ORLA FAMILY
خــێــزانــەڪــەیے ئـــۆرلـــا
NO ONE POV :
" ئۆفیلیۆ جێزۆ [کوڕی زۆڵ ] "
ئۆرلا بە پروتوگالی وتی
" باشە من پروتوگالیەکەم خراپە "
تایهۆنگ وتی
" ئیۆ ناو لیگو [ لام گرنگ نیە ] "
ئۆرلا وتی
" ئینتۆ ڤۆسێکێر کیۆ فاولی پۆرتوگێس ؟ [ کەواتە ئەتەوێ پرتوگالی قسە بکەم ] "
تایهۆنگ پرسی و برۆی بەرز کردەوە
" سیم [بەڵێ ]"
ئۆرلا وتی
" ڤۆسێسابیا ؟ [ تۆ ئەتزانی ؟ ] "
تایهۆنگ پرسی
" سیم [بەڵێ ] "
ئۆرلا وتی
جگەرەکەی خستە سەر لێوی و دایگرساند پاشان سەیری تای کرد و زەردەخەنەی کرد
" جیسکوپی [ببوورە ]"
تایهۆنگ وتی
" کواندو فالوکوم ڤۆسێ لیمبرو دا مینها ئینفانسیا [کاتێک لەگەڵ تۆ قسە ئەکەم مناڵیم بیرئەکەوێتەوە ]"
ئۆرلا وتی
" ئینتاوۆ سیمپرێ فالی کۆمیگۆ [ کەواتە هەمیشە قسە لەگەڵ من بکە ] "
تایهۆنگ وتی و پێکەنی
" نۆهـ [نەخێر ] "
ئۆرلا وتی
" سیۆ پۆدێسێ ئاپاگاریا تۆدۆ ئۆ پۆسادۆ ئێکسکیتۆ میوس بۆنس مۆمێنتۆس کۆم ڤۆسێ [ ئەگەر بکرایە هەموو ڕابردووم ئەسڕیەوە جگە لە کاتە خۆشەکانم لەگەڵ تۆ ] "
ئۆرلا وتی
" ئۆ کیو ئەکونتێکو نۆ سیو پۆسادۆ [ چی لە ڕابردووی تۆ ڕووی داوە ؟ ]"
تایهۆنگ پرسی
ئۆرلا جگەرەکەی فڕێدا پاشان سەیری چاوەکانی تایهۆنگی کرد و بە بێ هەستی وتی
" ئیسیۆ ئۆبڤیو [ ئەوە ڕوونە ]"
ئۆرلا وتی
" ئەلگۆ ڕویم ئەکۆنتێکیو [ شتێکی خراپ ڕووی داوە ؟ ] "
ئۆرلا وتی و ڕۆشت
" کیو پۆرا ئەکۆنتێکیو کیم ئۆرلا [ ئەو شتە خراپە چیە ڕووی داوە کیم ئۆرلا ؟ ]"
تایهۆنگ بە چپەوە وتی
" تۆ هەرگیز ئاژەڵی ماڵیت نەبوو "
ئۆرلا وتی کاتێک دەستی بە فەرووی سەگەکە ئەهێنا
" تۆ وتت پێویستە ئاژەڵانمان خۆش بووێت منیش نەمویست ئەم سەگە لە کۆڵانەکان بمرێت "
تایهۆنگ وتی و لە تەنیشتی ئۆرلا دانیشت
" ناوی چیە ؟ "
ئۆرلا پرسی
" یۆنتان "
تایهۆنگ وەڵامی دایەوە
" سڵاو یۆنتان من ئۆرلام "
ئۆرلا وتی
" ئەو زۆر شیرینە چۆن توانیوتە ئەم هەمووە کاتە نەیخۆیت ؟ "
ئۆرلا وتی و یۆنتانی بەرز کردەوە
" چی بەسەر سەنی هات ؟ "
تایهۆنگ پرسی
" ئۆهـ تۆ هێشتا ئەو توتیە چەنەبازەت لەبیرە"
ئۆرلا وتی و پێکەنی
" بێگومان "
تایهۆنگ وتی
" ئەو هێشتا ماوە خەمت نەبێت تای گەمژەیە تای گەمژەیە "
ئۆرلا وتی و پێکەنی
" ئای خوایە تۆ ناتوانی بەو جۆرە قسە لەگەڵ تایهۆنگی گەورەو و گران بکەیت ئەی وانیە یۆنتان ؟"
تایهۆنگ بە ناڕەزاییەوە وتی
" ئۆرلا دەربارەی خێزانەکەت قسە بکە "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی
" دوبارە من بێزارم لە باسکردنی ئەوە "
ئۆرلا بۆڵاندی
" ئەتەوێ من باسی خێزانەکەم بکەم ؟ "
تایهۆنگ پرسی
ئۆرلا بەخێرای سەری بە بەڵێ جوڵاند و زەدەخەنەی کرد زۆر بە جوانی گوێی بۆ تایهۆنگ ڕاگرتبوو
" خێزانەکەم بە ڕەچەڵەک کۆرین و ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەم بریتیە لە دایکم و باوکم و براکەم ئێمە چوار کەسین "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی و بەردەوام بوو
" باشە براکەم بە دووساڵ لە من گەورەترە باوکم مردووە و دایکم ماوە ئەوان زۆر باش و مهرەبان نەبوون بۆ من و جین بەڵام خراپیش نەبوون "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی کاتێک سەیری ئۆرلای ئەکرد
ئۆرلا زۆر بە جوانی گوێی گرتبوو و یۆنتانی لە باوەش کردبوو خەریک بوو دەستی بەسەر فەرووە نەرمەکەی ئەهێنا
" دایکم ئێستا لە ڕوسیایە چونکە ئەوە شوێنی دڵخوازیەتی ڕوسیا و بەڕازیل وڵاتانی دڵخوازی دایکمن "
تایهۆنگ وتی
" دەربارەی پیشەی پێشووی باوکم ئەو وەزیری دارای بوو پاشان زۆر نزیک بوو لە سەرۆکی وڵاتەوە وەک ئێستای من سەرۆک بڕیاری دا کە مناڵێکی باوکم بکاتە سەرۆک وەزیران بۆیە باوکم و سەرۆک پلانیان دانا کە هەر لە مناڵیەوە من بخەنە نێو ئەم کارانە "
تایهۆنگ وتی بەڵام ئۆرلا قسەکەی پێ بڕی
" بەڵام جین گەورەترە ؟ "
ئۆرلا وتی
" بەڵێ ئەو کاتەی یەکەم ساڵی خوێندنم بوو من زیاتر سەرنجی سەرۆکم ڕائەکێشا بە زیرەکی و لێهاتوویەکەم بەڵام جین هەمیشە ویستویەتی سادە بێت ئەو ئارەزووی لە شتی هەڕەمەکی بوو بۆ نمونە وێنەکێشان و میوزیک ژەنین "
تایهۆنگ وتی
" بەو پێیەی ئێمە مناڵی وەزیر بووین ئەبوایە کەسانی بێ کەموو کورت بین بەڵام جین هیچ کات گوێڕایەڵ نەبوو "
تایهۆنگ وتی
" بەڵام تۆش گوێڕایەڵ نەبووی کاتێک بۆلای من ئەهاتی یاسا شکاندن بوو "
ئۆرلا وتی
" ڕاستە بەڵام تۆ تاکە هاوڕێم بووی من تەنها بۆ تۆ یاسام شکاندووە "
تایهۆنگ وتی و خەندەی کرد
ئۆرلا بە تەواوەتی لە مناڵیەوە تایهۆنگی بەدڵ بوو نەک لەبەر ئەوەی چاوە ڕەش و قژە ڕەشەکەی دڵ ئەبات یان لەبەر جەستەیەکی ڕێک و جوان و سەرنجڕاکێشا تەنها لەبەر ڕەفتارەکانی
تایهۆنگ ئەو هاوسەرەیە کە هەموو ئافرەتێکی ئاواتی بۆ ئەخوازێت
ئۆرلا ئەوی بەدڵە چونکە دڵێکی پاک و کەسایەتیەکی ئارام و هێمنی هەیە بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ دەورو بەری ئەکات هەرچەنە ئەوە ڕێک پێچەوانەی ئۆرلایە هەرچەنە ئۆرلا لە یاساکانی تای لابدات و سەرپێچی بکات بەڵام هیچ کات تای توڕە نەبووە و دەنگی بەرز نەکردۆتەوە بەسەر ئۆرلا
" کەواتە پێویستە تۆ دەربارەی خێزانەکەت قسە بکەیت "
تایهۆنگ بە دڵخۆشیەوە وتی
" باشە بەڵام دڵنیام بێزار ئەبیت "
ئۆرلا وتی
" خێزانەکەم بە ڕەچەڵەک بەڕازیلی نین "
ئۆرلا وتی
تایهۆنگ چاوەکانی فراوان بوو ئەو چاوەڕێی ئەوە نەبوو
" چۆن ؟ کەواتە چۆنە ؟ "
تایهۆنگ بە سەرسامیەوە پرسی
" باشە دایکم ڕوسیە و باوکم بەڕازیلیە ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەم سێ کەسە پاشان من مناڵێکی ناشەرعیم "
ئۆرلا وتی
تایهۆنگ دوبارە شۆک بوو لەوانەیە دوای بیستنی ڕابردووی ئۆرلا چیتر لە شۆک نەتوانێ قسە بکات
" ئای خوایە "
تایهۆنگ وتی و قژی بردە دواوە
" تۆ توڕە بوویت ؟ چیتر ناتەوێ لەگەڵت بم ؟ "
ئۆرلا بەخێرای و شڵەژاوی وتی
" من نەئەبوو باسی خێزانەکەم بکەم "
ئۆرلا بە شڵەژاوی وتی و هەستایەوە
" نەخێر نەخێر "
تایهۆنگ وتی و شانەکانی ئۆرلای گرت
بە ئارامی ئۆرلای لەسەر قەنەفەکە دانا پاشان خۆی چەماندەوە ئاستی ئۆرلا
" سێرکە ئۆرلا هەرشتێک بوو بێت لە نێو خێزانەکەت پەیوەندی بە تۆوە نیە پاشان ئەوە هەڵەی تۆ نیە تۆ بە شێوەیەکی ناشەرعی لەدایک بوویت "
تایهۆنگ بە ئارامی وتی لەکاتێکا دەستەکانی ئۆرلای گرتبوو و زەدەخەنەیەکی شیرین لەسەر لێوی تای بوو
دوبارە ئەو هەستێکی بە ئۆرلا ئەبەخشی وەک ئەوەی بڵێ تۆ چیتر تایهۆنگت هەیە پێویست ناکات دەربارەی هیچ شتێک خەمبار بیت ئۆرلا
" بەردەوام بە ئۆرلا "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی و لە تەنیشتی دانیشت
" باشە باشە دایکم و باوکم بە خواستی خۆیان ئەم شتە ناپیرۆزەیان کردووە پاشان ئەوان ئاشقی یەک بوون بەتایبەتی دایکم دەستبەرداری خێزانەکەی بوو لەبەر باوکم "
ئۆرلا وتی
" خێزانەکەی ئێمە هەژار و بێ پارە بووین دایکم خێزانێکی دەوڵەمەند و سەرکەوتووی بوو بەڵام خێزانەکەی ڕازی نەبوون کە کچەکەیان لەگەڵ کوڕێکی سەر شەقامی بەڕازیل بێت بێ نان و بێ ماڵ "
ئۆرلا وتی
" ماوەیەکی زۆر پێکەوە بوون باوکم بێزار بوو لە ئێمە باوکم هەرگیز منی قبوڵ نەکردبوو ئەو خۆی لێ زیاد بوو پاشان ئێمە دایکم بەتەواوی ماندوو ئەبوو هەوڵی ئەدا بۆ پەیدا کردنی نانێکیش بێت بەڵام باوکم پارەکەی ئەبرد و بە خواردنەوەی ئەدا "
ئۆرلا وتی
" دایکم کەسێکی میهرەبان بوو بەڵام باوکم توڕە و دڵڕەق بوو "
ئۆرلا وتی
" چاوەکانی دایکم شینێکی ئاسمانی بوو و دایکم پێستێکی سپی و قژێکی زەردی کاڵی بوو بەڵام باوکم جیاواز بوو قژێکی ڕەش و چاوێکی سەوز و پێستێکی گەنم ڕەنگی بوو "
ئۆرلا وتی
" سەیری خۆت بکە ئۆرلا تۆ بەرهەمی دوو کەسی زۆر جوانی "
تایهۆنگ زەردەخەنەی کرد
" کاتێک لەژێر تیشکی خۆری چاوەکانت ڕەنگی سەوزێکی کاڵە و لەژێر سێبەریش شینێکی کاڵ و گۆناکانت بە تەواوەتی پەمەین و پێستت سپیە قژە ڕەشەکەشت لە باوکت بۆ ماوەتەوە "
تایهۆنگ بە ئارامی وتی
" کاتێک باوکم هەستی بە ئازاری ویژدان کرد چیتر نەیخواردەوە و بەڵکو بڕیاریدا یارمەتی دایکم بدات و نانێک بۆ ئێمە پەیدا بکات "
ئۆرلا وتی
" باوکیشم مناڵێکی ناشەرعی بوو بۆیە باپیرەم گەنج بوو باپیرەم توشی گروپێکی مافیا بوو دایکم ئەوی بینیبوو خەڵکی کوشتبوو هەڕەشەی کربوو کە سکاڵا ئەکات لەلای پۆلیس بۆیە شەوێکیان "
1095 words