The Godfather [L.TY]✓

By Lavin-kpop-story

4.4K 720 2.1K

-Lee Taeyong kurdish story. -Mafia AU مافیایەک کە ڕێگە بە بازرگانی ماددەی هۆشبەر نادات... مافیایەکی دادپەروەر... More

The Godfather
The Godfather(1)
The Godfather(2)
The godfather(3)
The godfather(4)
The godfather(5)
The godfather(6)
The godfather(7)
The godfather(8)
The godfather(9)
The godfather(10)
The godfather(11)
The godfather(12)
The godfather(13)
The godfather(14)
the godfather(15)
The godfather(16)
The godfather(18)
The godfather(19-End)

The godfather(17)

116 20 34
By Lavin-kpop-story

Vote before reading...★

Thanks...♡

Enjoy...㋡

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"ئهم...بەدڵنیاییەوه کەمێکی تر ئەگات تێیۆنگ...تەنها دابنیشە".

مارک وتی و تێیۆنگیش سەری لەقاند و دانیشت...

"من تێناگەم...ئەو بۆچی ئاوا لەناکاو دەرکەوتەوە؟".

جیون وتی...

"کەسمان لەوە تێناگەین...تۆ تاکە کەس نیت کە بەو جۆرە بیر ئەکەیتەوە".

تێمین وتی...

دینگ...دۆنگ...

زەنگی دەرگا بوو

دەرگاکە کرایەوە و دایکیان هاتە ژوورەوە...

تێیۆنگ بە زۆر دانی بە توڕەییەکەیدا گرتبوو...

"سڵاوتان لێ بێ ڕۆڵەکانم".

کەسیان هەڵنەستان و وەڵامیان نەیایەوە...

جگە لە لێکسی کە هەستایەوە و چەمایەوە بۆی...

ئەو دانیشت و ڕووی له تێیۆنگ کرد...

"کوڕەکەم...باوکی ڕۆحی...زۆر بیرم ئەکردی..."

وتی و ویستی دەستی بگرێت...

تێیۆنگ دەستی لادا و سەیرکردنێکی ترسناکی پێ بەخشی...

"بۆچی لێرەیت؟
با بیرت بێنمەوه...جیون هاوسەرگیری کرد تۆ لێرە نەبوویت...
باوکم مرد تۆ لێرە نەبوویت
جیون...
من هاوسەرگیریم کرد هەر لێرە نەبوویت...ئێستا بۆچی لێرەیت؟".

تێیۆنگ وتی...

"ئەزانم...هەقی خۆتانە کە ئاوا ئەکەن...
مارک؟ کوڕم بۆیان ڕوون بکەرەوە".

هەموویان سەریان سوڕما کاتێک ناوی مارکیان هێنا...

"مارک؟ تۆ چ پەیوەندیەکت بەوەوە هەیە؟".

تێیۆنگ بە چاوێکی ترسناکەوە پرسی...

"ببوورن هاوڕێیان...
بەڵام خۆتان ئەزانن من ڕاوێژکار و پارێزەری ئەم خێزانەم...
بەهەرحاڵ...
من و بەڕێز کارلۆنی باسی ئەوەمان نەکردووە لەلای ئێوه بەڵام...
هۆکاری ڕۆشتنی دایکتان و نەگەڕانەوەی تا ئێستا ئەگەڕێتەوە بۆ...
جیابوونەوەی دایکتان له باوکتان!!".

"چی؟؟؟؟
ئەوە ئەڵێی چی تۆ؟؟؟
چۆن ئەکرێ کە شتێکی وا ڕووی یابێت...
لە هەمووی گرنگتریش...ئێمه نەزانینننن؟؟؟؟"

تێیۆنگ وتی...

ئاگر لە چاوەکانی ئەباری...

"کوڕەکەم بێگومان ئەوەش هۆکاری هەبووە...دڵنیابە هۆکاری هەبووه..."

سۆیا...دایکیان وتی...

"ئێوە بەتەمان من شێت بکەن؟؟؟".

تێیۆنگ هاواری کرد...

"یەک خولەک تێیۆنگ...با هیچ نەبێ هۆکارەکەمان بۆ باس بکات بزانین کە بۆچی شتەکە وابووە و وای کردووە".

تێمین وتی و براکەی ئارام کردەوە...

"تێمین ڕاستەکا کاکە...با هیچ نەبێ هۆکارەکە بزانین...".

جیونیش وتی...

تێیۆنگ ڕازی بوو و دەستی جوڵاند بە مانای ئەوەی سۆیا قسە بکات...

"ئێمه ماوەیەکی زۆرە کێشەمان هەیە...تەنها وا دەرمان نەئەخست تا ئێوە هەستی پێ نەکەن
نەمان ئەویست ئێوە دڵتەنگ بن
باوکیشت هەمان ڕای هەبوو لەو بارەیەوە کە پێویست بوو جیاببینەوە".

سۆیا وتی و ڕوونی کردەوە...

"هاهــ...بەڕاستی؟؟
منیش باوەڕم کرد...
باوکم وەک چاوی تۆی ئەپاراست تۆی زۆر خۆش ئەویست وەک چۆن خۆی خۆش ئەویست
وەک گوڵێک کە لەبەر ڕەشەبابێ پارێزگاری لێ ئەکردیت و ئەبوو بە چەترێک بۆت...پێم ناڵێیت باسی چ جۆرە کێشەیەک ئەکەیت؟".

تێیۆنگ وتی...

"ئەمزانی تۆ باوەڕ بە من ناکەیت و قسەکانم بە درۆ ئەزانیت...".

سۆیا وتی و ویستی درێژه بە قسەکانی بات بەڵام.....

"پێویست ناکات کە درێژه بە بابەتەکە بەیت".

تێیۆنگ وتی...

"تێیۆنگ...تکایە بۆستە و ئارام بەرەوە براکەم".

تێمین وتی...

پاشانیش تێیۆنگی هەڵساند و بردیە دەرەوەی ماڵەکە...

........

"ناتوانم باوەڕ بکەم...تۆش؟".

تێیۆنگ پرسیاری کرد...

"بەڵێ منیش...تەنها نەمویست کە بیڵێم...بەس ئەو ئافرەتەی ژوورەوە هیچ لەو ئافرەتە ناچێت کە پەروەردەی کردووین و گەورەی کردووین".

تێمین وتی...

"چی بکەین؟؟
بەڕاستی چی بکەین لەگەڵ ئەو؟
هەستەکەم ئەم بابەتە شتێکی تیایە وو ئەبێ بزانم کە چییە...
ئەگینا زۆر درەنگ ئەبێ زۆر!!".

تێیۆنگ وتی و چووەوە ژوورەوە...

............

"من هاوسەری تێیۆنگم...ماوەیەکی کەمە هاوسەرگیریمان کردووە".

لێکسی وتی بە ڕوخسارێکی گەشاوەوه...

"ئۆهـ بەڕاستی؟ تۆ کچێکی چەند جوانیت...کوڕەکەم هەڵبژاردنێکی چەند باشی کردووە".

سۆیا وتی و دەستی لێکسی گرت...

هەر لەو کاتەشا تێمین هاتە ژوورەوە و دانیشت.

"جیون؟ بڕۆ بۆ لای تێیۆنگ کاری پێتە".

تێمین وتی و جیونیش سەری لەقاند و ڕۆشت...

"بەیارمەتیتان منیش ئەڕۆم کۆمەڵێ کارم هەیە و ئەبێ جێبەجێیان بکەم".

مارک وتی و هەڵسایەوە.

"بڕۆ براکەم...کارت ئاسان بێ".

تێمین وتی و مارکیش ڕۆشت...

"خاتوو کارلۆنی تۆش ئەتوانی هەر لە ژوورەکەی خۆتان بمێنیتەوە...ئەوێ هەر وەک خۆی وایە و نەگۆڕاوە".

تێمین بە توانجەوە وتی و سۆیاش تەنها سەری لەقاند...

..........

"بانگت کردبووم کاکە؟".

جیون وتی پاش ئەوەی چووە ژوورەوە...

"بەڵێ ئازیزەکەی کاکە وەرە دانیشە پێویستە قسە بکەین".

تێیۆنگ وتی و جیونیش دانیشت.

"ئەبێ له سۆجون جیابیتەوە!!".

تێیۆنگ وتی...

جیون تا چەند چرکەیەک شۆک بوو.

"چی؟ بۆچی کاکە؟؟
بۆچی ئەبێ جیا ببمەوە؟".

جیون بە خێرایی پرسیاری کرد...

"ئەو لەگەڵ جۆن کار ئەکات
یان ئەتوانین بڵێین کە دەستە ڕاستێتی".

تێیۆنگ وتی...

جیون زیاتر شۆک بوو و دەستی کرد بە گریان...

"چی؟؟ ئەو پیاوێکی خراپە؟".

جیون بە گریانەوە وتی و تێیۆنگ ڕۆشت بۆ لای و له باوەشی گرت.

"ئەزانم قورسە...بەڵام لەبیری ئەکەیت...تەنها پێویستت بە کاتە متمانەم پێ بکە...
باجی دانە بە دانەی ئەو کارانەیان پێ ئەیەمەوە کە کردوویانە
بەتایبەتی ئەو سۆجونە
ئەبێ باجی ئەوە بات کە تەنها بۆ نزیک بوونەوە لە ئێمە هاوسەرگیری لەگەڵ تۆ کرد و ئازاری یایت دڵنیابە لەوە".

تێیۆنگ وتی...

ـ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ـ

"چی بوو؟
هیچ هەواڵێک هەیە؟".

جۆن وتی...

"نەخێر هێشتا نا...
ئەوان لەماڵەوەن".

سۆجون وتی...

"چاکە چاکە...ئەوەش هەر باشە
بەم زووانە ئەوە کۆتایی یەت!!
ڕاهێنان بە هەموویان بکە باشە؟ زۆر بە باشی ئامادەیان بکە".

جۆن وتی...

"باشە خەمت نەبێ".

سۆجون وتی...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاووو دوای ماوەیەکی زۆرر

هیوادارم بەدڵتان بوبێ...

قوتابخانەشتان پیرۆزبێ🌚

ئینجا خواتان لەگەڵ تا بەشێکی تر.


Continue Reading

You'll Also Like

28K 3.8K 38
˚✧ Protagonist˚✧ Gemini Kleverron "ជេមមីណាយ ឃ្លេវវើរ៉នន៍" ♡ Fourth Sydenzverd "ហ្វូត សាយឌេនវើត" /////// •Hate to love💅🏻?????
72.4K 2.7K 104
Coming Into Your World I Fell In Love With You| "I'm...In love with someone who's in a TV show?! And he's not even in the show he's supposed to be a...
73K 6K 141
Admin ဆီက ခွင့်ပြုချက်မရသေးပါဘူး free တင်တဲ့ အတိုင်း တင်ပေးပါ့မယ် admin တွေ လာပြောရင် ဖျက်ပေးပါမယ်။ Start date -21•4•2024(Sunday) End date-
9.5K 658 89
A collection of Arabic quotes to provide your heart a mixture of feelings. . . Arabic Quotes with English translation ❤️ . . Note: I don't own any o...