە توانەوە خۆیان لە دەست بەفری زستان دەربازکرد و گژوگیای تەڕ و پەرشوبڵاوی تۆخیان لێ دەرکەوت. ئالکێسیش لە ژوورێکی شاراوەی نهۆمی سەرەوەی ٢٦٨ یۆركدا خۆی ترنجاندبووە کورسییەکی لای پەنجەرەکەوە و کتێبێکی دەخوێندەوە بەناوی ئەو شتانەی بۆ کاندیدەکانی لیسی داواکراوە.
کاتێك کڕیار دەچوونە ناوەوە یان دەرەوەی فرۆشگای جلوبەرگەکە لە خوارەوە، گوێی لە چکەچکی کاتژمێر و لێدانی زەنگ دەبوو. ژوورە شاراوەکانی سەروو فرۆشگاکە بە دڵسۆزییەوە ناسراوە بە (هەچ) لەلای ئەندامەکانی لیسی، شوێنە بازرگانییەکەی ژێرەوەش لە ماوەی جیاواز جیاوازدا فرۆشگای پێڵاو یان جلوبەرگی دەشتایی یانیش شوێنی بیست و چوار کاتژمێری فرۆشتنی تەنوورە بوو کە کولێرە بە قیمەی تایبەت بەخۆی هەبوو. یادنامەکانی لیسی کە لەو ساڵانەدا نووسرابوون پڕبوو لە ناڕەزایی ئەوەی کە بۆنی ناخۆشی پاقلەمەنی سوورکراوە و پیازی برژاو بە هەموو نهۆمەکاندا بڵاوبووەتەوە─هەتا ساڵی ١٩٩٥ کاتێك کەسێك نۆژەنکردنەوەی بۆ شوێنەکە و ئەو ژێر قادرمانەی دەچوونە سەر کۆڵانەکانی کرد، بۆیە ئێستا هەمیشە بۆنی مێخەك و شامپۆی بۆنخۆشی لێ دێت.
ئالکێس نامیلکەیەکی دۆزییەوە کە نامیلکەی ڕێنماییەکانی خانەی لیسی بوو ئەمەش کاتێك دەستی کەوت کە چەند هەفتەیەك بەسەر ڕووداوەکەی سەرادا تێپەڕ بووبوو. لەو کاتەوە تەنها یەك جار سەیری ئیمەیڵەکەی کردووە ئەوەیش لەسەر کۆمپیوتەرە کۆنەکەی باڵەخانەکە بوو بەڵام کە زنجیرە نامەکانی دیـن ساندۆی بینی دایخستەوە. بێ باکانە وازی لە مۆبایلەکەی هێنا تا پاترییەکەی کەمبووەوە، وانەکانی فەرامۆش کرد، سەرنجی کردە سەر لق و پۆپی دارەکان لە کەلێنی لقەکانەوە گەڵا دەربکەن وەك چۆن ئافرەتێك ئەڵقە تاقی دەکاتەوە. هەرچی خواردنی ناو بەفرگر و کۆگاکە هەیە تەواوی کرد─خواردنەکانیش سەرەتا پەنیری گرانبەها و ماسی برژاو بوون، دواتریش دەستی کرد بە خواردنی پاکەتە پاقلەمەنی و قاپە قۆخی پڕ مرەبا کە لێیان نووسرابوو ژەمەخۆراکی باری پێویست. کە ئەوانەش نەمان بەشێوەیەکی لە ڕادەبەدەر خواردنی دەرەوەی دەخوارد، ئەوەیش هەمووی بە پارەی بانکی دارلینگتۆن کە هێشتا کارتەکەی لە کاردایە. ڕێگای هاتنە خوارەوە و چوونە سەرەوە بە قادرمەکاندا هێندە ماندووکەر بوو کە دەبوو سەرەتا پشوو بدات ئینجا دەست بە خواردنی نانی نیوەڕۆ یان ئێوارە بکات هەندێ جاریش هەر گوێشی بە خواردنی ژەمەکان نەدەدا و ڕێك لەسەر کورسی بەردەم پەنجەرەکە یان لەسەر زەوییەکە لە تەنیشت دەفر و زەرفە پلاستیکییەکەدا خەوی لێ دەکەوت. کەس نەدەهات لێی بپرسێتەوە. کەس نەمابوو.
کاغەزی نامیلکەکە هەرزان چاپکرابوو، پەڕەکانی بە دەرزی کاغەز لەیەك درابوون، وێنەیەکی ڕەش و سپی تاوەری هارکنیس بە پێشی نامیلکەکەوە بوو و لە ژێریشییەوە نووسرابوو" ئێمە وەکو شوانی مەڕ ڕابەریکەرین، بە شاخەکاندا ڕۆیشتین و ئەو کاتەی ئەستێرە تازەکە دەرکەوت ڕانە مەڕەکانمان بەجێهێشت."
بیری لە لـێن دەکردەوە کە لەسەر جێگاکە ڕووی تێبکات و دەستی بکاتە ژێر کراسەکەی، بە چرپە بڵێ"ئەو ڕابەرانە پووشێکی سووتاویش ناهێنن."
ڕێنمانییەکان بۆ کاندیدی لیسی لە نزیك پشتەوەی نامیلکەکە نووسرابوون و کۆتا جار لە ساڵی ١٩٦٢ پێداچوونەوەیان بۆ کراوە.

دەستکەوتی ئەکادیمی بەرز بەتایبەتیش لەبوارەکانی کیمیا و مێژوو.
لێهاتوویی لە زماندا و کۆزانیاری لە زمانەکانی لاتینی و یۆنانیدا.
جەستەیەکی تەندروست و پاکوخاوێنی.
وەکو ئامۆژگاری باشترە بەڵگەی ڕێجیم کردنێکی شیاوی هەبێ.
نیشانەی کەسایەتییەکی جێگیر بخاتەڕوو لەگەڵ بوونی ئەقڵێکی تێگەیشتوو.
لە دژی حەزکردن لە شتانی نهێنین، وەك چۆن ئەمە خۆبەدەستەوەدانێکی باوە بۆ ئەو کەسانەی لە "دەرەوەی"ڕێکخستنەکەن.
دەبێت هیچ جۆرە قێزکردنەوەیەك لە کەتوانی جەستەی مرۆڤ دەرنەخرێت.
MORS VINCIT OMNIA

ئالێکس─کە کۆزانیارییەکەی لە لاتینیدا لەوە کەمتر بوو بە کەڵکی هیچ بێت─لە ئینتەرنێت بەدوای واتای وشەکانی کۆتاییدا گەڕا و نووسراوە؛ هەمووان دەمرین. بەڵام لە پەڕاوێزی پەڕەکەدا کەسێك هێڵی بەسەر vincitدا هێنابوو و لەسەری نووسی بوو irrumat کە لە ئەنجامدا هێندەی نەماوە وشە ڕەسەنەکە بە قەڵەمی شین بسڕێتەوە.
لەژێر داواکارییەکانەوە و لە پاشکۆکەدا نووسراوە؛ پێوەری کاندیدەکان بۆ دوو کەس دەستی لێ شل کراوە: کەسی یەکەم، لوێل سکۆت (خاوەن بەکالۆریۆس لە ئادابی ئینگلیزی، ساڵی ١٩٠٩) هەروەها سینکلێر بێڵ برەیڤەرمان (بێ بڕوانامە، ساڵی ١٩٥٠) لەگەڵ دەرئەنجامی جیاواز.
تێبینییەکی تر لە پەراوێزەکەدا نووسرابوو، ئەمەیان جوان دیار بوو دەست وخەتە شێواوە و ناڕێکەکەی دارلینگتۆنە کە نووسیبووی: ئالێکس ستێرن.
بیری دەکردەوە کە چۆن ئەو فەرشەی سەرای ئەندرسۆن لە خوێندا ڕەش بووبوو. بیری بۆ سەرۆکی قەشەکان چوو─کە چۆن ڕانی بە ڕاچڵەکینەوە لە ئێسکی دەرپەڕی و بۆگەنی سەگی بەرەڵا ئەو ناوەی گرتبوو.
ئالێکس دەفرە ئەلەمنیۆمەکەی لابرد کە لە دەرەوە هێنابووی و فلافلی بەستووی تێدا بوو، دەستەکانی بە بلوزەکەی سڕی کە لۆگۆی خانەی لیسی پێوەبوو. شەلەشەل بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆیشت، بوتڵێکی پڕ لە دەرمانی خەوی کردەوە و دەنکێکی لەژێر زمانی دانا. دەستی لەبەر بۆری ئاوەکە گرت و سەیری دەکرد کە ئاو بە پەنجەکانیدا دەڕژا و گوێی لە دەنگە هەڵلوشینەکەی کونی دەستشۆرەکە گرت. پێوەری کاندیدەکان بۆ دوو کەس ئاسان کراوە.
بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو هەفتەدا سەیری کچی ناو ئاوێنەکەی کرد کە پەڵەی دلۆپەئاو دایپۆشیوە، ئالێکسی بریندار کراسەکەی داکەند و خوورییەکەی لەبەر جەراعەت ڕەنگی زەرد بووە. برینەکەی لاتەنیشتی برینێکی قوڵ بوو و بزمەتەی ڕەشی کردووە. گازگرتنەکە چاڵوچۆڵییەکی دیاری جێهێشتبوو کە دەیزانی خراپ ساڕێژ دەبێتەوە ئەوەش لە بارێکدا ئەگەر بکرێ چاکیش ببێتەوە. پلانی گۆڕا، کەناردەریای نەخشەکەی گۆڕا. Mors irrumat omnia، بە واتای؛ مەرگ هەموومان بەنەفرەت دەکات.
ئالێکس بە سووکی پەنجەی بە پێستی چواردەوری شوێن ددانەکاندا هێنا کە سوورهەڵگەڕا بوو. برینەکە پیس بووبوو. هەستی بە شتێك کرد، دڵەڕاوکێ، مێشکی زۆری لێدەکرد خۆپارێزی بکات، بەڵام بیرکردنەوە لەوەی مۆبایلەکەی هەڵبگرێت و بچێتە سەنتەری تەندروستی زۆر پەرێشانکەر بوو─زنجیرە کردارێك بوون کە هەریەکەیان شتێکی نوێیان دەوروژاند─هەروەها هێندەی نەمابوو خۆی لەگەڵ خورپە گەرمەکەی جەستەیدا ڕابهێنێت کە وا هەستی دەکرد ئاگری لە جەستەی بەردەدا. یان لە جیاتی ئەوە لەوانەیە لەرزوتای بگرێت و دەست بە هەلوەسەکردن بکات.
لە کاتی هەناسەداندا سەیری پەراسووەکانی کرد کە خوێنهێنەرەکانی وەکو وایەری پچڕاو لەژێر برینەکانییەوە دیاربوو. لێوەکانی وەکو پێستی وشك قڵیشابوون. مێشکی خەیاڵی دەبردەوە بۆ ناوەکەی کە لەسەر پەڕەکە نووسرابوو─سێیەم کەس.
ئالێکس گوتی”ئەنجامەکان بە ئەنقەست جیاواز بوون.“بە زرنگانەوەی دەنگە نووساوەکەی خۆی ڕاچڵەکی. پێکەنی و واهەستی دەکرد کونی ئاوەکەش لەگەڵی پێدەکەنێت. ڕەنگە هەر دەمێك بووبێت تووشی لەرزوتا بووە.
لەبەردەم تیشکی تیژی گڵۆپەکەدا پاشماوەی گازەکەی لە پێستی کردەوە و پەنجەی تێچەقاند و پێستی دەوروبەری تەقەڵەکانی تووند گووشی هەتا ئازار وەکو بەردە بارانە بە جەستەیدا هاتە خوارەوە پاشان وەك پێویستی ژیان لەهۆش خۆی چوو.
ئەمە لە بەهاردا بوو، بەڵام گرفتەکە لە شەوێکی تەواو تاریکی زستاندا دەستی پێکرد، ئەو کاتەی تارا هەچنز مرد و ئالێکسیش هێشتا پێی وابوو دەتوانێ لە هەموو شتێك ڕزگاری ببێت.

────── •✧• ──────

سکـەڵ ئانـد بۆنـس یان "بۆنـس" یەکێکە لە کۆنترین کۆمەڵەکانی ئەم سەردەمە، یەکەم خانەیە لە هەشت خانەکەی ڤەیڵ کە لە ساڵی ١٨٣٢ دامەزراوە. ئەندامەکانی بۆنس خۆیان بەوەوە هەڵدەکێشن کە دەتوانن سەرۆك و دەزگای بڵاوکردنەوە و کاپتنی پیشەسازی و ئەندامی کابینەی زیاتریان لە هەر کۆمەڵەیەکی تر هەبێت (تاوەکو لیستی هەموو ئەندامەکانی بۆنس ببینی تکایە سەیری پاشکۆی C بکە)، هەروەها ڕەنگە "خۆهەڵکێشان" وشە تەواو گونجاو بێت. ئەندامەکانی بۆنس لە کاریگەرییەکانیان بەئاگان و چاوەڕێی پێچەوانەکەی لە نوێنەرەکانی لیسی دەکەن. کارێکی زۆر دەکەن تاوەکو دروشمی خۆیان لەبیر بێت؛ هەژار بیت یان دەوڵەمەند، هەمووان لە مەرگدا یەکسانین. بە وریایی و ڕامیاری ئۆفیسەکەت هەڵسوکەوت بکە و وەرە لیسی، بەڵام هەمیشە لەبیرت بێت کە ئەرکی ئێمە ئەوە نییە پشتگیری پڕوپاگەندەی باشترین و گەشاوەترینەکانی یەیڵ بکەین بەڵکو ئەرکی ئێمە ئەوەیە لەنێوان زیندوو و مردووەکان بین.
لە کتێبی ژیان لە لیسی: کۆنووس و ڕێوشوێنەکانی خانەی نۆیەم.

ئەندامەکانی بۆنس خۆیان بە باشتر لەهەمووان دادەنێن، چەند جێی داخە. بەڵام من کێم وابڵێم لە کاتێکدا خواردنەوەکان بەهێزن و کچی جوانیش هەیە؟
─یادنامەی جۆرج پێتیت، ڕۆژانی لیسی
(کۆلێژی سەیبرووك '٥٦)

────── •✧• ──────

سڵاو🙌🏻
ئەمەش پیشەکەی کتێبەکەیە، دەمویست ئەوەش بڵێم کە پێشەکی هەمیشە سەرلێتێکدەرە بۆیە جارێ بەمە بڕیار مەدەن🫠هەروەها سوپاس :)

━━━
• 𝔱𝔯𝔞𝔫𝔰𝔩𝔞𝔱𝔢𝔡 𝔟𝔶 𝔰𝔞𝔦𝔞 𝔨𝔞𝔪𝔞𝔩
• 🖤𝔄𝔫𝔡 𝔡𝔬𝔫'𝔱 𝔣𝔬𝔯𝔤𝔢𝔱 𝔱𝔬
𝔳𝔬𝔱𝔢 𝔞𝔫𝔡 𝔠𝔬𝔪𝔪𝔢𝔫𝔱! 🖤

Weiterlesen

Das wird dir gefallen

99.5K 13.8K 108
ဘာသာပြန်သူ - စွဲညို့အသင်း။ ဘာသာပြန်သူ၏မှတ်စု ဤဇာတ်လမ်းသည် ကျန်းကျိရင်၏ crush အား ကျူးပုံကျူးနည်း အဖြာဖြာကို ရှုစားရမည့် ဝတ္ထုဖြစ်သည်။
1.8M 186K 69
BL ဝတ္ထုရေးတဲ့ စာရေးဆရာတစ်ယောက်က သူဘယ်လောက်ဘဲ ကြိုးစားရေးနေပါစေ စာဖတ်သူတွေက အကြိုက်မတွေ့ဘူး။ယုတ္တိမရှိဘူးဆိုပြီး ဆိုးဝါးတဲ့ မှတ်ချက်တွေပေးတယ်။ တစ်နေ့...
3.6M 535K 118
Title - Legendary Phoenix Book cover by Narcissus A beautiful romance story of God of Phoneix and extremely handsome God of Dreams ~♥~ Type- OWN CRE...
647K 87.7K 159
Unicode + Zawgyi ကိုယ်တိုင်ဖတ်ချင်မိတဲ့အတွက် ဘာသာပြန်ခြင်း ဖြစ်ပါတယ် ပျော်စရာကောင်းသော နေ့ရက်လေးများ ပိုင်ဆိုင်ကြပါစေ