Magic Flower

By 14m_army

9.8K 2.2K 3.5K

چیڕوودەدات کاتێک کوڕێکی گوڵفرۆش دەکەوێتە ژێر کاریگەری گوڵێکی سیحراوی بەتەواوی ژیانی دەگۆڕێ هەرچەندە هەوڵی گەڕ... More

Intro
Part 1
Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Part 17
Part 18
Part 19
Part 20
Part 21
Part 22
Part 23
Part 24
Part 25
Part 26
Part 27
Part 28
Part 29
Part 30
Part 31
Part 32
Part 33
Part 34
Part 35
Part 36
Part 37
Part 38
The End
Special Part
Special Part 2

Part 6

222 50 166
By 14m_army

بە سپۆنسەری کاکە جوکەی🥀💔




Pov Taehyung

لەڕێگاوە بووم بەرەو کۆشک لە کاتێکدا بیرم لەوە دەکردەوە کامە ڕێگا هەڵبژێرم بۆ ئەوەی ئەو هێزە نەفرەتیە بگەڕێنمەوە

یا ئەبێت بیکوژم یاخود دڵی بشکێنم

بەڵام خۆ ئەو هیچ شتێکی من نیە
گەر ئەم ڕێگایەی من بەکاری ئەهێنم سەری نەگرت ئەوا ناچارم بیکوژم

هەرچەندە من کەسێکی ئەوەندە باشیش نیم کە نەمەوێ کەسەکان بکوژم نەخێر تاکو ئێستا زۆر کەسیشم کوشتوە

بەڵام نازانم چی وام لێدەکا ئەم بچکۆڵەیە نەکوژم

بۆیە هەر ئەوە دەکەم کە دەمەوێ

دەرگای کۆشکەکە کرایەوە و ڕۆیشتمە ژوورەوە دڵنیا بووم لەوەی ئێستاکە هەرسێکیان لەلای یەکترەوەن چونکە
ڕێگەم پێدان لە ژوورەکانیان بێنە دەرەوە

هەرخۆی ناتوانن هیچ شتێک بکەن بەوەی کە ئەو کوڕەش ناتوانێ هێزەکەی بەکاربێنێ هیچ کێشەیەکم نەماوە

تەنیا ئەوە نەبێ کە ڕێگریان لێبکەم لەوەی نەڕۆنە دەرەوە چونکه ئەوکاتە هەموو شتێک پێچەوانە ئەبێتەوە

دڕندەکانی تر و دوژمنەکانم بەردەوام لە چواردەوری کۆشکەکەمن گەمژانە وا هەست دەکەن من نازانم

بەڵام منیش ئەوەندە بێهێز نیم کە نەتوانم ڕووبەڕویان ببمەوە بێگومان
تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک نەیتوانیوە
من ببەزێنێ

خوانی نیوەڕۆ ئامادەکرابوو ئەوانی تریش لە نێو کۆشکەکەدا بوون

نامجون و یونگی هەرچەندە ئەوان لەمن گەورەترن بەڵام تاکو ئێستا پێیانم نەگوتووە هیۆنگ بەهۆی ئەوەی کە تەنیا کەسێکی سادەن لەلای من کە منیش لەدوای ئەو خیانەتەی لێمکرا متمانەم بە هیچ کەسێک نەماوە

جیمین ئاهـ ئەو تەنیا کوڕێکی لاسارە
هەرگیز هیچ کەسێک وەکو ئەو بێ گوێی منی نەکردووە بێگومان ئەزانێ کە ناتوانم ئازاری بدەم بۆیە

چونکە کاتێک منداڵ بوو خێزانەکەی بەدەستی دوژمنەکانمەوە کوژران وە ئەوانیش بەر لەمردنیان ئامانەتی منیان کردووە بۆیە هەر لەلای من گەورە بووە
کە ئەمەش وایکردووە ئەوەندە شەرمم لێنەکات و بەردەوام بەدڵی خۆی هەڵسوکەوت دەکات بەڵام گەر بڵێم لە تەواوی ژیانم ئەوم لە هەموو کەسێک خۆشتر ویستووە درۆ نیە

بێ ئەوەی قسە لەگەڵ هیچ کەسێکدا بکەم ڕۆیشتمە سەر مێزەکە و دەستم کرد بە خواردن لەدوای ئەوانیشەوە
نامجون و یونگی هاتن

جیمین: "نیوەڕۆ باش"
بەزەرەدەخەنەیەکی گەورەوە گوتی کاتێک هاتە لامان دانیشت ئەو بەردەوام بەمشێوەیەیە

جیمین: "ئەی ئەوانی تر لەکوێن؟"
گوتی و پرسی

یونگی: "هێشتاکە لە ژوورەکەن وابزانم لێکۆڵینەوە لەو بارودۆخەی ئێستاکە دەکەن"
بەئاساییەوە گوتی و بەردەوام بوو لەخواردن

جیمین: "ئەی بۆچی نایەن لەگەڵ ئێمەدا خواردن بخۆن؟"
بەهەمان شێوە گوتی

نامجون: "بۆچی ئەبێت لەگەڵ ئێمەدا خواردن بخۆن ئەوان مرۆڤن پێویستە لە ژووری خۆیان بن نەوەک ئێرە"
بەساردیەوە گوتی و سەیری کرد

جیمین: "جا ئەوان چ جیاوازیەکیان لەگەڵ ئێمەدا هەیە تەنیا ئەوە نەبێ وەکو ئێمە باڵیان نیە و هێزیان نیە
من یەکێکیانم بینی واهــ ئەو زۆر جوان و کەشخە بوو هەرگیز بڕوام نەدەکرد مرۆڤەکان بەمشێوەیە جوان بن بەتەواوی بێوێنەن"
سەرەتا بە بۆڵەوە گوتی و لەکۆتایدا قسەکانی بە پەرۆشیەوە کرد

تای: "جیمین هەرگیز نەکەی نزیکیان بکەویتەوە لەوانەیە مەترسیدار بن و
ئازارت بدەن"
بەساردیەوە گوتی و سەیری کرد

جیمین: "ئایش هیۆنگ ئەوان بەمشێوەیە نین دڵنیام لەوەی زۆر باش و ئاقڵن"
گوتی و تایهیۆنگ هیچ قسەیەکی نەکرد

جیمین: "هیۆنگ"
بە نازەوە گوتی و سەیری کرد
تی تەنیا بەئاساییەوە سەیری کردەوە

جیمین: "تکایە با بڕۆم بانگیان بکەم لەگەڵ ئێمەدا خواردن بخۆن"
بەهەمان شێوە گوتی و ڕوخسارێکی کیوتی دەرخست کە ئەمەش تاکە ڕێگایە بۆ ڕازی کردنی دڵی هیۆنگەکەی

یونگی: "جیمین وازبێنە پێویست ناکا بێن بۆ لای ئێمە"
گوتی و سەیری کرد

تای: "باشە بڕۆ"
بەساردیەوە گوتی و دەستی کردەوە بەخواردن

جیمین: "یەس بەڵێ ئەوە هیۆنگی منە"
گوتی و بەخێرایی ڕۆیشتە لای و ماچێکی ڕومەتی تای کرد

تای: "یاا جیمین چەندجار پێمگوتووی واز لە ماچکردنی من بێنە"
بەبۆڵەوە گوتی

جیمین: "ههه من ئەڕۆم بانگیان ئەکەم"
بەزەردەخەنەیەکی گەورەوە گوتی و ڕۆیشت
لەکاتێکدا یونگی و نامجوون تەنیا بەبێزاریەوە سەیری جیمینیان دەکرد بۆ ئەم ڕەفتارە منداڵانەیەی
_

_

_

جین: "کەواتە چیبکەین؟"
گوتی و پرسی

هۆسیۆک: "نازانم تەنیا هیوادارم ڕێگەیەک هەبێت بۆ ئەوەی خێرا لەم شتە نەفرەتیە ڕزگارمان ببێت"
بەئاساییەوە گوتی

هەرسێکیان ماوەیەکی زۆرە بەیەکەوە دانیشتوون و بیر لەم کێشەیە دەکەنەوە
و نازانن چۆن ڕزگاریان ببێت هیچ کامێکیان شارەزایی ئەم جیهانە نین و
لە هیچ کتێب و دەستەواژەیەکیشدا
دەربارەی ئەمە نەیانخوێندۆتەوە

جۆنگکوک: "باشە تۆ دەربارەی ئەم هەمووە گوڵەت ئەزانی چۆن تاوەکو ئێستا هەرگیز هیچ زانیاریەکت لەسەر ئەمەیاندا نەبووە"
بەگرژیەوە گوتی و سەیری کرد

هۆسیۆک: "ئەوە دەربارەی گوڵەکە نیە
تەنیا هێزەکە کراوەتە نێو گوڵەکە بۆ ئەوەی هیچ کەسێک نەیزانێ"
بەهەمان شێوە گوتی

جین: "باشە بۆچی دەبوو هێزەکە بدەن بەتۆ لەکاتێکدا زۆر کەسی تر هەبوون؟"

هۆسیۆک: "نازانم هیۆنگ منیش سەرمسوڕماوە دەربارەی ئەوە"

لەوکاتەدا بەخێرایی دەرگاکە کرایەوە و
جیمین هاتە ژوورەوە

جیمین: "سڵاو هاوڕێیان"
بە زەردەخەنەوە گوتی و لەلای دەرگاکەوە وەستا

جین و هۆسیۆک سەرسام بوون بەم هاتنە لەناکاوە تەنانەت نەیاندەزانی کە کێشە لەئێستادا بە هاوڕێ بانگیان دەکات

لەکاتێدا جۆنگکوک ڕوخسارێکی بێزاریدا و ڕووی کردە لایەکی تر

جیمین: "دەی وەرنە خوارەوە لەگەڵ ئێمەدا خوانی نیوەڕۆ بخۆن"
بەهەمان شێوە گوتی

جین: "سەرەتا بوەستە تۆ کێی و چۆن ئێمە دەناسی؟"
بەگرژیەوە گوتی

جیمین: "ئاهـ بێگومان من پارک جیمینم
هاتووم تاوەکو بەیەکەوە بڕۆین و خواردن بخۆین"
بەهەمان شێوە گوتی

جۆنگکوک: "جیمین تکایە بڕۆ پێمە پێویستمان بە خواردن نیە"
بەبێزاریەوە گوتی

جیمین: "یاا جۆنگکوکی چۆن دەبێت خواردن نەخۆن خۆ پێمگوتی کە پێویست ناکات خۆتان ماندوو بکەن
ئێوە ماوەیەکی زۆر لێرەدا دەبن"
بەبۆڵەوە گوتی

هۆسیۆک: "ئەو تۆ لەکوێ دەناسێ؟"
بەنزمیەوە گوتیە جۆنگکوک

جۆنگکوک: "لەبیریکە چیڕۆکێکی درێژە"
بەهەمان شێوە گوتی و سەیری لایەکی تری کرد

جیمین: "ئایش دەی هەڵسن ئەگینا بە هیۆنگ دەڵێم کە ئەوان نایەن ها"
بەهەڕەشەوە گوتی

جین: "ئۆف دەی هەڵسن کوڕینە بابڕۆین"
بەبێزاریەوە گوتی

جیمین: "بەڵێ دەی هەڵسن"
بەکیوتیەوە گوتی
جۆنگکوک و هۆسیۆکیش لەدوای جینەوە هەڵسان و ڕۆیشتنە دەرەوەی ژوورەوە

جیمین: "باشە ئێستا من ناوی تۆ دەزانم ئەی ئێوە ناوتان چیە؟"
بەکیوتیەوە گوتی کاتێک لە پێشیانەوە ئەڕۆیشت و سەیریانی ئەکرد

جین: "من سیۆکجینم"

هۆسیۆک: "منیش هۆسیۆک"

جیمین: "باشە کەواتە ئێمە لە ئێستاوە هاوڕێین"
گوتی و ڕووی سوڕاندەوە

هۆسیۆک: "هیۆنگ ئەم کوڕە زۆر سەیر دیارە"
بەچپەوە گوتیە جین لەکاتێکدا سەیری جیمینی دەکرد

جیمین: "ئاهـ بۆچی دەبێت سەیر بم تەنیا ئەمەوێت هاوڕێی زۆرم هەبێت"
گوتی و ڕاستەوخۆ هۆسیۆک بێدەنگ بوو بەسەرسامیەوە سەیری جینی کرد کە ئەویش بەهەمان شێوە سەیری کردەوە

ڕۆیشتنە لای ئەوانی تر و جیمین لەشوێنی خۆیدا دانیشتەوە لەکاتێکدا ئەوانی تر تەنیا لەشوێنی خۆیاندا وەستابوون و سەیریان دەکردن

یونگی: "بۆچی بەمشێوەیە سەیر دەکەن دەی دانیشن خواردنەکەتان بخۆن"
بەبێزاریەوە گوتی و دوای ئەوە جۆنگکوک و جین و دانیشتن و هۆسیۆکیش لەنێوانیانەوە بوو

خزمەتکارەکان خواردنەکانیان بۆ ئەوان هێنا لەکاتێکدا هەرسێکیان تەنیا بەسەرسامی و بێزەوە سەیری خواردنەکانیان دەکرد

بۆ ساتێک سەیری یەکتریان کرد هیچ کامێکیان نەیاندەتوانی دەست بۆ خواردنەکە بەرن و بیخۆن

جیمین: "بۆچی نایخۆن؟"
بەئاساییەوە گوتی

هۆسیۆک: "من هەرگیز ناتوانم ئەم خواردنە بخۆم"
بەبێزەوە گوتی جین و جۆنگکوکیش بەهەمان شێوە سەریان بەبەڵێ جوڵاند و خواردنەکانیان دورخستەوە

نامجون: "بۆچی نایخۆن لەم خواردنانە باشترتان دەست ناکەوێ؟"
بەگرژیەوە گوتی و سەیریانی کرد

هۆسیۆک: "ئەمە ئەو خواردنانە نیە کە دەمانخوارد"
بەبێزاریەوە گوتی

جین: "بەڵێ ئەوانە زۆر سەیرن بەتەواوی وەکو ئاژەڵی زیندوو وان ئۆهـ"
بەبێزەوە گوتی

تای: "گەر ناڕازین پێویست ناکا ئەم ڕوخسارە نەفرەتیانەتان دەربخەن تێگەیشتن"
بەتوڕەییەوە گوتی و هیچ کامێکیان قسەیان نەکرد

جۆنگکوک: "من دەڕۆمە ژوورەکەم گەر ئێوەش دەتانەوێ وەرن"
گوتی و هەڵسایەوە لەدوای ئەوەوە دوانەکەی تریش هەڵسان و بەبێدەنگی ڕۆیشتن

یونگی: "گەمژە من پێم گوتی بانگیان مەکە"
بەتوڕەییەوە گوتی و سەیری جیمینی کرد

جیمین: "یاهـ بۆچی بەسەرمندا ئەتەقنەوە بێگومان ڕاست دەکەن خواردنی ئەوان جیایە و ناتوانن ئەم خواردنانە بخۆن"
ئەویش بەتوڕەییەوە گوتی

تای: "تەواو بەسیکەن گەر بیانەوێ و نەیانەوێ هەر ئەمانە هەیە ناچار نین بەهۆی ئەوانەوە جۆری خواردنەکانمان بگۆڕین"
گوتی و دوای ئەوە بەبێدەنگی دەستیان کردەوە بەخواردن


























بەردەوام دەبێت:)











































1140 word























































های گایس🙋💕

دەزانم پارت تاخیر بوو بەس چاوەڕێی عوتڵەی بووم ئەویش بەملی ساغیان نەیانکردێ بەو بارانەی خوادەزانی سبەینێ ئاو بمبا دەبی بەخۆیان بێن و بمهیننەوە🥺😄

ئەوجە دەی ڤۆت و کۆمێنتی بکەن و چاوەڕێی پارتی داهاتوو بن باییی👋🥀

ئەو ڕسمەتان دیت تاتا کیوت🥺💋

Continue Reading

You'll Also Like

1.6M 291K 198
ဝိဉာဥ္ကူးေျပာင္းခဲ့ၿပီးေနာက္ ေသာက္တလြဲေတြ ျဖစ္ကုန္ၿပီ..! ... သူလုပ်ခဲ့မိသမျှထဲက အဆိုးဆုံးတစ်ခုကို ပြောပါဆိုရင် -'ရာဇဝင်ထဲက အင်အားအကြီးဆုံးအရှင်' ဆိုတ...
1.5M 189K 156
အမျိုးသားကိုယ်ဝန်ဆောင် "ကော"များပါဝင်သည်။ အမ်ိဳးသားကိုယ္ဝန္ေဆာင္ "ေကာ"မ်ားပါဝင္သည္။
710K 109K 161
This novel isn't mine and I just translate;it's fun translation. ဒါလေးကို ဘာသာပြန်တဲ့လူရှိလားရှာခဲ့ပေမယ့် မရှိဘူးထင်လို့ပါ၊ ပြန်ထားတဲ့လူရှိတယ်ဆိုရင်...
593K 68K 90
ကူးပြောင်းပြီးတော့ ရှေးခေတ် ကိုယ်ထဲ ရောက်သွားတဲ့ ဟာလေးပါ။ သူ့ဘဲကြီး က လွတ်ချစ်တာပါ။ သဝန်လည်းတိုပါတယ်။ ကဲ အပိုင်း ၆၀ ကျော်ပေမယ့် စာလုံးရေ က တစ်ပိုင်း...