چاوەکانی

By btscorelove

5.3K 777 176

ئەو چیرۆکەی گەورەترین سەرکەوتنم پێ بەدەستهێنا ، ئەو چیرۆکەی شەوان بەخەبەری دەهێنام، ئەو چیرۆکەی خۆمانمان تێدا... More

بەشی یەکەم🌸
بەشی سێیەم🌸
بەشی چوارەم🌸
بەشی پێنجەم🌸
بەشی شەشەم🌸
بەشی حەوتەم🌸
بەشی هەشتەم🌸
بەشی نۆیەم🌸
بەشی دەیەم🌸
بەشی یانزدەیەم🌸
بەشی دوانزەیەم🌸
بەشی سیانزەیەم🌸
بەشی چواردەیەم🌸
بەشی پانزەیەم🌸
بەشی شانزەییەم🌸
بەشی حەڤدەیەم🌸

بەشی دووەم🌸

321 57 2
By btscorelove


(ترسی لەدەستدان)
ـ

جەنگکوک خەبەری بوویەوە کاتێک تای
ئاگاداری کردەوە نانی ئێوارە ئامادەییە، ئەو
هەمووکات سوپاس گوزاری تای بوو بۆ
ئەوکاتانەی هەمیشە تەرخانی دەکرد، تا لەگەڵی
بێت و ئاگاداری بێت...
تای هەموو خەیاڵی لەناو لێو و ووشەکانی جەنگکوک
نوقم کرد ئایا ئەمە کۆتا دیدار دەبێت؟
«جەنگکوک»
«بەڵێ تای!»
تای دەیویست دەستەکانی جەنگکوک بگرێت زیاتر
لەهەرشتێک چونکە دەیزانی ئەم وشانەی ئێستا
دەردەچن لەڵێوی جەنگکوک وێران دەکەن!

جەنگکوک کەمێک نیگەران بوو تای ماوەیەکە
بێدەنگە ئایا باشە؟
«تایهیۆنگ هیچ بووە؟»
«تۆ هەست بە شتێکی وا دەکەیت؟»
جەنگکوک زانی چی دەڵێت..
«ئهم هەست دەکەم ، وە ناکرێ جارێ باسی نەکەین؟»
«کاتی ڕۆشتنە»
«دەزانم»

«ڕابردوو»
(قۆناغی کۆلێژساڵی دووەم)

جەنگکوک لە ناو باخچەی کۆلێژ دانیشتووبوو
لەگەڵ هاوڕێ باشەکەی تایهیۆنگ~
دەستەکانی جەنگکوک لەسەر ئەوکتێبە تایبەتە بوو
کە بە خاڵی خڕ لەسەر پەڕەکان نووسرابوو ئەو
کتێبانەی تایبەت بوون بەو کەسانەی لە جوانی
ئەم دنیایە بێ بەش بوون.
تای هەمووکات لای جەنگکوک بوو پێش ئەوەی
کۆلێژەکەی جەنگکوک تەواو بێت کاتژمێرێک زووتر
لە باخچەکە چاوەڕێی دەکرد بەڵام ئەو هەمیشە دەدۆڕا
کاتێک دەگەیشتە کۆلێژەکەی جەنگکوک ئەوی دەبینی
لە باخچەکە دانیشتبوو و کتێبەکەی خۆی دەخوێندەوە.

«تای لێرەی؟»

تای بەهێمنی سەری لەسەر شانی جەنگکوک دانا
بێدەگ و چاوەکراوەکانی دەیویست جەنگکوک بە
ردەوام بێت لە قسەکردن بۆی

«تایهیۆنگ شی خەوتووی؟»

تای بێدەنگی هەڵبژارد نەک ئەوەی وشە نەبێت
بەڵام جەنگکوک هەموو وشەکانی ئەوی دەبرد.

«دیارە هیلاکم کردوویت دووبارە، ببورە تایهیۆنگ
بەهۆی منە هەمووی، بەڵام نامەوێ تەنها بین، نامەوێ
بڕۆیت، ببورە کە دایم وام لێکردووی لێرە بیت- بەڕاستی
دەمەوێ بگریم، ڕاستە هەرگیز نەمبینیوویت،بەڵام دەتوانم
هەست پێبکەم..دەتوانم بزانم چاوەکان گەورەن ، لێوت
پانە و شێوەی پاکەتێکی پڕ شیرینیە، لوتت ڕێکە و وە بە
شازادەیەک دەچیت، ..پێستت نەرمە وەک هەویرێک کە
بۆ کێکی لەدایک بوون درووستکرابێت.. وە دەستەکانن
گەورەترن پەنجەکان درێژترە و کەمێک جسمت لەمن
گەورەترە.. ئاهـ دووبارە خەیاڵ دەکەم وایە؟»

تای چاوەکانی داخست و ڕێگەی دا ئەو ئاوە سوێرە
بەدەمووچاوی بێتە خوارەوە، کاتێک جەنگکوک وای
دەزانی ئەو نووستووە کاتێک وای دەزانی ئەو هیلاکە
ئەو ووشانە تای لە ژیان دەهێشتەوە.

«ئێستا»

«پێت وایە تەنها دەبیت پێت وایە دەهێڵم؟»
جەنگکوک چاوەکانی داخست و کەمێک پێکەنی
پاشان دەستەکانی لەسەر مێزەکە دانا و بە نیازی
ئەوەی کە دەستەکانی تای بگرێت..
تای دەستەکانی لەناو پەنجەکانی جەنگکوک ئاڵاند.
«نابێت تای..دەزانی کە تۆش ژیانت هەیە، نابێت
هەمیشە لێرەبیت،چی دەربارەی ئەو ئاواتانەی هەمیشە
باست دەکردن..خۆ نەمردوون؟»
تای دەستەکانی لەناو جەنگکوک لە ڕۆحی دەرهێنا
پاشان بەهێمنی هەستاو لەسەر چۆک دانیشت و باوەشی
خستە کۆشی جەنگکوک.

قورس بوو زۆر قورس بوو دوای حەوت ساڵ
دەست لەو کەسە بەردەی هەمیشە ئاگادار بووە و
خۆشوویستووە، چونکە جەنگکوک تاکە ئاوات بوو
کە تای هێشتەوە لەم لادێیە، ئەم شارە ..
بێ جەنگکوکیش تای نەبوو !
تای زیاتر باوەشی توند کرد و دەستەکانی لەسەر کەمەری نا

«نا وامەڵێ، من..من دەمەوێت لای تۆبم، من ئاواتەکانم
نەما من..تەنها تۆم هەیە .جەنگکوک ڕێگەم دا بمێن-»

جەنگکوک پێکەنی و دەستەکانی بەڕوومەتی تای ناو
سەری بەرز کردەوە

«ئاهـ !!..دووبارە؟ سەیرم کە تای»

تای نوووم بوو لە جوانی ئەو

«گرنگی نایەم ئیدی من چیم بەسەر دێت تای!
دەزانم کە هەموو شت ڕوودەدا ، ڕاستە
ڕووناکی نابینم بەڵام هەست پێدەکەم،گوێبگرە..
لێرە کەس بوێری ئەوە ناکات لێرە وەڵامی ئازار
بداتەوە هەمووی ترسی لە خۆی هەیە،بەڵام
تۆهەیت لێرە و منت گرت ئازارم و پێکەنینەکانمت
گرت و باوەش کردم، با-با یەکتر ببینینەوە کە دووبارە
دارقۆخەکان گوڵیان کرد و دڵەکان پێکەنین.. و ..
کە چاوەکانم بیناییان بۆ گەڕاییەوە»

چی وای لەجەنگکوک کرد ڕیگە بەتای بدات بڕوات؟
ئایا ئیدی ئەو بینای بۆ دێتەوە؟ منی خۆشدەوێت؟ چیبووە؟

«جەنگ..گکوک؟»

جەنگکوک چاک شارەزای تای بوو ، ئەو ڕێگەی
دا بە تای بڕوات وە دەشزانێ ئيستا دەست بە لۆمە
کردن و هاوارکردن ئەکا بەسەریدا..

«چی؟؟ جەنگکوک؟ چۆن ڕێگەم پێدەدەیت بڕۆم؟
چیبووە، چۆن دەتوانی دەستم بەردەی؟جەنگک-
دوای حەوت ساڵ؟؟؟؟ حەوت ساڵ هاوار و ئازار؟
من دەبێت بڕۆم؟ جەنگکوک قسەبکە-»

«بەڵێ..»

تای و جەنگکوک بەرامبەر یەک دانیشتبوون
یەکێک ئازادی دەویست و ئەوەی تر ئەوی دەویست
کەس نەیدەتوانی ماڵئاوای بکات لە بەهاردا..
کەواتە جەنگکوک ئاواتی نەما؟ دار قۆخەکان نەمان
خەون و خۆشی و پێکەنین نەما؟ئایا ئەمە کۆتای تاریکیە؟

تای بەرامبەر جەنگکوک دانیشت چاوەڕێی
ئیلهامێکی ئارام بوو تا وا لە جەنگکوک بکات
پەشیمان بێتەوە لە ڕێگەدان بە تای تا بڕوات.

«تای»
«هم»

جەنگکوک پێکەنی ئەو هەر وەک مناڵە
لەوانەیە ئەو قسانەی لەسەر خوانەکە کردی
ڕاست نەبێت بەڵام دەیویست بشزانێت کە تای
شایەنی ئەم کارە نیە و ئیدی جەنگکوک پێگەیشتووە
وە هەروەها دەبێ بزانێ کە زۆر خۆشی دەوێ

جەنگکوک بەهێواشی بەرە و باوەشی تای بەڕێکەوت

«جەنگکوک..تکایە..»

تای قسەی کرد پێش ئەوەی جەنگکوک بگاتە باوەشی

«ئاهـ تای ڕێگەم دە بۆ کۆتا جار باوەش بکەم»

جەنگکوک لەناو باوەشی تای مایەوە
لێشاوی و دوودڵی و ترس و خەم دایگرت

«تای ..بەهاری داهاتوو یەکتر دەبینینەوە لە
لای دار قۆخەکان و باوەش دەکەین .. بەڵام
با بۆ ئێستا ئەمە ماڵئاوای بێت»

ـ

«دوای هەفتەیەک»

تای جانتاکەی لەشان بوو کۆتا جار سەیری
خانووەکەی دەکرد دڵخۆشی خۆی لەو ماڵەی
جەنگکوکی ناسی، هەمووشت جەنگکوک بوو
بەڕادەیەک دەبوو ئێستا هەڵبژاردن بکات لەنێوان
ئاواتی خوێندن لە سیئۆل و دڵخۆشبوون لەگەڵ
جەنگکوک، بەڵام تەنانەت بیرکردنەوەشی لەوە
تای پڕ خەفەت و گریان دەکرد بەڕێکەوت تا
ماڵئاوای لەجەنگکوک بکات کە ئێستا لای دار
قۆخەکان چاوەڕێیە.. بەڵام قورسە کە ئاوا لەپڕ
دەیهەوێت بمێنێتەوە و دووبارە ئاگاداری جەنگکوک
بێت ڕاستە ئەو هەمووکات باسی ئاواتەکەی دەکرد
بەڵام هەستی بەوە نەکرد هەتا زیاتر باسی کردایا
زیاتر ترسی لەدەستدانی جەنگکوک دەیخوارد.

بەدەم ڕێکردن تای گەیشتە شوێنی مەبەست بەردەم
جوانترین کوڕ ، باشسبوو چاوەکانی جەنگکوک
ئێستا نەیدەبینی چونکە لەوانەیە بەزەیی بە تای بهاتایەوە
و بیگریاندایە و ئازاری بایە..
بێ بیرکردنەوە تای دەیڕوانی لەو تەنها ئەو.
بەڵام لەپڕ دەیویست بێ ماڵئاوای بڕوات ئەوە باشترە.
بێگومان ئەوە باشترە بۆ خۆی و جەنگکوکیش.
بۆیە هەوڵی دا لەپشت جەنگکوک بڕوات بەڵام
ترسی ناسینەوەی بۆنی خۆی خنکاندبوو..

بەڵام دوای حەوت ساڵ، حەوت ساڵ..
جەنگکوک تای نەناسیەوە..
وە هەستی بە بۆنیشی نەکرد وە بێ ماڵئاوای
تای جەنگکوکی لەناو خەیاڵەلانی جێهێشت
خۆشەویستی لەوێ مایەوە و لەوێش کۆتای هات..
وە لەوانەشە لەبیرکردن هەر لەوێش دەست پێبکات
ئیدی حەوت ساڵ تەنها ٧ چرکە بوو تا تای جەنگکوک
بەجێبهێڵێت لەناو خۆیدا...

ــــــــــــــــــــــــ
«سوپاس بۆ هەمووتان<٤»

Continue Reading

You'll Also Like

4.1M 169K 63
The story of Abeer Singh Rathore and Chandni Sharma continue.............. when Destiny bond two strangers in holy bond accidentally ❣️ Cover credit...
2.2K 457 12
بە نەفرەت بیت ئێستا کاتی لە کارکەوتنە ؟ کەسی لێیە ؟! ئ ئەو دووکەڵە لە کوێوە دێ ؟ بەڵێ دۆزیمەوە !!! ئێرە چ شوێنێکە ؟! ئایا کەس لێرە دەژی ؟!
16.2K 669 26
This story is a brotherly love story, like, Top Moon x Bottom Sun, yea if you don't like it then don't bother to read it This is my AU, hope you like...
6K 670 6
تایهیۆنگی غیرە کەر🍭 ~~~~~~~~~~~~~~~~~~ Gay//حەزت لێنیە سەیر مەکە کاکە خۆ بەزۆر نەتم هێناووتە چیرۆکەکەم🍒🤚🏻 ~.~.~.~.~.~.~. start:6/14/2023 End:.....