||بـکـوژی زنـجـیـرەیـی|| Jk

By lilith-ivy

1.9K 378 1.1K

['تۆ ناتوانی من بدۆزیتەوە خانمی لێکۆڵەر،، چونکە من ژەنیاری ئەو ئاوازەم کە تۆ سەمای لەگەڵ دەکەی'] ['من جیهان... More

-Prologue-
| 2 |
| 3 |
| 4 |
| 5 |

| 1 |

399 77 139
By lilith-ivy

.

«ڤــۆتــ؟»
"Vote?"

ـ بڕوات بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم بینینەوە؟ ـ


...



قژە درێژ و ڕەشەکەی بە تووندی بەستبوو تاوەکوو بێزاری نەکات، زۆر بە وردی لە کەیسەکەی دەکۆڵیەوە.. دوای دوو ساڵ لە گەڕان بەدوای بکووژێکی زنجیرەیی هەست بە بێ هیوا بوون دەکات چونکە تەنانەت سەرە داوێکیشی دەست نەکەوتوە، چیتر نایهەوێت لەم کەیسە پڕ ئاڵۆزیە بکۆڵێتەوە بۆ یەکەم جار لە ژیانی هەست بە بێ هێزی دەکات

پەڕاوەکانی خستەوە ناو جانتا ڕەشە گەورەکەی و ویستی بگەڕێتەوە ماڵەوە و لە نزیک دەرگای بنکەکە گوێ بیستی هاوار و ناڵەی پڕ ئازاری دایکێک بوو، کەواتە.. «دووبارە کەسێکیتر بووە قوربانی دەستی بکووژە زنجیرەییەکە»

فرمێسکەکانی ئەبریسکایەوە لە چاوە بێ هیواکانیدا..

دایکەکە هات بەرەو لێکۆڵەرەکە

"دوو ساڵ!! دوو ساڵە تۆ بەم شێوەیە دەوەستیت و هیچ ئەنجامێکت نییە، چ جۆرە لێکۆڵەرێکیت؟.. دەبینیت لە چ ئازارێک دام؟ دەمبینیت هاااا؟ هیوادارم ڕۆژێک بەهەمان شێوە ڕۆڵەکەت لەناو دەستەکانت بێت و بە هەمان شێوە ئەشکەنجە درابێت و پارچە پارچە کرابێت تاوەکوو ئاگری ناخی هەموومان دا بمرکێت، هەی نەفامـــ!!"

دایکەکە بە ئازار و گریانەوە قسەکانی ئاڕاستەی لێکۆڵەرەکە کرد دەیویست بەم قسانە لە ئازاری خۆی کەم بکاتەوە بەڵام چی دەربارەی هەستی ئەوەی بەرامبەری؟..

لێکۆڵەرەکە بە خێرایی ڕۆیشتە دەرەوە
هەر خۆی هەموو ڕۆژێک بەرگە دەگرێت
وە هەمان قسەی پێ دەوترێتەوە

بەبێ هێزی دەرگای ماڵەکەی کردەوە بەڵام ڕاستەوخۆ زەردەخەنە گەڕایەوە سەر لێوەکانی بە بینینی کچە تاقانەکەی

ئەو کچی خۆی نییە بەڵکو
کچی یەکێکە لە کوژراوەکان
وە بۆی بۆتە دڵ و ڕووح

کچە بچووکەکە بە خێرایی ڕایکردە باوەشی

"دایکە، کوا شیرینیەکانم همـم؟"

نەفرەتی لە خۆی دەکرد چونکە
لە بیری کردوە شیرینی بۆ بکڕێت

"تکایە بمبوورە تاقانەکەم بەهۆی کارەوە لەبیرم کرد، چی دەڵێیت ئێستا بچین بیکڕین؟"

کچە بچووکەکە زەردەخەنەی بۆ گەڕایەوە و خێرا ڕایکرد تاوەکوو پێڵاو و چاکەت بۆ خۆی بێنێت

"دەی با بڕۆین شیرینەکەم"

بە خێرایی چاکەتەکەی کردە بەری بچۆلانەکەی و دەرگای ماڵەکەی داخست

دەستی تاقانەکەی گرتبوو و لەناو مارکێتەکە دەستووڕایەوە تاوەکوو بزانێت پێویستە کام شیرینیەی بۆ بکڕێت

لەبەر بێ ئاگاییەکەی خۆی بە کەسێکدا کێشا

"ئۆهـ.. ببوورە بەڕێزم"

وتی و سەیری کرد کەوا پیاوێکی باڵا بەرز و قۆزە بە تەواوی سەرنجی ڕاکێشا بە تایبەتی تاتۆکەی سەر ملی کە نەیدەزانی چ مەبەستێک لە پشت ئەم تاتۆیانەوە هەییە بەڵام بە تەواوی ئەوەی بەدڵ بوو وە ڕوخسار و شێوەیەکی پیاوانەی هەبوو

"ئاساییە جوانکیلە"

پیاوەکە بە زەردەخەنەوە وتی و ڕۆیشتە دەرەوە لە مارکێتەوە بەڵام لێکۆڵەرەکە ئەم ڕەفتارەی بەدڵ نەبوو لەبەر خۆیەوە چەند جارێک بە گەمژە ناوی برد






——————
یەکەم بینین!
——————

Continue Reading

You'll Also Like

Re:Cursed By

Adventure

44.1K 1.4K 21
Y/N: CAN I GET A REDO PLSS!!!. Dark: Nope. Y/N: WHY?!, It was all good I got my isekai cheat skill and I got to design how I look like in the end all...
5.5K 405 15
Ettanum aniyanum oru penkuttiye prenayichaal? Aah penkutty yum Athil oraale ishtapedunnu! Aval aareyaayirikkum sweekarikkuka? Ath Engane avarde lyf n...
2.5K 289 5
"هەست بەوە دەکەی" ئەو بە نەرمی لە نزیک گوێم چرپاندی "چی؟" من بەراستی دەمزانی ئەو باسی چی دەکا هەموو جەستەم کاردانەوەیێکی خێرای بۆ ئەو نیشان دەدا بەڵ...
8.1K 830 12
"بەڵێـــنەڪان " دەستپێڪ:3/7/2021 ڪۆتایی:14/9/2021 نوسەر:خۆم گیان #3 چیڕۆک