DARKNESS || KTH ||

Par __va1encia__

9.7K 1.4K 1.2K

~ چاوەکانت لەسەرم لاببە !! ~ تۆ خۆت وا ئەکەیت سەیرت بکەم !! مەگەر ئارەزووت لەوە نییە ؟ ~ دڵنیابە ئەتخەمە سەر... Plus

~0~
~1~
~2~
~3~
~4~
~5~
~6~
~8~
~9~
~10~
~11~
~12~
~13~
~14~
~15~
~16~
~17~
~18~
~19~
~20~
~21~
~22~
~23~
~24~
~25~
~26~

~7~

318 53 15
Par __va1encia__




~~~

ڤالێنسیا~ من ناتوانم بەم شێوەیە یونگی
ئەم پارچە زیوییانە بە ڕادەی دۆزەخ گەرمن و ئازارم ئەدەن
~ بە بێھێزی و بێچارەیی وتم
کاتێک دووبارو نیوە شەو لایدابوو یونگی ھاتبووە لام و
لە نزیکم دانیشتبوو ~

یونگی~ تەنھا 2 ڕۆژ
تەنھا 2 ڕۆژ ماوە
مردنت ساختە ئەکەین و ڕزگارت ئەبێت
~ بە چرپەوە وتی و لە دەنگی و چاوەکانی
ڕاستگۆیی و متمانە بە خۆبوونیم ئەبینی
بەھۆی
ئەو ڕووناکییە کەمەی مانگ دابووی بە زەوی
کە لە دوای لابردنی پەردە ئەستوورەکانەوە ئەھاتە ژوورەوە ~

ڤالێنسیا~ چـ چۆن مردنم ساختە ئەکرێت ؟
من ناتوانم لێرە دەرچم بەو شێوەیە
~ بە ھێمنی و ترساوی وتم
من بەڕاستی ئەترسم
ئەگەر ھەر ھەڵەیەک ڕووبدات
بێگومان ئێمە ھەردووکمان مردووین ~

یونگی~ ڕێگایەکی ترمان نییە ڤالێنسیا
لە دوێنێوە کە پادشا زانیوویەتی سیخوڕێک لێرە ھەیە ھەموو شتێک تێکچووە تەنانەت ئێستا من کە لێرەم مەترسییەکی گەورەمان لەسەرە
ھەر لە ترسی ھێزەکەشت ئەمانەیان لە دەست کردوویت
بۆیە تەنھا 2 ڕۆژ بەرگە بگرە و لە کۆشکی خۆمان خۆت ببینەوە
ھەر 2 بەیانی پێویستە مردنت ساختە بکەین
تەنھا ئەبێت کەمێک پشتت ببڕیت تا وا دەربکەوێت
بەھۆی ئازار مردوویت
~ دووبارە ھەموو شتێکی بۆ ڕون کردمەوە و
زیاتر ترسام ، واتا پادشا ئەزانێت سیخوڕێک لێرە بوونی ھەیە
ھەربۆیەش ئەم نەفرەتییانەی لە دەستم کردووە ~

ڤالێنسیا~ بەڵام چۆن ؟
چۆن ئەوان گومان ناکەن ؟؟
~ دووبارە بە دوو دڵی پرسیم و بەردەوام بووم
لە سەیرکردنی ڕوخسارە سپی و پاکەکەی یونگی ~

یونگی~ کاتێک کە دوژمن لە کۆشکی دوژمن بمرێت
ھەرگیز پادشا ناتوانێت سەیری بکات
مردنی دووژمن لە کۆشکی پادشا خۆی دا وەک کردنەوەی دەرگای ناخۆشی وایە بە ڕووی خۆی وە خەڵکەکەی دا
ھەربۆیە سەیرت ناکات
بە دڵنیاییەوە تەنھا جیمین سەیرت ئەکات چونکە
نزیکترین کەسە لە گەورەی ئێرە و
بڕیارئەدەن کە کەس بە مردنت نەزانێت تا بار و دۆخی
  ناوەوە وە دەرەوەی کۆشک تێکنەچێت
ھەربۆیەش جیمین بەپەلە ئێمە ئاگادار ئەکاتەوە تا بتبەینە دەرەوە بە نھێنی و لە ناوچەیەکی دوورەدەست بتنێژین و من
دەرگاوانەکەی تر لە دەرەوەی کۆشک نزیک دارستانەکە ئەکوژم و
بەم شێوەیە ڕزگارمان ئەبێت
وە ئێمە ئەسپمان لەلا ئەبێت و لە ماوەی کەمتر لە 3 ڕۆژ
ئەگەینە کۆشکی خۆمان و لەوێ پێشوازیمان لێ ئەکرێت
ھەموو شتێک ئامادەیە و ھەواڵم ناردووە
ئەگەری ھەیە لە دووری 50km لێرەوە
یەکێک لەوانەی خۆمان بێتە لامان و دواتر ئەوت پێئەناسێنم
وە تکایە جێسیکا پێویست ناکات بەو شێوەیە بترسیت
کە تەنانەت چاوەکانیشت ڕەنگیان بە تەواوی ڕەش ببێت
~ من ئەترسم
پلانەکە زۆر سادە دەرئەکەوێت بەڵام لە ڕاستی دا وانییە
بە ھیچ شێوەیەک سادە نییە
ئێمە یاری بە مەرگی خۆمان ئەکەین ~
وە نەفرەت من چاوەکانم ڕەشن !!
ئەمەوێت خۆم ببینم دووبارە بە چاوە ڕەشەکانمەوە بەڵام بەڕاستی قاچەکانم ڕێگە نادەن بجووڵێم ~

ڤالێنسیا~ بەڵام یونگی ئەگەر یەکێک بزانێت ئەوا
بەڕاستی ئەماننێژن
ئەمە مەترسیدارە
چی ئەگەر جیمین تۆ نەنێرێت ؟؟
چی ئەگەر پادشا ھەموو شتێک بشکێنێت و خۆی بێت تا دڵنیا ببێتەوە؟
ئەمە ئەستەمە سەر بگرێت
وە ناتوانم چاوەکانم کۆنتڕۆڵ بکەم خۆت ئەوە ئەزانیت
~ من بەراستی بڕواناکەم ئەمە سەربگرێت
ئەمە یارییەکی ترسناکە و ئێمە ئەبینە قوربانی ~

یونگیئەمە ئەستەمە بەڵام مەحاڵ نییە !!
ڤالێنسیا  تۆ ناتوانیت تا مردن لێرە بمێنیتەوە
خەڵکەکەت پێویستیان بە تۆ ھەیە ورەی ھەموویان ڕوخاوە و
بە ترسەوە ژیان ئەکەن
ھەروەھا ئەمە شتێک نییە پشتگوێبخرێت
پادشا یان جیمین ھەرگیز کارێکی وا ناکەن
دڵنیابە و متمانەت پێم ھەبێت
من سبەی شەو دووبارە یەمە ئێرە و کاری بریندارکردنەکە
چارەسەر ئەکەین
بەڵام ئەوەیان بێگومان بە ئازار ئەبێت
وە خۆت ئەیکەیت
ھەروەھا ئەمجارە بە پادشا بڵێ کە ئازاری خۆت ئەیەیت یان شتێک لەو شێوەیە تا بابەتەکە بە تەواوەتی لە ڕاستی بچێت
~
من بەڕاستی نازانم بیر لە چی بکەمەوە
من ئەتوانم ئەوە بکەم بەڵام من ھێشتا دڵنیا نیم کە گەشتی کاتم کردووە یان لە جیھانێکی ترم ~

ڤالێنسیا~ ئێمە لە ساڵی چەندین ؟؟
~ دوای ماوەیەک لە بێدەنگی پرسیم و
ویستم دڵنیا ببمەوە کە ئایا بەڕاستی من لە کوێم
ئەم پرسیارە لەناکاوەش یونگی بەتەواوی شۆک کرد بەڵام ئەمە ئاساییە
بۆ من کە ھیچ شتێکم بیرنەماوە ~

یونگی~ مانگی 10 ساڵی 2023
~ نەفرەت
دۆزەخ
واتا چیی !!
من تەنانەت گەشتی کاتم نەکردووە !!
ئەمە چ دەسەڵات و شوێنیکی زەوی"ە ؟؟~

یونگی~ من پێویستە بڕۆم ڤالێنسیا ئاگاداری خۆت بە
~ من ئاگاداری خۆم نیم
ناتوانم
ئەمانە ھەمووی ڕووداوی سەیرن ئەمانە
نەفرەت تەنھا کتێبێت ئەتوانێت ھەموو ئەو شتانە بکات ؟؟
من چۆن بزانم لەکوێم ؟؟
بەڕاستی من ھێشتا لەسەر زەویم ؟؟~

~

ڤالێنسیا~ دەی وەرە ژوورەوە
قسەکانم ئامادەن
~ بە ھێواشی بۆ خۆم چرپاندم
کاتێک گوێم لە کراوەنەی دەرگاکە بوو وە دڵنیابووم کە ئەوە پادشا"یە
چونکە بەردەوام لەم کاتەدا سەردانم ئەکات ~

ڤالێنسیا~ لێرە دەرمبھێنە !!
~ بە تووڕەیی و کەمێک دەنگی بەرز وتم
کاتێک ھاتە ژوورەوە و ڕاستەوخۆ ڕۆیشتم و ئێخەیم گرت
بەبێ ئەوەی بزانم ئەم بوێرییەم لە کوێ پەیدا کردووە
ئەویش لە ئەنجام دا بە شۆک و تووڕەیی سەیری کردم
کە دیار بوو ئەگەر چەند چرکەیەک بەو شێوەیە بەردەوام بم
دووبارە ناتوانێت کۆنتڕۆڵی تووڕەیی
یان ڕەنگی چاوەکانی بکات کە ھەستەکانی دەردەخەن~

تایھیۆنگ~ دەستت دووربخەرەوە
~ بە تووڕەیی وتی کاتێک ددانەکانی بە توونگی لەسەر یەک دانابوو
چاوەکانی بە تووڕەیی نووقاند تەنھا تا بەسەر تووڕەیی
خۆی دا زاڵ ببێت ~

ڤالێنسیا~ ئەگەرنا چی ؟ ھم چی ئەکەیت ؟؟
من پێویستە لێرە بێمە دەرەوە
من ناتوانم بەو شێوەیە بەردەوام بم
یان ئەمرم یان لێرە دەرئەچم
ناتوانم ھەناسە بدەم تێناگەیت ؟؟
یان ترسی زۆرت بۆ ھێزەکەم وات لێ ئەکات تێنەگەیت لێم ؟؟
~ بەبێ وەڵام دانەوە
تەنھا بە بەھێزی پاڵی پێوەنام و کێشامی بە زەوییەکەدا
ئەمەش بەڕاستی زۆر ئازاریدام
بە ڕادەیەک کە وایکرد ئارەزووی گریان بکەم
بەڵام گرنگ نییە
من پلانی یەکەمم سەرکەوتوو بوو  ~

تایھیۆنگ~ تۆ ناتوانیت بەبێ فەرمانی من
ھەناسەش بدەیت
نەک خۆت مردن و ژیان ھەڵبژێریت
یان شوێنی مانەوەت
سوێندبێت ئێرە کۆتا شوێن ئەبێت کە چاوت پێیبکەوێت و
ئەبێت ھەر لەم ژوورەش بەبێ ھەناسە بخنکێیت
~ نەڕاندی بەسەرما و خۆی ھێنابووە ئاستی من لەگەڵ وتنی
ھەر وشەیەک بە پەنجەی ھەڕەشەی تونگ ئەیکێشا بە سەرما و
من تەنھا وەک پشیلەیەکی ترساو سەیرم ئەکرد
ئەو بەتەواوی چاوەکانی ئاگرینین
ھیچ ڕەنگێکی کە بەدی ناکرێت
ئەگەر ئەو ئێستا بەڕاستی نەمکوژێت ئەوا من بە بەختترین مرۆڤم دووبارە ~



~~~

« پارتی تازە و بەھیوایی بە دڵ بوونتان ھاوڕێیان »
ھیوادارم ڕای خۆتان بڵێن

Continuer la Lecture

Vous Aimerez Aussi

31.3K 2.2K 55
𝐭𝐡𝐞 𝟐𝐧𝐝 𝐛𝐨𝐨𝐤 𝐨𝐟 𝐬𝐡𝐨𝐫𝐭 𝐬𝐭𝐨𝐫𝐢𝐞𝐬 𝐚𝐛𝐨𝐮𝐭 𝐨𝐥𝐢𝐯𝐢𝐚 𝐫𝐨𝐝𝐫𝐢𝐠𝐨 𝐚𝐧𝐝 𝐲/𝐧'𝐬 𝐦𝐞𝐞𝐭-𝐜𝐮𝐭𝐞𝐬/𝐥𝐨𝐯𝐞 𝐬𝐭𝐨𝐫𝐢�...
205K 427 21
just some of my horny thoughts;) men dni
15.5K 1.3K 33
Story of a family - strict father, loving mother and naughty kids.