The Red Mask. Kurdish Story{A...

By Bl4ck_z0

7.8K 1.5K 15.3K

ژانەر: ~کۆمیدی/ئاڵۆز/تاوانکاری/هەستبزوێن/ڕۆمانسی~ ... More

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part.13
part. 14
part.15
part 16
17
part.18
part 19..
part 20
part 21
part 22
part 23
part 24
part 25
part 26
part 27
part 28
part 29
part 30
part 31
part 32
part 33
part 34
part 35
part 36
part 37
part 38
part 39
part 40
part 41
part 42
part 43
part 44
part 45
part 46
part 47
part 48
part 49
part 50
part 51
part 52(کۆتایی)
ئاگاداریی...
مێشکت بخە کار نەفام

part.12

152 27 207
By Bl4ck_z0


.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.............................

"ئەوەنا پێش ئەوە "
وتی

"گەمژە"
وتم

"دوای ئەوە"
وتی

"خۆشمدەوێیت"
وتم

دەستی کرد بە هاوار کردن
"باوەڕ ناکەم خودایە گیان زۆر سوپاس "
هەموو ئەوانەی ئەوێ سەیری ئەویان ئەکرد منیش پێی پێدەکەنیم

خێرا لە باوەشی گرتم و منی لەو ناوە دەخولاندەوە

"هێی هێی سەرم گێژ دەخوا "
وتم ترسی کەوتنم هەبوو

منی دانا سەر ئەرزکە وەک سەرخۆشم لێ هاتبوو سەرم گێژی دەخوارد

"چی دەربارەی ئەو نەفرەتیە ؟"
بە زانینخوازەوە پرسی

"من و تۆ بەڵێنێکمان بە یەکتر دابوو وایە ؟"
وتم
"تۆ سەلماندت کە چەندە خ*ێڕی منیش بەڵێنەکەی خۆم بردە سەر "

"باشبوو زوو پێم گەشتیتەوە"
وتی
"ئەگینا ئەڕۆشتم و گوێم لەو شتە بەنرخانە نەدەبوو "

شەقێکم لە شانی دا

"گەمژە"
وتم

"بەڵێنێکت بردە سەر دانەیەک ماوە "
وتی

"قێزەون"
وتم

"کەوایە ئەوە دەبێتە بوکی داهاتووی ئێمە "
دایکی سۆنگهوا وتی

چاوەکانم فراوان بوو

"دایکت و باوکت لێرەن؟"
بە نزمی وتم

"بەڵێ هەمووان لێرەن "
بە پێکەنینەوە وتی

لە شەرما  سوور هەڵگەڕام چۆن بەو شێوەیە ڕەفتارم کرد لە بەرامبەر ئەوانە

"کەسێک شەرم دەکات "
یۆسانگ وتی

"ئەوەی لێرە بینیم زۆر خۆشتر بوو لە سەیرکردنی دراماکان "
جۆنگهۆ وتی

"یۆسانگی گەمژە بەهۆی تۆوە بۆکسێکم خوارد"
ئێریک وتی

"بەڵێێ، من بەئێوەم وت ئەوانە ژوان ئەبەستن سەیرکەن سەیرکەن من ڕاست بووم "
ستێلا وتی و من و سۆنگهوای لە باوەش گرت
"گەمژەینە زۆر منتان بە درۆ خستەوە بەڵام کێشەنییە گرینگ ئەوەیە ئێستا دەرکەوت کە ڕاستدەکەم "

"سەیرکە ئازیزەکەم ئەوەی ئێمە نەمانتوانی بیکەین خۆشەویستی کردی "
باوکی سۆنگهوا وتی
"خۆشەویستی توانی کوڕەکەمان لێرە بهێڵێتەوە"

"تۆ ڕاست دەکەیت ئازیزم "
دایکی سۆنگهوا بە شیرینی وتی
"من زۆر سوپاس گوزارم کە کوڕەکەشم لە کۆتایدا خۆشەویستی داهاتووی خۆی دۆزیەوە "

"کوڕەکەشم؟"
سۆنگهوا وتی و بە گرژی سەیری دایکی کرد
"کێی تر لە خۆشەویستیدایە لێرە جگە لەمن ؟"

من و ستێلا سەیری یەکتریمان کرد و ترس دایگرتین
بەهەمان شێوەش بۆ یونهۆ و ئارا کە خەریک بوو دەست بکەنە گریان

دیارە دایکی سۆنگهواش بە هەموو شتێک دەزانێت

"بێگومان هەیە"
هۆنگ وتی
سەرنجەکان کەوتنە سەر هۆنگ
"جگە لە تۆ نۆڤاش لێرە هەیە کە لە خۆشەویستیدایە"

ئارا هەناسەیەکی ئاسوودەیی دایەوە سان و مینگی بە گومانەوە لێیان دەڕوانی

"واز لەو بابەتە بێنن خۆ بەنیاز نین تا ئێوارە لێرە بمێنینەوە ئەمڕۆ هەمووتان دێن بۆ ماڵی ئێمە خوانێکی شاهانە دەخۆین پێکەوە "
دایکی سۆنگهوا وتی
"کچینە ئێوەش دەبێت بێن یارمەتیم بدەن "

"بێگومان خەمت نەبێت پوورێ "
ستێلا وتی

"خولەکێک"
وتم کە تێبینیم کرد ڤالێریا لێرە نییە
"کوا ڤالێریا؟"

"من لێرەم "
ڤالێریا وتی کە لە لایەکەوە دەرکەوت
"بە نەفرەت بیت مشکی گەمژە هەموو کۆلێژەکە بەدواتا گەڕام تا بتهێنم بۆ ئێرە بەڵام نەمتوانی بت دۆزمەوە خۆشبەختانە ئێڵدی پێی وتم کە لەگەڵ ئێریک بۆ ئێرە هاتوون تا ئەو کوڕە گەمژەیە بوەستێنن لە کارە بێماناکەی "

"تۆ هەروا ڕاهاتووی کە دەرکەویت خێرا دەست بە قسە کردن بکەیت و نەتوانی بوار بەوەی بەرامبەرت بدەیت گ*ێک بخوات"
مینگی وتی و قژی تێکدا

"مینگی گەمژە ئەو جۆرە گاڵتانە لەگەڵ من مەکە "
ڤالێریا وتی و بە گرژی سەیری مینگی کرد

"بەو بۆنەیەوە"
وتم کە کالەکەم لەسەر ئەرزەکە هەڵگرت
"چۆن دەوێرن شتی وا لە من بشارنەوە پێم بڵێن سەرەتا لە کێوە دەست پێبکەم "

"نۆڤا ئێمە لە فڕۆکەخانەین"
سان وتی

"بەتایبەت تۆ سان خۆ وا بڕیاربوو من و تۆ هیچ شتێک لە یەکتر نەشارینەوە "
وتم
"لەگەڵ یۆسانگ و ئوویۆنگ چاک پشتان لێ کردووم"

"ئەوە بڕیاری سۆنگهوا بوو بۆچی ئێمە باجەکەی بدەین؟"
یونهۆ وتی

"بێ گومان ئەو لە خۆشەویستەکەی خۆی نادات"
ئوویۆنگ وتی

"ئەڵێی بیرت چووە کەمێک پێش ئێستا چۆن بە کالەکەی و بۆکسێک بڕیارەکەی پێ گۆڕی "
جۆنگهۆ وتی

"هەر لەسەرەتای ڕۆژەکەیانەوە توندوتیژی دەستی پێکرد "
یۆسانگ وتی
"هیوادارم لە کۆتایدا بە مەرگی یەکێکیان کۆتای نێت"

"هێی ئەو هەڕەشەی کوشتنی لە من کرد کاتێ زانی لەگەڵ ئێڵدی لە پەیوەندی داین بیر بکەوە بۆخۆی چی دەکات"
ئێریک وتی

"ئێمە دیمەنی دوای شەڕی ئەوانمان بینیوە دیمەنێکی زۆر ڕۆمانسیە ئەی وانیە مینگی ؟"
ستێلا وتی

"ئۆو بەڵێ، بیرم کەوتەوە ڕاستە دیمەنێکی زۆر ڕۆمانسیە"
مینگی وتی

هەموویان پێکەنین

منیش خەریک بوو لە شەرما بمرم

"من پێم وتی کە مینگی و ستێلا ئاوا ناوەستن"
سۆنگهوا بە گوێمان چرپاندی

"تۆ کەی شتی وات وتوە؟"
وتم و سەیریم کرد

"ئەوە ئێستا وتم "
وتی

"تۆ دەتەوێت بمری"
وتم و کالەکەم بەرزکردەوە بۆی

"تەواو تەواو "
وتی و دەستمی نزم کردەوە
"من لێدانی خۆم خواردوە ئێستا نۆرەی ئەوانەی ئێرەیە"

"منیش لێدانی خۆم خواردوە"
ئێریک وتی

"کچەکەم حەقی خۆتە بەڵام دەبێ ئێستا بگەڕێینەوە خۆ تاوەکو شەو لێرە نامێنینەوە"
باوکی سۆنگهوا وتی

"دەی کالەکەت لەپێ بکە "
سان وتی
"وەک منداڵ هەڵسوکەوت مەکە"

"ئێریک پەیوەندی بە ئێڵدیەوە بکە "
ڤالێریا وتی
"بەزۆر خۆم لە دەستی دەرباز کرد هەر ئەی وت هەواڵم بدەنەوە"

"باوکە ئێوە بگەڕێنەوە ئێمەش ئێستا ئەگەڕێینەوە "
سۆنگهوا وتی

"باشە ئەتانبینیەوە منداڵینە"
باوکی سۆنگهوا وتی و ڕۆشتن

"ئێریک پێی بڵێ کە نەمانتوانی لە کاتی خۆی بگەینە فڕۆکەخانە"
یۆسانگ وتی
"سەیری توڕە بوونی ئێڵدی بکەن هاوڕێیان"

"نەخێر شتی وامەکە ئێریک "
وتم
"ئێڵدی مەترسیدارە"

"دەی ئێریک بەگوێی براکەی خۆت بکە"
یۆسانگ وتی

"نەخێر ئێریک دڵنیام ئێڵدی بزانێت کە درۆتان لەگەڵی کردوە دەتکوژێت بەگوێی مەکە"
وتم

"تۆ کەی ئەوەندە خەمی ژیانی منت بووە ؟"
ئێریک وتی کە مۆبایلەکەی هێنا دەرەوە لە گیرفانی
"دواتر ئەو من ناکوژێت"

"با بیبینین"
وتم

ئێریک پەیوەندی بە ئێڵدیەوە کرد
زۆری نەبرد وەڵامی دایەوە ئێریک خستیە سەر سپیکەرەکە

"هێی چی بوو تاوانیتان ئەو درێژە کەلە بەتاڵە بوەستێنن ؟"
ئێڵدی بە خێرایی وتی

هەموویان بە زۆر خۆیان گرتبوو تا پێنەکەنن

دڵنیام سۆنگهوا من دەکوژێت

"ئێڵدی"
ئێریک بە خەمباری وتی
"نەمانتوانی لە کاتی خۆی بگەینە فڕۆکەخانە "

"چی؟ ئێریک تۆ بەڕاستە ؟ واتا ئەو گەمژەیە ڕۆشت ؟"
ئێڵدی وتی

سۆنگهوا دەستی لەسەر شانم دانا و لە نزیک گوێم چرپاندی

"درێژی کەلە بەتاڵ و گەمژە"
وتی
"ئەوانە هەمووی ئەو ناوانەن کە لەمنی دەنێیت "
تفی ناو دەمم قوتدایەوە

"بەداخەوە باوەڕکە ئازیزم هەموو هێزی خۆم خستە گەڕ تا بە خێرای بگەینە فڕۆکەخانە بەڵام قەرەباڵغی ڕێگا هەموو شتێکی تێکدا"
ئێریک وتی

"نۆڤا، چی دەربارەی نۆڤا ؟"
ئێڵدی وتی

"لە سوچێک دانیشتووە و دەگری "
ئێریک وتی

"خودا سۆنگهوا لە ناو ببات چۆن دەتوانێت وا لە نۆڤا بکا ؟"
ئێڵدی وتی
"ئەو گەمژەیە وەک کەرێک نۆڤای ئاشقی خۆی کرد و جێی هێشت "

"کێ وتی من ئەوم جێ هێشتوە؟"
سۆنگهوا وتی
"من چۆن دەتوانم ئەو جێبێڵم"

"س،،س،،سۆنگهوا؟"
ئێڵدی بە شڵەژاویەوە وتی

"بەڵێ سۆنگهوا ئەو کوڕەی کە بە درێژی کەلە بەتاڵ ناوی دەهێنی "
سۆنگهوا وتی

"ئێریک"
ئێڵدی هاواری کرد

"تۆ مردووی ئێریک"
بە پێکەنینەوە وتم

"ببورە ئازیزەکەم بەڵام ئەوە پلانی یۆسانگ بوو"
ئێریک بە داماوی وتی

"من تۆ دەکوژم کوڕە من تۆ دەکوژم"
ئێڵدی بە تورەیەوە وتی

"سەیرکە ئازیز،،،،،"
ئێریک قسەکەی تەواو نەکرد ئێڵدی پەیوندیەکەی داخست

"یۆسانگی گەمژە"
ئێریک دوای یۆسانگ کەوت

"تۆ زۆر داماوی چۆن بە گوێی یۆسانگ دەکەیت"
ڤالێریا وتی
"ئێستا پێویستە گۆڕێک بۆ خۆت هەڵکەنیت "

"بەسە کوڕینە تکایە "
هۆنگ وتی
"دەی با بگەڕێینەوە "

"هێی ئێریک تۆش بۆ خوانی ئێوارە دەبێت لە ماڵێ ئێمە ئامادە بیت لەگەڵ ئێڵدی وەرن "
سۆنگهوا وتی

"باوەڕناکەم ئێڵدی بێت"
وتم

"بۆچی؟"
سۆنگهوا وتی

"لەبەر ئەو قسانەی کەمێک لەمەوبەر کردی "
وتم

"هەر چۆنێک بێت بەڵام ئەوە ئەو قسانەبوون کە من هەموو ڕۆژ لە ناخی خۆمدا دەمکرد"
ڤالێریا وتی

دەستمان کرد بە ڕۆشتن

"نەفرەت "
سان وتی
"من چۆن ئەوەم بیر چوو "

هەموومان سەیری سانمان کرد

"چی بوو؟"
جۆنگهۆ وتی

"هاوڕێ نزیکەکەی من ئێستا لەگەڵ سۆنگهوا لە پەیوەندی دان"
سان وتی

"ئەوە کێشەیە؟"
یونهۆ وتی

"بێگومان"
سان وتی
هەموومان سەیری سانمان کرد بە زانین خوازەوە
"من و نۆڤا هەموو کات کەتنەمانمان پێکەوە بووە بەتایبەت کە بابەتەکە دەهاتە سەر سۆنگهوا و هۆنگ بەڵام ئێستا ئەو خۆشەویستی سۆنگهوایە من ڕێگە بەوە نادەم "

"ئەوە تۆ شێت بوویتە؟"
ڤالێریا وتی

"دڵنیام سەرخۆشە"
ستێلا وتی

"واش نا سان من هێشتا هاوڕێ نزیکەکەی تۆم و هێشتا دەتوانین بەردەوام بین لە کەتنەکانمان"
وتم و دەستم لەسەر شانی دانا و بەگوێیدا چرپاندم
"هەتا ئەگەر گاڵتە کردن بە هۆنگ وهواش بێت"

سان خەندەیەکی گەورەی پێشکەش کردم

"تۆ چەندە ئاقڵی ناتوانی ناپاکی لە هاوڕێکەت بکەیت"
سان وتی و کوڵمەی گوشم

منیش هەمان شتم کردەوە لەگەڵی
"کێ دەتوانێ ناپاکی لە هاوڕێی منداڵی خۆی بکات"
وتم

"تەواو بوون ؟"
سۆنگهوا بە گرژی وتی

"بەڵێ"
سان وتی

"کەوایە با بگەڕێینەوە ماڵەوە "
سۆنگهوا وتی
"تۆش وەرە لای من "
دەستمی راکێشا منی لە سان دورخستەوە و لە تەنیشت خۆی منی وەستاند و دەستی گرتم

"تۆ غیرە دەکەیت؟"
وتم

"هەرگیز"
وتی

"باوەڕم کرد"
وتم

"ئەبێ باوەڕبکەیت"
وتی

"بەڵام باوەڕناکەم"
وتم

"بەنیازن دەمەقاڵێ بکەن؟"
هۆنگ وتی

"نەخێر "
وتم

"بەو بۆنەیەوە بەسە ئەوەندە لە خۆتی نزیک مەکەرەوە منیش ماوەیەک ئاگاداری بوومە کەوایە منیش مافم بەسەریەوە هەیە وەک برایەک بۆیە لەبەر چاوی من ئەوەندە لێک نزیک مەبنەوە"
هۆنگ وتی و منی ڕاکێشا پشتی خۆی

"من یاری ژێر دەستی ئێوە نیم لەولا بۆ ئەولام دەبەن"
وتم
"من لای کەستان نابم ئەچم بۆلای خوشکەکانم"
ڕۆشتمە نێوان ستێلا و ڤالێریا لەگەڵ ئەوان دەستمان کرد بە رۆشتن

"هێی مشک "
ئوویۆنگ وتی

"بەڵێ چیت دەوێت؟"
وتم

"سەیری ئەو وێنەیە بکە "
وتی و مۆبایلەکەی دایە دەستم

"ئەوە کێیە هەست دەکەم دەیناسم بەڵام بۆوا ناڕێک،،،"
بێدەنگ بووم کە خۆم ناسیەوە
بە سەرو قژێکی پەرش و بڵاو و قەمیسەکەم هەمووی لەنێو پانتۆڵەکەم هاتبووە دەرەوە و لایەکی پەڵەی قاوە بوو وە هەروەها هەمووی چرچ و لۆچ بوو و قەیتانی کالەیەکم دانەخرابوو
"واتا من ئێستا بەو شێوەیە لە شێت دەچم؟ "

"بەڵێ بەداخەوە بیردەکەمەوە چۆن سۆنگهوا ڕای نەکرد دوای بینینی تۆ بەو شێوەیە"
یۆسانگ وتی

هەموویان دەستیان کرد بە پێکەنین

"ئەوە هەمووی بەهۆی ئێوەوە بوو ئەگەر بەمنتان وتبا ئێستا ئەوانە ڕویان نەدەدا "
وتم

"دڵخۆشم کە بە تۆیان نەوت ئەگینا ئەو دیمەنەی کەمێک پێش ئێستامان نەدەبینی "
سۆنگهوا وتی

"دڵخۆشبە بۆ دڵ خۆش نابیت نازانی تا گەشتمە ئێرە چیم بەسەر هات "
لە ژێر لێومەوە وتم

"شتێکت وت؟"
ڤالێریا وتی

"نا هیچ نییە "
وتم

"لەوانەیە باسی جوانی و کەشخەیی من بکات"
سۆنگهوا وتی

"نەخێر بەڵکو پلانم دادەنا چۆن تۆ بکوژم "
وتم

"دەی دەی هەوڕێیان کەمێک خێراکەن "
یونهۆ وتی

........................

"کچینە بە جوانی کارەکانتان بکەن تا من دەگەڕێمەوە "
دایکی سۆنگهوا وتی پێش ئەوەی چێشتخانەکە جێبێڵێت

"سەیرکە ستێلا بە جوانی کارەکانت دەکەیت ئەگەر ناشیزانیت پێش ئەوەی هیچ شتێک تێک بدەیت و بمری بە دەستی من لێرە بڕۆ دەرەوە باشترە "
ئارا وتی کاتێ کەوچکێکی لە دەست بوو و ڕایدەوەشاند بە مەبەستی هەڕەشە کردن

"نۆڤا ستێلا ئێوە تیاچوون"
ڤالێریا وتی

"بۆچی ؟"
وتم

"ستێلا خوشکی یونهۆیە وە ئارا خوشکی سۆنگهوا "
ڤالێریا وتی
"ئەگەر بێت و ئارا و یونهۆ هاوسەرگیری بکەن وە تۆ و سۆنهگواش هاوسەرگیری بکەن لەلایەک ئارا دەبێتە براژنی ستێلا وە هەموو ڕۆژ شەڕێکی ناوخۆ دەبێت لە ماڵی یونهۆ وە ئارا دەبێت بە دشی تۆ بەوەش هەموو مانگێک تۆ دەگەڕێیتەوە ماڵی باوکت بە توڕەیی جگە لە ئێوە لەو نێوانە سۆنگهوا و یونهۆی داماو نازانن لای خوشکەکانیان بگرن یان هاوسەرەکانیان "

من و ستێلا و ئارا سەیری یەکتریمان دەکرد

"ئێمە بەو شێوەیە نابین وایە؟"
ستێلا بە داماوی وتی
"چونکە هەر چی بێت لە کۆتایدا ئەوان هاوسەری ئێوە دەبن و لای ئێوە دەگرن من کەسم نییە تا پشتم بگرێت و بەرگریم لێ بکات"

"هێی ستێلا ئێمە بەو شێوەیە نابین بەڵێن بێت من و تۆ جوانترین براژن و دشمان لێ دەردەچێت "
ئارا وتی و دەستی لە ملی ستێلا کرد

"واتا تۆ و یونهۆ لە پەیوەندی دان؟"
ستێلا بە خەندەیەکی شەیتانیەوە وتی

"فێڵبازینە"
ئارا وتی و شەقێکی لە شانی ستێلا دا و گەڕاوە لای چێشتەکە

من و ستێلا و ڤالێریا خەریکی پێکەنین بووین

"سەیرکە بیریان لەلای چییە خۆ تۆ هێشتا هاوسەرگیریت لەگەڵ یونهۆ نەکردوە ئەو خەیاڵانە چییە ؟"
وتم

"ئەو خەیاڵانەی ماوەیەکی تر ئەبێت بە ڕاستی"
ئارا وتی

"چی هەیە ؟ ئەبینم لە جیاتی دەستان دەمتان کار دەکات "
یونهۆ وتی کە هاتە چێشتخانە
"بێ گومان جگە لە ئارا "

"وایە جگە لە خۆشەویستە جوانەکەی تۆ کەسیتر لێرە کارناکات"
ڤالێریا وتی

"قسەی بێ مانا مەکە"
یونهۆ وتی

"خۆتمان لێ گێل مەکە من و هۆنگ ئێوەمان بینی کە لە ماڵەکەی من چیتان دەکرد"
وتم

ئارا و یونهۆ بە شۆکەوە لە منیان ڕوانی

"درۆ دەکەیت"
ئارا وتی

"من درۆ ناکەم ئەگەر باوەڕناکەی لە هۆنگیش بپرسە "
وتم

"بەڵێ ستێلا براکەت لەکاتی بۆیە کردنی ماڵەکەی نۆڤا لەگەڵ ئارا ماچی یەکتریان کردوە "
ڤالێریا وتی

"یونهۆی ساختەچی"
ستێلا وتی و شەقێکی لە شانی یونهۆ دا
"بوی بەو پیاوەی ماچی کچ بکەیت"

"بەڵێ بۆیە خەریک بوو لە فڕۆکەخانە خۆی تەڕبکا کە خەریک بوو سۆنگهوا بە هەموو شتێک بزانێت"
وتم

ڤالێریا و ستێلا دەستیان کرد بە پێکەنین

"وابزانم بڕۆمەوە لای کوڕەکان زۆر باشترە "
یونهۆ وتی

"بەڵێ تۆ بڕۆ باشترە با لەوە زیاتر شەرمەزار نەبین خوا دەزانێت چی تریان بینیوە"
ئارا وتی

"بۆ شتی تریشتان کردوە؟"
ڤالێریا وتی

"نانا شتی وانییە "
یونهۆ وتی
"دەی خەریکی کاری خۆتان بن واز لە ژیانی ئێمە بێنن"
یونهۆ ڕۆشتە دەرەوە لە چێشتخانە

"ئێوە بۆچی وادەکەن؟"
ئارا وتی

"ئەوە هەڵەی ئێمە نییە "
وتم
"ئێمە قسە ڕاستەکە دەکەین"

"تۆش دەمم مەکەرەوە تۆ زۆر لە من خراپتر بویتە"
ئارا وتی

"بەو بۆنەیەوە "
ڤالێریا وتی
"دوێنێ شتێکی جیوازم بینی و گوێم لە شتێکی لەو جیاوازتر بوو ئەوەی ئەمڕۆش نۆڤا تۆ دڵنیای کە نەخۆشی دوو کەسایەتی نییە هەر یەکە و لە کەسایەتیەکانت ئاشقی کوڕێک بوبێت"

"شتێکی لەو شێوەیە لە مێشکی منیش دەخولێتەوە "
ئارا وتی

"کێشە چییە؟"
ستێلا وتی

"وازیان لێبێنە ئەوانە شێت بوونە"
وتم و خۆم خەریک کرد بە پاکردنەوەی پەتاتە

"بەڵێ ڤالێریا ئێمە شێتین"
ئارا وتی

"بەتەمای شتێکی ؟"
ڤالێریا وتی و لێم نزیک بوویەوە

"ئەو دەیەوێت دڵی دوو کەس بەدەست بێنێت"
ئارا وتی

"بوەستە ناوی چی بوو ؟"
ڤالێریا وتی
"ئا بیرم کەوتەوە کڵایڤ بوو وابزانم "

"تازە ناوی بزانم "
ئارا

"ئەو کڵایڤە کێیە ؟"
ستێلا وتی

"هاوڕێیان تکایە بیبڕێنەوە"
وتم

تەواو بێزار بووم من نامەوێت ئەو بە خۆشەویستی من ناو ببرێت یان هەر شتێکی تر من ڕقم لەو نەفرەتیەیە

دەزانم ئەوە هەڵەی من بوو بەڵام من ئەوکات هۆشم لەسەر خۆم نەبوو تەنها دەمویست سۆنگهوا وازم لێبێنت و ئیتر پرسیارم لێ نەکات

"دەی تۆ نابێت ئەو شتانە لە ئێمە بشاریتەوە تۆ دوێنێ بە سۆنگهوات وت کە ئەو کڵایڤەت خۆشدەوێت وە ئەمڕۆش بە سۆنگهوات وت خۆشمدەوێت"
ڤالێریا وتی

وەڵامیم نەدایەوە

چاوم چووە سەر مۆبایلەکەم کە پەیوەندیم بۆ هات

* شێت*

پەیوەندیەکەم پشت گوێ خستەوە و سەرنجم خستەوە سەر پەتاتەکەی دەستم

"تۆ، وەڵاممان بدەرەوە ئێمە لەگەڵ تۆ قسە دەکەین"
ئارا وتی

دووبارە پەیوەندی کردەوە

"دەکرێت ئەو دەمە نەفرەتیانەتان داخەن و ئیتر پرسیار نەکەن ؟"
بە توڕەیەوە وتم

مۆبایلەکەم برد و خێرا چێشتخانەکەم جێ هێشت

ڕۆشتمە دەرەوە لە باخچەکە وەستام جاری یەکەم پەیوەندیەکەم وەڵام نەدایەوە کە دووبارە پەیوەندی کردەوە وەڵامیم دایەوە

"من هیچ قسەیەکم نییە تا لەگەڵ تۆی بکەم ئیتر بوێری ئەوە نەکەیت پەیوەندیم پێوە بکەیت"
بە خێرای وتم

"دەبێت دەبێت "
بە ئارامی وتی
"تۆ قسەت دەبێت تا لەگەڵ من بیکەیت وە هاتم ئاگادارت بکەمەوە کە ئەمجارە خراپ باجی ئەو کردەوەیەت دەدەیت "

"چیت لەدەست دێ بیکە بەڵام سوێند دەخۆم پەشیمانت دەکەمەوە "
وتم و پەیوەندیەکەم داخست

"ئەوە ئەو بوو دوبارە ؟"
سۆنگهوا لە دوامەوە وتی

بە خێرای ئاوڕم دایەوە توڕە دیار بوو وە هەروەها پێ دەچوو گوێی لە قسەکانم بوبێت

"تۆ،،چی دەکەیت لێرە؟"
وتم

"پرسیارەکەم بە پرسیار وەڵام مەدەرەوە "
وتی

"سەیرکە سۆنگهوا،،،، "
ڕێگەی نەدا قسەکەم تەواو بکەم

"بەڵێ یان نا؟"
وتی

"بەڵێ "
وتم

"بۆچی پەیوەندیت پێوە دەکات ئەی ئێوە جیانەببونەوە ؟"
بە توڕەیەوە وتی
"مۆبایلەکەتم پێ بدە "
دەستی درێژ کرد

"سەیرکە با هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ئاژاوە دروست نەکەین"
وتم
"من خۆم گرینگی بەوە دەدەم تۆ وازی لێبێنە "

"ژمارەکەی بسڕەوە یان بلۆکی بکە هەر ئێستا "
وتی
"بە هیچ شێوەیەک بۆت نییە قسەی لەگەڵ بکەیت یان چاوت پێی بکەوێت هەتا بە ڕێکەوتیش بە یەک ڕێگادا ناڕۆن "

"خەمت نەبێت"
وتم

"لەبەردەم من ژمارەکەی بلۆک بکە هەر ئێستا"
وتی

مۆبایلەکەم بەرزکردەوە و ژمارەکەیم بلۆک کرد
تەنها تا توڕەی نەکەم لەوە زیاتر نامەوێت بەهۆی کەسێکی شێتەوە کێشەمان لە نێوان هەبێت

"تەواو بلۆکم کرد "
وتم
ویستم بڕۆمە ژوورەوە بەڵام سۆنگهوا قۆڵی گرتم و منی لەبەر دەم خۆی وەستاند هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد لە دەستم بەهۆی ئەو سوتانەی ئەمڕۆ هەتا نەشم توانی پاکیشی بکەمەوە دڵنیام پەڵە جێدێڵێت جگە لەوە ئێستا خراپ سوتاوە

کێ دەتوانێ قاوەی واگەرم بخواتەوە

"کەوایە "
وتی

سەرنجم ڕۆشتە سەر سۆنگهوا

"ئیدی ئەو گەمژەیە لە نێوان من و تۆ نابێت؟"

"نەخێر "
وتم

"چۆن بوو بە شەوێک بڕیارەکەی خۆت گۆڕی ؟"
وتی

"من کارم هەیە سۆنگهوا با ئەو قسەکردنەمان بۆ کاتێکی تر بێت جگە لەوە من زۆریشم برسیە باوەڕناکەی تەواوی ڕۆژەکە جگە لە ئاو شتێکی تر نەڕۆشتۆتە نێو گەدەم"
وتم

"هەتا نانی بانیشت نەخوارد ؟"
وتی

"وا پێت دەڵێم هیچم نەخواردوە "
وتم
"دەی وازم لێ بێنە با بڕۆم"
وتم

"من و ڤالێریا بەیانی خواردنمان بۆ ئامادە کردبووی بۆچی نەتەخوارد؟"
وتی

"سوپاس بۆ ئەوە بەڵام درەنگ دەکەوتم بۆ کۆلێژ "
وتم
"پرسیاری تر مەکە تکایە "

"تۆ زۆر گەمژە،،،،"
ڕێگەم نەدا قسەکەی تەواو بکا ماچێکی کوڵمەیم کرد و ڕامکرد
"دواتر قسە دەکەینەوە ئازیزەکەم"
ڕامکردە ژوورەوە

هەرکە دەرگاکەم کردەوە مینگی و ڤالێریا لە بەردەمم کەوتن ئەوانی تریش بە شڵەژاویەوە لە منیان دەروانی

"ئێوە چی دەکەن لێرە؟"
وتم
"ئێوە گوێتان لە ئێمە دەگرت؟"

"نانا شتی وا نییە "
هۆنگ وتی و قژی بردە دواوە
"ئێ،،،ئەوە،،، ئا مینگی و ڤالێریا خەریکی شەڕبوون ئیدی کە مینگی دوای ڤالێریا کەوت بۆ لای دەرگاکە تۆش لەوکاتە دەرگاکەت کردەوە ئەوان کەوتن "

"ئەی ئێوە چی دەکەن لێرە؟"
وتم و قۆڵەکانم لەیەک ئاڵاند

"ئێ،، ئێمەش ویستمان لێکیان دووربخەینەوە "
هۆنگ وتی

"بۆچی هەمووتان لێرە کۆبونەتەوە ؟"
سۆنگهوا وتی کە هاتە ژوورەوە و لە پشتم وەستا

"لە ئەوانەی ئێرە بپرسە"
وتم کە سەیری روخساریم کرد
خەندەیەکی بۆ کردم منیش بە خەندەوە سەیریم کرد و ڕوی خۆم بۆ لای ئەوانی تر وەرگێڕا

مینگی یارمەتی ڤالێریای دا تاوەکو لەسەر قاچەکانی بوەستێت

"هاوڕێیان چی بووە؟"
سۆنگهوا وتی

"ئەی هاوار من خواردنەکانم لەسەر ئاگر جێهێشتووە "
ئارا وتی و ڕایکرد

" ئوویۆنگ من و تۆ کارمان هەبوو وایە ؟"
سان وتی

"بەڵێ بەڵێ دەی هۆنگ تۆ بۆی ڕون بکەرەوە ئێمە کارمان هەیە "
ئوویۆنگ وتی و لەگەڵ سان ڕۆشتن

"بوەستن منیش دێم"
جۆنگهۆ وتی و دوایان کەوت

"من و تۆ بەنیاز بووین بڕۆین بە شوێن ئێڵدی؟"
یۆسانگ وتی کە سەیری ئێریکی کرد

ئێریک بەخێرایی سویچی ئۆتۆمبێلەکەی هێنا

"بەڵێ ئێمە دەبێت بڕۆین"
ئێریک وتی لەگەڵ یۆسانگ ڕۆشتنە دەرەوە

"دەی بابزانم ئێوە چ بەهانەیەکتان هەیە"
وتم
کە مینگی و ستێلا و ڤالێریا و یونهۆ و هۆنگ مابوونەوە

"هۆنگ قسە بکە کێشە چییە ؟"
سۆنگهوا وتی

"ئێ ئەوە ڤالێریا دوای مینگی کەوت ئیدی ئێمەش بۆئەوەی ئەوان بوەستێنین هاتین وە ئەوانیش لێرە کەوتن"
هۆنگ وتی

"کەمێک جیاواز بوو لەگەڵ ئەو چیرۆکەی کەمێک پێش ئێستا بۆمنت باسکرد"
وتم
"ڕاستیەکە بڵێ "

"ئێمە چاودێری ئەوەمان دەکرد"
ستێلا وتی

"دەمزانی "
وتم

مینگی ماچی کوڵمەی ڤالێریا کرد

"دواتر قسەدەکەینەوە ئازیزم"
مینگی بە دەنگێکی کچانە وتی و ڕایکرد

ڤالێریا دەستی بە کوڵمەیەوە گرت بوو و شۆک بوو زۆری نەبرد دەستی کرد بە هاوار کردن

"مینگی نەفرەتی چۆن دەتوانی ئەوە لەگەڵ من بکەیت سەر سوتاوی ناشرینی ترسنۆک "
ڤالێریا بە هاوارەوە وتی و دوای کەوت

ستێلا بە پێکەنینەوە دوایان کەوت

"دەی برا پێشیان بڵێ کە ئەوە پلانی تۆ بوو"
یونهۆ وتی کە دەستی لەسەر شانی هۆنگ دانا پێش ئەوەی بڕوا

"ئەو نەفرەتیانە چۆن منیان توش کرد"
هۆنگ لەبەر خۆیەوە وتی

"هۆنگ تۆ منداڵ نیت چۆن کاری وا دەکەیت؟"
سۆنگهوا وتی

"نەخێر برا ئەوە پلانی من نەبوو بەڵکو هی ئارا و یونهۆ بوو "
هۆنگ وتی

"بێ گومان دەیانەوێت تۆڵەی خۆیان بکەنەوە "
وتم

"بۆچی تۆڵەی خۆیان بکەنەوە؟"
سۆنگهوا وتی

زمانم گەست کە زانیم چیم وت
سەیری هۆنگم کرد بە داماوی

"دەی با من ئێوە بەتەنها جێ بێڵم وابزانم ئێوە قسەتان هەیە"
هۆنگ وتی

"بوەستە منیش دێم کارم پێتە"
وتم

"نانا تۆ لێرەبە "
هۆنگ بە پێکەنینەوە وتی و ڕۆشت

لە ژێر لێومەوە نەفرەتم کرد

"تۆ شتێک دەشاریتەوە؟"
سۆنگهوا وتی

"نا من هیچم نەشاردۆتەوە "
وتم

"کەوایە پێم بڵێ یونهۆ و ئارا تۆڵەی چی دەکەنەوە ؟"
سۆنگهوا وتی

دەمم کردەوە تا قسە بکەم

"کچەکەم تۆ لێرەیت ؟"
دایکی سۆنگهوا وتی و نزیک بوویەوە لێمان
"سەیرکە من هەندێک جلم بۆت هێناوە بۆ ئارا بچوک بونەتەوە دڵنیام بۆ تۆ دەبێت بیکە بەرت سەیرکە قەمیسەکەت هەمووی پیس بووە "

"زۆر سوپاس پورێ من ئێستا ئەوانە دەکەمە بەرم "
وتم و جلەکانم لێ وەرگرت

"تۆ "
سۆنگهوا وتی
"من و تۆ قسەمان ماوە "

"پورێ کوڕە کەت واز لەمن ناهێنێت"
وتم

"سۆنگهوا کوڕم جوان نییە هەر دوای ئەو کچە بکەویت "
دایکی سۆنگهوا وتی

"بەڵام دایکە،،،"
سۆنگهوا وتی

"کوڕم دەزانین ئەو خۆشەویستی تۆیە بەڵام باوەڕ بە دایکی خۆت بکە ئەو بۆ هیچ شوێنێک ڕاناکات وە هەر بۆ تۆیە"
دایکی سۆنگهوا وتی

"کێشەکە ئەوە نییە"
سۆنگهوا وتی

"من چاک تۆ دەناسم "
دایکی سۆنگهوا وتی
" دەی بڕۆ لای هاوڕێکانت واز لەو کچەش بێنە و بێزاری مەکە"

" بەگوێی دایکت بکە کوڕی بچووک"
وتم

"هێیی"
سۆنگهوا وتی

"دەی با من کوڕ و دایک بەتەنها جێبێڵم "
وتم و ئەوانم جێهێشت

ڕۆشتمە ژوورەکەی ئارا و قەمیسەکەم لەبەر کردەوە سەیری قۆڵم کرد خراپ سووتابوو
نامەیەکم بۆ ئارا نارد کە بێتە ژوورەکەی و فریاگوزاری سەرەتایم بۆ بێنێت

مۆبایلەکەم لەسەر مێزەکە دانا و ڕۆشتمە گەرماوەکە و قۆڵم جوان شۆرد بە ئاوی سارد

"نەفرەت"
وتم کە قۆڵم ئازارێکی زۆری هەبوو
"باشە چۆن توانیومە ئەوەندە بەرگە بگرم "

قسەکانی جەیمسم بیر کەوتەوە لە ئاوێنەکە سەیری برینە گەورەکەی پشتم کرد کە یادگاری تەمەنی دە ساڵیمە لە ڕووداوێکەوە بۆم ماوەتەوە

بەتەواوی نیوەی پشتم بەو برینە بوو وەک سووتانێک وابوو بیرم دەکردەوە کە زۆر بە خراپی لەسەر شەقامەکە خشاوم و پشتم بە تەواوی سوتاووە

بەهۆی ئەوەی ملم کەمێک ئازاری دەدام نەمدەتوانی بۆ ماوەیک بەو شێوەیە بمێنمەوە بۆیە وازم هێنا لە سەیرکردنی ئەو عەیبە گەورەیەی پشتم

"نۆڤا"
گ

وێم لە دەنگی ئارا بوو


"من لێرەم "
بە دەنگی بەرز وتم

دەرگای گەرماوەکە کرایەوە

"کێشەت چییە فریاگوزاری سەرەتایت بۆچی بوو"
وتی

"شتێکی وا نییە قۆڵم سوتاوە "
وتم

"با سەیری بکەم "
وتی کە سەیری قۆڵمی کرد
"نەفرەت چۆن وای لێهات؟"

"لە کۆلێژ کەسێک خۆی پێدا کێشام و قاوەگەرمەکەی دەستی بەسەر دا ڕشتم "
وتم
"تەنها توانیم بە ئاو پاکی بکەمەوە دوای ئەوە زانیم کە سۆنگهوا بە نیازە ئێرە جێبێڵێت ئیدی پەلەم بوو تا ئەو بوەستێنم"

"گەمژە"
وتی و شەقێکی لە سەرم دا

"بە ئازارە "
وتم و سەرم گرت

"شایەنی ئەوەیت"
وتی و مەرهەمێکی هێنا و لە قۆڵمی دا
"دەبێت ئاگاداری خۆت بیت مشکی گەمژە "

"بە کەس مەڵێ "
وتم
"ڕوونتر بیڵێم بە براکەت مەڵێ"

"خەمت نەبێت"
وتی
"تەواو بووم، دەی من دەچمە دەرەوە تۆش جلەکەت لەبەر بکە و وەرە خوارەوە زۆری نەماوە خواردن ئامادە بێت "

"باشە تۆ بڕۆ منیش ئێستا دێم "
وتم

ئارا کەلو پەلەکانی کۆکردەوە و ڕۆشتە دەرەوە منیش لەدوای ئەو لە گەرماوەکە ڕۆشتمە دەرەوە و ئەو جلەی دایکی سۆنگهوا پێی دابوون کردمە بەرم و قژم ڕێک خستەوە و جلە پیسەکانم خستە نێو جلشۆر پێش ئەوەی بڕۆمە خوارە

"تۆم گرت "
ئوویۆنگ وتی کە لەناکاو لە دوامەوە دەرکەوت شانەکانی گرتم ڕاچەڵەکیم

"گەمژە منت ترساند"
بە بۆڵەوە وتم

"ئەوە چییە لە بەرتا کچێ ڕێک لە مۆز دەچیت"
ئوویۆنگ وتی و دەستی کرد بە پێکەنین

چاوم لێی سوڕاند

"دەی تۆش "
وتم

"بەو بۆنەیەوە حاڵت چۆنە"
وتی

"بەیانی باش قازی ناشرین"
وتم
"تازە بیرت دەکەوێتەوە لە حاڵم بپرسی"

"دەی تۆش هەموو کاتەکە سەرقاڵبوویت دەرفەتی ئەوەم نەبوو کە لە حاڵت بپرسم"
وتی

"باشم "
وتم
"کارەکانت چۆن دەڕوا ئەو ماوەیە؟"

"باش لەگەڵی ئەڕۆین "
وتی
"چی دەربارەی تۆ ؟"

"ئەو ماوەیە کەمێک لاواز بوومە بەڵام باش دەبم "
وتم

"تۆ زۆر خۆت ماندوو دەکەیت لە کۆلێژ بۆ کار لەکار بۆ ماڵەوە تا درەنگانی شەو خەریکی خوێندن دەبین بێگومان مێشکیشت بەرگەی ئەوە ناگرێت "
وتی
"ئێمە پێمان وتی واز لە کارەکەت بێنە تەنها ماندووت دەکا ئێمە خۆمان خەرجیت بۆ دابین دەکەین گرینگی بە خوێندنەکەت بدە"

"من باشم ئوویۆنگ "
وتم
"خەمی منتان نەبێت "

"دەڵێی کە باشم بەڵام من هیچ وای نابینم سەیرێکی خۆت بکە چەندە لاواز و ماندوو دیاری ژێر چاوەکانت ڕەش هەڵگەڕاون تۆ دەبێت ئاگاداری تەندروستیت بیت دڵنیاشم کە زۆر خۆت بە برسیەتی دەهێڵیتەوە چونکە ئەوە سروشتی تۆیە"
وتی
"سۆنگهوا بەوە بزانێت ڕێگەت نادات کە لەسەر کارەکەت بەردەوام بیت"
وتی

"بێ گومان ئەو نابێت بیزانێت"
وتم
"تۆ هیچی پێ ناڵێیت"

"قسە کردن لەگەڵ تۆ بێ سوودە "
وتی
"دەی بابڕۆین بۆلای ئەوانی تر "

...............................

"گەنجینە "
باوکی سۆنگهوا وتی

هەموومان سەرنجمام لەسەر خواردنەکان ڕۆشت بۆ باوکی سۆنگهوا

"بۆچی بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ پشوو نادەن و پێکەوە گەشتێک بکەن"
باوکی سۆنگهوا وتی

هەموومان سەیری یەکتریمان کرد

"لەڕاستیدا من نابێت کافێکە جێبێڵم هەرخۆی شاگردێکم ئەمرۆش نەمتوانی بڕۆم بەڵام ئێوە دەتوانن بڕۆن "
وتم

"بە دوو ڕۆژ دەرناکرێی نۆڤا هەر خۆی خاوەنی کافێکە کەسێکی زۆر باشە وە هاوڕێی بێنە بۆیە دڵنیام ڕازی دەبێت"
ئێریک وتی

"کێشەکە ئەوە نییە "
وتم
"من پێویستە کەمێک زیاتر خۆم ماندوو بکەم "

"کەمێک پشوو بەخۆت بدە تۆ هیچ بەزەیت بەخۆتدا نایەتەوە سەیرێکی حاڵت بکە "
هۆنگ وتی

"ئەوان ڕاست دەکەن کچەکەم سەیرێکی خۆت بکە کۆتاجار کە تۆم بینی بەو شێوەیە نەبوویت "
دایکی سۆنگهوا وتی
"سەیرێکی خۆت بکە تەواو لاواز بوویتە وە هەروەها دووری نابینم ئەگەر نەخۆش بیت وە دڵنیاشم بەباشی ناخەوی "

"بێ گومان پورێ تەواوی ڕۆژەکە لە کۆلێژە دواتر بێ ئەوەی پشوێک بدات خەریکی کار دەبێت و دواتر کە دەگەڕێتەوە زۆر جار بە هۆی ماندوو بونەوە نان ناخوات تا درەنگانی شەو خەریکی خوێندن دەبێت"
ئێڵدی وتی
"باوەڕم پێ بکەن جار هەبوو دوو ڕۆژ بە برسیەتی دەمایەوە هیچ کاتێک تەرخان ناکات تا شتێک بخوا زۆرجار بەزۆر شتێکی دەرخوارد دەدەم تا کەمێک هێزی هەبێت جگە لەوەش ئەو ماوەیە لە وانەکانی زۆر خراپە و هەمووکات خەیاڵی دەڕوا لە سێ تاقیکردنەوە دەرنەچوە تاوەکو ئێستا "

"نەتدەتوانی دەمت بگریت و قسە نەکەیت؟"
وتم

"من و تۆ دواتر قسە دەکەین لەسەر ئەو بابەتە نۆڤا "
سۆنگهوا وتی
"سێ شەمە هەمووتان ئامادەبن دەڕۆین بۆ خانووی نێو دارستانەکە وە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ دەمینێینەوە "

"سەیرکە،،،،"
سۆنگهوا ڕێگەی نەدا قسەکەم تەواو بکەم

"وتم دواتر قسە دەکەین نۆڤا "
سۆنگهوا وتی
"دەی نانەکەتان بخۆن "

بە گرژیەوە سەیری ئێڵدیم کرد

"هەموو شتێک باش دەبیت "
سان چرپاندی لە نزیکمەوە سەیریم کرد و خەندەیەکم بۆی کرد

"هەموو شتێک جگە لە من"
وتم

"تۆش باش دەبیت چونکە براکەت لێرەیە لەگەڵتە و هەمووکات پشتت دەگرێت"
وتی

"سوپاس سان"
وتم

"من براتم بۆیە پێویست بە سوپاس ناکات "
وتی

خەندەیەکم بۆی کرد پێش ئەوەی دەست بکەم بە نان خوارد مۆبایلەکەم بردە ژێر مێزەکە و نامەیەکم بۆ ئێڵدی نارد و دەستم کرد بە نانخواردن

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

دوای خوانی ئێوارە هەموومان لە هۆڵەکە کۆبوینەوە و خەریکی قسە کردن بووین

"بۆچی ئێوەش نایەن؟"
یۆسانگ وتی کە سەیری ئێریک و ئێڵدی کرد

"لە ڕاستیدا ئێمەش حەزمان دەکرد بەڵام کارێکی گرینگمان هەیە"
ئێریک وتی
"با بۆ کاتێکی تربێت "

"بە ئارەزووی خۆتان "
یۆسانگ وتی

سۆنگهوا بەلاما تێپەڕی

"لە ژوورەکەم چاوەڕێت دەکەم"
وتی و ڕۆشتە سەرەوە

تفی نێو دەمم قوتدایەوە لە ترسا

پێم باشتربوو لەشوێنی خۆم بمێنمەوە و وام خۆم نیشانبدەم کە گوێم لە هیچ نەبووە

" هاوڕێیان بەیانی پشوە هەر وەک دەزانن بۆچی دوبارە کۆنەبینەوە "
ئوویۆنگ وتی

"من پێم ناکرێت دەبێ بخوێنم"
وتم

"منیش دەبێت لەگەڵ هاوڕێیەکم دەرچم"
یونهۆ وتی

"کێ؟"
ستێلا وتی

"ئێوە نایناسن"
یونهۆ وتی

من و هۆنگ و ڤالێریا بە بزەوە سەیری یەکتریمان کرد

"باشە کەوایە تەنها ئەوەندەمان دەبین "
ڤالێریا وتی

"لە ڕاستیدا منیش پێم ناکرێت"
ئارا وتی

"تۆش لەگەڵ هاوڕێیەکت دەرچوونت هەیە"
ستێلا بە بزەوە وتی

"شتێکی وایە "
وتی

"ئەوەی من بیری لێدەکەمەوە تۆش بیری لێ دەکەیتەوە؟"
جۆنگهۆ بە چرپە وتی
"ئارا و یونهۆ پێکەوە دەردەچن؟"

"ڕێک ئامانجەکەت پێکا"
بە هەمان تۆنی ئەو وتم

"سەیرکە هەموویان کەوتنە دەریایی ئەشقەوە تەنها من ماوم"
جۆنگهۆ وتی

"تۆش لەگەڵ دراماکانت لە دەریایی ئەشق گیرت خواردوە "
وتم

مۆبایلەکەم دەنگی لێوە هات

سەیرم کرد

*درێژی کەلە بەتاڵ*
"من ماوەیەک دەبێت چاوەڕێی تۆم خێرا وەرە "

مۆبایلەکەم لە شوێنی خۆی دانایەوە

"کێ بوو؟"
جۆنگهۆ وتی

"سۆنگهوا "
وتم
"دڵنیام دەیەوێت دەمەقاڵێم لەگەڵ بکات من ناڕۆم بۆ لای "

"ئەمڕۆ ئەو کوڕە شەڕی لەگەڵ نەکردوی دڵی خەریکە ئەتەقێت"
جۆنگهۆ وتی
"ئەو هەر تۆ دەگرێت و شەڕی خۆی پێت ئەفڕۆشێت بۆیە باشترە بچی بۆ لای "

"وازی لێبێنە "
وتم
"هەموو شتێک بەدڵی ئەو نابێت "

مۆبایلەکەم نەدەوەستا سۆنهگوا بەردەوام بوو لە ناردنی نامە یان پەیوەندی دەکرد بۆیە ناچار بووم مۆبایلەکەم بێدەنگ بکەم

"دەزانی بەو کارەت زیاتر توڕەی دەکەیت ئەو هەر تۆ دەگرێت"
جۆنگهۆ وتی

"بەڵام ئەمرۆ نا "
وتم

"ئێمە دەبێت بگەڕێینەوە "
سان وتی کە هاڵسایەوە لەگەڵ ئوویۆنگ و یۆسانگ

"بۆچی وا زوو؟"
دایکی سۆنگهوا وتی

"زۆر سوپاس پورێ ئێمەش حەزمان دەکرد زیاتر بمێنینەوە بەڵام پێویستمان بە کەمێک پشوو هەیە وە پێویستە بەیانی سەردانی دایکم و باوکم بکەم بۆیە دەبێت بەیانی زوو هەڵسم"
سان وتی
"بۆیە با جارێکی تر بێت"

"منیش لە سەر ڕێگەی خۆتان بگەڕێننەوە ماڵەوە "
وتم و هەڵساماوە

"تۆ بۆ هیچ شوێنێک ناچیت"
سۆنگهوا وتی کە هاتە خوارەوە
"من خۆم تۆ دەگەڕێنمەوە ماڵەوە بۆیە جارێ دانیشە"

"پێویست ناکات "
وتم
"هەم من دەبێ لەسەر بابەتێک قسە لەگەڵ ئەوان بکەم بۆیە پێویست بەوە ناکات "

"نۆڤا"
سۆنگهوا وتی

"سۆنگهوا وازی لێبێنە با ئەوە بکات کە دەیەوێت "
هۆنگ وتی
"هەم ئەوان هەر دەگەڕێنەوە ماڵەوە لەسەر ڕێگای خۆیان دەیگەڕێننەوە ماڵەوە "

سۆنگهوا بە شێوەیەک سەیری دەکردم وەک ئەوەی پێم بڵێت
'هەر دەتگرم بۆ کوێ دەچیت '

"باشە بگەڕێوە وە ئاگاداری خۆتبە"
وتی

"دەی نۆڤا"
ئوویۆنگ وتی

"شەوتان شاد"
وتم پێش ئەوەی لەگەڵ سان و وویۆنگ و یۆسانگ بڕۆم

خەریک بوو دەڕۆشتینە دەرەوە کە سۆنگهوا ئێمەی وەستاند

"بوەستن"
سۆنگهوا وتی و هاتە لامان
"ئێوە بڕۆن من کەمێک قسەم هەیە لەگەڵ نۆڤا"

"سۆنگهوا قسەکانت بۆ کاتێکی تر هەڵگرە ئێمە دەبێت بڕۆین"
سان وتی

"تەنها دوو خولەک "
سۆنگهوا وتی

"تەنها دوو خولەک"
سان وتی پێش ئەوەی لەگەڵ یۆسانگ و ئوویۆنگ بڕۆنە دەرەوە

"بۆچی نامەکانمت پشت گوێ خست؟"
وتی و نزیک بوویەوە لێم

تفی نێو دەمم قوتدایەوە

"سەیرکە ئێستا کاتی لێپرسینەوە نییە ئەوان من جێ دەهێڵن"
وتم و بەرەو دواوە گەڕامەوە

"تۆ زۆر بە زەحمەتی نۆڤا "
وتی و دەستی لەسەر نیوچەوانی خۆی دانا
"بەڵێنم پێ بدە هەر کە گەڕایتەوە ماڵەوە بخەویت"

"هەوڵ دەدەم "
وتم

"نۆڤا"
بە ئاگاداریەوە وتی

"دواتر قسە دەکەینەوە "
وتم و ماچێکی کوڵمەیم کرد و خێرا ڕۆشتمە دەرەوە

"هێی فێڵباز"
هاواری کرد

دەستم کرد بە پێکەنین

"دەی با بڕۆین"
وتم کە ڕۆشتمە نێو ئۆتۆمبێلەکە لەلای یۆسانگ دانیشتم

"دەی "
سان وتی کە ئۆتۆمبێلەکەی بەکار خست و دەستی کرد بە ڕۆشتن

سەیری یۆسانگم کرد کە خەریکی مۆبایلەکەی بوو
بێ بیرکردنەوە دەستم کرد بە شەق لێدانی

"من گوتم دەتکوژم "
وتم و خەریکی لێدانی بووم

"خودایە ، نۆڤا دوورکەوە تکایە"
یۆسانگ وتی و دەیوست بەرگری لە خۆی بکات
"تەواو تەواو بمبوورە "

ئوویۆنگ و سان پێمان پێدەکەنین

یۆسانگ هەردوو دەستی گرتم

"تۆم گرت"
وتی و ختوکەی دەدام
"تۆ بۆچی ئەوەندە حەزت لە ئاژاوەیە "

"ت،،تکایە،،بەسە "
بە پێکەنینەوە وتم

"تەواو یۆسانگ وازی لێبێنە تۆ دەیکوژی"
ئوویۆنگ وتی

یۆسانگ لێم دوورکەوتەوە

"گەمژە"
بە هەناسە بڕکێوە وتم

"من ئوویۆنگ و سان نیم تا لە ژێر دەستت بێدەنگبم"
یۆسانگ وتی

"واز لەوە بێنن هەواڵێکی زۆر خۆشم پێیە"
وتم

"چییە؟"
ئوویۆنگ وتی

"لەگەڵ باوکم و جەیمس ئاشت بووینەوە "
بە دڵخۆشیەوە وتم
"بیرم چوو پێتان بڵێم "

"ئەوە تۆ بەڕاستە؟"
سان بە دڵخۆشیەوە وتی
"باوەڕناکەم ، چۆن ؟"

"لە ڕاستیدا هەمووی بەهۆی سۆنگهواوە بوو "
وتم
"ئەگەر ئەو نەبا هەرگیز ئەوە ڕوی نەدەدا وابزانم"

"خودایە من چەندە دڵخۆشم"
یۆسانگ وتی و منی لە باوەش کرد
"مشک تۆ دەبا پێش هەمووان ئەوەت بە ئێمە وتبا"

"کوڕە هێواش "
وتم
"هەر خۆی ئێوە یەکەم کەسن زانیتان"

"تۆ دەبێت سوپاسی سۆنگهوا بکەیت"
سان وتی

"من ئەوەم کرد "
وتم

"کەوایە دەبێت ئاهەنگێکی بچووک بگێڕین "
ئوویۆنگ وتی

"واز لە ئاهەنگ بێنە، من بە هەموو شتێکم زانی جەیمس پێ وتم "
وتم

یۆسانگ و ئوویۆنگ و سان بێدەنگ بوون و هیچ قسەیەکیان نەکرد

"ئێوە دەبا هەموو شتێکتان بەمن وتبا "
وتم
"ئێمە بەڵێنمان دابوو کە هیچ شتێک لە یەکتر نەشارینەوە و درۆ لەگەڵ یەکتر نەکەین بەڵام سەیرکەن ئێوە بۆ ماوەی دوانزە ساڵە درۆتان لەگەڵ کردووم "

"ئەوە هەڵەی ئێمە نەبوو خێزانەکەت داوایان لێ کردین کە هیچت پێ نەڵێین"
وویۆنگ وتی

"بەڵام هێشتا دەبا پێتان وتبام "
وتم
"لەوانەیە زۆر شتی گۆڕیبا لە ژیانم "

"ئەوە هەر ئێمە نەبووین کە درۆمان کرد تۆش زۆر شت دەشاریتەوە و درۆ دەکەیت ئەو ماوەیە"
سان وتی

"ناچار بووم "
وتم
"بەڵام هیچ شتێک لەوانە ڕوویان نەدەدا ئەگەر شتێکی واتان لێ نەشاردبامەوە ئاخر پێم بڵێن شتێکی وا کەی پێویستی بەوە بوو ئەو هەموو ساڵە من لە مەڕەقا بهێڵنەوە دەبا بتان وتبا بەهۆی کەلەڕەقیەکەتەوە کەوتیە نەخۆشخانە کێ شتێکی وا دەشارێتەوە "

"چی؟"
سان وتی

"ئەڵێم ئەبا پێتان وتبام کە توشی ڕوداوی هاتوچۆبوومە کاتێک دەمویست بۆلای دایکم بڕۆم لە نەخۆشخانە"
وتم


"ئ،،ئێ وەک وتمان ئەوە داواکاری خێزانەکەت بوو "
یۆسانگ وتی

"تەواو ئێمە دوای لێبوردن دەکەین "
سان وتی
"با ئەو بابەتە داخەین"

"هەر چۆنێک بێت "
وتم
"منیش داوای لێبووردن دەکەم لە کۆتایدا ئەوە داواکاری خێزانەکەم بوو ئێوە چیتان پێدەکرا وە ئەوکات مناڵ بوون"

"بەو بۆنەیەوە سۆنگهوا کەمێک بێزار دیاربوو"
ئوویۆنگ وتی

"کەس لەو کوڕە تێناگەت"
وتم

"لە ڕاستیدا کەس لە تۆ تێناگەت هەموومان دەزانین بۆچی بەو شێوەیە بوو "
سان وتی
"ئەو بۆ تۆیەتی "

"من خۆم دەزانم چی دەکەم من ئاوا زۆر باشم و کێشەم نییە "
وتم

"دەڵێی باشم سەیرێکی خۆت بکە لە ئاوێنە بەو حاڵەت دەڵێی باش ؟"
سان وتی

"بەڵێ بەو حاڵەی خۆم دەڵێم باشم "
وتم
"ئەو بابەتەش داخە نامەوێت قسەی لەسەر بکەم"

"بێگومان چونکە دەزانی ئێمە ڕاست دەکەین"
سان وتی

"سان ئەو منداڵ نییە دەزانێت چی دەکات "
یۆسانگ وتی
"بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ مەکە"

"منداڵ نییە بەڵام وەک منداڵێک مامەڵە دەکات "
سان وتی

"تۆ گوتن کە لە هەموو بارودۆخێکدا پشتت دەگرم مەبەستت ئەوجۆرە پشت گرتنە بوو؟"
وتم
"ئەگەر مەبەستت ئەوە بوو سوپاس نامەوێت"

"دەتەوێت پشتت بگرم کە ئەشکەنجەی خۆتت دەدەیت؟ "
سان وتی
"ئەویە تۆ دەیکەی ئەشکەنجە دانی خودی خۆتە"

پفێکم کرد

"قسە کردن لەگەڵ تۆ هیچ سوودی نییە "
سان وتی
"ئێستا زانیم جگە لە سۆنگهوا کەسیتر دەرەقەتی تۆ نایەت"
.
.
.
.
.
.
.
.
...........................

لە هەر هەڵەیەک ئاگادارم بکەنەوە

هیوادارم چێژتان لێی بینیبێت 💕🙂

Continue Reading

You'll Also Like

5K 234 31
Top taehyung Bottom jungkook ❗ DISCLAIMER ❗ ꗃ This story is a pure fiction it doesn't have any connection with idols don't take it seriously it's ju...
753K 21.3K 57
Warning: 18+ ABO worldကို အခြေခံရေးသားထားပါသည်။ စိတ်ကူးယဉ် ficလေးမို့ အပြင်လောကနှင့် များစွာ ကွာခြားနိုင်ပါသည်။
21.9K 3.1K 28
خــوێن باییی تەنها کتێبێک نیە ...خوێن بایی ژیانە! ئاگاداری:ئەم ڕۆمانە دەکرێ وشەی نەشیاو یان تراژیدیاو ئەشکەنجە وە دیمەنی نەشیاوی تێدا بێ ، تاکەئامانج...
2.7K 397 8
10 خـولـەک و چـیـرۆکـێـک !