Magic Flower

Av 14m_army

9.8K 2.2K 3.5K

چیڕوودەدات کاتێک کوڕێکی گوڵفرۆش دەکەوێتە ژێر کاریگەری گوڵێکی سیحراوی بەتەواوی ژیانی دەگۆڕێ هەرچەندە هەوڵی گەڕ... Mer

Intro
Part 1
Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 17
Part 18
Part 19
Part 20
Part 21
Part 22
Part 23
Part 24
Part 25
Part 26
Part 27
Part 28
Part 29
Part 30
Part 31
Part 32
Part 33
Part 34
Part 35
Part 36
Part 37
Part 38
The End
Special Part
Special Part 2

Part 16

205 56 106
Av 14m_army


ئێوارە بوو کاتێک جۆنگکوک لەهۆڵەکەدا دانیشتبوو خەریکی هەندێک خواردن بوو بەهۆی ئەوەی برسی بوو

بەڵام لەناکاو جیمین وەکو جنۆکەیەک لەدوایەوە دەرکەوت و وایکرد جۆنگکوک کەمێک ڕاچڵەکێ

جۆنگکوک: "یاهـ تۆ بۆچی وا لەناکاو دەردەکەوی؟"
بەگرژیەوە گوتی

جیمین: "ئمم بەڵام من ئێستاکە هاتم وە لەناکاویش نەبوو...بەڵام ئەوە تۆی کە زۆر ترسنۆکی و ئەترسی"
بەئاساییەوە گوتی و ڕۆیشت و لەلایەوە دانیشت

جۆنگکوک: "چەندە بێ ڕوویی...بۆچی داوای مۆڵەت ناکەی و یەکسەر دائەنیشی؟"
بەبێزاریەوە گوتی و چاوی سوڕدا

جیمین: "ئاهـ بەڕێزم بەڵام وادیارە کە لەبیرت کرد ئەوە کۆشکی ئێمەیە"
بەکەمێک نازەوە گوتی و لە جۆنگکوک نزیک بویەوە

جۆنگکوک: "ئایش باشە باش تەنیا دوورکەوە"
بەهەمان شێوە گوتی و پاڵی پێوەنا

جیمین: "بوەستە بزانم ئەوە تۆ چیدەخۆی؟"
گوتی و سەیری خواردنەکانی کرد و دەستی بۆ ڕاکێشا

جۆنگکوک: "ئەوانە هیمن بمەرەوە خێرا"
بەگرژیەوە گوتی و ویستی خواردنەکان بەرێتەوە بەڵام جیمین زۆر خێراتر بوو لە ئەو و خواردنەکانی دوورخستەوە

جیمین: "کێشەت چیە؟...بەیەکەوە خواردنەکان بەش ئەکەین"
بەهەمان شێوە گوتی

جۆنگکوک: "نەخێر من نامەوێت خواردنەکانم لەگەڵ هیچ کەسێکدا بەش بکەم دەی ئێستاکەش بمەرەوە"
گوتی و نزیک بویەوە بەڵام ڕاستەوخۆ خلیسکا و کەوت بەسەر جیمیندا

بۆ ساتێک هەردووکیان چاوەکانیان پەیوەندی بەست لەکاتێکدا دڵی هەردووکیان زۆر بەخێرایی لێی ئەدا

جیمین هەستی بەشەرم دەکرد و ڕومەتەکانی پەڕەی گوڵی گرتبوو
لەکاتێکدا زۆر بەنازیشەوە لێی دەڕوانی و بزەی دەکرد

جۆنگکوک بەهەمان شێوە هەستی بە پەپولەکانی نێو سکی دەکرد کاتێک بەمشێوەیە لەنزیک ڕوخساری جیمینەوە بوو درۆ نیە گەر بڵێین سەرسام نەبووە بە جوانیەکەی چونکە ئەو هەرگیز سەرنجی نەکردوەتە سەری و گرینگی پێنەداوە

جیمین بەهێواشی دەستەکانی کردە سەر ملی جۆنگکوک لەکاتێکدا بەتەواوی کۆنتڕۆڵی هەستەکانی جۆنگکوکی کردبوو

جۆنگکوک هێواش هێواش جەستەی شل بویەوە و کەوتە سەر جیمین و بە تەواوی کەوتبووە نێو دونیای جوانی جیمینەوە

بێگومان جیمینیش یارمەتیدەر بوو بۆ
هەبوونی ئەو شتە و دەست لێدان له قژ و ملی جۆنگکوک کە زیاتر بێهۆشی ئەکرد

تا ئەوەی بەهێواشی لێوەکانی نزیک کردەوە جیمین چاوەکانی داخست بۆ بوونی ئەو ساتەی دەمێکە چاوەڕوانیەتی

تای: "چ نەفرەتیەک لێرە ڕوودەدات؟"
بە هاوارەوە گوتی و وایکرد هەردووکیان زۆر بەخراپی ڕاچڵەکن

جۆنگکوک کاتێک زانی چیکردووە بەخێرایی و شڵەژانەوە هەڵسایەوە
بەهەمان شێوە جیمینیش

تای وەکو ڕەشەبا ڕاستەوخۆ بۆ جۆنگکوک ڕۆیشت و یەکەم لێدانی
بۆ ڕوخسارە جوانەکەی پێکا

تای: "خوێڕی سەرسەری ئەتویست چ نەفرەتیەک بکەیت ها؟"
گوتی و دەستی کرد بەلێدانی ڕوخساری جۆنگکوک

جیمین شۆک بوو بەم کارەی تای ڕاستەوخۆ ڕۆیشت و بەرهەڵەستی کرد بەرامبەری

جیمین: "هـ هیۆنگ تکایە وازی لێبێنە"
گوتی و بەخێرایی ڕۆیشتە لای و ئەیویست دووریخاتەوە

بەڵام تای گوێی پێنەدا هەرخۆی ئەو هێشتاکە لەجیمین توڕەبوو وە کاتێک ئەمەشی بینی ئیتر خوێنی کوڵا

لەهەمان کاتدا جۆنگۆوک هیچ بەرهەڵستیەکی نەکرد چونکە وا ئەزانێ هەڵەی خۆی بووە

جیمین: "هـ هیۆنگ وازبێنە وازبێنە"
بەهاوارەوە گوتی و پاڵی بە تاییەوە نا

تای وەستا و بەتوڕەییەکی ترسناکەوە سەیری جیمینی کرد لەکاتێکدا ئەو بە چاوێکی داماویەوە سەیری ئەکرد

تای: "من تۆم بەمشێوەیە گەورە کردووە ها؟...پێم گوتی بڕۆیت و وەکو سۆزانیەکان خۆت بدەیتە دەستی ئەم و ئەو"
بەتوڕەیی و هاوارەوە گوتی

جیمین: "من هیچ شتێکی هەڵەم نەکردووە...من ئەوم خۆشدەوێت"
ئەویش بەهەمان شێوە بەدەنگی بەرزەوە گوتی و سەیری کرد

جۆنگکوک دوای بیستنی ئەمە چاوەکانی لەشۆکدا کرایەوە لەکاتێکدا هێشتاکە لەسەر ئەرزەکەدا دانیشتبوو

بەهەمان شێوە تایش کاتێک ئەمەی بیست مێشکی قبوڵی نەدەکرد تەنانەت زیاتر توڕەبوو ئەیویست لەئێستادا جۆنگکوک بکوژێ

جیمین: "من ئەوم خۆشدەوێ هیۆنگ...
هەر لەسەرەتای بینینمانەوە ئەوم بەدڵ بوو ئەمویست ببێت بە خۆشەویستی من...من گرینگی نادەم بەوەی ئەو مرۆڤە یاخود نا بەڵام ئەمەوێت لەگەڵ ئەودا بم"
بەهێمنیەوە قسەکانی کرد لەکاتێکدا فرمێسک لەچاوەکانی ئەهاتە خوارەوە

جۆنگکوک بەخێرایی و شۆکەوە هەڵسایەوە و سەیری جیمینی کرد

جۆنگکوک: "تۆ باسی چیدەکەیت جیمین
تۆ بەهەڵە تێگەیشتووی؟"
بەهێمنیەوە گوتی

جیمین: "من هەڵە نیم من هەڵە نیم...
بۆچی دەبێت هەڵە بم ها؟...من تۆم خۆشدەوێت...چاوەڕێی ئەوەم دەکرد تۆش منت خۆشبوێ ئەوکات هەموو شتێکت پێ بڵێم...نەمدەویست خۆشەویستیەکەم یەک لایەنە بێت"
لەسەرەتای قسەکانیدا بەهاوارەوە گوتی بەڵام لەکۆتایدا دووبارە هێمن بویەوە

تای کە هێشتاکە لەشوێنی خۆیدا بوو
نەیدەزانی چی بکات و چی بڵێت
گەر بەڕاستی جیمین ئەوی خۆشبوێت هەموو شتێک پێچەوانە ئەبێتەوە

ئەو خۆی ئەیەوێت بەخێرایی پلانەکەی جێبەجێبکات و بیانگەڕێنێتەوە بەڵام وادیارە جیمین ئەیەوێت کارەکەی قورستر بکات

جۆنگکوک: "جیمین سەیرکە نازانم کە تۆ چۆن بیردەکەیتەوە...بەڵام ئەمە کارێکی باش نیە...ئێمە ناتوانین لەگەڵ یەکتردا بین خۆشت ئەوە دەزانی...."
بەهەمان شێوە گوتی

جیمین: "ئێ نازانم نازانم...بۆچی ئێمە ناتوانین ها؟...ئایا من جوان نیم باش نیم هەرگیز ئازارم داوی؟...بۆچی ناتوانیت منت خۆشبوێ؟...بۆچی بەردەوام خۆتم لێ دوورئەخەیتەوە؟...من تۆم دەوێ... گەر هەموو کەس دژایەتیم بکەم من هەر تۆ هەڵدەبژێرم جۆنگکوک...من نامەوێ تۆ لەدەست بدەم"
بەهەمان شێوە گوتی و لەکۆتایدا دەستی کرد بەگریان

جۆنگکوک نەیتوانی چیتر لەوێدا بمێنێتەوە گوێ لە قسەکانی جیمین بگرێ
بۆیە بەخێرایی دەستی بەلوتیەوە گرت لەکاتێکدا خوێنی لێئهات و لەوێدا ڕۆیشت

بەڵام هەردوای ڕۆیشتنی جۆنگکوک جیمین کەوتە سەر چۆک و دەستی کرد بە گریانێکی بەهێز

تای دەستی بەسەریەوە گرتبوو نەیدەزانی چی بکات

لەلایەکەوە کارەکەی پوچەڵ ئەبێتەوە لەلایەکی تریشەوە ناتوانێت دڵی جیمین بشکێنێت بەنەبونی جۆنگکوک

بەتەواوی مێشکی ئاڵۆز بوبوو

بەو هیوایە بوو دوای ئەوەی جۆنگکوک جیمینی پشتگوێ خست جیمین واز لە خۆشەویستیەکەی بۆ جۆنگکوک بهێنێت و وازی لێبێنێت

تای: "جیمین هەڵسە بڕۆ ژوورەکەت کەمێک پشوو بدە"
بەهێمنیەوە گوتی و ڕۆیشتە لای

جیمین: "هیۆنگ تکایە ئەوم لێ دوورمەخەوە...تکات لێدەکەم هیۆنگ
من ئەوم دەوێ...من جۆنگکوکم دەوێ
ئەمەوێت ببێت بەخۆشەویستم تکایە هیۆنگ"
بەگریان و هەنسکەوە گوتی و ڕۆیشتە باوەشی تاییەوە

بێگومان هەرچەندێک لێی توڕەبێت بەڵام ناتوانێت بەبێ هیۆنگەکەی بژیت و پشتگوێی بخات

تای ئاهێکی قوڵی هەڵمژی و جیمینی لەباوەش کردوو بردی بۆ ژوورەکە خۆی

لەسەر جێگاکەیدا دانا لەکاتێکدا جیمین هێشتاکە لەسەر گریانەکەی خۆی بەردەوام بوو

تای بەهێواشی داینا و جێگاکەی ڕێکخست و حۆشی لەلایەوە پاڵکەوت و لەباوەشی کرد

جیمینیش بەهەمان شێوە بەتوندی لەباوەشی کرد و سەری لەنێو سینگیدا شاردبویەوە

تای دەستی بەسەریدا دەهێنا تا ئەوەی بەهۆی جادویەکەیەوە جیمین ڕاستەوخۆ کەوتە نێو خەوێکی قوڵەوە
_

_

_
جۆنگکوک دوای ڕۆیشتنی لەلای جیمینەوە ڕاستەوخۆ ڕۆیشتە ژوورەکەی بەڵام بینی جین لەوێدا دانیشتبوو وادیار بوو چاوەڕێی جۆنگکوکی دەکرد

بەڵام کاتێک جۆنگکوکی شێواوی بینی
بەشڵەژاویەوە هەڵسایەوە و ڕۆیشتە لای

جین: "جۆنگکوک چیت بەسەرهاتووە؟...
چ نەفرەتیەک وای لێکردووی؟"
بەشڵەژاویەوە گوتی و ڕۆیشتە لای و دەستی لە ڕوخساری ئەدا

جۆنگکوک: "هیچ نیە هیۆنگ...تەنیا بوەشتە تاوەکو ڕوخسارم پاک ئەکەمەوە"
بەئاساییەوە گوتی

جین: "یانی چی هیچ نیە...دەی وەرە با من ڕوخسارت تیمار بکەم...ئای خوایە"
بەهەمان شێوە گوتی و بەپەلە ڕۆیشت و چارەسەریەکانی هێنا و دەستی کرد بە تیمارکردنی ڕوخساری

دوای چارێگێک جین بەتەواوی ڕوخساری جۆنگکوکی چارەسەر کرد و دوای کەمێک لەلایەوە دانیشت

جین: "دەی ئێستاکەش هەموو شتێکم پێبڵێ لەسەرەتاوە تاوەکو ئەوکاتەی من گوتم جۆنگکوک چیت بەسەرهاتووە"
بەکەمێک توڕەییەوە گوتی

جۆنگکوک: "یاهـ هیۆنگ چۆن دەتوانم هەمووی بڵێم"
بەبۆڵەوە گوتی

جین: "گەمژە کە گوتم ئەیڵێی واتا ئەیڵێی تێگەیشتی...دەی ئێستاکەش گوێم گرتووە"
بەهەمان شێوە گوتی
جۆنگکوک ئاهێکی بێزاری هەڵکێشا و دەستی کرد بەگێڕانەوەی هەموو ئەو ڕووداوانەی کە لەم ساتەیە ڕویداوە
تاکو کۆتایی

بەڵام کاتێک ناوی جیمینی ئەهێنا و ئەوی بیرئەهاتەوە لەخۆوە هەستی بەدڵ تەنگی ئەکرد بۆی خۆشی نەیدەزانی بۆچی بەڵام زۆر دڵی بۆی سوتا

جین: "ئای خوایە ئێستاکە چی ئەبێت؟"
بەهێمنیەوە گوتی دوای ئەوەی هەموو بەسەرهاتەکەی زانی

جۆنگکوک: "نازانم هیۆنگ"
بەنیگەرانیەوە گوتی

جین: "جۆنگکوک...ئایا تۆ ئەو...واتا جیمینت خۆشدەوێت؟"
بەهەمان شێوە گوتی

جۆنگکوک: "چی؟...بەدڵنیاییەوە نەخێر
من ئەسڵەن تاوەکو ئێستا بیرم لەوەش نەکردوەتەوە"
بەدەنگی بەرزەوە گوتی و سەیری کرد

جین: "بەڵام ئەو.........."

جۆنگکوک: "هیۆنگ تکایە واز لەم بابەتە بێنە بەڕاستی لەئێستادا هیچ بیرۆکەیەکم نیە بۆ ئەم بابەتە"
بەبێزاریەوە گوتی
جین تەنیا سەری بەباشە جوڵاند و هیچی نەگووت

جۆنگکوک: "چی دەربارەی تۆ...بۆچی لە ژوورەکەی مندا بوویت؟"
بەئاساییەوە گوتی

جین بەکەمێک شڵەژاوییەوە سەیری کرد
جونکە بڕیار وابوو ئەو ڕووداوە ئەم بەیانیە لەگەڵ نامجوندا بەسەری هات بە جۆنگکوک بڵێت بەڵام ئێستاکە پەشیمان بویەوە چونکە ئەزانێ گەر جۆنگکوک بەمە بزانێ قیامەت هەڵدەستێنێ وە لە ئێستاشدا کاتی ئەمە نیە

جین: "ئـ ئێ هیچ نیە تەنیا کەمێک بێزار بووم بۆیە گوتم بڕۆم بۆ لای جۆنگکوک"
بەهەمان شێوە گوتی
جۆنگکوکیش بەهەمان شێوە سەری بەباشە جوڵاند و هیچی نەگووت

جین: "باشە کەواتە من ئێستا دەڕۆم تۆش لە ژوورەکەتدا پشوو بدە...بەڵام هەرشتێک بوو ڕاستەوخۆ دێیت و بەمن دەڵێیت باشە؟"
بەهەڕەشەیەکەوە گوتی و هەڵسایەوە

جۆنگکوک: "باشە باش"
دوای ئەوە جین لەژوورەکەدا ڕۆیشتە دەرەوە و جۆنگکوکیش لەسەر جێگاکەیدا پاڵکەوت و بیری لەمڕووداوەنە ئەکردەوە کە کەمێک پێش ئێستا ڕووی دا

ئایا هەر بەڕاستی جیمین ئەوی خۆشدەوێت؟

ئایا ئەویش ئەتوانێت خۆشی بوێت و هەلێکی پێبدات؟

یاخود پێویستە خۆی بەدووربگرێت و ڕێگری لێبکات؟

ئەمانە چەندەها شتی تر مێشکی جۆنگکوکیان سەرقاڵ کردبوو تا ئەوەی
دوای بیرکردنەوەیەکی قوڵ کەوتە نێو جیهانی خەونەکانی


























بەردەوام دەبێت:)
































1350 word









































های گایس🙋❤

کونە باشن کوڕە دوعام لۆ بکەن سبەی دەرچم کارتە ویهـ گەلەکێ دەترسێم
ئەگەر مردم لێم خۆشبن و دوعای خێرم لۆ بکەن ئێهـ🙂

ئەگەریش سبەی شەوێ پارتم دانا ئەوە نەمردیمە و هێشتا مایمە🥲

ئەوجە ڤۆت و کۆمێنتی بکەن و جاوەڕێی پارتی داهاتوو بن ئەگەر مام بایییییییییییییی👋🥀

پاش دیتنی ئەو ڕسمەی درم گۆتی قرچچچ🥲💔

Fortsätt läs

Du kommer också att gilla

42.1K 3.3K 42
အဖေနဲ့ မတည့်တဲ့ သားငယ်ဖြစ်သူဟာ accidentဖြစ်ပြီး အဖေဖြစ်သူ၏ ငယ်ရွယ်စဉ် အချိန်ဖြစ်တဲ့ ၁၉၉၀ဆီသို့ ရောက်သွားသောအခါ။ ဘယ်လို အခက်အခဲတွေ ကြုံ‌တွေ့ရမလဲဆိုတာ...
2.8M 395K 129
ကိုယ့္ကိုယ္ကို အထင္ႀကီးလြန္းၿပီး ေသြးနားထင္ေရာက္ကာ ေအးစက္စက္ေနတတ္တဲ့ ေကာင္ေလးရယ္ သြက္သြက္လက္လက္ ထက္ထကျ္မက္ျမက္နဲ႔ ေပ်ာ္ေပ်ာ္ေနတတ္ၿပီး ဆြဲေဆာင္မႈ႐ွိတ...
59.1K 8.5K 41
လင္းယုတုန္သည္ရွစ္နွစ္ၾကာတြဲခဲ႔ေသာခ်စ္သူကကိုးထပ္မွတြန္းခ်ခံရၿပီးေနာက္လြန္ခဲ႔ေသာရွစ္နွစ္တြင္ျပန္လည္ေမြးဖြားလာသည့္အခါသူရဲ႕အမွားတြကိုဘယ္လိုျပင္ဆင္ခြင့္ရၿ...
3M 235K 52
ဝိညာဉ်လွင့်ပြီးပရလောကကို ရောက်သွားတဲ့ ကောင်‌ငယ်လေးရဲ့ အချစ်ဇာတ်လမ်း started date - 26.1.2023 ended date - 31.3. 2023