||بـکـوژی زنـجـیـرەیـی|| Jk

By lilith-ivy

2.5K 513 1.3K

['تۆ ناتوانی من بدۆزیتەوە خانمی لێکۆڵەر،، چونکە من ژەنیاری ئەو ئاوازەم کە تۆ سەمای لەگەڵ دەکەی'] ['من جیهان... More

-Prologue-
| 1 |
| 2 |
| 4 |
| 5 |
| 6 |

| 3 |

246 68 142
By lilith-ivy




بۆچی سەیر ئەکەن و ڤۆت ناکەن؟..

.🙎🏻‍♀️.

...

ڤێرۆنیکا بە لاوازی گەڕایەوە ماڵەوە و کلیلەکانی لە جانتەکەی دەرهێنا و بۆ ساتێک وەستا.. بینی کەوا دەرگاکە کراوەتەوە، بەڵام چۆن؟

جەستەی کاردانەوەی خراپی هەبوو.. دەست و قاچەکانی دەلەرزین دڵە بێ هێزەکەی وەک ئەوەبوو بیهەوێت بێتە دەرەوە لە جەستە ناسکەکەی، بەبێ هۆکار فرمێسکەکانی کەوتن

"سونا"

"سونا تاقانەکەی دایە تۆ لە کوێیت؟؟"

هاواری ناوی کچەکە چوار ساڵانەکەی دەکرد بەڵام لە هیچ شوێنێک نەبوو.. ئەمە تەنها یەک واتای هەیە«ڕفێندراوە»

"-هیوادارم ڕۆژێک بەهەمان شێوە ڕۆڵەکەت لەناو دەستەکانت بێت و بە هەمان شێوە ئەشکەنجە درابێت و پارچە پارچە کرابێت-"

قسەکانی ئەو دایکەی بیر هاتەوە
کە لە بنکەکە پێی ووت

"نەخێر، نەخێر نابێت!! ئەوە ڕوونادات"

بە گریانەوە لە ماڵەوە ڕۆیشتە دەرەوە و
بە ڕاکردن دەگەڕا و سەیری هەموو شوێنێکی دەکرد
بەڵام دووبارە خۆی لە کەسێک دا

ئایا ئەمە چارەنووسە؟؟؟

"چی ڕوویداوە خاتوون؟، حاڵت لە باش ناچێت"

کوڕی مارکێتەکە وتی و قۆڵەکانی ڤێرۆنیکای گرت

"کچەکەم.. کـ..کچەکەم"

ڤێرۆنیکا تەنها ئەوەندەی وت و دووبارە ڕایکرد
بەڵام کوڕی مارکێتەکەش بە دوای ڕۆیشت

"کچەکەت چی بەسەر هاتووە؟"

کوڕی مارکێتەکە پرسی بەڵام
ترسی لە وەرگرتنی وەڵامەکەی هەبوو

"دیار نەماوە.. ئەو هەرگیز لە ماڵەوە ناچێتە دەرەوە"

کوڕی مارکێتەکە دوای وەرگرتنی وەڵامەکەی بۆ ساتێک دەیویست بمرێت

هێشتا زۆر دوور نەکەوتبوونەوە گەیشتنە هەمان مارکێتەکەی کە یەکتریان لێی بینی بە خێرایی ڕۆیشتنە ژوورەوە و ڤێرۆنیکا وێنەی کچەکەی پیشانی دوکاندارەکە دەدا بەڵام پێش وەڵام دانەوەی دوکاندارەکە ئەوان گوێبیستی دەنگێک بوون

"کاکە، ئەمەم ئەوێت"

ڤێرۆنیکا کچە بچووکەکەی بینی کە شیرینیەکی لەدەستە و پارەی شیرینیەکەی دا بە دووکاندارەکە

"سونا؟"

هەر لەگەڵ ناوهێنانی بە خێرایی سەیری ڤێرۆنیکای کرد و بە زەردەخەنەوە ڕۆیشتە باوەشی

"دایکە!"

"سونا تۆ مـ.."

ویستی دەست بکات بە سەرزەنشت کردنی کچەکەی بەڵام کوڕی مارکێتەکە وەستاندی

"لێرە نا.. با بڕۆین"

وتی و سوپاسی دوکاندارەکەیان کرد و گەڕانەوە ماڵی ڤێرۆنیکا





سونا بەبێ دەنگی چاوەڕێی ئەوەبوو دایکی شتێک بڵێت و جار جارەش سەیری کوڕی مارکێتەکەی ئەکرد، بەڵام ڤێرۆنیکا تەنها لەناو ماڵەکە ئەسووڕایەوە

دوای ماوەیەک ڤێرۆنیکا کۆتایی بە بێدەنگیەکە هێنا

"بۆچی ڕۆیشتیت سونا؟!"

وتی و بە وردی سەیری کچە بچووکەکەی کرد

"مـ..من تەنها.. تەنها ویستم وەک تۆ لە هیچ شتێک نەترسم..وەک لێکۆڵەرێک!"

کچە بچووکەکە وتی و سەری نزم کردەوە

"کێ وتی لێکۆڵەرەکان لە هیچ ناترسن سونا؟"

ڤێرۆنیکا وەڵامی کچە تاقانەکەی دایەوە

"ئایا تۆ ترست لە شتێک هەبووە دایکە؟"

سونا وتی و سەیری دایکی ئەکرد وە
کوڕی مارکێتەکەش چاوەڕێی وەڵامی ئەو بوو

"ئەمڕۆ..
ئەو ساتەی هەستم کرد چیتر تۆ نابینمەوە"

ڤێرۆنیکا وتی و کچە بچووکەکەی خستە باوەشی خۆی

"بمبوورە دایکە، دڵنیابە دووبارە نابێتەوە"

"سەیرکە تۆ تەنها من نا بەڵکو ئەو کاکەیەشت ترساند"

ڤێرۆنیکا وتی و سەرنجی خستە سەر کوڕی مارکێتەکە

"بمبوورە"

سونا وتی کاتێک هەستایەوە و سەری بۆی نزم کردەوە

"ئای کێشەنییە، بەڵام.. ئایا تۆ کۆریت؟"

کوڕی مارکێتەکە وتی و دەستە بچووکەکانی سونای گرت وە ڤێرۆنیکا ڕێگەیدا بە ئاسوودەی قسە بکەن ڕۆیشت تاوەکوو شتێک ئامادە بکات بۆ خواردن..

"بەڵێ، وە تۆش کۆریت ڕاستە؟"

سونا بە زمانی کۆری وەڵامی دایەوە

"بەڵێ.. ئای خوایە خۆشحاڵ بووم کچی بچووک"

کوڕی مارکێتەکە بە زەردەخەنەوە وتی
ئەو لە ناخەوە دڵخۆش بوو..
دوای چەندین ساڵ لەم ماڵە
زەردەخەنە ون بووەکەی دۆزیەوە

کێ دەزانێت؟، ڕەنگە ئەمە لە بەختی خراپی بێت

"ئۆپا من ناوم کچی بچووک نییە من ناوم کیم سونایە"

سونا بە توڕەیی وتی

"باشە کیم سونا، وە منیش جیۆن جۆنگکووکم!"

کوڕی مارکێتەکە وتی

"جیۆن..جۆنگکووک.."

ڤێرۆنیکا گوێبیستی ناوەکەی بوو..
لەبەر خۆیەوە دووبارەی ئەکردەوە

چی لە ناوەکەی ئەودا هەیە؟

بۆچی دەبێت ڕێگە بدات نەناسراوێک لە ماڵەکەی بێت؟

ڤێرۆنیکا، تۆ گوومانت لەو نییە؟

ئەم پرسیارانە لەناو مێشکی سەمایان دەکرد







«جیۆن جۆنگکووک»


«ڤێرۆنیکا»



------
تۆ، کێیت؟
------

Continue Reading

You'll Also Like

60.1K 2.6K 52
Liz is an unclaimed kid with no family and no idea of who she is. Her only home is Camp Half-Blood When Camp is at risk of being in the middle of a w...
757K 24.8K 97
ᶜʰⁱˡᵈ ᵒᶠ ᵗʰᵉ ᵉˡᵈᵉˢᵗ ᵍᵒᵈᵈᵉˢˢ ᶠʳᵒᵐ ᵗʰᵉ ᵉᵃˢᵗ, ʰᵉⁱʳᵉˢˢ ᵒᶠ ᵉᵃʳᵗʰ, ˢᵗᵃʳˢ, ᵃⁿᵈ ᵐᵃᵍⁱᶜ, ˢʰᵉ ᵇᵃˡᵃⁿᶜᵉˢ ⁿᵃᵗᵘʳᵉ'ˢ ᵖᵉᵃᶜᵉ, ᶠᵃᵗᵉᵈ ᵗᵒ ʳᵉᵘⁿⁱᵗᵉ ʷⁱᵗʰ ᵃ ʰᵉʳᵒ ᵒᶠ ᵗʰᵉ ˢᵉ...
37.3K 890 30
When he closed his eyes, he thought that he was dead, but the next thing he knew, he was given power and a system and told to have fun in a new world...
160K 4.4K 22
لا استبيح النقل 🩵 ...