||بـکـوژی زنـجـیـرەیـی|| Jk

Von lilith-ivy

1.9K 378 1.1K

['تۆ ناتوانی من بدۆزیتەوە خانمی لێکۆڵەر،، چونکە من ژەنیاری ئەو ئاوازەم کە تۆ سەمای لەگەڵ دەکەی'] ['من جیهان... Mehr

-Prologue-
| 1 |
| 2 |
| 3 |
| 5 |

| 4 |

221 56 407
Von lilith-ivy



...
Vote 🗳️✨
ڤۆت بکە وەک پشتگیریەک بۆ چیرۆکەکەم♥️!

«فەرموو بۆ ناو دنیای خەیاڵ»
...



ڤێرۆنیکا خواردنەکەی خستە سەر مێزەکە و بانگی جۆنگکووک و سونای کرد بەڵام هیچ وەڵامێکی وەرنەگرت، ڕۆیشت تاوەکوو ئاگاداریان بکاتەوە کە خواردنی نیوەڕۆ ئامادەیە.. بینی کەوا جۆنگکووک سونای خستۆتە سەر قاچەکانی و یاری لەگەڵ دەکات

بە دیار سەیرکردنیانەوە بیری دەکردەوە لەوەی بۆچی ڕێگە دەدات کە پیاوێکی نەناسراو بێتە ماڵەکەیەوە؟.. ئایا لەبەر ئەوەیە کە سونا خۆشی دەوێت؟

"هێی خانمی جوان بۆ کوێ ڕۆیشتوویت؟"

بە دەنگە قوڵەکەی جۆنگکووک لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە و بەبێ وەڵام دانەوە ڕۆیشت بەرەو چێشت خانەکە

"ئەو حەز ناکات کەس بیرکردنەوەکانی تێک بدات ئۆپا"

سونا بە دەنگێکی نزم وتی و بە هەمان شێوە
ڕۆیشت بەرەو چێشتخانەکە

"ئەو شێتە!، وە من ئەو شێتیەم بەدڵە"

جۆنگکووک کۆتا وشەی بە دەنگی نزم وت و بە زەردەخەنەوە ڕۆیشتە لای ئەوان

...

جۆنگکووک بەردەوام بوو لە سەردانی کردنیان و زۆربەی کاتەکانی بۆ سونا تەرخان کردبوو کە ئەمە سونای دڵخۆش دەکرد بەڵام بۆ ڤێرۆنیکا بەم شێوەیە نەبوو..

...

جۆنگکووک ڤێرۆنیکای گەیاندە بنکەکەی تاوەکوو ئەو کەل و پەلانەی بیری چووە بیانگەڕێنێتەوە ماڵەوە،، هەر لەگەڵ چوونە ژوورەوەیان بۆ بنکە ڤێرۆنیکا سەرنجی خستە سەر ڕوخسار و هەڵسوکەوتی جۆنگکووک بەڵام جۆنگکووک هەرگیز شڵەژاوی لە ڕووخساری بەدی نەدەکرا هەر ئەمەش بوە هۆکاری ئەوەی ڤێرۆنیکا گومانی بۆ درووست ببێت

"هەست ئەکەم شڵەژاویت..؟"

ڤێرۆنیکا بە پێچەوانەی هەستەکانیەوە وتی لە کاتێکدا کەلوو پەلەکانی
لە پشتەوەی سەیارەکە ڕێک دەخست

"هەستەکانت ڕاست ناکەن.. بۆچی دەبێت بشڵەژێم؟"

جۆنگکووک بە ڕاستگۆیی وتی و سەرنجەکانی خستە سەر ڤێرۆنیکا

"ئایش وازی لێبێنە ئەمانە هەڵبگرە زۆر قورسن"

ڤێرۆنیکا هەوڵی ئەوەی ئەدا بابەتەکە بگۆڕێت بەڵام لەوە نەدەچوو جۆنگکووک هەمان ویستی هەبێت

"من هەرگیز لە هیچ مرۆڤێکی سەر زەوی ناترسم ڤیکا"

جۆنگکووک وتی و کارتۆنە گەورەکەی لە ڤێرۆنیکا وەرگرت و جێگیری کرد

"ڤیکا؟ بۆچی بەو ناوە بانگم ئەکەیت؟،، وە هەندێک کات ڕەفتارەکانتم لا نامۆیە جۆن"

ڤێرۆنیکا وتی و پشتێندی سەلامەتیەکەی بەست

"ئایش ئێوەی لێکۆڵەر زۆر پرسیار دەکەن!.. بۆ وەڵامی پرسیاری یەکەمت ڤیکا واتا سەرکەوتن بۆیە سوپاسم بکە کەوا بەو ناوە نایابە بانگت ئەکەم، وە شتێکی سەیرە کە لێکۆڵەرێک بە ڕاستەوخۆ ئاگادارم ئەکاتەوە کە گومانی لێم هەیە ئای خوایەەە!!"

جۆن وتی و بەڕێکەوت

"سوپاس، تکایە بێ دەنگی هەڵبژێرە!"

ڤێرۆنیکا وتی و سەرنجی خستە سەر ڕێگاکە

"ڤیکای شیرین"

جۆن بە پێکەنینەوە وتی، بەڵام هیچ وەڵامێکی لە ڤێرۆنیکا وەر نەگرت.. بێ ئاگا لەوەی ڤیکا لە ناخەوە زەردەخەنە ئەکات بۆ ئەو نازناوە

...

جۆنگکووک داوای لە ڤێرۆنیکا کرد کەوا ڕێگەی پێ بدات سونا بباتە دەرەوە بەڵام ڤیکا بەردەوامە لە بیانوو هێنانەوە

"ڤیکا ئێمە تەنها پیاسەیەک دەکەین و هیچیتر"

جۆنگکووک هەوڵی دەدا تێی بگەیەنێت کە سونا پارێزراو دەبێت

"نەخێر، هەرگیز ڕێگە نادەم"

ڤیکا وتی و سەرنجی خستەوە سەر فایلەکانی ناو دەستی

"کەواتە تۆش وەرە؟"

جۆنگکووک دووبارە وتی

"بۆچی ئەوەندە سوری لەسەر بردنە دەرەوەی سونا؟ پێویست ناکات ئەو هەر شتێکی وت تۆ ئەنجامی بدەیت! وە من مافم بەسەریەوە هەیە نەوەک تۆ"

ڤێرۆنیکا وتی و بەبێ گرینگیدان خەریکی کارەکەی خۆی بوو، بەڵام بێ ئاگا بوو لەوەی قسەکانی بونە هۆکاری ئەوەی جۆن لە کۆنتڕۆڵی خۆی دەربچێت

"دایکە با لەگەڵ کاکە جۆنگکووک بڕۆم تکایە، تەنها پیاسە ئەکەین بەڵێن بێت داوای شیرینیش ناکەم"

سونا وتی

"بڕۆ ژوورەکەت سونا!"

ڤیکا وتی و سونا ڕاستەوخۆ بە خەمباری ڕۆیشت بەرەو ژوورەکەی

"بۆچی بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکەی؟؟؟"

جۆنگکووک بە توڕەیی وتی و پەڕاوەکانی لێ وەرگرت

"ئەو پەڕاوانەم پێ بدەوە جۆنگکووک ئەوانە گرنگن"

ڤیکا بە ئارامی وتی بەڵام لە ناخەوە ئارام نەبوو

"ئەوانە گرنگترن لە کچەکەت؟، بەم شێوەیە مامەڵە ئەکەیت لەبەر ئەوەی ئەو کۆریە هاا؟"

جۆنگکووک بەو پەڕی توڕەییەوە وتی و لە ڤێرۆنیکا نزیک بوویەوە کە ئەمە ڤێرۆنیکای ترساند و وای کرد بگەڕێتەوە دواوە

"جـ..جۆن ئارامبەوە، باسی چی ئەکەیت"

ڤێرۆنیکا وتی و دەستی جۆنگکووکی گرت

دوای بینینی ترس لە چاوەکانی ڤیکا جۆنگکووک دەستی لە ناو دەستی دەر هێنا و ڕۆیشت بەرە و ژوورەکەی سونا

"سونا ئازیزەکەم"

هەر لەگەڵ گوێ بیست بوونی دەنگی جۆنگکووک سونا ڕایکردە باوەشی

"کاکە لە دایکم توڕە مەبە ئەو خەمی منیەتی"

سونا وتی

"ئەو هەموو کاتێک بەم شێوەیە لێت توڕە ئەبێت؟"

جۆنگکووک دەستی کرد بە پرسیار کردن لە کاتێکدا ڤێرۆنیکا لە پشت دەرگاکەوە گوێی لە قسەکانیەتی

"نەخێر، نازانم ئەمڕۆ بۆچی بەو شێوەیە توڕە بوو"

سونا وتی

"دڵنیای؟، سەیرکە بەڵێن بێت پێی ناڵێم.. تەنها پێم بڵێ ئەگەر ئەو ئازارت ئەدات"

جۆنگکووک وتی و زیاتر سونای نوقمی باوەشی کرد، لە چاوی ڤێرۆنیکا جۆنگکووک وەک باوکێک دەردەکەوت کە بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرێت و خەمی ڕۆڵەکەی خۆی بێت

"ئۆپا ئەو ئازارم نادات! من دڵخۆشم لەگەڵ ئەو.. ئەو باشترین دایکی جیهانە سەیرکە ئەو جلی جوان و یاریم بۆ ئەکڕێت هەروەها خواردنە دڵخوازەکانی من درووست ئەکات، ڕاستە ئەو ناتوانێت بەردەوام من ببات بۆ پیاسە بە هۆی کارەکانیەوە بەڵام ئەو کات بۆ منیش تەرخان ئەکات"

دوای قسەکانی سونا، جۆنگکووک زەردەخەنە کەوتە سەر لێوی و کەوتە جیهانی خەیاڵەوە.. جلی جوان، خواردنی دڵخواز، پیاسە و یاری ئەمە هەموو شتێکە کە منداڵێک دەی هەوێت بەڵام خۆ جۆنگکووک ئەمانەشی نە ئەویست..

"من تەنها باوەشی باوکمم ویست.."

ئەم وشانە بەبێ ئاگای خۆی لە دەمی هاتنە دەرەوە بەڵام ئەو کچە بچوکەی باوەشی تێنەگەیشت

"تۆ شتێکت وت ئۆپا؟"

سونا وتی بەڵام جۆنگکووک هیچ وەڵامێکی نەبوو تەنها سونای لە باوەشی خۆی دەرهێنا و بە خێرای ڕۆیشتە دەرەوە تەنانەت تێبینی ڤێرۆنیکای نەکرد کە لەلای دەرگاکەوە سەیری دەکرد

چی وای کرد فرمێسک لە چاوەکانی جۆنگکووک کۆبێتەوە؟

ئەم پرسیارە مێشکی ڤێرۆنیکای ئاڵۆز کردبوو،، بەڵام دوای بینینی چاوە سور و پڕ فرمێسکەکانی جۆنگکووک تێگەیشت کە ئەکرێ جۆنگکووک ڕابردوویەکی تاریکی هەبووبێت

...

ئەم پارتە چۆن بوو؟✨

ڕا و بۆچوونی خۆتانم پێ بڵێن لەسەر کەسایەتی جۆنگکووک..؟

پارتی داهاتوو ئامادەیە چاوەڕێی ئێوەم ڤۆت بکەن تاوەکوو ئەویش دابنێم، ئەم پارتەش تا ئێستا درێژترین پارت بووە😂

...


——————
هەستە نامۆکان
——————

Weiterlesen

Das wird dir gefallen

13.8K 318 16
An alternate Jason Uchiha timeline
2.6K 350 11
ھەندێ ئاوات و ئارەزوو تەمەنێكیش تەرخان بكەی ناتوانیت پێی بگەیت ....😔🥀 تەواو بوە
506K 15K 38
MALE WEDNESDAY X READER "I love you...Wednesday Addams" The girl cried while hugging him as tight as she could. "I love you too....Amore mio. Please...
Re:Cursed Von

Abenteuer

43.7K 1.4K 21
Y/N: CAN I GET A REDO PLSS!!!. Dark: Nope. Y/N: WHY?!, It was all good I got my isekai cheat skill and I got to design how I look like in the end all...