چاوەکانی

By btscorelove

5.5K 809 176

ئەو چیرۆکەی گەورەترین سەرکەوتنم پێ بەدەستهێنا ، ئەو چیرۆکەی شەوان بەخەبەری دەهێنام، ئەو چیرۆکەی خۆمانمان تێدا... More

بەشی یەکەم🌸
بەشی دووەم🌸
بەشی سێیەم🌸
بەشی پێنجەم🌸
بەشی شەشەم🌸
بەشی حەوتەم🌸
بەشی هەشتەم🌸
بەشی نۆیەم🌸
بەشی دەیەم🌸
بەشی یانزدەیەم🌸
بەشی دوانزەیەم🌸
بەشی سیانزەیەم🌸
بەشی چواردەیەم🌸
بەشی پانزەیەم🌸
بەشی شانزەییەم🌸
بەشی حەڤدەیەم🌸

بەشی چوارەم🌸

294 51 4
By btscorelove


(کەسێکی تر..)

ـ

کاتی شتی نوێ هاتووە ئیدی مرۆڤ بۆی
نیە لە ڕابردوو بمێنێتەوە ، وەک وتیان ڕابردوو
لە ڕابردوو و ئێستاش دەڕوات، بەڵام بۆ جەنگکوکیش
وابوو هەمووشت ئاوا بەئاسانی پێی دەڕۆشت؟

کاتی نەشتەرگەریەکەی جەنگکوک دەهات دیاربوو
هەمووشت وۆنهوو بۆی ڕێک خستبوو ئیدی کاتی
ڕۆشتنە بۆ جاپان و تاقی کردنەوەی شتی نوێ..

دایکی جەنگکوک بە هێمنی جلە بۆن خۆشەکانی
کوڕەکەی هەڵدەگرت بۆنی دەکرد بۆ کۆتا جار و
دەیخستە ناو جانتای سەفرەکەی ..ئەو فرمێسکانەی
هەرگیز کوڕەکەی نەیدەبینی لە پشتیەوە دەیڕشت بۆی

«دایکە..ئایا دەگری؟»
«یا جەنگکوک گریانی چی؟ ئەو باشە»
لوونا خۆی فرمێسکی دەڕشت و
جەنگکوکی ئارام دەکردەوە بەوەی ناگرین.

خاتوو جیۆنگ بەهێمنی جانتاکەی دایە دەستی
وۆنهوو و لوونا بەیەکەوە ڕۆشتن لەوانەیە بیانەوێ
دایک و کوڕە دڵشکاوە بەجێبهێڵن لە خاڵێک .

چەند قورسە دایکێک تەماشای ڕۆڵەکەی بکات
و بێ هیچ وشەیەک تێبگات لێی کە ئێستا دەترسێ
و شڵەژاوە و بێتاقەتە بە پەرۆشە..
لەوانەیە لە توانای ئەو نەبێت بڕوات و ئاگاداری
جەرگی بێت بەڵام دەتوانێ هەنێ وشەی بۆ وشک
بکات..

«کوڕەکەم..نازدارەکەم، باشترینەکەم..
ئازیزم- کەس نازانێ ئەم چارەنووسە کوێرە
چی بۆ هەڵگرتووی و نازانم- کەی دەگەڕێیەوە
بەڵام تۆ بۆ هەمیشە من لەم خاڵە دەبینی ..باوەش
بۆ دەکەمەوە و ئامێزدەگرم و خۆشمدەوێیتەوە..
هەرگیز نەڵێی بێ منی لەوێ من چاوەڕوانتنم
و لەوێ دڵم بەجێدێڵم لات.. من..جەنگکوک من
دایکی تۆم ..تۆ بۆ هەمیشە کەروێشکە بچوکەکەی
منیت»

«دا..دایکە»

جەنگکوک دایکە بێ چارەکەی خستە باوەشی
خۆی لە ئامێزی خۆی گرتی دەیوست لایەنی
کەم بۆنی و فەمێسکی دایکی بەو بمێنێتەوە
ڕاستە ئەم چارەنووسە هیچ دیاری نەهێشت بۆی
بەڵام ئایا ڕۆژێک دایکی دڵخۆش دەکات؟

لوونا لەپشت دەرگاکە لەباوەشی وۆنهوو مابوو
بینینی ئەو کەسە ڕۆحی لەت لەت دەکرد و وێرانی
دەکرد جەنگکوک تاکە هاوڕێیان بوو تاکە کەس
بوو لەم ساتە خۆشیان بوێت و ئاگاداری بن..
بەڵام ئایا ئەوان باشدەبن لەگەڵی و بیناییان بۆ
دەهێنەوە؟ ئایا ڕەنجی ئەم هەموو ساڵە هەر
بەتاریکی بۆی دەمێنێتەوە؟؟

لە چاو ترووکاندنێک جەنگکوک لەناو تەیارەکە
بوو لە تەنیشت لوونا دانیشتبوو هەناسەی هەتا
دەهات قورستر دەبوو بۆ یەکەم جار هەست بە
زەوی ناکات و لەبیری دەکات! تاکە شت
چاوەکانی جەنگکوکی بە کراوەی و دڵەکەی بە
ئارامی دەهێشتەوە قسەکانی دایکی بوو ئەو
تۆزە وشەی دڵی لەگەڵی پێسپارد..

لوونا تەماشای جەنگکوکی دەکرد کە چۆن دەترسا
ئارەقەی دەکردەوە، ئایا ئەو حاڵی باشە؟
«جەنگکوک باشیت؟»
«ئاهـ بەڵێ تەنها کەمێک دەترسام»
«هیچ نیە جەنگکوکی سەرەتا هەمووشت وایە»
«ئایا من باشدەبم؟ هەست بەهەناسە توندی دەکەم»
«جەنگکوک تکایە ..تەنها لەبەر ئەوە وایت..
چونکە یەکەم جارە تەنها هەناسەبە ..دوای
سێ کاتژمێر ئێمە دەگەین بۆیە..هێمن بە»

سێ کاتژمێر لای جەنگکوک بوو بە سێ خولەک تا
بنوێت..

شەو لە سیئۆل زۆر جوانتر بوو جیاواز و ئاسمانی پڕ
ئەستێرە بو وتای حەزی دەکرد کەمێک لە ئاسمانی
ئەم شارە بباتەوە گوندەکەی و پیشانی جەنگکوکی
بدات کە شەوانی سیئۆل چەند پڕ ئەستێرەیە..
٤ مانگ تەنها ٤ مانگی دەوێت تا تای لەم کابووسە
دەڕواتەوە بۆ گوندەکەی و بۆخۆی باوەشی ئەو
دەکات و باسی ئەم ٤ مانگە دەکات کە چەند قورس بووە
بۆی و ئازاری داوە..

تای تەماشای هەموو ئەو وێنانەی کردبوو کە لە چرکاندی
هەر بەهارێک جەنگکوکی خستبووە ناوی ، دڵی
بۆ دەست لێدانێکی جەنگکوک لەت دەبوو ووشک دەبوو
دەمرد و زیندوو دەبوویەوە هەندێک جار هەناسەی
دەگرت و فرمێسکی پێدەڕشت جەنگکوک بوونی تای ناونرابوو.

*زەنگی تەلەفوون*
«بەڵێ؟»
«ئۆهـ کوڕم ئایا تۆیت؟»
«بەڵێ کیم تایهیۆنگە بەڕێز؟»
«....»
«ئۆهـ خاتوو چۆی؟»

«ڕۆژی دواتر»

ڕۆژ لە جاپان جوانتر و گەشتر بوو زۆر
ئاسوودە و هەوایەکی پاکی هەبوو هەموشت
لێرە کەمێک لە گوندەکەی لەبیر دەبردووە.
قسە و زمنای کەسانی ئێرە زۆر جیاواز بوو
تەنانەت پێکەنین و گریان و هەناسەدانیان
ئایاهەموو کەسێک ئاوا جیاوازە ؟

«بەڕێز جەنگکوک کەی بینایت لەدەستدا؟»
«من خۆم نازانم بەڵام دایکم وتی کە هەر لەدایک بووم
وا هەستی کردووە کە کوێر بووم چونکە نەمتوانیوە ستانێک
ببینم و بکەم کە منداڵی ئاسای دەیانکرد!»
«ئەی چیتر؟»
«ئەو هەمیشە دەیوت پێم کە تۆ چاوەکان ڕەنگی هەیە، ئایا
چاوەکانم ڕەنگیان هەبێت ئەوا چاک دەبمەوە؟»
«بێگومان چاوەکان ڕەنگی قاوەییان هەیە!»

دکتۆرەکە بەهێمنی لایتێکی بەهێزی دا لە چاوەکانی
جەنگکوک تا بزانێت هیچ کاردانەوەی دەبێت
جەنگکوک خێراتر و خێراتر چاوەکانیدەترووکاند!

« ئایا هەست بەهیچ دەکەیت؟»
«بەڵێ ڕووناکی بەهێز بوو ..دڵنیانیم سەیارە؟»
«کەواتە دڵخۆش بە چونکە هێشتا بیلبیلەکان دەماری
زیندوویان تێدا ماوە و چاوەکان لەوانەیە دووبارە
بینایان بۆ بێتەوە»
«بەڕاست؟»
«بێگومان بەڕیز جەنگکوک ، بەڵام دەمەوێت
بڕوای تەواو بەخۆت هەبێت لە ڕۆژی نەشتەرگەری
ئاگاداری تەندرووستی و دەروونت بیت ، وە دڵنیام لە
دوای دوومانگ چاوەکان کرانەوە ئیدی دەتوانی
ئازیزان و خۆشەویستان ببینیت بۆ هەمیشە»

وۆنهوو سوپاسی بەڕێز ئوونی کرد تا یارمەتی جەنگکوک
بدات لە ڕۆژی نەشتەرگەری ، بۆیە مانگی یەک هەموو
ڕاهێنانێکی چاویان بە جەنگکوک کرد وەک کەم خەوی
زۆر خەوی ڕووناکی بەهێز جۆری ترووکاندن و فرمێسک
و بەهێزی نوقاندن و داخستن و کردنەوە، چاوەکانی جەنگکوک
خەریک بوو ڕەنگی لەدەست دەدا چونکە ئەم کارانە بۆ
ئەو زۆر بوو لەوانەبوو ئەگەر کەسێکی وەک تای لەوێ
بوایە هەرگیز ڕێگەی نەدایە بەوان ئاوا لە چاوەکانی
جەنگکوک بکەن چونکە بیری بوو کە تای هەمیشە دەیوت
بەو کە "جەنگکوکی سەد جار بە کوێری خۆشدەوێت تا
جارێک بە ساغی "

هەتا دەهات ڕاهێنانەکان قورستر بوو بەڵام جەنگکوک
بەهێز بوو ئەو دەبوو ئەم کارە بکات بۆ ئەوان پاشان
خۆی و پاشان خۆی..دوبارە خۆی..
نابێت وا زوو وازبهێنێت لە ئاواتەکانی .
کات کورتر و کورتر دەبوو تا گەیشە سێ رۆژ پێش
نەشتەرگەریەکە ئایا ئەمە کۆتای دەبێت؟

وۆنهوو ڕۆشتە ژووری تایبەتی جەنگکوک تا
ئەو ببات بۆ لای بەڕێز ئوون کاتژمێری نەشتەرگەریەکە
دانێت بۆ جەنگکوک بۆ نەشتەرگەریەکەی
بینی کە چۆن لەسەر بێدەکەی دانیشتووە و ڕووی
لەپەنجەرەکەیە ئەمڕۆ خۆر زۆر جوان دەنیشێت و
ئاسمان پرتەقاڵی دەکات بەڵام چەند شەرمەزاریە
کە جەنگکوک ناتوانێ ئەم جوانییە ببینێت!

«جەنگکوک»
«بەڵێ!؟»
«ئایا ئامادەیت بڕۆی؟»
جەنگکوک زەردەخەنەیەکی کرد و جوانی
خۆری شاردەوە لە پشتی
«ئم ئامادەم با بڕۆین»

«دووڕۆژ پێش نەشتەرگەریەکە»

وۆنهوو جەنگکوکی زیاتر بەجێدەهێشت
تا نزیکتر دەبوونەوە لە نەشتەرگەریەکە
چونکە هەر پەستانێکی دەروونی و جەستەی
ئەگەری هەبوو کاردانەوەیخراپی هەبێت و
یەک دڵۆپە فرمێسک لەوانەبوو کۆتا ئاواتی
جەنگکوک بشکێنێت! بەڵام ئایا خۆی ئاگادار
بوو لەووەی کە ئەم کارە دەکات لە خۆی؟ ئایا
جەنگکوک دڵنیابوو لەوەی کە ناگرێت کاتێک
تەنهایەوە بیردەکاتەوە ئایا لەپڕ مێشکی بازنە
درووست ناکات و نایباتەوە لای ئەو کەسەی
بێ ماڵئاوای بەجێیهێشت نایبات بۆ شارێک
کە تائێستا نەیبینیوە؟ ئایا نایباتەوە باوەشی
کوڕێک کە دوومانگ لەمەو پێش مرد؟
ئایا ئیدی ئەو بوونی هەیە؟ ئایا نایباتەوە
لای تای؟ ترسی جەنگکوک خەریک بوو
دەیخوارد کاتێک بیری دەکردەوە لەوانەیە ئیدی
پێویستی بەو نەبێت کاتێک چاوەکانئ باشدەبن!

جەنگکوک چاوەکانی داخست و ئاواتە
خواز بوو کە چاوەکانی کردەوە ئیدی چاوەکانی
بەر تای نەکوێت ئاواتی دەخواست کاتێک
گەڕایەوەگوندەکە تای لەوێ نەمابێت و ڕۆشتبێت
چونکە ئیدی ئەو منداڵە نابێت تای یارمەتی بدات
لە ڕۆشتی و پاراستنی و خواردن پێدانی ئیدی ئەو
ئەو منداڵە نابێت بگریێت لەباوەشی کەسێک کە نەبووە!
ئیدی جەنگکوک مناڵنابێتەوە تا تای بیگرێتەوە باوەش.
وە لەوانەیە ئیدی ئەو جەنگکوکە نەمێنێت و بمرێت !
بیرکردنەوە لەتای جەنگکوکی دەگریاند و ئازاری
دەدا کوڕطک کە باوەشی خۆی کردەوە بۆی ئازاری
ڕۆحهی و سنگی جەنگکوکی دەدا ، بۆنی ئەو خەیاڵی
کوشتبوو و خاوەنی وشەی خۆشی نەمابوو..

چەند قورسە بڕیاری دا بێکەسێک بژی کە هەموو ژیانی
پەیوەست بوو ، چەند دڵڕەقانەبوو لەگەڵ چاوەکانی کە
وا بڕیاری پێدا تای نەناسێتەو ەلە کاتێک دەستەکانی شێوەی
ئەوی وەردەگرت لە دەستلێدانی هەر دەمووچاوێکی نامۆ بە
ئاواتی ئەوەی ئەوە تایبێت و باوەشی بکات..

«تای نیە ئیدی ئەو ..بۆ هەمیشە مرد»

ـ
ـ
چاوەڕوان بن<٤

Continue Reading

You'll Also Like

163K 4.4K 76
Elena's twin sister, Ember, (younger by 12 minutes) Is the responsible, levelheaded sister. Shy and bookish, she is very close to their younger broth...
13.1K 1.7K 24
تایهیۆنگ تۆ شازادەی جێنیشینی ئەبێ گوێی نەریتی باوباپیرانت بکەی تایهیۆنگ تۆ تۆشی کێشە ئەبی بۆچی هاتویتەتە جیهانی مرۆڤایەتیەوە خاوەنشکۆ من ئاشقی مرۆڤێک...
4.5K 674 9
𝐓𝐚𝐞𝐤𝐨𝐨𝐨𝐤 𝐉𝐮𝐧𝐠𝐤𝐨𝐨𝐤 : 𝐭𝐨𝐩 𝐓𝐚𝐞𝐡𝐲𝐮𝐧𝐠: 𝐛𝐨𝐭𝐭𝐨𝐦 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞𝐫 : 𝐬𝐚𝐫𝐝𝐨𝐧𝐲𝐚
26.7K 5.2K 52
«هـەر فـرمـێــسـک و بـێ دەنـگـی و تـەنـهـایـی و هـەنـاسـەیـەکـی قـوڵ ، هـەزاران ئـازاری پـەنـگـخـواردوو و سـەدان ئـازاری دەرنـەبـڕاون» Top tae Botto...